< Return to Video

بۆچی پێویستە ڕۆمانی"چیرۆکی ژنە خزمەتکارەکە" بخوێنیتەوە؟ ناۆمی ڕ. مێرسیر

  • 0:07 - 0:11
    ڕۆمانی داهاتووە نزیکەکەی مارگرێت ئەتوود
    بەناوی"چیرۆکی ژنە خزمەتکارەکە"، کە باسی
  • 0:11 - 0:15
    ڕژێمێکی داپڵۆسێنەری ئاینی مەسیحیەت دەکات
    پێیان دەگوت کۆماری گیڵیاد
  • 0:15 - 0:19
    بە کودەتایەکی سەربازی هاتە سەر حکوم
    و حکومەتێکی ئاینی توندوتیژی دامەزراند
  • 0:19 - 0:22
    لە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا.
  • 0:22 - 0:24
    بە تیۆری ڕژێمەکە هەموو کەسێکی
    سنوردار دەکرد،
  • 0:24 - 0:30
    لێ بە کرداری کەسانێک گیڵیادیان بنیات نابوو
    بۆیە ئەوانیش خاوەنی هەموو دەسەڵاتێک بوون،
  • 0:30 - 0:33
    بەتایبەتی بەسەر ژنان.
  • 0:33 - 0:38
    هەروەها ئەتوود بە چیرۆکی خزمەتکارەکە دەڵێت
    چیرۆکی بیری خەیاڵی،
  • 0:38 - 0:41
    واتا سەبارەت بە داهاتووە پێشبینیکراوەکان
    قسە دەکات.
  • 0:41 - 0:43
    ئەم تایبەتمەندیەکی بنەڕەتییە
  • 0:43 - 0:46
    لە لایەن دەقە خەیاڵی و پەژارەیەکانەوە
    هاوبەشی پێکراوە.
  • 0:46 - 0:51
    داهاتووە پێشبینیکراوەکان لە ڕۆمانەکەی
    ئەتوود هەندێک جار نەڕێنیە، یان خەمناکە،
  • 0:51 - 0:57
    ڕەفتارەکانی گرووپە بچووکەکە
    کۆمەڵگەی، وەکو دەزانین، وێرانکردوە .
  • 0:57 - 1:02
    دەقەی خەیاڵی و پەژارەی ئاماژە
    بە خواستە سیاسیە هاوڕێکەکان دەدا.
  • 1:02 - 1:06
    دەقی خەیاڵی زۆربەی جار
    کۆمەڵگە نموونەی وێنا دەکات
  • 1:06 - 1:10
    کە نووسەر کتێبەکەی
    وەکو نەخشەڕێگەیەک دەخاتە ڕوو.
  • 1:10 - 1:11
    بەڵام پەژارەیی، بەپێچەوانەوە،
  • 1:11 - 1:15
    مەرج نییە پێشبینی
    داهاتووە وێرانکراوەکان بکات،
  • 1:15 - 1:19
    بەڵام ئاگادارکردنەوەیە سەبارە
    بە ڕێچکەی کارەساتباری
  • 1:19 - 1:22
    کۆمەڵگەکان دەکات.
  • 1:22 - 1:26
    ڕۆمانی چیرۆکی ژنە خزمەتکارەکە لە ساڵی ١٩٨٥
    بڵاو دەبێتەوە، کاتیک کۆمەڵە کۆنەپەرستەکان
  • 1:26 - 1:30
    هێرشیان کردە سەر ئەو دەستکەوتەکانی دووم
    شەپۆلی شۆڕشی ژنانەوە وەدەستخرابوون.
  • 1:30 - 1:34
    ئەم شۆڕەشە پاڵپشتی دادگەری زیاتر
    کۆمەڵایەتی و یەکسانی یاسایی بۆ ژنان دەکرد
  • 1:34 - 1:37
    هەر لە سەرەتاکانی ١٩٦٠وە.
  • 1:37 - 1:41
    ڕۆمانی چیرۆکی ژنە خزمەتکارە داهاتووێکی
    خەیاڵیە کەوا دەستەیەکی کۆنەپەرست
  • 1:41 - 1:44
    دەتوانن بە هۆی کودەتایەکەوە
    دەسەڵات بگرنە دەست
  • 1:44 - 1:47
    و نەک مافەکانی ژنان و
    بەرووپێشچوونیان بۆ یەکسانی لەناوبران،
  • 1:47 - 1:52
    بەڵکو واین کرد ژنان بەتەواوەتی
    ملکەچی پیاوان بن.
  • 1:52 - 1:56
    گیڵیاد ژنانی ڕژێمەکەی بۆ
    چەند جینێکی کۆمەڵایەتی دابەشکرد بوو
  • 1:56 - 1:59
    بە پشت بەستن بە ئەرکەکانیان
    وەک هێمایەک بۆ پیاوان.
  • 1:59 - 2:01
    تەنانەت بەرگەکانیشیان
    جیاواز و هێمادار بوون.
  • 2:01 - 2:03
    چیتر ژنان ڕێگەیان پێ
    نەدەدرا بخوێنەوە
  • 2:03 - 2:05
    یاخود بە ئازادیەوە بچنە دەرووە،
  • 2:05 - 2:09
    و ئەوانەی توانی وەچەخستنەوەیان هەبوو
    لە لایەن دەستەکانی حکومەتەوە لاقە دەکران
  • 2:09 - 2:14
    بۆئەوەی منداڵ لە دایک ببێت
    بۆ ڕژێمەکە.
  • 2:14 - 2:16
    هەر چەندە چیرۆکی خزمەتکارەکە
    باسی داهاتوو دەکات،
  • 2:16 - 2:19
    یەکێک لە خۆسەپاندنەکانی ئەتوود
    لە ڕۆمانەکە
  • 2:19 - 2:22
    هیچ ڕووداوێکی بەکارنەهێناوە
  • 2:22 - 2:25
    یاخود خوو کەوا تا ئێستا
    لە مێژوو مرۆڤایەتی ڕۆینەداوە.
  • 2:25 - 2:28
    ڕووداوەکان لە
    کامبریج، ماساچویست ڕوو دەدەن،
  • 2:28 - 2:31
    شارێک لە کاتی داگیرکاریەکانی
    ئەمریکایە
  • 2:31 - 2:35
    لە لایەن دەستەی پیوریتانەکان مێشک تەسکەکان
    بە توندوتیژیەوە حکوم دەکرا.
  • 2:35 - 2:38
    بە زۆر شێواز، یاسا توندوتیژیەکانی
    کۆماری گیڵیاد
  • 2:38 - 2:40
    لەو ڕێبازی مێشک تەسیک
    و توندوتیژیانە دەچوو:
  • 2:40 - 2:42
    وەکو یاسای و هێمای ئەخلاقی توند،
  • 2:42 - 2:43
    نوێترین جلوبەرگ،
  • 2:43 - 2:45
    سزادانی ئەو کەسانەی لە یاسا دەردەچن،
  • 2:45 - 2:50
    و ڕێکخستنی هەموو ڕووخسارەکانی
    ژیانی خەڵکی و پێوەندیەکانیان.
  • 2:50 - 2:54
    بۆ ئەتوود، کۆڵەگەکانی دەستەی ڕێبازی
    پیوریتانی مێشک تەسکی ماساچویست
  • 2:54 - 2:56
    کەسی و هەروەها تیۆریش بوون.
  • 2:56 - 2:59
    چەند ساڵیک لە ڕێبازی پیوریتانەکانی
    لە زانکۆی هارڤەرد خوێندووە
  • 2:59 - 3:02
    و لەوانەشە نەوەی ماری وێبسەتر بێت،
  • 3:02 - 3:08
    ژنێکی جادووگەری پیوریتانی بۆ
    کە مەرگ ڕزگاری بوو بوو.
  • 3:08 - 3:10
    ئەتوود مامۆستا حیکایەت گێڕانەوەییە.
  • 3:10 - 3:14
    وردەکاریەکانی گیڵیاد،
    ئێمە تەنها کەمێکیمان باس کردووە،
  • 3:14 - 3:18
    بەهێواشی لەڕێگەی چاوەکانەوە
    سەرنج دەخاتە سەر کارێکتەرەکان،
  • 3:18 - 3:20
    کارێکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە، ئۆفرێدە،
  • 3:20 - 3:24
    ژنێکی خزمەتکارە لە ماڵی فەرماندەیەک.
  • 3:24 - 3:26
    پێش ئەو کودەتایەکە کە گیڵیاد دامەزراند،
  • 3:26 - 3:32
    ئۆفرێد هاوژین و منداڵێک و کاری هەبوو و
    وەکو کەسێکی چینی مامناوەندی ئەمریکی دەژیا.
  • 3:32 - 3:35
    بەڵام کاتێک ڕژێمە داپڵۆسێنەرە
    ئاینیەکە هاتە سەر دەسەڵات،
  • 3:35 - 3:37
    ئۆفرێد نکۆڵی لە شوناسی خۆی دەکرد،
  • 3:37 - 3:38
    لە خانەوادەکەی جیا کرابووەوە.
  • 3:38 - 3:41
    بۆ بوونەوەرێک کەم کرا بوویەوە
    ، لە وشەکانی ئۆفرێد،
  • 3:41 - 3:46
    "ژن واتا ئەندامی زاوزێی نێوان لاقەکان کە
    بۆ زیاد بوونی دانیشتوانی گڵیاد بەکار دێت."
  • 3:46 - 3:49
    لەسەرەتا دا لە دەستدانی مافە
    بنەڕەتیەکانی قبووڵ کرد
  • 3:49 - 3:53
    بەهۆی جێگیرکردنی
    حکومەتە نوێیەکە.
  • 3:53 - 3:57
    بەڵام هەرزوو دەسەڵاتی وڵات هەوڵێکی
    فراوانی بۆ کۆنترۆڵ کردنی زمان،
  • 3:57 - 3:58
    ڕەفتار،
  • 3:58 - 4:02
    بیروباوڕەکانی ئۆفرێد و
    بیروباوڕەکانی ئەوانی دیکە دەست پێ کرد.
  • 4:02 - 4:04
    لە سەرەتایە، ئۆفرێد دەیگووت،
  • 4:04 - 4:07
    "چاوەرێ بکە، دان بەخۆم دەدەگرم.
  • 4:07 - 4:13
    خۆم شتێکە پێویستە کۆنتڕۆڵی بکەم
    وەکو چۆن کەس کۆنتڕۆلی بە وتاردان دەدەت."
  • 4:13 - 4:17
    زمانی بەراورد دەکرد تا
    شوناس دابڕێژێتەوە.
  • 4:17 - 4:22
    هەروەها وشەکانی زانیاری
    ئەگەری بەرگیرکردنە،
  • 4:22 - 4:26
    و ئەوە بەرگریکردنە، ڕەفتارەکانی ئەو
    کەسانەی کە دەوێرن سیاسەت و
  • 4:26 - 4:27
    ئەقڵی،
  • 4:27 - 4:29
    یاساکانی ڕەگەز تێکبشکێنن.
  • 4:29 - 4:32
    کەوا بابەتی سەرەکی چیرۆکی
    ژنە خزمەتکارەکە دەسڕنەوە.
  • 4:32 - 4:37
    لە کۆتایەکە، ڕۆمانەکە سەبارەت
    ئاکامەکانی دان بەخۆداگرتن دەکۆڵێتەوە،
  • 4:37 - 4:40
    و چۆن دەسەڵات دەتوانێت درێژە بە
    حکومە نادادپەروەرەکەی بدات،
  • 4:40 - 4:45
    وادەکات بۆ هەتا هەتایە ئەم سۆما ترسێنەرەی
    ڕژێمە خەیاڵیەکە بە ناسراوی بمێنێتەوە.
Title:
بۆچی پێویستە ڕۆمانی"چیرۆکی ژنە خزمەتکارەکە" بخوێنیتەوە؟ ناۆمی ڕ. مێرسیر
Description:

کۆیی وانکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە: https://ed.ted.com/lessons/why-should-you-read-the-handmaid-s-tale-naomi-r-mercer

شاکارە بیرە خایاڵیەکەی مارگرێت ئەتوود ڕۆمانی" چیرۆکی ژنە خزمەتکارەکە" لێکۆلینەوەکانی لە سەر ئاکامەکانی دان بە خۆدان وخۆقایل کردنە، و چۆن دەسەڵات دەتوانێت بەنادادپەروەری لە دەسەڵات بەردەوام بێت، سۆما توقێنەرەی ڕژێمە خەیاڵێەکەی ئەتوود هەر لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی لە ١٩٨٥دا، خەیاڵ و ئەقڵی خوێنەرانی داگیر کرد. چۆن ئەم پەرتووکە دژێرە بە مانەوەی دەسەڵاتێکی وا دەدا؟

وانەکە لە لایەن ناۆمی ڕ. مێرسیر و کاری دەرهێنان لە لایەن فۆنگ مای نگوانگ

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:05

Kurdish (Central) subtitles

Revisions