ئارثەر پۆتس داوسن: بینینێک بۆ ڕیستۆرانتە بەردەوامەکان
-
0:01 - 0:04ڕیستۆرانتەکان و پیشەسازی خۆراک بە گشتی
-
0:04 - 0:06سەرچاوەی زۆرینەی پاشماوەکانی پیشەسازین
-
0:06 - 0:08لە جیهاندا
-
0:08 - 0:11بۆ هەموو گەرمۆکەیەکی خواردن کە ئەمڕۆ ئێمە لە بەریتانیادا لە ناوی دەبەین
-
0:11 - 0:13دەبێت دە گەرمۆکەی بۆ بەرهەم بهێنین
-
0:13 - 0:15ئەوەش زۆرە
-
0:15 - 0:17من دەمەوێت شتێکی سادە بکەین
-
0:17 - 0:19بۆ گفتوگۆ
-
0:19 - 0:21ئەمڕۆ لە بازاڕ لە ناو جوتیارەکاندا ئەمەم دۆزیەوە
-
0:21 - 0:24ئەگەر هەر کەسێک ویستی ئەوە بباتەوە بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی دواتر بخورێت، ئێوە بەوە زۆر دڵخۆش دەبن
-
0:24 - 0:26پەتاتە سادەکە
-
0:26 - 0:28کاتێکی زۆرم بەسەربرد بۆ ئامادەکردنی ئەمە، کە ماوەی بیست و پێنج ساڵ بوو
-
0:28 - 0:30ئەوە زۆر خۆش بەڕێوە دەچێت
-
0:30 - 0:33ئەوە هەشت شێوەی جیاوازی هەیە لە تەمەنیدا
-
0:33 - 0:36یەکەمیان، دەچێندرێت، و وزەیان دەوێت
-
0:36 - 0:39گەورە دەبن و گەشە دەکەن
-
0:39 - 0:41پاشان بەرهەمەکە بەدەست دێت
-
0:41 - 0:43دوای ئەوە دابەش بوون و
-
0:43 - 0:45بڵاو دەکرێنەوە و مشتەریەکیان بۆ پەیدا دەبێت
-
0:45 - 0:47پاشان کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت
-
0:47 - 0:49دوای هەموو ئەمانەش بە دەستی من گەیشتن
-
0:49 - 0:51پێشەکی خەڵک بە دەستی دێنن، ئامادەی دەکەن
-
0:51 - 0:54پاشان لە ناوی دەبەن.. هیوادارم چێژیان لێوەرگرتبێت
-
0:54 - 0:56دواهەمین قۆناغ بە شێوەیەکی بنچینەیی بە فیڕۆدانیەتی
-
0:56 - 0:59ئەمە ئەو شتەیە کە زۆربەی کەسەکان خۆیانی لێ گێل دەکەن
-
0:59 - 1:01جۆری جیاوازمان هەیە لە بەفیڕۆدان
-
1:01 - 1:04بەفیڕۆدانی کات، بە فیڕۆدانی زەوی و زار، بەفیڕۆدانی ووزە
-
1:04 - 1:06بە فیڕۆدانی پاشەڕۆ
-
1:06 - 1:08هەموو ئەو ئیشانەی کە کارم تێدا کردون
-
1:08 - 1:10لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردودا
-
1:10 - 1:13هەوڵ دەدەم بۆ کەمکردنەوەی هەر یەکێک لەم بەشانە
-
1:13 - 1:16باشە، ئێوە پرسیار دەکەن ئایا شێوەی چی ڕیستۆرانتێک گونجاوە
-
1:16 - 1:18بەشێوەیەکی بنچینەیی هەموو ڕێستۆرانتەکان لە یەکتر دەچن
-
1:18 - 1:20ئەمە ڕیستۆرانت (ئەکەرۆن هاوس)ە
-
1:20 - 1:22پێشەوە و دواوە
-
1:22 - 1:25ڕێگەم بدەن کەمێک بیرۆکەتان نیشان بدەم
-
1:25 - 1:27زەویەکە: گونجاوەو توانای بەکارهێنانەوەی هەیە
-
1:27 - 1:30کورسیەکان: بەکاردەهێنرێت و توانای بەکارهێنانەوەی هەیە
-
1:30 - 1:32مێزەکان: هی لیژنەی دارستانن
-
1:32 - 1:34ئەمە داری لیژنەی دارستانی نەرویجە
-
1:34 - 1:37ئەم مێزە، گونجاو نەبوو بۆ دایکم
-
1:37 - 1:39ئەو حەزی لە دانیشتن نەبوو لەسەر ئەوە
-
1:39 - 1:42بۆیە ڕۆشت ئەم سەرینانەی بۆ من کڕی لە بازاڕێکی ناوخۆیی کە شتی بەکارهێنراوی تێدا دەفرۆشرایەوە
-
1:42 - 1:44ئەوە ئیشێکی زۆر باش بوو
-
1:44 - 1:46ڕقم لە بەفیڕۆدانە، بەتایبەتی دیوارەکان
-
1:46 - 1:49ئەگەر ئەوانە ئیشێکیان پێناکرێت، خۆ دەتوانین ڕەفەیەکیان پێدا داکوتین،
-
1:49 - 1:52ئەوە نیشاندانی بەرهەمەکانمە بە هەموو موشتەریەکان
-
1:52 - 1:54هەموو ئیشەکە کار دەکات لەسەر ووزەی گونجاو
-
1:54 - 1:57ئەمە بە هۆی باوە ئیش دەکات. هەموو ڕوناکیەکانی هی گڵۆپەکانی بەرەبەیان
-
1:57 - 1:59وێنەی هەموو مادە کیمیاییە کەمەکان نیشان دەدات
-
1:59 - 2:01ئەمەش زۆر گرنگە لە کاتێکدا تۆ هەموو کاتێک ئیش دەکەیت لە ژورەکەدا
-
2:01 - 2:03تاقیکردنەوەیەکم لەگەڵ ئەمانەدا کرد... نازانم ئەگەر بتوانن ئەوە ببینن
-
2:03 - 2:05بەڵام لەوێدا ڕوبەرێک هەیە کە بتوانیت کاری تێدا بکەیت
-
2:05 - 2:07ئەوە پلاستیکێکی پۆلیمەرە
-
2:07 - 2:09بیرم لەوە دەکردەوە لە ڕاستیدا دەمەوێت بیر لە سرووشت بکەمەوە، سروشت، سروشت
-
2:09 - 2:11بەڵام بیرم کەوتەوە نەخێر، نەخێر، تاقیکردنەوە کیماییەکان
-
2:11 - 2:13تاقیکردنەوە لەگەڵ پۆڵیمەرەکان
-
2:13 - 2:15ئەمانە بۆ من باشترن؟ لەوانەیە وابێت
-
2:15 - 2:17لێرەدا ئامێرێکی ئامادەکردنی قاوەی لێیە
-
2:17 - 2:20لە ڕاستیدا شێوەی زۆر باشترە لە دانەیەکی تازە... لەوێدا شێوەیەکی جوانی وەرگرتوە
-
2:20 - 2:23ئێستا بەکارهێنانەوە شتێکی پێویستە
-
2:23 - 2:25ئێمە ئاوی خۆمان دەپاڵێوین
-
2:25 - 2:27دەیانکەینە بوتڵەکانەوە، دەیانخەینە سەلاجەوە
-
2:27 - 2:29پاشان ئەو بوتڵە بەکاردەهێنینەوە جارێکی تر و جارێکی تر جارێکی تر
-
2:29 - 2:31ئەمانە چەند نمونەیەکی کەمن
-
2:31 - 2:33ئەگەر بتوانن ئەم داری پڕتەقاڵە ببینن، لەڕاستیدا ئەوە چێندراوە لە ناو تایەی سەیارەدا
-
2:33 - 2:35دەخولایەوە لە ناوەوە بۆ دەرەوە و دەبەسترایەوە بەیەکەوە
-
2:35 - 2:38پەینم تێکرد ئێستا گەشە دەکات، ئەوە زۆر نایابە
-
2:38 - 2:40ئەمە چێشتخانەکەیە، کە لە هەمان ژوردایە
-
2:40 - 2:42بەشێوەیەکی بنچینەیی ئەو خواردنانەی تێدا دروست دەکرێت، دەکرێن بە لیستێک و دەدرێت بەخەڵک
-
2:42 - 2:44بۆ ئەوەی بڕو قەبارەی خواردنەکە دیاری بکەن
-
2:44 - 2:46کە ئەوان دەیانەوێت بەکاری بهێنن
-
2:46 - 2:48بەڵکو زیاتر لەوەی کە من دایدەنێم لە قاپێکدا
-
2:48 - 2:51ئەوان ڕێگەیان دەدرێت و یارمەتیان دەدرێت تاکو خۆیان بڕیار بدەن کەمیان دەوێت یان زۆر
-
2:51 - 2:54باشە، ئەوە چێشتخانەیەکی بچوکە، نزیکەی پێنج مەتر چوار گۆشەیە
-
2:54 - 2:56لە ڕۆژێکدا خزمەتگوزاری پێشکەشی دوو سەدو بیست کەس دەکات
-
2:56 - 2:58ئینجا ئێمە بەیەکجاری زیادەڕەوی دروست دەکەین
-
2:58 - 3:00ئەمە ژوری شتە زیادەکانە
-
3:00 - 3:02ناتوانن ڕزگارتان بێت لە شتە زیادەکان
-
3:02 - 3:05بەڵام ئەم چیرۆکە دەربارەی لابردنی ئەوە نیە، دەربارەی بچوک کردنەوەی ئەوەیە
-
3:05 - 3:08لێرە، بەرهەم و سندوقەکانی منی لێیە
-
3:08 - 3:10ئەوە خۆی لێ لانادرێت
-
3:10 - 3:13زیادەی خواردنەکەم دادەنێم لە ناو ئەمەداو تاکو وشکی بکات، هەروەها وشکی دەکاتەوە و نەرمی دەکات
-
3:13 - 3:16خواردنەکە دەخولێنێتەوە لەناو کەرەستە ناوخۆییەکەدا
-
3:16 - 3:18کەدەتوانم هەڵیبگرم و پاشان وەک پەین بەکاری بهێنم
-
3:18 - 3:21پەین دەکەمە ناو ئەم باخچەیەوە
-
3:21 - 3:24هەموو خاکەکە دەتوانن ببینن لەوێدا کە بەشێوەیەکی بنچینەیی خواردنەکەی منن
-
3:24 - 3:26کە دەستم کەوتوە لە لایەن ڕیستۆرانتەکەوە
-
3:26 - 3:28ئەوانە گەشە دەکەن لە ناو ئەم حەوزانەدا، کە دروست کراون لە کارگەکانی بڕینی دار و درەخت
-
3:28 - 3:31بەرمیلەکانی مەی و کۆمەڵێک شتی تر
-
3:31 - 3:33سێ سندوقی زبڵدانی لێیە
-
3:33 - 3:35کە حەفتا کیلۆ لە سەوزەی کاڵی زیادە دەگرێت لەیەک هەفتەدا
-
3:35 - 3:37بەڕاستی باشە، پەینێکی بێوینە دروست دەبیت
-
3:37 - 3:39هەروەها لەوێدا دوو سندوقی دروست کردنی پەینی لێیە لە ڕێگەی کرمەکانەوە
-
3:39 - 3:41لە ڕاستیدا یەکێک لە سندوقەکان
-
3:41 - 3:43زۆر گەورە بوو. کرمی زۆرم تیا دانابوو
-
3:43 - 3:45هەوڵمدا خواردنی زیادەی وشکی تێبکەم
-
3:45 - 3:47دامدەنا بۆ کرمەکان، دەمگوت، فەرمون نانی ئێوارەیە
-
3:47 - 3:49ئەوە وەک خواردنی سەگ وابوو
-
3:49 - 3:51هەموویانی کوشت
-
3:51 - 3:53نازانم ژمارەی کرمەکان کە لەوێدا بوون چەندە
-
3:53 - 3:56بەڵام وەک پێم وتن، چارەسەرێکی قورس ڕوبەڕویان بوویەوە
-
3:56 - 3:58پێکەنین
-
3:58 - 4:01ئەوەی لێرەدا دەیبینن سیستەمێکی ئاو پاڵاوتنە
-
4:01 - 4:03ئەمە ئەو ئاوە وەردەگرێت کە لە ڕیستۆرانتەکەوە دێتە دەرەوە
-
4:03 - 4:06دەڕوات بە ناو ئەم بەردانەدا، ئەمە زۆر بەباشی دەڕوات بەڕێوە
-
4:06 - 4:08ئاوەکەیم دابەش کردوە بە ناو باخچەکەدا
-
4:08 - 4:10لە کۆتایدا ویستم ئەوە بەکار بهێنمەوە، دووبارە ئەو ئاوە بەکاربهێنرێتەوە
-
4:10 - 4:12لەوانەیە ئەوە بۆ دەست شۆردن بێت، نازانم
-
4:12 - 4:15لەبەرئەوە ئاو لایەنێکی زۆر گرنگە
-
4:15 - 4:17دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەوە
-
4:17 - 4:20ڕیستۆرانتێکم دروست کرد بە ناوی ماڵی ئاو
-
4:20 - 4:22ئەگەر بمتوانیایە ماڵی ئاو بکەم بەڕیستۆرانتێکی نا کاربۆنی
-
4:22 - 4:25وە هیچ گازێکم تێدا بەکارنەهێنایە، ئەوە زۆر خۆش دەبوو
-
4:25 - 4:27دەتوانم ئەوە بکەم
-
4:27 - 4:29ئەم ڕیستۆرانتە تۆزێک شێوەی لە خانوی ئەکۆرن دەچێت
-
4:29 - 4:31هەمان کورسی، هەمان مێزەکان
-
4:31 - 4:34هەموو ئینگلیزەکان بەشێوەیەکی زۆر کەم هاوڕێی ژینگەن
-
4:34 - 4:36بەڵام ئەمە ڕیستۆرانتێکی کارەباییە
-
4:36 - 4:38هەموو شتەکانی کارەباییە، ڕیستۆرانت و چێشتخانەکە
-
4:38 - 4:40ئەوە ئیش دەکات بە کارۆ ئاوی
-
4:40 - 4:42کەواتە، من تەواو بوم لە هەواوە بۆ ئاو
-
4:42 - 4:45ئێستا ئەوەی گرنگە تێگەشتنە
-
4:45 - 4:47لەم ژوورە
-
4:47 - 4:49فێنک دەکرێتەوە بە ئاو، گەرم دەکرێت بە ئاو
-
4:49 - 4:51ئاوەکەی خۆی دەپاڵێوێت
-
4:51 - 4:53ووزەکەی بە ئاوە
-
4:53 - 4:55ئەوە بەتەواوی خانوی ئاویە
-
4:55 - 4:57سیستەمی هەواگۆڕکێی لە ناو خۆیدایە
-
4:57 - 4:59لە هەوای پیس خۆی ڕزگار دەکات
-
4:59 - 5:01لەبەرەئوەی هەستم کرد لەوێدا کارکردنێکی زۆر هەیە
-
5:01 - 5:03ئەمە بەشێوەیەکی بنچینەیی سیستەمی هەواگۆڕکێیە
-
5:03 - 5:05پلەی گەرماکەیم بە نۆکەندێکدا بردۆتە دەرەوە
-
5:05 - 5:07میکانیکی ئاڵوگۆڕی گەرمیەکە بە هۆی ترومپایەکەوە دەبێت
-
5:07 - 5:09ئەوەش بە هۆی ئەم چارۆکە سەرنج ڕاکێشانەی سەقفەکەوە دەخولێتەوە
-
5:09 - 5:12دەخولێتەوە، زۆر بەنەرمی دەکەوێتە سەر خەڵکی لە ناو ڕیستۆرانتەکەدا
-
5:12 - 5:15فێنکیان دەکاتەوە، یان گەرمیان دەکاتەوە، ئەوەی پێویست بێت دەیکات
-
5:15 - 5:17ئەمە دار چناری ئینگلیزیە کە بەناو هەوادا بڵاو دەبێتەوە
-
5:17 - 5:19بە هێواشی دەجوڵێتەوە
-
5:19 - 5:21تەوژمی هەواکەی بە ناو ژوورەکەدا دەڕوات
-
5:21 - 5:24زۆر پێش کەوتوە، بە بێ هەواگۆڕکێ، من حەزم لەوەیە
-
5:24 - 5:26لە نۆکەندەکەدا، تەنها لەدەرەوەی ڕیستۆرانتەکە
-
5:26 - 5:28سەدان مەتر لە بۆری پێچاوپێچ هەیە
-
5:28 - 5:30ئەمە پلەی گەرمای نۆکەندەکە وەردەگریت
-
5:30 - 5:33ئەوە دەخولێتەوە لە ناو ئەم چوار پلەیەی ئاڵوگۆڕی گەرمیەدا
-
5:33 - 5:36هیچ بیرۆکەیەکم نیە دەربارەی ئەوەی کە ئەوە چۆن ئیش دەکات، بەڵام پارەیەکی زۆرم تێدا سەرف کردوە
-
5:36 - 5:38پێکەنین
-
5:38 - 5:40شتێکی خۆش ئەوەیە کە یەکێک لەو چێشت لێنەرانەی کە لەو ڕیستۆرانتە ئیش دەکات لەوێ
-
5:40 - 5:43لە ناو بەلەمێکدا دەژی، ئەوە ژوورێکە کە خۆی ووزە ی خۆی دروست دەکات
-
5:43 - 5:46هەموو میوەکانی تێدا گەورە کردوە، ئەوە زۆر سەرنج ڕاکێشە
-
5:46 - 5:48ئەم ڕیستۆرانتانە لە خۆیانەوە ناو نەنراون
-
5:48 - 5:51ماڵی ئەکۆرن بەشەکانی پێک هاتوە لە دار، ماڵی ئاو بەشەکانی پێک هاتوە لە ئاو
-
5:51 - 5:54بیرم دەکردەوە دەست بکەم بە دروستکردنی
-
5:54 - 5:56پێنج ڕیستۆرانت
-
5:56 - 6:00لە پێنج بنکە بۆ کاری تایبەتی پزیشکی چینی
-
6:00 - 6:03ئاو و دارم بەدەست هێناوە، تەنها ئاگرم ماوە
-
6:03 - 6:05پێویستم بەوە بوو کانزام دەست بکەوێت لە زەویەکەوە
-
6:05 - 6:08کەواتە بۆ بەدەست هێنانی ئەوە دەبێت سەیری بۆشاییەکەت بکەیت
-
6:08 - 6:10باشە، کەواتە ئەمە پرۆژەی داهاتومە
-
6:10 - 6:12پێنج هەفتە دواتر
-
6:12 - 6:15منداڵەکەم، زۆر بەخراپی بریندار بوو
-
6:15 - 6:17خەڵکی سۆپەرمارکێتەکان
-
6:17 - 6:19بەشێوەیەکی بنچینەیی، ڕیستۆرانتەکان تەنها کاریگەرییان
-
6:19 - 6:21لەسەر خەڵک هەیە، ئەوانەی باوەڕیان وایە کە هەرچۆنێ بێت بەردەوام بێت
-
6:21 - 6:23چیم پێویست بوو بۆ ئەوەی خواردنەکە بکەمە دەرەوە
-
6:23 - 6:25تا مەودایەکی بێسنور لە خەڵکی دووربکەوێتەوە
-
6:25 - 6:28کەواتە خەڵک، مانای ئەوەیە زۆرینەیان چینی کرێکارانن
-
6:28 - 6:30یان لەوانەیە ئەو خەڵکانە بن کە باوەڕیان بە هاوکاری کردنی یەکتر هەیە
-
6:30 - 6:32ئەمە پڕۆژەیەکی کۆمەڵایەتیە
-
6:32 - 6:35هاوکاری کردنی سۆپەرمارکێتەکان قازانج نەویستە
-
6:35 - 6:37لە ڕاستیدا ئەوە دەربارەی لێک ترازانی کۆمەڵایەتیە
-
6:37 - 6:39لە نێوان خواردن و کۆمەڵگاکاندا
-
6:39 - 6:41لە ناوچە خاوەن شارستانیەتەکاندا
-
6:41 - 6:43پەیوەندیان بە جوتیارە لادێیەکانەوە
-
6:43 - 6:45پەیوەندیان بە کۆمەڵگاکان لە لەندەن بۆ جوتیارە لادێیەکان
-
6:45 - 6:47بەڕاستی گرنگە
-
6:47 - 6:49کەواتە، من بەرهەم هێنەری پەتاتەکانم، بەرهەم هێنەری شیرم
-
6:49 - 6:52بەرهەم هێنەری کەوەر و قەڕنابیتم... هەموو شتە گرنگەکان
-
6:52 - 6:54خشتەکانم دەپاراست، زەویەکانم دەپاراست
-
6:54 - 6:56قەدەکانم دەپاراست، سەلاجەکانم بەکاردەهێنا بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی هەندێکیان
-
6:56 - 6:59هەندێکیانم بەکاردەهێنایەوە لە فرۆشگاکاندا، هەندێکیانم بەکاردەهێنایەوە لە عەرەبانەی خواردنەکاندا
-
6:59 - 7:01مەبەستم ئەوەیە، هەموو شتەکان دۆستی ژینگەن بە شێوەیەکی گەورە
-
7:01 - 7:03لە ڕاستیدا، هەوڵ دەدەم، واتە بەنیازم ئەمە دروست بکەم
-
7:03 - 7:06زۆرترین سۆپەرمارکێتی دۆستی ژینگەیی لە جیهاندا
-
7:06 - 7:08کە ڕێژەی بە فیڕۆدانی خۆراک تیایدا سفر بێت
-
7:08 - 7:10تا ئێستا کەس ئەوەی نەکردوە
-
7:10 - 7:12لە ڕاستیدا، سینسیبری، ئەگەر سەیرتان کردبێت
-
7:12 - 7:14بابڕۆین، هەوڵی بۆ دەدەین
-
7:14 - 7:16بە نیازم پێش ئێوە بگەمە ئەوێ
-
7:16 - 7:19کەواتە سروشت پاشەڕۆ و شتی زیادە دروست ناکات
-
7:19 - 7:21پاشەڕۆیەکی دیاریکراوی نیە
-
7:21 - 7:24هەموو شتێک لە سروشتدا بەکاردەهێنرێت لە سوڕێکی بەردەوامی داخراودا
-
7:24 - 7:27لەگەڵ بەفیڕۆدان کە کۆتایی سەرەتایە
-
7:27 - 7:30ئەو شتەش بوە هۆی سەرقاڵ کردنی من بۆ ماوەیەک
-
7:30 - 7:33ئەوە دەستەواژەیەکی گرنگە بۆ تێگەشتن
-
7:33 - 7:35ئەگەر ئێمە هەلنەستین
-
7:35 - 7:37وە جیاوازیەک دروست نەکەین
-
7:37 - 7:40وە بیر لە خواردنێک نەکەینەوە کە دۆستی ژینگە بێت
-
7:40 - 7:42وە بیر نەکەینەوە لە سروشتێک کە دۆستی ژینگە بێت
-
7:42 - 7:44ئەو کاتە لەوانەیە شکست بهێنین
-
7:44 - 7:46بەڵام، من ویستم نیشانی ئێوەی بدەم
-
7:46 - 7:48ئەگەر زیاتر هەست بە لێپرسراوێتی بکەین دەتوانین ئەو کارە ئەنجام بدەین
-
7:48 - 7:51کۆمپانیاکانی دۆستی ژینگە دەتوانن ئەوە بکەن
-
7:51 - 7:54ئەوان لێرەن، دەتوانن بیبینن هەتا ئێستا سێ جار کردومە
-
7:54 - 7:57کەمێک ماوە بۆ ئەوەی زیاتر هەنگاو بنێم
-
7:57 - 7:59بیرۆکەکە کۆرپەییە
-
7:59 - 8:01واهەست دەکەم ئەوە گرنگ بێت
-
8:01 - 8:04هەست دەکەم ئەگەر ئێمە ئەمانە کەم بکەینەوە، دووبارە بەکارهێنان، ڕەت کردنەوە
-
8:04 - 8:06لەگەڵ بەکارهێنانەو...بە تەواوەتی لە کۆتایی دا
-
8:06 - 8:09دووبارە بەکارهێنانەوە، دواهەمین خاڵە کە من دەمەوێت نیشانتانی بدەم
-
8:09 - 8:12بەڵام ئەوە چوار ڕێگەیە نەک سێ ڕێگە
-
8:12 - 8:14دواتر وا هەست دەکەم لەسەر ئەم کارە بەردەوام دەبین
-
8:14 - 8:17کەواتە ئەم سیانە بەس نین... بیرۆکەکانیان
-
8:17 - 8:20هەست دەکەم ژمارەیەکی زۆر کێشە و گرفت ڕوبەڕویان دەبێتەوە
-
8:20 - 8:23بەڵام لەگەڵ یارمەتی، دڵنیام ڕێگا چارەسەرەکان دەدۆزینەوە
-
8:23 - 8:25هیوادارم هەمووتان بەشدار بن
-
8:25 - 8:27زۆر سوپاس، چەپڵە
- Title:
- ئارثەر پۆتس داوسن: بینینێک بۆ ڕیستۆرانتە بەردەوامەکان
- Speaker:
- Arthur Potts Dawson
- Description:
-
ئەگەر چوبنە چێشتخانەی ڕێستۆرانتێکەوە، بینیوتانە کە چەندە خۆراک، چەند ئاو هەروەها چەند ووزە لەوێدا بە فیڕۆ دەدرێت، ئارثەر پۆتس داوسن-ی چێشت لێنەردیدی تایبەتی خۆی لەبارەی بەفیڕۆدان لە ڕێستۆرانتو سوپەرمارکێتەکان دەخاتە ڕوو، ...باس لە درووست کردنی ئامێڕێک دەکات بۆ دووبارە بەکار هێنانەوەی مادە بەفیڕۆدراوەکان دەکات بۆ درووست کردنی پەینی کیمیایی و شتی تر..
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 08:28
![]() |
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for A vision for sustainable restaurants | Nov 12, 2012, 9:51 PM |
![]() |
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for A vision for sustainable restaurants | Nov 12, 2012, 2:05 PM |
![]() |
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for A vision for sustainable restaurants | Nov 12, 2012, 12:08 PM |
![]() |
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for A vision for sustainable restaurants | Nov 11, 2012, 3:32 PM |
![]() |
Hiwa Foundation added a translation | Nov 11, 2012, 12:26 PM |