بۆچی پارێزکردن زۆرکات سوودی نابێت
-
0:00 - 0:02سێ ساڵ و نیو لەمەوبەر،
-
0:02 - 0:05یەکێک لە باشترین بڕیارەکانی ژیانمم یا.
-
0:05 - 0:08وەک بڕیارەکەم بۆ ساڵی نوێ،
-
0:08 - 0:12وازم لە رێجیم کردن هێنا،
چیتر نیگەرانی کێشم نەبووم، و -
0:12 - 0:15فێربووم بە وریاییەوە نان بخۆم.
-
0:15 - 0:19ئێستا کەی برسیم بێت ئەخۆم، و
-
0:19 - 0:22١٠ پاوەند کێشم دابەزیوە.
-
0:22 - 0:24ئەمە خۆمم لە ١٣ ساڵییا،
-
0:24 - 0:27ئەوکاتەی یەکەم رێجیمم دەستپێکرد.
-
0:27 - 0:30ئێستا سەیری ئەو وێنەیە ئەکەم، و بیر ئەکەمەوە،
-
0:30 - 0:32پێویستت بە رێجیم نەبووە،
-
0:32 - 0:34پێویستت بەوە بووە
فێری جل ڕێکخستن ببیت. -
0:34 - 0:37(پێکەنین)
-
0:37 - 0:40بەڵام وامئەزانی پێویستە
کێشی خۆم کەمکەم، و -
0:40 - 0:41کە کێشەکەم زیا ئەکردەوە،
-
0:41 - 0:45بێگومان خۆم خەتابار ئەکرد. و
-
0:45 - 0:48بۆ سی ساڵی دواتر،
-
0:48 - 0:50چەند جار ئەچوومە سەر ڕێجیم و
وازم ئەهێنایەوە. -
0:50 - 0:53گرنگ نییە چیم تاقیکردبێتەوە،
-
0:53 - 0:55کێشەکەی کەمم ئەکرد
هەمووجارێک سەر ئەکەوتەوە. -
0:55 - 0:59دڵنیام زۆرێک لە ئێوە
ئەو هەستە ئەزانێت. -
0:59 - 1:01وەک زانای بواری مێشک،
-
1:01 - 1:03بیرم ئەکردەوە، ئەمە بۆ ئەوەنە قورسە؟
-
1:03 - 1:06بێگومان، کێشت چەندێکە پشت ئەبەستێت
-
1:06 - 1:08بەوەی چەندێک ئەخۆیت و
چەندێک وزە سەرف ئەکەیت. -
1:08 - 1:11ئەوەی زۆر کەس درکی پێناکات
-
1:11 - 1:13ئەو برسێتی و بەکارهێنانی وزەیە
-
1:13 - 1:15لەلایەن مێشکەوە کۆنترۆڵکراوە،
-
1:15 - 1:18بەزۆری بێ ئاگاداری خۆمان.
-
1:18 - 1:22مێشکت زۆرێک لە کارەکان ئەکات
لە پشت دیمەنەکانەوە، و -
1:22 - 1:24ئەوەش شتێکی باشە،
-
1:24 - 1:26چونکە مێشکی هۆشیارت --
-
1:26 - 1:28چۆن بەڕێزەوە بیڵێین؟ --
-
1:28 - 1:31بە ئاسانی بەلاڕێدا ئەبرێت.
-
1:31 - 1:34شتێکی باشە پێویست ناکات
بیرتبێت هەناسە بەیت -
1:34 - 1:37کاتێک سەیری فلیمێک ئەکەیت.
-
1:37 - 1:39بیرت ناچێت بڕۆیت
-
1:39 - 1:42لەبەر ئەوەی بیر لەوە ئەکەیتەوە
بۆ ئێوارە چی بخۆیت. -
1:42 - 1:44مێشکت تێگەشتنی خۆشی هەیە
-
1:44 - 1:45لەسەر ئەوەی ئەبێ کێشت چەندێک بێت،
-
1:45 - 1:48گرنگ نییە بە هۆشی خۆت
باوەڕت بە چی هەیە. -
1:48 - 1:50ئەمە پێی ئەوترێت
خاڵی دیاریکراوت، -
1:50 - 1:52بەڵام ئەوە دەستەواژەیەکی بەهەڵەدابەرە،
-
1:52 - 1:54چونکە ڕاستییەکەی زنجیرەیەکە
-
1:54 - 1:56لە ١٠ بۆ ١٥ پاوەند.
-
1:56 - 2:00ئەتوانیت هەڵبژاردنەکانی ژیانت
بەکاربێنیت بۆ گۆڕینی کێشت و -
2:00 - 2:02بەرز و نزمکردنی بەو مەودایەیا،
-
2:02 - 2:06بەڵام زۆر زۆر قورسترە
لە دەرەوەی بمێنیتەوە. -
2:06 - 2:08هایپۆسالامەس، ئەو بەشەی مێشک
-
2:08 - 2:10کە کێشی لەش ڕێک ئەخات،
-
2:10 - 2:12زیاتر لە دوانزە ئاماژەی
کیمیایی هەیە -
2:12 - 2:15لە مێشکتا کە بە لەشت ئەڵێن
کێشت زیاد بکات، -
2:15 - 2:19زیاتر لە دوانزەی تر هەن
بە لەشت ئەڵێن کەمیکەن، و -
2:19 - 2:22سیستمەکەش وەک گەرمیپێو کارئەکات،
-
2:22 - 2:24وەڵامی بۆ ئاماژەکانی لەش هەیە
-
2:24 - 2:28بە ڕێکخستنی برسێتی، چالاکی و
زیندەپاڵی -
2:28 - 2:32بۆ هێشتنەوەی لەشت بە هاوسەنگی
لەگەڵ گۆڕینی بارودۆخەکە. -
2:32 - 2:34گەرمیپێوی سیستمیش وا ئەکات وانییە؟
-
2:34 - 2:37پلەی گەرمی ماڵەکەت وەک خۆی ئەهێڵێتەوە
-
2:37 - 2:40کاتێک کەشی دەرەوە ئەگۆڕێت.
-
2:40 - 2:43ئێستا ئەتوانی هەوڵبەیت
پلەی گەرمییەکە بگۆڕیت -
2:43 - 2:46لە ماڵەکەتا بە کردنەوەی پەنجەرە
لە هاوینا، -
2:46 - 2:50بەڵام ئەوە ڕێکخستنی ناو
گەرمیپێوەکە ناگۆڕێت، -
2:50 - 2:52کە کاردانەوەکەی هەڵکردنی
هیتەرەکە ئەبێت -
2:52 - 2:55بۆ دووبارە گەرمکردنەوەی شوێنەکە.
-
2:55 - 2:58مێشکیشت ڕێک بە هەمان شێوە
کاری خۆی ئەکات، -
2:58 - 3:01بە بەکارهێنانی ئامرازی بەهێز
وەڵامی کێش کەمبوونەوە ئەیاتەوە -
3:01 - 3:02بۆ ئەوەی لەشت بگەڕێنێتەوە
-
3:02 - 3:06بۆ ئەوەی خۆی بە ئاسایی ئەزانێت.
-
3:06 - 3:08ئەگەر کێشێکی زۆر لەدەست بەیت،
-
3:08 - 3:13مێشکت کاردانەوەی وا ئەبێت
وەک ئەوەی برسیت بێت، و -
3:13 - 3:15ئەگەر قەڵەو یان لاواز دەستتپێکردبێت،
-
3:15 - 3:18کاردانەوەی مێشکت
ڕێک وەک خۆی ئەبێت. -
3:18 - 3:20حەزمان ئەکرد مێشکتان بیتوانیایە پێتان بڵێت
-
3:20 - 3:22ئایا ئەتوانن کێش دابەزێنن یان نا،
-
3:22 - 3:24بەڵام ناتوانێت.
-
3:24 - 3:27ئەگەر کێشێکی زۆر کەمکەیتەوە،
-
3:27 - 3:29برسیت ئەبێت، و
-
3:29 - 3:32ماسولکەکانت وزەی کەمتر ئەسوتێنن.
-
3:32 - 3:35دکتۆر رودی لایبێڵ
لە زانکۆی کۆڵۆمبیا -
3:35 - 3:37دۆزییەوە کە ئەو کەسانەی توانیویانە
-
3:37 - 3:39لەسەدا ١٠ی کێشیان دابەزێنن
-
3:39 - 3:42٢٥٠ بۆ ٤٠٠ کالۆری کەمتر ئەسوتێنن
-
3:42 - 3:44چونکە زیندەپاڵییان کپ ئەبێتەوە.
-
3:44 - 3:46ئەوەش خواردنێکی زۆرە.
-
3:46 - 3:49ئەمەش واتای ئەوەیە
رێجیمکەرێکی سەرکەوتوو -
3:49 - 3:52پێویستە ئەمەنە کەمتر بخوات
بۆ هەتا هەتایە -
3:52 - 3:53لە کەسێکی هەمان کێش
-
3:53 - 3:55کە هەموو کات لاواز بووە.
-
3:55 - 3:57لە ڕوانگەیەکی پەرەسەندنەوە،
-
3:57 - 4:00بەرگری لەشت بۆ کێش لەدەستدان
ڕێی تێئەچێت. -
4:00 - 4:03ئەوکاتەی خواردن کەم بووە،
مانەوەی باپیرانمان -
4:03 - 4:05پشتی بەستووە بە هەڵگرتنی وزە، و
-
4:05 - 4:08کێشەکەیان زیابۆتەوە کاتێک
خواردن بەردەست بووە -
4:08 - 4:11ئەیپاراستن لە کەمبوونەوەی
دواتری خواردن. -
4:11 - 4:13بەدرێژایی مێژووی مرۆڤایەتی،
-
4:13 - 4:16برسێتی کێشەیەکی زۆر گەورەتر بووە
-
4:16 - 4:18لە زۆرخۆری.
-
4:18 - 4:22ئەمەش لەوانەیە ڕاستییەکی
زۆر ناخۆش ڕوونکاتەوە: -
4:22 - 4:25خاڵە دیاریکراوەکان ئەکرێت بەرزبنەوە،
-
4:25 - 4:28بەڵام بەدەگمەن دائەبەزن.
-
4:28 - 4:30ئێستا ئەگەر دایکت قەت
باسی ئەوەی کردبێت -
4:30 - 4:32کە ژیان دادپەروەرانە نییە،
-
4:32 - 4:35ئەمە ئەو شتەیە کە باسی کردووە.
-
4:35 - 4:38(پێکەنین)
-
4:38 - 4:41رێجیمکردنی سەرکەوتوو خاڵە
دیاریکراوەکانت دانابەزێنێت. -
4:41 - 4:43تەنانەت دوای ڕێگریکردنیش لە زیادبوونەوە
-
4:43 - 4:45هەتا حەوت ساڵیش،
-
4:45 - 4:49مێشکت هەر هەوڵ ئەیا واتلێکات
کێشەکە سەرخەیتەوە. -
4:49 - 4:52ئەگەر کێش کەمکردنەکە
بەهۆی برسێتییەکی درێژخایەنەوە بووبێت، -
4:52 - 4:54ئەوە کاردانەوەیەکی بەجێ ئەبێت.
-
4:54 - 4:57لە جیهان نوێکەمان کە هەمبەرگر
لەدوای هەمبەرگر ئەخۆین، -
4:57 - 5:01زۆر سەرناگرێت بۆ زۆرێکمان.
-
5:01 - 5:04ئەو جیاوازییە لەنێوان
ڕابردووی باوباپیرانمان و -
5:04 - 5:07زۆری خواردنی ئێستامان
-
5:07 - 5:09هۆکارەکەیە کە وای لە
دکتۆر یۆنی فریدهۆفی -
5:09 - 5:11زانکۆی ئۆتاوا کردووە
-
5:11 - 5:14هەندێک لە نەخۆشەکانی بگەڕێنێتەوە
بۆ ئەو کاتەی -
5:14 - 5:16خواردن کەمتر بەردەست بووە، و
-
5:16 - 5:18هەروەها هۆکارەکەشە
-
5:18 - 5:20کە گۆڕینی خواردنی ژینگە
-
5:20 - 5:24ئەبێت بە کاریگەرترین چارەسەر
-
5:24 - 5:26بۆ قەڵەوی.
-
5:26 - 5:29بەداخەوە، کێش زیادکردنی کاتی
-
5:29 - 5:31ئەکرێت ببێت بە هەمیشەیی.
-
5:31 - 5:34ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر
لە کێشێکی بەرزا بمێنیتەوە، -
5:34 - 5:37لەوانەیە بۆ زۆرێکمان بۆ چەند ساڵێک بێت،
-
5:37 - 5:41لەوانەیە مێشکت بڕیار بات
کە ئەوە ئاساییە نوێکەیە. -
5:41 - 5:45دەروونناسەکان زۆرخۆرەکان
دابەش ئەکەن بۆ دوو گرووپ، -
5:45 - 5:47ئەوانەی پشت بە برسێتیان ئەبەستن و
-
5:47 - 5:49ئەوانەش کە کۆنترۆڵی خواردنیان ئەکەن
-
5:49 - 5:55لەڕێگەی بەهێزی خۆیانەوە،
وەک زۆرێک لە رێجیمکەرەکان. -
5:55 - 6:02با پێیان بڵێین ئەوانەی ژیرانە ئەخۆن و
ئەوانەش کە خواردنیان کۆنترۆڵ ئەکەن. -
6:02 - 6:04ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە
ئەوانەی ژیرانە نان ئەخۆن -
6:04 - 6:07ئەگەری کەمترە کێشیان زۆربێت، و
-
6:07 - 6:10کاتێکی کەمتر بەسەر ئەبەن
لە بیرکردنەوە لە خواردن. -
6:10 - 6:14زۆرخۆرەکانی خۆیان کۆنترۆڵکردووە
مەترسیان زیاترە -
6:14 - 6:17زۆر بخۆن دەرئەنجامی ریکلامێک،
-
6:17 - 6:21خواردنی زۆر، و بۆفێی کراوە.
-
6:21 - 6:22یەکتۆز خولق کردنیش،
-
6:22 - 6:26وەک یەک تۆپ ئایس کرێم
-
6:26 - 6:31لەوانەیە ببێتە هۆی دەستپێکردنی خواردن
-
6:31 - 6:33لەوانەی کۆنترۆڵی خواردنیان ئەکەن.
-
6:33 - 6:35منداڵان بەتایبەتی لەبەر مەترسیان
-
6:35 - 6:38بۆ ئەم سوڕی رێجیمکردن و ئینجا
دەستکردنەوە بە خواردن. -
6:38 - 6:41چەندین توێژینەوەی درێژخایەن دەریخستووە
-
6:41 - 6:45کچەکانی لە سەرەتای تەمەنی هەرزەکارییاندا
دەست بە رێجیم ئەکەن -
6:45 - 6:49ئەگەری ئەوەی کێشیان زیاد بکات
سێ ئەوەندە زیاترە -
6:49 - 6:50دوای پێنج ساڵ،
-
6:50 - 6:53تەنانەت ئەگەر بە کێشێکی
ئاساییش دەستیان پێکردبێت، و -
6:53 - 6:56هەموو ئەم توێژینەوانە دەریانخستووە
-
6:56 - 6:58کە هەمان هۆکارەکانی
-
6:58 - 7:01پێشبینی کێش زیادکردنیان کردووە
-
7:01 - 7:04پێشبینی پەرەسەندنی گرفتەکانی
خواردنیشیان کردووە. -
7:04 - 7:06هۆکارەکەی تریش بەهەرحاڵ،
-
7:06 - 7:07ئەوانەتان کە دایک یان باوکن،
-
7:07 - 7:10لەلایەن ئەندامی خێزانەکەیانەوە
گاڵتەیان پێکراوە -
7:10 - 7:12لەسەر کێشیان.
-
7:12 - 7:14بۆیە ئەوە مەکەن.
-
7:14 - 7:16(پێکەنین)
-
7:16 - 7:18زۆربەی هێڵکارییەکانم لە ماڵەوە بەجێهێشت،
-
7:18 - 7:20بەڵام نەمتوانی ئەمەیان فڕێنەیەم،
-
7:20 - 7:23چونکە من مێشکمم تەرخانکردووە، و
ئاوا ژیان ئەکەم. -
7:23 - 7:25(پێکەنین)
-
7:25 - 7:28ئەمە توێژینەوەیەکە کە سەیری
مەترسی مردنی کردووە -
7:28 - 7:30بەدرێژایی ١٤ ساڵ
-
7:30 - 7:32بە پشتبەستن بە چوار
خووی تەندرووست: -
7:32 - 7:34خواردنی میوە و سەوزەی پێویست،
-
7:34 - 7:36هەفتەی سێ جار وەرزش کردن،
-
7:36 - 7:38جگەرەنەکێشان، و
-
7:38 - 7:40خواردنەوەیەکی مامناوەند.
-
7:40 - 7:42با دەستپێکەین بە سەیرکردنی
ئەو کەسانەی توێژینەوەکە -
7:42 - 7:43کە کێشیان ئاساییە.
-
7:43 - 7:45بەرزی ستونەکان مەترسی مردنە، و
-
7:45 - 7:48ئەوانەش سفر، یەک، دوو، سێ، چوار
-
7:48 - 7:49لەسەر تەوەرە ئاسۆییەکە
-
7:49 - 7:51ژمارەکانی ئەو خووە تەندروستانەن
-
7:51 - 7:52کە کەسێکی دیاریکراو هەیەتی.
-
7:52 - 7:55وەک چاوەڕێشی ئەکەن،
شێوازی ژیانی تەندروستتر بێت، -
7:55 - 7:58ئەگەری کەمتر ئەبێت کەسەکانی
توێژینەوەکە بمرن. -
7:58 - 8:00ئێستا با بزانین چی ڕووی یاوە
-
8:00 - 8:01لەوانەی کێشیان زۆر بووە.
-
8:01 - 8:04ئەوانەی هیچ خوێکی
تەندروستیان نەبووە -
8:04 - 8:05مەترسی مردنیان بەرزتر بووە.
-
8:05 - 8:07زیادکردنی یەک خوی تەندروست
-
8:07 - 8:11خەڵکە کێش زۆرەکە ئەخاتەوە
سەر مەودا ئاساییەکە. -
8:11 - 8:13قەڵەوەکانیش کە هیچ خوێکی
تەندروستیان نییە، -
8:13 - 8:16مەترسییەکە زۆر بەرزە،
حەوت هێندە بەرزتر -
8:16 - 8:18لە تەندروستترین گرووپەکانی
توێژینەوەکە. -
8:18 - 8:22بەڵام شێوازێکی ژیانی تەندروست
یارمەتی ئەم خەڵکە قەڵەوانەش ئەیات. -
8:22 - 8:25ڕاستییەکەی، ئەگەر تەنیا
سەیری گرووپەکە بکەیت -
8:25 - 8:27کە هەر چوار خووە
تەندروستەکەیان هەیە، -
8:27 - 8:29ئەتوانی ببینیت کە کێش
جیاوازییەکی زۆر کەم درووست ئەکات. -
8:29 - 8:32ئەتوانی کۆنترۆڵی تەندروستی خۆت بکەیت
-
8:32 - 8:33بە کۆنترۆڵکردنی شێوازی ژیانت،
-
8:33 - 8:35تەنانەت ئەگەر نەتوانی کێش کەمکەیت و
-
8:35 - 8:37واهی بیهێڵیتەوە.
-
8:37 - 8:41پارێزەکان ئەوەنە پشتپێبەستوو نین.
-
8:41 - 8:43پێنج ساڵ دوای پارێز،
-
8:43 - 8:45زۆربەی کەسەکان کێشیان سەرخستۆتەوە.
-
8:45 - 8:48لەسەدا چلیان تەنانەت قەڵەوتریش بوون.
-
8:48 - 8:49ئەگەر بیر لەمە بکەیتەوە،
-
8:49 - 8:52ئەنجامی نموونەی پارێزکردن
-
8:52 - 8:53ئەوەیە ئەگەری زیاتر ئەبێت
کە کێشت زیابێت -
8:53 - 8:56لە مەودایەکی درێژخایەندا
وەک لەوەی کەمیکەیت. -
8:56 - 8:59ئەگەر قایلم کردبێتن کە پارێزکردن
-
8:59 - 9:01لەوانەیە کێشە بێت،
-
9:01 - 9:04پرسیاری دواتر ئەوەیە، ئەی
چی بکەیت لەبارەیەوە؟ -
9:04 - 9:08وەڵامەکەشم، بە وشەیەک،
هۆشیاربوونە. -
9:08 - 9:11ناڵێم پێویستە فێری تێڕامان بن
-
9:11 - 9:13یان بچن بۆ یۆگا.
-
9:13 - 9:15باسی ئەوە ئەکەم
هۆشیارانە بخۆن: -
9:15 - 9:19فێربن لە ئاماژەکانی لەشتان تێبگەن
-
9:19 - 9:21بۆ ئەوەی کەی برسیتان بوو نان بخۆن و
-
9:21 - 9:24کەی تێر بوون بووەستن،
-
9:24 - 9:26چونکە بەشێکی زۆری
کێش زۆربوون -
9:26 - 9:29خواردنە لە کاتێکا برسیت نییە.
-
9:29 - 9:30چۆن ئەوە ئەکەیت؟
-
9:30 - 9:32ڕێگە بەخۆت بە
-
9:32 - 9:34چەندێک ئەوێت بخۆیت، و
ئینجا کاربکە لەسەر ئەوەی بزانیت -
9:34 - 9:36چی وا لە لەشت ئەکات
هەست بە باشی بکات. -
9:36 - 9:40داینشە بۆ ژەمی ئاسایی
بێ ئەوەی سەرنج بڕوات. -
9:40 - 9:42بیر لەوە بکەرەوە هەستی لەشت چۆنە
-
9:42 - 9:44کاتێک دەستئەکەیت بە خواردن و
کاتێک ئەوەستیت، و -
9:44 - 9:46با برسێتییەکەت بڕیاربات
-
9:46 - 9:48کەی پێویستە تەواو بیت.
-
9:48 - 9:50من ساڵێکم پێچوو
بۆ فێربوونی ئەمە، -
9:50 - 9:52بەڵام بەڕاستی شایەنی بوو.
-
9:52 - 9:55ئێستا زۆر زیاتر بێکێشەم
لەگەڵ خواردنا -
9:55 - 9:58وەک لە هەر کاتێکی تری ژیانم.
-
9:58 - 10:00زۆرجار بیری لێناکەمەوە.
-
10:00 - 10:03بیرم ئەچێتەوە کە چکلێتمان هەیە لە ماڵەوە.
-
10:03 - 10:06وەک ئەوە وایە هێزی دەرەکی
دەستی گرتبێت بەسەر مێشکما. -
10:06 - 10:09بە تەواوەتی جیاوازە.
-
10:09 - 10:11ئەبێ ئەوە بڵێم
-
10:11 - 10:14ئەم نزیکبوونەوەیە بۆ خواردن لەوانەیە
واتلێنەکات کێش کەمکەیت -
10:14 - 10:17مەگەر شت بخۆیت
کاتێک برسیت نییە، -
10:17 - 10:21بەڵام پزیشکەکان هیچ
لێنزیکبوونەوەیەک نازانن -
10:21 - 10:25کە کێشکەمکردنێکی زۆر درووستکات
لە زۆر کەسا، و -
10:25 - 10:29لەبەر ئەوەشە ئێستا زۆر کەس
تیشکیان خستۆتە سەر -
10:29 - 10:31ڕێگەگرتن لە کێش زیادبوون
-
10:31 - 10:34لەجیاتی پەرەدان بە کێش کەمکردن.
-
10:34 - 10:36با ڕووبەڕووی ببینەوە:
-
10:36 - 10:40ئەگەر پارێز بەسوود بوایە،
هەموومان ئێستا لاواز بووین. -
10:40 - 10:42(پێکەنین)
-
10:42 - 10:43بۆچی هەر هەمان شت ئەکەینەوە و
-
10:43 - 10:46چاوەڕێی ئەنجامی جیاواز ئەکەین؟
-
10:46 - 10:48پارێزەکان لەوانەیە
لە بێ زیان بچن، -
10:48 - 10:52بەڵام زیانی تری زۆر ئەگەیەنێت.
-
10:52 - 10:54خراپترینی، ژیانەکان تێکئەیات:
-
10:54 - 10:57خووگرتن بە خواردنەوە
ئەبێتە هۆی گرفتی خواردن، -
10:57 - 10:59بەتایبەتی لە منداڵی بچووکدا.
-
10:59 - 11:04لە ویلایەتە یەکگرتووەکان،
لەسەدا ٨٠ی کچانی تەمەن ١٠ ساڵ -
11:04 - 11:06ئەڵێن کە پارێزیان کردووە.
-
11:06 - 11:08کچەکانمان فێربوون بەهای خۆیان بپێون
-
11:08 - 11:11بە پێوەرێکی هەڵە.
-
11:11 - 11:14تەنانەت لە باشترینیدا،
-
11:14 - 11:16پارێز بەفیڕۆدانی کات و وزەیە.
-
11:16 - 11:20پێویست بەو ئیرادەیە ئەکات
کە ئەتوانی بەکاریبێنیت -
11:20 - 11:23بۆ یارمەتیدانی منداڵەکانت
هەتا ئەرکی قوتابخانە بکەن -
11:23 - 11:27یان ئەو پرۆژە گرنگەی کارەکەت تەواوکەیت، و
-
11:27 - 11:30لەبەر ئەوەی ئیرادە سنووردارە،
-
11:30 - 11:35هەر ستراتیجییەک کە پشتی بەستووە
بە بەکارهێنانی بەردەوامی -
11:35 - 11:38زۆر گرنتی کراوە
-
11:38 - 11:40دەرئەنجام شکست بێنێت
-
11:40 - 11:44کاتێک سەرنجت ئەچێتە سەر شتێکی تر.
-
11:44 - 11:47با بە دوایین بۆچوونەوە بەجێتان بێڵم.
-
11:47 - 11:50چی ئەبێت ئەگەر بە هەموو
ئەو کچانە بڵێین کە پارێز ئەکەن -
11:50 - 11:53کە ئاساییە بخۆن کاتێک برسییانە؟
-
11:53 - 11:56چی تیایە ئەگەر فێریان بکەین
کار لەگەڵ ئارەزوی خواردنیان بکەن -
11:56 - 11:58لەجیاتی ترس لێی؟
-
11:58 - 12:01پێموابێت زۆربەیان دڵخۆشتر و
تەندروستر ئەبن، و -
12:01 - 12:03کە گەورەش بوون،
-
12:03 - 12:07زۆرێکیان لەوانەیە لاوازتر بن.
-
12:07 - 12:09خۆزگە کەسێک ئەوەی بە من ئەوت
-
12:09 - 12:13کاتێک ١٣ ساڵ بووم.
-
12:13 - 12:15زۆر سوپاس.
-
12:15 - 12:23(چەپڵەلێدان)
- Title:
- بۆچی پارێزکردن زۆرکات سوودی نابێت
- Speaker:
- ئاندرا ئامۆد
- Description:
-
لە ویلایەتە یەکگرتووەکان، لەسەدا ٨٠ی کچەکان رێجیم ئەکەن هەتا ئەوکاتەی ئەبن بە ١٠ ساڵ. لەم وتارە ڕاشکاوانەیەیدا، زانای مێشک ساندرا ئامۆد چیرۆکی کەسی خۆی بەکارئەهێنێت بۆ لە چوارچێوەگرتنی وانەیەکی گرنگ دەربارەی ئەوەی چۆن مێشکمان لەشمان بەڕێوە ئەبات، کاتێک ئەگەڕێت بە زانستەکەی پشتیدا کە بۆچی پارێزکردن نەک هەر سوودی نییە، بەڵکو ئەگەری هەیە زیان زیاتر بگەیەنێت. پێشنیاری بیرۆکەکان ئەکات کە چۆن ژیانێک بژین کەمتر خوومان بە پارێزەوە گرتبێت، ژیرانە بیکەین.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:42
![]() |
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Why dieting doesn't usually work | |
![]() |
Hiwa Foundation accepted Kurdish subtitles for Why dieting doesn't usually work | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Why dieting doesn't usually work | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Why dieting doesn't usually work | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Why dieting doesn't usually work | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Why dieting doesn't usually work | |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Why dieting doesn't usually work |