کاربۆهایدرەیتەکان چۆن کارئەکەنە سەر تەندروستیت؟
-
0:07 - 0:10کام لەمانە کەمترین کاربۆهایدرەیتی تێدایە؟
-
0:10 - 0:11ئەم نانە؟
-
0:11 - 0:12ئەم قاپە برنجە؟
-
0:12 - 0:14یان ئەم قتووە ساردییە؟
-
0:14 - 0:15پرسیارێکی بەهەڵهادابەرە.
-
0:15 - 0:20هەرچەندە لە ڕێژەی چەوری، ڤیتامینەکان و
پێکهاتە خۆراکییەکانی تردا جیاوازن، -
0:20 - 0:23لەڕووی پێکهاتەی کاربۆهایدرەیتەوە،
لەیەکترەوە نزیکن. -
0:23 - 0:26کەواتە ئەوە چی دەگەیەنێت
بۆ ژەمە خۆراکەکەت؟ -
0:26 - 0:30پێش هەموو شتێک، کاربۆهایدرەیت
پۆڵێنە خۆراکییەکەیە بۆ شەکرەکان و -
0:30 - 0:34گەردەکانی لەشت شییان ئەکاتەوە
بۆ درووستکردنی شەکرەکان. -
0:34 - 0:39کاربۆهایدرەیتەکان ئەکرێت سادە یان
ئاڵۆز بن بەپێی پێکهاتەکان. -
0:39 - 0:43ئەمە شەکرێکی سادەیە،
یان تاک شەکر. -
0:43 - 0:47گلوکۆز، فرەکتۆز، و گالاکتۆز،
هەموویان شەکری سادەن. -
0:47 - 0:51دوانیان بەیەکەوە ببەستەرەوە، و
دەبن بە دوو شەکری، -
0:51 - 0:55لاکتۆز، ماڵتۆز، یان سوکرۆز.
-
0:55 - 0:58کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزەکان،
لەلایەکی ترەوە، -
0:58 - 1:01سێ شەکری سادە یان زیاتر
پێکەوە بەستراونەتەوە. -
1:01 - 1:04کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزەکان بە سێ بۆ دە
شەکری پێکەوە بەستراوەوە -
1:04 - 1:06کەمشەکرەکانن.
-
1:06 - 1:09ئەوانەی دە شەکر زیاترن
فرەشەکرەکانن. -
1:09 - 1:11لەکاتی هەرسدا،
-
1:11 - 1:14لەشت ئەو کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزانە
شیئەکاتەوە -
1:14 - 1:17بۆ پارچەی بنیاتنەری تاکشەکری،
-
1:17 - 1:19کە ئەکرێت خانەکانت بەکاریانبێنێت وەک وزە.
-
1:19 - 1:22بۆیە کاتێک خواردنێک ئەخۆیت
کە کاربۆهایدرەیتی زۆربێت، -
1:22 - 1:27ڕێژەی شەکری خوێنت، کە لەکاتی ئاساییدا
هێندەی کەوچکە چایەکە، بەرزدەبێتەوە. -
1:27 - 1:32بەڵام ڕاڕەوی هەرست هەمان کاردانەوەی
بۆ هەموو جۆرەکانی کاربۆهایدرەیت نابێت. -
1:32 - 1:34بۆ نموونە نیشاستە و ریشاڵ،
-
1:34 - 1:35هەردووکیان فرەشەکرن،
-
1:35 - 1:37هەموویان لە ڕووەکەوە هاتوون،
-
1:37 - 1:42هەردووکیان لە سەدان هەزار تاک شەکر
پێکهاتوون کە پێکەوە لکێنراون، -
1:42 - 1:44بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز لەیەک بەستراون، و
-
1:44 - 1:47ئەوەش کاریگەرییەکەی ئەیانبێت
لەسەر لەشت ئەگۆڕێت. -
1:47 - 1:52لە نیشاستەکانا، کە ڕووەکەکان بەزۆری
هەڵیدەگرن بۆ وزە لە ڕەگەکان و تۆوەکانیان، -
1:52 - 1:56گەردەکانی گلوکۆز بە بەستەری
ئەلفا پێکەوە لکێنراون، -
1:56 - 2:00کە زۆربەی بە ئاسانی تێک ئەشکێت
بە ئەنزیمەکانی ڕاڕەوی هەرست. -
2:00 - 2:06بەڵام لە ڕیشاڵەکاندا، بەستەرەکانی نێوان
گەردە تاکشەکرەکان بەستەری بێتان، -
2:06 - 2:08کە لەشت ناتوانێت تێکی بشکێنێت.
-
2:08 - 2:13ڕیشاڵەکان هەندێک نیشاستەش ئەگرن،
بەوەش ناهێڵن ئەوانیش شی ببنەوە، -
2:13 - 2:16ئەبێتە هۆکار بۆ شتێک کە پێی ئەوترێت
نیشاستەی بەرگەگر. -
2:16 - 2:20بۆیە خواردنەکانی پڕن لە نیشاستە،
وەک پسکیت و نانی سپی، -
2:20 - 2:21بە ئاسانی هەرس ئەکرێن،
-
2:21 - 2:25بەخێرایی ڕێژەیەکی زۆر گلوکۆز
دەرئەیەنە ناو خوێنتەوە، -
2:25 - 2:29هەمان شت ڕووئەیات ئەگەر شتێک بخۆیتەوە
گلوکۆزی زۆر تێدابێت، وەک ساردی. -
2:29 - 2:32ئەم خواردنانە ڕێژەیەکی شەکری بەرزیان هەیە،
-
2:32 - 2:36ئەو بڕەی خواردنێکی دیاریکراو
ئاستی شەکری خوێنتی پێ بەرز ئەکاتەوە. -
2:36 - 2:40ساردی و نانی سپی ڕێژەیەکی شەکری
هاوشێوەیان هەیە -
2:40 - 2:43چونکە کاریگەرییەکی هاوشێوەیان هەیە
لەسەر شەکری خوێنت. -
2:43 - 2:47بەڵام کاتێک خواردنەکان ئەخۆیت کە ڕیشاڵیان
زۆرە، وەک سەوزە، و میوە و دانەوێڵە، -
2:47 - 2:53ئەو بەستەرە بێتایانەی هەرس نابن
دەردانی شەکر بۆ خوێن خاودەکەنەوە. -
2:53 - 2:55ئەو خواردنانە ڕێژەی شەکریان نزمە، و
-
2:55 - 3:01خواردنەکانی وەک هێلکە، پەنیر، و گۆشت،
نزمترین ڕێژەی شەکریان هەیە. -
3:01 - 3:04کاتێک شەکر لە ڕاڕەوی هەرسەوە
ئەچێتە ناو سوڕی خوێنەوە، -
3:04 - 3:08لەشت دەست بە چالاکی ئەکات
بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ناو شانەکانت -
3:08 - 3:11بۆ ئەوەی لەوێ ڕێکبخرێتەوە و
بەکاربێت بۆ وزە. -
3:11 - 3:15ئەنسولین، هۆرمۆنێکە لەناو
پەنکریاسدا درووست دەکرێت، -
3:15 - 3:18یەکێکە لە ئامرازە سەرەکییەکانی لەش،
بۆ ڕێکخستنی شەکر. -
3:18 - 3:21کاتێک ئەخۆیت و شەکری لەشت بەرز ئەبێتەوە،
-
3:21 - 3:23ئەنسولین دەرئەدرێتە ناو خوێنەوە.
-
3:23 - 3:27وا لە خانەکانی ماسولکە و خانە چەورییەکان
دەکات ڕێگە بە شەکر بەن بۆ ناویان و -
3:27 - 3:31دەست ئەکەن بە گۆڕینی بۆ وزە.
-
3:31 - 3:34ئاستی ئەوەی یەکەیەکی ئەنسولین
شەکری خوێن کەم ئەکاتەوە -
3:34 - 3:37یارمەتیمان ئەدات لە شتێک تێبگەین
پێی ئەوترێت هەستیاری ئینسولین. -
3:37 - 3:41هەتا یەکەیەکی ئەنسولین زیاتر
شەکری خوێنت دابەزێنێت، -
3:41 - 3:43زیاتر هەستیاردهبیت بۆ ئینسولین.
-
3:43 - 3:48ئەگەر هەستیاری بۆ ئینسولین دابەزێت،
ئەناسرێت بە هەبوونی بەرگری بۆ ئینسولین. -
3:48 - 3:50پەنکریاس هێشتا ئینسولین دەرئەیات،
-
3:50 - 3:55بەڵام خانەکان، بەتایبەتی خانەکانی ماسولکە،
کەمتر و کەمتر ئەکەونە ژێر کاریگەرییەکەی، -
3:55 - 3:57بۆیە ڕێژەی شەکر دانابەزێت، و
-
3:57 - 4:01ئینسولینی خوێن
بەردەوام ئەبێت لە بەرزبوونەوە. -
4:01 - 4:04ئەگەر بەشێوەیەکی درێژخایەن
کاربۆهایدرەیتێکی زۆر بخورێت -
4:04 - 4:06لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبونی
بەرگری بۆ ئینسولین، و -
4:06 - 4:09زۆر زانا باوەڕیان وایە
بەرگری بۆ ئینسولین -
4:09 - 4:13دەبێتە هۆی دۆخێکی قورس کە پێی ئەوترێت
کۆمەڵە نەخۆشی زیندەپاڵی. -
4:13 - 4:16ئەوەش زنجیرەیەک نیشانە لەخۆدەگرێت،
-
4:16 - 4:17بە بەرزی شەکری خوێنەوە،
-
4:17 - 4:19زیادبوونی چێوەی کەمەر، و
-
4:19 - 4:21بەرزی پەستانی خوێن.
-
4:21 - 4:23مەترسییەکانی هەندێک نەخۆشی زیاد ئەکەن،
-
4:23 - 4:25وەک نەخۆشی دڵ و سوڕی خوێن و
-
4:25 - 4:27جۆری دووەمی شەکرە.
-
4:27 - 4:32بەربڵاوییەکەشی زۆر بەخێرایی
زیاد ئەکات لە جیهاندا. -
4:32 - 4:37نزیکەی %٣٢ی دانیشتووانی ئەمریکا
کۆمەڵە نەخۆشی زیندەپاڵیان هەیە. -
4:38 - 4:40کەواتە با بگەڕێینەوە سەر ژەمە خۆراک.
-
4:40 - 4:44ئەگەر خواردنەکەت شیرین بێت یان نا،
شەکر هەر شەکرە، -
4:44 - 4:47کاربۆهایدرەیتی زۆر کێشە ئەبێت.
-
4:47 - 4:50بۆیە لەوانەیە بتەوێت وازبێنیت لە خواردنی
-
4:50 - 4:54پاستا، پاروە سووشی، نانی سپی،
پارووە گەورە، دۆنەت، و هەمبەرگر، و لەفە.
- Title:
- کاربۆهایدرەیتەکان چۆن کارئەکەنە سەر تەندروستیت؟
- Speaker:
- ریچارد وود
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/how-do-carbohydrates-impact-your-health-richard-j-woodئەو شتانەی ڕۆژانە ئەیانخۆین و ئەیانخۆینەوە بە چەندین شێوەی گەورە کار ئەکەنە سەر تەندروستیمان. بۆ نموونە، کاربۆهایدرەیتی زۆر، دەکرێت ببێتە هۆی بەرگری بۆ ئینسولین، کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ نەخۆشی دڵ و سوڕی خوێن و جۆری دووەمی شەکرە. بەڵام بەوردی کاربۆهایدرەیتەکان چین؟ و چی بەسەر لەشمان ئەهێنن؟ ریچارد وود ڕوونی ئەکاتەوە.
وانەکە لە لایەن ریچارد ود و ئەنیمەیشن لە لایەن قاید مای
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:11
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for How do carbohydrates impact your health? - Richard J. Wood | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How do carbohydrates impact your health? - Richard J. Wood | |
![]() |
zhila mawlood accepted Kurdish subtitles for How do carbohydrates impact your health? - Richard J. Wood | |
![]() |
zhila mawlood edited Kurdish subtitles for How do carbohydrates impact your health? - Richard J. Wood | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How do carbohydrates impact your health? - Richard J. Wood | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for How do carbohydrates impact your health? - Richard J. Wood | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How do carbohydrates impact your health? - Richard J. Wood |