WEBVTT 00:00:00.000 --> 00:00:05.000 ١٧ ساڵ لەمەوبەر توشی هەستیاری بە هەوای شاری دەلهی بووم. 00:00:05.000 --> 00:00:08.000 دکتۆرەکان پێیان ڕاگەیاندم کە توانای سییەکانم 00:00:08.000 --> 00:00:10.000 بۆ ڕێژەی 70 لە سەد دابەزیوە 00:00:10.000 --> 00:00:11.370 و ئەمەش دەمکوژێت. 00:00:11.370 --> 00:00:14.000 بە هاوکاری ئەنیستیتۆی تەکنەلۆجیای هیند، 00:00:14.000 --> 00:00:16.000 و دامەزراوەی وزە و سەرچاوەکان و ناسا، 00:00:16.000 --> 00:00:19.000 بۆمان دەرکەوت کە 00:00:19.000 --> 00:00:21.000 سێ ڕووەکی سەوزی سەرەکی هەن، 00:00:21.000 --> 00:00:22.580 ڕووەکی سەوزی بەربڵاو کە بەهۆیانەوە 00:00:22.580 --> 00:00:24.480 دەتوانین هەوای پاکی پێ دروست بکەین 00:00:24.480 --> 00:00:27.000 لە ماڵەکانماندا بۆ ئەوەی تەندروست بین. 00:00:27.000 --> 00:00:29.000 هەروەها بۆمان دەرکەوت کە دەتوانین 00:00:29.000 --> 00:00:31.000 خواستی هەوای پاک کەم بکەینەوە 00:00:31.000 --> 00:00:33.000 لە ناو ماڵەکاندا و لە هەمانکاتدا پارێزگاری 00:00:33.000 --> 00:00:36.000 لە چۆنایەتی هەوای ناو ماڵەکان بکەین. NOTE Paragraph 00:00:36.000 --> 00:00:39.640 دار خورمایی ئەریکا و زمانی خەسوو 00:00:39.640 --> 00:00:42.000 و ڕووەکی پارە 00:00:42.000 --> 00:00:46.000 ئەم سێ ڕووەکانەن کە باسمان کردن، ناوە زانستییەکانیان لەبەرچاوتاندایە. 00:00:46.000 --> 00:00:48.000 دارخورمای ئەریکا ڕووەکێکە 00:00:48.000 --> 00:00:52.000 دوانۆکسیدی کاربۆن دەمژێت و ئۆکسجین بەرهەم دەهێنێت. 00:00:52.000 --> 00:00:56.000 هەر یەکێکمان چوار ڕووەکی بەقەد خۆمانمان پێویستە، 00:00:56.000 --> 00:00:58.000 و لە ڕووی خزمەتکردنی ڕووەکەکەوە 00:00:58.000 --> 00:00:59.000 پێویستە گەڵاکانی بسڕین 00:00:59.000 --> 00:01:01.000 ڕۆژانە لە شاری دەلهی، و ڕەنگە لەو شارانەی 00:01:01.000 --> 00:01:03.000 هەواکەیان پاکترە هەفتەی جارێک بەس بێت. 00:01:03.000 --> 00:01:06.000 ناچاربووین لە پاشماوەی نائۆرگانیدا ئەو ڕووەکانە بەخێو بکەین، 00:01:06.000 --> 00:01:09.000 کە پاکژ کراوە و بە شێوەی دڵۆپی ئاوی بە خێومان بکردایە، 00:01:09.000 --> 00:01:13.000 و هەموو سێ چوار مانگ جارێک بۆ دەرەوەمان ببردبا. 00:01:13.000 --> 00:01:16.000 ڕووەکی دووەم زمانی خەسووە، 00:01:16.000 --> 00:01:18.000 کە ئەمەش ڕووەکێکی زۆر بەربڵاوە، 00:01:18.000 --> 00:01:20.000 و ئێمە پێی دەڵێین ڕووەکی ژوری نوستن 00:01:20.000 --> 00:01:23.000 چونکە شەوانە دوانۆکسیدی کاربۆن بۆ ئۆکسجین دەگۆڕێت . 00:01:23.000 --> 00:01:28.000 و هەر یەکێکمان شەش بۆ هەشت ڕووەکمان دەوێت کە باڵای تا کەمەری مرۆڤ بێت. 00:01:28.000 --> 00:01:30.000 و ڕووەکی سێیەم ڕووەکی پارەیە، 00:01:30.000 --> 00:01:33.000 و ئەمەش دیسان ڕووەکێکی زۆر بەربڵاوە 00:01:33.000 --> 00:01:36.000 زیاتر لە ناو زەلکاوەکاندا گەشە دەکات. 00:01:36.000 --> 00:01:38.570 ئەم ڕووەکە فۆرماڵدیهایدەکان و 00:01:38.570 --> 00:01:40.210 مادە بە هەڵمبووەکانی تر لا دەبات. NOTE Paragraph 00:01:40.210 --> 00:01:41.670 لە ڕێگەی ئەم سێ ڕووەکە 00:01:41.670 --> 00:01:44.000 دەتوانیت ئەو هەوا پاکە دەست بخەیت کە پێویستت پێیە. 00:01:44.000 --> 00:01:46.000 لە ڕاستیدا، دەتوانیت لە بوتڵێکدا بیت 00:01:46.000 --> 00:01:50.000 کە سەری داخرابێت، و بە هیچ شێوەیەک نامریت 00:01:50.000 --> 00:01:53.000 و پێویستت بە هیچ هەوایەکی پاکی تر نابێت. 00:01:53.000 --> 00:01:55.000 ئێمە ئەم ڕووەکانەمان لە 00:01:55.000 --> 00:01:58.000 باڵەخانەکەی خۆمان لە دەلهی تاقی کردۆتەوە 00:01:58.000 --> 00:02:01.000 کە 20 ساڵە دروست کراوە و ڕوبەرەکەی 50 هەزار پێ دوجایە. 00:02:01.000 --> 00:02:05.000 نزیکەی 1200 ڕووەکی لەم جۆرانەی تێدایە و 300 کەس تیایدا دەژین. 00:02:05.000 --> 00:02:07.000 لێکۆڵینەوەکانمان دەریانخست 00:02:07.000 --> 00:02:10.080 ئەگەر کەسێک بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر لەم 00:02:10.120 --> 00:02:13.000 ژوورانە بمێنیتەوە ئەوا ڕێژەی ئۆکسجین 00:02:13.000 --> 00:02:16.000 لە ناو خوێن سەدا یەک زیاد دەکات. 00:02:16.000 --> 00:02:19.000 حکومەتی هیندستان بۆی دەرکەوتووە 00:02:19.000 --> 00:02:21.000 لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە دەریدەخات 00:02:21.000 --> 00:02:24.000 کە ئەمە تەندروستترین باڵەخانەیە لە شاری نیو دەلهی. 00:02:24.000 --> 00:02:26.500 و لێکۆڵینەوەکە دەریخست 00:02:26.500 --> 00:02:28.000 بە بەراورد لەگەڵ بیناکانی تر 00:02:28.000 --> 00:02:30.000 حاڵەتی ناڕەحەتی چاو 00:02:30.000 --> 00:02:32.000 بە ڕێژەی 52% دابەزیوە، 00:02:32.000 --> 00:02:35.320 ناڕەحەتی کۆئەندامی هەناسە بە ڕێژەی34% کەمی کردووە، 00:02:35.320 --> 00:02:37.000 سەرئێشە بە ڕێژەی 24% کەم بۆتەوە، 00:02:37.000 --> 00:02:41.000 کێشەی سییەکان بە ڕێژەی 12% و ڕەبۆ بە ڕێژەی 9% کەمی کردووە. 00:02:41.000 --> 00:02:45.000 ئەم لێکۆڵینەوەیە لە 8/9/2008 دا بڵاو کراوەتەوە، 00:02:45.000 --> 00:02:48.000 و لەسەر پێگەی ئەلکترۆنی حکومەتی هیندستان بەردەستە. NOTE Paragraph 00:02:48.000 --> 00:02:50.000 ئەزمونەکەمان ئاماژە بە 00:02:50.000 --> 00:02:54.000 زیاد بوونی سەرسوڕهێنەرەی بەرهەمداری ئەم کەسانەی کە بەریەکەوتنیان 00:02:54.000 --> 00:02:57.000 لەگەڵ ئەم ڕووەکانە بە ڕێژەی 20% هەیە. 00:02:57.000 --> 00:03:01.000 و هەروەها کەمبوونەوەی خواست لەسەر وزە لەم باڵەخانانەدا 00:03:01.000 --> 00:03:06.260 بە ڕێژەی ١٥ لە سەد کەمی کردووە، لەبەر ئەوەی هەوای پاکی کەمتری پێویستە. 00:03:06.260 --> 00:03:08.150 ئێمە ئەم ئەزمونە دوبارە دەکەینەوە لە 00:03:08.150 --> 00:03:11.000 بینایەک بە ڕوبەری 1.75 ملیۆن پێ سێجا 00:03:11.000 --> 00:03:13.000 کە زیاتر لە 60 هەزار ڕووەکی ناوماڵی بۆ دادەنرێت. NOTE Paragraph 00:03:13.000 --> 00:03:15.000 گرنگی ئەمە لە چیدایە؟ 00:03:15.000 --> 00:03:16.810 ئەمە بۆ ژینگەش گرنگە، 00:03:16.810 --> 00:03:18.450 چونکە خواستەکان لەسەر وزە لە جیهاند 00:03:18.450 --> 00:03:20.000 پێشبینی دەکرێت بەرز ببێتەوە 00:03:20.000 --> 00:03:21.650 بە ڕێژەی 30% لە دە ساڵی داهاتوودا. 00:03:21.650 --> 00:03:23.000 لە ئێستادا 40%ی وزەی جیهان 00:03:23.000 --> 00:03:25.000 لە لایەن باڵەخانەکانەوە بەکار دەهێنرێت، 00:03:25.000 --> 00:03:27.000 و 60%ی دانیشتوانی جیهان 00:03:27.000 --> 00:03:30.000 لە باڵەخانەکانی ناو شارەکاندا دەژین. 00:03:30.000 --> 00:03:34.000 کە لە 15 ساڵی داهاتوودا ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە ١ میلۆن کەس. 00:03:34.000 --> 00:03:36.000 کارکردن و داخوازی بۆ ژیان لەو شوێنانەی 00:03:36.000 --> 00:03:39.730 کە سود لە فێنکەرەو گەرمکەرەوکان وەردەگرن ڕوو لە زیاد بوونە.. 00:03:39.730 --> 00:03:42.240 "ببە بەو گۆڕانکارییەی کە دەتەوێت لە جیهاندا بیبینیت." 00:03:42.240 --> 00:03:43.410 ئەمە وتەی مهاتما گاندییە 00:03:43.410 --> 00:03:44.430 سوپاس بۆ گوێگرتنتان. 00:03:44.430 --> 00:03:46.000 (چەپڵەلێدان)