خەڵک زیاتر دەژین
و کۆمەڵگاکان گەورەتر دەبن.
زۆر جار ئەمە دەبیستیت.
لە رۆژنامەکاندا لەسەری دەخوێنیتەوە
لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەیبیستیت.
هەندێ جار من نیگەرانی ئەوەم
کە ئیمە لەمبارەیەوە ئەوەندە زۆر دەبیستین
کە گەیشتوینەتە ئەوەی ژیانێکی درێژتر قبوڵ بکەین
بە جۆرێک لە لەخۆ رازیبونەوە
تەنانەت بە کراوەییشەوە.
بەڵام هەڵە مەکەن
ژیانی درێژتر دەتوانێت
و بڕوام وایە ئەو شتەش دەکات
کە بریتییە لە گەشەپێدانی چۆنایەتی ژیان
لە هەمو تەمەنەکاندا.
ئێستاش بۆ ئەوەی ئەمە بخەینە گۆشەنیگایەکەوە
بهێڵن بۆ خولەکێک بگەڕێمەوە دواوە
ساڵی زیاتر خراونەتە سەر
تێکڕای هیوا بە ژیان
لە سەدەی بیستەم دا
ئەمەش لە هەمو ساڵەکانی
پێش ئەو هەزارەیەی
هەمو مێژوی پەرەسەندنی مرۆڤ زیاترە.
لە چاو تروکاندنێکدا
ئێمە بە نزیکەیی ماوەی ژیانمان
کرد بە دو ئەوەندە.
بۆیە ئەگەر هەستت بەوە کرد کە ئەم بابەتی تەمەنە بە تەواوی نەچەسپاوە
خۆت ناڕەحەت مەکە
ئەمە شتێکی نوێیە.
و لەبەر ئەوەی رێژەی بەپیتی دابەزیوە
لە هەمان ماوە دا
کە هیوا بە ژیان زیادی کردووە
ئەو هەرەمە
کە هەمیشە دەرخەری دابەشبونی دانیشتوانە بە پێی تەمەن
کە لە خوارەکەی دا گەنجەکانی لێن
و بە لوتکەیەکی بچوکی بەتەمەنەکان کۆتایی دێت
کە دەمێننەوە و دەگەنە ئەو تەمەنە زۆرە
ئەو هەرەمە گۆڕانکاری بەسەردا دێت
و دەبێت بە لاکێشەیە
ئێستاش، ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت
کە چێژ لە ئاماری دانیشتوان وەردەگریت
ئەمانە ئەو شتانەن کە بەکەڵکت دێن.
لەبەر ئەوەی ماناکە ئەوەیە
کە بۆ یەکەمجار لە مێژوی توخمەکاندا
زۆرینەی ئەو مناڵانەی
لە وڵاتانی گەشەکردودا لەدایک دەبن
ئەو هەلەیان هەیە
کە پیر ببن.
ئەمە چۆن رویدا؟
خۆ ئێمە لە روی بۆماوەییەوە لە باو و باپیرانمان بەهێزتر نین
کە ١٠٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر ژیاون
ئەم زیادبونە لە هیوادا بە ژیان
بەرهەمێکی بەرچاوی کلتورە -
کە ئەو بۆتەیەیە
کە زانست و تەکنەلۆجیای تێدایە
لەگەڵ گۆڕانکاری بەرفراوانی هەڵسوکەوتەکان
کە گەشە بە تەندروستی و کامەرانی دەدات.
لە رێگەی گۆڕانکارییە کلتورییەکانەوە
باوباپیرانمان
توانیویانە تا رادەیەکی زۆر مردنی پێشوەخت کەم بکەنەوە
بەمەش ئێستا خەڵک دەتوانن تەمەنێکی درێژ بژین.
ئێستاش چەند کێشەیەک هەن کە پەیوەستن بە هەڵکشانی تەمەنەوە
وەک نەخۆشی و هەژاریی و لەدەستدانی پلەوپایەی کۆمەڵایەتی.
کاتی ئەوە بەسەر چووە کە لەسەر شانازییەکانمان پاڵ بدەینەوە.
بەڵام تا زیاتر لە بارەی هەڵکشانی تەمەنەوە فێر دەبین
ئەوەمان بۆ رونتر دەبێتەوە
کە ئاراستە سەربەرەوخوارەکە
تا رادەیەکی ناشرین دورە لە راستییەوە.
هەڵکشانی تەمەن چەند گەشەپیدانێکی بەرچاو لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت -
زیادبونی زانیاری، شارەزایی-
و لایەنە سۆزدارییەکانی ژیانیش گەشە دەکەن.
ئەمە راستە.
کەسە بەتەمەنەکان دڵخۆشن.
ئەوان لە خەڵکی تەمەن مامناوەند دڵخۆشترن
و بە دڵنیاییەوە لە گەنجاکانیش.
لێکۆڵینەوە لە دوای لێکۆڵینەوە
دەگاتە هەمان ئەنجام.
سی دی سی بەم دواییە راپرسییەکی ئەنجام دا
کە داوایان لە بەشداربوان کردبو
پێیان بڵێن ئایا لە ماوەی هەفتەی پێشودا بە نیگەرانییەکی دەرونی گرنگ دا
تێپەڕیون یان نا.
ژمارەی ئەو بەتەمەنانەی کە بە ئەرێنی وەڵامی ئەم پرسیارەیان داوەتەوە
لە ژمارەی کەسانی تەمەن مامناوەند
و گەنجەکان کەمتر بو.
راپرسییەکەی ئەم دواییەی گەڵوپ
لە بەشداربوانی پرسی
کە لە رۆژی پێشودا چەند فشار و نیگەرانی و توڕەییان
ئەزمون کردووە.
و فشار و نیگەرانی و توڕەیی
هەمویان لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا کەم دەبنەوە
زاناکانی کۆمەڵناسی بەمە دەڵێن دژیەکی هەڵکشانی تەمەن.
هەرچۆنێک بێت، هەڵکشانی تەمەن شتێکی ئاسان نیە.
بۆیە ئێمە هەمو شێوازێکی پرسیارمان گرتۆتەبەر
بۆ ئەوەی بزانین ئایا دەتوانین ئەم ئەنجامە بگٶڕێن.
پرسیمان رەنگە هۆکارەکە ئەوە بێت
کە ئەم نەوەیەی خەڵکانی بەتەمەن
مەزنترین نەوەی ئێستا
و رابردو بوبن.
واتە ئەو گەنجانەی ئێستا
رەنگە بە شێوەیەکی نمونەیی لە کاتی هەڵکشانی تەمەنیاندا
ئەزمونی ئەم گەشەکردنانە نەکەن.
پرسیمان،
رەنگە خەڵکە بەتەمەنەکە بیانەوێن شتێکی ئەرێنی بنوێنن
بەرامبەر بونە خەمۆکەکەیاندا.
-پێکەنین
بەڵام تا زیاتر هەوڵمان دا ئەم دۆزینەوەیە رەت بکەینەوە
بەڵگەی زیاترمان دۆزییەوە
کە پاڵپشتی دەکات.
ساڵانێک لەمەوبەر، من و هاوکارەکانم لێکۆڵینەوەیەکمان ئەنجامدا
کە تیایدا دوای دە ساڵ سەردانی هەمان کۆمەڵە خەڵکمان کردەوە.
نمونەکە لە سەرەتادا تەمەنیان لە نێوان ١٨ - ٩٤ ساڵدا بو
لێکۆڵینەوەکەمان لەسەر ئەوە بو ئایا ئەزمونە سۆزدارییەکەیان دەگۆڕێت
کاتێ تەمەنیان هەڵدەکشێت یان نا.
بەشدارەکانمان ئامێرێکی پەیوەندی ئەلکترۆنییان هەڵدەگرت
هەر جارەی بۆ ماوەی هەفتەیەک
و ئێمە لە شەو و رۆژ لە کاتی لەپڕ پەیوەندییمان پێوە دەکردن
و هەمو کاتێک کە پەیوەندییمان پێوە دەکردن
داوامان لێ دەکردن وەڵامی چەند پرسیارێک بدەنەوە -
لە نێوان ژمارە ١ و ٧ دا، ئێستا چەند دڵخۆشیت؟
چەند ناڕەحەتیت لە ئێستادا؟
چەند توڕەیت لە ئێستادا؟ -
بۆ ئەوەی تێبگەین
لە چۆنێتی ئەو هەست و سۆزەی کە هەیانبو
لە ژیانی رۆژانەیاندا.
بە بەکارهێنانی ئەم لێکۆڵینەوە چڕوپڕە
لەسەر تاکەکەسەکان
بۆمان دەرکەوت کە نەوەیەکی تایبەت نیە کە
لە نەوەکانی تر باشترە،
بەڵکو هەمان ئەو کەسانە بە تێپەڕبونی کات
وایان لێ دێت زیاتر
باس لە ئەزمونی ئەرێنی زۆرتر بکەن.
ئێستا تۆ ئەم نزمبونەوە کەمە دەبینیت
لە تەمەنە هەرە بەرزەکاندا
لەویادا ئەو نزمبونەوە کەمە هەیە
بەڵام ئەمە بە هیچ جۆرێک
ناگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستانەی دەیانبینین
لە سەرەتای تەمەنی پێگەیشتندا.
ئەمە بە راستی زۆر ئاسانکراوە
ئەگەر بڵێین خەڵکی بەتەمەن "دڵخۆش"ن.
لە لێکۆڵینەوەکەماندا ئەو کەسانە ئەرێنیترن
بەڵام لە خەڵکە گەنجەکە زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە
کە هەستی تێکەڵیان هەبێت -
ناڕەحەتی لە هەمان ئەو کاتەی ئەزمونی دڵخۆشییان هەیە
ئەو فرمێسکەی ناو چاو دەزانیت
کاتێ بۆ هاوڕێکەت زەردەخەنە دەکەیت.
لێکۆڵێنەوەیەکی تر ئەوەی دەرخستووە
کە کەسانی بەتەمەن لەوە دەچێ
بە شێوەیەکی ئاسودەتر روبەڕوی ناڕەحەتی ببنەوە.
ئەوان باشتر ناڕەحەتی قبوڵ دەکەن بە بەراورد لەگەڵ کەسانی گەنج دا.
ئێمەش گومانمان کرد کە ئەمە یارمەتیمان بدات
بۆ ئەوەی تێبگەین بۆچی خەڵکانی بەتەمەن لە گەنجەکان سەرکەوتوترن
لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و مشتومڕە سۆزدارییەکاندا.
خەڵکانی بەتەمەن دەتوانن نادادپەروەری
بە هاوسۆزییەوە ببینن
نەک بە نائومێدییەوە.
و کاتێ هەمو شتەکان یەکسانن
کەسانی بەتەمەن سەرچاوە مەعریفییەکانیان
بۆ نمونە سەرنج و یادەوەری
زیاتر بەرەو زانیاری ئەرێنی دەگۆڕن وەک لە نەرێنی.
ئەگەر ئێمە وێنە نیشانی کەسانی بەتەمەن، مامناوەند و گەنج بدەین
وەک ئەوانەی کە لەسەر شاشەکە دەیبینن
و پاشان بپرسین
کە کام وێنانە دەناسنەوە بیڵێن،
خەڵکانی بەتەمەن، نەک گەنجەکان،
زیاتر وێنە ئەرێنییەکانیان لە بیرە
وەک لە وێنە نەرێنییەکان.
ئێمە پرسیارمان لە خەڵکە بەتەمەن و گەنجەکان کردووە
کە لە تاقیگەی لێکۆڵینەوەدا
بۆ دەموچاوە مۆن و دەم بەخەندەکان بگەڕێن.
خەڵکە بەتەمەنەکە زیاتر بەرەو دەموچاوە دەم بەخەندەکاندا چون
و دورکەوتنەوە لە دەموچاوە مۆن و توڕەکانەوە.
لە ژیانی رۆژانەدا
ئەمە دەگۆڕێت بۆ چێژێکی گەورەتر
و ئاسودەییەکی زیاتر.
بەڵام وەک زانای کۆمەڵایەتی، ئێمە بەردەوامین لە پرسیار کردن
سەبارەت بە ئەلتەرناتیڤی مومکین.
ئێمە وتومانە، باشە رەنگە خەڵکانی بەتەمەن
زیاتر باسی هەستی ئەرێنی دەکەن
چونکە لە روی مەعریفییەوە شێواون.
-پێکەنین
ئێمە وتومانە، رەنگە
لێکدانەوەی هەستە ئەرێنییەکان لە هەستە نەرێنییەکان ئاسانتر بێت
و بۆیە تۆ دەچیت بەرەوە هەستە ئەرێنییەکان؟
رەنگە ناوەندە دەمارییەکانی ناو مێشکمان
بەشێوەیەک بپوکێتەوە
کە چیتر نەتوانین هەستە نەرێنییەکان لێکبدەینەوە.
بەڵام بابەتەکە لەمە جیاواز بو.
وریاترین کەسە بەتەمەنەکان
ئەو کەسانەن کە زۆرترینی ئەم کاریگەرییە ئەرێنییە دەردەبڕن.
و لە ژێر ئەو بارودۆخانەدا کە زۆر گرنگە
کەسە بەتەمەنەکان زانیارییە نەرێنییەکان لێکدەدەنەوە
بە هەمان شێوەی زانیارییە ئەرێنییەکان.
کەواتە ئەمە چۆن دەبێت؟
ئێمە لە لێکۆڵینەوەکەماندا
بۆمان دەرکەوت کە ئەم گۆڕانکارییانە
بە شێوەیەکی بنەڕەتی بنیاد نراون
لە توانا بێوێنەکەی مرۆڤدا بۆ چاودێریکردنی کات -
نەک تەنیا کاتی کاتژمێر و کاتی رۆژمێر،
بەڵکو کاتی ژیان.
و ئەگەر دژ یەکێکی هەڵکشانی تەمەن هەبێت
ئەوەیە کە تێگەیشتن لەوەی کە ئێمە هەتا هەتایە ناژین
بە شێوەیەکی ئەرێنی
گۆڕانکاری لە گۆشەنیگاماندا دەکات بەرامبەر ژیان.
کاتێ ئاسۆی کات درێژ و تەمومژاوییە
کە بە گشتی لە تەمەنی گەنجێتیدا بەو شێوەیەیە،
خەڵک بە شێوەیەکی بەردەوام خۆی ئامادە دەکات
و هەوڵ دەدات چەند دەتوانێت زانیارییەکانی بەکار بهێنێت
خۆی بخاتە مەترسییەوە و بە دوای شت دا بگەڕێت.
رەنگە کات لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەرینە سەر کە تەنانەت خۆشیشمان ناوێن
لەبەر ئەوەی کە بەجۆرێک سەرنجڕاکێشە.
رەنگە فێری شتێکی چاوەڕواننەکراو ببین.
-پێکەنین
دەچین بۆ ژوانی کوێرانە
-پێکەنین
دەزانیت، هەرچۆنێک بێت
ئەگەر سەرکەوتوش نەبێت، سبەینێیەکی تر هەیە،
کەسانی سەرو پەنجا ساڵ
ناچن بۆ ژوانی کوێرانە.
-پێکەنین
کاتێ تەمەنمان هەڵدەکشێت
ئاسۆی کاتەکەمان کورتتر دەبێتەوە
و ئامانجەکانمان دەگۆڕێن
کاتێ بۆمان دەردەکەوێت هەمو کاتی دنیامان بەدەستەوە نیە
ئەو کاتە بە شێوەیەکی رونتر ریزبەندییەکانمان دەبینین.
ئیتر بابەتە لاوەکییەکان کەمتر لەبەرچاو دەگرین.
ژیان رزگار دەکەین.
پێزانینمان زیاتر دەبێت
و کراوەتر دەبین بۆ ئاشتبونەوە.
وەبەرهێنان لە لایەنە گرنگەکانی سۆزدارییدا دەکەین
و ژیان بەرەو باشتر دەچێت
بۆیە رۆژ بە رۆژ دڵخۆشتر دەبین.
بەڵام هەمان ئەم گۆڕانکارییە لە تێڕوانیندا
وامان لێ دەکات لە جاران کەمتر توانای دانبەخۆدا گرتنمان هەبێت
بەرامبەر نادادپەروەری.
بە هاتنی ٢٠١٥
ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمریکا کە تەمەنیان
لە ٦٠ ساڵ زیاترە، زۆرتر دەبێت
لە ژمارەی کەسانی خوار ١٥ ساڵ.
چی بەسەر ئەو کۆمەڵگایانەدا دێت
کە خەڵکە بەتەمەنەکەی زیاتر بێت؟
ژمارەکان
ئەنجامەکە دیاری ناکەن.
کلتور دیاری دەکات.
ئەگەر ئێمە وەبەرهێنان لە زانست و تەکنەلۆجیادا بکەین
و چارەسەر بۆ ئەو کێشە راستەقینانە بدۆزینەوە
کە خەڵکە بەتەمەنەکە روبەڕوی دەبنەوە
و ئەگەر سەرمایەگوزاری بکەین
لە لایەنە راستەقینە بەهێزەکانی
خەڵکە بەتەمەنەکە
ئەو کاتە ساڵە زیادبووەکانی تەمەن
دەتوانێت بە شێوەیەکی دراماتیکی چۆنایەتی ژیان باشتر بکات
لە هەمو تەمەنەکاندا.
ئەو کۆمەڵگایانەی کە ملیۆنەها
هاوڵاتی بەهرەمەند و لە روی دەرونییەوە سەقامگیری هەیە
کە تەندروستترن و پەروەردەیەکی باشتریان هەیە
بە بەراورد لە هەمو نەوەکانی پێش خۆیان،
کە بەو چەکی مەعریفەت چەکدارن
کە تایبەتە بە مەسەلە کردارییەکانی ژیانەوە
و هاندراون
کە کێشە گەورەکان چارەسەر بکەن
ئەو کۆمەڵگایانە دەتوانن ببنە کۆمەڵگای باشتر
لەو کۆمەڵگایانەی کە تا ئێستا بینیومانە.
باوکم کە تەمەنی ٩٢ ساڵە
حەز دەکات بڵێت
"با واز لەوە بهێنین کە تەنیا قسە لەسەر ئەوە بکەین
کە چۆن خەڵکە بە تەمەنەکان بپارێزین
و دەست بکەین بە قسەکردن
لەسەر ئەوەی کە چۆن وا بکەین بەتەمەنەکان هەمومان بپارێزن."
سوپاس
-چەپڵە