1 00:00:00,000 --> 00:00:05,000 ١٧ ساڵ لەمەوبەر توشی هەستیاری بە هەوای شاری دەلهی بووم. 2 00:00:05,000 --> 00:00:08,000 دکتۆرەکان پێیان ڕاگەیاندم کە توانای سییەکانم 3 00:00:08,000 --> 00:00:10,000 بۆ ڕێژەی 70 لە سەد دابەزیوە 4 00:00:10,000 --> 00:00:11,370 و ئەمەش دەمکوژێت. 5 00:00:11,370 --> 00:00:14,000 بە هاوکاری ئەنیستیتۆی تەکنەلۆجیای هیند، 6 00:00:14,000 --> 00:00:16,000 و دامەزراوەی وزە و سەرچاوەکان و ناسا، 7 00:00:16,000 --> 00:00:19,000 بۆمان دەرکەوت کە 8 00:00:19,000 --> 00:00:21,000 سێ ڕووەکی سەوزی سەرەکی هەن، 9 00:00:21,000 --> 00:00:22,580 ڕووەکی سەوزی بەربڵاو کە بەهۆیانەوە 10 00:00:22,580 --> 00:00:24,480 دەتوانین هەوای پاکی پێ دروست بکەین 11 00:00:24,480 --> 00:00:27,000 لە ماڵەکانماندا بۆ ئەوەی تەندروست بین. 12 00:00:27,000 --> 00:00:29,000 هەروەها بۆمان دەرکەوت کە دەتوانین 13 00:00:29,000 --> 00:00:31,000 خواستی هەوای پاک کەم بکەینەوە 14 00:00:31,000 --> 00:00:33,000 لە ناو ماڵەکاندا و لە هەمانکاتدا پارێزگاری 15 00:00:33,000 --> 00:00:36,000 لە چۆنایەتی هەوای ناو ماڵەکان بکەین. 16 00:00:36,000 --> 00:00:39,640 دار خورمایی ئەریکا و زمانی خەسوو 17 00:00:39,640 --> 00:00:42,000 و ڕووەکی پارە 18 00:00:42,000 --> 00:00:46,000 ئەم سێ ڕووەکانەن کە باسمان کردن، ناوە زانستییەکانیان لەبەرچاوتاندایە. 19 00:00:46,000 --> 00:00:48,000 دارخورمای ئەریکا ڕووەکێکە 20 00:00:48,000 --> 00:00:52,000 دوانۆکسیدی کاربۆن دەمژێت و ئۆکسجین بەرهەم دەهێنێت. 21 00:00:52,000 --> 00:00:56,000 هەر یەکێکمان چوار ڕووەکی بەقەد خۆمانمان پێویستە، 22 00:00:56,000 --> 00:00:58,000 و لە ڕووی خزمەتکردنی ڕووەکەکەوە 23 00:00:58,000 --> 00:00:59,000 پێویستە گەڵاکانی بسڕین 24 00:00:59,000 --> 00:01:01,000 ڕۆژانە لە شاری دەلهی، و ڕەنگە لەو شارانەی 25 00:01:01,000 --> 00:01:03,000 هەواکەیان پاکترە هەفتەی جارێک بەس بێت. 26 00:01:03,000 --> 00:01:06,000 ناچاربووین لە پاشماوەی نائۆرگانیدا ئەو ڕووەکانە بەخێو بکەین، 27 00:01:06,000 --> 00:01:09,000 کە پاکژ کراوە و بە شێوەی دڵۆپی ئاوی بە خێومان بکردایە، 28 00:01:09,000 --> 00:01:13,000 و هەموو سێ چوار مانگ جارێک بۆ دەرەوەمان ببردبا. 29 00:01:13,000 --> 00:01:16,000 ڕووەکی دووەم زمانی خەسووە، 30 00:01:16,000 --> 00:01:18,000 کە ئەمەش ڕووەکێکی زۆر بەربڵاوە، 31 00:01:18,000 --> 00:01:20,000 و ئێمە پێی دەڵێین ڕووەکی ژوری نوستن 32 00:01:20,000 --> 00:01:23,000 چونکە شەوانە دوانۆکسیدی کاربۆن بۆ ئۆکسجین دەگۆڕێت . 33 00:01:23,000 --> 00:01:28,000 و هەر یەکێکمان شەش بۆ هەشت ڕووەکمان دەوێت کە باڵای تا کەمەری مرۆڤ بێت. 34 00:01:28,000 --> 00:01:30,000 و ڕووەکی سێیەم ڕووەکی پارەیە، 35 00:01:30,000 --> 00:01:33,000 و ئەمەش دیسان ڕووەکێکی زۆر بەربڵاوە 36 00:01:33,000 --> 00:01:36,000 زیاتر لە ناو زەلکاوەکاندا گەشە دەکات. 37 00:01:36,000 --> 00:01:38,570 ئەم ڕووەکە فۆرماڵدیهایدەکان و 38 00:01:38,570 --> 00:01:40,210 مادە بە هەڵمبووەکانی تر لا دەبات. 39 00:01:40,210 --> 00:01:41,670 لە ڕێگەی ئەم سێ ڕووەکە 40 00:01:41,670 --> 00:01:44,000 دەتوانیت ئەو هەوا پاکە دەست بخەیت کە پێویستت پێیە. 41 00:01:44,000 --> 00:01:46,000 لە ڕاستیدا، دەتوانیت لە بوتڵێکدا بیت 42 00:01:46,000 --> 00:01:50,000 کە سەری داخرابێت، و بە هیچ شێوەیەک نامریت 43 00:01:50,000 --> 00:01:53,000 و پێویستت بە هیچ هەوایەکی پاکی تر نابێت. 44 00:01:53,000 --> 00:01:55,000 ئێمە ئەم ڕووەکانەمان لە 45 00:01:55,000 --> 00:01:58,000 باڵەخانەکەی خۆمان لە دەلهی تاقی کردۆتەوە 46 00:01:58,000 --> 00:02:01,000 کە 20 ساڵە دروست کراوە و ڕوبەرەکەی 50 هەزار پێ دوجایە. 47 00:02:01,000 --> 00:02:05,000 نزیکەی 1200 ڕووەکی لەم جۆرانەی تێدایە و 300 کەس تیایدا دەژین. 48 00:02:05,000 --> 00:02:07,000 لێکۆڵینەوەکانمان دەریانخست 49 00:02:07,000 --> 00:02:10,080 ئەگەر کەسێک بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر لەم 50 00:02:10,120 --> 00:02:13,000 ژوورانە بمێنیتەوە ئەوا ڕێژەی ئۆکسجین 51 00:02:13,000 --> 00:02:16,000 لە ناو خوێن سەدا یەک زیاد دەکات. 52 00:02:16,000 --> 00:02:19,000 حکومەتی هیندستان بۆی دەرکەوتووە 53 00:02:19,000 --> 00:02:21,000 لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە دەریدەخات 54 00:02:21,000 --> 00:02:24,000 کە ئەمە تەندروستترین باڵەخانەیە لە شاری نیو دەلهی. 55 00:02:24,000 --> 00:02:26,500 و لێکۆڵینەوەکە دەریخست 56 00:02:26,500 --> 00:02:28,000 بە بەراورد لەگەڵ بیناکانی تر 57 00:02:28,000 --> 00:02:30,000 حاڵەتی ناڕەحەتی چاو 58 00:02:30,000 --> 00:02:32,000 بە ڕێژەی 52% دابەزیوە، 59 00:02:32,000 --> 00:02:35,320 ناڕەحەتی کۆئەندامی هەناسە بە ڕێژەی34% کەمی کردووە، 60 00:02:35,320 --> 00:02:37,000 سەرئێشە بە ڕێژەی 24% کەم بۆتەوە، 61 00:02:37,000 --> 00:02:41,000 کێشەی سییەکان بە ڕێژەی 12% و ڕەبۆ بە ڕێژەی 9% کەمی کردووە. 62 00:02:41,000 --> 00:02:45,000 ئەم لێکۆڵینەوەیە لە 8/9/2008 دا بڵاو کراوەتەوە، 63 00:02:45,000 --> 00:02:48,000 و لەسەر پێگەی ئەلکترۆنی حکومەتی هیندستان بەردەستە. 64 00:02:48,000 --> 00:02:50,000 ئەزمونەکەمان ئاماژە بە 65 00:02:50,000 --> 00:02:54,000 زیاد بوونی سەرسوڕهێنەرەی بەرهەمداری ئەم کەسانەی کە بەریەکەوتنیان 66 00:02:54,000 --> 00:02:57,000 لەگەڵ ئەم ڕووەکانە بە ڕێژەی 20% هەیە. 67 00:02:57,000 --> 00:03:01,000 و هەروەها کەمبوونەوەی خواست لەسەر وزە لەم باڵەخانانەدا 68 00:03:01,000 --> 00:03:06,260 بە ڕێژەی ١٥ لە سەد کەمی کردووە، لەبەر ئەوەی هەوای پاکی کەمتری پێویستە. 69 00:03:06,260 --> 00:03:08,150 ئێمە ئەم ئەزمونە دوبارە دەکەینەوە لە 70 00:03:08,150 --> 00:03:11,000 بینایەک بە ڕوبەری 1.75 ملیۆن پێ سێجا 71 00:03:11,000 --> 00:03:13,000 کە زیاتر لە 60 هەزار ڕووەکی ناوماڵی بۆ دادەنرێت. 72 00:03:13,000 --> 00:03:15,000 گرنگی ئەمە لە چیدایە؟ 73 00:03:15,000 --> 00:03:16,810 ئەمە بۆ ژینگەش گرنگە، 74 00:03:16,810 --> 00:03:18,450 چونکە خواستەکان لەسەر وزە لە جیهاند 75 00:03:18,450 --> 00:03:20,000 پێشبینی دەکرێت بەرز ببێتەوە 76 00:03:20,000 --> 00:03:21,650 بە ڕێژەی 30% لە دە ساڵی داهاتوودا. 77 00:03:21,650 --> 00:03:23,000 لە ئێستادا 40%ی وزەی جیهان 78 00:03:23,000 --> 00:03:25,000 لە لایەن باڵەخانەکانەوە بەکار دەهێنرێت، 79 00:03:25,000 --> 00:03:27,000 و 60%ی دانیشتوانی جیهان 80 00:03:27,000 --> 00:03:30,000 لە باڵەخانەکانی ناو شارەکاندا دەژین. 81 00:03:30,000 --> 00:03:34,000 کە لە 15 ساڵی داهاتوودا ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە ١ میلۆن کەس. 82 00:03:34,000 --> 00:03:36,000 کارکردن و داخوازی بۆ ژیان لەو شوێنانەی 83 00:03:36,000 --> 00:03:39,730 کە سود لە فێنکەرەو گەرمکەرەوکان وەردەگرن ڕوو لە زیاد بوونە.. 84 00:03:39,730 --> 00:03:42,240 "ببە بەو گۆڕانکارییەی کە دەتەوێت لە جیهاندا بیبینیت." 85 00:03:42,240 --> 00:03:43,410 ئەمە وتەی مهاتما گاندییە 86 00:03:43,410 --> 00:03:44,430 سوپاس بۆ گوێگرتنتان. 87 00:03:44,430 --> 00:03:46,000 (چەپڵەلێدان)