ئەم ئاژەڵانە بە گشتی لە چیدا ھاوبەشن؟ زیاتر لەوەی تۆ بیری لێ دەکەیتەوە. بە هاوبەشی لەگەڵ زیاتر ٥٠٠٠ جۆری تر، ئەوانیش شیردەرن، یان ئەندامی پۆلی مەمکدارەکانن. هەموو شیردەرەکان بڕبڕەدارن، واتا بڕبڕەی پشتیان هەیە. بەڵام شیردەرەکان جیاکراونەتەوە لە بڕبڕەدارەکانی تر بە ژمارەیەک لە تایبەتمەندی هاوبەش. وەک خوێنی گەرم، مووی جەستە یان فەروو، توانای هەناسەدان بە بەکارهێنانی سییەکان، و تێرکردنی بێچووەکانیان بە شیر. بەڵام سەرەڕای ئەم لێکچوونانە، ئەم دروستکراوانە هەروەها چەندین جیاوازی زیندەزانیشیان هەیە، و یەکێک لە دیارترینیان ئەوەیە کە چۆن وەچە دەخەنەوە. با لە ئاشناترینیانەوە دەست پێ بکەین, شیردەرە وێڵاشدارەکان. ئەم کۆمەڵەیە مرۆڤ دەگرێتەوە، پشیلەکان، سەگەکان، زەڕافەکان، و هەتا نەهەنگی شینیش، گەورەترین ئاژەڵی سەر زەوی. ئەمە ئاوەڵە، پەپکەیەکی پتەو و دەوڵەمەند بە ڕیشاڵی خوێن، بەستراوە بە دیواری منداڵدان بۆ یارمەتیدانی گەشەی کۆرپەلە. ئاوەڵ ئەوەیە کە کۆرپەلە بە زیندوویی دەهێڵێتەوە لە ماوەی سکپڕی. راستەوخۆ بەستراوە بە پێدەری خوێنی دایک، ڕاستەوخۆ ماددەی خۆراکی و خوێن دەنێرێت بۆ ناو جەستەی کۆرپەلە لە ڕێگەی ناوکە پەتکەوە، و هەروەها پاشەڕۆکانیش دەردەداتە دەرەوە. شیردەرە وێڵاشدارەکان زیاتر لە منداڵدان دەمێننەوە وەک لە شیردەرەکانی تر. بۆ نموونە کۆرپەلەی نەهەنگی شین، بە نزیکەیی ساڵێکی تەواو لە منداڵدان دەمێننەوە. ئاوەڵ کۆرپەلە بە زیندویی دەهێڵێتەوە تا کاتی لە دایک بوونیان، کاتێک ناوکە پەتک دەپچڕێت هەناسەدانی بێچووی تازە لە دایک بوو، دەمارە کۆئەندامی، و کۆئەندامی هەرسی جێی دەگرێتەوە. درێژییەکەی نزیکەی ٢٣ پێیە، بێچووی تازە لە دایک بوو توانای مەلەکردنی هەیە. شەش مانگی دواتر بەسەر دەبات بە خواردنەوەی ٢٢٥ لیتر لە شیری پڕ لە چەوری دایکی ڕۆژانە. لە هەمان کاتدا، لە ئوستڕالیا، دەتوانیت جۆری دووەمی شیردەر بدۆزیتەوە. توورەکە دارەکان. بێچووی توورەکە دارەکان زۆر بچووک و نەرمن کاتێک لە دایک دەبن بۆیە پێویستە لە توورەکەی دایکیان گەشە بکەن. کوۆڵ بە نموونە، بچووکترین توورەکە دار لە جیهان، کە کێشی تەنها ١٨ میلیگرامە کاتێک لە دایک دەبێت، کە بە نزیکەیی هاوتای ٣٠ دەنکە شەکرە. توورەکە دارێکی تر، کەنغەر، کە بێچوی بە قەد دەنکە شەکرۆکەیەک دەخاتەوە. بێچووەکە گاگۆلکێ دەکات بەرەو خوارەوە، بە ناوەڕاستی سێ زێیەکەی دایکیدا، دواتر بەسەر دەکەوێت بۆ توورەکەکە، ئەو شوێنەی کە ٦-١١ مانگی شیرخواردنی تێدا بەسەر دەبات. هەتا دوای ئەوەی بێچووی کەنغەر ئەم پەناگە گەرمە جێ دەھێڵێت، دەگەڕێتەوە بۆ خواردنەوەی شیر. هەندێک جار، ئەو یەکێکە لەو سێ بێچووەی دایکی بۆیانی هەڵگرتووە. مێینەی کەنغەر بە زۆری دانەیەک هەڵدەگرێت لە منداڵدانیدا و دانەیەکی دیکە لە توورەکەکەی. لە حاڵەتی نەخوازراویشدا، مێینەی کەنغەر دەتوانێت سکپڕییەکەی ڕابگرێت. کاتێک ئەمە ڕوودەدات، دەتوانێت دوو جۆر شیری جیاواز بەرهەم بێنێت، یەک بۆ تازە لە دایک بووەکە و یەکێکیش بۆ بێچووە گەورەترەکە. وشەی شیردەر بە مانای مەمک دێت، کە کەمێکیش هەڵەیە لەبەرئەوەی کاتێک کەنغەرەکان شیر بەرهەمدێنن لە مەمیلەی توورەکەکانیاندا، ئەوان مەمکیان نییە لە ڕاستیدا. هێلکە کەرەکانیش نییانە، سێیەم و نامۆترین نموونەی وەچە خستنەوەی شیردەرەکان. پێشتر سەدان جۆری هێلکە کەرەکان بوونیان هەبوو، بەڵام تەنها پێنجیان ماون: چوار جۆریان مێروو خۆرکەن و دەنوک مراوی. وشەی هێلکە کەر بە مانای یەک کون دێت وەک ئاماژەیەک بۆ تاک دەرچە بۆ وەچە خستنەوە، پیسایی کردن، و هێلکە کردن. وەک باڵندەکان خشۆکەکان، ماسی، دایناسورەکان، و ئەوانی تریش، ئەم جۆرانە هێلکە دەکەن نەک بەچکەیان ببێت. هێلکەکانیان توێکڵ نەرمن، کاتێک بەچکەکانیان دەتروکێن، شیر دەمژن لە کونیلەکانی جەستەی دایکیان هەتا ئەوکاتەی کە خۆیان دەتوانن خواردن بخۆن. سەرەڕای هێلکە کردن و تایبەتمەندییەکانی کە زیاتر هاوشێوەی ئەوانەن کە شیردەر نین، وەک پێی پەردە داری دەنوک مراوی، دەنووک، و چڕنووکی ژەهراوی لە پێی نێرینەکان، لە ڕاستیدا ئەوان شیردەرن. ئەمەش لەبەرئەوەی هەمان تایبەتمەندییەکانی شیردەریان هەیە و پەرەسەندنیان پەیوەستە بە پۆلەکەوە. چ وێڵاش دار، توورەکە دار، یان هێلکە کەر بن، هەر یەک لەم دروستکراوانە و ڕێگەی بێهاوتا و هەروەها نامۆی وەچە خستنەوەیان ھەیە، هەزاران ساڵە سەرکەوتوو بووە لە هێنانە دونیای جۆراو جۆر بۆ ناو شانشینی شیردەرەکان.