سایکی بیریکردەوە: "جوانی نەفرەتە، کاتێک لە سەر گردێک لە لایەن باوکییەوە دووردەخرێتەوە. سایکی لە ڕووی جەستەییەوە نایابانە دەئافرێنرێت کە وەک دەرەکەوتنی تازەی ڤینۆس خواوەندی جوانی سەیر دەکرا. بەڵام داخوازیکارانی دەترسان نزیکی ببنەوە. کاتێک باوکی سایکی داوای ئامۆژگاری لە خواوەند ئۆپۆڵۆ، خواوەندی ڕووناکی، ژیری و پێشبینی دەکات. ئەپۆڵۆ دەڵێت باشتر وایە بۆ گردێکی بەردین دوور بخرێتەوە لەوێ شوو بە ئەهریمەنێکی توندوتیژی شێوە مار دەکات. لە سەر گردەکە، سایکی هەستی بە بای شەماڵی ڕۆئاوا دەکات بە وریایی بەرزی دەکاتەوە. لە بەردەم کۆشکێک دەیهێنێتە خوارەوە. دەنگێکی ون بە گوێی سایکی دەڵێت: تۆ گەیشتیتە ماڵەوە. ئەگەر بوێریت هەیە مێردەکەت ببینیت، ئەو لە نوستنەکەیە. سایکی دەڵێت، من بەشی خۆم بوێرم. ژووری نوستنەکە زۆر تاریک بوو، نەیدەتوانی مێردەکەی ببینێت. بەڵام هیچ بە مار ناچێت! پێستی نەرم دەبێت، دەنگ و دەروونی ئارام دەبێت. پرسیار دەکات: تۆ کێیت؟، لە وەڵامدا، مێردەکە دەڵێت، ئەمە پرسیارێکە هەرگیز ناتوانێت وەڵامی بداتەوە. ئەگەر سایکی ئەوی خۆشدەوێت، پێویست ناکات بزانێت ئەو کێیە. شەو دوای شەو سەردانی دەکات. دوای ماوەیەک، سایکی دووگیان دەبێت. دڵخۆش دەبێت، بەڵام پەشۆکاویشە. چۆن دەتوانێت منداڵێک لەگەڵ باوکێک بەخێو بکات کە هەرگیز نەیبینیوە؟ ئەو شەوە، فانۆسێک دەباتە ئەو ژوورەی کە هاوسەرەکەی تێدا خەوتووە. کاتێک دەزانێت هاوسەرەکەی خواوەند کیوبدە کە مرۆڤ و خواوەندەکان سەرشێتی یەکتر دەکات بە تیرەکانی. فانۆسەکەی لە دەست دەکەوێت و کیوبد بە نەوتی فانۆسەکە دەسوتێت. کیوبد دەڵێت لەو ڕۆژەوە سایکی خۆشدەوێت کاتێک دایکە بەخیلەکەی، ڤینۆس، داوا بە کیوبد دەکات بە تیرەکەی سایکی تۆشی کێشە بکات و لە ڕێگەی لابدات. بەڵام کاتێک سایکی دەبینێت، تیرەکە لە بەرژەوەندی خۆی بەکار دەهێنێت. ئەو بێئاگا بوو لەوەی کە مرۆڤ و خواوەندەکان دەتوانن بە یەکسانی خۆشەویستی بکەن. کاتێک شێوەی کیوبد ئاشکرا دەبێت و دەزانێت هیچ هیوایەک نییە، دەفڕێت و دوور دەکەوێتەوە. سایکی بێتاقەت دەبێت تا ڕۆژێک دەنگە نەناسراوەکە دەگەڕێتەوە و پێی ڕادەگەێنێت کە هەروا دەتوانن لەگەڵ کیوبد بژیت و وەک یەک یەکتریان خۆشبوێت. هاندەرێکی باش دەبێت، سایکی گەشتێک دەکات تا کیوبد بدۆزێتەوە. ڤینۆس ناڕازی دەبێت، بە سایکی ڕادەگەێنێتبۆ ئەوەی لەگەڵ کیوبد بژیت پێویستە زنجیرەیەک ئەرکی ئەستەم جێبەجێ بکات. یەکەم، پێویستە سایکی لە شەوێکدا، کۆمەڵێک تۆوی درەختی جیاواز جیابکاتەوە. لە کاتێکدا نزیک دەبێتەوە لە بێ هیوا یوون، مێرووەکان بەزەییان پێدا دێتەوە و لە ئەرکەکەی یارمەتی دەدەن. بە سەرکەوتوانە ئەرکی یەکەم جێبەجێ دەکات، پێویست بوو سایکی داوی مەڕی زێڕین بۆ ڤینیس ببات، ئەم جۆرە مەڕانە بە سەرشێتی و ئازاردانی خەڵک ناسرا بوون، بەڵام خواوەندی ڕووبارەکان، شێوازی کۆکردنەوەی ئەم جۆرە داوەی کە لە دڕکەکان گیر دەبێت فێرە سایکی دەکات، لەمەشیان سەرکەوتوو دەبێت. لە کۆتا ئەرکدا، دەبوایە سایکس بچێتە جیهانی ژێرەوە و پرۆسێرپینا، شاژنی مردووەکان، قایل بکات کە دڵۆپەیەک لە جوانی خۆی بخاتە ناو بۆکسێک بۆ ڤینۆس. جارێکیتریش دەنگە نەناسراوەکە دێتە لای سایکی. دەنگەکە بە سایکی دەڵێت نەختێک جۆ بۆ سەگی پاسەوانی جیهانی ژێرەوە، سيربيرۆس، و. پارە بۆ بەلەمەوان، شارۆن ببات تا لە ڕوباری ستیکس بپەڕێتەوە. دوا ئەنجامدانی کۆتا ئەرکی بە سەرکەوتووی، سیاکی دەگەڕێتەوە بۆ جیهانی زیندووان. لە بەرەدەم ماڵی ڤینۆس، سایکی بۆکسەکەی پرۆسیرپینا دەکاتەوە، بۆ ئەوەی بەشێکی بۆ خۆی ببات. بەڵام بۆکسەکە پڕ دەبێت لە خەوتن نەک جوانی، بۆیە، سایکی لە نیوەی ڕێگە دەکەوێتە سەر زەوی. برینەکانی کیوبد چاک دەبێتەوە و بۆ لای خۆشەویستە خەوتووەکەی دەڕوات. بە سایکی دەڵێت کە من شێت و گەمژە بووم. بوێری و چاونەترسی لە ڕووبەڕو بوونەوەی مەترسی دەیسەلمێنێت کە هەردووکیان هاوئاستن. کیوبد، ئەمبرۆسیا، خواردنەوەی خواوەندەکان بە سایکی دەبەخشێت تا لەمەودوا نەمر بێت. دواتر، کجەکەی سایکی لە دایک دەبێت، ناوی دەنێن پلێژەر، ئەو، کیوبد و سایکی کە ناوەکەی بە مانایی روح دێت، خۆشەویستی لە ژیانی خەڵکەکان ئاڵۆز دەکەن.