سەرەڕای پێشکەوتنەکانی دەرمان، شێرپەنجە هێشتا یەکێکە لە ترسناکترین ئەو نەخۆشیانەی کە تا ئێستا توانراوە دەستنیشان بکرێت. ئەوەی وا دەکات کە چارەسەرەکەی زۆر قورس بێت ئەوەیە کە یەک نەخۆشی نییە، بەڵکو کۆمەڵێکەیەکی زیاتر لە ١٠٠ نەخۆشیە کە لە چەند خانەیەکی جیاواز دا دەبن. و جۆرێک لە شێرپەنجەش جیاکاریەکی ناخۆشی لەسەر منداڵان هەیە بە بەراورد بە جۆرەکانی تر. ئەویش شێرپەنجەی خوێنە، شێرپەنجەیەک کە لە خانەکانی مۆخی ئێسکدا دۆزرایەوە. خانەیەکی لەش کە کەمێک لە خانەی ساوا، گەشەنەسەندوو دەچێت بەڵام لە توانایدا هەیە گەشە بكات. زۆربەی خانەکانی لەش تایبەتمەندن و دەبنە خانەی ئەندامەکانی، وەک جگەر، مێشک، و دڵ. بەڵام لە هەندێک لە شانەکان، بە درێژایی گەشەسەندنیان دەتوانن بەردەوام بن لە دابەشبوونیان بۆ خانەی نوێی لەش، و زیاتر گەورەبوونیان بۆئەوەی زۆرجار خانەی نوێ دروست بکات و بەردەوام بێت لەگەڵ پێویستیەکانی جەستە. یەکێک لە نموونەکان مۆخی ئێسکە، کە تێیدا خانەکانی لەش جیادەبێتەوە بۆ چەندین جۆری خانەی خوێن. کە خانەکانی خڕۆکە سوورەکانی خوێن لەخۆ دەگرێت، کە ئۆکسجین لە سییەکانەوە لەگەڵ خۆیان هەڵدەگرن بۆ هەموو شانەکان، پەڕەکانی خوێن، بە پێوەلکانیان بە خوێنبەرەکان یارمەتی وەستاندنی خوێن بەربوون دەدەن، و خانەکانی خڕۆکە سپیەکانی خوێن، کە دەوری جەستە دەدەن بۆ لە ناو بردنی داگیرکەرە زیانبەخشە شاراوەکان . هەر چەند جارێک ، لە کاتی پرۆسەی خانەکانی بنەڕەتی لەش هەلەیەک ڕووبدات و لە DNA خانەکەدا گۆڕانکاری زیانبەخش ڕووبدات. خانەکان و DNA دەبێت کە خۆی لە ناو ببات، بەڵام هەندێ خانەی زیان بەرکەوتوو ئەم ڕێکخستنە پشتگوێ دەخەن، کۆنتڕۆڵی خۆیان لە دەست دەدەن، تەنانەت ئەرکە سەرەکیەکانی خۆیان بیر نامێنیت . ئەمانە ئەو شتانەن کە ئێمە وەک خانە شێرپەنجەییەکان دەیاناسین. هێشتاش ڕوون نییە کە بۆچی شێرپەنجەی خوێن باوترین جۆری شێرپەنجەی منداڵییە، بەڵام یەکێک لە هۆکارە کان لەوانەیە ئەوە بێت کە زۆرجار شێرپەنجەی خوێن دەبێتە هۆی گۆڕینی تەنها یەک یان دوو DNA بەشدار، لە کاتێکدا زۆربەی شێرپەنجەکان پێویستیان بە زۆرێک لەوان هەیە، کە ڕێگە بە شێرپەنجەی خوێن دەدات خێراتر لە جۆرەکانی تری شێرپەنجە سەرهەڵبدات. لەگەل ئەوەشدا، ئەو گۆڕانکاریانەی لە DNA دا ڕوودەدەن دەتوانێت لە خانەکانی خڕۆکە سپیەکانیشدا ڕووبدەن لە کاتی گەشەکردنی کۆرپەلەدا، کە مەترسی تووشبوونی بەزوویی شێرپەنجەی خوێن زیاد دەکەن. بەڵام زیاتر کاریگەری لەسەر منداڵان دەبێت بە بەراورد بە شێرپەنجەکانی تر بەگشتی هەرزەکاران زۆرینەی نەخۆشەکانی شێرپەنجەی خوێن پێکدەهێنن. هەر کە لوکیمیا دەست پێدەکات، خانە تێکشکاوەکان لە ناو خوێن و مۆخی ئێسکدا زیاد دەکەن تا هەموو بۆشایەکان و سەرچاوەکان داگیر دەکەن . کاتێک مۆخی ئێسک ناتوانێت بەردەوام بێت لە بەرهەمهێنان بڕی پێویستی خانە ئیشکەرەکان، خوێن کەم دەبێتەوە. نەبوونی خڕۆکە سوورەکانی خوێن واتای ئەوەیە کە ماسوولکەکان ئۆکسجینی پێویستیان پێناگات، ژمارەیەکی کەم لە پەڕەکانی خوێن بەس نییە بۆ چاککردنەوەی برینەکان، و بە لە ناوچوونی کاری خڕۆکە سپییەکانی خوێن سیستەمی بەرگری لەش لاواز دەبێت، مەترسی تووشبوونەکان زیاد دەکات. بۆ گەڕاندنەوەی ئەرکی ئاسایی خوێن، پێویستە خانە شێرپەنجەیەکانی خوێن لە ناو ببرێن. بەڵام لەبەر ئەوەی شێرپەنجەی خوێن گرێیەکی ڕەق نییە، ناتوانرێت بە نەشتەرگەری لاببرێن. لەبری ئەوە، خانەکان لە ناو لەشدا دەکوژرێن بە بەکارهێنانی چارەسەرە جۆراوجۆرەکان کە چارەسەری کیمیایی تێداییە، تێکەلەیەکە لە دەرمانەکان کە بە خێرایی زۆربوونی خانەکان لە ناو دەبات. بەداخەوە، ئەمە کاریگەری لاوەکی هەیە لەسەر خانە تەندروستەکان، وەک ئەوەی لە هەڵوەرینی قژەکان دا هەیە یان ریخۆڵەکان. و لە هەندێک حاڵەتدا، هەندێک دۆسیە بۆ چارەسەر زۆر پێویستە کە تێیدا هەموو خانەکانی مۆخی ئێسک دەکوژن، لە ناویشیان دا خانە بنچینەییەکانی لەش. کاتێک ئەمە ڕوودەدات، جەستە چیتر توانای ئەوەی نیە خانەی نوێی خوێن دروست بکات. خۆشبەختانە، یارمەتی دەرەوە دەتوانێت لە شێوەی خانەی سەرەکیدا بێت لە بەخشەرێکی مۆخی ئێسکەوە. هەر کە لە نەخۆشەکە دەچێندرێت، زۆر بە خێرایی خوێن و مۆخی ئێسک دووبارە پڕ دەبنەوە . هەرچەندە، چاندنی مۆخی ئێسک پڕۆسەیەکی ئاڵۆزە پێویستی بە گونجاندنی دژەجینی هەیە لە نێوان وەرگر و بەخشەر بۆ پاراستنی خانە چێندراوەکان لە هێرشی خانەکانی خودی نەخۆشەکە وەک تەنی بیانی. جیاواز لە چاندنی خوێن، هەزاران جۆری HLA هەیە، و تەنانەت لەوانەیە خوشک و برا و خزم و کەس و کاریش مۆخی ئێسکیان گونجاو نەبێت. ئەگەر ئەمە ڕەوشەکەبێت، گەڕانەکە بە دوای بەخشەر بۆ بنکەی زانیاری فراوان کراوە کە زانیاری جینی ملیۆنان بەخشەری مۆخی ئێسکی خۆبەخشی تیدایە. تا بەخشەری زیاتر هەبێت، نەخۆشی زیاتر ڕزگاردەکرێن لە ڕێگەی چاندنی سەرکەوتووانە شێرپەنجەی خوێن لەوانەیە نەخۆشییەکی ترسناک بێت بەڵام هیوا و هێز بوونی هەیە.