< Return to Video

وڵاتێکی بچوک بە بیرۆکەی گەورەوە بۆ ڕزگار بوون لە بەرهەمە نەوتییەکان

  • 0:01 - 0:04
    چۆن کۆمەڵگایەک بنیات بنێین
  • 0:04 - 0:06
    بە بێ بوونی بەرهەمە نەوتییەکان؟
  • 0:07 - 0:09
    ،ئەمە کێشەیەکی زۆر ئاڵۆزە
  • 0:10 - 0:14
    وە من بڕوام وایە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان
    .دەتوانن پێشەنگی ئەم گۆڕانکارییە بن
  • 0:15 - 0:18
    وە هەروەها من ئاگاداری ئەوە هەم کە ئەمە
    .بابەتێکی پڕ سەرکێشییە
  • 0:18 - 0:24
    بەڵام ڕاستیەکە ئەویە کە لە وڵاتانی ئێمەدا
    زۆر شت لە گرەوی ئەم بابەتەدایە
  • 0:24 - 0:27
    ئەگەر هاتوو ئێمە بەردەوام بووین
    لە پشت بەستن بە بەرهەمە نەوتییەکان.
  • 0:27 - 0:29
    بۆ پێشکەوتنی وڵات.
  • 0:29 - 0:32
    ئێمە ئەتوانین بە شێوەيەكى جياواز
    ئەمە ئەنجام بدەین.
  • 0:32 - 0:35
    ،وە ئێستا کاتیەتی، ئێستا بەڕاستی کاتیەتی
  • 0:35 - 0:38
    .کە ڕووی ڕاستی ئەم ئەفسانەیە هەڵ بماڵین
  • 0:38 - 0:43
    ،کە دەبێ وڵاتێک لەلایەک پێشکەوتن هەڵبژێرێت
  • 0:43 - 0:47
    وە لە لایەکی دیکەشەوە پاراستنی ژینگە،
    سەرچاوە سروشتیەکان
  • 0:47 - 0:50
    و ئاستی بژێوی هەڵبژێرێت.
  • 0:50 - 0:52
    من لە کۆستاریکاوە هاتووم،
    کە وڵاتێکی تازە پێگەشتووە.
  • 0:53 - 0:55
    ،ئێمە بە نزیکەیی 5 ملیۆن کەس دەبین
  • 0:56 - 0:59
    وە بە تەواوی دەکەوینە
    ،ناوەڕاستی کیشوەری ئەمریکاوە
  • 0:59 - 1:02
    بۆیە زۆر ئاسانە
    .ئەو شوێنەى ئێمە لێی دەژيين بير بكەیتەوە
  • 1:03 - 1:09
    بە نزیکەیی لە سەدا سەدی وزەی کارەبای ئێمە
  • 1:10 - 1:13
    ،لە سەرچاوەی ڕەنگدێر بەدەست دێت
  • 1:13 - 1:14
    .پێنجیان
  • 1:14 - 1:16
    (چەپڵە لێدان)
  • 1:19 - 1:23
    ،سەرچاوەی ئاو، پلەی بەرزی گەرمی زەوی
  • 1:23 - 1:26
    .با، خۆر وە سەرچاوەی زیندەیی
  • 1:27 - 1:29
    ،ئایا دەتانزانی کە ساڵی پێشوو
  • 1:29 - 1:33
    ،بۆ ماوەی 299 ڕۆژ
  • 1:33 - 1:36
    ئێمە هیچ بەرهەمێکی نەوتیمان بەکار نەهێنا
  • 1:36 - 1:39
    بۆ ئەوەی تەواوی
    ئامێرە کارەباییەکان وەگەڕ بخەین؟
  • 1:40 - 1:43
    ،ئەمە دەرەنجامێکی ناوازەیە
  • 1:44 - 1:48
    ،وە هێشتاش ئەمە هاودژییەک لە پشتەوەیە
  • 1:51 - 1:59
    لەبەر ئەوەی بە نزیکەیی لە سەدا 70ی
    .وزەی بەکارهاتوومان بریتییە لە بەنزین
  • 2:00 - 2:01
    بۆ؟
  • 2:02 - 2:05
    ،لەبەر هۆکارەکانی گواستنەوە
  • 2:05 - 2:08
    کە بە شێوەیەکی تەواوەتی
    پشتی بە بەرهەمە نەوتییەکان بەستووە
  • 2:08 - 2:10
    هەر وەک لە زۆرینەی وڵاتاندا
    هەر بەم شێوەیە.
  • 2:10 - 2:14
    کەواتە ئەگەر ئێمە
    وەک پێشبڕکێیەک ،لە وزەی گواستنەوە بڕوانین،
  • 2:14 - 2:18
    پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە،
    چۆن بگەینە خاڵی کۆتایی؟
  • 2:18 - 2:21
    ئێمە چۆن بەشەکانی دی ئابووری قۆرخ بکەین؟
  • 2:22 - 2:25
    ،وە دەکرێ بڵێین گەر ئێمە سەر نەکەوین
  • 2:25 - 2:27
    .ئەوە زەحمەتە کە ببینین کەسانیتر سەربکەون
  • 2:27 - 2:30
    هەر لەبەر ئەو هۆکارە
    دەمەوێ باسی کۆستاریکاتان بۆ بکەم،
  • 2:30 - 2:33
    لەبەر ئەوەی پێم وایە
    ئێمە بژاردەیەکی گرنگین
  • 2:33 - 2:36
    بۆ دەستپێشخەری لە ڕوانینێکی نوێ
    لەبارەی پێشکەوتنەوە.
  • 2:36 - 2:38
    بەبێ بوونی بەرهەمە نەوتییەکان
  • 2:39 - 2:42
    ئەگەر ئێوە تەنها یەک شت
    لەبارەی وڵاتەکەی ئێمەوە بزانن،
  • 2:42 - 2:44
    .ئەوەیە کە ئێمە سوپامان نیە
  • 2:45 - 2:48
    .بۆیە من یادگەتان دەگەڕێنمەوە بۆ ساڵی 1948
  • 2:49 - 2:53
    ئەو ساڵە، ووڵات تازە خۆی
    لە شەڕی ناوخۆ ڕزگاری دەکرد.
  • 2:54 - 2:58
    هەزاران لە خەڵکی کۆستاریکا
    گیانیان لەدەست دا،
  • 2:58 - 3:00
    وە خێزانەکان بە تەواوی
    بوو بوون بە دوو بەشەوە.
  • 3:01 - 3:06
    وە لەگەڵ ئەوەشدا، بیرۆکەیەکی سەرسووڕهێنەر
    مێشک و دڵ داگیر کردن:
  • 3:06 - 3:08
    ،کە ئێمە دووبارە ووڵات بنیات بنێینەوە
  • 3:08 - 3:11
    .وە کۆماری دووەم هیچ سوپایەکی نابێ
  • 3:11 - 3:13
    .هەر بۆیە ئێمەش هەڵمانوەشاندەوە
  • 3:13 - 3:16
    ،وە سەرۆک کۆماری ئەوکات
  • 3:16 - 3:18
    "خۆسێی چیێرف"
  • 3:18 - 3:24
    ڕێگایەکی زۆر بەهێزی دۆزیەوە،
    بە شکاندنی دیواری بنکەی سەربازی سوپا.
  • 3:25 - 3:28
    ،ساڵی پاشین، 1949
  • 3:28 - 3:33
    ئێمە ئەو بڕیارەمان
    ،لە دەستووری نوێدا چەسپاند
  • 3:33 - 3:35
    وە هەر لەبەر ئەوەشە ئێستا من ئەتوانم
    لە پاش نزیکەی 70 ساڵ
  • 3:35 - 3:37
    .ئەو چیرۆکەتان بۆ بگێڕمەوە
  • 3:37 - 3:40
    .وە من زۆر سوپاس گوزارم
  • 3:40 - 3:43
    زۆر سوپاسگوزارم کە ئەوان
    پێش لەدایک بوونی من ،ئەو بڕیارەیان داوە،
  • 3:43 - 3:46
    لەبەر ئەوەی کە هەلی بۆ من
    و ملیۆنانی وەک من ڕەخساند کە،
  • 3:46 - 3:48
    .لە وڵاتێکی زۆر جێگیردا ژیان بەرینە سەر
  • 3:49 - 3:52
    وە لەوانەیە ئێستا بێت بە خەیاڵتاندا
    کە ئەوە بەختێکی باش ببوە،
  • 3:52 - 3:54
    .بەڵام وا نەبوو
  • 3:54 - 3:57
    .بەڵکو شێوازێک لە هەڵبژاردنی ئاگاهانە بوو
  • 3:58 - 4:03
    لە ٤٠ ە کاندا، کوستاریکا
    هەر یەک لە خوێندن و چارەسەری نەخوشی
  • 4:03 - 4:05
    بێ بەرامبەریان بۆ ڕەخسا
  • 4:05 - 4:07
    .ئێمە ئەوەمان ناو نا دەستەبەری کۆمەڵایەتی
  • 4:07 - 4:08
    ،بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی سوپاوە
  • 4:08 - 4:13
    ئێمە توانیمان خەرجییە سەربازییەکان
    لە بوارە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرف بکەین،
  • 4:13 - 4:15
    .وە ئەمەش بووە هۆی بەدیهێنەری دۆخی جێگیری
  • 4:16 - 4:17
    لە ساڵانی 50 کاندا.
  • 4:17 - 4:20
    (چەپڵە لێدان)
  • 4:23 - 4:26
    لە ساڵانی ٥٠ کاندا، دەستمان کرد بە
    ،وەبەر هێنان لە ووزەی ئاویدا
  • 4:26 - 4:29
    وە ئەوەش ئێمە لە داوی
  • 4:29 - 4:32
    بەکارهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان
    بۆ وزەی کارەبایی پاراست،
  • 4:32 - 4:34
    کە ئێستا جیهان زۆرنابازی
    لەگەڵ ئەم کێشەیەدا دەکات.
  • 4:35 - 4:39
    لە ساڵانی ٧٠ کاندا ئێمە وەبەرهێنانمان لە
    پارکە نیشتیمانییەکاندا کرد،
  • 4:39 - 4:41
    ،وە ئەوەش ئێمەی پاراست لە
  • 4:42 - 4:46
    لۆجیکی لاوازی پێشکەوتن بە هەر بەهایەک،
  • 4:46 - 4:50
    کە دەبینی کەسانی تر بروای پێ دەدەن،
    بەتایبەت لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان.
  • 4:51 - 4:55
    لە ساڵانی ٩٠ ەکاندا، خەرجی سەرەکیمان
    بۆ سیستمی ژینگەیی تەرخان کرد.
  • 4:55 - 4:58
    وە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ڕێژەی
    نەمانی سەوزایی پێچەوانە بکەینەوە،
  • 4:58 - 4:59
    وە بڕەوی بە گەشتی ژینگەیی دا
  • 4:59 - 5:01
    کە ئەوڕۆ بە هۆکاری سەرەکی
    گەشەکردن هەژمار دەکرێ
  • 5:01 - 5:04
    ،هەر بۆیە وەبەرهێنان لە پاراستنی ژینگەییدا
  • 5:04 - 5:06
    .زەرەری ئابووری لێ نەکەوتەوە
  • 5:06 - 5:07
    .بەڵکو بە پێچەوانەوە
  • 5:07 - 5:10
    وە ئەمە مانای وا نیە
    کە ئێمە بێ کەم و کوڕتین،
  • 5:10 - 5:12
    .وە ئەمە مانای وا نیە کە ئێمە بێ کێشەین
  • 5:12 - 5:13
    .ئەوە مەبەستی سەرەکی نیە
  • 5:14 - 5:17
    مەبەستەکە ئەوەیە کە،
    بە بڕیاردانی سەربەخۆی خۆمان
  • 5:17 - 5:21
    ئێمە توانیمان
    پەرە بە چەق بەستووی خۆمان بدەین
  • 5:21 - 5:24
    لەڕێگەی مامەڵەی دروست
    لە هەمبەر کێشەکانی پێشکەوتن دا.
  • 5:24 - 5:28
    هەروەها، گەر وڵاتێکی وەک ئەوەی ئێمە
    ،بە نموونە وەربگرین
  • 5:28 - 5:32
    داهاتی ساڵانەی تاک نزیکەی ١١،٠٠٠ دۆلارە،
  • 5:32 - 5:33
    .بە پشت بەستن بەوەی چۆن هەڵیدەسەنگێنیت
  • 5:34 - 5:36
    بەڵام بە گەڕانەوەمان بۆ
    ،پێوەری گەشەکردنی کۆمەڵایەتی
  • 5:36 - 5:38
    (ئێمە بە تەواوی دابڕاوین (پێشکەوتووین
  • 5:38 - 5:41
    ئەگەر هاتوو لەجێی داهاتی ساڵانە،
    گەشەی کۆمەڵایەتیمان لەبەرچاو گرت.
  • 5:42 - 5:43
    هەڵوەشاندنەوەی سوپا،
  • 5:43 - 5:46
    هەروەها وەبەرهێنانیش
    لە بواری ژینگە و کۆمەڵگەدا،
  • 5:46 - 5:48
    .کاریگەرییەکی زۆر بەهێزی هەبوو
  • 5:49 - 5:51
    ئەم کارە،
    ،شێوەی بەخشیە چیرۆکەکەی ئێمە
  • 5:52 - 5:55
    چیرۆکی وڵاتێکی بچوک بە بیرۆکەیەکی گەورەوە،
  • 5:55 - 5:58
    وە گەورەبوون بەو چیرۆکەوە
    زۆر هاندەرانە بوو.
  • 6:00 - 6:02
    بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە کە،
  • 6:02 - 6:05
    بیرۆکەی گەورەی نەوەی داهاتوو چییە؟
  • 6:06 - 6:09
    وە من لەو باوەڕەدام، ئەوەی کە دادێت
  • 6:09 - 6:14
    بۆ ئەم نەوەیە، ئەوەیە
    کە واز لە بەرهەمەکانی نەوت بهێنن،
  • 6:16 - 6:18
    هەر وەک چۆن
    ئێمە بەرامبەر بە سوپا کردمان.
  • 6:18 - 6:21
    بەرهەمە نەوتییەکان
    .گۆڕانکاری لە کەش و هەوادا دروست دەکەن
  • 6:21 - 6:22
    ،ئێمە ئەوە دەزانین
  • 6:22 - 6:27
    وە ئێمە دەزانین کە چەندە زەرەرمەند دەبین
    بە گۆڕانی کەش و هەوا.
  • 6:27 - 6:30
    هەر بۆیە وەک وڵاتێکی تازە پێگەیشتوو،
    ئەوە جێی بایەخی ئێمەیە کە
  • 6:30 - 6:32
    بەبێ بەرهەمە نەوتییەکان
    گەشە بە خۆمان بدەین،
  • 6:32 - 6:35
    چون هەر لە سەرەتاوە
    .دەبێت هۆی ئازار بۆ خەڵکی
  • 6:37 - 6:38
    ،لەبەر ئەوەی
  • 6:39 - 6:42
    بۆچی دەبێ بەردەوام بین
    لە بەرهەم هێنانی نەوت
  • 6:44 - 6:46
    بۆ گواستنەوە
  • 6:46 - 6:48
    گەر بتوانین لە جێگرەوەیدا
    وزەی کارەبا بەکار بهێنین؟
  • 6:49 - 6:51
    ،لەبیرتان بێت
  • 6:51 - 6:52
    ئەمە ئەو وڵاتەیە،
  • 6:52 - 6:59
    کە سەرچاوەی وزەی کارەبا لە
    ئاوی ناو ڕووبارەکان،
  • 6:59 - 7:01
    گەرمی گڕکانەکان،
  • 7:01 - 7:04
    تۆڕباینی هەوایی، وزەی خۆر،
  • 7:04 - 7:06
    وە لە پاشماوە زیندەییەکانە
    بەرهەم دەهێنرێت.
  • 7:07 - 7:13
    نەهێشتنی بەرهەمە نەوتییەکان بە واتای
    لەکار خستنی سیستمی گواستنەوەمان دێت
  • 7:13 - 7:16
    کە بەهۆیەوە دەتوانین
    تڕومبێل، پاسەکان و شەمەندەفەرەکانمان
  • 7:16 - 7:18
    بە وزەی کارەبا بەگەڕبخەین،
  • 7:18 - 7:20
    لەجێی بەکار هێنانی وزەی پیسبوو.
  • 7:20 - 7:23
    وە با پێتان بڵێم کە، گواستنەوە
  • 7:23 - 7:27
    بووە بە پێویستییەکی سەرەکی ژیان
    بۆ ئێمەی خەڵکی کۆستاریکا،
  • 7:27 - 7:29
    لەبەر ئەوەی ئەم شێوازە
    لە ژیان بۆ ئێمە گونجاو نیە،
  • 7:29 - 7:31
    ،ئەوە ئازاری خەڵکی دەدا
  • 7:31 - 7:33
    ،زەرەر لە کۆمپانیاکان دەدات
  • 7:33 - 7:35
    .وە هەروەها زەرەر لە تەندروستیمان دەدات
  • 7:35 - 7:40
    لەبەر ئەوەی کاتێک کە
    پلان و ژێرخانی ئابووری دەڕوخێت،
  • 7:40 - 7:43
    .ئەمە ئەو شتەیە کە ڕۆژانە ڕوودەدات
  • 7:45 - 7:46
    ،دوو کاتژمێری سپێدە
  • 7:46 - 7:48
    وە دوو کاتژمێری ئێوارە.
  • 7:48 - 7:52
    من لەوە تێناگەم کە
    بۆ دەبێ ئێمە ئەمە بە ئاسایی وەربگرین،
  • 7:53 - 7:54
    ئەمە سووکایەتی پێ کردنە،
  • 7:55 - 7:59
    کە هەموو ڕۆژێک
    هێندە لە کاتی خۆمان بە فیڕۆ بدەین.
  • 8:00 - 8:02
    ،وە لە ڕاستیدا ئەم شەقامە باشە
  • 8:02 - 8:04
    ،بە بەراورد بەوەی لە وڵاتانی دی دەیبینین
  • 8:04 - 8:06
    .کە ترافیک تێیاندا سەرسووڕهێنەرە
  • 8:06 - 8:08
    "دەزانن، خەڵکی کۆستاریکا بەمە دەڵێن "پرێسا
  • 8:09 - 8:11
    پرێسا" واتە بەندکراو".
  • 8:12 - 8:15
    وە خەڵکیش خەریکە توندوتیژ دەبن
  • 8:15 - 8:19
    لە "پوراڤیدا" کە گەر ئەمە نەبێت،
    ئەوە دڵخۆش و کامەرانن.
  • 8:20 - 8:21
    ئەمە وا خەریکە ڕوودەدات.
  • 8:22 - 8:23
    بۆیە زۆر شت لە گرەو دایە.
  • 8:25 - 8:26
    هەواڵە خۆشەکە
  • 8:26 - 8:29
    ئەوەیە کە کاتێ
    لەبارەی گواستنەوەی خاوێنەوە دەدوێین،
  • 8:29 - 8:31
    ،وە یان لەبارەی هاتووچۆی جیاوازەوە
  • 8:31 - 8:36
    ئێمە باسی کۆمەڵگایەکی
    بێ کەم و کوڕتی ناکەین.
  • 8:36 - 8:40
    ئێمە باسی گواستنەوە بە وزەی کارەبا ئەکەین
    کە لەم ڕۆژگارەماندا وا ڕوودەدات.
  • 8:41 - 8:46
    وا چاوەڕوان دەکرێت،
    بۆ ساڵی 2022 ئۆتۆمبیلی ئاسایی و کارەبایی
  • 8:47 - 8:49
    ،هەمان نرخیان هەبێت
  • 8:50 - 8:53
    وە هەروەها هەندێ لە شارەکان
    ئێستا پاسی کارەبایی تاقی دەکەنەوە.
  • 8:54 - 8:56
    وە ئەم بوونەوەرە سەرنج ڕاکێشانە،
  • 8:57 - 8:58
    تێچووی کەمتریان دەوێت،
  • 8:59 - 9:01
    .وە هەروەها پیس بوونی ژینگە کەم دەکەنەوە
  • 9:01 - 9:04
    بۆیە ئێمە گەر بمانەوێت
    واز لەو هۆکارە گواستنەوانە بێنینین
  • 9:04 - 9:06
    کە پشت بە نەوت دەبەستن، ئەوە دەتوان،
  • 9:06 - 9:09
    لەبەر ئەوەی ئێستا بژاردەی وامان لەبەردەستە
    کە پێشتر بوونیان نەبووە.
  • 9:09 - 9:10
    .ئەمە زۆر دڵخۆشکەرە
  • 9:11 - 9:12
    ،بەڵام بە دڵنیاییەوە
  • 9:13 - 9:16
    ،هەندێک بەم بیرۆکەیە زۆر قەڵس دەبن
  • 9:18 - 9:21
    وە هەموویان دێن و پێتان دەڵێن
  • 9:21 - 9:26
    ،کە جیهان پشتی بە نەوت بەستووە
    هەروەک کۆستاریکاش، بۆیە لە ڕاستیدا بژی.
  • 9:26 - 9:27
    ئەوە ئەوەیە کە پێتان دەڵێن،
  • 9:27 - 9:29
    وە ئایا دەزانن وەڵامی ئەو مشتومڕە چییە؟
  • 9:29 - 9:33
    ئەوەیە کە ئێمە لە ساڵی 1948
    نەمانوت کە جیهان پشتی بە سوپا بەستووە،
  • 9:33 - 9:35
    .بۆیە با ئێمەش سوپا بهێڵینەوە
  • 9:35 - 9:38
    ،نەخێر، ئێمە بڕیارێکی زۆر ئازایانەمان دا
  • 9:39 - 9:41
    وە ئەو بڕیارە
    تەواوی ئەم جیاوازیانەی دروست کرد،
  • 9:42 - 9:46
    بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە
    کە ئەم نەوەیەش دووبارە ئازابنەوە،
  • 9:46 - 9:48
    .وە بۆ چاکە واز لە بەرهەمە نەوتیەکان بهێنن
  • 9:48 - 9:51
    وە من سێ هۆکارتان دەدەمێ
    کە بۆ دەبێ ئەم کارە ئەنجام بدەین
  • 9:51 - 9:52
    ،یەکەم
  • 9:53 - 9:57
    شێوازی گواستنەوە
    و شارستانیەتی ئێمە لەق بووە،
  • 9:57 - 10:00
    بۆیە ئێستا باشترین کاتە
    کە سەرلە نوێ شێوازی شارستانیەت و
  • 10:00 - 10:03
    هاتووچۆی خۆمان بنیات بنێینەوە.
  • 10:03 - 10:05
    شارانێکمان ناوێت
    کە بۆ ئۆتۆمبیل بنیات نراون.
  • 10:05 - 10:08
    ،شارمان بۆ خەڵک دەوێت
  • 10:08 - 10:12
    کە تێیدا بتوانین
    ڕێ بکەین و پاسکیل بەکار بهێنین
  • 10:12 - 10:14
    ،وە هۆکاری گواستنەوەی گشتیمان دەوێت
  • 10:14 - 10:15
    ،ژمارەیەکی زۆر لێی
  • 10:15 - 10:18
    .هۆکاری گواستنەوەی گشتی خاوێن و لایەق
  • 10:19 - 10:23
    لەبەر ئەوەی ئەگەر بەردەوام بین
    لە زیاد کردنی ئۆتۆمبێلی ئاسایی،
  • 10:25 - 10:27
    .ئەوا توانای ژیانمان لە شارەکاندا نابێت
  • 10:28 - 10:30
    ،خاڵی دوهەم، دەبێ بگۆڕێین
  • 10:30 - 10:33
    .بەڵام گۆڕانی لەسەرخۆ دادمان نادات
  • 10:35 - 10:37
    .پێویستمان بە گۆڕانێکی خێرایە
  • 10:38 - 10:40
    وە پڕۆژەی چەند گۆڕانکارییەکی لەسەرخۆ
    لە وڵاتەکەمدا هەیە،
  • 10:40 - 10:43
    .وە من یەکەم کەسم کە خۆشحاڵی دەرببڕم بۆیان
  • 10:44 - 10:46
    .بەڵام با خۆمان هەڵ نەخەڵەتێنین
  • 10:46 - 10:47
    ئێمە باسی ئەوە ناکەین
  • 10:47 - 10:51
    کە لە کۆتاییدا هەندێکی کەم لە
    ،سەیارەی کەشخەی کارەبایی جوان دروست بکرێن
  • 10:51 - 10:53
    ،وە هەندێ پاسی کارەباییش لەولاوە
  • 10:53 - 10:56
    لەکاتێکدا ئێمە بەردەوامین لە وەبەرهێنان
    لە هەمان ژێرخانی ئابووری ئێستا (نەوت)ت
  • 10:56 - 10:59
    ئۆتۆمبیلی زیاتر،
    شەقامی زیاتر، نەوتی زیاتر.
  • 10:59 - 11:03
    ،ئێمە باسی خۆ ئازاد کردن ئەکەین لە نەوت
  • 11:03 - 11:06
    .وە تۆ بە پلانی درێژ خایەن بەوە ناگەیت
  • 11:08 - 11:12
    ،سێیەم، کە ئەمەیان دەزانن
  • 11:13 - 11:17
    .جیهان تینووی سرووشت (ئیلهام)ە
  • 11:18 - 11:21
    ،تینووی چیرۆکی سەرکەوتنە
  • 11:21 - 11:23
    ،لە مامەڵە کردن لەگەڵ کێشە ئاڵۆزەکاندا
  • 11:23 - 11:26
    .بەتایبەت لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا
  • 11:27 - 11:31
    بۆیە من لەو باوەڕەدام کە کۆستاریکا
    دەتوانێ ببێ بە ئیلهامێک بۆ ئەوانی دیش،
  • 11:32 - 11:34
    هەروەک چۆن ساڵی پێشوو
    پەردەمان لادا لەسەر ئەوەی.
  • 11:34 - 11:38
    کە بۆ چەندین ڕۆژ
    هیچ بەرهەمێکی نەوتیمان بەکار نەهێنا،
  • 11:38 - 11:43
    .بۆ ئەوەی بزوێنەرە کارەباییەکان بخەینە کار
  • 11:43 - 11:47
    .هەواڵەکە زۆر بە خێرایی بڵاو بوویەوە
  • 11:48 - 11:51
    ،وە هەروەها، من زۆر سەربەرزم بەوەی کە
  • 11:51 - 11:55
    "خاتوونێکی خەڵکی کۆستاریکا"
    کریستیانا چیگێرێف،
  • 11:55 - 12:00
    ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بینی
    لە گفتوگۆکانی پاریس
  • 12:00 - 12:03
    لە بارەی ڕێک کەوتنی کەش و هەواوە.
  • 12:03 - 12:06
    بۆیە پێویستە ئێمە ئەو میراتە بپارێزین
    و ببینە نموونەیەکی باڵا.
  • 12:07 - 12:09
    کەواتە هەنگاوی داهاتوو چی دەبێ؟
  • 12:10 - 12:12
    .خەڵکی
  • 12:12 - 12:15
    چۆن بگەینە خەڵکی
    بۆ ئەوەی ئەم بابەتە لەخۆ بگرن؟
  • 12:16 - 12:18
    چۆن وا لە خەڵک بکەین کە
  • 12:18 - 12:20
    باوەڕ بکەن کە مەحاڵ نیە
  • 12:20 - 12:23
    کۆمەڵگایەک بەبێ بەرهەمی نەوتی بنیات بنێین؟
  • 12:24 - 12:27
    .کارێکی زۆرمان لە پێشە
  • 12:29 - 12:33
    هەر لەبەر ئەم هۆکارە، لە ساڵی 2014
    پڕۆگرامی کۆستاریکای خاوێنمان دامەزراند
  • 12:34 - 12:36
    لیمپیا" بە واتای خاوێن دێت"
  • 12:36 - 12:40
    لەبەر ئەوەی ئێمە دەمانەوێ
    دانیشتوان هان بدەین وئیلهامیان پێ ببەخشین.
  • 12:41 - 12:44
    ،ئەگەر دانیشتوان بەشدار نەبن
  • 12:45 - 12:50
    بیرۆکەی بڕیاری گواستنەوەی خاوێن
    بۆ هەمییشە لەناو دەچێت،
  • 12:50 - 12:53
    لە گوتنی بۆ هەمییشەدا مەبەستم پێی
    دەمەقاڵێی تەکنیکیە نەبڕاویە،
  • 12:53 - 12:57
    و بە ڕێژەیەکی زور لە لوبییەکان
    لەرێی دامەزراندنی بەرژەوەندى جودا جودا
  • 13:01 - 13:05
    ویستی بوونی وڵاتەکەمان بە وڵاتێکی سەر سەوز
    بەهۆی سەرچاوەی وزەی سروشتیەوە.
  • 13:05 - 13:07
    .بووە بە بەشێ لە بەسەرهاتەکەی ئێمە
  • 13:07 - 13:10
    پێوسیتە نەهێڵین
    هیچ کەسێک ئەوەمان لێ بستێنێت.
  • 13:12 - 13:17
    ساڵی پێشوو، چەند کەسێکمان
    لە هەر حەوت پارێزگای خۆمان کۆکردەوە،
  • 13:17 - 13:20
    بۆ ئەوەی باسی گۆڕینی کەش و هەوا بکەین
    لەو گۆشە نیگایەوەی کە بۆ ئەوان گرنگە،
  • 13:21 - 13:23
    وە هەروەها ئەمساڵ
  • 13:23 - 13:26
    کۆمەڵێکی دیکە،
    کە لە خەڵکی کۆستا ریکی پێکهاتبوون
  • 13:26 - 13:29
    بۆ ئەوەی گفت و گۆ لە بارەی
    سەرچاوەی وزەی نوێ بووەوە بکەن هێناومانە.
  • 13:29 - 13:30
    وە دەزانن چی؟
  • 13:30 - 13:32
    ئەمانە بە نزیکەیی
    لەسەر هەمو شتێ ڕایان جیاواز بوو،
  • 13:32 - 13:34
    ،تەنها سەرچاوی وزەی سروشتی نەبێ
  • 13:34 - 13:36
    .وە گواستنەوە و کەش و هەوای خاوێن نەبێت
  • 13:36 - 13:38
    .ئەم بابەتە خەڵکی یەک دەخات
  • 13:38 - 13:41
    وە کلیلی سەرکەوتن
    بۆ بەشداری کردنی ڕاستەقینە ئەوەیە،
  • 13:41 - 13:44
    کە هاریکاری خەڵکی بکەین
    بەوەی نەهێڵین هەست بە بچوکی و کەمی بکەن.
  • 13:44 - 13:45
    ،خەڵک هەست بە بێ هێزی دەکەن
  • 13:45 - 13:47
    .وە زۆر لەوە ماندون کە گوێیان لێ ناگیرێت
  • 13:49 - 13:51
    بۆیە ئەوەی کە ئەنجامی ئەدەین
    شتانێکی بەرجەستەن،
  • 13:51 - 13:55
    وە ئێمە کێشە تەکنیکییەکان
    وەردەگێڕینە سەر زمانی هاونیشتیمانیان،
  • 13:55 - 13:58
    بۆ ئەوەی ئەوە نیشان بدەین
    کە هاونیشتیمانیان ڕۆڵێکیان هەیە
  • 13:58 - 14:00
    کە بیگێڕن و دەتوانن بەیەکەوە
    ئەو کارە ئەنجام بدەن.
  • 14:00 - 14:04
    بۆ یەکەم جارە،
    کە شوێن ئەو بەڵێنانە ئەکەوین کە دراوە
  • 14:04 - 14:05
    ،لە بارەی گواستنەوەی خاوێنەوە
  • 14:05 - 14:08
    وە سیاسەت مەداران دەزانن کە دەبێ
    ئەم بابەتە چارەسەر بکەن،
  • 14:08 - 14:11
    بەڵام خاڵی وەرچەرخان ئەوساتە دەست پێ دەکات
    کە ئێمە یەکگرین.
  • 14:12 - 14:14
    ،هاونیشتیمانیان، کۆمپانیاکان
  • 14:14 - 14:16
    کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی
    بواری گواستنەوەی گشتی.
  • 14:16 - 14:19
    کە باری ئاسایی گواستنەوە
    دەگۆڕێ بۆ گواستنەوەی کارەبایی،
  • 14:19 - 14:21
    .بەتایبەت لە وڵاتێکی تازەپێگەیشتوودا
  • 14:23 - 14:26
    ،کاتێ کە هەڵبژاردنی داهاتوو دادێت
  • 14:26 - 14:30
    پێم وایە کە هەموو کاندیدەکان
    دەبێ ڕوونی بکەنەوە کە پشتگیری کێ دەکەن،
  • 14:30 - 14:32
    .لەبارەی نەهێشتنی بەرهەمە نەوتییەکان
  • 14:32 - 14:35
    لەبەر ئەوەی ئەم پرسیارە ئەبێ ببێتە
    سەرەکیترین پرسیار لە ئەجێندای سیاسیماندا.
  • 14:36 - 14:40
    وە من دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەم بابەتە بۆ
    چۆنێتی مامەڵە کردن نیە لەگەڵ کەش و هەوا،
  • 14:40 - 14:42
    .یاخود ئەجێندای ژینگەیی ئێمە نیە
  • 14:43 - 14:45
    ،بەڵکو لەبارەی وڵاتێکەوەیە کە دەمانەوێ
  • 14:46 - 14:48
    ،وە ئەو شارانەی کە هەمانە
  • 14:48 - 14:50
    ،وە ئەو شارانەی کە دەمانەوێت
  • 14:50 - 14:52
    .وە ئەو کەسەی ئەو بڕیارە دەدات
  • 14:52 - 14:55
    لەبەر ئەوەی لە کۆتاییدا،
    ئەوەی کە پێویستە نیشانی بدەین
  • 14:55 - 14:58
    ئەوەیە کە گەشەسەندن بە وزەی سروشتیەوە
  • 14:59 - 15:00
    ،شتێکی زۆر باشە بۆ خەڵکی
  • 15:01 - 15:04
    ،بۆ ئەو کۆستاریکیانەی کە ئێستا لە ژیاندان
  • 15:04 - 15:06
    وە بەتایبەت بۆ ئەوانەی
    هێشتا لەدایک نەبوون.
  • 15:10 - 15:13
    ،ئەمە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئێمەیە
  • 15:13 - 15:14
    ،درەوشاوە و بێ دەنگە
  • 15:14 - 15:17
    ،وە کاتێ کە لەبەردەمیدا ڕادەوەستی
  • 15:17 - 15:19
    شتێکی ئەستەمە کە باوەڕ بهێنی
  • 15:19 - 15:21
    ئەم دیوارانە لە ڕابردوودا
    تایبەت بوون بە سوپا،
  • 15:21 - 15:23
    .لە کۆتایی ساڵانی 40 ەکانەوە
  • 15:23 - 15:26
    ئێمە ژیانێکی تازەمان بەبێ بوونی سوپا
    لەم شوێنەدا دەست پێ کرد،
  • 15:26 - 15:30
    وە ئەمە ئەو شوێنە دەبێ کە
  • 15:30 - 15:33
    هەڵوەشاندنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان
    تێدا ڕادەگەیەنرێت.
  • 15:33 - 15:36
    .وە دووبارە مێژوو دەنووسینەوە
  • 15:36 - 15:37
    .سوپاس
  • 15:37 - 15:39
    (چەپڵە لێدان)
Title:
وڵاتێکی بچوک بە بیرۆکەی گەورەوە بۆ ڕزگار بوون لە بەرهەمە نەوتییەکان
Speaker:
مۆنیکا ئارایا
Description:

چۆن بتوانین کۆمەڵگایەک بەبێ بوونی بەرهەمە نەوتییەکان بنیات بنێین؟
بە بەکارهێنانی نیشتیمانی خۆی (کۆستاریکا) وەک نموونەیەک بۆ کردارێکی پۆزەتیڤ لەهەمبەر پاراستنی ژینگە و سەرچاوە سروشتییەکان، داکۆکیکاری بواری کەش و هەوا "مۆنیکا ئارایا" بیرۆکەی گۆشە نیگایەکی ئازایانە دەخاتەڕوو بۆ یەکگرتنی جیهان بۆ بەکارهێنانی وزەی پاکژ لە هەموو بوارەکاندا.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
15:52

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions