ڕیستۆرانتەکان و پیشەسازی خۆراک بە گشتی سەرچاوەی زۆرینەی پاشماوەکانی پیشەسازین لە جیهاندا بۆ هەموو گەرمۆکەیەکی خواردن کە ئەمڕۆ ئێمە لە بەریتانیادا لە ناوی دەبەین دەبێت دە گەرمۆکەی بۆ بەرهەم بهێنین ئەوەش زۆرە من دەمەوێت شتێکی سادە بکەین بۆ گفتوگۆ ئەمڕۆ لە بازاڕ لە ناو جوتیارەکاندا ئەمەم دۆزیەوە ئەگەر هەر کەسێک ویستی ئەوە بباتەوە بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی دواتر بخورێت، ئێوە بەوە زۆر دڵخۆش دەبن پەتاتە سادەکە کاتێکی زۆرم بەسەربرد بۆ ئامادەکردنی ئەمە، کە ماوەی بیست و پێنج ساڵ بوو ئەوە زۆر خۆش بەڕێوە دەچێت ئەوە هەشت شێوەی جیاوازی هەیە لە تەمەنیدا یەکەمیان، دەچێندرێت، و وزەیان دەوێت گەورە دەبن و گەشە دەکەن پاشان بەرهەمەکە بەدەست دێت دوای ئەوە دابەش بوون و بڵاو دەکرێنەوە و مشتەریەکیان بۆ پەیدا دەبێت پاشان کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت دوای هەموو ئەمانەش بە دەستی من گەیشتن پێشەکی خەڵک بە دەستی دێنن، ئامادەی دەکەن پاشان لە ناوی دەبەن.. هیوادارم چێژیان لێوەرگرتبێت دواهەمین قۆناغ بە شێوەیەکی بنچینەیی بە فیڕۆدانیەتی ئەمە ئەو شتەیە کە زۆربەی کەسەکان خۆیانی لێ گێل دەکەن جۆری جیاوازمان هەیە لە بەفیڕۆدان بەفیڕۆدانی کات، بە فیڕۆدانی زەوی و زار، بەفیڕۆدانی ووزە بە فیڕۆدانی پاشەڕۆ هەموو ئەو ئیشانەی کە کارم تێدا کردون لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردودا هەوڵ دەدەم بۆ کەمکردنەوەی هەر یەکێک لەم بەشانە باشە، ئێوە پرسیار دەکەن ئایا شێوەی چی ڕیستۆرانتێک گونجاوە بەشێوەیەکی بنچینەیی هەموو ڕێستۆرانتەکان لە یەکتر دەچن ئەمە ڕیستۆرانت (ئەکەرۆن هاوس)ە پێشەوە و دواوە ڕێگەم بدەن کەمێک بیرۆکەتان نیشان بدەم زەویەکە: گونجاوەو توانای بەکارهێنانەوەی هەیە کورسیەکان: بەکاردەهێنرێت و توانای بەکارهێنانەوەی هەیە مێزەکان: هی لیژنەی دارستانن ئەمە داری لیژنەی دارستانی نەرویجە ئەم مێزە، گونجاو نەبوو بۆ دایکم ئەو حەزی لە دانیشتن نەبوو لەسەر ئەوە بۆیە ڕۆشت ئەم سەرینانەی بۆ من کڕی لە بازاڕێکی ناوخۆیی کە شتی بەکارهێنراوی تێدا دەفرۆشرایەوە ئەوە ئیشێکی زۆر باش بوو ڕقم لە بەفیڕۆدانە، بەتایبەتی دیوارەکان ئەگەر ئەوانە ئیشێکیان پێناکرێت، خۆ دەتوانین ڕەفەیەکیان پێدا داکوتین، ئەوە نیشاندانی بەرهەمەکانمە بە هەموو موشتەریەکان هەموو ئیشەکە کار دەکات لەسەر ووزەی گونجاو ئەمە بە هۆی باوە ئیش دەکات. هەموو ڕوناکیەکانی هی گڵۆپەکانی بەرەبەیان وێنەی هەموو مادە کیمیاییە کەمەکان نیشان دەدات ئەمەش زۆر گرنگە لە کاتێکدا تۆ هەموو کاتێک ئیش دەکەیت لە ژورەکەدا تاقیکردنەوەیەکم لەگەڵ ئەمانەدا کرد... نازانم ئەگەر بتوانن ئەوە ببینن بەڵام لەوێدا ڕوبەرێک هەیە کە بتوانیت کاری تێدا بکەیت ئەوە پلاستیکێکی پۆلیمەرە بیرم لەوە دەکردەوە لە ڕاستیدا دەمەوێت بیر لە سرووشت بکەمەوە، سروشت، سروشت بەڵام بیرم کەوتەوە نەخێر، نەخێر، تاقیکردنەوە کیماییەکان تاقیکردنەوە لەگەڵ پۆڵیمەرەکان ئەمانە بۆ من باشترن؟ لەوانەیە وابێت لێرەدا ئامێرێکی ئامادەکردنی قاوەی لێیە لە ڕاستیدا شێوەی زۆر باشترە لە دانەیەکی تازە... لەوێدا شێوەیەکی جوانی وەرگرتوە ئێستا بەکارهێنانەوە شتێکی پێویستە ئێمە ئاوی خۆمان دەپاڵێوین دەیانکەینە بوتڵەکانەوە، دەیانخەینە سەلاجەوە پاشان ئەو بوتڵە بەکاردەهێنینەوە جارێکی تر و جارێکی تر جارێکی تر ئەمانە چەند نمونەیەکی کەمن ئەگەر بتوانن ئەم داری پڕتەقاڵە ببینن، لەڕاستیدا ئەوە چێندراوە لە ناو تایەی سەیارەدا دەخولایەوە لە ناوەوە بۆ دەرەوە و دەبەسترایەوە بەیەکەوە پەینم تێکرد ئێستا گەشە دەکات، ئەوە زۆر نایابە ئەمە چێشتخانەکەیە، کە لە هەمان ژوردایە بەشێوەیەکی بنچینەیی ئەو خواردنانەی تێدا دروست دەکرێت، دەکرێن بە لیستێک و دەدرێت بەخەڵک بۆ ئەوەی بڕو قەبارەی خواردنەکە دیاری بکەن کە ئەوان دەیانەوێت بەکاری بهێنن بەڵکو زیاتر لەوەی کە من دایدەنێم لە قاپێکدا ئەوان ڕێگەیان دەدرێت و یارمەتیان دەدرێت تاکو خۆیان بڕیار بدەن کەمیان دەوێت یان زۆر باشە، ئەوە چێشتخانەیەکی بچوکە، نزیکەی پێنج مەتر چوار گۆشەیە لە ڕۆژێکدا خزمەتگوزاری پێشکەشی دوو سەدو بیست کەس دەکات ئینجا ئێمە بەیەکجاری زیادەڕەوی دروست دەکەین ئەمە ژوری شتە زیادەکانە ناتوانن ڕزگارتان بێت لە شتە زیادەکان بەڵام ئەم چیرۆکە دەربارەی لابردنی ئەوە نیە، دەربارەی بچوک کردنەوەی ئەوەیە لێرە، بەرهەم و سندوقەکانی منی لێیە ئەوە خۆی لێ لانادرێت زیادەی خواردنەکەم دادەنێم لە ناو ئەمەداو تاکو وشکی بکات، هەروەها وشکی دەکاتەوە و نەرمی دەکات خواردنەکە دەخولێنێتەوە لەناو کەرەستە ناوخۆییەکەدا کەدەتوانم هەڵیبگرم و پاشان وەک پەین بەکاری بهێنم پەین دەکەمە ناو ئەم باخچەیەوە هەموو خاکەکە دەتوانن ببینن لەوێدا کە بەشێوەیەکی بنچینەیی خواردنەکەی منن کە دەستم کەوتوە لە لایەن ڕیستۆرانتەکەوە ئەوانە گەشە دەکەن لە ناو ئەم حەوزانەدا، کە دروست کراون لە کارگەکانی بڕینی دار و درەخت بەرمیلەکانی مەی و کۆمەڵێک شتی تر سێ سندوقی زبڵدانی لێیە کە حەفتا کیلۆ لە سەوزەی کاڵی زیادە دەگرێت لەیەک هەفتەدا بەڕاستی باشە، پەینێکی بێوینە دروست دەبیت هەروەها لەوێدا دوو سندوقی دروست کردنی پەینی لێیە لە ڕێگەی کرمەکانەوە لە ڕاستیدا یەکێک لە سندوقەکان زۆر گەورە بوو. کرمی زۆرم تیا دانابوو هەوڵمدا خواردنی زیادەی وشکی تێبکەم دامدەنا بۆ کرمەکان، دەمگوت، فەرمون نانی ئێوارەیە ئەوە وەک خواردنی سەگ وابوو هەموویانی کوشت نازانم ژمارەی کرمەکان کە لەوێدا بوون چەندە بەڵام وەک پێم وتن، چارەسەرێکی قورس ڕوبەڕویان بوویەوە پێکەنین ئەوەی لێرەدا دەیبینن سیستەمێکی ئاو پاڵاوتنە ئەمە ئەو ئاوە وەردەگرێت کە لە ڕیستۆرانتەکەوە دێتە دەرەوە دەڕوات بە ناو ئەم بەردانەدا، ئەمە زۆر بەباشی دەڕوات بەڕێوە ئاوەکەیم دابەش کردوە بە ناو باخچەکەدا لە کۆتایدا ویستم ئەوە بەکار بهێنمەوە، دووبارە ئەو ئاوە بەکاربهێنرێتەوە لەوانەیە ئەوە بۆ دەست شۆردن بێت، نازانم لەبەرئەوە ئاو لایەنێکی زۆر گرنگە دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەوە ڕیستۆرانتێکم دروست کرد بە ناوی ماڵی ئاو ئەگەر بمتوانیایە ماڵی ئاو بکەم بەڕیستۆرانتێکی نا کاربۆنی وە هیچ گازێکم تێدا بەکارنەهێنایە، ئەوە زۆر خۆش دەبوو دەتوانم ئەوە بکەم ئەم ڕیستۆرانتە تۆزێک شێوەی لە خانوی ئەکۆرن دەچێت هەمان کورسی، هەمان مێزەکان هەموو ئینگلیزەکان بەشێوەیەکی زۆر کەم هاوڕێی ژینگەن بەڵام ئەمە ڕیستۆرانتێکی کارەباییە هەموو شتەکانی کارەباییە، ڕیستۆرانت و چێشتخانەکە ئەوە ئیش دەکات بە کارۆ ئاوی کەواتە، من تەواو بوم لە هەواوە بۆ ئاو ئێستا ئەوەی گرنگە تێگەشتنە لەم ژوورە فێنک دەکرێتەوە بە ئاو، گەرم دەکرێت بە ئاو ئاوەکەی خۆی دەپاڵێوێت ووزەکەی بە ئاوە ئەوە بەتەواوی خانوی ئاویە سیستەمی هەواگۆڕکێی لە ناو خۆیدایە لە هەوای پیس خۆی ڕزگار دەکات لەبەرەئوەی هەستم کرد لەوێدا کارکردنێکی زۆر هەیە ئەمە بەشێوەیەکی بنچینەیی سیستەمی هەواگۆڕکێیە پلەی گەرماکەیم بە نۆکەندێکدا بردۆتە دەرەوە میکانیکی ئاڵوگۆڕی گەرمیەکە بە هۆی ترومپایەکەوە دەبێت ئەوەش بە هۆی ئەم چارۆکە سەرنج ڕاکێشانەی سەقفەکەوە دەخولێتەوە دەخولێتەوە، زۆر بەنەرمی دەکەوێتە سەر خەڵکی لە ناو ڕیستۆرانتەکەدا فێنکیان دەکاتەوە، یان گەرمیان دەکاتەوە، ئەوەی پێویست بێت دەیکات ئەمە دار چناری ئینگلیزیە کە بەناو هەوادا بڵاو دەبێتەوە بە هێواشی دەجوڵێتەوە تەوژمی هەواکەی بە ناو ژوورەکەدا دەڕوات زۆر پێش کەوتوە، بە بێ هەواگۆڕکێ، من حەزم لەوەیە لە نۆکەندەکەدا، تەنها لەدەرەوەی ڕیستۆرانتەکە سەدان مەتر لە بۆری پێچاوپێچ هەیە ئەمە پلەی گەرمای نۆکەندەکە وەردەگریت ئەوە دەخولێتەوە لە ناو ئەم چوار پلەیەی ئاڵوگۆڕی گەرمیەدا هیچ بیرۆکەیەکم نیە دەربارەی ئەوەی کە ئەوە چۆن ئیش دەکات، بەڵام پارەیەکی زۆرم تێدا سەرف کردوە پێکەنین شتێکی خۆش ئەوەیە کە یەکێک لەو چێشت لێنەرانەی کە لەو ڕیستۆرانتە ئیش دەکات لەوێ لە ناو بەلەمێکدا دەژی، ئەوە ژوورێکە کە خۆی ووزە ی خۆی دروست دەکات هەموو میوەکانی تێدا گەورە کردوە، ئەوە زۆر سەرنج ڕاکێشە ئەم ڕیستۆرانتانە لە خۆیانەوە ناو نەنراون ماڵی ئەکۆرن بەشەکانی پێک هاتوە لە دار، ماڵی ئاو بەشەکانی پێک هاتوە لە ئاو بیرم دەکردەوە دەست بکەم بە دروستکردنی پێنج ڕیستۆرانت لە پێنج بنکە بۆ کاری تایبەتی پزیشکی چینی ئاو و دارم بەدەست هێناوە، تەنها ئاگرم ماوە پێویستم بەوە بوو کانزام دەست بکەوێت لە زەویەکەوە کەواتە بۆ بەدەست هێنانی ئەوە دەبێت سەیری بۆشاییەکەت بکەیت باشە، کەواتە ئەمە پرۆژەی داهاتومە پێنج هەفتە دواتر منداڵەکەم، زۆر بەخراپی بریندار بوو خەڵکی سۆپەرمارکێتەکان بەشێوەیەکی بنچینەیی، ڕیستۆرانتەکان تەنها کاریگەرییان لەسەر خەڵک هەیە، ئەوانەی باوەڕیان وایە کە هەرچۆنێ بێت بەردەوام بێت چیم پێویست بوو بۆ ئەوەی خواردنەکە بکەمە دەرەوە تا مەودایەکی بێسنور لە خەڵکی دووربکەوێتەوە کەواتە خەڵک، مانای ئەوەیە زۆرینەیان چینی کرێکارانن یان لەوانەیە ئەو خەڵکانە بن کە باوەڕیان بە هاوکاری کردنی یەکتر هەیە ئەمە پڕۆژەیەکی کۆمەڵایەتیە هاوکاری کردنی سۆپەرمارکێتەکان قازانج نەویستە لە ڕاستیدا ئەوە دەربارەی لێک ترازانی کۆمەڵایەتیە لە نێوان خواردن و کۆمەڵگاکاندا لە ناوچە خاوەن شارستانیەتەکاندا پەیوەندیان بە جوتیارە لادێیەکانەوە پەیوەندیان بە کۆمەڵگاکان لە لەندەن بۆ جوتیارە لادێیەکان بەڕاستی گرنگە کەواتە، من بەرهەم هێنەری پەتاتەکانم، بەرهەم هێنەری شیرم بەرهەم هێنەری کەوەر و قەڕنابیتم... هەموو شتە گرنگەکان خشتەکانم دەپاراست، زەویەکانم دەپاراست قەدەکانم دەپاراست، سەلاجەکانم بەکاردەهێنا بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی هەندێکیان هەندێکیانم بەکاردەهێنایەوە لە فرۆشگاکاندا، هەندێکیانم بەکاردەهێنایەوە لە عەرەبانەی خواردنەکاندا مەبەستم ئەوەیە، هەموو شتەکان دۆستی ژینگەن بە شێوەیەکی گەورە لە ڕاستیدا، هەوڵ دەدەم، واتە بەنیازم ئەمە دروست بکەم زۆرترین سۆپەرمارکێتی دۆستی ژینگەیی لە جیهاندا کە ڕێژەی بە فیڕۆدانی خۆراک تیایدا سفر بێت تا ئێستا کەس ئەوەی نەکردوە لە ڕاستیدا، سینسیبری، ئەگەر سەیرتان کردبێت بابڕۆین، هەوڵی بۆ دەدەین بە نیازم پێش ئێوە بگەمە ئەوێ کەواتە سروشت پاشەڕۆ و شتی زیادە دروست ناکات پاشەڕۆیەکی دیاریکراوی نیە هەموو شتێک لە سروشتدا بەکاردەهێنرێت لە سوڕێکی بەردەوامی داخراودا لەگەڵ بەفیڕۆدان کە کۆتایی سەرەتایە ئەو شتەش بوە هۆی سەرقاڵ کردنی من بۆ ماوەیەک ئەوە دەستەواژەیەکی گرنگە بۆ تێگەشتن ئەگەر ئێمە هەلنەستین وە جیاوازیەک دروست نەکەین وە بیر لە خواردنێک نەکەینەوە کە دۆستی ژینگە بێت وە بیر نەکەینەوە لە سروشتێک کە دۆستی ژینگە بێت ئەو کاتە لەوانەیە شکست بهێنین بەڵام، من ویستم نیشانی ئێوەی بدەم ئەگەر زیاتر هەست بە لێپرسراوێتی بکەین دەتوانین ئەو کارە ئەنجام بدەین کۆمپانیاکانی دۆستی ژینگە دەتوانن ئەوە بکەن ئەوان لێرەن، دەتوانن بیبینن هەتا ئێستا سێ جار کردومە کەمێک ماوە بۆ ئەوەی زیاتر هەنگاو بنێم بیرۆکەکە کۆرپەییە واهەست دەکەم ئەوە گرنگ بێت هەست دەکەم ئەگەر ئێمە ئەمانە کەم بکەینەوە، دووبارە بەکارهێنان، ڕەت کردنەوە لەگەڵ بەکارهێنانەو...بە تەواوەتی لە کۆتایی دا دووبارە بەکارهێنانەوە، دواهەمین خاڵە کە من دەمەوێت نیشانتانی بدەم بەڵام ئەوە چوار ڕێگەیە نەک سێ ڕێگە دواتر وا هەست دەکەم لەسەر ئەم کارە بەردەوام دەبین کەواتە ئەم سیانە بەس نین... بیرۆکەکانیان هەست دەکەم ژمارەیەکی زۆر کێشە و گرفت ڕوبەڕویان دەبێتەوە بەڵام لەگەڵ یارمەتی، دڵنیام ڕێگا چارەسەرەکان دەدۆزینەوە هیوادارم هەمووتان بەشدار بن زۆر سوپاس، چەپڵە