0:00:01.103,0:00:04.228 چۆن کۆمەڵگایەک بنیات بنێین 0:00:04.253,0:00:06.020 بە بێ بوونی بەرهەمە نەوتییەکان؟ 0:00:06.944,0:00:09.270 ،ئەمە کێشەیەکی زۆر ئاڵۆزە 0:00:09.920,0:00:14.500 وە من بڕوام وایە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان[br].دەتوانن پێشەنگی ئەم گۆڕانکارییە بن 0:00:14.960,0:00:17.900 وە هەروەها من ئاگاداری ئەوە هەم کە ئەمە[br].بابەتێکی پڕ سەرکێشییە 0:00:18.440,0:00:23.736 بەڵام ڕاستیەکە ئەویە کە لە وڵاتانی ئێمەدا [br]زۆر شت لە گرەوی ئەم بابەتەدایە 0:00:23.760,0:00:27.040 ئەگەر هاتوو ئێمە بەردەوام بووین[br]لە پشت بەستن بە بەرهەمە نەوتییەکان. 0:00:27.040,0:00:29.240 بۆ پێشکەوتنی وڵات. 0:00:29.240,0:00:31.630 ئێمە ئەتوانین بە شێوەيەكى جياواز[br]ئەمە ئەنجام بدەین. 0:00:32.200,0:00:35.456 ،وە ئێستا کاتیەتی، ئێستا بەڕاستی کاتیەتی 0:00:35.480,0:00:38.176 .کە ڕووی ڕاستی ئەم ئەفسانەیە هەڵ بماڵین 0:00:38.200,0:00:43.256 ،کە دەبێ وڵاتێک لەلایەک پێشکەوتن هەڵبژێرێت 0:00:43.280,0:00:46.760 وە لە لایەکی دیکەشەوە پاراستنی ژینگە،[br]سەرچاوە سروشتیەکان 0:00:46.760,0:00:49.760 و ئاستی بژێوی هەڵبژێرێت. 0:00:49.760,0:00:52.220 من لە کۆستاریکاوە هاتووم،[br]کە وڵاتێکی تازە پێگەشتووە. 0:00:52.680,0:00:54.880 ،ئێمە بە نزیکەیی 5 ملیۆن کەس دەبین 0:00:56.200,0:00:58.776 وە بە تەواوی دەکەوینە[br]،ناوەڕاستی کیشوەری ئەمریکاوە 0:00:58.800,0:01:02.270 بۆیە زۆر ئاسانە[br].ئەو شوێنەى ئێمە لێی دەژيين بير بكەیتەوە 0:01:03.080,0:01:09.360 بە نزیکەیی لە سەدا سەدی وزەی کارەبای ئێمە 0:01:10.400,0:01:12.856 ،لە سەرچاوەی ڕەنگدێر بەدەست دێت 0:01:12.880,0:01:14.096 .پێنجیان 0:01:14.120,0:01:16.240 (چەپڵە لێدان) 0:01:18.800,0:01:22.656 ،سەرچاوەی ئاو، پلەی بەرزی گەرمی زەوی 0:01:22.680,0:01:26.120 .با، خۆر وە سەرچاوەی زیندەیی 0:01:27.000,0:01:29.136 ،ئایا دەتانزانی کە ساڵی پێشوو 0:01:29.160,0:01:32.616 ،بۆ ماوەی 299 ڕۆژ 0:01:32.640,0:01:35.856 ئێمە هیچ بەرهەمێکی نەوتیمان بەکار نەهێنا 0:01:35.880,0:01:39.360 بۆ ئەوەی تەواوی[br]ئامێرە کارەباییەکان وەگەڕ بخەین؟ 0:01:40.240,0:01:43.200 ،ئەمە دەرەنجامێکی ناوازەیە 0:01:44.360,0:01:48.440 ،وە هێشتاش ئەمە هاودژییەک لە پشتەوەیە 0:01:51.080,0:01:58.756 لەبەر ئەوەی بە نزیکەیی لە سەدا 70ی[br].وزەی بەکارهاتوومان بریتییە لە بەنزین 0:01:59.880,0:02:01.080 بۆ؟ 0:02:01.800,0:02:04.536 ،لەبەر هۆکارەکانی گواستنەوە 0:02:04.560,0:02:07.816 کە بە شێوەیەکی تەواوەتی[br]پشتی بە بەرهەمە نەوتییەکان بەستووە 0:02:07.840,0:02:09.849 هەر وەک لە زۆرینەی وڵاتاندا[br]هەر بەم شێوەیە. 0:02:10.479,0:02:14.016 کەواتە ئەگەر ئێمە[br]وەک پێشبڕکێیەک ،لە وزەی گواستنەوە بڕوانین، 0:02:14.040,0:02:17.936 پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە کە،[br]چۆن بگەینە خاڵی کۆتایی؟ 0:02:17.960,0:02:21.080 ئێمە چۆن بەشەکانی دی ئابووری قۆرخ بکەین؟ 0:02:21.880,0:02:24.776 ،وە دەکرێ بڵێین گەر ئێمە سەر نەکەوین 0:02:24.800,0:02:26.796 .ئەوە زەحمەتە کە ببینین کەسانیتر سەربکەون 0:02:26.796,0:02:29.500 هەر لەبەر ئەو هۆکارە[br]دەمەوێ باسی کۆستاریکاتان بۆ بکەم، 0:02:30.120,0:02:32.926 لەبەر ئەوەی پێم وایە[br]ئێمە بژاردەیەکی گرنگین 0:02:32.926,0:02:36.200 بۆ دەستپێشخەری لە ڕوانینێکی نوێ[br]لەبارەی پێشکەوتنەوە. 0:02:36.200,0:02:37.810 بەبێ بوونی بەرهەمە نەوتییەکان 0:02:39.200,0:02:42.456 ئەگەر ئێوە تەنها یەک شت[br]لەبارەی وڵاتەکەی ئێمەوە بزانن، 0:02:42.480,0:02:44.400 .ئەوەیە کە ئێمە سوپامان نیە 0:02:45.440,0:02:48.360 .بۆیە من یادگەتان دەگەڕێنمەوە بۆ ساڵی 1948 0:02:49.400,0:02:53.120 ئەو ساڵە، ووڵات تازە خۆی[br]لە شەڕی ناوخۆ ڕزگاری دەکرد. 0:02:54.360,0:02:57.936 هەزاران لە خەڵکی کۆستاریکا[br]گیانیان لەدەست دا، 0:02:57.960,0:03:00.240 وە خێزانەکان بە تەواوی[br]بوو بوون بە دوو بەشەوە. 0:03:01.240,0:03:06.256 وە لەگەڵ ئەوەشدا، بیرۆکەیەکی سەرسووڕهێنەر[br]مێشک و دڵ داگیر کردن: 0:03:06.280,0:03:08.176 ،کە ئێمە دووبارە ووڵات بنیات بنێینەوە 0:03:08.200,0:03:11.256 .وە کۆماری دووەم هیچ سوپایەکی نابێ 0:03:11.280,0:03:12.760 .هەر بۆیە ئێمەش هەڵمانوەشاندەوە 0:03:13.360,0:03:16.016 ،وە سەرۆک کۆماری ئەوکات 0:03:16.040,0:03:18.216 "خۆسێی چیێرف" 0:03:18.240,0:03:23.560 ڕێگایەکی زۆر بەهێزی دۆزیەوە،[br]بە شکاندنی دیواری بنکەی سەربازی سوپا. 0:03:25.200,0:03:28.376 ،ساڵی پاشین، 1949 0:03:28.400,0:03:32.576 ئێمە ئەو بڕیارەمان[br]،لە دەستووری نوێدا چەسپاند 0:03:32.600,0:03:35.320 وە هەر لەبەر ئەوەشە ئێستا من ئەتوانم[br]لە پاش نزیکەی 70 ساڵ 0:03:35.320,0:03:36.940 .ئەو چیرۆکەتان بۆ بگێڕمەوە 0:03:36.940,0:03:39.536 .وە من زۆر سوپاس گوزارم 0:03:39.560,0:03:42.780 زۆر سوپاسگوزارم کە ئەوان[br]پێش لەدایک بوونی من ،ئەو بڕیارەیان داوە، 0:03:43.200,0:03:45.836 لەبەر ئەوەی کە هەلی بۆ من [br]و ملیۆنانی وەک من ڕەخساند کە، 0:03:45.836,0:03:47.790 .لە وڵاتێکی زۆر جێگیردا ژیان بەرینە سەر 0:03:49.200,0:03:52.136 وە لەوانەیە ئێستا بێت بە خەیاڵتاندا[br]کە ئەوە بەختێکی باش ببوە، 0:03:52.160,0:03:53.656 .بەڵام وا نەبوو 0:03:53.680,0:03:56.720 .بەڵکو شێوازێک لە هەڵبژاردنی ئاگاهانە بوو 0:03:58.190,0:04:03.180 لە ٤٠ ە کاندا، کوستاریکا[br]هەر یەک لە خوێندن و چارەسەری نەخوشی 0:04:03.180,0:04:04.682 بێ بەرامبەریان بۆ ڕەخسا 0:04:04.682,0:04:06.654 .ئێمە ئەوەمان ناو نا دەستەبەری کۆمەڵایەتی 0:04:06.864,0:04:08.376 ،بەهۆی هەڵوەشاندنەوەی سوپاوە 0:04:08.400,0:04:13.336 ئێمە توانیمان خەرجییە سەربازییەکان [br]لە بوارە کۆمەڵایەتییەکاندا سەرف بکەین، 0:04:13.360,0:04:15.330 .وە ئەمەش بووە هۆی بەدیهێنەری دۆخی جێگیری 0:04:16.120,0:04:17.375 لە ساڵانی 50 کاندا. 0:04:17.399,0:04:20.360 (چەپڵە لێدان) 0:04:22.600,0:04:25.976 لە ساڵانی ٥٠ کاندا، دەستمان کرد بە[br]،وەبەر هێنان لە ووزەی ئاویدا 0:04:26.000,0:04:28.656 وە ئەوەش ئێمە لە داوی 0:04:28.680,0:04:31.736 بەکارهێنانی بەرهەمە نەوتییەکان[br]بۆ وزەی کارەبایی پاراست، 0:04:31.760,0:04:34.120 کە ئێستا جیهان زۆرنابازی[br]لەگەڵ ئەم کێشەیەدا دەکات. 0:04:35.160,0:04:38.696 لە ساڵانی ٧٠ کاندا ئێمە وەبەرهێنانمان لە[br]پارکە نیشتیمانییەکاندا کرد، 0:04:38.720,0:04:40.680 ،وە ئەوەش ئێمەی پاراست لە 0:04:41.640,0:04:46.296 لۆجیکی لاوازی پێشکەوتن بە هەر بەهایەک، 0:04:46.320,0:04:49.860 کە دەبینی کەسانی تر بروای پێ دەدەن،[br]بەتایبەت لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکان. 0:04:50.800,0:04:54.896 لە ساڵانی ٩٠ ەکاندا، خەرجی سەرەکیمان[br]بۆ سیستمی ژینگەیی تەرخان کرد. 0:04:54.920,0:04:57.916 وە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی ڕێژەی [br]نەمانی سەوزایی پێچەوانە بکەینەوە، 0:04:57.916,0:04:59.296 وە بڕەوی بە گەشتی ژینگەیی دا 0:04:59.296,0:05:01.490 کە ئەوڕۆ بە هۆکاری سەرەکی[br]گەشەکردن هەژمار دەکرێ 0:05:01.490,0:05:03.936 ،هەر بۆیە وەبەرهێنان لە پاراستنی ژینگەییدا 0:05:03.960,0:05:06.176 .زەرەری ئابووری لێ نەکەوتەوە 0:05:06.200,0:05:07.456 .بەڵکو بە پێچەوانەوە 0:05:07.480,0:05:09.596 وە ئەمە مانای وا نیە[br]کە ئێمە بێ کەم و کوڕتین، 0:05:09.596,0:05:11.856 .وە ئەمە مانای وا نیە کە ئێمە بێ کێشەین 0:05:11.880,0:05:13.120 .ئەوە مەبەستی سەرەکی نیە 0:05:13.720,0:05:17.216 مەبەستەکە ئەوەیە کە،[br]بە بڕیاردانی سەربەخۆی خۆمان 0:05:17.240,0:05:21.080 ئێمە توانیمان[br]پەرە بە چەق بەستووی خۆمان بدەین 0:05:21.080,0:05:23.610 لەڕێگەی مامەڵەی دروست[br]لە هەمبەر کێشەکانی پێشکەوتن دا. 0:05:24.080,0:05:27.656 هەروەها، گەر وڵاتێکی وەک ئەوەی ئێمە[br]،بە نموونە وەربگرین 0:05:27.680,0:05:31.576 داهاتی ساڵانەی تاک نزیکەی ١١،٠٠٠ دۆلارە، 0:05:31.600,0:05:33.410 .بە پشت بەستن بەوەی چۆن هەڵیدەسەنگێنیت 0:05:33.990,0:05:36.416 بەڵام بە گەڕانەوەمان بۆ[br]،پێوەری گەشەکردنی کۆمەڵایەتی 0:05:36.416,0:05:38.186 (ئێمە بە تەواوی دابڕاوین (پێشکەوتووین 0:05:38.186,0:05:41.280 ئەگەر هاتوو لەجێی داهاتی ساڵانە،[br]گەشەی کۆمەڵایەتیمان لەبەرچاو گرت. 0:05:42.000,0:05:43.420 هەڵوەشاندنەوەی سوپا، 0:05:43.420,0:05:45.656 هەروەها وەبەرهێنانیش[br]لە بواری ژینگە و کۆمەڵگەدا، 0:05:45.656,0:05:48.200 .کاریگەرییەکی زۆر بەهێزی هەبوو 0:05:49.120,0:05:50.880 ئەم کارە،[br]،شێوەی بەخشیە چیرۆکەکەی ئێمە 0:05:52.000,0:05:54.616 چیرۆکی وڵاتێکی بچوک بە بیرۆکەیەکی گەورەوە، 0:05:54.640,0:05:58.000 وە گەورەبوون بەو چیرۆکەوە[br]زۆر هاندەرانە بوو. 0:05:59.520,0:06:01.696 بۆیە پرسیارەکە ئەوەیە کە، 0:06:01.720,0:06:04.800 بیرۆکەی گەورەی نەوەی داهاتوو چییە؟ 0:06:06.320,0:06:08.696 وە من لەو باوەڕەدام، ئەوەی کە دادێت 0:06:08.720,0:06:13.880 بۆ ئەم نەوەیە، ئەوەیە[br]کە واز لە بەرهەمەکانی نەوت بهێنن، 0:06:15.640,0:06:17.550 هەر وەک چۆن[br]ئێمە بەرامبەر بە سوپا کردمان. 0:06:18.400,0:06:21.086 بەرهەمە نەوتییەکان[br].گۆڕانکاری لە کەش و هەوادا دروست دەکەن 0:06:21.086,0:06:22.096 ،ئێمە ئەوە دەزانین 0:06:22.120,0:06:26.616 وە ئێمە دەزانین کە چەندە زەرەرمەند دەبین[br]بە گۆڕانی کەش و هەوا. 0:06:26.640,0:06:30.296 هەر بۆیە وەک وڵاتێکی تازە پێگەیشتوو،[br]ئەوە جێی بایەخی ئێمەیە کە 0:06:30.320,0:06:32.366 بەبێ بەرهەمە نەوتییەکان[br]گەشە بە خۆمان بدەین، 0:06:32.366,0:06:34.960 چون هەر لە سەرەتاوە[br].دەبێت هۆی ئازار بۆ خەڵکی 0:06:36.880,0:06:38.120 ،لەبەر ئەوەی 0:06:39.000,0:06:41.840 بۆچی دەبێ بەردەوام بین[br]لە بەرهەم هێنانی نەوت 0:06:43.800,0:06:45.536 بۆ گواستنەوە 0:06:45.560,0:06:47.950 گەر بتوانین لە جێگرەوەیدا[br]وزەی کارەبا بەکار بهێنین؟ 0:06:48.720,0:06:50.536 ،لەبیرتان بێت 0:06:50.560,0:06:52.456 ئەمە ئەو وڵاتەیە، 0:06:52.480,0:06:58.536 کە سەرچاوەی وزەی کارەبا لە[br]ئاوی ناو ڕووبارەکان، 0:06:58.560,0:07:01.056 گەرمی گڕکانەکان، 0:07:01.080,0:07:04.416 تۆڕباینی هەوایی، وزەی خۆر، 0:07:04.440,0:07:06.440 وە لە پاشماوە زیندەییەکانە[br]بەرهەم دەهێنرێت. 0:07:06.570,0:07:12.856 نەهێشتنی بەرهەمە نەوتییەکان بە واتای[br]لەکار خستنی سیستمی گواستنەوەمان دێت 0:07:12.880,0:07:15.560 کە بەهۆیەوە دەتوانین[br]تڕومبێل، پاسەکان و شەمەندەفەرەکانمان 0:07:15.560,0:07:18.240 بە وزەی کارەبا بەگەڕبخەین، 0:07:18.240,0:07:19.720 لەجێی بەکار هێنانی وزەی پیسبوو. 0:07:20.400,0:07:22.816 وە با پێتان بڵێم کە، گواستنەوە 0:07:22.840,0:07:26.896 بووە بە پێویستییەکی سەرەکی ژیان[br]بۆ ئێمەی خەڵکی کۆستاریکا، 0:07:26.920,0:07:29.336 لەبەر ئەوەی ئەم شێوازە[br]لە ژیان بۆ ئێمە گونجاو نیە، 0:07:29.360,0:07:30.600 ،ئەوە ئازاری خەڵکی دەدا 0:07:31.480,0:07:33.216 ،زەرەر لە کۆمپانیاکان دەدات 0:07:33.240,0:07:35.216 .وە هەروەها زەرەر لە تەندروستیمان دەدات 0:07:35.240,0:07:39.976 لەبەر ئەوەی کاتێک کە[br]پلان و ژێرخانی ئابووری دەڕوخێت، 0:07:40.000,0:07:43.240 .ئەمە ئەو شتەیە کە ڕۆژانە ڕوودەدات 0:07:44.800,0:07:46.376 ،دوو کاتژمێری سپێدە 0:07:46.400,0:07:48.216 وە دوو کاتژمێری ئێوارە. 0:07:48.240,0:07:51.920 من لەوە تێناگەم کە[br]بۆ دەبێ ئێمە ئەمە بە ئاسایی وەربگرین، 0:07:52.800,0:07:54.000 ئەمە سووکایەتی پێ کردنە، 0:07:55.040,0:07:58.960 کە هەموو ڕۆژێک[br]هێندە لە کاتی خۆمان بە فیڕۆ بدەین. 0:07:59.920,0:08:01.816 ،وە لە ڕاستیدا ئەم شەقامە باشە 0:08:01.840,0:08:03.896 ،بە بەراورد بەوەی لە وڵاتانی دی دەیبینین 0:08:03.920,0:08:05.500 .کە ترافیک تێیاندا سەرسووڕهێنەرە 0:08:06.000,0:08:08.280 "دەزانن، خەڵکی کۆستاریکا بەمە دەڵێن "پرێسا 0:08:09.280,0:08:11.200 پرێسا" واتە بەندکراو". 0:08:12.360,0:08:15.336 وە خەڵکیش خەریکە توندوتیژ دەبن 0:08:15.360,0:08:18.560 لە "پوراڤیدا" کە گەر ئەمە نەبێت،[br]ئەوە دڵخۆش و کامەرانن. 0:08:20.040,0:08:21.280 ئەمە وا خەریکە ڕوودەدات. 0:08:21.880,0:08:23.240 بۆیە زۆر شت لە گرەو دایە. 0:08:24.560,0:08:26.416 هەواڵە خۆشەکە 0:08:26.440,0:08:29.456 ئەوەیە کە کاتێ[br]لەبارەی گواستنەوەی خاوێنەوە دەدوێین، 0:08:29.480,0:08:31.116 ،وە یان لەبارەی هاتووچۆی جیاوازەوە 0:08:31.116,0:08:35.775 ئێمە باسی کۆمەڵگایەکی[br]بێ کەم و کوڕتی ناکەین. 0:08:35.799,0:08:39.558 ئێمە باسی گواستنەوە بە وزەی کارەبا ئەکەین[br]کە لەم ڕۆژگارەماندا وا ڕوودەدات. 0:08:41.039,0:08:46.496 وا چاوەڕوان دەکرێت،[br]بۆ ساڵی 2022 ئۆتۆمبیلی ئاسایی و کارەبایی 0:08:46.520,0:08:48.600 ،هەمان نرخیان هەبێت 0:08:49.520,0:08:52.880 وە هەروەها هەندێ لە شارەکان[br]ئێستا پاسی کارەبایی تاقی دەکەنەوە. 0:08:53.800,0:08:55.840 وە ئەم بوونەوەرە سەرنج ڕاکێشانە، 0:08:56.760,0:08:57.960 تێچووی کەمتریان دەوێت، 0:08:58.960,0:09:00.870 .وە هەروەها پیس بوونی ژینگە کەم دەکەنەوە 0:09:01.480,0:09:04.150 بۆیە ئێمە گەر بمانەوێت[br]واز لەو هۆکارە گواستنەوانە بێنینین 0:09:04.150,0:09:05.920 کە پشت بە نەوت دەبەستن، ئەوە دەتوان، 0:09:05.920,0:09:09.066 لەبەر ئەوەی ئێستا بژاردەی وامان لەبەردەستە[br]کە پێشتر بوونیان نەبووە. 0:09:09.066,0:09:09.970 .ئەمە زۆر دڵخۆشکەرە 0:09:10.760,0:09:11.960 ،بەڵام بە دڵنیاییەوە 0:09:13.280,0:09:15.960 ،هەندێک بەم بیرۆکەیە زۆر قەڵس دەبن 0:09:17.760,0:09:20.936 وە هەموویان دێن و پێتان دەڵێن 0:09:20.960,0:09:25.776 ،کە جیهان پشتی بە نەوت بەستووە[br]هەروەک کۆستاریکاش، بۆیە لە ڕاستیدا بژی. 0:09:25.800,0:09:27.096 ئەوە ئەوەیە کە پێتان دەڵێن، 0:09:27.096,0:09:29.416 وە ئایا دەزانن وەڵامی ئەو مشتومڕە چییە؟ 0:09:29.440,0:09:33.016 ئەوەیە کە ئێمە لە ساڵی 1948[br]نەمانوت کە جیهان پشتی بە سوپا بەستووە، 0:09:33.040,0:09:34.976 .بۆیە با ئێمەش سوپا بهێڵینەوە 0:09:35.000,0:09:37.960 ،نەخێر، ئێمە بڕیارێکی زۆر ئازایانەمان دا 0:09:38.640,0:09:40.840 وە ئەو بڕیارە[br]تەواوی ئەم جیاوازیانەی دروست کرد، 0:09:41.600,0:09:45.976 بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە[br]کە ئەم نەوەیەش دووبارە ئازابنەوە، 0:09:46.000,0:09:48.006 .وە بۆ چاکە واز لە بەرهەمە نەوتیەکان بهێنن 0:09:48.006,0:09:50.680 وە من سێ هۆکارتان دەدەمێ[br]کە بۆ دەبێ ئەم کارە ئەنجام بدەین 0:09:51.240,0:09:52.440 ،یەکەم 0:09:53.120,0:09:56.856 شێوازی گواستنەوە[br]و شارستانیەتی ئێمە لەق بووە، 0:09:56.880,0:09:59.520 بۆیە ئێستا باشترین کاتە[br]کە سەرلە نوێ شێوازی شارستانیەت و 0:09:59.520,0:10:02.520 هاتووچۆی خۆمان بنیات بنێینەوە. 0:10:02.520,0:10:05.336 شارانێکمان ناوێت[br]کە بۆ ئۆتۆمبیل بنیات نراون. 0:10:05.360,0:10:07.696 ،شارمان بۆ خەڵک دەوێت 0:10:07.720,0:10:11.576 کە تێیدا بتوانین[br]ڕێ بکەین و پاسکیل بەکار بهێنین 0:10:11.600,0:10:13.736 ،وە هۆکاری گواستنەوەی گشتیمان دەوێت 0:10:13.760,0:10:15.256 ،ژمارەیەکی زۆر لێی 0:10:15.280,0:10:18.320 .هۆکاری گواستنەوەی گشتی خاوێن و لایەق 0:10:19.200,0:10:23.120 لەبەر ئەوەی ئەگەر بەردەوام بین[br]لە زیاد کردنی ئۆتۆمبێلی ئاسایی، 0:10:24.760,0:10:26.960 .ئەوا توانای ژیانمان لە شارەکاندا نابێت 0:10:28.000,0:10:29.736 ،خاڵی دوهەم، دەبێ بگۆڕێین 0:10:29.760,0:10:33.240 .بەڵام گۆڕانی لەسەرخۆ دادمان نادات 0:10:34.720,0:10:36.760 .پێویستمان بە گۆڕانێکی خێرایە 0:10:37.600,0:10:40.456 وە پڕۆژەی چەند گۆڕانکارییەکی لەسەرخۆ[br]لە وڵاتەکەمدا هەیە، 0:10:40.480,0:10:42.680 .وە من یەکەم کەسم کە خۆشحاڵی دەرببڕم بۆیان 0:10:43.800,0:10:46.176 .بەڵام با خۆمان هەڵ نەخەڵەتێنین 0:10:46.200,0:10:47.200 ئێمە باسی ئەوە ناکەین[br] 0:10:47.200,0:10:50.580 کە لە کۆتاییدا هەندێکی کەم لە [br]،سەیارەی کەشخەی کارەبایی جوان دروست بکرێن 0:10:50.580,0:10:52.540 ،وە هەندێ پاسی کارەباییش لەولاوە 0:10:52.540,0:10:56.246 لەکاتێکدا ئێمە بەردەوامین لە وەبەرهێنان[br]لە هەمان ژێرخانی ئابووری ئێستا (نەوت)ت 0:10:56.246,0:10:58.656 ئۆتۆمبیلی زیاتر،[br]شەقامی زیاتر، نەوتی زیاتر. 0:10:58.680,0:11:02.976 ،ئێمە باسی خۆ ئازاد کردن ئەکەین لە نەوت 0:11:03.000,0:11:06.320 .وە تۆ بە پلانی درێژ خایەن بەوە ناگەیت 0:11:08.360,0:11:11.520 ،سێیەم، کە ئەمەیان دەزانن 0:11:13.080,0:11:16.680 .جیهان تینووی سرووشت (ئیلهام)ە 0:11:18.120,0:11:21.216 ،تینووی چیرۆکی سەرکەوتنە 0:11:21.240,0:11:23.066 ،لە مامەڵە کردن لەگەڵ کێشە ئاڵۆزەکاندا 0:11:23.066,0:11:26.160 .بەتایبەت لە وڵاتە تازە پێگەیشتووەکاندا 0:11:27.320,0:11:30.790 بۆیە من لەو باوەڕەدام کە کۆستاریکا[br]دەتوانێ ببێ بە ئیلهامێک بۆ ئەوانی دیش، 0:11:31.720,0:11:34.456 هەروەک چۆن ساڵی پێشوو[br]پەردەمان لادا لەسەر ئەوەی. 0:11:34.480,0:11:38.456 کە بۆ چەندین ڕۆژ[br]هیچ بەرهەمێکی نەوتیمان بەکار نەهێنا، 0:11:38.480,0:11:43.336 .بۆ ئەوەی بزوێنەرە کارەباییەکان بخەینە کار 0:11:43.360,0:11:46.720 .هەواڵەکە زۆر بە خێرایی بڵاو بوویەوە 0:11:47.640,0:11:50.736 ،وە هەروەها، من زۆر سەربەرزم بەوەی کە 0:11:50.760,0:11:54.600 "خاتوونێکی خەڵکی کۆستاریکا"[br]کریستیانا چیگێرێف، 0:11:55.480,0:12:00.360 ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی بینی[br]لە گفتوگۆکانی پاریس 0:12:00.360,0:12:02.600 لە بارەی ڕێک کەوتنی کەش و هەواوە. 0:12:02.600,0:12:06.320 بۆیە پێویستە ئێمە ئەو میراتە بپارێزین[br]و ببینە نموونەیەکی باڵا. 0:12:07.400,0:12:09.200 کەواتە هەنگاوی داهاتوو چی دەبێ؟ 0:12:10.240,0:12:11.520 .خەڵکی 0:12:12.280,0:12:14.840 چۆن بگەینە خەڵکی[br]بۆ ئەوەی ئەم بابەتە لەخۆ بگرن؟ 0:12:15.760,0:12:17.856 چۆن وا لە خەڵک بکەین کە 0:12:17.880,0:12:20.296 باوەڕ بکەن کە مەحاڵ نیە 0:12:20.320,0:12:22.960 کۆمەڵگایەک بەبێ بەرهەمی نەوتی بنیات بنێین؟ 0:12:24.040,0:12:27.360 .کارێکی زۆرمان لە پێشە 0:12:29.120,0:12:32.640 هەر لەبەر ئەم هۆکارە، لە ساڵی 2014 [br]پڕۆگرامی کۆستاریکای خاوێنمان دامەزراند 0:12:33.720,0:12:36.416 لیمپیا" بە واتای خاوێن دێت" 0:12:36.440,0:12:40.080 لەبەر ئەوەی ئێمە دەمانەوێ[br]دانیشتوان هان بدەین وئیلهامیان پێ ببەخشین. 0:12:40.760,0:12:43.680 ،ئەگەر دانیشتوان بەشدار نەبن 0:12:45.080,0:12:49.736 بیرۆکەی بڕیاری گواستنەوەی خاوێن[br]بۆ هەمییشە لەناو دەچێت، 0:12:49.760,0:12:52.736 لە گوتنی بۆ هەمییشەدا مەبەستم پێی[br]دەمەقاڵێی تەکنیکیە نەبڕاویە، 0:12:52.760,0:12:57.040 و بە ڕێژەیەکی زور لە لوبییەکان [br]لەرێی دامەزراندنی بەرژەوەندى جودا جودا 0:13:00.720,0:13:04.626 ویستی بوونی وڵاتەکەمان بە وڵاتێکی سەر سەوز[br]بەهۆی سەرچاوەی وزەی سروشتیەوە. 0:13:04.626,0:13:07.176 .بووە بە بەشێ لە بەسەرهاتەکەی ئێمە 0:13:07.200,0:13:09.880 پێوسیتە نەهێڵین[br]هیچ کەسێک ئەوەمان لێ بستێنێت. 0:13:12.080,0:13:16.536 ساڵی پێشوو، چەند کەسێکمان[br]لە هەر حەوت پارێزگای خۆمان کۆکردەوە، 0:13:16.560,0:13:20.140 بۆ ئەوەی باسی گۆڕینی کەش و هەوا بکەین[br]لەو گۆشە نیگایەوەی کە بۆ ئەوان گرنگە، 0:13:20.720,0:13:23.480 وە هەروەها ئەمساڵ 0:13:23.480,0:13:25.716 کۆمەڵێکی دیکە،[br]کە لە خەڵکی کۆستا ریکی پێکهاتبوون 0:13:25.716,0:13:28.906 بۆ ئەوەی گفت و گۆ لە بارەی[br]سەرچاوەی وزەی نوێ بووەوە بکەن هێناومانە. 0:13:28.906,0:13:29.606 وە دەزانن چی؟ 0:13:29.606,0:13:31.936 ئەمانە بە نزیکەیی[br]لەسەر هەمو شتێ ڕایان جیاواز بوو، 0:13:31.936,0:13:34.056 ،تەنها سەرچاوی وزەی سروشتی نەبێ 0:13:34.080,0:13:36.176 .وە گواستنەوە و کەش و هەوای خاوێن نەبێت 0:13:36.200,0:13:38.176 .ئەم بابەتە خەڵکی یەک دەخات 0:13:38.200,0:13:40.630 وە کلیلی سەرکەوتن[br]بۆ بەشداری کردنی ڕاستەقینە ئەوەیە، 0:13:40.630,0:13:43.626 کە هاریکاری خەڵکی بکەین[br]بەوەی نەهێڵین هەست بە بچوکی و کەمی بکەن. 0:13:43.626,0:13:45.006 ،خەڵک هەست بە بێ هێزی دەکەن 0:13:45.006,0:13:46.960 .وە زۆر لەوە ماندون کە گوێیان لێ ناگیرێت 0:13:49.000,0:13:51.376 بۆیە ئەوەی کە ئەنجامی ئەدەین[br]شتانێکی بەرجەستەن، 0:13:51.400,0:13:55.170 وە ئێمە کێشە تەکنیکییەکان[br]وەردەگێڕینە سەر زمانی هاونیشتیمانیان، 0:13:55.170,0:13:57.880 بۆ ئەوەی ئەوە نیشان بدەین[br]کە هاونیشتیمانیان ڕۆڵێکیان هەیە 0:13:57.880,0:14:00.480 کە بیگێڕن و دەتوانن بەیەکەوە[br]ئەو کارە ئەنجام بدەن. 0:14:00.480,0:14:03.696 بۆ یەکەم جارە،[br]کە شوێن ئەو بەڵێنانە ئەکەوین کە دراوە 0:14:03.720,0:14:05.216 ،لە بارەی گواستنەوەی خاوێنەوە 0:14:05.240,0:14:07.916 وە سیاسەت مەداران دەزانن کە دەبێ[br]ئەم بابەتە چارەسەر بکەن، 0:14:07.916,0:14:10.880 بەڵام خاڵی وەرچەرخان ئەوساتە دەست پێ دەکات[br]کە ئێمە یەکگرین. 0:14:11.960,0:14:13.816 ،هاونیشتیمانیان، کۆمپانیاکان 0:14:13.840,0:14:16.016 کۆمپانیا سەرکەوتووەکانی[br]بواری گواستنەوەی گشتی. 0:14:16.040,0:14:18.816 کە باری ئاسایی گواستنەوە[br]دەگۆڕێ بۆ گواستنەوەی کارەبایی، 0:14:18.840,0:14:21.200 .بەتایبەت لە وڵاتێکی تازەپێگەیشتوودا 0:14:22.560,0:14:26.256 ،کاتێ کە هەڵبژاردنی داهاتوو دادێت 0:14:26.280,0:14:29.696 پێم وایە کە هەموو کاندیدەکان[br]دەبێ ڕوونی بکەنەوە کە پشتگیری کێ دەکەن، 0:14:29.720,0:14:31.616 .لەبارەی نەهێشتنی بەرهەمە نەوتییەکان 0:14:31.640,0:14:35.440 لەبەر ئەوەی ئەم پرسیارە ئەبێ ببێتە[br]سەرەکیترین پرسیار لە ئەجێندای سیاسیماندا. 0:14:36.360,0:14:40.216 وە من دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئەم بابەتە بۆ [br]چۆنێتی مامەڵە کردن نیە لەگەڵ کەش و هەوا، 0:14:40.216,0:14:41.760 .یاخود ئەجێندای ژینگەیی ئێمە نیە 0:14:42.760,0:14:45.360 ،بەڵکو لەبارەی وڵاتێکەوەیە کە دەمانەوێ 0:14:46.160,0:14:48.256 ،وە ئەو شارانەی کە هەمانە 0:14:48.280,0:14:49.936 ،وە ئەو شارانەی کە دەمانەوێت 0:14:49.960,0:14:52.136 .وە ئەو کەسەی ئەو بڕیارە دەدات 0:14:52.160,0:14:55.336 لەبەر ئەوەی لە کۆتاییدا،[br]ئەوەی کە پێویستە نیشانی بدەین 0:14:55.360,0:14:58.496 ئەوەیە کە گەشەسەندن بە وزەی سروشتیەوە 0:14:58.520,0:15:00.280 ،شتێکی زۆر باشە بۆ خەڵکی 0:15:01.440,0:15:03.856 ،بۆ ئەو کۆستاریکیانەی کە ئێستا لە ژیاندان 0:15:03.880,0:15:06.480 وە بەتایبەت بۆ ئەوانەی[br]هێشتا لەدایک نەبوون. 0:15:09.560,0:15:12.616 ،ئەمە مۆزەخانەی نیشتیمانی ئێمەیە 0:15:12.640,0:15:14.336 ،درەوشاوە و بێ دەنگە 0:15:14.360,0:15:17.056 ،وە کاتێ کە لەبەردەمیدا ڕادەوەستی 0:15:17.080,0:15:18.710 شتێکی ئەستەمە کە باوەڕ بهێنی 0:15:18.710,0:15:20.910 ئەم دیوارانە لە ڕابردوودا[br]تایبەت بوون بە سوپا، 0:15:20.910,0:15:22.600 .لە کۆتایی ساڵانی 40 ەکانەوە 0:15:22.600,0:15:26.416 ئێمە ژیانێکی تازەمان بەبێ بوونی سوپا[br]لەم شوێنەدا دەست پێ کرد، 0:15:26.440,0:15:30.296 وە ئەمە ئەو شوێنە دەبێ کە 0:15:30.320,0:15:33.216 هەڵوەشاندنەوەی بەرهەمە نەوتییەکان[br]تێدا ڕادەگەیەنرێت. 0:15:33.240,0:15:35.536 .وە دووبارە مێژوو دەنووسینەوە 0:15:35.560,0:15:36.776 .سوپاس 0:15:36.800,0:15:38.922 (چەپڵە لێدان)