1 00:00:00,000 --> 00:00:02,000 خەڵک زیاتر دەژین 2 00:00:02,000 --> 00:00:04,000 و کۆمەڵگاکان گەورەتر دەبن. 3 00:00:04,000 --> 00:00:06,000 زۆر جار ئەمە دەبیستیت. 4 00:00:06,000 --> 00:00:08,000 لە رۆژنامەکاندا لەسەری دەخوێنیتەوە 5 00:00:08,000 --> 00:00:10,000 لە تەلەفزیۆنەکانەوە دەیبیستیت. 6 00:00:10,000 --> 00:00:12,000 هەندێ جار من نیگەرانی ئەوەم 7 00:00:12,000 --> 00:00:14,000 کە ئیمە لەمبارەیەوە ئەوەندە زۆر دەبیستین 8 00:00:14,000 --> 00:00:17,000 کە گەیشتوینەتە ئەوەی ژیانێکی درێژتر قبوڵ بکەین 9 00:00:17,000 --> 00:00:19,000 بە جۆرێک لە لەخۆ رازیبونەوە 10 00:00:19,000 --> 00:00:21,000 تەنانەت بە کراوەییشەوە. 11 00:00:21,000 --> 00:00:24,000 بەڵام هەڵە مەکەن 12 00:00:24,000 --> 00:00:26,000 ژیانی درێژتر دەتوانێت 13 00:00:26,000 --> 00:00:28,000 و بڕوام وایە ئەو شتەش دەکات 14 00:00:28,000 --> 00:00:30,000 کە بریتییە لە گەشەپێدانی چۆنایەتی ژیان 15 00:00:30,000 --> 00:00:32,000 لە هەمو تەمەنەکاندا. 16 00:00:32,000 --> 00:00:34,000 ئێستاش بۆ ئەوەی ئەمە بخەینە گۆشەنیگایەکەوە 17 00:00:34,000 --> 00:00:37,000 بهێڵن بۆ خولەکێک بگەڕێمەوە دواوە 18 00:00:37,000 --> 00:00:40,000 ساڵی زیاتر خراونەتە سەر 19 00:00:40,000 --> 00:00:42,000 تێکڕای هیوا بە ژیان 20 00:00:42,000 --> 00:00:44,000 لە سەدەی بیستەم دا 21 00:00:44,000 --> 00:00:47,000 ئەمەش لە هەمو ساڵەکانی 22 00:00:47,000 --> 00:00:51,000 پێش ئەو هەزارەیەی 23 00:00:51,000 --> 00:00:54,000 هەمو مێژوی پەرەسەندنی مرۆڤ زیاترە. 24 00:00:54,000 --> 00:00:56,000 لە چاو تروکاندنێکدا 25 00:00:56,000 --> 00:00:59,000 ئێمە بە نزیکەیی ماوەی ژیانمان 26 00:00:59,000 --> 00:01:01,000 کرد بە دو ئەوەندە. 27 00:01:01,000 --> 00:01:04,000 بۆیە ئەگەر هەستت بەوە کرد کە ئەم بابەتی تەمەنە بە تەواوی نەچەسپاوە 28 00:01:04,000 --> 00:01:06,000 خۆت ناڕەحەت مەکە 29 00:01:06,000 --> 00:01:08,000 ئەمە شتێکی نوێیە. 30 00:01:08,000 --> 00:01:10,000 و لەبەر ئەوەی رێژەی بەپیتی دابەزیوە 31 00:01:10,000 --> 00:01:12,000 لە هەمان ماوە دا 32 00:01:12,000 --> 00:01:16,000 کە هیوا بە ژیان زیادی کردووە 33 00:01:16,000 --> 00:01:18,000 ئەو هەرەمە 34 00:01:18,000 --> 00:01:21,000 کە هەمیشە دەرخەری دابەشبونی دانیشتوانە بە پێی تەمەن 35 00:01:21,000 --> 00:01:24,000 کە لە خوارەکەی دا گەنجەکانی لێن 36 00:01:24,000 --> 00:01:27,000 و بە لوتکەیەکی بچوکی بەتەمەنەکان کۆتایی دێت 37 00:01:27,000 --> 00:01:29,000 کە دەمێننەوە و دەگەنە ئەو تەمەنە زۆرە 38 00:01:29,000 --> 00:01:31,000 ئەو هەرەمە گۆڕانکاری بەسەردا دێت 39 00:01:31,000 --> 00:01:34,000 و دەبێت بە لاکێشەیە 40 00:01:34,000 --> 00:01:36,000 ئێستاش، ئەگەر تۆ لەو کەسانەیت 41 00:01:36,000 --> 00:01:40,000 کە چێژ لە ئاماری دانیشتوان وەردەگریت 42 00:01:40,000 --> 00:01:42,000 ئەمانە ئەو شتانەن کە بەکەڵکت دێن. 43 00:01:42,000 --> 00:01:44,000 لەبەر ئەوەی ماناکە ئەوەیە 44 00:01:44,000 --> 00:01:47,000 کە بۆ یەکەمجار لە مێژوی توخمەکاندا 45 00:01:47,000 --> 00:01:49,000 زۆرینەی ئەو مناڵانەی 46 00:01:49,000 --> 00:01:51,000 لە وڵاتانی گەشەکردودا لەدایک دەبن 47 00:01:51,000 --> 00:01:54,000 ئەو هەلەیان هەیە 48 00:01:54,000 --> 00:01:56,000 کە پیر ببن. 49 00:01:56,000 --> 00:01:59,000 ئەمە چۆن رویدا؟ 50 00:01:59,000 --> 00:02:01,000 خۆ ئێمە لە روی بۆماوەییەوە لە باو و باپیرانمان بەهێزتر نین 51 00:02:01,000 --> 00:02:03,000 کە ١٠٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر ژیاون 52 00:02:03,000 --> 00:02:05,000 ئەم زیادبونە لە هیوادا بە ژیان 53 00:02:05,000 --> 00:02:08,000 بەرهەمێکی بەرچاوی کلتورە - 54 00:02:08,000 --> 00:02:10,000 کە ئەو بۆتەیەیە 55 00:02:10,000 --> 00:02:12,000 کە زانست و تەکنەلۆجیای تێدایە 56 00:02:12,000 --> 00:02:15,000 لەگەڵ گۆڕانکاری بەرفراوانی هەڵسوکەوتەکان 57 00:02:15,000 --> 00:02:18,000 کە گەشە بە تەندروستی و کامەرانی دەدات. 58 00:02:18,000 --> 00:02:20,000 لە رێگەی گۆڕانکارییە کلتورییەکانەوە 59 00:02:20,000 --> 00:02:22,000 باوباپیرانمان 60 00:02:22,000 --> 00:02:25,000 توانیویانە تا رادەیەکی زۆر مردنی پێشوەخت کەم بکەنەوە 61 00:02:25,000 --> 00:02:28,000 بەمەش ئێستا خەڵک دەتوانن تەمەنێکی درێژ بژین. 62 00:02:29,000 --> 00:02:32,000 ئێستاش چەند کێشەیەک هەن کە پەیوەستن بە هەڵکشانی تەمەنەوە 63 00:02:32,000 --> 00:02:35,000 وەک نەخۆشی و هەژاریی و لەدەستدانی پلەوپایەی کۆمەڵایەتی. 64 00:02:35,000 --> 00:02:37,000 کاتی ئەوە بەسەر چووە کە لەسەر شانازییەکانمان پاڵ بدەینەوە. 65 00:02:37,000 --> 00:02:39,000 بەڵام تا زیاتر لە بارەی هەڵکشانی تەمەنەوە فێر دەبین 66 00:02:39,000 --> 00:02:41,000 ئەوەمان بۆ رونتر دەبێتەوە 67 00:02:41,000 --> 00:02:43,000 کە ئاراستە سەربەرەوخوارەکە 68 00:02:43,000 --> 00:02:46,000 تا رادەیەکی ناشرین دورە لە راستییەوە. 69 00:02:46,000 --> 00:02:50,000 هەڵکشانی تەمەن چەند گەشەپیدانێکی بەرچاو لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت - 70 00:02:50,000 --> 00:02:53,000 زیادبونی زانیاری، شارەزایی- 71 00:02:53,000 --> 00:02:59,000 و لایەنە سۆزدارییەکانی ژیانیش گەشە دەکەن. 72 00:02:59,000 --> 00:03:01,000 ئەمە راستە. 73 00:03:01,000 --> 00:03:04,000 کەسە بەتەمەنەکان دڵخۆشن. 74 00:03:04,000 --> 00:03:06,000 ئەوان لە خەڵکی تەمەن مامناوەند دڵخۆشترن 75 00:03:06,000 --> 00:03:08,000 و بە دڵنیاییەوە لە گەنجاکانیش. 76 00:03:08,000 --> 00:03:10,000 لێکۆڵینەوە لە دوای لێکۆڵینەوە 77 00:03:10,000 --> 00:03:12,000 دەگاتە هەمان ئەنجام. 78 00:03:12,000 --> 00:03:15,000 سی دی سی بەم دواییە راپرسییەکی ئەنجام دا 79 00:03:15,000 --> 00:03:18,000 کە داوایان لە بەشداربوان کردبو 80 00:03:18,000 --> 00:03:20,000 پێیان بڵێن ئایا لە ماوەی هەفتەی پێشودا بە نیگەرانییەکی دەرونی گرنگ دا 81 00:03:20,000 --> 00:03:22,000 تێپەڕیون یان نا. 82 00:03:22,000 --> 00:03:25,000 ژمارەی ئەو بەتەمەنانەی کە بە ئەرێنی وەڵامی ئەم پرسیارەیان داوەتەوە 83 00:03:25,000 --> 00:03:27,000 لە ژمارەی کەسانی تەمەن مامناوەند 84 00:03:27,000 --> 00:03:29,000 و گەنجەکان کەمتر بو. 85 00:03:29,000 --> 00:03:31,000 راپرسییەکەی ئەم دواییەی گەڵوپ 86 00:03:31,000 --> 00:03:33,000 لە بەشداربوانی پرسی 87 00:03:33,000 --> 00:03:35,000 کە لە رۆژی پێشودا چەند فشار و نیگەرانی و توڕەییان 88 00:03:35,000 --> 00:03:37,000 ئەزمون کردووە. 89 00:03:37,000 --> 00:03:41,000 و فشار و نیگەرانی و توڕەیی 90 00:03:41,000 --> 00:03:44,000 هەمویان لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا کەم دەبنەوە 91 00:03:45,000 --> 00:03:48,000 زاناکانی کۆمەڵناسی بەمە دەڵێن دژیەکی هەڵکشانی تەمەن. 92 00:03:48,000 --> 00:03:51,000 هەرچۆنێک بێت، هەڵکشانی تەمەن شتێکی ئاسان نیە. 93 00:03:51,000 --> 00:03:53,000 بۆیە ئێمە هەمو شێوازێکی پرسیارمان گرتۆتەبەر 94 00:03:53,000 --> 00:03:57,000 بۆ ئەوەی بزانین ئایا دەتوانین ئەم ئەنجامە بگٶڕێن. 95 00:03:57,000 --> 00:03:59,000 پرسیمان رەنگە هۆکارەکە ئەوە بێت 96 00:03:59,000 --> 00:04:02,000 کە ئەم نەوەیەی خەڵکانی بەتەمەن 97 00:04:02,000 --> 00:04:04,000 مەزنترین نەوەی ئێستا 98 00:04:04,000 --> 00:04:06,000 و رابردو بوبن. 99 00:04:06,000 --> 00:04:08,000 واتە ئەو گەنجانەی ئێستا 100 00:04:08,000 --> 00:04:11,000 رەنگە بە شێوەیەکی نمونەیی لە کاتی هەڵکشانی تەمەنیاندا 101 00:04:11,000 --> 00:04:13,000 ئەزمونی ئەم گەشەکردنانە نەکەن. 102 00:04:13,000 --> 00:04:15,000 پرسیمان، 103 00:04:15,000 --> 00:04:18,000 رەنگە خەڵکە بەتەمەنەکە بیانەوێن شتێکی ئەرێنی بنوێنن 104 00:04:18,000 --> 00:04:20,000 بەرامبەر بونە خەمۆکەکەیاندا. 105 00:04:20,000 --> 00:04:22,000 -پێکەنین 106 00:04:22,000 --> 00:04:25,000 بەڵام تا زیاتر هەوڵمان دا ئەم دۆزینەوەیە رەت بکەینەوە 107 00:04:25,000 --> 00:04:27,000 بەڵگەی زیاترمان دۆزییەوە 108 00:04:27,000 --> 00:04:29,000 کە پاڵپشتی دەکات. 109 00:04:29,000 --> 00:04:31,000 ساڵانێک لەمەوبەر، من و هاوکارەکانم لێکۆڵینەوەیەکمان ئەنجامدا 110 00:04:31,000 --> 00:04:34,000 کە تیایدا دوای دە ساڵ سەردانی هەمان کۆمەڵە خەڵکمان کردەوە. 111 00:04:34,000 --> 00:04:38,000 نمونەکە لە سەرەتادا تەمەنیان لە نێوان ١٨ - ٩٤ ساڵدا بو 112 00:04:38,000 --> 00:04:41,000 لێکۆڵینەوەکەمان لەسەر ئەوە بو ئایا ئەزمونە سۆزدارییەکەیان دەگۆڕێت 113 00:04:41,000 --> 00:04:43,000 کاتێ تەمەنیان هەڵدەکشێت یان نا. 114 00:04:43,000 --> 00:04:46,000 بەشدارەکانمان ئامێرێکی پەیوەندی ئەلکترۆنییان هەڵدەگرت 115 00:04:46,000 --> 00:04:48,000 هەر جارەی بۆ ماوەی هەفتەیەک 116 00:04:48,000 --> 00:04:51,000 و ئێمە لە شەو و رۆژ لە کاتی لەپڕ پەیوەندییمان پێوە دەکردن 117 00:04:51,000 --> 00:04:53,000 و هەمو کاتێک کە پەیوەندییمان پێوە دەکردن 118 00:04:53,000 --> 00:04:55,000 داوامان لێ دەکردن وەڵامی چەند پرسیارێک بدەنەوە - 119 00:04:55,000 --> 00:04:58,000 لە نێوان ژمارە ١ و ٧ دا، ئێستا چەند دڵخۆشیت؟ 120 00:04:58,000 --> 00:05:00,000 چەند ناڕەحەتیت لە ئێستادا؟ 121 00:05:00,000 --> 00:05:02,000 چەند توڕەیت لە ئێستادا؟ - 122 00:05:02,000 --> 00:05:04,000 بۆ ئەوەی تێبگەین 123 00:05:04,000 --> 00:05:06,000 لە چۆنێتی ئەو هەست و سۆزەی کە هەیانبو 124 00:05:06,000 --> 00:05:08,000 لە ژیانی رۆژانەیاندا. 125 00:05:08,000 --> 00:05:10,000 بە بەکارهێنانی ئەم لێکۆڵینەوە چڕوپڕە 126 00:05:10,000 --> 00:05:12,000 لەسەر تاکەکەسەکان 127 00:05:12,000 --> 00:05:16,000 بۆمان دەرکەوت کە نەوەیەکی تایبەت نیە کە 128 00:05:16,000 --> 00:05:18,000 لە نەوەکانی تر باشترە، 129 00:05:18,000 --> 00:05:21,000 بەڵکو هەمان ئەو کەسانە بە تێپەڕبونی کات 130 00:05:21,000 --> 00:05:23,000 وایان لێ دێت زیاتر 131 00:05:23,000 --> 00:05:25,000 باس لە ئەزمونی ئەرێنی زۆرتر بکەن. 132 00:05:25,000 --> 00:05:28,000 ئێستا تۆ ئەم نزمبونەوە کەمە دەبینیت 133 00:05:28,000 --> 00:05:30,000 لە تەمەنە هەرە بەرزەکاندا 134 00:05:30,000 --> 00:05:32,000 لەویادا ئەو نزمبونەوە کەمە هەیە 135 00:05:32,000 --> 00:05:34,000 بەڵام ئەمە بە هیچ جۆرێک 136 00:05:34,000 --> 00:05:36,000 ناگەڕێتەوە بۆ ئەو ئاستانەی دەیانبینین 137 00:05:36,000 --> 00:05:38,000 لە سەرەتای تەمەنی پێگەیشتندا. 138 00:05:38,000 --> 00:05:42,000 ئەمە بە راستی زۆر ئاسانکراوە 139 00:05:42,000 --> 00:05:46,000 ئەگەر بڵێین خەڵکی بەتەمەن "دڵخۆش"ن. 140 00:05:46,000 --> 00:05:49,000 لە لێکۆڵینەوەکەماندا ئەو کەسانە ئەرێنیترن 141 00:05:49,000 --> 00:05:51,000 بەڵام لە خەڵکە گەنجەکە زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە 142 00:05:51,000 --> 00:05:54,000 کە هەستی تێکەڵیان هەبێت - 143 00:05:54,000 --> 00:05:56,000 ناڕەحەتی لە هەمان ئەو کاتەی ئەزمونی دڵخۆشییان هەیە 144 00:05:56,000 --> 00:05:58,000 ئەو فرمێسکەی ناو چاو دەزانیت 145 00:05:58,000 --> 00:06:01,000 کاتێ بۆ هاوڕێکەت زەردەخەنە دەکەیت. 146 00:06:01,000 --> 00:06:03,000 لێکۆڵێنەوەیەکی تر ئەوەی دەرخستووە 147 00:06:03,000 --> 00:06:05,000 کە کەسانی بەتەمەن لەوە دەچێ 148 00:06:05,000 --> 00:06:07,000 بە شێوەیەکی ئاسودەتر روبەڕوی ناڕەحەتی ببنەوە. 149 00:06:07,000 --> 00:06:10,000 ئەوان باشتر ناڕەحەتی قبوڵ دەکەن بە بەراورد لەگەڵ کەسانی گەنج دا. 150 00:06:10,000 --> 00:06:13,000 ئێمەش گومانمان کرد کە ئەمە یارمەتیمان بدات 151 00:06:13,000 --> 00:06:16,000 بۆ ئەوەی تێبگەین بۆچی خەڵکانی بەتەمەن لە گەنجەکان سەرکەوتوترن 152 00:06:16,000 --> 00:06:21,000 لە چارەسەرکردنی ناکۆکی و مشتومڕە سۆزدارییەکاندا. 153 00:06:21,000 --> 00:06:24,000 خەڵکانی بەتەمەن دەتوانن نادادپەروەری 154 00:06:24,000 --> 00:06:26,000 بە هاوسۆزییەوە ببینن 155 00:06:26,000 --> 00:06:29,000 نەک بە نائومێدییەوە. 156 00:06:29,000 --> 00:06:31,000 و کاتێ هەمو شتەکان یەکسانن 157 00:06:31,000 --> 00:06:33,000 کەسانی بەتەمەن سەرچاوە مەعریفییەکانیان 158 00:06:33,000 --> 00:06:35,000 بۆ نمونە سەرنج و یادەوەری 159 00:06:35,000 --> 00:06:38,000 زیاتر بەرەو زانیاری ئەرێنی دەگۆڕن وەک لە نەرێنی. 160 00:06:38,000 --> 00:06:41,000 ئەگەر ئێمە وێنە نیشانی کەسانی بەتەمەن، مامناوەند و گەنج بدەین 161 00:06:41,000 --> 00:06:44,000 وەک ئەوانەی کە لەسەر شاشەکە دەیبینن 162 00:06:44,000 --> 00:06:46,000 و پاشان بپرسین 163 00:06:46,000 --> 00:06:49,000 کە کام وێنانە دەناسنەوە بیڵێن، 164 00:06:49,000 --> 00:06:52,000 خەڵکانی بەتەمەن، نەک گەنجەکان، 165 00:06:52,000 --> 00:06:54,000 زیاتر وێنە ئەرێنییەکانیان لە بیرە 166 00:06:54,000 --> 00:06:56,000 وەک لە وێنە نەرێنییەکان. 167 00:06:56,000 --> 00:06:58,000 ئێمە پرسیارمان لە خەڵکە بەتەمەن و گەنجەکان کردووە 168 00:06:58,000 --> 00:07:00,000 کە لە تاقیگەی لێکۆڵینەوەدا 169 00:07:00,000 --> 00:07:02,000 بۆ دەموچاوە مۆن و دەم بەخەندەکان بگەڕێن. 170 00:07:02,000 --> 00:07:05,000 خەڵکە بەتەمەنەکە زیاتر بەرەو دەموچاوە دەم بەخەندەکاندا چون 171 00:07:05,000 --> 00:07:08,000 و دورکەوتنەوە لە دەموچاوە مۆن و توڕەکانەوە. 172 00:07:08,000 --> 00:07:10,000 لە ژیانی رۆژانەدا 173 00:07:10,000 --> 00:07:12,000 ئەمە دەگۆڕێت بۆ چێژێکی گەورەتر 174 00:07:12,000 --> 00:07:14,000 و ئاسودەییەکی زیاتر. 175 00:07:16,000 --> 00:07:18,000 بەڵام وەک زانای کۆمەڵایەتی، ئێمە بەردەوامین لە پرسیار کردن 176 00:07:18,000 --> 00:07:20,000 سەبارەت بە ئەلتەرناتیڤی مومکین. 177 00:07:20,000 --> 00:07:22,000 ئێمە وتومانە، باشە رەنگە خەڵکانی بەتەمەن 178 00:07:22,000 --> 00:07:24,000 زیاتر باسی هەستی ئەرێنی دەکەن 179 00:07:24,000 --> 00:07:27,000 چونکە لە روی مەعریفییەوە شێواون. 180 00:07:27,000 --> 00:07:30,000 -پێکەنین 181 00:07:30,000 --> 00:07:32,000 ئێمە وتومانە، رەنگە 182 00:07:32,000 --> 00:07:35,000 لێکدانەوەی هەستە ئەرێنییەکان لە هەستە نەرێنییەکان ئاسانتر بێت 183 00:07:35,000 --> 00:07:38,000 و بۆیە تۆ دەچیت بەرەوە هەستە ئەرێنییەکان؟ 184 00:07:38,000 --> 00:07:40,000 رەنگە ناوەندە دەمارییەکانی ناو مێشکمان 185 00:07:40,000 --> 00:07:42,000 بەشێوەیەک بپوکێتەوە 186 00:07:42,000 --> 00:07:45,000 کە چیتر نەتوانین هەستە نەرێنییەکان لێکبدەینەوە. 187 00:07:45,000 --> 00:07:47,000 بەڵام بابەتەکە لەمە جیاواز بو. 188 00:07:47,000 --> 00:07:50,000 وریاترین کەسە بەتەمەنەکان 189 00:07:50,000 --> 00:07:54,000 ئەو کەسانەن کە زۆرترینی ئەم کاریگەرییە ئەرێنییە دەردەبڕن. 190 00:07:54,000 --> 00:07:57,000 و لە ژێر ئەو بارودۆخانەدا کە زۆر گرنگە 191 00:07:57,000 --> 00:07:59,000 کەسە بەتەمەنەکان زانیارییە نەرێنییەکان لێکدەدەنەوە 192 00:07:59,000 --> 00:08:02,000 بە هەمان شێوەی زانیارییە ئەرێنییەکان. 193 00:08:02,000 --> 00:08:05,000 کەواتە ئەمە چۆن دەبێت؟ 194 00:08:05,000 --> 00:08:07,000 ئێمە لە لێکۆڵینەوەکەماندا 195 00:08:07,000 --> 00:08:09,000 بۆمان دەرکەوت کە ئەم گۆڕانکارییانە 196 00:08:09,000 --> 00:08:11,000 بە شێوەیەکی بنەڕەتی بنیاد نراون 197 00:08:11,000 --> 00:08:14,000 لە توانا بێوێنەکەی مرۆڤدا بۆ چاودێریکردنی کات - 198 00:08:14,000 --> 00:08:16,000 نەک تەنیا کاتی کاتژمێر و کاتی رۆژمێر، 199 00:08:16,000 --> 00:08:19,000 بەڵکو کاتی ژیان. 200 00:08:19,000 --> 00:08:21,000 و ئەگەر دژ یەکێکی هەڵکشانی تەمەن هەبێت 201 00:08:21,000 --> 00:08:24,000 ئەوەیە کە تێگەیشتن لەوەی کە ئێمە هەتا هەتایە ناژین 202 00:08:24,000 --> 00:08:26,000 بە شێوەیەکی ئەرێنی 203 00:08:26,000 --> 00:08:29,000 گۆڕانکاری لە گۆشەنیگاماندا دەکات بەرامبەر ژیان. 204 00:08:29,000 --> 00:08:32,000 کاتێ ئاسۆی کات درێژ و تەمومژاوییە 205 00:08:32,000 --> 00:08:34,000 کە بە گشتی لە تەمەنی گەنجێتیدا بەو شێوەیەیە، 206 00:08:34,000 --> 00:08:37,000 خەڵک بە شێوەیەکی بەردەوام خۆی ئامادە دەکات 207 00:08:37,000 --> 00:08:40,000 و هەوڵ دەدات چەند دەتوانێت زانیارییەکانی بەکار بهێنێت 208 00:08:40,000 --> 00:08:42,000 خۆی بخاتە مەترسییەوە و بە دوای شت دا بگەڕێت. 209 00:08:42,000 --> 00:08:45,000 رەنگە کات لەگەڵ ئەو کەسانەدا بەرینە سەر کە تەنانەت خۆشیشمان ناوێن 210 00:08:45,000 --> 00:08:48,000 لەبەر ئەوەی کە بەجۆرێک سەرنجڕاکێشە. 211 00:08:48,000 --> 00:08:50,000 رەنگە فێری شتێکی چاوەڕواننەکراو ببین. 212 00:08:50,000 --> 00:08:52,000 -پێکەنین 213 00:08:52,000 --> 00:08:54,000 دەچین بۆ ژوانی کوێرانە 214 00:08:54,000 --> 00:08:56,000 -پێکەنین 215 00:08:56,000 --> 00:08:58,000 دەزانیت، هەرچۆنێک بێت 216 00:08:58,000 --> 00:09:01,000 ئەگەر سەرکەوتوش نەبێت، سبەینێیەکی تر هەیە، 217 00:09:01,000 --> 00:09:03,000 کەسانی سەرو پەنجا ساڵ 218 00:09:03,000 --> 00:09:06,000 ناچن بۆ ژوانی کوێرانە. 219 00:09:06,000 --> 00:09:11,000 -پێکەنین 220 00:09:11,000 --> 00:09:13,000 کاتێ تەمەنمان هەڵدەکشێت 221 00:09:13,000 --> 00:09:15,000 ئاسۆی کاتەکەمان کورتتر دەبێتەوە 222 00:09:15,000 --> 00:09:18,000 و ئامانجەکانمان دەگۆڕێن 223 00:09:18,000 --> 00:09:21,000 کاتێ بۆمان دەردەکەوێت هەمو کاتی دنیامان بەدەستەوە نیە 224 00:09:21,000 --> 00:09:23,000 ئەو کاتە بە شێوەیەکی رونتر ریزبەندییەکانمان دەبینین. 225 00:09:23,000 --> 00:09:26,000 ئیتر بابەتە لاوەکییەکان کەمتر لەبەرچاو دەگرین. 226 00:09:26,000 --> 00:09:28,000 ژیان رزگار دەکەین. 227 00:09:28,000 --> 00:09:30,000 پێزانینمان زیاتر دەبێت 228 00:09:30,000 --> 00:09:33,000 و کراوەتر دەبین بۆ ئاشتبونەوە. 229 00:09:33,000 --> 00:09:36,000 وەبەرهێنان لە لایەنە گرنگەکانی سۆزدارییدا دەکەین 230 00:09:36,000 --> 00:09:39,000 و ژیان بەرەو باشتر دەچێت 231 00:09:39,000 --> 00:09:42,000 بۆیە رۆژ بە رۆژ دڵخۆشتر دەبین. 232 00:09:42,000 --> 00:09:44,000 بەڵام هەمان ئەم گۆڕانکارییە لە تێڕوانیندا 233 00:09:44,000 --> 00:09:47,000 وامان لێ دەکات لە جاران کەمتر توانای دانبەخۆدا گرتنمان هەبێت 234 00:09:47,000 --> 00:09:49,000 بەرامبەر نادادپەروەری. 235 00:09:49,000 --> 00:09:51,000 بە هاتنی ٢٠١٥ 236 00:09:51,000 --> 00:09:54,000 ژمارەی ئەو کەسانەی ئەمریکا کە تەمەنیان 237 00:09:54,000 --> 00:09:56,000 لە ٦٠ ساڵ زیاترە، زۆرتر دەبێت 238 00:09:56,000 --> 00:09:59,000 لە ژمارەی کەسانی خوار ١٥ ساڵ. 239 00:09:59,000 --> 00:10:01,000 چی بەسەر ئەو کۆمەڵگایانەدا دێت 240 00:10:01,000 --> 00:10:04,000 کە خەڵکە بەتەمەنەکەی زیاتر بێت؟ 241 00:10:04,000 --> 00:10:07,000 ژمارەکان 242 00:10:07,000 --> 00:10:09,000 ئەنجامەکە دیاری ناکەن. 243 00:10:09,000 --> 00:10:12,000 کلتور دیاری دەکات. 244 00:10:12,000 --> 00:10:15,000 ئەگەر ئێمە وەبەرهێنان لە زانست و تەکنەلۆجیادا بکەین 245 00:10:15,000 --> 00:10:17,000 و چارەسەر بۆ ئەو کێشە راستەقینانە بدۆزینەوە 246 00:10:17,000 --> 00:10:20,000 کە خەڵکە بەتەمەنەکە روبەڕوی دەبنەوە 247 00:10:20,000 --> 00:10:22,000 و ئەگەر سەرمایەگوزاری بکەین 248 00:10:22,000 --> 00:10:24,000 لە لایەنە راستەقینە بەهێزەکانی 249 00:10:24,000 --> 00:10:26,000 خەڵکە بەتەمەنەکە 250 00:10:26,000 --> 00:10:28,000 ئەو کاتە ساڵە زیادبووەکانی تەمەن 251 00:10:28,000 --> 00:10:31,000 دەتوانێت بە شێوەیەکی دراماتیکی چۆنایەتی ژیان باشتر بکات 252 00:10:31,000 --> 00:10:33,000 لە هەمو تەمەنەکاندا. 253 00:10:33,000 --> 00:10:36,000 ئەو کۆمەڵگایانەی کە ملیۆنەها 254 00:10:36,000 --> 00:10:38,000 هاوڵاتی بەهرەمەند و لە روی دەرونییەوە سەقامگیری هەیە 255 00:10:38,000 --> 00:10:41,000 کە تەندروستترن و پەروەردەیەکی باشتریان هەیە 256 00:10:41,000 --> 00:10:43,000 بە بەراورد لە هەمو نەوەکانی پێش خۆیان، 257 00:10:43,000 --> 00:10:45,000 کە بەو چەکی مەعریفەت چەکدارن 258 00:10:45,000 --> 00:10:47,000 کە تایبەتە بە مەسەلە کردارییەکانی ژیانەوە 259 00:10:47,000 --> 00:10:49,000 و هاندراون 260 00:10:49,000 --> 00:10:51,000 کە کێشە گەورەکان چارەسەر بکەن 261 00:10:51,000 --> 00:10:54,000 ئەو کۆمەڵگایانە دەتوانن ببنە کۆمەڵگای باشتر 262 00:10:54,000 --> 00:10:58,000 لەو کۆمەڵگایانەی کە تا ئێستا بینیومانە. 263 00:10:58,000 --> 00:11:01,000 باوکم کە تەمەنی ٩٢ ساڵە 264 00:11:01,000 --> 00:11:03,000 حەز دەکات بڵێت 265 00:11:03,000 --> 00:11:05,000 "با واز لەوە بهێنین کە تەنیا قسە لەسەر ئەوە بکەین 266 00:11:05,000 --> 00:11:07,000 کە چۆن خەڵکە بە تەمەنەکان بپارێزین 267 00:11:07,000 --> 00:11:09,000 و دەست بکەین بە قسەکردن 268 00:11:09,000 --> 00:11:13,000 لەسەر ئەوەی کە چۆن وا بکەین بەتەمەنەکان هەمومان بپارێزن." 269 00:11:13,000 --> 00:11:15,000 سوپاس 270 00:11:15,000 --> 00:11:17,000 -چەپڵە