لۆرا کارستێنسن: کەسانی بەتەمەن دڵخۆشترن
-
0:00 - 0:02خەڵک زیاتر دەژین
-
0:02 - 0:04و کۆمەڵگاکان گەورەتر دەبن.
-
0:04 - 0:06زۆر جار ئەمە دەبیستیت.
-
0:06 - 0:08لە رۆژنامەکاندا لەسەری دەخوێنیتەوە
-
0:08 - 0:10لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەیبیستیت.
-
0:10 - 0:12هەندێ جار من نیگەرانی ئەوەم
-
0:12 - 0:14کە ئیمە لەمبارەیەوە ئەوەندە زۆر دەبیستین
-
0:14 - 0:17کە گەیشتوینەتە ئەوەی ژیانێکی درێژتر قبوڵ بکەین
-
0:17 - 0:19بە جۆرێک لە لەخۆ رازیبونەوە
-
0:19 - 0:21تەنانەت بە کراوەییشەوە.
-
0:21 - 0:24بەڵام هەڵە مەکەن
-
0:24 - 0:26ژیانی درێژتر دەتوانێت
-
0:26 - 0:28و بڕوام وایە ئەو شتەش دەکات
-
0:28 - 0:30کە بریتییە لە گەشەپێدانی چۆنایەتی ژیان
-
0:30 - 0:32لە هەمو تەمەنەکاندا.
-
0:32 - 0:34ئێستاش بۆ ئەوەی ئەمە بخەینە گۆشەنیگایەکەوە
-
0:34 - 0:37بهێڵن بۆ خولەکێک بگەڕێمەوە دواوە
-
0:37 - 0:40ساڵی زیاتر خراونەتە سەر
-
0:40 - 0:42تێکڕای هیوا بە ژیان
-
0:42 - 0:44لە سەدەی بیستەم دا
-
0:44 - 0:47ئەمەش لە هەمو ساڵەکانی
-
0:47 - 0:51پێش ئەو هەزارەیەی
-
0:51 - 0:54هەمو مێژوی پەرەسەندنی مرۆڤ زیاترە.
-
0:54 - 0:56لە چاو تروکاندنێکدا
-
0:56 - 0:59ئێمە بە نزیکەیی ماوەی ژیانمان
-
0:59 - 1:01کرد بە دو ئەوەندە.
-
1:01 - 1:04بۆیە ئەگەر هەستت بەوە کرد کە ئەم بابەتی تەمەنە بە تەواوی نەچەسپاوە
-
1:04 - 1:06خۆت ناڕەحەت مەکە
-
1:06 - 1:08ئەمە شتێکی نوێیە.
-
1:08 - 1:10و لەبەر ئەوەی رێژەی بەپیتی دابەزیوە
-
1:10 - 1:12لە هەمان ماوە دا
-
1:12 - 1:16کە هیوا بە ژیان زیادی کردووە
-
1:16 - 1:18ئەو هەرەمە
-
1:18 - 1:21کە هەمیشە دەرخەری دابەشبونی دانیشتوانە بە پێی تەمەن
-
1:21 - 1:24کە لە خوارەکەی دا گەنجەکانی لێن
-
1:24 - 1:27و بە لوتکەیەکی بچوکی بەتەمەنەکان کۆتایی دێت
-
1:27 - 1:29کە دەمێننەوە و دەگەنە ئەو تەمەنە زۆرە
-
1:29 - 1:31ئەو هەرەمە گۆڕانکاری بەسەردا دێت
-
1:31 - 1:34و دەبێت بە لاکێشەیە
-
1:34 - 1:36ئێستاش، ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت
-
1:36 - 1:40کە چێژ لە ئاماری دانیشتوان وەردەگریت
-
1:40 - 1:42ئەمانە ئەو شتانەن کە بەکەڵکت دێن.
-
1:42 - 1:44لەبەر ئەوەی ماناکە ئەوەیە
-
1:44 - 1:47کە بۆ یەکەمجار لە مێژوی توخمەکاندا
-
1:47 - 1:49زۆرینەی ئەو مناڵانەی
-
1:49 - 1:51لە وڵاتانی گەشەکردودا لەدایک دەبن
-
1:51 - 1:54ئەو هەلەیان هەیە
-
1:54 - 1:56کە پیر ببن.
-
1:56 - 1:59ئەمە چۆن رویدا؟
-
1:59 - 2:01خۆ ئێمە لە روی بۆماوەییەوە لە باو و باپیرانمان بەهێزتر نین
-
2:01 - 2:03کە ١٠٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر ژیاون
-
2:03 - 2:05ئەم زیادبونە لە هیوادا بە ژیان
-
2:05 - 2:08بەرهەمێکی بەرچاوی کلتورە -
-
2:08 - 2:10کە ئەو بۆتەیەیە
-
2:10 - 2:12کە زانست و تەکنەلۆجیای تێدایە
-
2:12 - 2:15لەگەڵ گۆڕانکاری بەرفراوانی هەڵسوکەوتەکان
-
2:15 - 2:18کە گەشە بە تەندروستی و کامەرانی دەدات.
-
2:18 - 2:20لە رێگەی گۆڕانکارییە کلتورییەکانەوە
-
2:20 - 2:22باوباپیرانمان
-
2:22 - 2:25توانیویانە تا رادەیەکی زۆر مردنی پێشوەخت کەم بکەنەوە
-
2:25 - 2:28بەمەش ئێستا خەڵک دەتوانن تەمەنێکی درێژ بژین.
-
2:29 - 2:32ئێستاش چەند کێشەیەک هەن کە پەیوەستن بە هەڵکشانی تەمەنەوە
-
2:32 - 2:35وەک نەخۆشی و هەژاریی و لەدەستدانی پلەوپایەی کۆمەڵایەتی.
-
2:35 - 2:37کاتی ئەوە بەسەر چووە کە لەسەر شانازییەکانمان پاڵ بدەینەوە.
-
2:37 - 2:39بەڵام تا زیاتر لە بارەی هەڵکشانی تەمەنەوە فێر دەبین
-
2:39 - 2:41ئەوەمان بۆ رونتر دەبێتەوە
-
2:41 - 2:43کە ئاراستە سەربەرەوخوارەکە
-
2:43 - 2:46تا رادەیەکی ناشرین دورە لە راستییەوە.
-
2:46 - 2:50هەڵکشانی تەمەن چەند گەشەپیدانێکی بەرچاو لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت -
-
2:50 - 2:53زیادبونی زانیاری، شارەزایی-
-
2:53 - 2:59و لایەنە سۆزدارییەکانی ژیانیش گەشە دەکەن.
-
2:59 - 3:01ئەمە راستە.
-
3:01 - 3:04کەسە بەتەمەنەکان دڵخۆشن.
-
3:04 - 3:06ئەوان لە خەڵکی تەمەن مامناوەند دڵخۆشترن
-
3:06 - 3:08و بە دڵنیاییەوە لە گەنجاکانیش.
-
3:08 - 3:10لێکۆڵینەوە لە دوای لێکۆڵینەوە
-
3:10 - 3:12دەگاتە هەمان ئەنجام.
-
3:12 - 3:15سی دی سی بەم دواییە راپرسییەکی ئەنجام دا
-
3:15 - 3:18کە داوایان لە بەشداربوان کردبو
-
3:18 - 3:20پێیان بڵێن ئایا لە ماوەی هەفتەی پێشودا بە نیگەرانییەکی دەرونی گرنگ دا
-
3:20 - 3:22تێپەڕیون یان نا.
-
3:22 - 3:25ژمارەی ئەو بەتەمەنانەی کە بە ئەرێنی وەڵامی ئەم پرسیارەیان داوەتەوە
-
3:25 - 3:27لە ژمارەی کەسانی تەمەن مامناوەند
-
3:27 - 3:29و گەنجەکان کەمتر بو.
-
3:29 - 3:31راپرسییەکەی ئەم دواییەی گەڵوپ
-
3:31 - 3:33لە بەشداربوانی پرسی
-
3:33 - 3:35کە لە رۆژی پێشودا چەند فشار و نیگەرانی و توڕەییان
-
3:35 - 3:37ئەزمون کردووە.
-
3:37 - 3:41و فشار و نیگەرانی و توڕەیی
-
3:41 - 3:44هەمویان لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا کەم دەبنەوە
-
3:45 - 3:48زاناکانی کۆمەڵناسی بەمە دەڵێن دژیەکی هەڵکشانی تەمەن.
-
3:48 - 3:51هەرچۆنێک بێت، هەڵکشانی تەمەن شتێکی ئاسان نیە.
-
3:51 - 3:53بۆیە ئێمە هەمو شێوازێکی پرسیارمان گرتۆتەبەر
-
3:53 - 3:57بۆ ئەوەی بزانین ئایا دەتوانین ئەم ئەنجامە بگٶڕێن.
-
3:57 - 3:59پرسیمان رەنگە هۆکارەکە ئەوە بێت
-
3:59 - 4:02کە ئەم نەوەیەی خەڵکانی بەتەمەن
-
4:02 - 4:04مەزنترین نەوەی ئێستا
-
4:04 - 4:06و رابردو بوبن.
-
4:06 - 4:08واتە ئەو گەنجانەی ئێستا
-
4:08 - 4:11رەنگە بە شێوەیەکی نمونەیی لە کاتی هەڵکشانی تەمەنیاندا
-
4:11 - 4:13ئەزمونی ئەم گەشەکردنانە نەکەن.
-
4:13 - 4:15پرسیمان،
-
4:15 - 4:18رەنگە خەڵکە بەتەمەنەکە بیانەوێن شتێکی ئەرێنی بنوێنن
-
4:18 - 4:20بەرامبەر بونە خەمۆکەکەیاندا.
-
4:20 - 4:22-پێکەنین
-
4:22 - 4:25بەڵام تا زیاتر هەوڵمان دا ئەم دۆزینەوەیە رەت بکەینەوە
-
4:25 - 4:27بەڵگەی زیاترمان دۆزییەوە
-
4:27 - 4:29کە پاڵپشتی دەکات.
-
4:29 - 4:31ساڵانێک لەمەوبەر، من و هاوکارەکانم لێکۆڵینەوەیەکمان ئەنجامدا
-
4:31 - 4:34کە تیایدا دوای دە ساڵ سەردانی هەمان کۆمەڵە خەڵکمان کردەوە.
-
4:34 - 4:38نمونەکە لە سەرەتادا تەمەنیان لە نێوان ١٨ - ٩٤ ساڵدا بو
-
4:38 - 4:41لێکۆڵینەوەکەمان لەسەر ئەوە بو ئایا ئەزمونە سۆزدارییەکەیان دەگۆڕێت
-
4:41 - 4:43کاتێ تەمەنیان هەڵدەکشێت یان نا.
-
4:43 - 4:46بەشدارەکانمان ئامێرێکی پەیوەندی ئەلکترۆنییان هەڵدەگرت
-
4:46 - 4:48هەر جارەی بۆ ماوەی هەفتەیەک
-
4:48 - 4:51و ئێمە لە شەو و رۆژ لە کاتی لەپڕ پەیوەندییمان پێوە دەکردن
-
4:51 - 4:53و هەمو کاتێک کە پەیوەندییمان پێوە دەکردن
-
4:53 - 4:55داوامان لێ دەکردن وەڵامی چەند پرسیارێک بدەنەوە -
-
4:55 - 4:58لە نێوان ژمارە ١ و ٧ دا، ئێستا چەند دڵخۆشیت؟
-
4:58 - 5:00چەند ناڕەحەتیت لە ئێستادا؟
-
5:00 - 5:02چەند توڕەیت لە ئێستادا؟ -
-
5:02 - 5:04بۆ ئەوەی تێبگەین
-
5:04 - 5:06لە چۆنێتی ئەو هەست و سۆزەی کە هەیانبو
-
5:06 - 5:08لە ژیانی رۆژانەیاندا.
-
5:08 - 5:10بە بەکارهێنانی ئەم لێکۆڵینەوە چڕوپڕە
-
5:10 - 5:12لەسەر تاکەکەسەکان
-
5:12 - 5:16بۆمان دەرکەوت کە نەوەیەکی تایبەت نیە کە
-
5:16 - 5:18لە نەوەکانی تر باشترە،
-
5:18 - 5:21بەڵکو هەمان ئەو کەسانە بە تێپەڕبونی کات
-
5:21 - 5:23وایان لێ دێت زیاتر
-
5:23 - 5:25باس لە ئەزمونی ئەرێنی زۆرتر بکەن.
-
5:25 - 5:28ئێستا تۆ ئەم نزمبونەوە کەمە دەبینیت
-
5:28 - 5:30لە تەمەنە هەرە بەرزەکاندا
-
5:30 - 5:32لەویادا ئەو نزمبونەوە کەمە هەیە
-
5:32 - 5:34بەڵام ئەمە بە هیچ جۆرێک
-
5:34 - 5:36ناگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستانەی دەیانبینین
-
5:36 - 5:38لە سەرەتای تەمەنی پێگەیشتندا.
-
5:38 - 5:42ئەمە بە راستی زۆر ئاسانکراوە
-
5:42 - 5:46ئەگەر بڵێین خەڵکی بەتەمەن "دڵخۆش"ن.
-
5:46 - 5:49لە لێکۆڵینەوەکەماندا ئەو کەسانە ئەرێنیترن
-
5:49 - 5:51بەڵام لە خەڵکە گەنجەکە زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە
-
5:51 - 5:54کە هەستی تێکەڵیان هەبێت -
-
5:54 - 5:56ناڕەحەتی لە هەمان ئەو کاتەی ئەزمونی دڵخۆشییان هەیە
-
5:56 - 5:58ئەو فرمێسکەی ناو چاو دەزانیت
-
5:58 - 6:01کاتێ بۆ هاوڕێکەت زەردەخەنە دەکەیت.
-
6:01 - 6:03لێکۆڵێنەوەیەکی تر ئەوەی دەرخستووە
-
6:03 - 6:05کە کەسانی بەتەمەن لەوە دەچێ
-
6:05 - 6:07بە شێوەیەکی ئاسودەتر روبەڕوی ناڕەحەتی ببنەوە.
-
6:07 - 6:10ئەوان باشتر ناڕەحەتی قبوڵ دەکەن بە بەراورد لەگەڵ کەسانی گەنج دا.
-
6:10 - 6:13ئێمەش گومانمان کرد کە ئەمە یارمەتیمان بدات
-
6:13 - 6:16بۆ ئەوەی تێبگەین بۆچی خەڵکانی بەتەمەن لە گەنجەکان سەرکەوتوترن
-
6:16 - 6:21لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و مشتومڕە سۆزدارییەکاندا.
-
6:21 - 6:24خەڵکانی بەتەمەن دەتوانن نادادپەروەری
-
6:24 - 6:26بە هاوسۆزییەوە ببینن
-
6:26 - 6:29نەک بە نائومێدییەوە.
-
6:29 - 6:31و کاتێ هەمو شتەکان یەکسانن
-
6:31 - 6:33کەسانی بەتەمەن سەرچاوە مەعریفییەکانیان
-
6:33 - 6:35بۆ نمونە سەرنج و یادەوەری
-
6:35 - 6:38زیاتر بەرەو زانیاری ئەرێنی دەگۆڕن وەک لە نەرێنی.
-
6:38 - 6:41ئەگەر ئێمە وێنە نیشانی کەسانی بەتەمەن، مامناوەند و گەنج بدەین
-
6:41 - 6:44وەک ئەوانەی کە لەسەر شاشەکە دەیبینن
-
6:44 - 6:46و پاشان بپرسین
-
6:46 - 6:49کە کام وێنانە دەناسنەوە بیڵێن،
-
6:49 - 6:52خەڵکانی بەتەمەن، نەک گەنجەکان،
-
6:52 - 6:54زیاتر وێنە ئەرێنییەکانیان لە بیرە
-
6:54 - 6:56وەک لە وێنە نەرێنییەکان.
-
6:56 - 6:58ئێمە پرسیارمان لە خەڵکە بەتەمەن و گەنجەکان کردووە
-
6:58 - 7:00کە لە تاقیگەی لێکۆڵینەوەدا
-
7:00 - 7:02بۆ دەموچاوە مۆن و دەم بەخەندەکان بگەڕێن.
-
7:02 - 7:05خەڵکە بەتەمەنەکە زیاتر بەرەو دەموچاوە دەم بەخەندەکاندا چون
-
7:05 - 7:08و دورکەوتنەوە لە دەموچاوە مۆن و توڕەکانەوە.
-
7:08 - 7:10لە ژیانی رۆژانەدا
-
7:10 - 7:12ئەمە دەگۆڕێت بۆ چێژێکی گەورەتر
-
7:12 - 7:14و ئاسودەییەکی زیاتر.
-
7:16 - 7:18بەڵام وەک زانای کۆمەڵایەتی، ئێمە بەردەوامین لە پرسیار کردن
-
7:18 - 7:20سەبارەت بە ئەلتەرناتیڤی مومکین.
-
7:20 - 7:22ئێمە وتومانە، باشە رەنگە خەڵکانی بەتەمەن
-
7:22 - 7:24زیاتر باسی هەستی ئەرێنی دەکەن
-
7:24 - 7:27چونکە لە روی مەعریفییەوە شێواون.
-
7:27 - 7:30-پێکەنین
-
7:30 - 7:32ئێمە وتومانە، رەنگە
-
7:32 - 7:35لێکدانەوەی هەستە ئەرێنییەکان لە هەستە نەرێنییەکان ئاسانتر بێت
-
7:35 - 7:38و بۆیە تۆ دەچیت بەرەوە هەستە ئەرێنییەکان؟
-
7:38 - 7:40رەنگە ناوەندە دەمارییەکانی ناو مێشکمان
-
7:40 - 7:42بەشێوەیەک بپوکێتەوە
-
7:42 - 7:45کە چیتر نەتوانین هەستە نەرێنییەکان لێکبدەینەوە.
-
7:45 - 7:47بەڵام بابەتەکە لەمە جیاواز بو.
-
7:47 - 7:50وریاترین کەسە بەتەمەنەکان
-
7:50 - 7:54ئەو کەسانەن کە زۆرترینی ئەم کاریگەرییە ئەرێنییە دەردەبڕن.
-
7:54 - 7:57و لە ژێر ئەو بارودۆخانەدا کە زۆر گرنگە
-
7:57 - 7:59کەسە بەتەمەنەکان زانیارییە نەرێنییەکان لێکدەدەنەوە
-
7:59 - 8:02بە هەمان شێوەی زانیارییە ئەرێنییەکان.
-
8:02 - 8:05کەواتە ئەمە چۆن دەبێت؟
-
8:05 - 8:07ئێمە لە لێکۆڵینەوەکەماندا
-
8:07 - 8:09بۆمان دەرکەوت کە ئەم گۆڕانکارییانە
-
8:09 - 8:11بە شێوەیەکی بنەڕەتی بنیاد نراون
-
8:11 - 8:14لە توانا بێوێنەکەی مرۆڤدا بۆ چاودێریکردنی کات -
-
8:14 - 8:16نەک تەنیا کاتی کاتژمێر و کاتی رۆژمێر،
-
8:16 - 8:19بەڵکو کاتی ژیان.
-
8:19 - 8:21و ئەگەر دژ یەکێکی هەڵکشانی تەمەن هەبێت
-
8:21 - 8:24ئەوەیە کە تێگەیشتن لەوەی کە ئێمە هەتا هەتایە ناژین
-
8:24 - 8:26بە شێوەیەکی ئەرێنی
-
8:26 - 8:29گۆڕانکاری لە گۆشەنیگاماندا دەکات بەرامبەر ژیان.
-
8:29 - 8:32کاتێ ئاسۆی کات درێژ و تەمومژاوییە
-
8:32 - 8:34کە بە گشتی لە تەمەنی گەنجێتیدا بەو شێوەیەیە،
-
8:34 - 8:37خەڵک بە شێوەیەکی بەردەوام خۆی ئامادە دەکات
-
8:37 - 8:40و هەوڵ دەدات چەند دەتوانێت زانیارییەکانی بەکار بهێنێت
-
8:40 - 8:42خۆی بخاتە مەترسییەوە و بە دوای شت دا بگەڕێت.
-
8:42 - 8:45رەنگە کات لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەرینە سەر کە تەنانەت خۆشیشمان ناوێن
-
8:45 - 8:48لەبەر ئەوەی کە بەجۆرێک سەرنجڕاکێشە.
-
8:48 - 8:50رەنگە فێری شتێکی چاوەڕواننەکراو ببین.
-
8:50 - 8:52-پێکەنین
-
8:52 - 8:54دەچین بۆ ژوانی کوێرانە
-
8:54 - 8:56-پێکەنین
-
8:56 - 8:58دەزانیت، هەرچۆنێک بێت
-
8:58 - 9:01ئەگەر سەرکەوتوش نەبێت، سبەینێیەکی تر هەیە،
-
9:01 - 9:03کەسانی سەرو پەنجا ساڵ
-
9:03 - 9:06ناچن بۆ ژوانی کوێرانە.
-
9:06 - 9:11-پێکەنین
-
9:11 - 9:13کاتێ تەمەنمان هەڵدەکشێت
-
9:13 - 9:15ئاسۆی کاتەکەمان کورتتر دەبێتەوە
-
9:15 - 9:18و ئامانجەکانمان دەگۆڕێن
-
9:18 - 9:21کاتێ بۆمان دەردەکەوێت هەمو کاتی دنیامان بەدەستەوە نیە
-
9:21 - 9:23ئەو کاتە بە شێوەیەکی رونتر ریزبەندییەکانمان دەبینین.
-
9:23 - 9:26ئیتر بابەتە لاوەکییەکان کەمتر لەبەرچاو دەگرین.
-
9:26 - 9:28ژیان رزگار دەکەین.
-
9:28 - 9:30پێزانینمان زیاتر دەبێت
-
9:30 - 9:33و کراوەتر دەبین بۆ ئاشتبونەوە.
-
9:33 - 9:36وەبەرهێنان لە لایەنە گرنگەکانی سۆزدارییدا دەکەین
-
9:36 - 9:39و ژیان بەرەو باشتر دەچێت
-
9:39 - 9:42بۆیە رۆژ بە رۆژ دڵخۆشتر دەبین.
-
9:42 - 9:44بەڵام هەمان ئەم گۆڕانکارییە لە تێڕوانیندا
-
9:44 - 9:47وامان لێ دەکات لە جاران کەمتر توانای دانبەخۆدا گرتنمان هەبێت
-
9:47 - 9:49بەرامبەر نادادپەروەری.
-
9:49 - 9:51بە هاتنی ٢٠١٥
-
9:51 - 9:54ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمریکا کە تەمەنیان
-
9:54 - 9:56لە ٦٠ ساڵ زیاترە، زۆرتر دەبێت
-
9:56 - 9:59لە ژمارەی کەسانی خوار ١٥ ساڵ.
-
9:59 - 10:01چی بەسەر ئەو کۆمەڵگایانەدا دێت
-
10:01 - 10:04کە خەڵکە بەتەمەنەکەی زیاتر بێت؟
-
10:04 - 10:07ژمارەکان
-
10:07 - 10:09ئەنجامەکە دیاری ناکەن.
-
10:09 - 10:12کلتور دیاری دەکات.
-
10:12 - 10:15ئەگەر ئێمە وەبەرهێنان لە زانست و تەکنەلۆجیادا بکەین
-
10:15 - 10:17و چارەسەر بۆ ئەو کێشە راستەقینانە بدۆزینەوە
-
10:17 - 10:20کە خەڵکە بەتەمەنەکە روبەڕوی دەبنەوە
-
10:20 - 10:22و ئەگەر سەرمایەگوزاری بکەین
-
10:22 - 10:24لە لایەنە راستەقینە بەهێزەکانی
-
10:24 - 10:26خەڵکە بەتەمەنەکە
-
10:26 - 10:28ئەو کاتە ساڵە زیادبووەکانی تەمەن
-
10:28 - 10:31دەتوانێت بە شێوەیەکی دراماتیکی چۆنایەتی ژیان باشتر بکات
-
10:31 - 10:33لە هەمو تەمەنەکاندا.
-
10:33 - 10:36ئەو کۆمەڵگایانەی کە ملیۆنەها
-
10:36 - 10:38هاوڵاتی بەهرەمەند و لە روی دەرونییەوە سەقامگیری هەیە
-
10:38 - 10:41کە تەندروستترن و پەروەردەیەکی باشتریان هەیە
-
10:41 - 10:43بە بەراورد لە هەمو نەوەکانی پێش خۆیان،
-
10:43 - 10:45کە بەو چەکی مەعریفەت چەکدارن
-
10:45 - 10:47کە تایبەتە بە مەسەلە کردارییەکانی ژیانەوە
-
10:47 - 10:49و هاندراون
-
10:49 - 10:51کە کێشە گەورەکان چارەسەر بکەن
-
10:51 - 10:54ئەو کۆمەڵگایانە دەتوانن ببنە کۆمەڵگای باشتر
-
10:54 - 10:58لەو کۆمەڵگایانەی کە تا ئێستا بینیومانە.
-
10:58 - 11:01باوکم کە تەمەنی ٩٢ ساڵە
-
11:01 - 11:03حەز دەکات بڵێت
-
11:03 - 11:05"با واز لەوە بهێنین کە تەنیا قسە لەسەر ئەوە بکەین
-
11:05 - 11:07کە چۆن خەڵکە بە تەمەنەکان بپارێزین
-
11:07 - 11:09و دەست بکەین بە قسەکردن
-
11:09 - 11:13لەسەر ئەوەی کە چۆن وا بکەین بەتەمەنەکان هەمومان بپارێزن."
-
11:13 - 11:15سوپاس
-
11:15 - 11:17-چەپڵە
- Title:
- لۆرا کارستێنسن: کەسانی بەتەمەن دڵخۆشترن
- Speaker:
- Laura Carstensen
- Description:
-
لە سەدەی بیستەمدا ئاستی تەمەنمان بە شێوەیەکی بێوێنە زیادی کرد، بەڵام ئایا چۆنایەتی ژیان ئەوەندە باشە؟ بە سەرسوڕمانەوە بەڵێ! لە تێدێکس ومەن، لۆرا کارستێنسنی دەرونناس لێکۆڵێنەوەیەک دەخاتە رو کە دەریدەخات کاتێ خەڵک تەمەنی هەڵدەکشێت دڵخۆشتر دەبێت، ئاسودەتر دەبێت، و تێڕوانینێکی ئەرێنیتری دەبێت بۆ جیهان.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 11:18
![]() |
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for Older people are happier | |
![]() |
Hanasa-hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for Older people are happier | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Older people are happier | |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Older people are happier | |
![]() |
Hiwa Foundation added a translation |