چۆن هەوای پاک بەرهەم بهێنین
-
0:00 - 0:05١٧ ساڵ لەمەوبەر توشی هەستیاری
بە هەوای شاری دەلهی بووم. -
0:05 - 0:08دکتۆرەکان پێیان ڕاگەیاندم
کە توانای سییەکانم -
0:08 - 0:10بۆ ڕێژەی 70 لە سەد دابەزیوە
-
0:10 - 0:11و ئەمەش دەمکوژێت.
-
0:11 - 0:14بە هاوکاری ئەنیستیتۆی تەکنەلۆجیای هیند،
-
0:14 - 0:16و دامەزراوەی وزە و سەرچاوەکان و ناسا،
-
0:16 - 0:19بۆمان دەرکەوت کە
-
0:19 - 0:21سێ ڕووەکی سەوزی سەرەکی هەن،
-
0:21 - 0:23ڕووەکی سەوزی
بەربڵاو کە بەهۆیانەوە -
0:23 - 0:24دەتوانین هەوای پاکی
پێ دروست بکەین -
0:24 - 0:27لە ماڵەکانماندا بۆ ئەوەی تەندروست بین.
-
0:27 - 0:29هەروەها بۆمان دەرکەوت کە دەتوانین
-
0:29 - 0:31خواستی هەوای پاک کەم بکەینەوە
-
0:31 - 0:33لە ناو ماڵەکاندا و لە هەمانکاتدا پارێزگاری
-
0:33 - 0:36لە چۆنایەتی هەوای ناو ماڵەکان بکەین.
-
0:36 - 0:40دار خورمایی ئەریکا و زمانی خەسوو
-
0:40 - 0:42و ڕووەکی پارە
-
0:42 - 0:46ئەم سێ ڕووەکانەن کە باسمان کردن،
ناوە زانستییەکانیان لەبەرچاوتاندایە. -
0:46 - 0:48دارخورمای ئەریکا ڕووەکێکە
-
0:48 - 0:52دوانۆکسیدی کاربۆن دەمژێت و
ئۆکسجین بەرهەم دەهێنێت. -
0:52 - 0:56هەر یەکێکمان چوار ڕووەکی
بەقەد خۆمانمان پێویستە، -
0:56 - 0:58و لە ڕووی خزمەتکردنی ڕووەکەکەوە
-
0:58 - 0:59پێویستە گەڵاکانی
بسڕین -
0:59 - 1:01ڕۆژانە لە شاری دەلهی، و ڕەنگە لەو شارانەی
-
1:01 - 1:03هەواکەیان پاکترە
هەفتەی جارێک بەس بێت. -
1:03 - 1:06ناچاربووین لە پاشماوەی نائۆرگانیدا
ئەو ڕووەکانە بەخێو بکەین، -
1:06 - 1:09کە پاکژ کراوە و بە شێوەی
دڵۆپی ئاوی بە خێومان بکردایە، -
1:09 - 1:13و هەموو سێ چوار مانگ
جارێک بۆ دەرەوەمان ببردبا. -
1:13 - 1:16ڕووەکی دووەم زمانی خەسووە،
-
1:16 - 1:18کە ئەمەش ڕووەکێکی زۆر بەربڵاوە،
-
1:18 - 1:20و ئێمە پێی دەڵێین ڕووەکی ژوری نوستن
-
1:20 - 1:23چونکە شەوانە دوانۆکسیدی
کاربۆن بۆ ئۆکسجین دەگۆڕێت . -
1:23 - 1:28و هەر یەکێکمان شەش بۆ هەشت ڕووەکمان
دەوێت کە باڵای تا کەمەری مرۆڤ بێت. -
1:28 - 1:30و ڕووەکی سێیەم ڕووەکی پارەیە،
-
1:30 - 1:33و ئەمەش دیسان ڕووەکێکی زۆر بەربڵاوە
-
1:33 - 1:36زیاتر لە ناو زەلکاوەکاندا گەشە دەکات.
-
1:36 - 1:39ئەم ڕووەکە فۆرماڵدیهایدەکان و
-
1:39 - 1:40مادە بە هەڵمبووەکانی
تر لا دەبات. -
1:40 - 1:42لە ڕێگەی ئەم سێ ڕووەکە
-
1:42 - 1:44دەتوانیت ئەو هەوا پاکە دەست
بخەیت کە پێویستت پێیە. -
1:44 - 1:46لە ڕاستیدا، دەتوانیت لە بوتڵێکدا بیت
-
1:46 - 1:50کە سەری داخرابێت، و بە هیچ شێوەیەک نامریت
-
1:50 - 1:53و پێویستت بە هیچ هەوایەکی پاکی تر نابێت.
-
1:53 - 1:55ئێمە ئەم ڕووەکانەمان لە
-
1:55 - 1:58باڵەخانەکەی خۆمان
لە دەلهی تاقی کردۆتەوە -
1:58 - 2:01کە 20 ساڵە دروست کراوە
و ڕوبەرەکەی 50 هەزار پێ دوجایە. -
2:01 - 2:05نزیکەی 1200 ڕووەکی لەم جۆرانەی
تێدایە و 300 کەس تیایدا دەژین. -
2:05 - 2:07لێکۆڵینەوەکانمان دەریانخست
-
2:07 - 2:10ئەگەر کەسێک بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر لەم
-
2:10 - 2:13ژوورانە بمێنیتەوە ئەوا ڕێژەی ئۆکسجین
-
2:13 - 2:16لە ناو خوێن سەدا یەک زیاد دەکات.
-
2:16 - 2:19حکومەتی هیندستان بۆی دەرکەوتووە
-
2:19 - 2:21لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە دەریدەخات
-
2:21 - 2:24کە ئەمە تەندروستترین
باڵەخانەیە لە شاری نیو دەلهی. -
2:24 - 2:26و لێکۆڵینەوەکە دەریخست
-
2:26 - 2:28بە بەراورد
لەگەڵ بیناکانی تر -
2:28 - 2:30حاڵەتی ناڕەحەتی چاو
-
2:30 - 2:32بە ڕێژەی 52% دابەزیوە،
-
2:32 - 2:35ناڕەحەتی کۆئەندامی هەناسە بە
ڕێژەی34% کەمی کردووە، -
2:35 - 2:37سەرئێشە بە ڕێژەی 24% کەم بۆتەوە،
-
2:37 - 2:41کێشەی سییەکان بە ڕێژەی 12% و
ڕەبۆ بە ڕێژەی 9% کەمی کردووە. -
2:41 - 2:45ئەم لێکۆڵینەوەیە لە 8/9/2008
دا بڵاو کراوەتەوە، -
2:45 - 2:48و لەسەر پێگەی ئەلکترۆنی
حکومەتی هیندستان بەردەستە. -
2:48 - 2:50ئەزمونەکەمان ئاماژە بە
-
2:50 - 2:54زیاد بوونی سەرسوڕهێنەرەی بەرهەمداری
ئەم کەسانەی کە بەریەکەوتنیان -
2:54 - 2:57لەگەڵ ئەم ڕووەکانە
بە ڕێژەی 20% هەیە. -
2:57 - 3:01و هەروەها کەمبوونەوەی
خواست لەسەر وزە لەم باڵەخانانەدا -
3:01 - 3:06بە ڕێژەی ١٥ لە سەد کەمی کردووە،
لەبەر ئەوەی هەوای پاکی کەمتری پێویستە. -
3:06 - 3:08ئێمە ئەم ئەزمونە
دوبارە دەکەینەوە لە -
3:08 - 3:11بینایەک بە ڕوبەری 1.75 ملیۆن پێ سێجا
-
3:11 - 3:13کە زیاتر لە 60 هەزار ڕووەکی ناوماڵی بۆ دادەنرێت.
-
3:13 - 3:15گرنگی ئەمە لە چیدایە؟
-
3:15 - 3:17ئەمە بۆ ژینگەش گرنگە،
-
3:17 - 3:18چونکە خواستەکان
لەسەر وزە لە جیهاند -
3:18 - 3:20پێشبینی دەکرێت بەرز ببێتەوە
-
3:20 - 3:22بە ڕێژەی 30% لە دە ساڵی داهاتوودا.
-
3:22 - 3:23لە ئێستادا 40%ی وزەی جیهان
-
3:23 - 3:25لە لایەن باڵەخانەکانەوە بەکار دەهێنرێت،
-
3:25 - 3:27و 60%ی دانیشتوانی جیهان
-
3:27 - 3:30لە باڵەخانەکانی ناو شارەکاندا دەژین.
-
3:30 - 3:34کە لە 15 ساڵی داهاتوودا ژمارەیان
دەگاتە زیاتر لە ١ میلۆن کەس. -
3:34 - 3:36کارکردن و داخوازی بۆ
ژیان لەو شوێنانەی -
3:36 - 3:40کە سود لە فێنکەرەو گەرمکەرەوکان
وەردەگرن ڕوو لە زیاد بوونە.. -
3:40 - 3:42"ببە بەو گۆڕانکارییەی
کە دەتەوێت لە جیهاندا بیبینیت." -
3:42 - 3:43ئەمە وتەی
مهاتما گاندییە -
3:43 - 3:44سوپاس بۆ گوێگرتنتان.
-
3:44 - 3:46(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن هەوای پاک بەرهەم بهێنین
- Speaker:
- کەمال میتڵی
- Description:
-
کەمال میتڵی لێکۆڵەر باس لەوە دەکات کە چۆن سێ ڕووەکی ناوماڵ کە لە ماڵ و لە شوێنی کارەکانماندا دابنرێن دەتوانن هەوایەکی پاکترمان بۆ ژوورەوە بۆ دروست بکەن.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 03:46
Ahmed Yousify approved Kurdish subtitles for How to grow fresh air | ||
Ahmed Yousify edited Kurdish subtitles for How to grow fresh air | ||
Razaw Bor accepted Kurdish subtitles for How to grow fresh air | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for How to grow fresh air | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How to grow fresh air | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How to grow fresh air | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How to grow fresh air | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to grow fresh air |