0:00:00.000,0:00:02.000 خەڵک زیاتر دەژین 0:00:02.000,0:00:04.000 و کۆمەڵگاکان گەورەتر دەبن. 0:00:04.000,0:00:06.000 زۆر جار ئەمە دەبیستیت. 0:00:06.000,0:00:08.000 لە رۆژنامەکاندا لەسەری دەخوێنیتەوە 0:00:08.000,0:00:10.000 لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەیبیستیت. 0:00:10.000,0:00:12.000 هەندێ جار من نیگەرانی ئەوەم 0:00:12.000,0:00:14.000 کە ئیمە لەمبارەیەوە ئەوەندە زۆر دەبیستین 0:00:14.000,0:00:17.000 کە گەیشتوینەتە ئەوەی ژیانێکی درێژتر قبوڵ بکەین 0:00:17.000,0:00:19.000 بە جۆرێک لە لەخۆ رازیبونەوە 0:00:19.000,0:00:21.000 تەنانەت بە کراوەییشەوە. 0:00:21.000,0:00:24.000 بەڵام هەڵە مەکەن 0:00:24.000,0:00:26.000 ژیانی درێژتر دەتوانێت 0:00:26.000,0:00:28.000 و بڕوام وایە ئەو شتەش دەکات 0:00:28.000,0:00:30.000 کە بریتییە لە گەشەپێدانی چۆنایەتی ژیان 0:00:30.000,0:00:32.000 لە هەمو تەمەنەکاندا. 0:00:32.000,0:00:34.000 ئێستاش بۆ ئەوەی ئەمە بخەینە گۆشەنیگایەکەوە 0:00:34.000,0:00:37.000 بهێڵن بۆ خولەکێک بگەڕێمەوە دواوە 0:00:37.000,0:00:40.000 ساڵی زیاتر خراونەتە سەر 0:00:40.000,0:00:42.000 تێکڕای هیوا بە ژیان 0:00:42.000,0:00:44.000 لە سەدەی بیستەم دا 0:00:44.000,0:00:47.000 ئەمەش لە هەمو ساڵەکانی 0:00:47.000,0:00:51.000 پێش ئەو هەزارەیەی 0:00:51.000,0:00:54.000 هەمو مێژوی پەرەسەندنی مرۆڤ زیاترە. 0:00:54.000,0:00:56.000 لە چاو تروکاندنێکدا 0:00:56.000,0:00:59.000 ئێمە بە نزیکەیی ماوەی ژیانمان 0:00:59.000,0:01:01.000 کرد بە دو ئەوەندە. 0:01:01.000,0:01:04.000 بۆیە ئەگەر هەستت بەوە کرد کە ئەم بابەتی تەمەنە بە تەواوی نەچەسپاوە 0:01:04.000,0:01:06.000 خۆت ناڕەحەت مەکە 0:01:06.000,0:01:08.000 ئەمە شتێکی نوێیە. 0:01:08.000,0:01:10.000 و لەبەر ئەوەی رێژەی بەپیتی دابەزیوە 0:01:10.000,0:01:12.000 لە هەمان ماوە دا 0:01:12.000,0:01:16.000 کە هیوا بە ژیان زیادی کردووە 0:01:16.000,0:01:18.000 ئەو هەرەمە 0:01:18.000,0:01:21.000 کە هەمیشە دەرخەری دابەشبونی دانیشتوانە بە پێی تەمەن 0:01:21.000,0:01:24.000 کە لە خوارەکەی دا گەنجەکانی لێن 0:01:24.000,0:01:27.000 و بە لوتکەیەکی بچوکی بەتەمەنەکان کۆتایی دێت 0:01:27.000,0:01:29.000 کە دەمێننەوە و دەگەنە ئەو تەمەنە زۆرە 0:01:29.000,0:01:31.000 ئەو هەرەمە گۆڕانکاری بەسەردا دێت 0:01:31.000,0:01:34.000 و دەبێت بە لاکێشەیە 0:01:34.000,0:01:36.000 ئێستاش، ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت 0:01:36.000,0:01:40.000 کە چێژ لە ئاماری دانیشتوان وەردەگریت 0:01:40.000,0:01:42.000 ئەمانە ئەو شتانەن کە بەکەڵکت دێن. 0:01:42.000,0:01:44.000 لەبەر ئەوەی ماناکە ئەوەیە 0:01:44.000,0:01:47.000 کە بۆ یەکەمجار لە مێژوی توخمەکاندا 0:01:47.000,0:01:49.000 زۆرینەی ئەو مناڵانەی 0:01:49.000,0:01:51.000 لە وڵاتانی گەشەکردودا لەدایک دەبن 0:01:51.000,0:01:54.000 ئەو هەلەیان هەیە 0:01:54.000,0:01:56.000 کە پیر ببن. 0:01:56.000,0:01:59.000 ئەمە چۆن رویدا؟ 0:01:59.000,0:02:01.000 خۆ ئێمە لە روی بۆماوەییەوە لە باو و باپیرانمان بەهێزتر نین 0:02:01.000,0:02:03.000 کە ١٠٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر ژیاون 0:02:03.000,0:02:05.000 ئەم زیادبونە لە هیوادا بە ژیان 0:02:05.000,0:02:08.000 بەرهەمێکی بەرچاوی کلتورە - 0:02:08.000,0:02:10.000 کە ئەو بۆتەیەیە 0:02:10.000,0:02:12.000 کە زانست و تەکنەلۆجیای تێدایە 0:02:12.000,0:02:15.000 لەگەڵ گۆڕانکاری بەرفراوانی هەڵسوکەوتەکان 0:02:15.000,0:02:18.000 کە گەشە بە تەندروستی و کامەرانی دەدات. 0:02:18.000,0:02:20.000 لە رێگەی گۆڕانکارییە کلتورییەکانەوە 0:02:20.000,0:02:22.000 باوباپیرانمان 0:02:22.000,0:02:25.000 توانیویانە تا رادەیەکی زۆر مردنی پێشوەخت کەم بکەنەوە 0:02:25.000,0:02:28.000 بەمەش ئێستا خەڵک دەتوانن تەمەنێکی درێژ بژین. 0:02:29.000,0:02:32.000 ئێستاش چەند کێشەیەک هەن کە پەیوەستن بە هەڵکشانی تەمەنەوە 0:02:32.000,0:02:35.000 وەک نەخۆشی و هەژاریی و لەدەستدانی پلەوپایەی کۆمەڵایەتی. 0:02:35.000,0:02:37.000 کاتی ئەوە بەسەر چووە کە لەسەر شانازییەکانمان پاڵ بدەینەوە. 0:02:37.000,0:02:39.000 بەڵام تا زیاتر لە بارەی هەڵکشانی تەمەنەوە فێر دەبین 0:02:39.000,0:02:41.000 ئەوەمان بۆ رونتر دەبێتەوە 0:02:41.000,0:02:43.000 کە ئاراستە سەربەرەوخوارەکە 0:02:43.000,0:02:46.000 تا رادەیەکی ناشرین دورە لە راستییەوە. 0:02:46.000,0:02:50.000 هەڵکشانی تەمەن چەند گەشەپیدانێکی بەرچاو لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت - 0:02:50.000,0:02:53.000 زیادبونی زانیاری، شارەزایی- 0:02:53.000,0:02:59.000 و لایەنە سۆزدارییەکانی ژیانیش گەشە دەکەن. 0:02:59.000,0:03:01.000 ئەمە راستە. 0:03:01.000,0:03:04.000 کەسە بەتەمەنەکان دڵخۆشن. 0:03:04.000,0:03:06.000 ئەوان لە خەڵکی تەمەن مامناوەند دڵخۆشترن 0:03:06.000,0:03:08.000 و بە دڵنیاییەوە لە گەنجاکانیش. 0:03:08.000,0:03:10.000 لێکۆڵینەوە لە دوای لێکۆڵینەوە 0:03:10.000,0:03:12.000 دەگاتە هەمان ئەنجام. 0:03:12.000,0:03:15.000 سی دی سی بەم دواییە راپرسییەکی ئەنجام دا 0:03:15.000,0:03:18.000 کە داوایان لە بەشداربوان کردبو 0:03:18.000,0:03:20.000 پێیان بڵێن ئایا لە ماوەی هەفتەی پێشودا بە نیگەرانییەکی دەرونی گرنگ دا 0:03:20.000,0:03:22.000 تێپەڕیون یان نا. 0:03:22.000,0:03:25.000 ژمارەی ئەو بەتەمەنانەی کە بە ئەرێنی وەڵامی ئەم پرسیارەیان داوەتەوە 0:03:25.000,0:03:27.000 لە ژمارەی کەسانی تەمەن مامناوەند 0:03:27.000,0:03:29.000 و گەنجەکان کەمتر بو. 0:03:29.000,0:03:31.000 راپرسییەکەی ئەم دواییەی گەڵوپ 0:03:31.000,0:03:33.000 لە بەشداربوانی پرسی 0:03:33.000,0:03:35.000 کە لە رۆژی پێشودا چەند فشار و نیگەرانی و توڕەییان 0:03:35.000,0:03:37.000 ئەزمون کردووە. 0:03:37.000,0:03:41.000 و فشار و نیگەرانی و توڕەیی 0:03:41.000,0:03:44.000 هەمویان لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا کەم دەبنەوە 0:03:45.000,0:03:48.000 زاناکانی کۆمەڵناسی بەمە دەڵێن دژیەکی هەڵکشانی تەمەن. 0:03:48.000,0:03:51.000 هەرچۆنێک بێت، هەڵکشانی تەمەن شتێکی ئاسان نیە. 0:03:51.000,0:03:53.000 بۆیە ئێمە هەمو شێوازێکی پرسیارمان گرتۆتەبەر 0:03:53.000,0:03:57.000 بۆ ئەوەی بزانین ئایا دەتوانین ئەم ئەنجامە بگٶڕێن. 0:03:57.000,0:03:59.000 پرسیمان رەنگە هۆکارەکە ئەوە بێت 0:03:59.000,0:04:02.000 کە ئەم نەوەیەی خەڵکانی بەتەمەن 0:04:02.000,0:04:04.000 مەزنترین نەوەی ئێستا 0:04:04.000,0:04:06.000 و رابردو بوبن. 0:04:06.000,0:04:08.000 واتە ئەو گەنجانەی ئێستا 0:04:08.000,0:04:11.000 رەنگە بە شێوەیەکی نمونەیی لە کاتی هەڵکشانی تەمەنیاندا 0:04:11.000,0:04:13.000 ئەزمونی ئەم گەشەکردنانە نەکەن. 0:04:13.000,0:04:15.000 پرسیمان، 0:04:15.000,0:04:18.000 رەنگە خەڵکە بەتەمەنەکە بیانەوێن شتێکی ئەرێنی بنوێنن 0:04:18.000,0:04:20.000 بەرامبەر بونە خەمۆکەکەیاندا. 0:04:20.000,0:04:22.000 -پێکەنین 0:04:22.000,0:04:25.000 بەڵام تا زیاتر هەوڵمان دا ئەم دۆزینەوەیە رەت بکەینەوە 0:04:25.000,0:04:27.000 بەڵگەی زیاترمان دۆزییەوە 0:04:27.000,0:04:29.000 کە پاڵپشتی دەکات. 0:04:29.000,0:04:31.000 ساڵانێک لەمەوبەر، من و هاوکارەکانم لێکۆڵینەوەیەکمان ئەنجامدا 0:04:31.000,0:04:34.000 کە تیایدا دوای دە ساڵ سەردانی هەمان کۆمەڵە خەڵکمان کردەوە. 0:04:34.000,0:04:38.000 نمونەکە لە سەرەتادا تەمەنیان لە نێوان ١٨ - ٩٤ ساڵدا بو 0:04:38.000,0:04:41.000 لێکۆڵینەوەکەمان لەسەر ئەوە بو ئایا ئەزمونە سۆزدارییەکەیان دەگۆڕێت 0:04:41.000,0:04:43.000 کاتێ تەمەنیان هەڵدەکشێت یان نا. 0:04:43.000,0:04:46.000 بەشدارەکانمان ئامێرێکی پەیوەندی ئەلکترۆنییان هەڵدەگرت 0:04:46.000,0:04:48.000 هەر جارەی بۆ ماوەی هەفتەیەک 0:04:48.000,0:04:51.000 و ئێمە لە شەو و رۆژ لە کاتی لەپڕ پەیوەندییمان پێوە دەکردن 0:04:51.000,0:04:53.000 و هەمو کاتێک کە پەیوەندییمان پێوە دەکردن 0:04:53.000,0:04:55.000 داوامان لێ دەکردن وەڵامی چەند پرسیارێک بدەنەوە - 0:04:55.000,0:04:58.000 لە نێوان ژمارە ١ و ٧ دا، ئێستا چەند دڵخۆشیت؟ 0:04:58.000,0:05:00.000 چەند ناڕەحەتیت لە ئێستادا؟ 0:05:00.000,0:05:02.000 چەند توڕەیت لە ئێستادا؟ - 0:05:02.000,0:05:04.000 بۆ ئەوەی تێبگەین 0:05:04.000,0:05:06.000 لە چۆنێتی ئەو هەست و سۆزەی کە هەیانبو 0:05:06.000,0:05:08.000 لە ژیانی رۆژانەیاندا. 0:05:08.000,0:05:10.000 بە بەکارهێنانی ئەم لێکۆڵینەوە چڕوپڕە 0:05:10.000,0:05:12.000 لەسەر تاکەکەسەکان 0:05:12.000,0:05:16.000 بۆمان دەرکەوت کە نەوەیەکی تایبەت نیە کە 0:05:16.000,0:05:18.000 لە نەوەکانی تر باشترە، 0:05:18.000,0:05:21.000 بەڵکو هەمان ئەو کەسانە بە تێپەڕبونی کات 0:05:21.000,0:05:23.000 وایان لێ دێت زیاتر 0:05:23.000,0:05:25.000 باس لە ئەزمونی ئەرێنی زۆرتر بکەن. 0:05:25.000,0:05:28.000 ئێستا تۆ ئەم نزمبونەوە کەمە دەبینیت 0:05:28.000,0:05:30.000 لە تەمەنە هەرە بەرزەکاندا 0:05:30.000,0:05:32.000 لەویادا ئەو نزمبونەوە کەمە هەیە 0:05:32.000,0:05:34.000 بەڵام ئەمە بە هیچ جۆرێک 0:05:34.000,0:05:36.000 ناگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستانەی دەیانبینین 0:05:36.000,0:05:38.000 لە سەرەتای تەمەنی پێگەیشتندا. 0:05:38.000,0:05:42.000 ئەمە بە راستی زۆر ئاسانکراوە 0:05:42.000,0:05:46.000 ئەگەر بڵێین خەڵکی بەتەمەن "دڵخۆش"ن. 0:05:46.000,0:05:49.000 لە لێکۆڵینەوەکەماندا ئەو کەسانە ئەرێنیترن 0:05:49.000,0:05:51.000 بەڵام لە خەڵکە گەنجەکە زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە 0:05:51.000,0:05:54.000 کە هەستی تێکەڵیان هەبێت - 0:05:54.000,0:05:56.000 ناڕەحەتی لە هەمان ئەو کاتەی ئەزمونی دڵخۆشییان هەیە 0:05:56.000,0:05:58.000 ئەو فرمێسکەی ناو چاو دەزانیت 0:05:58.000,0:06:01.000 کاتێ بۆ هاوڕێکەت زەردەخەنە دەکەیت. 0:06:01.000,0:06:03.000 لێکۆڵێنەوەیەکی تر ئەوەی دەرخستووە 0:06:03.000,0:06:05.000 کە کەسانی بەتەمەن لەوە دەچێ 0:06:05.000,0:06:07.000 بە شێوەیەکی ئاسودەتر روبەڕوی ناڕەحەتی ببنەوە. 0:06:07.000,0:06:10.000 ئەوان باشتر ناڕەحەتی قبوڵ دەکەن بە بەراورد لەگەڵ کەسانی گەنج دا. 0:06:10.000,0:06:13.000 ئێمەش گومانمان کرد کە ئەمە یارمەتیمان بدات 0:06:13.000,0:06:16.000 بۆ ئەوەی تێبگەین بۆچی خەڵکانی بەتەمەن لە گەنجەکان سەرکەوتوترن 0:06:16.000,0:06:21.000 لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و مشتومڕە سۆزدارییەکاندا. 0:06:21.000,0:06:24.000 خەڵکانی بەتەمەن دەتوانن نادادپەروەری 0:06:24.000,0:06:26.000 بە هاوسۆزییەوە ببینن 0:06:26.000,0:06:29.000 نەک بە نائومێدییەوە. 0:06:29.000,0:06:31.000 و کاتێ هەمو شتەکان یەکسانن 0:06:31.000,0:06:33.000 کەسانی بەتەمەن سەرچاوە مەعریفییەکانیان 0:06:33.000,0:06:35.000 بۆ نمونە سەرنج و یادەوەری 0:06:35.000,0:06:38.000 زیاتر بەرەو زانیاری ئەرێنی دەگۆڕن وەک لە نەرێنی. 0:06:38.000,0:06:41.000 ئەگەر ئێمە وێنە نیشانی کەسانی بەتەمەن، مامناوەند و گەنج بدەین 0:06:41.000,0:06:44.000 وەک ئەوانەی کە لەسەر شاشەکە دەیبینن 0:06:44.000,0:06:46.000 و پاشان بپرسین 0:06:46.000,0:06:49.000 کە کام وێنانە دەناسنەوە بیڵێن، 0:06:49.000,0:06:52.000 خەڵکانی بەتەمەن، نەک گەنجەکان، 0:06:52.000,0:06:54.000 زیاتر وێنە ئەرێنییەکانیان لە بیرە 0:06:54.000,0:06:56.000 وەک لە وێنە نەرێنییەکان. 0:06:56.000,0:06:58.000 ئێمە پرسیارمان لە خەڵکە بەتەمەن و گەنجەکان کردووە 0:06:58.000,0:07:00.000 کە لە تاقیگەی لێکۆڵینەوەدا 0:07:00.000,0:07:02.000 بۆ دەموچاوە مۆن و دەم بەخەندەکان بگەڕێن. 0:07:02.000,0:07:05.000 خەڵکە بەتەمەنەکە زیاتر بەرەو دەموچاوە دەم بەخەندەکاندا چون 0:07:05.000,0:07:08.000 و دورکەوتنەوە لە دەموچاوە مۆن و توڕەکانەوە. 0:07:08.000,0:07:10.000 لە ژیانی رۆژانەدا 0:07:10.000,0:07:12.000 ئەمە دەگۆڕێت بۆ چێژێکی گەورەتر 0:07:12.000,0:07:14.000 و ئاسودەییەکی زیاتر. 0:07:16.000,0:07:18.000 بەڵام وەک زانای کۆمەڵایەتی، ئێمە بەردەوامین لە پرسیار کردن 0:07:18.000,0:07:20.000 سەبارەت بە ئەلتەرناتیڤی مومکین. 0:07:20.000,0:07:22.000 ئێمە وتومانە، باشە رەنگە خەڵکانی بەتەمەن 0:07:22.000,0:07:24.000 زیاتر باسی هەستی ئەرێنی دەکەن 0:07:24.000,0:07:27.000 چونکە لە روی مەعریفییەوە شێواون. 0:07:27.000,0:07:30.000 -پێکەنین 0:07:30.000,0:07:32.000 ئێمە وتومانە، رەنگە 0:07:32.000,0:07:35.000 لێکدانەوەی هەستە ئەرێنییەکان لە هەستە نەرێنییەکان ئاسانتر بێت 0:07:35.000,0:07:38.000 و بۆیە تۆ دەچیت بەرەوە هەستە ئەرێنییەکان؟ 0:07:38.000,0:07:40.000 رەنگە ناوەندە دەمارییەکانی ناو مێشکمان 0:07:40.000,0:07:42.000 بەشێوەیەک بپوکێتەوە 0:07:42.000,0:07:45.000 کە چیتر نەتوانین هەستە نەرێنییەکان لێکبدەینەوە. 0:07:45.000,0:07:47.000 بەڵام بابەتەکە لەمە جیاواز بو. 0:07:47.000,0:07:50.000 وریاترین کەسە بەتەمەنەکان 0:07:50.000,0:07:54.000 ئەو کەسانەن کە زۆرترینی ئەم کاریگەرییە ئەرێنییە دەردەبڕن. 0:07:54.000,0:07:57.000 و لە ژێر ئەو بارودۆخانەدا کە زۆر گرنگە 0:07:57.000,0:07:59.000 کەسە بەتەمەنەکان زانیارییە نەرێنییەکان لێکدەدەنەوە 0:07:59.000,0:08:02.000 بە هەمان شێوەی زانیارییە ئەرێنییەکان. 0:08:02.000,0:08:05.000 کەواتە ئەمە چۆن دەبێت؟ 0:08:05.000,0:08:07.000 ئێمە لە لێکۆڵینەوەکەماندا 0:08:07.000,0:08:09.000 بۆمان دەرکەوت کە ئەم گۆڕانکارییانە 0:08:09.000,0:08:11.000 بە شێوەیەکی بنەڕەتی بنیاد نراون 0:08:11.000,0:08:14.000 لە توانا بێوێنەکەی مرۆڤدا بۆ چاودێریکردنی کات - 0:08:14.000,0:08:16.000 نەک تەنیا کاتی کاتژمێر و کاتی رۆژمێر، 0:08:16.000,0:08:19.000 بەڵکو کاتی ژیان. 0:08:19.000,0:08:21.000 و ئەگەر دژ یەکێکی هەڵکشانی تەمەن هەبێت 0:08:21.000,0:08:24.000 ئەوەیە کە تێگەیشتن لەوەی کە ئێمە هەتا هەتایە ناژین 0:08:24.000,0:08:26.000 بە شێوەیەکی ئەرێنی 0:08:26.000,0:08:29.000 گۆڕانکاری لە گۆشەنیگاماندا دەکات بەرامبەر ژیان. 0:08:29.000,0:08:32.000 کاتێ ئاسۆی کات درێژ و تەمومژاوییە 0:08:32.000,0:08:34.000 کە بە گشتی لە تەمەنی گەنجێتیدا بەو شێوەیەیە، 0:08:34.000,0:08:37.000 خەڵک بە شێوەیەکی بەردەوام خۆی ئامادە دەکات 0:08:37.000,0:08:40.000 و هەوڵ دەدات چەند دەتوانێت زانیارییەکانی بەکار بهێنێت 0:08:40.000,0:08:42.000 خۆی بخاتە مەترسییەوە و بە دوای شت دا بگەڕێت. 0:08:42.000,0:08:45.000 رەنگە کات لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەرینە سەر کە تەنانەت خۆشیشمان ناوێن 0:08:45.000,0:08:48.000 لەبەر ئەوەی کە بەجۆرێک سەرنجڕاکێشە. 0:08:48.000,0:08:50.000 رەنگە فێری شتێکی چاوەڕواننەکراو ببین. 0:08:50.000,0:08:52.000 -پێکەنین 0:08:52.000,0:08:54.000 دەچین بۆ ژوانی کوێرانە 0:08:54.000,0:08:56.000 -پێکەنین 0:08:56.000,0:08:58.000 دەزانیت، هەرچۆنێک بێت 0:08:58.000,0:09:01.000 ئەگەر سەرکەوتوش نەبێت، سبەینێیەکی تر هەیە، 0:09:01.000,0:09:03.000 کەسانی سەرو پەنجا ساڵ 0:09:03.000,0:09:06.000 ناچن بۆ ژوانی کوێرانە. 0:09:06.000,0:09:11.000 -پێکەنین 0:09:11.000,0:09:13.000 کاتێ تەمەنمان هەڵدەکشێت 0:09:13.000,0:09:15.000 ئاسۆی کاتەکەمان کورتتر دەبێتەوە 0:09:15.000,0:09:18.000 و ئامانجەکانمان دەگۆڕێن 0:09:18.000,0:09:21.000 کاتێ بۆمان دەردەکەوێت هەمو کاتی دنیامان بەدەستەوە نیە 0:09:21.000,0:09:23.000 ئەو کاتە بە شێوەیەکی رونتر ریزبەندییەکانمان دەبینین. 0:09:23.000,0:09:26.000 ئیتر بابەتە لاوەکییەکان کەمتر لەبەرچاو دەگرین. 0:09:26.000,0:09:28.000 ژیان رزگار دەکەین. 0:09:28.000,0:09:30.000 پێزانینمان زیاتر دەبێت 0:09:30.000,0:09:33.000 و کراوەتر دەبین بۆ ئاشتبونەوە. 0:09:33.000,0:09:36.000 وەبەرهێنان لە لایەنە گرنگەکانی سۆزدارییدا دەکەین 0:09:36.000,0:09:39.000 و ژیان بەرەو باشتر دەچێت 0:09:39.000,0:09:42.000 بۆیە رۆژ بە رۆژ دڵخۆشتر دەبین. 0:09:42.000,0:09:44.000 بەڵام هەمان ئەم گۆڕانکارییە لە تێڕوانیندا 0:09:44.000,0:09:47.000 وامان لێ دەکات لە جاران کەمتر توانای دانبەخۆدا گرتنمان هەبێت 0:09:47.000,0:09:49.000 بەرامبەر نادادپەروەری. 0:09:49.000,0:09:51.000 بە هاتنی ٢٠١٥ 0:09:51.000,0:09:54.000 ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمریکا کە تەمەنیان 0:09:54.000,0:09:56.000 لە ٦٠ ساڵ زیاترە، زۆرتر دەبێت 0:09:56.000,0:09:59.000 لە ژمارەی کەسانی خوار ١٥ ساڵ. 0:09:59.000,0:10:01.000 چی بەسەر ئەو کۆمەڵگایانەدا دێت 0:10:01.000,0:10:04.000 کە خەڵکە بەتەمەنەکەی زیاتر بێت؟ 0:10:04.000,0:10:07.000 ژمارەکان 0:10:07.000,0:10:09.000 ئەنجامەکە دیاری ناکەن. 0:10:09.000,0:10:12.000 کلتور دیاری دەکات. 0:10:12.000,0:10:15.000 ئەگەر ئێمە وەبەرهێنان لە زانست و تەکنەلۆجیادا بکەین 0:10:15.000,0:10:17.000 و چارەسەر بۆ ئەو کێشە راستەقینانە بدۆزینەوە 0:10:17.000,0:10:20.000 کە خەڵکە بەتەمەنەکە روبەڕوی دەبنەوە 0:10:20.000,0:10:22.000 و ئەگەر سەرمایەگوزاری بکەین 0:10:22.000,0:10:24.000 لە لایەنە راستەقینە بەهێزەکانی 0:10:24.000,0:10:26.000 خەڵکە بەتەمەنەکە 0:10:26.000,0:10:28.000 ئەو کاتە ساڵە زیادبووەکانی تەمەن 0:10:28.000,0:10:31.000 دەتوانێت بە شێوەیەکی دراماتیکی چۆنایەتی ژیان باشتر بکات 0:10:31.000,0:10:33.000 لە هەمو تەمەنەکاندا. 0:10:33.000,0:10:36.000 ئەو کۆمەڵگایانەی کە ملیۆنەها 0:10:36.000,0:10:38.000 هاوڵاتی بەهرەمەند و لە روی دەرونییەوە سەقامگیری هەیە 0:10:38.000,0:10:41.000 کە تەندروستترن و پەروەردەیەکی باشتریان هەیە 0:10:41.000,0:10:43.000 بە بەراورد لە هەمو نەوەکانی پێش خۆیان، 0:10:43.000,0:10:45.000 کە بەو چەکی مەعریفەت چەکدارن 0:10:45.000,0:10:47.000 کە تایبەتە بە مەسەلە کردارییەکانی ژیانەوە 0:10:47.000,0:10:49.000 و هاندراون 0:10:49.000,0:10:51.000 کە کێشە گەورەکان چارەسەر بکەن 0:10:51.000,0:10:54.000 ئەو کۆمەڵگایانە دەتوانن ببنە کۆمەڵگای باشتر 0:10:54.000,0:10:58.000 لەو کۆمەڵگایانەی کە تا ئێستا بینیومانە. 0:10:58.000,0:11:01.000 باوکم کە تەمەنی ٩٢ ساڵە 0:11:01.000,0:11:03.000 حەز دەکات بڵێت 0:11:03.000,0:11:05.000 "با واز لەوە بهێنین کە تەنیا قسە لەسەر ئەوە بکەین 0:11:05.000,0:11:07.000 کە چۆن خەڵکە بە تەمەنەکان بپارێزین 0:11:07.000,0:11:09.000 و دەست بکەین بە قسەکردن 0:11:09.000,0:11:13.000 لەسەر ئەوەی کە چۆن وا بکەین بەتەمەنەکان هەمومان بپارێزن." 0:11:13.000,0:11:15.000 سوپاس 0:11:15.000,0:11:17.000 -چەپڵە