.بیربکەرەوە لە تیشێرتێکی سپی سادە ساڵانە، لە جیهاندا 2 ملیار تیشێرت ،دەکڕین و دەفرۆشین یەکێک لە بەربڵاوترین پۆشاکەکانی ،جیهان پێکدەهێنێت بەڵام چۆن و لە کوێ بەگشتی تیشێرت ،دروست دەکرێت وە کاریگەرییە ژینگەییەکانی چین؟ کەلوپەل و پێداویستییەکانی ،پۆشاک دەکرێت زۆر بگۆڕێت بەڵام تیشێرتێکی ئاسایی ژیانی لە کێڵگەیەکی ئەمەریکا، چین، یاخود هیندستان دەستپێدەکات کە تۆوی لۆکەکان دەچێنرێن، ئاو دەدرێن و ،بەخێودەکرێن بۆ بەرهەمهێنانی قۆزاخەی پەمو مەکینە خۆ- لێخوڕەکان بەوردی و لەسەرخۆییەوە ،ئەم پەموانە دروێنە دەکەن پیشەسازی لۆکە میکانیکانە قۆزاخەکان ،لە تۆوەکان جیادەکاتەوە ڕیشاڵی لۆکەکە دەگوشرێتە ناو ،بەستەیەکی 225 کیلۆگرام چاندنی لۆکە پێویستی بە بڕێکی ،زۆر لە ئاو و مێشکوژ هەیە بۆ دروستکردنی تیشێرتێک 2700 ،لیتر ئاو پێویستە بە گشتی ،بەسە بۆ پڕکردنی 30 بانیۆ لە هەمان کاتدا، لۆکە زیاتر مێرووکوژ و مێشکوژی بۆ بەکاردێت ،لە هەرچی دانەوێڵەی دیکە لە جیهاندا ئەم ماددە کیمیاییانە دەکرێت ،شێرپەنجە تووشکەر بن ،و زیان بە تەندروستی جوتیارەکان بگەیەنن هەروەها زیان بگەیەنن ،بە سیستەمی ژینگەیی ناوچەکە هەندێک لە تیشێرتەکان دروستکروان لە لۆکەی ئەندامی ،گەورەکراون بەبێ مێشکوژ و مێرووکوژ بەڵام لۆکەی ئۆرگانیک کەمتر لە %1 پێکدێنێت لە 22.7 ملیۆن هەزار کیلۆگرام لە لۆکە .کە بەرهەم دەهێنرێت لە جیهاندا ،کاتێک بەستە لۆکەکان کێڵگە بەجێدێڵن کارگەکانی چنین دەیگوازنەوە ،بۆ دەزگاکانی ڕستن ،زۆر کات لە چین یان هیندستان ،کە ئامێری زیرەک تێکەڵی دەکات ،هەڵیدەگۆفێت ،شانەی دەکات ،ڕایدەکێشێت ،دەیکشێنێت و لە کۆتاییدا، لۆکەکە پێچدەدرێت و بە پەتی .بەفراویی دەکرێتە سەر شێوەی گوریس و لە پاشاندا، گوریسەکان ،دەنێردرێن بۆ کارگە کە مەکینەی زۆر گەورەی بازنەیی دەیڕێسێت دەیچنێت و دەیکاتە سەر شێوەی پارچە قوماشی بۆرکاری زبر گەرمی و ماددەی کیمیایی بۆ ،بەکاردەهێنرێت تاوەکو نەرم و سپی دەبن لێرەدا، قوماشەکە نوقم دەکرێت لە ماددەی ،بازرگانی سپیکەرەوە و بۆیەی ئازۆدا کە دەبێتە هۆی زیادبوونی بۆیەی ڕوون ،لە چنینەکەدا بە ڕێژەی لە %70 بەداخەوە، هەندێک لەم ماددانە ،هۆکارن بۆ شێرپەنجە وەک: کادمیۆم ،قوڕقوشم ،کڕۆم ،هەروەها جیوە تێکەڵە زیانبەخش و کیمیاییەکانی دیکە دەکرێت ببنە هۆی بڵاوبوونەوەی پیسی کاتێک بەرەڵاکران وەک .پاشەڕۆی ژەهراوی بۆ ناو ڕووبار و دەریاکان تەکنەلۆژیا لە ئێستادا لە هەندێک وڵات زۆر پێشکەوتووە بەشێوەیەک کە تەواوی کرداری گەورەکردن و دروستکردنی قوماشەکە بە دەگمەن بە دەستی مرۆڤ دەکرێت ،بەڵام تەنها هەتاکو ئەم خاڵە دوای ئەوەی کە پارچە قوماشە تەواوکراوەکە دەگوازرێتەوە بۆ کارگەکە ،بە زۆری لە بەنگلادیش چین، هینستان، یاخود تورکیا ئیشکردنی مرۆڤ هەر پێویستە ،بۆ دوورینیان بۆ تیشێرت کارە ئاڵۆزەکان کە مەکینەکان .هێشتا ناتوانن بیکەن .ئەم کردارە کێشەی خۆی هەیە ،بەنگلادیش، بۆ نمونە کە سەرکەوتووە بەسەر چیندا لەوەی کە گەورەترین نێردەری تیشێرتی لۆکەیە بۆ دەرەوە لە پیشەسازی تیشێرتدا 4.5 ،ملیۆن خەڵک کاردەکەن بەڵام بەگشتی ڕووبەڕووی .هەژاری و کرێی نزم دەبنەوە ،پاش پیشەسازی، هەموو ئەو تیشێرتانە دەگوازرێنەوە بە کەشتی، شەمەندەفەر، لۆری ،بۆ ئەوەی بفرۆشرێن لە وڵاتێکی ئابووری بەرز ئەم کردارە ڕێژەیەکی زۆر .لە جێپەنجەی کاربۆنی دەداتە پاڵ لۆکە ،هەندێک لە وڵاتەکان جلی خۆیان بەرهەمدێنن ،کە دەبێتە هۆی نەمانی ئەم قۆناغی پیسبوونە بەڵام بەگشتی، پیشەسازی بەرهەمهێنانی پۆشاک هۆکاری دەرپەڕاندنی کاربۆنە .لە جیهاندا بەڕێژەی %10 .لە بەرزبوونەوەشدایە پۆشاکی هەرزان و حەزی گشتی بۆ کڕین بەرهەمهێنانی جیهانی زیاد کردووە لە ساڵی 1994 بۆ 2014 بە %400 .بۆ نزیکەی 80 ملیار پۆشاک لە ساڵێکدا ،لە کۆتاییدا، لە ماڵی بەکاربەردا تیشێرتەکە دەچێتە ناو یەکێک لە گەورەترین .قۆناغە سەرچاوە بەتینەکانی ژیانییەوە لە ئەمەریکا، بۆ نمونە تێکڕای خێزان بە نزیکەیی 400 جار جلشۆر بەکاردێنێت لە ساڵێکدا هەر یەکێک بە نزیکەیی 40 .گاڵۆن (150 لیتر) ئاو بەکاردێنێت ،ئامێری جلشۆر و وشککەروە هەردووکیان وزە بەکاردێنن بە وشککردنەوە پێویستی .بە پێنج بۆ شەش جار زیاتر هەیە ئەم گۆڕنکارییە دراماتیکییە لە ،بەکارهێنانی جلوبەرگدا لە 20 ساڵی پێشوودا دەچێت بەڕێوە لە ڕێگەی کۆمپانیا گەورەکان و خواستی مودێلی خێرا ،بووتە هۆی تێکچوونی ژینگە ،تەندروستی جوتیارەکان و بەجێهێشتنی پرسیارە .لە ئەنجامی ئیشی مرۆڤەکان هەروەها ئەمە بووەتە هۆی ئەوەی مۆدێل ببێتە دووەم گەورەترین پیسکەری زەوی لە دوای نەوتەوە. بەڵام شتانێک هەن دەتوانین بیانکەین. .بازاڕکردن لە دەستی دوو هەوڵبدە سەیربکە بۆ چنینێک کە دروستکرابێت لە دووبارە بەکارهێنراوە یاخود لە قوماشی ئۆرگانی. کەمتر .جلەکان بشۆ و هەڵیانبخە بۆ پاراستنی وزە ،لە جیاتی فڕێدانیان لە کۆتایی ژیانیاندا ،بیبەخشە، ڕیسایکڵی بکە .یان بەکاریان بهێنەرەوە وەک پەڕۆی سڕەر ،لە کۆتاییدا ،لەوانەیە پرسیار بکەیت لە خۆت چەند تیشێرت و جلوبەرگ بەکاردێنیت ،لە ماوەی ژیاندا و کاریگەرییان بەگشتی لەسەر زەوی چی دەبێت؟