ئەفسانەی کیوبد و سایکس. برێندن پێلسو
-
0:07 - 0:10سایکی بیریکردەوە: "جوانی نەفرەتە،
-
0:10 - 0:15کاتێک لە سەر گردێک لە
لایەن باوکییەوە دووردەخرێتەوە. -
0:15 - 0:19سایکی لە ڕووی جەستەییەوە
نایابانە دەئافرێنرێت -
0:19 - 0:25کە وەک دەرەکەوتنی تازەی
ڤینۆس خواوەندی جوانی سەیر دەکرا. -
0:25 - 0:31بەڵام داخوازیکارانی دەترسان نزیکی ببنەوە.
-
0:31 - 0:34کاتێک باوکی سایکی داوای ئامۆژگاری
لە خواوەند ئۆپۆڵۆ، خواوەندی -
0:34 - 0:37ڕووناکی، ژیری و پێشبینی دەکات.
-
0:37 - 0:41ئەپۆڵۆ دەڵێت باشتر وایە بۆ
گردێکی بەردین دوور بخرێتەوە -
0:41 - 0:47لەوێ شوو بە ئەهریمەنێکی
توندوتیژی شێوە مار دەکات. -
0:47 - 0:52لە سەر گردەکە، سایکی هەستی بە
بای شەماڵی ڕۆئاوا دەکات -
0:52 - 0:55بە وریایی بەرزی دەکاتەوە.
-
0:55 - 0:58لە بەردەم کۆشکێک دەیهێنێتە خوارەوە.
-
0:58 - 1:03دەنگێکی ون بە گوێی سایکی
دەڵێت: تۆ گەیشتیتە ماڵەوە. -
1:03 - 1:08ئەگەر بوێریت هەیە مێردەکەت
ببینیت، ئەو لە نوستنەکەیە. -
1:08 - 1:12سایکی دەڵێت، من بەشی خۆم بوێرم.
-
1:12 - 1:16ژووری نوستنەکە زۆر تاریک بوو،
نەیدەتوانی مێردەکەی ببینێت. -
1:16 - 1:19بەڵام هیچ بە مار ناچێت!
-
1:19 - 1:23پێستی نەرم دەبێت، دەنگ
و دەروونی ئارام دەبێت. -
1:23 - 1:25پرسیار دەکات: تۆ کێیت؟،
-
1:25 - 1:30لە وەڵامدا، مێردەکە دەڵێت، ئەمە پرسیارێکە
هەرگیز ناتوانێت وەڵامی بداتەوە. -
1:30 - 1:35ئەگەر سایکی ئەوی خۆشدەوێت،
پێویست ناکات بزانێت ئەو کێیە. -
1:35 - 1:39شەو دوای شەو سەردانی دەکات.
-
1:39 - 1:43دوای ماوەیەک، سایکی دووگیان دەبێت.
-
1:43 - 1:46دڵخۆش دەبێت، بەڵام پەشۆکاویشە.
-
1:46 - 1:51چۆن دەتوانێت منداڵێک لەگەڵ باوکێک
بەخێو بکات کە هەرگیز نەیبینیوە؟ -
1:51 - 1:57ئەو شەوە، فانۆسێک دەباتە
ئەو ژوورەی کە هاوسەرەکەی تێدا خەوتووە. -
1:57 - 2:00کاتێک دەزانێت هاوسەرەکەی خواوەند کیوبدە
-
2:00 - 2:03کە مرۆڤ و خواوەندەکان سەرشێتی یەکتر دەکات
-
2:03 - 2:06بە تیرەکانی.
-
2:06 - 2:12فانۆسەکەی لە دەست دەکەوێت
و کیوبد بە نەوتی فانۆسەکە دەسوتێت. -
2:12 - 2:16کیوبد دەڵێت لەو ڕۆژەوە سایکی
خۆشدەوێت کاتێک دایکە بەخیلەکەی، ڤینۆس، -
2:16 - 2:21داوا بە کیوبد دەکات بە تیرەکەی سایکی
تۆشی کێشە بکات و لە ڕێگەی لابدات. -
2:21 - 2:26بەڵام کاتێک سایکی دەبینێت، تیرەکە
لە بەرژەوەندی خۆی بەکار دەهێنێت. -
2:26 - 2:31ئەو بێئاگا بوو لەوەی کە مرۆڤ و خواوەندەکان
دەتوانن بە یەکسانی خۆشەویستی بکەن. -
2:31 - 2:36کاتێک شێوەی کیوبد ئاشکرا دەبێت
و دەزانێت هیچ هیوایەک نییە، -
2:36 - 2:41دەفڕێت و دوور دەکەوێتەوە.
-
2:41 - 2:45سایکی بێتاقەت دەبێت تا ڕۆژێک
دەنگە نەناسراوەکە دەگەڕێتەوە -
2:45 - 2:48و پێی ڕادەگەێنێت کە هەروا دەتوانن لەگەڵ
-
2:48 - 2:52کیوبد بژیت و وەک یەک یەکتریان خۆشبوێت.
-
2:52 - 2:55هاندەرێکی باش دەبێت، سایکی
گەشتێک دەکات تا کیوبد بدۆزێتەوە. -
2:55 - 3:01ڤینۆس ناڕازی دەبێت، بە سایکی
ڕادەگەێنێتبۆ ئەوەی لەگەڵ کیوبد بژیت -
3:01 - 3:06پێویستە زنجیرەیەک ئەرکی ئەستەم
جێبەجێ بکات. -
3:06 - 3:13یەکەم، پێویستە سایکی لە شەوێکدا، کۆمەڵێک
تۆوی درەختی جیاواز جیابکاتەوە. -
3:13 - 3:15لە کاتێکدا نزیک دەبێتەوە لە بێ هیوا یوون،
-
3:15 - 3:21مێرووەکان بەزەییان پێدا دێتەوە
و لە ئەرکەکەی یارمەتی دەدەن. -
3:21 - 3:23بە سەرکەوتوانە ئەرکی یەکەم جێبەجێ دەکات،
-
3:23 - 3:27پێویست بوو سایکی داوی
مەڕی زێڕین بۆ ڤینیس ببات، -
3:27 - 3:31ئەم جۆرە مەڕانە بە سەرشێتی
و ئازاردانی خەڵک ناسرا بوون، -
3:31 - 3:33بەڵام خواوەندی ڕووبارەکان،
شێوازی کۆکردنەوەی -
3:33 - 3:36ئەم جۆرە داوەی کە لە دڕکەکان
گیر دەبێت فێرە سایکی دەکات، -
3:36 - 3:39لەمەشیان سەرکەوتوو دەبێت.
-
3:39 - 3:42لە کۆتا ئەرکدا، دەبوایە
سایکس بچێتە جیهانی ژێرەوە -
3:42 - 3:46و پرۆسێرپینا، شاژنی مردووەکان، قایل بکات
-
3:46 - 3:50کە دڵۆپەیەک لە جوانی خۆی
بخاتە ناو بۆکسێک بۆ ڤینۆس. -
3:50 - 3:55جارێکیتریش دەنگە
نەناسراوەکە دێتە لای سایکی. -
3:55 - 4:00دەنگەکە بە سایکی دەڵێت نەختێک جۆ بۆ سەگی
پاسەوانی جیهانی ژێرەوە، سيربيرۆس، و. -
4:00 - 4:08پارە بۆ بەلەمەوان، شارۆن
ببات تا لە ڕوباری ستیکس بپەڕێتەوە. -
4:08 - 4:11دوا ئەنجامدانی کۆتا ئەرکی بە سەرکەوتووی،
-
4:11 - 4:16سیاکی دەگەڕێتەوە بۆ جیهانی زیندووان.
-
4:16 - 4:21لە بەرەدەم ماڵی ڤینۆس، سایکی
بۆکسەکەی پرۆسیرپینا دەکاتەوە، -
4:21 - 4:25بۆ ئەوەی بەشێکی بۆ خۆی ببات.
-
4:25 - 4:29بەڵام بۆکسەکە پڕ دەبێت لە خەوتن نەک جوانی،
-
4:29 - 4:32بۆیە، سایکی لە نیوەی
ڕێگە دەکەوێتە سەر زەوی. -
4:32 - 4:38برینەکانی کیوبد چاک دەبێتەوە و
بۆ لای خۆشەویستە خەوتووەکەی دەڕوات. -
4:38 - 4:41بە سایکی دەڵێت کە من شێت و گەمژە بووم.
-
4:41 - 4:44بوێری و چاونەترسی
لە ڕووبەڕو بوونەوەی مەترسی -
4:44 - 4:48دەیسەلمێنێت کە هەردووکیان هاوئاستن.
-
4:48 - 4:55کیوبد، ئەمبرۆسیا، خواردنەوەی خواوەندەکان
بە سایکی دەبەخشێت تا لەمەودوا نەمر بێت. -
4:55 - 4:59دواتر، کجەکەی سایکی لە دایک دەبێت،
-
4:59 - 5:01ناوی دەنێن پلێژەر،
-
5:01 - 5:06ئەو، کیوبد و سایکی کە
ناوەکەی بە مانایی روح دێت، -
5:06 - 5:10خۆشەویستی لە ژیانی خەڵکەکان ئاڵۆز دەکەن.
- Title:
- ئەفسانەی کیوبد و سایکس. برێندن پێلسو
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-myth-of-cupid-and-psyche-brendan-pelsueسایکی زۆر جوان دەبێت، وەک دەرکەوتنی خواوەندی جوانی، ڤینۆس، دەردەکەوێت. بەڵام عاشقەکانی دەترسان لێی نزیک ببنەوە، ئۆپۆڵۆش ئامۆژگاری باوکی دەکات تا بۆ سەر گردێکی بەردین دووری بخاتەوە. هەر لەوێش شوو بە ئەهریمەنێک لە شێوەی مار دەکات. بەڵام چیرۆکی سایکی بە شێوازێکیتر دەگۆڕێت. برێندن پێلسو باسی ئەفسانەی کیوبد و سایکی دەکات.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:32
halo fariq approved Kurdish subtitles for The myth of Cupid and Psyche - Brendan Pelsue | ||
halo fariq accepted Kurdish subtitles for The myth of Cupid and Psyche - Brendan Pelsue | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Cupid and Psyche - Brendan Pelsue | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Cupid and Psyche - Brendan Pelsue | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Cupid and Psyche - Brendan Pelsue | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for The myth of Cupid and Psyche - Brendan Pelsue | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The myth of Cupid and Psyche - Brendan Pelsue | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The myth of Cupid and Psyche - Brendan Pelsue |