سێ جۆری جیاوازی وەچە خستنەوەی شیردەرەکان- کەیت سلابۆسکی
-
0:07 - 0:10ئەم ئاژەڵانە بە گشتی لە چیدا ھاوبەشن؟
-
0:10 - 0:12زیاتر لەوەی تۆ بیری لێ دەکەیتەوە.
-
0:12 - 0:16بە هاوبەشی لەگەڵ زیاتر ٥٠٠٠ جۆری تر،
ئەوانیش شیردەرن، -
0:16 - 0:19یان ئەندامی پۆلی مەمکدارەکانن.
-
0:19 - 0:22هەموو شیردەرەکان بڕبڕەدارن،
واتا بڕبڕەی پشتیان هەیە. -
0:22 - 0:24بەڵام شیردەرەکان جیاکراونەتەوە
لە بڕبڕەدارەکانی تر -
0:24 - 0:27بە ژمارەیەک لە تایبەتمەندی هاوبەش.
-
0:27 - 0:29وەک خوێنی گەرم،
-
0:29 - 0:31مووی جەستە یان فەروو،
-
0:31 - 0:34توانای هەناسەدان بە بەکارهێنانی سییەکان،
-
0:34 - 0:37و تێرکردنی بێچووەکانیان بە شیر.
-
0:37 - 0:38بەڵام سەرەڕای ئەم لێکچوونانە،
-
0:38 - 0:42ئەم دروستکراوانە هەروەها چەندین
جیاوازی زیندەزانیشیان هەیە، -
0:42 - 0:45و یەکێک لە دیارترینیان ئەوەیە کە
چۆن وەچە دەخەنەوە. -
0:45 - 0:49با لە ئاشناترینیانەوە دەست پێ بکەین,
شیردەرە وێڵاشدارەکان. -
0:49 - 0:50ئەم کۆمەڵەیە مرۆڤ
دەگرێتەوە، -
0:50 - 0:51پشیلەکان،
-
0:51 - 0:52سەگەکان،
-
0:52 - 0:52زەڕافەکان،
-
0:52 - 0:56و هەتا نەهەنگی شینیش،
گەورەترین ئاژەڵی سەر زەوی. -
0:56 - 0:59ئەمە ئاوەڵە، پەپکەیەکی پتەو و دەوڵەمەند
بە ڕیشاڵی خوێن، -
0:59 - 1:04بەستراوە بە دیواری منداڵدان بۆ یارمەتیدانی
گەشەی کۆرپەلە. -
1:04 - 1:07ئاوەڵ ئەوەیە کە کۆرپەلە بە زیندوویی
دەهێڵێتەوە لە ماوەی سکپڕی. -
1:07 - 1:10راستەوخۆ بەستراوە بە پێدەری خوێنی دایک،
-
1:10 - 1:13ڕاستەوخۆ ماددەی خۆراکی و خوێن دەنێرێت
بۆ ناو جەستەی کۆرپەلە -
1:13 - 1:15لە ڕێگەی ناوکە پەتکەوە،
-
1:15 - 1:18و هەروەها پاشەڕۆکانیش دەردەداتە دەرەوە.
-
1:18 - 1:23شیردەرە وێڵاشدارەکان زیاتر لە منداڵدان
دەمێننەوە وەک لە شیردەرەکانی تر. -
1:23 - 1:28بۆ نموونە کۆرپەلەی نەهەنگی شین، بە نزیکەیی
ساڵێکی تەواو لە منداڵدان دەمێننەوە. -
1:28 - 1:32ئاوەڵ کۆرپەلە بە زیندویی دەهێڵێتەوە
تا کاتی لە دایک بوونیان، -
1:32 - 1:33کاتێک ناوکە پەتک دەپچڕێت
-
1:33 - 1:35هەناسەدانی بێچووی تازە لە دایک بوو،
-
1:35 - 1:37دەمارە کۆئەندامی،
-
1:37 - 1:40و کۆئەندامی هەرسی جێی دەگرێتەوە.
-
1:40 - 1:45درێژییەکەی نزیکەی ٢٣ پێیە، بێچووی
تازە لە دایک بوو توانای مەلەکردنی هەیە. -
1:45 - 1:47شەش مانگی دواتر بەسەر دەبات
-
1:47 - 1:53بە خواردنەوەی ٢٢٥ لیتر لە شیری پڕ لە چەوری
دایکی ڕۆژانە. -
1:53 - 1:57لە هەمان کاتدا، لە ئوستڕالیا، دەتوانیت
جۆری دووەمی شیردەر بدۆزیتەوە. -
1:57 - 2:00توورەکە دارەکان.
-
2:00 - 2:03بێچووی توورەکە دارەکان زۆر بچووک و نەرمن
کاتێک لە دایک دەبن -
2:03 - 2:08بۆیە پێویستە لە توورەکەی دایکیان
گەشە بکەن. -
2:08 - 2:11کوۆڵ بە نموونە، بچووکترین توورەکە دار
لە جیهان، -
2:11 - 2:14کە کێشی تەنها ١٨ میلیگرامە کاتێک
لە دایک دەبێت، -
2:14 - 2:18کە بە نزیکەیی هاوتای ٣٠ دەنکە شەکرە.
-
2:18 - 2:20توورەکە دارێکی تر، کەنغەر،
-
2:20 - 2:24کە بێچوی بە قەد دەنکە شەکرۆکەیەک
دەخاتەوە. -
2:24 - 2:28بێچووەکە گاگۆلکێ دەکات بەرەو خوارەوە،
بە ناوەڕاستی سێ زێیەکەی دایکیدا، -
2:28 - 2:30دواتر بەسەر دەکەوێت بۆ توورەکەکە،
-
2:30 - 2:34ئەو شوێنەی کە ٦-١١ مانگی شیرخواردنی
تێدا بەسەر دەبات. -
2:34 - 2:37هەتا دوای ئەوەی بێچووی کەنغەر ئەم پەناگە
گەرمە جێ دەھێڵێت، -
2:37 - 2:39دەگەڕێتەوە بۆ خواردنەوەی شیر.
-
2:39 - 2:43هەندێک جار، ئەو یەکێکە لەو سێ بێچووەی
دایکی بۆیانی هەڵگرتووە. -
2:43 - 2:48مێینەی کەنغەر بە زۆری دانەیەک هەڵدەگرێت
لە منداڵدانیدا -
2:48 - 2:50و دانەیەکی دیکە لە توورەکەکەی.
-
2:50 - 2:52لە حاڵەتی نەخوازراویشدا،
-
2:52 - 2:56مێینەی کەنغەر دەتوانێت سکپڕییەکەی ڕابگرێت.
-
2:56 - 2:59کاتێک ئەمە ڕوودەدات، دەتوانێت دوو جۆر شیری
جیاواز بەرهەم بێنێت، -
2:59 - 3:01یەک بۆ تازە لە دایک بووەکە
-
3:01 - 3:04و یەکێکیش بۆ بێچووە گەورەترەکە.
-
3:04 - 3:07وشەی شیردەر بە مانای مەمک دێت،
-
3:07 - 3:08کە کەمێکیش هەڵەیە
-
3:08 - 3:12لەبەرئەوەی کاتێک کەنغەرەکان شیر
بەرهەمدێنن لە مەمیلەی توورەکەکانیاندا، -
3:12 - 3:14ئەوان مەمکیان نییە لە ڕاستیدا.
-
3:14 - 3:21هێلکە کەرەکانیش نییانە، سێیەم و نامۆترین
نموونەی وەچە خستنەوەی شیردەرەکان. -
3:21 - 3:24پێشتر سەدان جۆری هێلکە کەرەکان
بوونیان هەبوو، -
3:24 - 3:27بەڵام تەنها پێنجیان ماون:
-
3:27 - 3:32چوار جۆریان مێروو خۆرکەن و دەنوک مراوی.
-
3:32 - 3:34وشەی هێلکە کەر بە مانای یەک کون دێت
-
3:34 - 3:37وەک ئاماژەیەک بۆ تاک دەرچە بۆ
وەچە خستنەوە، -
3:37 - 3:38پیسایی کردن،
-
3:38 - 3:40و هێلکە کردن.
-
3:40 - 3:41وەک باڵندەکان
-
3:41 - 3:42خشۆکەکان،
-
3:42 - 3:43ماسی،
-
3:43 - 3:44دایناسورەکان،
-
3:44 - 3:45و ئەوانی تریش،
-
3:45 - 3:49ئەم جۆرانە هێلکە دەکەن نەک بەچکەیان ببێت.
-
3:49 - 3:51هێلکەکانیان توێکڵ نەرمن،
-
3:51 - 3:56کاتێک بەچکەکانیان دەتروکێن، شیر دەمژن
لە کونیلەکانی جەستەی دایکیان -
3:56 - 4:00هەتا ئەوکاتەی کە خۆیان دەتوانن
خواردن بخۆن. -
4:00 - 4:04سەرەڕای هێلکە کردن و تایبەتمەندییەکانی کە
زیاتر هاوشێوەی ئەوانەن کە شیردەر نین، -
4:04 - 4:07وەک پێی پەردە داری دەنوک مراوی،
-
4:07 - 4:07دەنووک،
-
4:07 - 4:10و چڕنووکی ژەهراوی لە پێی نێرینەکان،
-
4:10 - 4:13لە ڕاستیدا ئەوان شیردەرن.
-
4:13 - 4:17ئەمەش لەبەرئەوەی هەمان تایبەتمەندییەکانی
شیردەریان هەیە -
4:17 - 4:21و پەرەسەندنیان پەیوەستە بە پۆلەکەوە.
-
4:21 - 4:22چ وێڵاش دار،
-
4:22 - 4:23توورەکە دار،
-
4:23 - 4:24یان هێلکە کەر بن،
-
4:24 - 4:27هەر یەک لەم دروستکراوانە و ڕێگەی بێهاوتا
و هەروەها نامۆی وەچە خستنەوەیان ھەیە، -
4:27 - 4:32هەزاران ساڵە سەرکەوتوو بووە
لە هێنانە دونیای جۆراو جۆر -
4:32 - 4:34بۆ ناو شانشینی شیردەرەکان.
- Title:
- سێ جۆری جیاوازی وەچە خستنەوەی شیردەرەکان- کەیت سلابۆسکی
- Speaker:
- کەیت سلابۆسکی
- Description:
-
بینینی تەواوی وانە:http://ed.ted.com/lessons/the-three-different-ways-mammals-give-birth-kate-slabosky
هەموو شیردەرەکان تایبەتمەندی هاوبەشیان هەیە، وەک خوێنی گەرم و بڕبڕەی پشت.
بەڵام سەرەڕای لێکچوونیان، ئەم دروستکراوانە چەندین جیاوازی زیندەزانیان هەیە-- و یەکێک لە دیارترین جیاوازیان چۆنییەتی وەچە خستنەوەیانە. کەیت سلابۆسکی باسی وەچە خستنەوەی وێڵاشدار، توورەکەدار، و هێلکەکەرەکان دەکات.وانەکە لە لایەن کەیت سلابۆسکی ئامادە کراوە و کاری ئەنیمەشن لە لایەن کۆمپۆت کۆلێکتڤ ئامادە کراوە.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:50
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The three different ways mammals give birth | |
![]() |
Taban Khdir accepted Kurdish (Central) subtitles for The three different ways mammals give birth | |
![]() |
Taban Khdir edited Kurdish (Central) subtitles for The three different ways mammals give birth | |
![]() |
Taban Khdir edited Kurdish (Central) subtitles for The three different ways mammals give birth | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The three different ways mammals give birth | |
![]() |
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The three different ways mammals give birth |