چۆن کۆمەڵگایەک بنیات بنێین بە بێ بوونی بەرهەمە نەوتییەکان؟ ،ئەمە کێشەیەکی زۆر ئاڵۆزە وە من بڕوام وایە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان .دەتوانن پێشەنگی ئەم گۆڕانکارییە بن وە هەروەها من ئاگاداری ئەوە هەم کە ئەمە .بابەتێکی پڕ سەرکێشییە بەڵام ڕاستیەکە ئەویە کە لە وڵاتانی ئێمەدا زۆر شت لە گرەوی ئەم بابەتەدایە ئەگەر هاتوو ئێمە بەردەوام بووین لە پشت بەستن بە بەرهەمە نەوتییەکان. بۆ پێشکەوتنی وڵات. ئێمە ئەتوانین بە شێوەيەكى جياواز ئەمە ئەنجام بدەین. ،وە ئێستا کاتیەتی، ئێستا بەڕاستی کاتیەتی .کە ڕووی ڕاستی ئەم ئەفسانەیە هەڵ بماڵین ،کە دەبێ وڵاتێک لەلایەک پێشکەوتن هەڵبژێرێت وە لە لایەکی دیکەشەوە پاراستنی ژینگە، سەرچاوە سروشتیەکان و ئاستی بژێوی هەڵبژێرێت. من لە کۆستاریکاوە هاتووم، کە وڵاتێکی تازە پێگەشتووە. ،ئێمە بە نزیکەیی 5 ملیۆن کەس دەبین وە بە تەواوی دەکەوینە ،ناوەڕاستی کیشوەری ئەمریکاوە بۆیە زۆر ئاسانە .ئەو شوێنەى ئێمە لێی دەژيين بير بكەیتەوە بە نزیکەیی لە سەدا سەدی وزەی کارەبای ئێمە ،لە سەرچاوەی ڕەنگدێر بەدەست دێت .پێنجیان (چەپڵە لێدان) ،سەرچاوەی ئاو، پلەی بەرزی گەرمی زەوی .با، خۆر وە سەرچاوەی زیندەیی ،ئایا دەتانزانی کە ساڵی پێشوو ،بۆ ماوەی 299 ڕۆژ ئێمە هیچ بەرهەمێکی نەوتیمان بەکار نەهێنا بۆ ئەوەی تەواوی ئامێرە کارەباییەکان وەگەڕ بخەین؟ ،ئەمە دەرەنجامێکی ناوازەیە ،وە هێشتاش ئەمە هاودژییەک لە پشتەوەیە لەبەر ئەوەی بە نزیکەیی لە سەدا 70ی .وزەی بەکارهاتوومان بریتییە لە بەنزین بۆ؟ ،لەبەر هۆکارەکانی گواستنەوە کە بە شێوەیەکی تەواوەتی پشتی بە بەرهەمە نەوتییەکان بەستووە هەر وەک لە زۆرینەی وڵاتاندا هەر بەم شێوەیە. کەواتە ئەگەر ئێمە وەک پێشبڕکێیەک ،لە وزەی گواستنەوە بڕوانین، پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە، چۆن بگەینە خاڵی کۆتایی؟ ئێمە چۆن بەشەکانی دی ئابووری قۆرخ بکەین؟ ،وە دەکرێ بڵێین گەر ئێمە سەر نەکەوین .ئەوە زەحمەتە کە ببینین کەسانیتر سەربکەون هەر لەبەر ئەو هۆکارە دەمەوێ باسی کۆستاریکاتان بۆ بکەم، لەبەر ئەوەی پێم وایە ئێمە بژاردەیەکی گرنگین بۆ دەستپێشخەری لە ڕوانینێکی نوێ لەبارەی پێشکەوتنەوە. بەبێ بوونی بەرهەمە نەوتییەکان ئەگەر ئێوە تەنها یەک شت لەبارەی وڵاتەکەی ئێمەوە بزانن، .ئەوەیە کە ئێمە سوپامان نیە .بۆیە من یادگەتان دەگەڕێنمەوە بۆ ساڵی 1948 ئەو ساڵە، ووڵات تازە خۆی لە شەڕی ناوخۆ ڕزگاری دەکرد. هەزاران لە خەڵکی کۆستاریکا گیانیان لەدەست دا، وە خێزانەکان بە تەواوی بوو بوون بە دوو بەشەوە. وە لەگەڵ ئەوەشدا، بیرۆکەیەکی سەرسووڕهێنەر مێشک و دڵ داگیر کردن: ،کە ئێمە دووبارە ووڵات بنیات بنێینەوە .وە کۆماری دووەم هیچ سوپایەکی نابێ .هەر بۆیە ئێمەش هەڵمانوەشاندەوە ،وە سەرۆک کۆماری ئەوکات "خۆسێی چیێرف" ڕێگایەکی زۆر بەهێزی دۆزیەوە، بە شکاندنی دیواری بنکەی سەربازی سوپا. ،ساڵی پاشین، 1949 ئێمە ئەو بڕیارەمان ،لە دەستووری نوێدا چەسپاند وە هەر لەبەر ئەوەشە ئێستا من ئەتوانم لە پاش نزیکەی 70 ساڵ .ئەو چیرۆکەتان بۆ بگێڕمەوە .وە من زۆر سوپاس گوزارم زۆر سوپاسگوزارم کە ئەوان پێش لەدایک بوونی من ،ئەو بڕیارەیان داوە، لەبەر ئەوەی کە هەلی بۆ من و ملیۆنانی وەک من ڕەخساند کە، .لە وڵاتێکی زۆر جێگیردا ژیان بەرینە سەر وە لەوانەیە ئێستا بێت بە خەیاڵتاندا کە ئەوە بەختێکی باش ببوە، .بەڵام وا نەبوو .بەڵکو شێوازێک لە هەڵبژاردنی ئاگاهانە بوو لە ٤٠ ە کاندا، کوستاریکا هەر یەک لە خوێندن و چارەسەری نەخوشی بێ بەرامبەریان بۆ ڕەخسا .ئێمە ئەوەمان ناو نا دەستەبەری کۆمەڵایەتی ،بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی سوپاوە ئێمە توانیمان خەرجییە سەربازییەکان لە بوارە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرف بکەین، .وە ئەمەش بووە هۆی بەدیهێنەری دۆخی جێگیری لە ساڵانی 50 کاندا. (چەپڵە لێدان) لە ساڵانی ٥٠ کاندا، دەستمان کرد بە ،وەبەر هێنان لە ووزەی ئاویدا وە ئەوەش ئێمە لە داوی بەکارهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ وزەی کارەبایی پاراست، کە ئێستا جیهان زۆرنابازی لەگەڵ ئەم کێشەیەدا دەکات. لە ساڵانی ٧٠ کاندا ئێمە وەبەرهێنانمان لە پارکە نیشتیمانییەکاندا کرد، ،وە ئەوەش ئێمەی پاراست لە لۆجیکی لاوازی پێشکەوتن بە هەر بەهایەک، کە دەبینی کەسانی تر بروای پێ دەدەن، بەتایبەت لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان. لە ساڵانی ٩٠ ەکاندا، خەرجی سەرەکیمان بۆ سیستمی ژینگەیی تەرخان کرد. وە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ڕێژەی نەمانی سەوزایی پێچەوانە بکەینەوە، وە بڕەوی بە گەشتی ژینگەیی دا کە ئەوڕۆ بە هۆکاری سەرەکی گەشەکردن هەژمار دەکرێ ،هەر بۆیە وەبەرهێنان لە پاراستنی ژینگەییدا .زەرەری ئابووری لێ نەکەوتەوە .بەڵکو بە پێچەوانەوە وە ئەمە مانای وا نیە کە ئێمە بێ کەم و کوڕتین، .وە ئەمە مانای وا نیە کە ئێمە بێ کێشەین .ئەوە مەبەستی سەرەکی نیە مەبەستەکە ئەوەیە کە، بە بڕیاردانی سەربەخۆی خۆمان ئێمە توانیمان پەرە بە چەق بەستووی خۆمان بدەین لەڕێگەی مامەڵەی دروست لە هەمبەر کێشەکانی پێشکەوتن دا. هەروەها، گەر وڵاتێکی وەک ئەوەی ئێمە ،بە نموونە وەربگرین داهاتی ساڵانەی تاک نزیکەی ١١،٠٠٠ دۆلارە، .بە پشت بەستن بەوەی چۆن هەڵیدەسەنگێنیت بەڵام بە گەڕانەوەمان بۆ ،پێوەری گەشەکردنی کۆمەڵایەتی (ئێمە بە تەواوی دابڕاوین (پێشکەوتووین ئەگەر هاتوو لەجێی داهاتی ساڵانە، گەشەی کۆمەڵایەتیمان لەبەرچاو گرت. هەڵوەشاندنەوەی سوپا، هەروەها وەبەرهێنانیش لە بواری ژینگە و کۆمەڵگەدا، .کاریگەرییەکی زۆر بەهێزی هەبوو ئەم کارە، ،شێوەی بەخشیە چیرۆکەکەی ئێمە چیرۆکی وڵاتێکی بچوک بە بیرۆکەیەکی گەورەوە، وە گەورەبوون بەو چیرۆکەوە زۆر هاندەرانە بوو. بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە کە، بیرۆکەی گەورەی نەوەی داهاتوو چییە؟ وە من لەو باوەڕەدام، ئەوەی کە دادێت بۆ ئەم نەوەیە، ئەوەیە کە واز لە بەرهەمەکانی نەوت بهێنن، هەر وەک چۆن ئێمە بەرامبەر بە سوپا کردمان. بەرهەمە نەوتییەکان .گۆڕانکاری لە کەش و هەوادا دروست دەکەن ،ئێمە ئەوە دەزانین وە ئێمە دەزانین کە چەندە زەرەرمەند دەبین بە گۆڕانی کەش و هەوا. هەر بۆیە وەک وڵاتێکی تازە پێگەیشتوو، ئەوە جێی بایەخی ئێمەیە کە بەبێ بەرهەمە نەوتییەکان گەشە بە خۆمان بدەین، چون هەر لە سەرەتاوە .دەبێت هۆی ئازار بۆ خەڵکی ،لەبەر ئەوەی بۆچی دەبێ بەردەوام بین لە بەرهەم هێنانی نەوت بۆ گواستنەوە گەر بتوانین لە جێگرەوەیدا وزەی کارەبا بەکار بهێنین؟ ،لەبیرتان بێت ئەمە ئەو وڵاتەیە، کە سەرچاوەی وزەی کارەبا لە ئاوی ناو ڕووبارەکان، گەرمی گڕکانەکان، تۆڕباینی هەوایی، وزەی خۆر، وە لە پاشماوە زیندەییەکانە بەرهەم دەهێنرێت. نەهێشتنی بەرهەمە نەوتییەکان بە واتای لەکار خستنی سیستمی گواستنەوەمان دێت کە بەهۆیەوە دەتوانین تڕومبێل، پاسەکان و شەمەندەفەرەکانمان بە وزەی کارەبا بەگەڕبخەین، لەجێی بەکار هێنانی وزەی پیسبوو. وە با پێتان بڵێم کە، گواستنەوە بووە بە پێویستییەکی سەرەکی ژیان بۆ ئێمەی خەڵکی کۆستاریکا، لەبەر ئەوەی ئەم شێوازە لە ژیان بۆ ئێمە گونجاو نیە، ،ئەوە ئازاری خەڵکی دەدا ،زەرەر لە کۆمپانیاکان دەدات .وە هەروەها زەرەر لە تەندروستیمان دەدات لەبەر ئەوەی کاتێک کە پلان و ژێرخانی ئابووری دەڕوخێت، .ئەمە ئەو شتەیە کە ڕۆژانە ڕوودەدات ،دوو کاتژمێری سپێدە وە دوو کاتژمێری ئێوارە. من لەوە تێناگەم کە بۆ دەبێ ئێمە ئەمە بە ئاسایی وەربگرین، ئەمە سووکایەتی پێ کردنە، کە هەموو ڕۆژێک هێندە لە کاتی خۆمان بە فیڕۆ بدەین. ،وە لە ڕاستیدا ئەم شەقامە باشە ،بە بەراورد بەوەی لە وڵاتانی دی دەیبینین .کە ترافیک تێیاندا سەرسووڕهێنەرە "دەزانن، خەڵکی کۆستاریکا بەمە دەڵێن "پرێسا پرێسا" واتە بەندکراو". وە خەڵکیش خەریکە توندوتیژ دەبن لە "پوراڤیدا" کە گەر ئەمە نەبێت، ئەوە دڵخۆش و کامەرانن. ئەمە وا خەریکە ڕوودەدات. بۆیە زۆر شت لە گرەو دایە. هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە کە کاتێ لەبارەی گواستنەوەی خاوێنەوە دەدوێین، ،وە یان لەبارەی هاتووچۆی جیاوازەوە ئێمە باسی کۆمەڵگایەکی بێ کەم و کوڕتی ناکەین. ئێمە باسی گواستنەوە بە وزەی کارەبا ئەکەین کە لەم ڕۆژگارەماندا وا ڕوودەدات. وا چاوەڕوان دەکرێت، بۆ ساڵی 2022 ئۆتۆمبیلی ئاسایی و کارەبایی ،هەمان نرخیان هەبێت وە هەروەها هەندێ لە شارەکان ئێستا پاسی کارەبایی تاقی دەکەنەوە. وە ئەم بوونەوەرە سەرنج ڕاکێشانە، تێچووی کەمتریان دەوێت، .وە هەروەها پیس بوونی ژینگە کەم دەکەنەوە بۆیە ئێمە گەر بمانەوێت واز لەو هۆکارە گواستنەوانە بێنینین کە پشت بە نەوت دەبەستن، ئەوە دەتوان، لەبەر ئەوەی ئێستا بژاردەی وامان لەبەردەستە کە پێشتر بوونیان نەبووە. .ئەمە زۆر دڵخۆشکەرە ،بەڵام بە دڵنیاییەوە ،هەندێک بەم بیرۆکەیە زۆر قەڵس دەبن وە هەموویان دێن و پێتان دەڵێن ،کە جیهان پشتی بە نەوت بەستووە هەروەک کۆستاریکاش، بۆیە لە ڕاستیدا بژی. ئەوە ئەوەیە کە پێتان دەڵێن، وە ئایا دەزانن وەڵامی ئەو مشتومڕە چییە؟ ئەوەیە کە ئێمە لە ساڵی 1948 نەمانوت کە جیهان پشتی بە سوپا بەستووە، .بۆیە با ئێمەش سوپا بهێڵینەوە ،نەخێر، ئێمە بڕیارێکی زۆر ئازایانەمان دا وە ئەو بڕیارە تەواوی ئەم جیاوازیانەی دروست کرد، بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئەم نەوەیەش دووبارە ئازابنەوە، .وە بۆ چاکە واز لە بەرهەمە نەوتیەکان بهێنن وە من سێ هۆکارتان دەدەمێ کە بۆ دەبێ ئەم کارە ئەنجام بدەین ،یەکەم شێوازی گواستنەوە و شارستانیەتی ئێمە لەق بووە، بۆیە ئێستا باشترین کاتە کە سەرلە نوێ شێوازی شارستانیەت و هاتووچۆی خۆمان بنیات بنێینەوە. شارانێکمان ناوێت کە بۆ ئۆتۆمبیل بنیات نراون. ،شارمان بۆ خەڵک دەوێت کە تێیدا بتوانین ڕێ بکەین و پاسکیل بەکار بهێنین ،وە هۆکاری گواستنەوەی گشتیمان دەوێت ،ژمارەیەکی زۆر لێی .هۆکاری گواستنەوەی گشتی خاوێن و لایەق لەبەر ئەوەی ئەگەر بەردەوام بین لە زیاد کردنی ئۆتۆمبێلی ئاسایی، .ئەوا توانای ژیانمان لە شارەکاندا نابێت ،خاڵی دوهەم، دەبێ بگۆڕێین .بەڵام گۆڕانی لەسەرخۆ دادمان نادات .پێویستمان بە گۆڕانێکی خێرایە وە پڕۆژەی چەند گۆڕانکارییەکی لەسەرخۆ لە وڵاتەکەمدا هەیە، .وە من یەکەم کەسم کە خۆشحاڵی دەرببڕم بۆیان .بەڵام با خۆمان هەڵ نەخەڵەتێنین ئێمە باسی ئەوە ناکەین کە لە کۆتاییدا هەندێکی کەم لە ،سەیارەی کەشخەی کارەبایی جوان دروست بکرێن ،وە هەندێ پاسی کارەباییش لەولاوە لەکاتێکدا ئێمە بەردەوامین لە وەبەرهێنان لە هەمان ژێرخانی ئابووری ئێستا (نەوت)ت ئۆتۆمبیلی زیاتر، شەقامی زیاتر، نەوتی زیاتر. ،ئێمە باسی خۆ ئازاد کردن ئەکەین لە نەوت .وە تۆ بە پلانی درێژ خایەن بەوە ناگەیت ،سێیەم، کە ئەمەیان دەزانن .جیهان تینووی سرووشت (ئیلهام)ە ،تینووی چیرۆکی سەرکەوتنە ،لە مامەڵە کردن لەگەڵ کێشە ئاڵۆزەکاندا .بەتایبەت لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا بۆیە من لەو باوەڕەدام کە کۆستاریکا دەتوانێ ببێ بە ئیلهامێک بۆ ئەوانی دیش، هەروەک چۆن ساڵی پێشوو پەردەمان لادا لەسەر ئەوەی. کە بۆ چەندین ڕۆژ هیچ بەرهەمێکی نەوتیمان بەکار نەهێنا، .بۆ ئەوەی بزوێنەرە کارەباییەکان بخەینە کار .هەواڵەکە زۆر بە خێرایی بڵاو بوویەوە ،وە هەروەها، من زۆر سەربەرزم بەوەی کە "خاتوونێکی خەڵکی کۆستاریکا" کریستیانا چیگێرێف، ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بینی لە گفتوگۆکانی پاریس لە بارەی ڕێک کەوتنی کەش و هەواوە. بۆیە پێویستە ئێمە ئەو میراتە بپارێزین و ببینە نموونەیەکی باڵا. کەواتە هەنگاوی داهاتوو چی دەبێ؟ .خەڵکی چۆن بگەینە خەڵکی بۆ ئەوەی ئەم بابەتە لەخۆ بگرن؟ چۆن وا لە خەڵک بکەین کە باوەڕ بکەن کە مەحاڵ نیە کۆمەڵگایەک بەبێ بەرهەمی نەوتی بنیات بنێین؟ .کارێکی زۆرمان لە پێشە هەر لەبەر ئەم هۆکارە، لە ساڵی 2014 پڕۆگرامی کۆستاریکای خاوێنمان دامەزراند لیمپیا" بە واتای خاوێن دێت" لەبەر ئەوەی ئێمە دەمانەوێ دانیشتوان هان بدەین وئیلهامیان پێ ببەخشین. ،ئەگەر دانیشتوان بەشدار نەبن بیرۆکەی بڕیاری گواستنەوەی خاوێن بۆ هەمییشە لەناو دەچێت، لە گوتنی بۆ هەمییشەدا مەبەستم پێی دەمەقاڵێی تەکنیکیە نەبڕاویە، و بە ڕێژەیەکی زور لە لوبییەکان لەرێی دامەزراندنی بەرژەوەندى جودا جودا ویستی بوونی وڵاتەکەمان بە وڵاتێکی سەر سەوز بەهۆی سەرچاوەی وزەی سروشتیەوە. .بووە بە بەشێ لە بەسەرهاتەکەی ئێمە پێوسیتە نەهێڵین هیچ کەسێک ئەوەمان لێ بستێنێت. ساڵی پێشوو، چەند کەسێکمان لە هەر حەوت پارێزگای خۆمان کۆکردەوە، بۆ ئەوەی باسی گۆڕینی کەش و هەوا بکەین لەو گۆشە نیگایەوەی کە بۆ ئەوان گرنگە، وە هەروەها ئەمساڵ کۆمەڵێکی دیکە، کە لە خەڵکی کۆستا ریکی پێکهاتبوون بۆ ئەوەی گفت و گۆ لە بارەی سەرچاوەی وزەی نوێ بووەوە بکەن هێناومانە. وە دەزانن چی؟ ئەمانە بە نزیکەیی لەسەر هەمو شتێ ڕایان جیاواز بوو، ،تەنها سەرچاوی وزەی سروشتی نەبێ .وە گواستنەوە و کەش و هەوای خاوێن نەبێت .ئەم بابەتە خەڵکی یەک دەخات وە کلیلی سەرکەوتن بۆ بەشداری کردنی ڕاستەقینە ئەوەیە، کە هاریکاری خەڵکی بکەین بەوەی نەهێڵین هەست بە بچوکی و کەمی بکەن. ،خەڵک هەست بە بێ هێزی دەکەن .وە زۆر لەوە ماندون کە گوێیان لێ ناگیرێت بۆیە ئەوەی کە ئەنجامی ئەدەین شتانێکی بەرجەستەن، وە ئێمە کێشە تەکنیکییەکان وەردەگێڕینە سەر زمانی هاونیشتیمانیان، بۆ ئەوەی ئەوە نیشان بدەین کە هاونیشتیمانیان ڕۆڵێکیان هەیە کە بیگێڕن و دەتوانن بەیەکەوە ئەو کارە ئەنجام بدەن. بۆ یەکەم جارە، کە شوێن ئەو بەڵێنانە ئەکەوین کە دراوە ،لە بارەی گواستنەوەی خاوێنەوە وە سیاسەت مەداران دەزانن کە دەبێ ئەم بابەتە چارەسەر بکەن، بەڵام خاڵی وەرچەرخان ئەوساتە دەست پێ دەکات کە ئێمە یەکگرین. ،هاونیشتیمانیان، کۆمپانیاکان کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی بواری گواستنەوەی گشتی. کە باری ئاسایی گواستنەوە دەگۆڕێ بۆ گواستنەوەی کارەبایی، .بەتایبەت لە وڵاتێکی تازەپێگەیشتوودا ،کاتێ کە هەڵبژاردنی داهاتوو دادێت پێم وایە کە هەموو کاندیدەکان دەبێ ڕوونی بکەنەوە کە پشتگیری کێ دەکەن، .لەبارەی نەهێشتنی بەرهەمە نەوتییەکان لەبەر ئەوەی ئەم پرسیارە ئەبێ ببێتە سەرەکیترین پرسیار لە ئەجێندای سیاسیماندا. وە من دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەم بابەتە بۆ چۆنێتی مامەڵە کردن نیە لەگەڵ کەش و هەوا، .یاخود ئەجێندای ژینگەیی ئێمە نیە ،بەڵکو لەبارەی وڵاتێکەوەیە کە دەمانەوێ ،وە ئەو شارانەی کە هەمانە ،وە ئەو شارانەی کە دەمانەوێت .وە ئەو کەسەی ئەو بڕیارە دەدات لەبەر ئەوەی لە کۆتاییدا، ئەوەی کە پێویستە نیشانی بدەین ئەوەیە کە گەشەسەندن بە وزەی سروشتیەوە ،شتێکی زۆر باشە بۆ خەڵکی ،بۆ ئەو کۆستاریکیانەی کە ئێستا لە ژیاندان وە بەتایبەت بۆ ئەوانەی هێشتا لەدایک نەبوون. ،ئەمە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئێمەیە ،درەوشاوە و بێ دەنگە ،وە کاتێ کە لەبەردەمیدا ڕادەوەستی شتێکی ئەستەمە کە باوەڕ بهێنی ئەم دیوارانە لە ڕابردوودا تایبەت بوون بە سوپا، .لە کۆتایی ساڵانی 40 ەکانەوە ئێمە ژیانێکی تازەمان بەبێ بوونی سوپا لەم شوێنەدا دەست پێ کرد، وە ئەمە ئەو شوێنە دەبێ کە هەڵوەشاندنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان تێدا ڕادەگەیەنرێت. .وە دووبارە مێژوو دەنووسینەوە .سوپاس (چەپڵە لێدان)