ستێڤن لێڤیت : باس لە کوشنی منداڵان دەکات بۆ ئۆتۆمبیلەکان
-
0:00 - 0:05ڕۆژێک لە ڕۆژان، نەخۆشیەکی ترسناک بوو بە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی منداڵان .
-
0:05 - 0:09لە ڕاستیدا ، لە ناو هەموو ئەو نەخۆشیانەی کە لەم ووڵاتەدا هەبوون
-
0:09 - 0:12خراپترینیان بوو و بووە هۆی مردنی زۆربەی مناڵان .
-
0:12 - 0:15لەو کاتەدا داهێنەر و زانایاکی بە توانا
-
0:15 - 0:18توانی چارەسەرێکی بەشی ( جزئی ) بۆ ئەم نەخۆشیە بدۆزێتەوە .
-
0:18 - 0:22بەڵام ئەم چارەسەرە یەکجاری نەبوو . وە لە دوای ئەوەش هێشتا چەندین منداڵ مردن .
-
0:22 - 0:25بەڵام بە دڵنیاییەوە بارودۆخەکە لە پیشتر باشتر بوو چونکە بوونی چارەسەرێک ئەگەر چی یەکجاریش نەبێت لە نەبوونی باشترە .
-
0:25 - 0:31یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم چارەسەرە ئەوە بوو کە زۆر هەرزان بوو
-
0:31 - 0:33، وە بەکارهێنانیشی ئاسان بوو .
-
0:33 - 0:36بەڵام گەورەترین کێشەی ئەم چارەسەرە ئەوە بوو کە نەدەتوانرا
-
0:36 - 0:40بۆ مناڵی زۆر بچووک یان منالی شیرەخۆر و مناڵی یەک ساڵ بەکاربهێنرێت .
-
0:40 - 0:42بۆیە لە دەرئەنجامی ئەمەدا و دوای چەند ساڵێکی کەم،
-
0:42 - 0:44زانایەکی تر کە ڕەنگە بە ئەندازەی
-
0:44 - 0:48زاناکەی یەکەم جار بە توانا نەبوبێت
-
0:48 - 0:50بەڵام بە پشت بەستن بە داهێنانەکەی زانای یەکەم
-
0:50 - 0:53توانی چارەسێکی تر بۆ ئەم نەخۆشیە بدۆزێتەوە.
-
0:53 - 0:56لایەنی باشی دووەم چارەسەر
-
0:56 - 1:00ئەوە بوو کە دەتوانرا بۆ مناڵی شیرە خۆر و مناڵی یەک سالیش بەکاربهێنرێت .
-
1:00 - 1:05بەڵام گرفتی ئەم چارەسەرەیان ئەوە بوو کە نرخەکەی زۆر گران بوو
-
1:05 - 1:06وە بەکارهێنانی زۆر قورس بوو .
-
1:06 - 1:10لەگەل ئەوەی کە دایک و باوکی مناڵەکان ئەوپەری هەوڵی خۆیان ئەدا تا بتوانن بە شێوەیەکی ڕاست و دروست بەکاری بهێنن,
-
1:10 - 1:14بەڵام زۆربەی زۆریان هەڵەیان ئەکرد لە بەکارهێنانی دا .
-
1:14 - 1:17لەبەر گرانی نرخ و قورسی بەکارهێنانی,
-
1:17 - 1:20تەنها بۆ منداڵی یەک ساڵ و خوار تەمەنی یەک سال یان بەکار دەهێنا.
-
1:20 - 1:23وە پاشان بەردەوام بوون لەسەر بەکارهێنانی
-
1:23 - 1:24ئەو چارەسەرەی کە هەبوو بۆ مندالی دوو ساڵ و بەرەو سەر .
-
1:24 - 1:26ئەم چارەسەر کردنە بەردەوام بوو بۆ ماوەیەکی زۆر و خەلکی دڵخۆشبوون .
-
1:26 - 1:29بەم شێوەیە خەڵکی دوو جۆر چارەسەریان لەبەر دەست دا بوو . هەتا
-
1:29 - 1:34ئەو کاتەی منداڵێک کە تازە تەمەنی بوو بوو بە ٢ سال بە هۆی ئەم نەخۆشیەوە مرد .
-
1:34 - 1:38دایکی منادلەکە بیری کردەوەو ووتی '' مندالەکەم تازە بوو بوو بە دوو سال
-
1:38 - 1:42و هەتا پێش ئەو تەمەنە من هەمیشە
-
1:42 - 1:47ئەم چارەسەرە گران و ئالۆزەم بەکاردەهێنا.
-
1:47 - 1:48پاشان کە منداڵەکە بوو بە دوو ساڵ دەستم کرد بە بەکارهێنانی
-
1:48 - 1:51چارەسەرە هەرزان و ئاسانەکە ، پێم سەیرە . ''
-
1:51 - 1:53دایکەکە بە هەمان شێوەی دایک و باوکەکانی تر پرسیاری ئەوەی لا دروست بوو
-
1:53 - 1:55'' چی ئەبوو ئەگەر نەم توانیایە هیچ شتێک بکەم
-
1:55 - 1:59بۆ نموونە بەردەوام بوون لەسەر بەکارهێنانی ئەو چارەسەرە گران و ئالۆزە . ''
-
1:59 - 2:02بە هەموو خەلکەکەی ووت
-
2:02 - 2:04'' چۆن ئەبێت شتێکی
-
2:04 - 2:07هەرزان و سادە هەمان کاریگەری
-
2:07 - 2:09شتێکی گران و ئالۆزی ( لە بەکارهێنان ) دا هەبێت ؟ ''
-
2:09 - 2:11خەڵکەکە بیریان کردەوەو وتیان '' راست دەکەیت
-
2:11 - 2:13ڕەنگە دوور کەوتنەوە لە بەکارهێنانی چارەسەرە گرانەکە و ڕوو کردنە
-
2:13 - 2:16بەکارهێنانی چارەسەرە هەرزان و سادەکە کارێکی هەڵە بێت .''
-
2:16 - 2:19حکومەت هەواڵەکەی بیست
-
2:19 - 2:22خەڵکەکە و حکومەت راستی قسەی ژنەکەیان دووپات کردەوەو حکومەت بڕیاری
-
2:22 - 2:24دا کە بەکارهێنانی چارەسەرە سادە و هەرزانەکە قەدەغە بکات
-
2:24 - 2:27و رێگە نەدەن کە هیچ کەس بۆ مناڵەکانی خۆی بەکاری بهێنێ .
-
2:27 - 2:29خەڵکەکە دڵخۆش و ڕزای بوون
-
2:29 - 2:32بۆ ماوەی چەند ساڵێک بارودۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو وە هەموو شتێ باش بوو .
-
2:32 - 2:37دواتر ئابووری ناسێکی پلە نزم کە خاوەنی جەند مناڵێک بوو
-
2:37 - 2:44چارەسەرە گران و ئاڵۆزەکەی بەکارهێنا .
-
2:44 - 2:46بەڵام دەربارەی چارەسەرە هەرزان و سادەکەش شتی ئەزانی
-
2:46 - 2:48و بیری لێئەکردەوە . بە نیسبەت ئەوەوە چارەسەرە گرانەکە
-
2:48 - 2:51زۆر کاریگەر نەبوو . بۆیە ووتی
-
2:51 - 2:54'' من دەربارەی زانست هیچ زانیاریم نیە بەڵام شتێک لەسەر داتاو زانیاری ئەزانم
-
2:54 - 2:56بۆیە ڕەنگە وا پێویست بکات سەیرێکی داتاکان بکەم
-
2:56 - 3:00و تەئکید بکەمەوە و بزانم کە ئایا ئەم رێگە چارە گران و ئالۆزە
-
3:00 - 3:03هەر بەڕاستی کاریگەری باشترە لە چارەسەرە هەرزان و سادەکە . ''
-
3:03 - 3:05شتێکی سەیر ڕوویدا کاتێک کە بەناو داتاکان دا دەگەڕا
-
3:05 - 3:08بۆی دەرکەوت کە شتەکە بەو شێوەیە نیە و
-
3:08 - 3:11چارەسەرە گران و ئاڵۆزەکە بە هیچ شێوەیەک باشتر نیە لە چارەسەرە هەرزانەکە
-
3:11 - 3:13هەر نەبێت بۆ ئەو منداڵانەی کە دوو ساڵ و بەرەوسەر بوون
-
3:13 - 3:16لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەرە هەرزانەکە کاریگەری نەبوو لەسەر ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە دوو ساڵ کەمتر بوو .
-
3:16 - 3:20بۆیە بە خێرایی چووە ناو خەڵک و ووتی
-
3:20 - 3:22'' من شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێشم بۆ دەرکەوتووە:
-
3:22 - 3:25وا دیارە ئێمە دەتوانین تەنها چارەسەرە هەرزانەکە بەکاربهێنین
-
3:25 - 3:28و بەو شێوەیە دەتوانین ساڵانە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پاشەکەوت بکەین
-
3:28 - 3:30و دەتوانین ئەو بڕە پارەیە لە کۆمەڵێک شتی تردا سەرف بکەین بۆ مندالەکانمان . ''
-
3:30 - 3:34دایک و باوکەکان زۆر دلتەنگ بوون و ووتیان
-
3:34 - 3:36'' ئەمە شتێکی ترسناکە، چۆن ئەگونجێت شتێکی سادەو هەرزان
-
3:36 - 3:40بە هەمان شێوەی شتێکی ئالۆز و گران باش بێت ؟ وە حکومەتیش زۆر تووڕە و دلگران بوو لەم هەواڵە .
-
3:40 - 3:43بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە بژێویان لەسەر چارەسەرە گرانەکە بوو
-
3:43 - 3:45زۆر تووڕە بوون چونکە ئەیان ووت
-
3:45 - 3:48'' ئێمە چۆن بتوانین کێبڕکێی شتێکی ئاوا زۆر هەرزان بکەین ؟
-
3:48 - 3:50بازاڕو ئیشەکەمان لەدەست ئەدەین .''
-
3:50 - 3:53خەڵک زۆر تووڕە بوون و بە ناوی ناخۆش بانگیان ئەکرد .
-
3:53 - 3:56ئابووری ناسەکە وای هەست ئەکرد کە ڕەنگە پێویست بێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ووڵات جێبهێلێت
-
3:56 - 4:00وهەندێک کەسی زیرەکتر
-
4:00 - 4:03و مێشک کراوە تر بدۆزێتەوە لە شوێنێک بە ناوی ئۆکسفۆرد
-
4:03 - 4:06و هەوڵ بدات چیرۆکەکەیان بۆ بگێڕێتەوە لەو شوێنەدا .
-
4:06 - 4:10بەهەر حاڵ، من وا لێرەم . ئەمە چیرۆكێکی خەیاڵی نیە
-
4:10 - 4:12بەڵکو چیرۆکیکی راستەقینەیە دەربارەی ئەمڕۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
-
4:12 - 4:15وە ئەو نەخۆشیەی باسی ئەکەم
-
4:15 - 4:18ئەوڕووداوانەی ئۆتۆمبێلە کە منداڵان تیایاندا دەبنە قوربانی .
-
4:18 - 4:24ڕێگە چارە هەرزانەکە بریتیە لە پشتێنی سەلامەتی وە ڕێگەچارە گرانەکەش
-
4:24 - 4:28واتە چارەسەرە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریەکە بریتیە لە شوێنی دانیشتن ( کوشن )ی سەیارەی تایبەت بە مندالان .
-
4:28 - 4:30ئەمڕۆ حەز دەکەم باسی
-
4:30 - 4:33هەندێک بەڵگە بکەم کە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی
-
4:33 - 4:35شوێنی دانیشتن ( کوشن )ی سەیارە هیچ سودێکی سەلمێندراوی راستەقینەی نیە
-
4:35 - 4:40بۆ منداڵی تەمەن دوو ساڵ و بەرەو سەر
-
4:40 - 4:45سەرەڕای ئەو هەوڵ و ماندوبون و ووزە زۆرەی
-
4:45 - 4:48کە تەرخان کراوە بە مەبەستی پەرەپێدان و فراوان کردنی یاساکان و وە
-
4:48 - 4:50هەول دان بۆ ئەوەی بەکارهێنانی قایشی سەلامەتی بۆ منداڵان لە ڕووی کۆمەلایەتیەوە
-
4:50 - 4:55بە کارێکی ناپەسەند سەیر بکرێت
-
4:55 - 4:56و چی وای کردوە کە ئەوەی من دەیڵێم راست دەربچێت ؟
-
4:56 - 4:59لە کۆتایی دا بە کورتی باس لە رێگە چارەی سێ هەم دەکەم
-
4:59 - 5:02کە بریتیە لە تەکنیکێک کە لەوانەیە باشتربێت لە هەموو ڕێگە چارەسەرەکانی تر لە بەر دەستمانن
-
5:02 - 5:05بەڵام ئەم ڕێگەیە تا ئێستا زۆر لە لایەن خەڵکەوە بەکار نەهاتووە
-
5:05 - 5:07لەبەر ئەوەی خەڵکی زیاتر ڕێگە چارەی کوشنەکەیان
-
5:07 - 5:10لا پەسەند و باشە.
-
5:10 - 5:13زۆر جار کە دەتەوێت لێکۆڵینەوە بکەیت لەسەر داتاکان
-
5:13 - 5:17لێکۆڵینەوەکە ڕوداو و چیرۆکی زۆر ئالۆزی تێ دەکەوێت بە شێوەیەک کە دەست کەوتنی ئەو شتەی مەبەستتە قورس ئەبێت .
-
5:17 - 5:20بەڵام ئەمە ڕوونادات کاتێک وورد دەبیتەوە لە پشتێنی سەلامەتی و بەراوردی دەکەیت بە کوشن .
-
5:20 - 5:22ویلایەتە یەکگرتووەکان داتای لەسەر هەموو
-
5:22 - 5:25ئەو روداوە کوشندانە کۆکردۆتەوە کە لە سالڵی ١٩٧٥ و بە دواوە روویان داوە .
-
5:25 - 5:28بۆیە هەموو ئەو روداوانەی کە تیایاندا بە لایەنی کەمەوە کەسێک دەبێتە قوربانی
-
5:28 - 5:30ئەمان زانیاریان لەسەر هەموو قوربانیەکان هەیە .
-
5:30 - 5:33بۆیە کاتێک سەیری داتاکان دەکەیت کە لە پێگەی ئیدارەی سەلامەتی گواستنەوەی هێلە نیشتمانیە گشتیەکان
-
5:33 - 5:35( National Highway Transportation Safety Administration )
بڵاو کراوەتەوە -
5:35 - 5:37و لێیان ورد دەبیتەوە دەبینیت کە تەنها کۆمەڵێک بەڵگەی
-
5:37 - 5:41زۆر کەم هەن لەسەر سوودی کوشن
-
5:41 - 5:44بۆ مندالی دوو ساڵ و بەرەو سەر .
-
5:44 - 5:48لێرە داتاکانمان لەبەردەستە، کە ئاماژە بەوە دەکات بە شێوەیەکی گشتی کەس کوشن بەکارناهێنیت
-
5:48 - 5:50بۆ مندالی تەمەن ٢-٦ سال و سەروی ٦ ساڵیش
-
5:50 - 5:56بۆیە ناتوانیت بەرورد بکەیت .
-
5:56 - 6:0029.3 % ی ئەو منداڵانەی بە پشتێنی سەلامەتی نابەسترێنەوە دەبنە قوربانی لەو روداوانەی کە تیایاندا کەسێک یان زیاتر دەمرێت.
-
6:00 - 6:05ڕێژەی % ١٨.٢ ی ئەو مندالانەی لەسەر کوشن دادەنرێن دەبنە قوربانی لە ڕوداوەکان دا .
-
6:05 - 6:07ئەو مندالانەی کە پشتێنی سەلامەتی بە تەواوی (ران و سنگ یان بگرێت ) بەکاردەهێنن رێژەی مردن تیایاندا دەگاتە % ١٩.٤
-
6:07 - 6:12بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە! ئەو منداڵانەی کە تەنها نیوەی پشتێنەکە بەکاردێنن و تەنها ڕانیان ئەبەستنەوە ن.
-
6:12 - 6:14بە ڕێژەی % ١٦.٧ دەمرن . بە پێی تیۆریەکە، بەکارهێنانی پشتێنی سەلامەتی
-
6:14 - 6:17تەنها بۆ بەستنەوەی ڕانەکان خراپترە لەوەی کە پشتێنەکە
-
6:17 - 6:18بە تەواوی بەکار بهێنرێت واتە ڕان و سنگ یش ببەستێتەوە. ئەمەش ئەوەمان بیر دەخاتەوە
-
6:18 - 6:20کاتێک کار لەسەر زانیاری سەرەتایی دەکەیت
-
6:20 - 6:23سەدان ژمارە و دەرئەنجامی سەرەتایی هاوشێوەو سەر لێتێکدەر دێنە ڕێت.
-
6:23 - 6:28بۆیە ئەوەی ئێمە دەیکەین تەنها پیشاندانی
-
6:28 - 6:31هەمان زانیاریە بەڵام بە شێوەی خشتەیەک بۆ ئەوەی ئاسانتر و ڕوونتر بێت .
-
6:31 - 6:34ستوونە زەردەکە نیشانەی کوشنە
-
6:34 - 6:38پرتەقالیەکە نیشانەی پشتێنی سەلامەتی ڕان و شانە و ستوونە سورەکە تەنها پشتێنی سەلامەتی ڕانە .
-
6:38 - 6:40هەتا ستونەکە بەرزتر
-
6:40 - 6:41بێت باشترە.
-
6:41 - 6:43ئەمە ئەو زانیاریانەیە کە کەمێک بەر لە ئێستا ئاماژەم پێدا .
-
6:43 - 6:46ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین کە بگەین بە بەرزترین ئەنجام .
-
6:46 - 6:50بۆ ئەوەی بتوانین کۆنترۆلی کۆمەڵێک شتی بنەڕەتی بکەین وەک ئاستی بەهێزی روداوەکە
-
6:50 - 6:54تەمەنی مندالەکە و زانینی ئەو کوشنەی تیای دانیشتووە
-
6:54 - 6:56کە هەموو ئەمانە لەو ٣ ستوونەی ناوەڕاستدا رون کراونەتەوە .
-
6:56 - 6:59وەک لە خشتەکەدا دیارە ، بەکارهێنانی پشتێنی سەلامەتی تەنها بۆ
-
6:59 - 7:01بەستنەوەو گرتنی ڕان خراپترە لەوەی کە بۆ بەستنەوەی شان و ڕان بەکاربهێنرێت .
-
7:01 - 7:03لە دوایین بەشی خشتەکەدا کۆمەلە ستوونێک
-
7:03 - 7:06هەن کەلە ڕێگەیانەوە کۆنتڕۆلی هەمو شتێک دەکرێت
-
7:06 - 7:08و دەتوانیت زانیاری لەسەر
-
7:08 - 7:11نزیکەی ٧٥،٥٠ تاکو ١٠٠ تایبەتمەندی جیاوازی روداوەکە دەست بکەوێت.
-
7:11 - 7:14ئەوەش دیارە کە کاتێک هەول ئەدرێت ژیانی قوربانیان رزگار بکرێت ، زیانە
-
7:14 - 7:18گیانیەکانی کوشن و پشتێنی سەلامەتی شان و ڕان هاوشێوەن .
-
7:18 - 7:22وە جیاوازیەکی زۆر کەم بەدی دەکرێت بەراورد بە پێوەرەکان
-
7:22 - 7:25کە ئەمەش شتێکی ئاسایی یە
-
7:25 - 7:27و لەهەموو شتێکدا ئەو جیاوازیانە هەیە.
-
7:27 - 7:30شتێکی زۆر سەرنچ ڕاکێش، ئەگەر سەیرێکی ئەو روداوانە بکەین کە تیایدا پێشی ئۆتۆمبێلەکە
-
7:30 - 7:33بەر شتێک یان رویەک دەکەوێت
-
7:33 - 7:37دەبینین کە کوشنەکان کەمێک باشترن .
-
7:37 - 7:39وە من وا هەست دەکەم کە ئەمە ڕێکەوت نیە .
-
7:39 - 7:40بۆ ئەوەی کوشنێکی باش و پەسەندکراوت هەىێت
-
7:40 - 7:43پێویستە لەو مەرجانە دەربچیت کە حکومەتی ناوەندی دایناوە
-
7:43 - 7:48کە بریتیە لە تاقیکردنەوەی پێشی ئۆتۆمبێلەکە بە کێشانی بە روویەک یان شتێک دا
-
7:48 - 7:50بەڵام کاتێک سەیری جۆرە جیاوازەکانی تری پێکدادان دەکەیت بۆ نموونە پێکدادا ن و بەرکەوتن لە دواوە ،
-
7:50 - 7:53دەرەکەویت کە کوشنەکان هیچ دەورێکی ئەوتۆیان نیە.
-
7:53 - 7:55وە پێم وایە لەبەر ئەوەیە
-
7:55 - 7:57کە کوشنەکان پێشتر ئامادە کراون بۆ تاقی کردنەوە
-
7:57 - 7:59ئەمەش هەمان ئەو شتەیە کە
-
7:59 - 8:03ئێمە لە خەلكی چاوەروان دەکەین.
-
8:03 - 8:04شتێکی تر کە لەوانەیە جێی مشتومر بێت ئەوەیە کە بڵیێت
-
8:04 - 8:06'' کوشنی سەیارەکان بە تێپەڕبونی کات زۆر باشتر بوون،
-
8:06 - 8:09بۆیە کاتێک سەیری ڕووداوەکانی
-
8:09 - 8:11ئەم ٣٠ سالەی دوایی ئەکەین
-
8:11 - 8:13هەست بەوە ناکەین . بەڵکو ئەوەی دیارە ئەوەیە
-
8:13 - 8:17کە لە راستیدا پشتێنی سەلامەتی زۆر لە
-
8:17 - 8:20کوشنەکان کاریگەرترن و پێشکەوتنی زیاتریان بەخۆوە بینیوە . ''
-
8:20 - 8:23ئەڵێن شتی وا مەحالە و ناگونجێت
-
8:23 - 8:25بەڵام ئەگەر پرسیار لە دایکان و باوکان بکەیت ئەوان پێیان وایە راستە.
-
8:25 - 8:28دەڵێن بەڵام کوشن زۆر لە
-
8:28 - 8:31پشتێنی سەلامەتی گرانترە
-
8:31 - 8:34و دروست کردنیشی لەو ئالۆزترە چۆن
-
8:34 - 8:36ئەگونجێت پشتێنی سەلامەتی لە کوشن باشتر بێت ؟
-
8:36 - 8:39ئەمەی خەڵک دەیڵین شتێکی مەنتیقیە بەڵام لەوە
-
8:39 - 8:42مەنتیقی تر ئەوەیە دیارە پشتێنی سەلامەتی باشترە ئەگینا
-
8:42 - 8:44حکومەت بە خەڵکی نەدەوت
-
8:44 - 8:46کە بەکاری بهێنن .
-
8:46 - 8:48بەڵام ئەو داوایەی حکومەت کە دەڵێت پشتێنی سەلامەتی بەکاربهێنرێت زۆر
-
8:48 - 8:50کاری پێناکرێت.
-
8:50 - 8:53لە بری ئەوە خەڵک کوشن بەکاردەهێنن لەسەر ئەساسی
-
8:53 - 8:56هەست و سۆزی دایک و باوکی ئەو منداڵانەی لە دوای
-
8:56 - 9:00تەمەنی ٢ سالی مردوون کە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی زۆر کار بە یاساکان نەکرێت
-
9:00 - 9:04زۆر ناچینە ناوەرۆکی بابەتەکەوە
-
9:04 - 9:06تەنها ئاماژە بە ئەو ئامارانە دەکەین.
-
9:06 - 9:11ئێوارەیەک کۆمەڵێک هاوڕێم بانگهێشت کرد بۆ نانی ئێوارە
-
9:11 - 9:14وە پرسیاری ئەوەم لێکردن بزانم چی بکەم باشە بۆ ئەوەی ئەو خاڵەی هەمە بیسەلمـێنم
-
9:14 - 9:18و ئامۆژگاری چیم دەکەن لەو بارەوە .
-
9:18 - 9:20ووتیان '' بۆ ناچیت هەندێک تێست بکەیت؟ '' منیش بۆچونەکەیانم بە دل بوو .
-
9:20 - 9:22دوای ئەوە هەوڵماندا کە چەند تێستێکی ئۆتۆمبێل بکەین .
-
9:22 - 9:27بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان کرد بە هەموو کۆمپانیاکانی
-
9:27 - 9:30تێستی ئۆتۆمىێل لە سەرانسەری وڵاتدا
-
9:30 - 9:32بەڵام هیچ کامیان ئامادە نەبوون کارەکەمان بۆ بکەن
-
9:32 - 9:36چونکە بە قسەکانیاندا دیار بوو لە شتێک دەترسان و دەیان ووت
-
9:36 - 9:38" هەموو سەرچاوەی کارەکەی ئێمە بریتیە لە بەرهەمهێنانی کوشن .
-
9:38 - 9:42ناتوانین سەرکەشی وا بکەین و تێستی کوشن بکەین و بەراوردی بکەین بە پشتێنی سەلامەتی . ''
-
9:42 - 9:46بەڵام لە کۆتایی دا کۆمپانیایەک ئامادەیی خۆی نیشاندا بەو مەرجەی
-
9:46 - 9:49ناوەکەی ئاشکرا نەکەین و دلخۆشی خۆیان دەربڕی لەو بارەوە
-
9:49 - 9:54و داوای بڕی ١٥٠٠ دۆلاریان کرد بۆ هەر کوشنێک کە لە تێستەکەدا زیانی پێ بگات.
-
9:54 - 9:56چووین بۆ بەفلۆ لە نیویۆرک
-
9:56 - 9:58و وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەو
-
9:58 - 10:00پەیکەرانە هی منداڵن وتایبەتن بە تێست
-
10:00 - 10:03وە لە چاوەروانی ئەوەدان لە تێستەکەدا بەکاربهێنرێن.
-
10:03 - 10:05ئەمەش دیمەنی چۆنێتی ئەنجامدانی تێستی پێکدادانەکەیە.
-
10:05 - 10:08لە تێستەکەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی بەکارناهێنرێت
-
10:08 - 10:11چونکە وەک دەزانن تێستێک ئەوە ناهێنێت سەیارەیەکی تەواوی بۆ تێکبشکێنرێت.
-
10:11 - 10:12وەک دیارە کوشنەکان و پشتێنی سەلامەتیەکانیش
-
10:12 - 10:14بەو قاعیدە ئاسنەوە جێگیر کراون.
-
10:14 - 10:16دەمویست سەیری ئەمە بکەن .
-
10:16 - 10:18وە پێم وایە ئەمە بەرچاو رونیەکتان دەەداتێ کە بۆچی دایکان و باوکان وا هەست دەکەن
-
10:18 - 10:20کوشن زۆرباش و کاریگەرە . سەیری ئەو منداڵەی سەر ئەو کووشنەی پێشەوە بکەن
-
10:20 - 10:23ئایا دلخۆش و باش دیار نیەو ئامادەی ؟
-
10:23 - 10:25هەموو شتێک نیە ؟ پاشان سەیری ئەو مندالەی دواوە بکەن
-
10:25 - 10:28وەک ئەوە وایە کە تەنانەت بەر لە روداوەکە بخنکێت.
-
10:28 - 10:31بروا کردن بەمە قورسە چونکە کاتێ سەیری مندالەکە دەکەیت
-
10:31 - 10:33زۆر باش دیارە و وا دیار نیە کێشەی هەبێت کاتی روداوەکە.
-
10:33 - 10:35ئێستا دیمەنی روداوەوەکە دەبینین
-
10:35 - 10:38کە تیایدا ئەو قاعیدەیە بە کوشنەکانی سەریەوە بەر دیوارێک دەکەوێت
-
10:38 - 10:41بە خێرایی ٣٠ میل لە کاتژمێرێک دا وسەیر بکەن بزانن چی رودەدات .
-
10:41 - 10:43با نیشانتان بەم چی رودەدات
-
10:43 - 10:46ئەو پەیکەرانە هی مندالی ٣ ساڵن
-
10:46 - 10:48ئەوەش دیمەنی کوشنەکەی پیشەوەیە سەرنجی ٢ شت بدەن
-
10:48 - 10:50سەرەتا سەرنج بدەن کە چۆن سەری مندالەکە بەرەو پێشەوە دەروات
-
10:50 - 10:52و بەر ئەژنۆکان دەکەوێت
-
10:52 - 10:57وە سەیر بکەن بزانن کوشنەکە چۆن لەجێی خۆی دەجولێت و پاش و پێش دەکات .
-
10:57 - 10:59کوشنەکە بە هەمو ئاراستەکاندا دەجولێت .
-
10:59 - 11:01پێویستە ٢ شت لەبەر چاو بگیرێت
-
11:01 - 11:04یەکەمیان ئەوەیە کە ئەم کوشنە کەسێک دایناوە
-
11:04 - 11:07کە ١٠٠٠ کوشنی داناوەو و تەواو شارەزای ئیشەکە بوەو زانیویەتی چۆن بیکات
-
11:07 - 11:08وە دەریش کەوتوە بەستنەوەی کوشنەکان بەو
-
11:08 - 11:11قاعیدەوە باشترین شێوازی چیگیرکردنی کوشنە .
-
11:11 - 11:14بونی ئەو پشتە تەختە ( فلات ) ە کاری جێگیر کردنی کوشنەکانی زۆر ئاسان کردوە
-
11:14 - 11:17وە دانانی کوشن بەو شێوەیە تەواو لە بەرژەوەندی کوشنەکەیەو زیاتر سودی کوشن دەر دەخات
-
11:17 - 11:20بۆیە ئەو مندالەی پێشەوە سەرکەوتوبوو بەو شێوازەی پێویست بو کارەکەی خۆی کرد
-
11:20 - 11:22بە پێی ستانداردەکانی حکومەت ئەگەر بتەوێت کوشنەکانت پەسەند بکرێن
-
11:22 - 11:24پێویستە کوشنەکان لە ١٠٠٠ خاڵ کەمتر
-
11:24 - 11:26بەدەست بهێنیت لە تێستەکەدا
-
11:26 - 11:30زۆر گرنگ نیە ئەگەر هەندێک زیاد و کەم هەبێت لە ژمارەکاندا
-
11:30 - 11:33وە ژمارەی بەدەسهاتوو لەم تێستەدا بریتیە لە ٤٥٠ خاڵ
-
11:33 - 11:35بۆیە دەتوانین بلێین ئەم کوشنە لە کووشنێکی ئاسایی زیاترە
-
11:35 - 11:37و زۆر سەرکەوتوو بوو لە تێستەکەدا
-
11:37 - 11:40لە هەمان روداوو هەمان تێست دا ئێستا سەرەی ئەو مندالەی دواوەیە
-
11:40 - 11:45کە بەروارد بەو مندالەی پێشەوە جێگیرەو کەمێک دەجوڵێت .
-
11:45 - 11:48ئەوەی جێی پێکەنینە ئەوەیە
-
11:48 - 11:51کارکردنی کامێراکان زۆر ورد نیە ، چونکە تەنها بەو شێوەوەیەی جێگیرکراون
-
11:51 - 11:53وێنەی رووداوەکە دەگرن و لە ڕاستیدا هیچ ڕێگەیەک نی یە
-
11:53 - 11:55کە کامێراکەی پێ بجوڵێنرێت و وێنەی منداڵەکە بگرێت
-
11:55 - 11:59بەهەر حاڵ، لەتێستەکەدا خاڵی کوشنەکان جیاواز بوو
-
11:59 - 12:03ئەنجامی کوشنی منداڵەکەی دواوە کەمێک خراپ بو کە بریتی بوو لە ٥٠٠ خال
-
12:03 - 12:07.وە کوشنی پێشەوە ٤٠٠ خالی بەدەستهێنا
-
12:07 - 12:10بەڵام لەگەل ئەوەشدا ئەگەر ئەنجامەکانی تێستەکە
-
12:10 - 12:13ببەیت بۆ حکومەتی ناوەندی و بلێیت کوشنێکی تازەم داهێناوە و
-
12:13 - 12:16ئەمەوێت پەسەندی بکەن و ریگەم بدەن بیفرۆشم
-
12:16 - 12:19ئەوا پێت دەڵێن ئەمە کوشنێکی زۆر باشە و سەرکەوتووە
-
12:19 - 12:21تەنها٥٠٠ خالی بەدەست هێناوە لە کاتێکدا دەگونجا ١٠٠٠ خال بەدەست بهێنێت
-
12:21 - 12:24وە ئەو پشتێنی سەلامەتیە لە مەرجەکانی حکومەت دەردەچێت و
-
12:24 - 12:26ڕیگە دەدرێت بەکاربهێنرێت و بۆ کوشنەکان دادەنرێت
-
12:26 - 12:28ئەمەش بۆمان روون دەکاتەوە کە ئەوەی ژیانی مندالان
-
12:28 - 12:31دەخاتە مەترسیەوە تەنها هەلەی خەڵکی نیە لە چۆنێتی دانانی کوشنەکاندا
-
12:31 - 12:33بەڵکو بەشێوەیەکی سەرەکی
-
12:33 - 12:35ئەوەیە کوشنەکان خۆیان زۆر دەوریکی ئەوتۆیان نیە ئەمە جگە لە هەلەی خەلکیش
-
12:35 - 12:37ئەمەش وێنەی تێستەکەیە. وەک دیارە جوڵەکانیش سات بە سات تۆمار کراون
-
12:37 - 12:39وەک دەبینیت جوڵانی منداڵەکە بۆ پێشەوەو پاشان
-
12:39 - 12:41بۆ دواوە کاتێکی زۆر دەخایەنێت
-
12:41 - 12:45بەلام ئەو منداڵەی کە لە دواوە دانیشتوە جولەی کەمترە لە چاو مندالەکەی پێشەوە
-
12:45 - 12:47ئێستا دیمەنی روداوێک نیشان دەدەین کە هی منداڵی تەمەن ٦ سالە
-
12:47 - 12:52مندالە ٦ سالەکە لسەسەر ئەو کوشنەیە وا دەردەکەوێت
-
12:52 - 12:57کە ئەنجامەکەی باش نەبێت بەلام زۆر باشە و ٤٠٠ خال تۆمار دەکات . باشە ؟
-
12:57 - 12:58مندالەکە لە روداوەکەدا باش دەبێت و
-
12:58 - 13:02توشی هیچ کێشەیەک ناىێت
-
13:02 - 13:05ئەمە منداڵە ٦ سالەکەیە
-
13:05 - 13:07جیاوازیەکی کاتی زۆر کەم لە نێوان جوڵەی کوشنەکەو مندالەکەدا هەیە
-
13:07 - 13:11تەنها یەک دوو خاڵێک بوو، بۆیە بۆ منداڵە شەش ساڵانەکە
-
13:11 - 13:15کوشنەکە هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نەبوو
-
13:15 - 13:18ئەمەش هەندێک بەلگەی ترە
-
13:18 - 13:22لە لایەن زانایەکەوە رەخنەی ئەوەم لێگیرا
-
13:22 - 13:24کە ناتوانم لێکۆڵینەوەیەک بڵاو بکەمەوە تەنها بە پشت بەستن بە ٤ رووداو .
-
13:24 - 13:28نامەیەکم بۆ نوسیەوەو وتم ئەی چی دەڵێی دەربارەی ٤٥،٠٠٤ روداو ؟
-
13:28 - 13:30چونکە من ٤٥٠٠٠ روداوم لابو کە هەر بەراستی رویان دابوو
-
13:30 - 13:34شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە بەلامەوە کە ئابوری ناسەکان
-
13:34 - 13:36بەکارهێنانی نموونەی زیندو و واقعی
-
13:36 - 13:38بە شتێکی راست دادەنێن لە کاتێکدا زاناکان
-
13:38 - 13:40بە کارێکی ناراستی دادەنێن
-
13:40 - 13:43زاناکان لە جیاتی ئەوە پێیان باشە
-
13:43 - 13:45تاقیگە بەکاربهێنن لە کاتێکدا تاقیگە ناتوانێ ئەو ئەنجامانەی تێستەکان بە راست و دروستی
-
13:45 - 13:49بەدەست بهێنێت بە ئەندازەی ئەوەی زانیاری
-
13:49 - 13:52کۆکراوەی ماوەی ٣٠ ساڵ بەدەستی دەهێنێت
-
13:52 - 13:56وە بۆیە من پێم وایە وەلامی ئەم پرسیارە
-
13:56 - 13:59ئەوەیە کە لە دەرەوەی تاقیگە چارەسەرێکی زۆر باشتر هەیە
-
13:59 - 14:02کە هیچ کەس پێی دل خۆش نیە چونکە بە پێچەوانەی پێشبینی و ویستی ئەوانەوەیە
-
14:02 - 14:06کەوا هەست دەکەن کوشن کاریگەر و باشە
-
14:06 - 14:09ئەگەر باس لە دیزاینیش بکەیت
-
14:09 - 14:11و بگەڕێیتەوە بۆ شێوە چوار گۆشەییەکە و بلێیت
-
14:11 - 14:13'' من دەمەوێت پارێزگاری لەو منداڵانە بکەم کە لە کوشنی دواوە دادەنیشن . ''
-
14:13 - 14:15بروا ناکەم کەس لەم هۆلەدا هەبێت بلێت
-
14:15 - 14:16'' سەرەتا باشترین شت ئەوەیە
-
14:16 - 14:19کە پشتێنی سەلامەتی بۆ گەورەکان دروست بکەین
-
14:19 - 14:21ئینجا با ئەم قاعیدە گەورەیە بخەینە ناو سەیارەکەوەو
-
14:21 - 14:24بە زنجیر و شت قایمی کەین . ''
-
14:24 - 14:27. مەبەستم ئەوەیە بۆ ئەمە بۆ ئەو کەسانە نەکەین کە لە دواوە دادەنیشن جگە لە مندالان ؟
-
14:27 - 14:30بەلام بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ دروست کردنی شتێکی لەم جۆرە
-
14:30 - 14:32کە نازانم چەندی تێدەچێت ،
-
14:32 - 14:33هیچ هۆکاریک نابینم تا زیاتری تێ بچێت
-
14:33 - 14:35وەک لە کوشنێکی ئاسایی
-
14:35 - 14:39ئەوە دیارە و خۆشتان دەیبینن کە وا لەسەر کوشنەکەیە
-
14:39 - 14:41هەر کوشنی ئاساییە کە بۆ کەسی گەورەیە و ئەو پارچەی لەسەرە کە دادەدرێتەوە بۆ مندال
-
14:41 - 14:43و مندالەکە لەسەری دادەنیشێت وە شتێکی زۆر پێشکەوتووشە
-
14:43 - 14:47وە بە بروای من ئەم ڕێگە چارەیە زۆر گران نیەو زۆری تێناچیت
-
14:47 - 14:50و باشترە لەو چارەسەرانەی پێشتر بەکارمان هێناوە
-
14:50 - 14:55پرسیارەکە ئەوەیە : ئایە هیچ ئومێد هەیە کە شتێکی لەم جۆرە کاری پێبکرێت
-
14:55 - 14:57کە لەوانەیە ژیانی زۆر کەس رزگار بکات ؟
-
14:57 - 15:01وەلامەکەی رەنگە لە چیرٶکێک دا بێت
-
15:01 - 15:05وەلامی هەر دوو ئەو پرسیارە کە بۆچی کوشنێک ئەوەندە سەرکەوتو بووە و
-
15:05 - 15:08بۆچی ئەم کوشنە رۆژێک لە رۆژان لەوانەیە بەکار بێت یان لەوانەیە بەکار نەیەت،
-
15:08 - 15:12لە چیرۆکێک دایە کە باوکم بۆی گێرامەوە ئەو کاتەی کە دکتۆر بوو لە هێزی ئاسمانی
-
15:12 - 15:15ئەمریکا لە بەریتانیا کە ماوەیەکی زۆر لەمەو بەرە
-
15:15 - 15:17ڕێگە پیدراو بوویت هەندێک شت هەیە بیکەیت کە ئێستا ناتوانی بیکەیت
-
15:17 - 15:21باوکم هەندێک نەخۆشی هەبوو کە دەهاتن بۆ لای
-
15:21 - 15:24هەستی دەکرد بە راستی نەخۆش نین
-
15:24 - 15:28باوکم دەرمانێکی زۆری هەبوو کە دەیدا بە نەخۆشەکان و و پێی دەوتن
-
15:28 - 15:31''لە ماوەی هەفتەیەکدا وەرنەوە ئەگەر هەست تان کرد هەر نەخۆشن . ''
-
15:31 - 15:32دوای ئەوە زۆربەیان نەدەگەرانەوە،
-
15:32 - 15:34بەلام هەندێکیان دەهاتنەوە
-
15:34 - 15:38کە دەهاتنەوە باوکم هەر بروای وابوو نەخۆش نین و ئەم جارەش قوتویەکی تر دەرمانی دەدانێ
-
15:38 - 15:43بەڵام دەرمانی دووەم جار حەپی تایبەت بە ئەسپ بوو
-
15:43 - 15:45حەپەکان ئەوەندە گەورە بوون کە قوتدانیان زەحمەت بوو
-
15:45 - 15:49من وا لێی تیدەگەم کە ئەمەش وەک بابەتی کوشنەکە وایە
-
15:49 - 15:53نەخۆشەکان سەیری حەپەکەیان دەکردو دەیان ووت '' ئەم شتە زۆر
-
15:53 - 15:55گەورەیەو و قوتدانی قورسە . چی دەبێت ئەگەر وام لێنەکات
-
15:55 - 15:58هەست بکەم باشترم ؟
-
15:58 - 16:00دوایی دەمانبینی زۆربەی نەخٶشەکان نەدەهاتنەوە ،
-
16:00 - 16:03لەبەر ئەوەی حەپەکە کاری خۆی کردو چاک بونەوە پێی . بەڵام جار هەبوو
-
16:03 - 16:08نەخۆشێک کە هەستی دەکرد هێشتا نەخٶشە
-
16:08 - 16:11دەگەرایەوە . باوکیشم بۆ سێ هەم جار قوتویەک دەرمانی دەدایە
-
16:11 - 16:13باوکم دەیوت ئەوە بچوکترین دەنکە حەپە
-
16:13 - 16:16کە توانیویەتی بیدۆزێتەوە و
-
16:16 - 16:18دەیوت ئەوەندە بچوکن کە بینینیان زەحمەتە
-
16:18 - 16:20دوایی بە نەخۆشەکەی دەوت '' گوێ بگرە ، دەزانم پێشتر حەپێکی گەورەم
-
16:20 - 16:24دایتێ کە قوتدانی زۆر زەحمەت بوو،
-
16:24 - 16:26ئێستا جۆرە حەپێکم ماوە کە زۆر بەهێزو کاریگەرە
-
16:26 - 16:28بەڵام زۆر وردو بچوکەو بینینی زۆر قورسە
-
16:28 - 16:31وەک ئەو شتەی ئەو سەر وایە کە تەنانەت ناشی بینیت . ''
-
16:31 - 16:33بەڵام دوایی دەردەکەوت ئەسڵەن حەپە
-
16:33 - 16:36وردو بچوک و کاریگەرەکە بوونی نەبووە و باوکم هیچی نەدەدانێ
-
16:36 - 16:39نەخۆشەکەش کە بە حسابی خۆی حەپەکەی خواردبو هەرگیز نەدەگەرایەوە تا باسی نەخۆشی بکات و چاک دەبۆوە
-
16:39 - 16:42باوکم بەردەوام ئەمەی بە نموونە دەهێنایەوە
-
16:42 - 16:46کە ئەو حەپە بچوک و بەهێزە
-
16:46 - 16:50ئەو کاریگەریە گەورەی هەبووە. کەم تا زۆر، ئەگەربەکارهێنانی ئەم چیرۆکە بۆ ئەو بابەتەی ئێستامان راست بێت
-
16:50 - 16:52پێم وایە زۆر بە خیرایی هەموو کەس دەبێتە خاوەنی ئەم جۆرە تازە پێشکەوتوەی کوشن
-
16:52 - 16:56شتێکی تر کە ڕووی دابێت ئەوەیە
-
16:56 - 16:59لەوانەیە هەندێک کەس هەبووبن دوای ئەوەی ٣ جار سەردانی باوکمیان کرد
-
16:59 - 17:01هێشتا هەستیان بە نەخۆشی کردبێت و،
-
17:01 - 17:03چوبێتن بۆ لای دکتۆرێکی تر . مەبەستم ئەوەیە ئەگونجێت هێشتا کەسانێک هەبن کە ئەم کوشنە تازەیان بە دل نەبێت و بە دوای چارەسەری تردا بگەڕێن
-
17:03 - 17:05وە ئەمە شتێکی تەواو چاوەروان کراوە . ئەگەر ئەمە رووبدات
-
17:05 - 17:08پێم وایە لە داهاتودا بۆ ماوەیەکی زۆر هەر گیرۆدەی کوشنە تەقلیدیە کۆنەکان دەبین
-
17:08 - 17:09زۆر سوپاس
-
17:09 - 17:13چەپڵەی ئاماەبووان
-
17:13 - 17:15یەکێک لە ئامادەبووان : ئەمەوێت پرسیارێک لە بەرێزت بکەم،
-
17:15 - 17:18کاتێک پشتێنی سەلامەتی بەکاردەهێنین، تەنها بە مەبەستی ئەوە نیە لە روداوەکاندا گیان
-
17:18 - 17:20لە دەست نەدەین بەلکو بۆ ئەوەشە کەبە سەختی بریندار نەبین
-
17:20 - 17:24زانیاریەکانی تۆ تەنها باسی ئەوانە دەکات کە لە روداوەکان دا گیان لەدەست دەدەن . بەڵام باسی بریندار بوونی سەخت ناکەن
-
17:24 - 17:26هیچ زانیاریەکت هەیە باس لەوە بکات کە کوشنی تایبەت بە مندالان
-
17:26 - 17:29بە ئەندازەی پشتێنی سەلامەتی یان کەمترلە پشتێنی سەلامەتی کاریگەرە لە کاتی
-
17:29 - 17:31بریندار بوونی سەخت دا ؟ چونکە ئەمە ڕاستی قسەکانی تۆ دەسەلمینیت
-
17:31 - 17:34ستیڤن لیڤیت : پرسیارێکی جوانە. لە زانیاریەکانی من و ئەو کۆمەڵە
-
17:34 - 17:37زانیاریەی تردا لە لەسەر روداوەکانی ویلایەتی نیو جێرسی سەیرم کردووە،
-
17:37 - 17:41کۆمەڵێ جیاوازی زۆر بچووک لە برینداریەکاندا بەدی دەکەم
-
17:41 - 17:43بۆیە لەم زانیاریانەدا، ریژەی جیاوازیەکان لە نێوان بریندار بوون بە هۆی
-
17:43 - 17:47کوشن و بریندار بوونی پشتێنی سەلامەتی دا زۆر کەمە کە شایستەی باس نیە
-
17:47 - 17:48لە زانیاریەکانی نیو جیرسی دا کە جیاوازە
-
17:48 - 17:51، چونکە تەنها لەسەر روداوە کوشندەکان نیە
-
17:51 - 17:53بەلکو زانیاریە لەسەر هەموو روداوەکان کە تۆمار کراون،
-
17:53 - 17:56دەردەکەوێت بە ڕێژەی % ١٠ جیاوازی لە برینداری دا هەیە
-
17:56 - 17:58کە بە گشتی برینی سوک و لاوەکین
-
17:58 - 18:00شتێکی سەرنج ڕاکێش هەیە کە دەمەوێت بیڵێم بەڵام لێی بەرپرس نیم ،
-
18:00 - 18:05راپۆرتێکی پزیشکی هەیە کە لەگەل ئەوزانیاریەی پێشودا جیاوازە
-
18:05 - 18:09و بە پێی راپۆرتەکە کوشنەکان زۆر باشترن
-
18:09 - 18:11ئەوانەی راپۆرتەکە ئامادە دەکەن رێگەی خۆیان بەکار دەهێنن کە ڕێگەیەکی تەواو جیاوازە
-
18:11 - 18:14ئەویش ئەوەیە دوای روداوەکە، لە لایەن کۆمپانیاکانی دلنیاییەوە ناوی ئەو کەسانەیان
-
18:14 - 18:16پێدەدرێت کە لە روداوەکەدا بوون
-
18:16 - 18:17دوای ئەوە ئەمانیش پەیوەندیان پێوە دەکەن و
-
18:17 - 18:18لێیان دەپرسن چی روویدا
-
18:18 - 18:21هێشتا ناتوانم بریار بدەم کە ئایا ئەوەی ئەوان دەیکەن شێوازێکی راستە یان نا
-
18:21 - 18:23حەز دەکەم کار لەگەل ئەر توێژەرە پزیشکیانەدا
-
18:23 - 18:26بکەم و تێبگەم بزانم چۆن دەگونجێت ئەو جیاوازیانە هەێت
-
18:26 - 18:29کە تەواو نامۆن بە یەکتر
-
18:29 - 18:32بەلام دیارە کە ئەمە پرسیارێکی رەخنەییە
-
18:32 - 18:35پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئەوەندە بریدار بوونی سەخت هەیە
-
18:35 - 18:38تا ئەمە ئەو هەموو پارەیەی شایستە بێت ؟ پرسیارێکی هەلخەلەتینەرە
-
18:38 - 18:40تەنانات ئەگەر راستێش بکەن زۆر روون نیە
-
18:40 - 18:41کە پارەیان زۆر تێدەچێت
- Title:
- ستێڤن لێڤیت : باس لە کوشنی منداڵان دەکات بۆ ئۆتۆمبیلەکان
- Speaker:
- Steven Levitt
- Description:
-
ستێڤین لێڤیت، چەند داتایەک دەخاتە ڕوو کە ئەوە نیشان دەدەات کوشنی منداڵان لە سەیارەدا هێندەی پشتێنی سەلامەتی گرنگ نی یە بۆ پاراستنی گیانی منداڵان لە کاتی ڕووداوی هاتوچۆدا
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 18:41
Hiwa Foundation approved Kurdish subtitles for Surprising stats about child carseats | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Surprising stats about child carseats | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Surprising stats about child carseats | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Surprising stats about child carseats | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Surprising stats about child carseats | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Surprising stats about child carseats | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Surprising stats about child carseats | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Surprising stats about child carseats |