0:00:01.000,0:00:04.000 ڕیستۆرانتەکان و پیشەسازی خۆراک بە گشتی 0:00:04.000,0:00:06.000 سەرچاوەی زۆرینەی پاشماوەکانی پیشەسازین 0:00:06.000,0:00:08.000 لە جیهاندا 0:00:08.000,0:00:11.000 بۆ هەموو گەرمۆکەیەکی خواردن کە ئەمڕۆ ئێمە لە بەریتانیادا لە ناوی دەبەین 0:00:11.000,0:00:13.000 دەبێت دە گەرمۆکەی بۆ بەرهەم بهێنین 0:00:13.000,0:00:15.000 ئەوەش زۆرە 0:00:15.000,0:00:17.000 من دەمەوێت شتێکی سادە بکەین 0:00:17.000,0:00:19.000 بۆ گفتوگۆ 0:00:19.000,0:00:21.000 ئەمڕۆ لە بازاڕ لە ناو جوتیارەکاندا ئەمەم دۆزیەوە 0:00:21.000,0:00:24.000 ئەگەر هەر کەسێک ویستی ئەوە بباتەوە بۆ ماڵەوە بۆ ئەوەی دواتر بخورێت، ئێوە بەوە زۆر دڵخۆش دەبن 0:00:24.000,0:00:26.000 پەتاتە سادەکە 0:00:26.000,0:00:28.000 کاتێکی زۆرم بەسەربرد بۆ ئامادەکردنی ئەمە، کە ماوەی بیست و پێنج ساڵ بوو 0:00:28.000,0:00:30.000 ئەوە زۆر خۆش بەڕێوە دەچێت 0:00:30.000,0:00:33.000 ئەوە هەشت شێوەی جیاوازی هەیە لە تەمەنیدا 0:00:33.000,0:00:36.000 یەکەمیان، دەچێندرێت، و وزەیان دەوێت 0:00:36.000,0:00:39.000 گەورە دەبن و گەشە دەکەن 0:00:39.000,0:00:41.000 پاشان بەرهەمەکە بەدەست دێت 0:00:41.000,0:00:43.000 دوای ئەوە دابەش بوون و 0:00:43.000,0:00:45.000 بڵاو دەکرێنەوە و مشتەریەکیان بۆ پەیدا دەبێت 0:00:45.000,0:00:47.000 پاشان کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکرێت 0:00:47.000,0:00:49.000 دوای هەموو ئەمانەش بە دەستی من گەیشتن 0:00:49.000,0:00:51.000 پێشەکی خەڵک بە دەستی دێنن، ئامادەی دەکەن 0:00:51.000,0:00:54.000 پاشان لە ناوی دەبەن.. هیوادارم چێژیان لێوەرگرتبێت 0:00:54.000,0:00:56.000 دواهەمین قۆناغ بە شێوەیەکی بنچینەیی بە فیڕۆدانیەتی 0:00:56.000,0:00:59.000 ئەمە ئەو شتەیە کە زۆربەی کەسەکان خۆیانی لێ گێل دەکەن 0:00:59.000,0:01:01.000 جۆری جیاوازمان هەیە لە بەفیڕۆدان 0:01:01.000,0:01:04.000 بەفیڕۆدانی کات، بە فیڕۆدانی زەوی و زار، بەفیڕۆدانی ووزە 0:01:04.000,0:01:06.000 بە فیڕۆدانی پاشەڕۆ 0:01:06.000,0:01:08.000 هەموو ئەو ئیشانەی کە کارم تێدا کردون 0:01:08.000,0:01:10.000 لەماوەی پێنج ساڵی ڕابردودا 0:01:10.000,0:01:13.000 هەوڵ دەدەم بۆ کەمکردنەوەی هەر یەکێک لەم بەشانە 0:01:13.000,0:01:16.000 باشە، ئێوە پرسیار دەکەن ئایا شێوەی چی ڕیستۆرانتێک گونجاوە 0:01:16.000,0:01:18.000 بەشێوەیەکی بنچینەیی هەموو ڕێستۆرانتەکان لە یەکتر دەچن 0:01:18.000,0:01:20.000 ئەمە ڕیستۆرانت (ئەکەرۆن هاوس)ە 0:01:20.000,0:01:22.000 پێشەوە و دواوە 0:01:22.000,0:01:25.000 ڕێگەم بدەن کەمێک بیرۆکەتان نیشان بدەم 0:01:25.000,0:01:27.000 زەویەکە: گونجاوەو توانای بەکارهێنانەوەی هەیە 0:01:27.000,0:01:30.000 کورسیەکان: بەکاردەهێنرێت و توانای بەکارهێنانەوەی هەیە 0:01:30.000,0:01:32.000 مێزەکان: هی لیژنەی دارستانن 0:01:32.000,0:01:34.000 ئەمە داری لیژنەی دارستانی نەرویجە 0:01:34.000,0:01:37.000 ئەم مێزە، گونجاو نەبوو بۆ دایکم 0:01:37.000,0:01:39.000 ئەو حەزی لە دانیشتن نەبوو لەسەر ئەوە 0:01:39.000,0:01:42.000 بۆیە ڕۆشت ئەم سەرینانەی بۆ من کڕی لە بازاڕێکی ناوخۆیی کە شتی بەکارهێنراوی تێدا دەفرۆشرایەوە 0:01:42.000,0:01:44.000 ئەوە ئیشێکی زۆر باش بوو 0:01:44.000,0:01:46.000 ڕقم لە بەفیڕۆدانە، بەتایبەتی دیوارەکان 0:01:46.000,0:01:49.000 ئەگەر ئەوانە ئیشێکیان پێناکرێت، خۆ دەتوانین ڕەفەیەکیان پێدا داکوتین، 0:01:49.000,0:01:52.000 ئەوە نیشاندانی بەرهەمەکانمە بە هەموو موشتەریەکان 0:01:52.000,0:01:54.000 هەموو ئیشەکە کار دەکات لەسەر ووزەی گونجاو 0:01:54.000,0:01:57.000 ئەمە بە هۆی باوە ئیش دەکات. هەموو ڕوناکیەکانی هی گڵۆپەکانی بەرەبەیان 0:01:57.000,0:01:59.000 وێنەی هەموو مادە کیمیاییە کەمەکان نیشان دەدات 0:01:59.000,0:02:01.000 ئەمەش زۆر گرنگە لە کاتێکدا تۆ هەموو کاتێک ئیش دەکەیت لە ژورەکەدا 0:02:01.000,0:02:03.000 تاقیکردنەوەیەکم لەگەڵ ئەمانەدا کرد... نازانم ئەگەر بتوانن ئەوە ببینن 0:02:03.000,0:02:05.000 بەڵام لەوێدا ڕوبەرێک هەیە کە بتوانیت کاری تێدا بکەیت 0:02:05.000,0:02:07.000 ئەوە پلاستیکێکی پۆلیمەرە 0:02:07.000,0:02:09.000 بیرم لەوە دەکردەوە لە ڕاستیدا دەمەوێت بیر لە سرووشت بکەمەوە، سروشت، سروشت 0:02:09.000,0:02:11.000 بەڵام بیرم کەوتەوە نەخێر، نەخێر، تاقیکردنەوە کیماییەکان 0:02:11.000,0:02:13.000 تاقیکردنەوە لەگەڵ پۆڵیمەرەکان 0:02:13.000,0:02:15.000 ئەمانە بۆ من باشترن؟ لەوانەیە وابێت 0:02:15.000,0:02:17.000 لێرەدا ئامێرێکی ئامادەکردنی قاوەی لێیە 0:02:17.000,0:02:20.000 لە ڕاستیدا شێوەی زۆر باشترە لە دانەیەکی تازە... لەوێدا شێوەیەکی جوانی وەرگرتوە 0:02:20.000,0:02:23.000 ئێستا بەکارهێنانەوە شتێکی پێویستە 0:02:23.000,0:02:25.000 ئێمە ئاوی خۆمان دەپاڵێوین 0:02:25.000,0:02:27.000 دەیانکەینە بوتڵەکانەوە، دەیانخەینە سەلاجەوە 0:02:27.000,0:02:29.000 پاشان ئەو بوتڵە بەکاردەهێنینەوە جارێکی تر و جارێکی تر جارێکی تر 0:02:29.000,0:02:31.000 ئەمانە چەند نمونەیەکی کەمن 0:02:31.000,0:02:33.000 ئەگەر بتوانن ئەم داری پڕتەقاڵە ببینن، لەڕاستیدا ئەوە چێندراوە لە ناو تایەی سەیارەدا 0:02:33.000,0:02:35.000 دەخولایەوە لە ناوەوە بۆ دەرەوە و دەبەسترایەوە بەیەکەوە 0:02:35.000,0:02:38.000 پەینم تێکرد ئێستا گەشە دەکات، ئەوە زۆر نایابە 0:02:38.000,0:02:40.000 ئەمە چێشتخانەکەیە، کە لە هەمان ژوردایە 0:02:40.000,0:02:42.000 بەشێوەیەکی بنچینەیی ئەو خواردنانەی تێدا دروست دەکرێت، دەکرێن بە لیستێک و دەدرێت بەخەڵک 0:02:42.000,0:02:44.000 بۆ ئەوەی بڕو قەبارەی خواردنەکە دیاری بکەن 0:02:44.000,0:02:46.000 کە ئەوان دەیانەوێت بەکاری بهێنن 0:02:46.000,0:02:48.000 بەڵکو زیاتر لەوەی کە من دایدەنێم لە قاپێکدا 0:02:48.000,0:02:51.000 ئەوان ڕێگەیان دەدرێت و یارمەتیان دەدرێت تاکو خۆیان بڕیار بدەن کەمیان دەوێت یان زۆر 0:02:51.000,0:02:54.000 باشە، ئەوە چێشتخانەیەکی بچوکە، نزیکەی پێنج مەتر چوار گۆشەیە 0:02:54.000,0:02:56.000 لە ڕۆژێکدا خزمەتگوزاری پێشکەشی دوو سەدو بیست کەس دەکات 0:02:56.000,0:02:58.000 ئینجا ئێمە بەیەکجاری زیادەڕەوی دروست دەکەین 0:02:58.000,0:03:00.000 ئەمە ژوری شتە زیادەکانە 0:03:00.000,0:03:02.000 ناتوانن ڕزگارتان بێت لە شتە زیادەکان 0:03:02.000,0:03:05.000 بەڵام ئەم چیرۆکە دەربارەی لابردنی ئەوە نیە، دەربارەی بچوک کردنەوەی ئەوەیە 0:03:05.000,0:03:08.000 لێرە، بەرهەم و سندوقەکانی منی لێیە 0:03:08.000,0:03:10.000 ئەوە خۆی لێ لانادرێت 0:03:10.000,0:03:13.000 زیادەی خواردنەکەم دادەنێم لە ناو ئەمەداو تاکو وشکی بکات، هەروەها وشکی دەکاتەوە و نەرمی دەکات 0:03:13.000,0:03:16.000 خواردنەکە دەخولێنێتەوە لەناو کەرەستە ناوخۆییەکەدا 0:03:16.000,0:03:18.000 کەدەتوانم هەڵیبگرم و پاشان وەک پەین بەکاری بهێنم 0:03:18.000,0:03:21.000 پەین دەکەمە ناو ئەم باخچەیەوە 0:03:21.000,0:03:24.000 هەموو خاکەکە دەتوانن ببینن لەوێدا کە بەشێوەیەکی بنچینەیی خواردنەکەی منن 0:03:24.000,0:03:26.000 کە دەستم کەوتوە لە لایەن ڕیستۆرانتەکەوە 0:03:26.000,0:03:28.000 ئەوانە گەشە دەکەن لە ناو ئەم حەوزانەدا، کە دروست کراون لە کارگەکانی بڕینی دار و درەخت 0:03:28.000,0:03:31.000 بەرمیلەکانی مەی و کۆمەڵێک شتی تر 0:03:31.000,0:03:33.000 سێ سندوقی زبڵدانی لێیە 0:03:33.000,0:03:35.000 کە حەفتا کیلۆ لە سەوزەی کاڵی زیادە دەگرێت لەیەک هەفتەدا 0:03:35.000,0:03:37.000 بەڕاستی باشە، پەینێکی بێوینە دروست دەبیت 0:03:37.000,0:03:39.000 هەروەها لەوێدا دوو سندوقی دروست کردنی پەینی لێیە لە ڕێگەی کرمەکانەوە 0:03:39.000,0:03:41.000 لە ڕاستیدا یەکێک لە سندوقەکان 0:03:41.000,0:03:43.000 زۆر گەورە بوو. کرمی زۆرم تیا دانابوو 0:03:43.000,0:03:45.000 هەوڵمدا خواردنی زیادەی وشکی تێبکەم 0:03:45.000,0:03:47.000 دامدەنا بۆ کرمەکان، دەمگوت، فەرمون نانی ئێوارەیە 0:03:47.000,0:03:49.000 ئەوە وەک خواردنی سەگ وابوو 0:03:49.000,0:03:51.000 هەموویانی کوشت 0:03:51.000,0:03:53.000 نازانم ژمارەی کرمەکان کە لەوێدا بوون چەندە 0:03:53.000,0:03:56.000 بەڵام وەک پێم وتن، چارەسەرێکی قورس ڕوبەڕویان بوویەوە 0:03:56.000,0:03:58.000 پێکەنین 0:03:58.000,0:04:01.000 ئەوەی لێرەدا دەیبینن سیستەمێکی ئاو پاڵاوتنە 0:04:01.000,0:04:03.000 ئەمە ئەو ئاوە وەردەگرێت کە لە ڕیستۆرانتەکەوە دێتە دەرەوە 0:04:03.000,0:04:06.000 دەڕوات بە ناو ئەم بەردانەدا، ئەمە زۆر بەباشی دەڕوات بەڕێوە 0:04:06.000,0:04:08.000 ئاوەکەیم دابەش کردوە بە ناو باخچەکەدا 0:04:08.000,0:04:10.000 لە کۆتایدا ویستم ئەوە بەکار بهێنمەوە، دووبارە ئەو ئاوە بەکاربهێنرێتەوە 0:04:10.000,0:04:12.000 لەوانەیە ئەوە بۆ دەست شۆردن بێت، نازانم 0:04:12.000,0:04:15.000 لەبەرئەوە ئاو لایەنێکی زۆر گرنگە 0:04:15.000,0:04:17.000 دەستم کرد بە بیرکردنەوە لەوە 0:04:17.000,0:04:20.000 ڕیستۆرانتێکم دروست کرد بە ناوی ماڵی ئاو 0:04:20.000,0:04:22.000 ئەگەر بمتوانیایە ماڵی ئاو بکەم بەڕیستۆرانتێکی نا کاربۆنی 0:04:22.000,0:04:25.000 وە هیچ گازێکم تێدا بەکارنەهێنایە، ئەوە زۆر خۆش دەبوو 0:04:25.000,0:04:27.000 دەتوانم ئەوە بکەم 0:04:27.000,0:04:29.000 ئەم ڕیستۆرانتە تۆزێک شێوەی لە خانوی ئەکۆرن دەچێت 0:04:29.000,0:04:31.000 هەمان کورسی، هەمان مێزەکان 0:04:31.000,0:04:34.000 هەموو ئینگلیزەکان بەشێوەیەکی زۆر کەم هاوڕێی ژینگەن 0:04:34.000,0:04:36.000 بەڵام ئەمە ڕیستۆرانتێکی کارەباییە 0:04:36.000,0:04:38.000 هەموو شتەکانی کارەباییە، ڕیستۆرانت و چێشتخانەکە 0:04:38.000,0:04:40.000 ئەوە ئیش دەکات بە کارۆ ئاوی 0:04:40.000,0:04:42.000 کەواتە، من تەواو بوم لە هەواوە بۆ ئاو 0:04:42.000,0:04:45.000 ئێستا ئەوەی گرنگە تێگەشتنە 0:04:45.000,0:04:47.000 لەم ژوورە 0:04:47.000,0:04:49.000 فێنک دەکرێتەوە بە ئاو، گەرم دەکرێت بە ئاو 0:04:49.000,0:04:51.000 ئاوەکەی خۆی دەپاڵێوێت 0:04:51.000,0:04:53.000 ووزەکەی بە ئاوە 0:04:53.000,0:04:55.000 ئەوە بەتەواوی خانوی ئاویە 0:04:55.000,0:04:57.000 سیستەمی هەواگۆڕکێی لە ناو خۆیدایە 0:04:57.000,0:04:59.000 لە هەوای پیس خۆی ڕزگار دەکات 0:04:59.000,0:05:01.000 لەبەرەئوەی هەستم کرد لەوێدا کارکردنێکی زۆر هەیە 0:05:01.000,0:05:03.000 ئەمە بەشێوەیەکی بنچینەیی سیستەمی هەواگۆڕکێیە 0:05:03.000,0:05:05.000 پلەی گەرماکەیم بە نۆکەندێکدا بردۆتە دەرەوە 0:05:05.000,0:05:07.000 میکانیکی ئاڵوگۆڕی گەرمیەکە بە هۆی ترومپایەکەوە دەبێت 0:05:07.000,0:05:09.000 ئەوەش بە هۆی ئەم چارۆکە سەرنج ڕاکێشانەی سەقفەکەوە دەخولێتەوە 0:05:09.000,0:05:12.000 دەخولێتەوە، زۆر بەنەرمی دەکەوێتە سەر خەڵکی لە ناو ڕیستۆرانتەکەدا 0:05:12.000,0:05:15.000 فێنکیان دەکاتەوە، یان گەرمیان دەکاتەوە، ئەوەی پێویست بێت دەیکات 0:05:15.000,0:05:17.000 ئەمە دار چناری ئینگلیزیە کە بەناو هەوادا بڵاو دەبێتەوە 0:05:17.000,0:05:19.000 بە هێواشی دەجوڵێتەوە 0:05:19.000,0:05:21.000 تەوژمی هەواکەی بە ناو ژوورەکەدا دەڕوات 0:05:21.000,0:05:24.000 زۆر پێش کەوتوە، بە بێ هەواگۆڕکێ، من حەزم لەوەیە 0:05:24.000,0:05:26.000 لە نۆکەندەکەدا، تەنها لەدەرەوەی ڕیستۆرانتەکە 0:05:26.000,0:05:28.000 سەدان مەتر لە بۆری پێچاوپێچ هەیە 0:05:28.000,0:05:30.000 ئەمە پلەی گەرمای نۆکەندەکە وەردەگریت 0:05:30.000,0:05:33.000 ئەوە دەخولێتەوە لە ناو ئەم چوار پلەیەی ئاڵوگۆڕی گەرمیەدا 0:05:33.000,0:05:36.000 هیچ بیرۆکەیەکم نیە دەربارەی ئەوەی کە ئەوە چۆن ئیش دەکات، بەڵام پارەیەکی زۆرم تێدا سەرف کردوە 0:05:36.000,0:05:38.000 پێکەنین 0:05:38.000,0:05:40.000 شتێکی خۆش ئەوەیە کە یەکێک لەو چێشت لێنەرانەی کە لەو ڕیستۆرانتە ئیش دەکات لەوێ 0:05:40.000,0:05:43.000 لە ناو بەلەمێکدا دەژی، ئەوە ژوورێکە کە خۆی ووزە ی خۆی دروست دەکات 0:05:43.000,0:05:46.000 هەموو میوەکانی تێدا گەورە کردوە، ئەوە زۆر سەرنج ڕاکێشە 0:05:46.000,0:05:48.000 ئەم ڕیستۆرانتانە لە خۆیانەوە ناو نەنراون 0:05:48.000,0:05:51.000 ماڵی ئەکۆرن بەشەکانی پێک هاتوە لە دار، ماڵی ئاو بەشەکانی پێک هاتوە لە ئاو 0:05:51.000,0:05:54.000 بیرم دەکردەوە دەست بکەم بە دروستکردنی 0:05:54.000,0:05:56.000 پێنج ڕیستۆرانت 0:05:56.000,0:06:00.000 لە پێنج بنکە بۆ کاری تایبەتی پزیشکی چینی 0:06:00.000,0:06:03.000 ئاو و دارم بەدەست هێناوە، تەنها ئاگرم ماوە 0:06:03.000,0:06:05.000 پێویستم بەوە بوو کانزام دەست بکەوێت لە زەویەکەوە 0:06:05.000,0:06:08.000 کەواتە بۆ بەدەست هێنانی ئەوە دەبێت سەیری بۆشاییەکەت بکەیت 0:06:08.000,0:06:10.000 باشە، کەواتە ئەمە پرۆژەی داهاتومە 0:06:10.000,0:06:12.000 پێنج هەفتە دواتر 0:06:12.000,0:06:15.000 منداڵەکەم، زۆر بەخراپی بریندار بوو 0:06:15.000,0:06:17.000 خەڵکی سۆپەرمارکێتەکان 0:06:17.000,0:06:19.000 بەشێوەیەکی بنچینەیی، ڕیستۆرانتەکان تەنها کاریگەرییان 0:06:19.000,0:06:21.000 لەسەر خەڵک هەیە، ئەوانەی باوەڕیان وایە کە هەرچۆنێ بێت بەردەوام بێت 0:06:21.000,0:06:23.000 چیم پێویست بوو بۆ ئەوەی خواردنەکە بکەمە دەرەوە 0:06:23.000,0:06:25.000 تا مەودایەکی بێسنور لە خەڵکی دووربکەوێتەوە 0:06:25.000,0:06:28.000 کەواتە خەڵک، مانای ئەوەیە زۆرینەیان چینی کرێکارانن 0:06:28.000,0:06:30.000 یان لەوانەیە ئەو خەڵکانە بن کە باوەڕیان بە هاوکاری کردنی یەکتر هەیە 0:06:30.000,0:06:32.000 ئەمە پڕۆژەیەکی کۆمەڵایەتیە 0:06:32.000,0:06:35.000 هاوکاری کردنی سۆپەرمارکێتەکان قازانج نەویستە 0:06:35.000,0:06:37.000 لە ڕاستیدا ئەوە دەربارەی لێک ترازانی کۆمەڵایەتیە 0:06:37.000,0:06:39.000 لە نێوان خواردن و کۆمەڵگاکاندا 0:06:39.000,0:06:41.000 لە ناوچە خاوەن شارستانیەتەکاندا 0:06:41.000,0:06:43.000 پەیوەندیان بە جوتیارە لادێیەکانەوە 0:06:43.000,0:06:45.000 پەیوەندیان بە کۆمەڵگاکان لە لەندەن بۆ جوتیارە لادێیەکان 0:06:45.000,0:06:47.000 بەڕاستی گرنگە 0:06:47.000,0:06:49.000 کەواتە، من بەرهەم هێنەری پەتاتەکانم، بەرهەم هێنەری شیرم 0:06:49.000,0:06:52.000 بەرهەم هێنەری کەوەر و قەڕنابیتم... هەموو شتە گرنگەکان 0:06:52.000,0:06:54.000 خشتەکانم دەپاراست، زەویەکانم دەپاراست 0:06:54.000,0:06:56.000 قەدەکانم دەپاراست، سەلاجەکانم بەکاردەهێنا بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی هەندێکیان 0:06:56.000,0:06:59.000 هەندێکیانم بەکاردەهێنایەوە لە فرۆشگاکاندا، هەندێکیانم بەکاردەهێنایەوە لە عەرەبانەی خواردنەکاندا 0:06:59.000,0:07:01.000 مەبەستم ئەوەیە، هەموو شتەکان دۆستی ژینگەن بە شێوەیەکی گەورە 0:07:01.000,0:07:03.000 لە ڕاستیدا، هەوڵ دەدەم، واتە بەنیازم ئەمە دروست بکەم 0:07:03.000,0:07:06.000 زۆرترین سۆپەرمارکێتی دۆستی ژینگەیی لە جیهاندا 0:07:06.000,0:07:08.000 کە ڕێژەی بە فیڕۆدانی خۆراک تیایدا سفر بێت 0:07:08.000,0:07:10.000 تا ئێستا کەس ئەوەی نەکردوە 0:07:10.000,0:07:12.000 لە ڕاستیدا، سینسیبری، ئەگەر سەیرتان کردبێت 0:07:12.000,0:07:14.000 بابڕۆین، هەوڵی بۆ دەدەین 0:07:14.000,0:07:16.000 بە نیازم پێش ئێوە بگەمە ئەوێ 0:07:16.000,0:07:19.000 کەواتە سروشت پاشەڕۆ و شتی زیادە دروست ناکات 0:07:19.000,0:07:21.000 پاشەڕۆیەکی دیاریکراوی نیە 0:07:21.000,0:07:24.000 هەموو شتێک لە سروشتدا بەکاردەهێنرێت لە سوڕێکی بەردەوامی داخراودا 0:07:24.000,0:07:27.000 لەگەڵ بەفیڕۆدان کە کۆتایی سەرەتایە 0:07:27.000,0:07:30.000 ئەو شتەش بوە هۆی سەرقاڵ کردنی من بۆ ماوەیەک 0:07:30.000,0:07:33.000 ئەوە دەستەواژەیەکی گرنگە بۆ تێگەشتن 0:07:33.000,0:07:35.000 ئەگەر ئێمە هەلنەستین 0:07:35.000,0:07:37.000 وە جیاوازیەک دروست نەکەین 0:07:37.000,0:07:40.000 وە بیر لە خواردنێک نەکەینەوە کە دۆستی ژینگە بێت 0:07:40.000,0:07:42.000 وە بیر نەکەینەوە لە سروشتێک کە دۆستی ژینگە بێت 0:07:42.000,0:07:44.000 ئەو کاتە لەوانەیە شکست بهێنین 0:07:44.000,0:07:46.000 بەڵام، من ویستم نیشانی ئێوەی بدەم 0:07:46.000,0:07:48.000 ئەگەر زیاتر هەست بە لێپرسراوێتی بکەین دەتوانین ئەو کارە ئەنجام بدەین 0:07:48.000,0:07:51.000 کۆمپانیاکانی دۆستی ژینگە دەتوانن ئەوە بکەن 0:07:51.000,0:07:54.000 ئەوان لێرەن، دەتوانن بیبینن هەتا ئێستا سێ جار کردومە 0:07:54.000,0:07:57.000 کەمێک ماوە بۆ ئەوەی زیاتر هەنگاو بنێم 0:07:57.000,0:07:59.000 بیرۆکەکە کۆرپەییە 0:07:59.000,0:08:01.000 واهەست دەکەم ئەوە گرنگ بێت 0:08:01.000,0:08:04.000 هەست دەکەم ئەگەر ئێمە ئەمانە کەم بکەینەوە، دووبارە بەکارهێنان، ڕەت کردنەوە 0:08:04.000,0:08:06.000 لەگەڵ بەکارهێنانەو...بە تەواوەتی لە کۆتایی دا 0:08:06.000,0:08:09.000 دووبارە بەکارهێنانەوە، دواهەمین خاڵە کە من دەمەوێت نیشانتانی بدەم 0:08:09.000,0:08:12.000 بەڵام ئەوە چوار ڕێگەیە نەک سێ ڕێگە 0:08:12.000,0:08:14.000 دواتر وا هەست دەکەم لەسەر ئەم کارە بەردەوام دەبین 0:08:14.000,0:08:17.000 کەواتە ئەم سیانە بەس نین... بیرۆکەکانیان 0:08:17.000,0:08:20.000 هەست دەکەم ژمارەیەکی زۆر کێشە و گرفت ڕوبەڕویان دەبێتەوە 0:08:20.000,0:08:23.000 بەڵام لەگەڵ یارمەتی، دڵنیام ڕێگا چارەسەرەکان دەدۆزینەوە 0:08:23.000,0:08:25.000 هیوادارم هەمووتان بەشدار بن 0:08:25.000,0:08:27.000 زۆر سوپاس، چەپڵە