1 00:00:06,995 --> 00:00:09,598 کام لەمانە کەمترین کاربۆهایدرەیتی تێدایە؟ 2 00:00:09,598 --> 00:00:10,977 ئەم نانە؟ 3 00:00:10,977 --> 00:00:12,327 ئەم قاپە برنجە؟ 4 00:00:12,327 --> 00:00:14,224 یان ئەم قتووە ساردییە؟ 5 00:00:14,224 --> 00:00:15,450 پرسیارێکی بەهەڵه‌ادابەرە. 6 00:00:15,450 --> 00:00:19,689 هەرچەندە لە ڕێژەی چەوری، ڤیتامینەکان و پێکهاتە خۆراکییەکانی تردا جیاوازن، 7 00:00:19,689 --> 00:00:23,051 لەڕووی پێکهاتەی کاربۆهایدرەیتەوە، لەیەکترەوە نزیکن. 8 00:00:23,051 --> 00:00:26,323 کەواتە ئەوە چی دەگەیەنێت بۆ ژەمە خۆراکەکەت؟ 9 00:00:26,323 --> 00:00:30,375 پێش هەموو شتێک، کاربۆهایدرەیت پۆڵێنە خۆراکییەکەیە بۆ شەکرەکان و 10 00:00:30,375 --> 00:00:34,480 گەردەکانی لەشت شییان ئەکاتەوە بۆ درووستکردنی شەکرەکان. 11 00:00:34,480 --> 00:00:38,687 کاربۆهایدرەیتەکان ئەکرێت سادە یان ئاڵۆز بن بەپێی پێکهاتەکان. 12 00:00:38,687 --> 00:00:42,611 ئەمە شەکرێکی سادەیە، یان تاک شەکر. 13 00:00:42,611 --> 00:00:46,889 گلوکۆز، فرەکتۆز، و گالاکتۆز، هەموویان شەکری سادەن. 14 00:00:46,889 --> 00:00:50,505 دوانیان بەیەکەوە ببەستەرەوە، و دەبن بە دوو شەکری، 15 00:00:50,505 --> 00:00:55,254 لاکتۆز، ماڵتۆز، یان سوکرۆز. 16 00:00:55,254 --> 00:00:57,517 کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزەکان، لەلایەکی ترەوە، 17 00:00:57,517 --> 00:01:00,990 سێ شەکری سادە یان زیاتر پێکەوە بەستراونەتەوە. 18 00:01:00,990 --> 00:01:04,330 کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزەکان بە سێ بۆ دە شەکری پێکەوە بەستراوەوە 19 00:01:04,330 --> 00:01:06,257 کەمشەکرەکانن. 20 00:01:06,257 --> 00:01:09,367 ئەوانەی دە شەکر زیاترن فرەشەکرەکانن. 21 00:01:09,367 --> 00:01:10,975 لەکاتی هەرسدا، 22 00:01:10,975 --> 00:01:14,052 لەشت ئەو کاربۆهایدرەیتە ئاڵۆزانە شیئەکاتەوە 23 00:01:14,052 --> 00:01:16,906 بۆ پارچەی بنیاتنەری تاکشەکری، 24 00:01:16,906 --> 00:01:19,469 کە ئەکرێت خانەکانت بەکاریانبێنێت وەک وزە. 25 00:01:19,469 --> 00:01:22,331 بۆیە کاتێک خواردنێک ئەخۆیت کە کاربۆهایدرەیتی زۆربێت، 26 00:01:22,331 --> 00:01:27,238 ڕێژەی شەکری خوێنت، کە لەکاتی ئاساییدا هێندەی کەوچکە چایەکە، بەرزدەبێتەوە. 27 00:01:27,238 --> 00:01:31,965 بەڵام ڕاڕەوی هەرست هەمان کاردانەوەی بۆ هەموو جۆرەکانی کاربۆهایدرەیت نابێت. 28 00:01:31,965 --> 00:01:33,673 بۆ نموونە نیشاستە و ریشاڵ، 29 00:01:33,673 --> 00:01:35,230 هەردووکیان فرەشەکرن، 30 00:01:35,230 --> 00:01:36,892 هەموویان لە ڕووەکەوە هاتوون، 31 00:01:36,892 --> 00:01:42,120 هەردووکیان لە سەدان هەزار تاک شەکر پێکهاتوون کە پێکەوە لکێنراون، 32 00:01:42,120 --> 00:01:44,272 بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز لەیەک بەستراون، و 33 00:01:44,272 --> 00:01:47,205 ئەوەش کاریگەرییەکەی ئەیانبێت لەسەر لەشت ئەگۆڕێت. 34 00:01:47,205 --> 00:01:51,884 لە نیشاستەکانا، کە ڕووەکەکان بەزۆری هەڵیدەگرن بۆ وزە لە ڕەگەکان و تۆوەکانیان، 35 00:01:51,884 --> 00:01:55,708 گەردەکانی گلوکۆز بە بەستەری ئەلفا پێکەوە لکێنراون، 36 00:01:55,708 --> 00:02:00,488 کە زۆربەی بە ئاسانی تێک ئەشکێت بە ئەنزیمەکانی ڕاڕەوی هەرست. 37 00:02:00,488 --> 00:02:05,658 بەڵام لە ڕیشاڵەکاندا، بەستەرەکانی نێوان گەردە تاکشەکرەکان بەستەری بێتان، 38 00:02:05,658 --> 00:02:07,876 کە لەشت ناتوانێت تێکی بشکێنێت. 39 00:02:07,876 --> 00:02:12,560 ڕیشاڵەکان هەندێک نیشاستەش ئەگرن، بەوەش ناهێڵن ئەوانیش شی ببنەوە، 40 00:02:12,560 --> 00:02:15,931 ئەبێتە هۆکار بۆ شتێک کە پێی ئەوترێت نیشاستەی بەرگەگر. 41 00:02:15,931 --> 00:02:19,852 بۆیە خواردنەکانی پڕن لە نیشاستە، وەک پسکیت و نانی سپی، 42 00:02:19,852 --> 00:02:21,328 بە ئاسانی هەرس ئەکرێن، 43 00:02:21,328 --> 00:02:24,774 بەخێرایی ڕێژەیەکی زۆر گلوکۆز دەرئەیەنە ناو خوێنتەوە، 44 00:02:24,774 --> 00:02:28,972 هەمان شت ڕووئەیات ئەگەر شتێک بخۆیتەوە گلوکۆزی زۆر تێدابێت، وەک ساردی. 45 00:02:28,972 --> 00:02:31,958 ئەم خواردنانە ڕێژەیەکی شەکری بەرزیان هەیە، 46 00:02:31,958 --> 00:02:36,398 ئەو بڕەی خواردنێکی دیاریکراو ئاستی شەکری خوێنتی پێ بەرز ئەکاتەوە. 47 00:02:36,398 --> 00:02:39,705 ساردی و نانی سپی ڕێژەیەکی شەکری هاوشێوەیان هەیە 48 00:02:39,705 --> 00:02:42,923 چونکە کاریگەرییەکی هاوشێوەیان هەیە لەسەر شەکری خوێنت. 49 00:02:42,923 --> 00:02:47,414 بەڵام کاتێک خواردنەکان ئەخۆیت کە ڕیشاڵیان زۆرە، وەک سەوزە، و میوە و دانەوێڵە، 50 00:02:47,414 --> 00:02:52,544 ئەو بەستەرە بێتایانەی هەرس نابن دەردانی شەکر بۆ خوێن خاودەکەنەوە. 51 00:02:52,544 --> 00:02:54,988 ئەو خواردنانە ڕێژەی شەکریان نزمە، و 52 00:02:54,988 --> 00:03:00,759 خواردنەکانی وەک هێلکە، پەنیر، و گۆشت، نزمترین ڕێژەی شەکریان هەیە. 53 00:03:00,759 --> 00:03:04,164 کاتێک شەکر لە ڕاڕەوی هەرسەوە ئەچێتە ناو سوڕی خوێنەوە، 54 00:03:04,164 --> 00:03:08,091 لەشت دەست بە چالاکی ئەکات بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ناو شانەکانت 55 00:03:08,091 --> 00:03:10,942 بۆ ئەوەی لەوێ ڕێکبخرێتەوە و بەکاربێت بۆ وزە. 56 00:03:10,942 --> 00:03:14,643 ئەنسولین، هۆرمۆنێکە لەناو پەنکریاسدا درووست دەکرێت، 57 00:03:14,643 --> 00:03:17,936 یەکێکە لە ئامرازە سەرەکییەکانی لەش، بۆ ڕێکخستنی شەکر. 58 00:03:17,936 --> 00:03:20,509 کاتێک ئەخۆیت و شەکری لەشت بەرز ئەبێتەوە، 59 00:03:20,509 --> 00:03:23,173 ئەنسولین دەرئەدرێتە ناو خوێنەوە. 60 00:03:23,173 --> 00:03:26,992 وا لە خانەکانی ماسولکە و خانە چەورییەکان دەکات ڕێگە بە شەکر بەن بۆ ناویان و 61 00:03:26,992 --> 00:03:30,777 دەست ئەکەن بە گۆڕینی بۆ وزە. 62 00:03:30,777 --> 00:03:33,672 ئاستی ئەوەی یەکەیەکی ئەنسولین شەکری خوێن کەم ئەکاتەوە 63 00:03:33,672 --> 00:03:37,335 یارمەتیمان ئەدات لە شتێک تێبگەین پێی ئەوترێت هەستیاری ئینسولین. 64 00:03:37,335 --> 00:03:40,992 هەتا یەکەیەکی ئەنسولین زیاتر شەکری خوێنت دابەزێنێت، 65 00:03:40,992 --> 00:03:43,115 زیاتر هەستیارده‌بیت بۆ ئینسولین. 66 00:03:43,115 --> 00:03:47,549 ئەگەر هەستیاری بۆ ئینسولین دابەزێت، ئەناسرێت بە هەبوونی بەرگری بۆ ئینسولین. 67 00:03:47,549 --> 00:03:49,763 پەنکریاس هێشتا ئینسولین دەرئەیات، 68 00:03:49,763 --> 00:03:54,864 بەڵام خانەکان، بەتایبەتی خانەکانی ماسولکە، کەمتر و کەمتر ئەکەونە ژێر کاریگەرییەکەی، 69 00:03:54,864 --> 00:03:57,139 بۆیە ڕێژەی شەکر دانابەزێت، و 70 00:03:57,139 --> 00:04:00,546 ئینسولینی خوێن بەردەوام ئەبێت لە بەرزبوونەوە. 71 00:04:00,546 --> 00:04:03,841 ئەگەر بەشێوەیەکی درێژخایەن کاربۆهایدرەیتێکی زۆر بخورێت 72 00:04:03,841 --> 00:04:06,255 لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبونی بەرگری بۆ ئینسولین، و 73 00:04:06,255 --> 00:04:09,214 زۆر زانا باوەڕیان وایە بەرگری بۆ ئینسولین 74 00:04:09,214 --> 00:04:13,465 دەبێتە هۆی دۆخێکی قورس کە پێی ئەوترێت کۆمەڵە نەخۆشی زیندەپاڵی. 75 00:04:13,465 --> 00:04:15,600 ئەوەش زنجیرەیەک نیشانە لەخۆدەگرێت، 76 00:04:15,600 --> 00:04:17,205 بە بەرزی شەکری خوێنەوە، 77 00:04:17,205 --> 00:04:19,033 زیادبوونی چێوەی کەمەر، و 78 00:04:19,033 --> 00:04:21,156 بەرزی پەستانی خوێن. 79 00:04:21,156 --> 00:04:23,465 مەترسییەکانی هەندێک نەخۆشی زیاد ئەکەن، 80 00:04:23,465 --> 00:04:25,261 وەک نەخۆشی دڵ و سوڕی خوێن و 81 00:04:25,261 --> 00:04:27,384 جۆری دووەمی شەکرە. 82 00:04:27,384 --> 00:04:31,935 بەربڵاوییەکەشی زۆر بەخێرایی زیاد ئەکات لە جیهاندا. 83 00:04:31,935 --> 00:04:37,261 نزیکەی %٣٢ی دانیشتووانی ئەمریکا کۆمەڵە نەخۆشی زیندەپاڵیان هەیە. 84 00:04:38,141 --> 00:04:40,088 کەواتە با بگەڕێینەوە سەر ژەمە خۆراک. 85 00:04:40,088 --> 00:04:44,319 ئەگەر خواردنەکەت شیرین بێت یان نا، شەکر هەر شەکرە، 86 00:04:44,319 --> 00:04:47,338 کاربۆهایدرەیتی زۆر کێشە ئەبێت. 87 00:04:47,338 --> 00:04:49,656 بۆیە لەوانەیە بتەوێت وازبێنیت لە خواردنی 88 00:04:49,656 --> 00:04:54,437 پاستا، پاروە سووشی، نانی سپی، پارووە گەورە، دۆنەت، و هەمبەرگر، و لەفە.