شێرپەنجەی خوێن چییە؟ - دانیلۆ ئەلیگرا و دانیا باگیون
-
0:07 - 0:09سەرەڕای پێشکەوتنەکانی
دەرمان، شێرپەنجە هێشتا -
0:09 - 0:14یەکێکە لە ترسناکترین ئەو نەخۆشیانەی
کە تا ئێستا توانراوە دەستنیشان بکرێت. -
0:14 - 0:18ئەوەی وا دەکات کە چارەسەرەکەی زۆر
قورس بێت ئەوەیە کە یەک نەخۆشی نییە، -
0:18 - 0:24بەڵکو کۆمەڵێکەیەکی زیاتر لە ١٠٠ نەخۆشیە
کە لە چەند خانەیەکی جیاواز دا دەبن. -
0:24 - 0:26و جۆرێک لە شێرپەنجەش
جیاکاریەکی ناخۆشی -
0:26 - 0:30لەسەر منداڵان هەیە بە
بەراورد بە جۆرەکانی تر. -
0:30 - 0:32ئەویش شێرپەنجەی خوێنە،
-
0:32 - 0:36شێرپەنجەیەک کە لە
خانەکانی مۆخی ئێسکدا دۆزرایەوە. -
0:36 - 0:38خانەیەکی لەش کە
کەمێک لە خانەی ساوا، -
0:38 - 0:42گەشەنەسەندوو دەچێت بەڵام
لە توانایدا هەیە گەشە بكات. -
0:42 - 0:45زۆربەی خانەکانی لەش
تایبەتمەندن و دەبنە خانەی ئەندامەکانی، -
0:45 - 0:48وەک جگەر، مێشک، و دڵ.
-
0:48 - 0:49بەڵام لە هەندێک لە شانەکان،
-
0:49 - 0:53بە درێژایی گەشەسەندنیان دەتوانن بەردەوام
بن لە دابەشبوونیان بۆ خانەی نوێی لەش، -
0:53 - 0:57و زیاتر گەورەبوونیان بۆئەوەی
زۆرجار خانەی نوێ دروست بکات -
0:57 - 0:59و بەردەوام بێت لەگەڵ
پێویستیەکانی جەستە. -
0:59 - 1:02یەکێک لە نموونەکان
مۆخی ئێسکە، -
1:02 - 1:05کە تێیدا خانەکانی لەش جیادەبێتەوە
بۆ چەندین جۆری خانەی خوێن. -
1:05 - 1:07کە خانەکانی خڕۆکە سوورەکانی
خوێن لەخۆ دەگرێت، -
1:07 - 1:10کە ئۆکسجین لە سییەکانەوە لەگەڵ خۆیان
هەڵدەگرن بۆ هەموو شانەکان، پەڕەکانی خوێن، -
1:10 - 1:15بە پێوەلکانیان بە خوێنبەرەکان یارمەتی
وەستاندنی خوێن بەربوون دەدەن، -
1:15 - 1:16و خانەکانی خڕۆکە
سپیەکانی خوێن، -
1:16 - 1:20کە دەوری جەستە دەدەن بۆ لە ناو بردنی
داگیرکەرە زیانبەخشە شاراوەکان . -
1:20 - 1:22هەر چەند جارێک ،
-
1:22 - 1:25لە کاتی پرۆسەی خانەکانی
بنەڕەتی لەش هەلەیەک ڕووبدات -
1:25 - 1:29و لە DNA خانەکەدا
گۆڕانکاری زیانبەخش ڕووبدات. -
1:29 - 1:32خانەکان و DNA دەبێت
کە خۆی لە ناو ببات، -
1:32 - 1:35بەڵام هەندێ خانەی زیان بەرکەوتوو
ئەم ڕێکخستنە پشتگوێ دەخەن، -
1:35 - 1:39کۆنتڕۆڵی خۆیان لە دەست دەدەن، تەنانەت
ئەرکە سەرەکیەکانی خۆیان بیر نامێنیت . -
1:39 - 1:42ئەمانە ئەو شتانەن کە ئێمە وەک
خانە شێرپەنجەییەکان دەیاناسین. -
1:42 - 1:47هێشتاش ڕوون نییە کە بۆچی شێرپەنجەی
خوێن باوترین جۆری شێرپەنجەی منداڵییە، -
1:47 - 1:49بەڵام یەکێک لە
هۆکارە کان لەوانەیە -
1:49 - 1:53ئەوە بێت کە زۆرجار شێرپەنجەی خوێن دەبێتە
هۆی گۆڕینی تەنها یەک یان دوو DNA بەشدار، -
1:53 - 1:56لە کاتێکدا زۆربەی شێرپەنجەکان
پێویستیان بە زۆرێک لەوان هەیە، -
1:56 - 2:01کە ڕێگە بە شێرپەنجەی خوێن دەدات خێراتر
لە جۆرەکانی تری شێرپەنجە سەرهەڵبدات. -
2:01 - 2:04لەگەل ئەوەشدا، ئەو گۆڕانکاریانەی لە DNA
دا ڕوودەدەن دەتوانێت لە خانەکانی خڕۆکە -
2:04 - 2:07سپیەکانیشدا ڕووبدەن لە
کاتی گەشەکردنی کۆرپەلەدا، -
2:07 - 2:09کە مەترسی تووشبوونی بەزوویی
شێرپەنجەی خوێن زیاد دەکەن. -
2:09 - 2:13بەڵام زیاتر کاریگەری لەسەر منداڵان
دەبێت بە بەراورد بە شێرپەنجەکانی تر -
2:13 - 2:16بەگشتی هەرزەکاران زۆرینەی
نەخۆشەکانی شێرپەنجەی خوێن پێکدەهێنن. -
2:16 - 2:21هەر کە لوکیمیا دەست پێدەکات، خانە
تێکشکاوەکان لە ناو خوێن و مۆخی ئێسکدا -
2:21 - 2:24زیاد دەکەن تا هەموو بۆشایەکان
و سەرچاوەکان داگیر دەکەن . -
2:24 - 2:27کاتێک مۆخی ئێسک ناتوانێت
بەردەوام بێت لە بەرهەمهێنان -
2:27 - 2:29بڕی پێویستی خانە ئیشکەرەکان،
-
2:29 - 2:31خوێن کەم دەبێتەوە.
-
2:31 - 2:32نەبوونی خڕۆکە
سوورەکانی خوێن -
2:32 - 2:35واتای ئەوەیە کە ماسوولکەکان
ئۆکسجینی پێویستیان پێناگات، -
2:35 - 2:39ژمارەیەکی کەم لە پەڕەکانی خوێن
بەس نییە بۆ چاککردنەوەی برینەکان، -
2:39 - 2:43و بە لە ناوچوونی کاری خڕۆکە سپییەکانی
خوێن سیستەمی بەرگری لەش لاواز دەبێت، -
2:43 - 2:45مەترسی
تووشبوونەکان زیاد دەکات. -
2:45 - 2:47بۆ گەڕاندنەوەی
ئەرکی ئاسایی خوێن، -
2:47 - 2:50پێویستە خانە
شێرپەنجەیەکانی خوێن لە ناو ببرێن. -
2:50 - 2:52بەڵام لەبەر ئەوەی شێرپەنجەی
خوێن گرێیەکی ڕەق نییە، -
2:52 - 2:54ناتوانرێت بە
نەشتەرگەری لاببرێن. -
2:54 - 2:59لەبری ئەوە، خانەکان لە ناو لەشدا دەکوژرێن
بە بەکارهێنانی چارەسەرە جۆراوجۆرەکان -
2:59 - 3:00کە چارەسەری کیمیایی تێداییە،
-
3:00 - 3:05تێکەلەیەکە لە دەرمانەکان کە بە خێرایی
زۆربوونی خانەکان لە ناو دەبات. -
3:05 - 3:08بەداخەوە، ئەمە کاریگەری لاوەکی
هەیە لەسەر خانە تەندروستەکان، -
3:08 - 3:11وەک ئەوەی لە هەڵوەرینی
قژەکان دا هەیە یان ریخۆڵەکان. -
3:11 - 3:14و لە هەندێک حاڵەتدا، هەندێک
دۆسیە بۆ چارەسەر زۆر پێویستە -
3:14 - 3:17کە تێیدا هەموو خانەکانی
مۆخی ئێسک دەکوژن، -
3:17 - 3:19لە ناویشیان دا خانە
بنچینەییەکانی لەش. -
3:19 - 3:24کاتێک ئەمە ڕوودەدات، جەستە چیتر توانای
ئەوەی نیە خانەی نوێی خوێن دروست بکات. -
3:24 - 3:28خۆشبەختانە، یارمەتی دەرەوە دەتوانێت
لە شێوەی خانەی سەرەکیدا بێت -
3:28 - 3:30لە بەخشەرێکی مۆخی ئێسکەوە.
-
3:30 - 3:33هەر کە لە نەخۆشەکە دەچێندرێت،
-
3:33 - 3:36زۆر بە خێرایی خوێن و مۆخی
ئێسک دووبارە پڕ دەبنەوە . -
3:36 - 3:39هەرچەندە، چاندنی مۆخی
ئێسک پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە -
3:39 - 3:43پێویستی بە گونجاندنی دژەجینی
هەیە لە نێوان وەرگر و بەخشەر -
3:43 - 3:47بۆ پاراستنی خانە چێندراوەکان لە
هێرشی خانەکانی خودی نەخۆشەکە -
3:47 - 3:48وەک تەنی بیانی.
-
3:48 - 3:50جیاواز لە چاندنی خوێن،
-
3:50 - 3:52هەزاران جۆری HLA هەیە،
-
3:52 - 3:57و تەنانەت لەوانەیە خوشک و برا و خزم و
کەس و کاریش مۆخی ئێسکیان گونجاو نەبێت. -
3:57 - 4:00ئەگەر ئەمە ڕەوشەکەبێت، گەڕانەکە بە دوای
بەخشەر بۆ بنکەی زانیاری فراوان کراوە -
4:00 - 4:05کە زانیاری جینی ملیۆنان
بەخشەری مۆخی ئێسکی خۆبەخشی تیدایە. -
4:05 - 4:07تا بەخشەری زیاتر هەبێت،
-
4:07 - 4:12نەخۆشی زیاتر ڕزگاردەکرێن لە
ڕێگەی چاندنی سەرکەوتووانە -
4:12 - 4:17شێرپەنجەی خوێن لەوانەیە نەخۆشییەکی
ترسناک بێت بەڵام هیوا و هێز بوونی هەیە.
- Title:
- شێرپەنجەی خوێن چییە؟ - دانیلۆ ئەلیگرا و دانیا باگیون
- Description:
-
تەواوی وانەکە لەم بەستەرە ببینە: http://ed.ted.com/lessons/what-is-leukemia-danilo-allegra-and-dania-puggioni
خانەکانی لەش لەناو مۆخی ئێسکدا بۆ تەندروستیمان گرینگن چونکە پێویستن بۆ ئەوەی ببن بە خانەکانی خوێن کە پشتگیری لە لەشمان دەکەن و دەیپارێزن. بەڵام کە هەڵە لە گۆڕینی خانەکان رووبدات، ئەو گۆڕانکاریە زیانبەخشانە دەتوانن ببنە هۆی لە دەستدانی کۆنتڕۆڵی خانەکان بۆ دووبارە بوونەوەیان -- جۆرێکی شێرپەنجە بە شێرپەنجەی خوێن ( لوکیمیا )ناسراوە. دانیلۆ ئەلیگرا و دانیا باگیون چۆنییەتی ڕوودانی ڕوون دەکەنەوە و چۆن چارەسەری دیاریکراو هیوا بەو کەسانە دەدات کە تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.
وانەکە لەلایەن دانیلۆ ئەلیگرا و دانیا باگیون، وێنەی جوڵاو لەلایەن زێدم میدیا - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:33
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What is leukemia? - Danilo Allegra and Dania Puggioni | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for What is leukemia? - Danilo Allegra and Dania Puggioni | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for What is leukemia? - Danilo Allegra and Dania Puggioni | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for What is leukemia? - Danilo Allegra and Dania Puggioni | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for What is leukemia? - Danilo Allegra and Dania Puggioni | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for What is leukemia? - Danilo Allegra and Dania Puggioni | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for What is leukemia? - Danilo Allegra and Dania Puggioni | ||
zhila aziz edited Kurdish (Central) subtitles for What is leukemia? - Danilo Allegra and Dania Puggioni |