١٧ ساڵ لەمەوبەر توشی هەستیاری
بە هەوای شاری دەلهی بووم.
دکتۆرەکان پێیان ڕاگەیاندم
کە توانای سییەکانم
بۆ ڕێژەی 70 لە سەد دابەزیوە
و ئەمەش دەمکوژێت.
بە هاوکاری ئەنیستیتۆی تەکنەلۆجیای هیند،
و دامەزراوەی وزە و سەرچاوەکان و ناسا،
بۆمان دەرکەوت کە
سێ ڕووەکی سەوزی سەرەکی هەن،
ڕووەکی سەوزی
بەربڵاو کە بەهۆیانەوە
دەتوانین هەوای پاکی
پێ دروست بکەین
لە ماڵەکانماندا بۆ ئەوەی تەندروست بین.
هەروەها بۆمان دەرکەوت کە دەتوانین
خواستی هەوای پاک کەم بکەینەوە
لە ناو ماڵەکاندا و لە هەمانکاتدا پارێزگاری
لە چۆنایەتی هەوای ناو ماڵەکان بکەین.
دار خورمایی ئەریکا و زمانی خەسوو
و ڕووەکی پارە
ئەم سێ ڕووەکانەن کە باسمان کردن،
ناوە زانستییەکانیان لەبەرچاوتاندایە.
دارخورمای ئەریکا ڕووەکێکە
دوانۆکسیدی کاربۆن دەمژێت و
ئۆکسجین بەرهەم دەهێنێت.
هەر یەکێکمان چوار ڕووەکی
بەقەد خۆمانمان پێویستە،
و لە ڕووی خزمەتکردنی ڕووەکەکەوە
پێویستە گەڵاکانی
بسڕین
ڕۆژانە لە شاری دەلهی، و ڕەنگە لەو شارانەی
هەواکەیان پاکترە
هەفتەی جارێک بەس بێت.
ناچاربووین لە پاشماوەی نائۆرگانیدا
ئەو ڕووەکانە بەخێو بکەین،
کە پاکژ کراوە و بە شێوەی
دڵۆپی ئاوی بە خێومان بکردایە،
و هەموو سێ چوار مانگ
جارێک بۆ دەرەوەمان ببردبا.
ڕووەکی دووەم زمانی خەسووە،
کە ئەمەش ڕووەکێکی زۆر بەربڵاوە،
و ئێمە پێی دەڵێین ڕووەکی ژوری نوستن
چونکە شەوانە دوانۆکسیدی
کاربۆن بۆ ئۆکسجین دەگۆڕێت .
و هەر یەکێکمان شەش بۆ هەشت ڕووەکمان
دەوێت کە باڵای تا کەمەری مرۆڤ بێت.
و ڕووەکی سێیەم ڕووەکی پارەیە،
و ئەمەش دیسان ڕووەکێکی زۆر بەربڵاوە
زیاتر لە ناو زەلکاوەکاندا گەشە دەکات.
ئەم ڕووەکە فۆرماڵدیهایدەکان و
مادە بە هەڵمبووەکانی
تر لا دەبات.
لە ڕێگەی ئەم سێ ڕووەکە
دەتوانیت ئەو هەوا پاکە دەست
بخەیت کە پێویستت پێیە.
لە ڕاستیدا، دەتوانیت لە بوتڵێکدا بیت
کە سەری داخرابێت، و بە هیچ شێوەیەک نامریت
و پێویستت بە هیچ هەوایەکی پاکی تر نابێت.
ئێمە ئەم ڕووەکانەمان لە
باڵەخانەکەی خۆمان
لە دەلهی تاقی کردۆتەوە
کە 20 ساڵە دروست کراوە
و ڕوبەرەکەی 50 هەزار پێ دوجایە.
نزیکەی 1200 ڕووەکی لەم جۆرانەی
تێدایە و 300 کەس تیایدا دەژین.
لێکۆڵینەوەکانمان دەریانخست
ئەگەر کەسێک بۆ ماوەی ١٠ کاتژمێر لەم
ژوورانە بمێنیتەوە ئەوا ڕێژەی ئۆکسجین
لە ناو خوێن سەدا یەک زیاد دەکات.
حکومەتی هیندستان بۆی دەرکەوتووە
لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە دەریدەخات
کە ئەمە تەندروستترین
باڵەخانەیە لە شاری نیو دەلهی.
و لێکۆڵینەوەکە دەریخست
بە بەراورد
لەگەڵ بیناکانی تر
حاڵەتی ناڕەحەتی چاو
بە ڕێژەی 52% دابەزیوە،
ناڕەحەتی کۆئەندامی هەناسە بە
ڕێژەی34% کەمی کردووە،
سەرئێشە بە ڕێژەی 24% کەم بۆتەوە،
کێشەی سییەکان بە ڕێژەی 12% و
ڕەبۆ بە ڕێژەی 9% کەمی کردووە.
ئەم لێکۆڵینەوەیە لە 8/9/2008
دا بڵاو کراوەتەوە،
و لەسەر پێگەی ئەلکترۆنی
حکومەتی هیندستان بەردەستە.
ئەزمونەکەمان ئاماژە بە
زیاد بوونی سەرسوڕهێنەرەی بەرهەمداری
ئەم کەسانەی کە بەریەکەوتنیان
لەگەڵ ئەم ڕووەکانە
بە ڕێژەی 20% هەیە.
و هەروەها کەمبوونەوەی
خواست لەسەر وزە لەم باڵەخانانەدا
بە ڕێژەی ١٥ لە سەد کەمی کردووە،
لەبەر ئەوەی هەوای پاکی کەمتری پێویستە.
ئێمە ئەم ئەزمونە
دوبارە دەکەینەوە لە
بینایەک بە ڕوبەری 1.75 ملیۆن پێ سێجا
کە زیاتر لە 60 هەزار ڕووەکی ناوماڵی بۆ دادەنرێت.
گرنگی ئەمە لە چیدایە؟
ئەمە بۆ ژینگەش گرنگە،
چونکە خواستەکان
لەسەر وزە لە جیهاند
پێشبینی دەکرێت بەرز ببێتەوە
بە ڕێژەی 30% لە دە ساڵی داهاتوودا.
لە ئێستادا 40%ی وزەی جیهان
لە لایەن باڵەخانەکانەوە بەکار دەهێنرێت،
و 60%ی دانیشتوانی جیهان
لە باڵەخانەکانی ناو شارەکاندا دەژین.
کە لە 15 ساڵی داهاتوودا ژمارەیان
دەگاتە زیاتر لە ١ میلۆن کەس.
کارکردن و داخوازی بۆ
ژیان لەو شوێنانەی
کە سود لە فێنکەرەو گەرمکەرەوکان
وەردەگرن ڕوو لە زیاد بوونە..
"ببە بەو گۆڕانکارییەی
کە دەتەوێت لە جیهاندا بیبینیت."
ئەمە وتەی
مهاتما گاندییە
سوپاس بۆ گوێگرتنتان.
(چەپڵەلێدان)