ڕۆمانی داهاتووە نزیکەکەی مارگرێت ئەتوود بەناوی"چیرۆکی ژنە خزمەتکارەکە"، کە باسی ڕژێمێکی داپڵۆسێنەری ئاینی مەسیحیەت دەکات پێیان دەگوت کۆماری گیڵیاد بە کودەتایەکی سەربازی هاتە سەر حکوم و حکومەتێکی ئاینی توندوتیژی دامەزراند لە ویلایەتە یەگرتووەکانی ئەمریکا. بە تیۆری ڕژێمەکە هەموو کەسێکی سنوردار دەکرد، لێ بە کرداری کەسانێک گیڵیادیان بنیات نابوو بۆیە ئەوانیش خاوەنی هەموو دەسەڵاتێک بوون، بەتایبەتی بەسەر ژنان. هەروەها ئەتوود بە چیرۆکی خزمەتکارەکە دەڵێت چیرۆکی بیری خەیاڵی، واتا سەبارەت بە داهاتووە پێشبینیکراوەکان قسە دەکات. ئەم تایبەتمەندیەکی بنەڕەتییە لە لایەن دەقە خەیاڵی و پەژارەیەکانەوە هاوبەشی پێکراوە. داهاتووە پێشبینیکراوەکان لە ڕۆمانەکەی ئەتوود هەندێک جار نەڕێنیە، یان خەمناکە، ڕەفتارەکانی گرووپە بچووکەکە کۆمەڵگەی، وەکو دەزانین، وێرانکردوە . دەقەی خەیاڵی و پەژارەی ئاماژە بە خواستە سیاسیە هاوڕێکەکان دەدا. دەقی خەیاڵی زۆربەی جار کۆمەڵگە نموونەی وێنا دەکات کە نووسەر کتێبەکەی وەکو نەخشەڕێگەیەک دەخاتە ڕوو. بەڵام پەژارەیی، بەپێچەوانەوە، مەرج نییە پێشبینی داهاتووە وێرانکراوەکان بکات، بەڵام ئاگادارکردنەوەیە سەبارە بە ڕێچکەی کارەساتباری کۆمەڵگەکان دەکات. ڕۆمانی چیرۆکی ژنە خزمەتکارەکە لە ساڵی ١٩٨٥ بڵاو دەبێتەوە، کاتیک کۆمەڵە کۆنەپەرستەکان هێرشیان کردە سەر ئەو دەستکەوتەکانی دووم شەپۆلی شۆڕشی ژنانەوە وەدەستخرابوون. ئەم شۆڕەشە پاڵپشتی دادگەری زیاتر کۆمەڵایەتی و یەکسانی یاسایی بۆ ژنان دەکرد هەر لە سەرەتاکانی ١٩٦٠وە. ڕۆمانی چیرۆکی ژنە خزمەتکارە داهاتووێکی خەیاڵیە کەوا دەستەیەکی کۆنەپەرست دەتوانن بە هۆی کودەتایەکەوە دەسەڵات بگرنە دەست و نەک مافەکانی ژنان و بەرووپێشچوونیان بۆ یەکسانی لەناوبران، بەڵکو واین کرد ژنان بەتەواوەتی ملکەچی پیاوان بن. گیڵیاد ژنانی ڕژێمەکەی بۆ چەند جینێکی کۆمەڵایەتی دابەشکرد بوو بە پشت بەستن بە ئەرکەکانیان وەک هێمایەک بۆ پیاوان. تەنانەت بەرگەکانیشیان جیاواز و هێمادار بوون. چیتر ژنان ڕێگەیان پێ نەدەدرا بخوێنەوە یاخود بە ئازادیەوە بچنە دەرووە، و ئەوانەی توانی وەچەخستنەوەیان هەبوو لە لایەن دەستەکانی حکومەتەوە لاقە دەکران بۆئەوەی منداڵ لە دایک ببێت بۆ ڕژێمەکە. هەر چەندە چیرۆکی خزمەتکارەکە باسی داهاتوو دەکات، یەکێک لە خۆسەپاندنەکانی ئەتوود لە ڕۆمانەکە هیچ ڕووداوێکی بەکارنەهێناوە یاخود خوو کەوا تا ئێستا لە مێژوو مرۆڤایەتی ڕۆینەداوە. ڕووداوەکان لە کامبریج، ماساچویست ڕوو دەدەن، شارێک لە کاتی داگیرکاریەکانی ئەمریکایە لە لایەن دەستەی پیوریتانەکان مێشک تەسکەکان بە توندوتیژیەوە حکوم دەکرا. بە زۆر شێواز، یاسا توندوتیژیەکانی کۆماری گیڵیاد لەو ڕێبازی مێشک تەسیک و توندوتیژیانە دەچوو: وەکو یاسای و هێمای ئەخلاقی توند، نوێترین جلوبەرگ، سزادانی ئەو کەسانەی لە یاسا دەردەچن، و ڕێکخستنی هەموو ڕووخسارەکانی ژیانی خەڵکی و پێوەندیەکانیان. بۆ ئەتوود، کۆڵەگەکانی دەستەی ڕێبازی پیوریتانی مێشک تەسکی ماساچویست کەسی و هەروەها تیۆریش بوون. چەند ساڵیک لە ڕێبازی پیوریتانەکانی لە زانکۆی هارڤەرد خوێندووە و لەوانەشە نەوەی ماری وێبسەتر بێت، ژنێکی جادووگەری پیوریتانی بۆ کە مەرگ ڕزگاری بوو بوو. ئەتوود مامۆستا حیکایەت گێڕانەوەییە. وردەکاریەکانی گیڵیاد، ئێمە تەنها کەمێکیمان باس کردووە، بەهێواشی لەڕێگەی چاوەکانەوە سەرنج دەخاتە سەر کارێکتەرەکان، کارێکتەری سەرەکی ڕۆمانەکە، ئۆفرێدە، ژنێکی خزمەتکارە لە ماڵی فەرماندەیەک. پێش ئەو کودەتایەکە کە گیڵیاد دامەزراند، ئۆفرێد هاوژین و منداڵێک و کاری هەبوو و وەکو کەسێکی چینی مامناوەندی ئەمریکی دەژیا. بەڵام کاتێک ڕژێمە داپڵۆسێنەرە ئاینیەکە هاتە سەر دەسەڵات، ئۆفرێد نکۆڵی لە شوناسی خۆی دەکرد، لە خانەوادەکەی جیا کرابووەوە. بۆ بوونەوەرێک کەم کرا بوویەوە ، لە وشەکانی ئۆفرێد، "ژن واتا ئەندامی زاوزێی نێوان لاقەکان کە بۆ زیاد بوونی دانیشتوانی گڵیاد بەکار دێت." لەسەرەتا دا لە دەستدانی مافە بنەڕەتیەکانی قبووڵ کرد بەهۆی جێگیرکردنی حکومەتە نوێیەکە. بەڵام هەرزوو دەسەڵاتی وڵات هەوڵێکی فراوانی بۆ کۆنترۆڵ کردنی زمان، ڕەفتار، بیروباوڕەکانی ئۆفرێد و بیروباوڕەکانی ئەوانی دیکە دەست پێ کرد. لە سەرەتایە، ئۆفرێد دەیگووت، "چاوەرێ بکە، دان بەخۆم دەدەگرم. خۆم شتێکە پێویستە کۆنتڕۆڵی بکەم وەکو چۆن کەس کۆنتڕۆلی بە وتاردان دەدەت." زمانی بەراورد دەکرد تا شوناس دابڕێژێتەوە. هەروەها وشەکانی زانیاری ئەگەری بەرگیرکردنە، و ئەوە بەرگریکردنە، ڕەفتارەکانی ئەو کەسانەی کە دەوێرن سیاسەت و ئەقڵی، یاساکانی ڕەگەز تێکبشکێنن. کەوا بابەتی سەرەکی چیرۆکی ژنە خزمەتکارەکە دەسڕنەوە. لە کۆتایەکە، ڕۆمانەکە سەبارەت ئاکامەکانی دان بەخۆداگرتن دەکۆڵێتەوە، و چۆن دەسەڵات دەتوانێت درێژە بە حکومە نادادپەروەرەکەی بدات، وادەکات بۆ هەتا هەتایە ئەم سۆما ترسێنەرەی ڕژێمە خەیاڵیەکە بە ناسراوی بمێنێتەوە.