< Return to Video

سوڕی ژیانی تیشێرتێک - ئەنگێل چانگ

  • 0:07 - 0:10
    .بیربکەرەوە لە تیشێرتێکی سپی سادە
  • 0:10 - 0:14
    ساڵانە، لە جیهاندا 2 ملیار تیشێرت
    ،دەکڕین و دەفرۆشین
  • 0:14 - 0:17
    یەکێک لە بەربڵاوترین پۆشاکەکانی
    ،جیهان پێکدەهێنێت
  • 0:17 - 0:21
    بەڵام چۆن و لە کوێ بەگشتی تیشێرت
    ،دروست دەکرێت
  • 0:21 - 0:24
    وە کاریگەرییە ژینگەییەکانی چین؟
  • 0:24 - 0:27
    کەلوپەل و پێداویستییەکانی
    ،پۆشاک دەکرێت زۆر بگۆڕێت
  • 0:27 - 0:32
    بەڵام تیشێرتێکی ئاسایی ژیانی لە کێڵگەیەکی
    ئەمەریکا، چین، یاخود هیندستان دەستپێدەکات
  • 0:32 - 0:39
    کە تۆوی لۆکەکان دەچێنرێن، ئاو دەدرێن و
    ،بەخێودەکرێن بۆ بەرهەمهێنانی قۆزاخەی پەمو
  • 0:39 - 0:43
    مەکینە خۆ- لێخوڕەکان بەوردی و لەسەرخۆییەوە
    ،ئەم پەموانە دروێنە دەکەن
  • 0:43 - 0:47
    پیشەسازی لۆکە میکانیکانە قۆزاخەکان
    ،لە تۆوەکان جیادەکاتەوە
  • 0:47 - 0:52
    ڕیشاڵی لۆکەکە دەگوشرێتە ناو
    ،بەستەیەکی 225 کیلۆگرام
  • 0:52 - 0:57
    چاندنی لۆکە پێویستی بە بڕێکی
    ،زۆر لە ئاو و مێشکوژ هەیە
  • 0:57 - 1:02
    بۆ دروستکردنی تیشێرتێک 2700
    ،لیتر ئاو پێویستە بە گشتی
  • 1:02 - 1:05
    ،بەسە بۆ پڕکردنی 30 بانیۆ
  • 1:05 - 1:08
    لە هەمان کاتدا، لۆکە زیاتر
    مێرووکوژ و مێشکوژی بۆ بەکاردێت
  • 1:08 - 1:11
    ،لە هەرچی دانەوێڵەی دیکە لە جیهاندا
  • 1:11 - 1:14
    ئەم ماددە کیمیاییانە دەکرێت
    ،شێرپەنجە تووشکەر بن
  • 1:14 - 1:16
    ،و زیان بە تەندروستی جوتیارەکان بگەیەنن
  • 1:16 - 1:19
    هەروەها زیان بگەیەنن
    ،بە سیستەمی ژینگەیی ناوچەکە
  • 1:19 - 1:22
    هەندێک لە تیشێرتەکان دروستکروان
    لە لۆکەی ئەندامی
  • 1:22 - 1:24
    ،گەورەکراون بەبێ مێشکوژ و مێرووکوژ
  • 1:24 - 1:28
    بەڵام لۆکەی ئۆرگانیک کەمتر لە %1 پێکدێنێت
  • 1:28 - 1:34
    لە 22.7 ملیۆن هەزار کیلۆگرام لە لۆکە
    .کە بەرهەم دەهێنرێت لە جیهاندا
  • 1:34 - 1:36
    ،کاتێک بەستە لۆکەکان کێڵگە بەجێدێڵن
  • 1:36 - 1:39
    کارگەکانی چنین دەیگوازنەوە
    ،بۆ دەزگاکانی ڕستن
  • 1:39 - 1:42
    ،زۆر کات لە چین یان هیندستان
  • 1:42 - 1:44
    ،کە ئامێری زیرەک تێکەڵی دەکات
  • 1:44 - 1:46
    ،هەڵیدەگۆفێت
  • 1:46 - 1:47
    ،شانەی دەکات
  • 1:47 - 1:48
    ،ڕایدەکێشێت
  • 1:48 - 1:50
    ،دەیکشێنێت
  • 1:50 - 1:55
    و لە کۆتاییدا، لۆکەکە پێچدەدرێت و بە پەتی
    .بەفراویی دەکرێتە سەر شێوەی گوریس
  • 1:55 - 1:58
    و لە پاشاندا، گوریسەکان
    ،دەنێردرێن بۆ کارگە
  • 1:58 - 2:00
    کە مەکینەی زۆر گەورەی بازنەیی دەیڕێسێت
  • 2:00 - 2:03
    دەیچنێت و دەیکاتە سەر شێوەی
    پارچە قوماشی بۆرکاری زبر
  • 2:03 - 2:08
    گەرمی و ماددەی کیمیایی بۆ
    ،بەکاردەهێنرێت تاوەکو نەرم و سپی دەبن
  • 2:08 - 2:13
    لێرەدا، قوماشەکە نوقم دەکرێت لە ماددەی
    ،بازرگانی سپیکەرەوە و بۆیەی ئازۆدا
  • 2:13 - 2:17
    کە دەبێتە هۆی زیادبوونی بۆیەی ڕوون
    ،لە چنینەکەدا بە ڕێژەی لە %70
  • 2:17 - 2:21
    بەداخەوە، هەندێک لەم ماددانە
    ،هۆکارن بۆ شێرپەنجە وەک: کادمیۆم
  • 2:21 - 2:21
    ،قوڕقوشم
  • 2:21 - 2:22
    ،کڕۆم
  • 2:22 - 2:24
    ،هەروەها جیوە
  • 2:24 - 2:28
    تێکەڵە زیانبەخش و کیمیاییەکانی دیکە
    دەکرێت ببنە هۆی بڵاوبوونەوەی پیسی
  • 2:28 - 2:34
    کاتێک بەرەڵاکران وەک
    .پاشەڕۆی ژەهراوی بۆ ناو ڕووبار و دەریاکان
  • 2:34 - 2:36
    تەکنەلۆژیا لە ئێستادا
    لە هەندێک وڵات زۆر پێشکەوتووە
  • 2:36 - 2:37
    بەشێوەیەک کە تەواوی کرداری
  • 2:37 - 2:39
    گەورەکردن و دروستکردنی قوماشەکە
  • 2:39 - 2:41
    بە دەگمەن بە دەستی مرۆڤ دەکرێت
  • 2:41 - 2:44
    ،بەڵام تەنها هەتاکو ئەم خاڵە
  • 2:44 - 2:47
    دوای ئەوەی کە پارچە قوماشە
    تەواوکراوەکە دەگوازرێتەوە بۆ کارگەکە
  • 2:47 - 2:50
    ،بە زۆری لە بەنگلادیش
    چین، هینستان، یاخود تورکیا
  • 2:50 - 2:55
    ئیشکردنی مرۆڤ هەر پێویستە
    ،بۆ دوورینیان بۆ تیشێرت
  • 2:55 - 2:58
    کارە ئاڵۆزەکان کە مەکینەکان
    .هێشتا ناتوانن بیکەن
  • 2:58 - 3:01
    .ئەم کردارە کێشەی خۆی هەیە
  • 3:01 - 3:02
    ،بەنگلادیش، بۆ نمونە
  • 3:02 - 3:06
    کە سەرکەوتووە بەسەر چیندا لەوەی کە
    گەورەترین نێردەری تیشێرتی لۆکەیە بۆ دەرەوە
  • 3:06 - 3:11
    لە پیشەسازی تیشێرتدا 4.5
    ،ملیۆن خەڵک کاردەکەن
  • 3:11 - 3:16
    بەڵام بەگشتی ڕووبەڕووی
    .هەژاری و کرێی نزم دەبنەوە
  • 3:16 - 3:21
    ،پاش پیشەسازی، هەموو ئەو تیشێرتانە
    دەگوازرێنەوە بە کەشتی، شەمەندەفەر، لۆری
  • 3:21 - 3:23
    ،بۆ ئەوەی بفرۆشرێن لە وڵاتێکی ئابووری بەرز
  • 3:23 - 3:27
    ئەم کردارە ڕێژەیەکی زۆر
    .لە جێپەنجەی کاربۆنی دەداتە پاڵ لۆکە
  • 3:27 - 3:30
    ،هەندێک لە وڵاتەکان جلی خۆیان بەرهەمدێنن
  • 3:30 - 3:33
    ،کە دەبێتە هۆی نەمانی ئەم قۆناغی پیسبوونە
  • 3:33 - 3:35
    بەڵام بەگشتی، پیشەسازی بەرهەمهێنانی پۆشاک
  • 3:35 - 3:38
    هۆکاری دەرپەڕاندنی کاربۆنە
    .لە جیهاندا بەڕێژەی %10
  • 3:38 - 3:40
    .لە بەرزبوونەوەشدایە
  • 3:40 - 3:43
    پۆشاکی هەرزان و حەزی گشتی بۆ کڕین
  • 3:43 - 3:50
    بەرهەمهێنانی جیهانی زیاد کردووە
    لە ساڵی 1994 بۆ 2014 بە %400
  • 3:50 - 3:55
    .بۆ نزیکەی 80 ملیار پۆشاک لە ساڵێکدا
  • 3:55 - 3:57
    ،لە کۆتاییدا، لە ماڵی بەکاربەردا
  • 3:57 - 4:03
    تیشێرتەکە دەچێتە ناو یەکێک لە گەورەترین
    .قۆناغە سەرچاوە بەتینەکانی ژیانییەوە
  • 4:03 - 4:04
    لە ئەمەریکا، بۆ نمونە
  • 4:04 - 4:09
    تێکڕای خێزان بە نزیکەیی 400 جار
    جلشۆر بەکاردێنێت لە ساڵێکدا
  • 4:09 - 4:12
    هەر یەکێک بە نزیکەیی 40
    .گاڵۆن (150 لیتر) ئاو بەکاردێنێت
  • 4:12 - 4:15
    ،ئامێری جلشۆر و وشککەروە
    هەردووکیان وزە بەکاردێنن
  • 4:15 - 4:20
    بە وشککردنەوە پێویستی
    .بە پێنج بۆ شەش جار زیاتر هەیە
  • 4:20 - 4:24
    ئەم گۆڕنکارییە دراماتیکییە لە
    ،بەکارهێنانی جلوبەرگدا لە 20 ساڵی پێشوودا
  • 4:24 - 4:28
    دەچێت بەڕێوە لە ڕێگەی
    کۆمپانیا گەورەکان و خواستی مودێلی خێرا
  • 4:28 - 4:30
    ،بووتە هۆی تێکچوونی ژینگە
  • 4:30 - 4:31
    ،تەندروستی جوتیارەکان
  • 4:31 - 4:35
    و بەجێهێشتنی پرسیارە
    .لە ئەنجامی ئیشی مرۆڤەکان
  • 4:35 - 4:40
    هەروەها ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی مۆدێل
    ببێتە دووەم گەورەترین پیسکەری زەوی
  • 4:40 - 4:43
    لە دوای نەوتەوە. بەڵام شتانێک هەن
    دەتوانین بیانکەین.
  • 4:43 - 4:45
    .بازاڕکردن لە دەستی دوو
  • 4:45 - 4:48
    هەوڵبدە سەیربکە بۆ چنینێک کە دروستکرابێت
    لە دووبارە بەکارهێنراوە
  • 4:48 - 4:54
    یاخود لە قوماشی ئۆرگانی. کەمتر
    .جلەکان بشۆ و هەڵیانبخە بۆ پاراستنی وزە
  • 4:54 - 4:56
    ،لە جیاتی فڕێدانیان لە کۆتایی ژیانیاندا
  • 4:56 - 5:00
    ،بیبەخشە، ڕیسایکڵی بکە
    .یان بەکاریان بهێنەرەوە وەک پەڕۆی سڕەر
  • 5:00 - 5:03
    ،لە کۆتاییدا
    ،لەوانەیە پرسیار بکەیت لە خۆت
  • 5:03 - 5:06
    چەند تیشێرت و جلوبەرگ بەکاردێنیت
    ،لە ماوەی ژیاندا
  • 5:06 - 5:10
    و کاریگەرییان بەگشتی لەسەر زەوی چی دەبێت؟
Title:
سوڕی ژیانی تیشێرتێک - ئەنگێل چانگ
Description:

TED-Ed Clubs زیاتر بزانە لەسەر
https://ed.ted.com/clubs

تەواوی وانەکە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/the-life-cycle-of-a-t-shirt-angel-chang

بیربکەرەوە لە تیشێرتێکی سپی سادە. ساڵانە لە جیهاندا ٢ ملیار تیشێرت دەکڕین و دەفرۆشین. یەکێک لە بەربڵاوترین پۆشەکەکانی جیهان پێکدەهێنێت، بەڵام چۆن و لە کوێ بە گشتی تیشێرت دروست دەکرێت. کاریگەرییە ژینگەییەکانی چین؟
ئەنگێل چانگ شوێن سوڕی ژیانی تیشێرتێک دەکەوێت.
وانەکە لەلایەن ئەنگێل چانگ. ئەنیمەیشن لەلایەن TED-Ed.

زۆر سوپاس بۆ ئەندامەکانمان بۆ یارمەتییان! بەبێ ئێوە، ئەم ڤیدیۆیە بوونی نەدەکرا.

Alexandra Panzer, Jordan Tang, Christopher Jimenez, Juan, Tracey Tobkin, Alex Neal, Louie Lapat, Emily Lam, Kathryn J Hammond, Elliot Poulin, Sam, Noel Situ, Oyuntsengel Tseyen-Oidov.

Check out TED-ED's Patreon page here: https://www.patreon.com/teded

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
06:04

Kurdish subtitles

Revisions