ڕۆژێک لە ڕۆژان، نەخۆشیەکی ترسناک بوو بە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی منداڵان . لە ڕاستیدا ، لە ناو هەموو ئەو نەخۆشیانەی کە لەم ووڵاتەدا هەبوون خراپترینیان بوو و بووە هۆی مردنی زۆربەی مناڵان . لەو کاتەدا داهێنەر و زانایاکی بە توانا توانی چارەسەرێکی بەشی ( جزئی ) بۆ ئەم نەخۆشیە بدۆزێتەوە . بەڵام ئەم چارەسەرە یەکجاری نەبوو . وە لە دوای ئەوەش هێشتا چەندین منداڵ مردن . بەڵام بە دڵنیاییەوە بارودۆخەکە لە پیشتر باشتر بوو چونکە بوونی چارەسەرێک ئەگەر چی یەکجاریش نەبێت لە نەبوونی باشترە . یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم چارەسەرە ئەوە بوو کە زۆر هەرزان بوو ، وە بەکارهێنانیشی ئاسان بوو . بەڵام گەورەترین کێشەی ئەم چارەسەرە ئەوە بوو کە نەدەتوانرا بۆ مناڵی زۆر بچووک یان منالی شیرەخۆر و مناڵی یەک ساڵ بەکاربهێنرێت . بۆیە لە دەرئەنجامی ئەمەدا و دوای چەند ساڵێکی کەم، زانایەکی تر کە ڕەنگە بە ئەندازەی زاناکەی یەکەم جار بە توانا نەبوبێت بەڵام بە پشت بەستن بە داهێنانەکەی زانای یەکەم توانی چارەسێکی تر بۆ ئەم نەخۆشیە بدۆزێتەوە. لایەنی باشی دووەم چارەسەر ئەوە بوو کە دەتوانرا بۆ مناڵی شیرە خۆر و مناڵی یەک سالیش بەکاربهێنرێت . بەڵام گرفتی ئەم چارەسەرەیان ئەوە بوو کە نرخەکەی زۆر گران بوو وە بەکارهێنانی زۆر قورس بوو . لەگەل ئەوەی کە دایک و باوکی مناڵەکان ئەوپەری هەوڵی خۆیان ئەدا تا بتوانن بە شێوەیەکی ڕاست و دروست بەکاری بهێنن, بەڵام زۆربەی زۆریان هەڵەیان ئەکرد لە بەکارهێنانی دا . لەبەر گرانی نرخ و قورسی بەکارهێنانی, تەنها بۆ منداڵی یەک ساڵ و خوار تەمەنی یەک سال یان بەکار دەهێنا. وە پاشان بەردەوام بوون لەسەر بەکارهێنانی ئەو چارەسەرەی کە هەبوو بۆ مندالی دوو ساڵ و بەرەو سەر . ئەم چارەسەر کردنە بەردەوام بوو بۆ ماوەیەکی زۆر و خەلکی دڵخۆشبوون . بەم شێوەیە خەڵکی دوو جۆر چارەسەریان لەبەر دەست دا بوو . هەتا ئەو کاتەی منداڵێک کە تازە تەمەنی بوو بوو بە ٢ سال بە هۆی ئەم نەخۆشیەوە مرد . دایکی منادلەکە بیری کردەوەو ووتی '' مندالەکەم تازە بوو بوو بە دوو سال و هەتا پێش ئەو تەمەنە من هەمیشە ئەم چارەسەرە گران و ئالۆزەم بەکاردەهێنا. پاشان کە منداڵەکە بوو بە دوو ساڵ دەستم کرد بە بەکارهێنانی چارەسەرە هەرزان و ئاسانەکە ، پێم سەیرە . '' دایکەکە بە هەمان شێوەی دایک و باوکەکانی تر پرسیاری ئەوەی لا دروست بوو '' چی ئەبوو ئەگەر نەم توانیایە هیچ شتێک بکەم بۆ نموونە بەردەوام بوون لەسەر بەکارهێنانی ئەو چارەسەرە گران و ئالۆزە . '' بە هەموو خەلکەکەی ووت '' چۆن ئەبێت شتێکی هەرزان و سادە هەمان کاریگەری شتێکی گران و ئالۆزی ( لە بەکارهێنان ) دا هەبێت ؟ '' خەڵکەکە بیریان کردەوەو وتیان '' راست دەکەیت ڕەنگە دوور کەوتنەوە لە بەکارهێنانی چارەسەرە گرانەکە و ڕوو کردنە بەکارهێنانی چارەسەرە هەرزان و سادەکە کارێکی هەڵە بێت .'' حکومەت هەواڵەکەی بیست خەڵکەکە و حکومەت راستی قسەی ژنەکەیان دووپات کردەوەو حکومەت بڕیاری دا کە بەکارهێنانی چارەسەرە سادە و هەرزانەکە قەدەغە بکات و رێگە نەدەن کە هیچ کەس بۆ مناڵەکانی خۆی بەکاری بهێنێ . خەڵکەکە دڵخۆش و ڕزای بوون بۆ ماوەی چەند ساڵێک بارودۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو وە هەموو شتێ باش بوو . دواتر ئابووری ناسێکی پلە نزم کە خاوەنی جەند مناڵێک بوو چارەسەرە گران و ئاڵۆزەکەی بەکارهێنا . بەڵام دەربارەی چارەسەرە هەرزان و سادەکەش شتی ئەزانی و بیری لێئەکردەوە . بە نیسبەت ئەوەوە چارەسەرە گرانەکە زۆر کاریگەر نەبوو . بۆیە ووتی '' من دەربارەی زانست هیچ زانیاریم نیە بەڵام شتێک لەسەر داتاو زانیاری ئەزانم بۆیە ڕەنگە وا پێویست بکات سەیرێکی داتاکان بکەم و تەئکید بکەمەوە و بزانم کە ئایا ئەم رێگە چارە گران و ئالۆزە هەر بەڕاستی کاریگەری باشترە لە چارەسەرە هەرزان و سادەکە . '' شتێکی سەیر ڕوویدا کاتێک کە بەناو داتاکان دا دەگەڕا بۆی دەرکەوت کە شتەکە بەو شێوەیە نیە و چارەسەرە گران و ئاڵۆزەکە بە هیچ شێوەیەک باشتر نیە لە چارەسەرە هەرزانەکە هەر نەبێت بۆ ئەو منداڵانەی کە دوو ساڵ و بەرەوسەر بوون لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەرە هەرزانەکە کاریگەری نەبوو لەسەر ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە دوو ساڵ کەمتر بوو . بۆیە بە خێرایی چووە ناو خەڵک و ووتی '' من شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێشم بۆ دەرکەوتووە: وا دیارە ئێمە دەتوانین تەنها چارەسەرە هەرزانەکە بەکاربهێنین و بەو شێوەیە دەتوانین ساڵانە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پاشەکەوت بکەین و دەتوانین ئەو بڕە پارەیە لە کۆمەڵێک شتی تردا سەرف بکەین بۆ مندالەکانمان . '' دایک و باوکەکان زۆر دلتەنگ بوون و ووتیان '' ئەمە شتێکی ترسناکە، چۆن ئەگونجێت شتێکی سادەو هەرزان بە هەمان شێوەی شتێکی ئالۆز و گران باش بێت ؟ وە حکومەتیش زۆر تووڕە و دلگران بوو لەم هەواڵە . بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە بژێویان لەسەر چارەسەرە گرانەکە بوو زۆر تووڕە بوون چونکە ئەیان ووت '' ئێمە چۆن بتوانین کێبڕکێی شتێکی ئاوا زۆر هەرزان بکەین ؟ بازاڕو ئیشەکەمان لەدەست ئەدەین .'' خەڵک زۆر تووڕە بوون و بە ناوی ناخۆش بانگیان ئەکرد . ئابووری ناسەکە وای هەست ئەکرد کە ڕەنگە پێویست بێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ووڵات جێبهێلێت وهەندێک کەسی زیرەکتر و مێشک کراوە تر بدۆزێتەوە لە شوێنێک بە ناوی ئۆکسفۆرد و هەوڵ بدات چیرۆکەکەیان بۆ بگێڕێتەوە لەو شوێنەدا . بەهەر حاڵ، من وا لێرەم . ئەمە چیرۆكێکی خەیاڵی نیە بەڵکو چیرۆکیکی راستەقینەیە دەربارەی ئەمڕۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وە ئەو نەخۆشیەی باسی ئەکەم ئەوڕووداوانەی ئۆتۆمبێلە کە منداڵان تیایاندا دەبنە قوربانی . ڕێگە چارە هەرزانەکە بریتیە لە پشتێنی سەلامەتی وە ڕێگەچارە گرانەکەش واتە چارەسەرە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریەکە بریتیە لە شوێنی دانیشتن ( کوشن )ی سەیارەی تایبەت بە مندالان . ئەمڕۆ حەز دەکەم باسی هەندێک بەڵگە بکەم کە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی شوێنی دانیشتن ( کوشن )ی سەیارە هیچ سودێکی سەلمێندراوی راستەقینەی نیە بۆ منداڵی تەمەن دوو ساڵ و بەرەو سەر سەرەڕای ئەو هەوڵ و ماندوبون و ووزە زۆرەی کە تەرخان کراوە بە مەبەستی پەرەپێدان و فراوان کردنی یاساکان و وە هەول دان بۆ ئەوەی بەکارهێنانی قایشی سەلامەتی بۆ منداڵان لە ڕووی کۆمەلایەتیەوە بە کارێکی ناپەسەند سەیر بکرێت و چی وای کردوە کە ئەوەی من دەیڵێم راست دەربچێت ؟ لە کۆتایی دا بە کورتی باس لە رێگە چارەی سێ هەم دەکەم کە بریتیە لە تەکنیکێک کە لەوانەیە باشتربێت لە هەموو ڕێگە چارەسەرەکانی تر لە بەر دەستمانن بەڵام ئەم ڕێگەیە تا ئێستا زۆر لە لایەن خەڵکەوە بەکار نەهاتووە لەبەر ئەوەی خەڵکی زیاتر ڕێگە چارەی کوشنەکەیان لا پەسەند و باشە. زۆر جار کە دەتەوێت لێکۆڵینەوە بکەیت لەسەر داتاکان لێکۆڵینەوەکە ڕوداو و چیرۆکی زۆر ئالۆزی تێ دەکەوێت بە شێوەیەک کە دەست کەوتنی ئەو شتەی مەبەستتە قورس ئەبێت . بەڵام ئەمە ڕوونادات کاتێک وورد دەبیتەوە لە پشتێنی سەلامەتی و بەراوردی دەکەیت بە کوشن . ویلایەتە یەکگرتووەکان داتای لەسەر هەموو ئەو روداوە کوشندانە کۆکردۆتەوە کە لە سالڵی ١٩٧٥ و بە دواوە روویان داوە . بۆیە هەموو ئەو روداوانەی کە تیایاندا بە لایەنی کەمەوە کەسێک دەبێتە قوربانی ئەمان زانیاریان لەسەر هەموو قوربانیەکان هەیە . بۆیە کاتێک سەیری داتاکان دەکەیت کە لە پێگەی ئیدارەی سەلامەتی گواستنەوەی هێلە نیشتمانیە گشتیەکان ( National Highway Transportation Safety Administration ) بڵاو کراوەتەوە و لێیان ورد دەبیتەوە دەبینیت کە تەنها کۆمەڵێک بەڵگەی زۆر کەم هەن لەسەر سوودی کوشن بۆ مندالی دوو ساڵ و بەرەو سەر . لێرە داتاکانمان لەبەردەستە، کە ئاماژە بەوە دەکات بە شێوەیەکی گشتی کەس کوشن بەکارناهێنیت بۆ مندالی تەمەن ٢-٦ سال و سەروی ٦ ساڵیش بۆیە ناتوانیت بەرورد بکەیت . 29.3 % ی ئەو منداڵانەی بە پشتێنی سەلامەتی نابەسترێنەوە دەبنە قوربانی لەو روداوانەی کە تیایاندا کەسێک یان زیاتر دەمرێت. ڕێژەی % ١٨.٢ ی ئەو مندالانەی لەسەر کوشن دادەنرێن دەبنە قوربانی لە ڕوداوەکان دا . ئەو مندالانەی کە پشتێنی سەلامەتی بە تەواوی (ران و سنگ یان بگرێت ) بەکاردەهێنن رێژەی مردن تیایاندا دەگاتە % ١٩.٤ بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە! ئەو منداڵانەی کە تەنها نیوەی پشتێنەکە بەکاردێنن و تەنها ڕانیان ئەبەستنەوە ن. بە ڕێژەی % ١٦.٧ دەمرن . بە پێی تیۆریەکە، بەکارهێنانی پشتێنی سەلامەتی تەنها بۆ بەستنەوەی ڕانەکان خراپترە لەوەی کە پشتێنەکە بە تەواوی بەکار بهێنرێت واتە ڕان و سنگ یش ببەستێتەوە. ئەمەش ئەوەمان بیر دەخاتەوە کاتێک کار لەسەر زانیاری سەرەتایی دەکەیت سەدان ژمارە و دەرئەنجامی سەرەتایی هاوشێوەو سەر لێتێکدەر دێنە ڕێت. بۆیە ئەوەی ئێمە دەیکەین تەنها پیشاندانی هەمان زانیاریە بەڵام بە شێوەی خشتەیەک بۆ ئەوەی ئاسانتر و ڕوونتر بێت . ستوونە زەردەکە نیشانەی کوشنە پرتەقالیەکە نیشانەی پشتێنی سەلامەتی ڕان و شانە و ستوونە سورەکە تەنها پشتێنی سەلامەتی ڕانە . هەتا ستونەکە بەرزتر بێت باشترە. ئەمە ئەو زانیاریانەیە کە کەمێک بەر لە ئێستا ئاماژەم پێدا . ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین کە بگەین بە بەرزترین ئەنجام . بۆ ئەوەی بتوانین کۆنترۆلی کۆمەڵێک شتی بنەڕەتی بکەین وەک ئاستی بەهێزی روداوەکە تەمەنی مندالەکە و زانینی ئەو کوشنەی تیای دانیشتووە کە هەموو ئەمانە لەو ٣ ستوونەی ناوەڕاستدا رون کراونەتەوە . وەک لە خشتەکەدا دیارە ، بەکارهێنانی پشتێنی سەلامەتی تەنها بۆ بەستنەوەو گرتنی ڕان خراپترە لەوەی کە بۆ بەستنەوەی شان و ڕان بەکاربهێنرێت . لە دوایین بەشی خشتەکەدا کۆمەلە ستوونێک هەن کەلە ڕێگەیانەوە کۆنتڕۆلی هەمو شتێک دەکرێت و دەتوانیت زانیاری لەسەر نزیکەی ٧٥،٥٠ تاکو ١٠٠ تایبەتمەندی جیاوازی روداوەکە دەست بکەوێت. ئەوەش دیارە کە کاتێک هەول ئەدرێت ژیانی قوربانیان رزگار بکرێت ، زیانە گیانیەکانی کوشن و پشتێنی سەلامەتی شان و ڕان هاوشێوەن . وە جیاوازیەکی زۆر کەم بەدی دەکرێت بەراورد بە پێوەرەکان کە ئەمەش شتێکی ئاسایی یە و لەهەموو شتێکدا ئەو جیاوازیانە هەیە. شتێکی زۆر سەرنچ ڕاکێش، ئەگەر سەیرێکی ئەو روداوانە بکەین کە تیایدا پێشی ئۆتۆمبێلەکە بەر شتێک یان رویەک دەکەوێت دەبینین کە کوشنەکان کەمێک باشترن . وە من وا هەست دەکەم کە ئەمە ڕێکەوت نیە . بۆ ئەوەی کوشنێکی باش و پەسەندکراوت هەىێت پێویستە لەو مەرجانە دەربچیت کە حکومەتی ناوەندی دایناوە کە بریتیە لە تاقیکردنەوەی پێشی ئۆتۆمبێلەکە بە کێشانی بە روویەک یان شتێک دا بەڵام کاتێک سەیری جۆرە جیاوازەکانی تری پێکدادان دەکەیت بۆ نموونە پێکدادا ن و بەرکەوتن لە دواوە ، دەرەکەویت کە کوشنەکان هیچ دەورێکی ئەوتۆیان نیە. وە پێم وایە لەبەر ئەوەیە کە کوشنەکان پێشتر ئامادە کراون بۆ تاقی کردنەوە ئەمەش هەمان ئەو شتەیە کە ئێمە لە خەلكی چاوەروان دەکەین. شتێکی تر کە لەوانەیە جێی مشتومر بێت ئەوەیە کە بڵیێت '' کوشنی سەیارەکان بە تێپەڕبونی کات زۆر باشتر بوون، بۆیە کاتێک سەیری ڕووداوەکانی ئەم ٣٠ سالەی دوایی ئەکەین هەست بەوە ناکەین . بەڵکو ئەوەی دیارە ئەوەیە کە لە راستیدا پشتێنی سەلامەتی زۆر لە کوشنەکان کاریگەرترن و پێشکەوتنی زیاتریان بەخۆوە بینیوە . '' ئەڵێن شتی وا مەحالە و ناگونجێت بەڵام ئەگەر پرسیار لە دایکان و باوکان بکەیت ئەوان پێیان وایە راستە. دەڵێن بەڵام کوشن زۆر لە پشتێنی سەلامەتی گرانترە و دروست کردنیشی لەو ئالۆزترە چۆن ئەگونجێت پشتێنی سەلامەتی لە کوشن باشتر بێت ؟ ئەمەی خەڵک دەیڵین شتێکی مەنتیقیە بەڵام لەوە مەنتیقی تر ئەوەیە دیارە پشتێنی سەلامەتی باشترە ئەگینا حکومەت بە خەڵکی نەدەوت کە بەکاری بهێنن . بەڵام ئەو داوایەی حکومەت کە دەڵێت پشتێنی سەلامەتی بەکاربهێنرێت زۆر کاری پێناکرێت. لە بری ئەوە خەڵک کوشن بەکاردەهێنن لەسەر ئەساسی هەست و سۆزی دایک و باوکی ئەو منداڵانەی لە دوای تەمەنی ٢ سالی مردوون کە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی زۆر کار بە یاساکان نەکرێت زۆر ناچینە ناوەرۆکی بابەتەکەوە تەنها ئاماژە بە ئەو ئامارانە دەکەین. ئێوارەیەک کۆمەڵێک هاوڕێم بانگهێشت کرد بۆ نانی ئێوارە وە پرسیاری ئەوەم لێکردن بزانم چی بکەم باشە بۆ ئەوەی ئەو خاڵەی هەمە بیسەلمـێنم و ئامۆژگاری چیم دەکەن لەو بارەوە . ووتیان '' بۆ ناچیت هەندێک تێست بکەیت؟ '' منیش بۆچونەکەیانم بە دل بوو . دوای ئەوە هەوڵماندا کە چەند تێستێکی ئۆتۆمبێل بکەین . بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان کرد بە هەموو کۆمپانیاکانی تێستی ئۆتۆمىێل لە سەرانسەری وڵاتدا بەڵام هیچ کامیان ئامادە نەبوون کارەکەمان بۆ بکەن چونکە بە قسەکانیاندا دیار بوو لە شتێک دەترسان و دەیان ووت " هەموو سەرچاوەی کارەکەی ئێمە بریتیە لە بەرهەمهێنانی کوشن . ناتوانین سەرکەشی وا بکەین و تێستی کوشن بکەین و بەراوردی بکەین بە پشتێنی سەلامەتی . '' بەڵام لە کۆتایی دا کۆمپانیایەک ئامادەیی خۆی نیشاندا بەو مەرجەی ناوەکەی ئاشکرا نەکەین و دلخۆشی خۆیان دەربڕی لەو بارەوە و داوای بڕی ١٥٠٠ دۆلاریان کرد بۆ هەر کوشنێک کە لە تێستەکەدا زیانی پێ بگات. چووین بۆ بەفلۆ لە نیویۆرک و وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەو پەیکەرانە هی منداڵن وتایبەتن بە تێست وە لە چاوەروانی ئەوەدان لە تێستەکەدا بەکاربهێنرێن. ئەمەش دیمەنی چۆنێتی ئەنجامدانی تێستی پێکدادانەکەیە. لە تێستەکەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی بەکارناهێنرێت چونکە وەک دەزانن تێستێک ئەوە ناهێنێت سەیارەیەکی تەواوی بۆ تێکبشکێنرێت. وەک دیارە کوشنەکان و پشتێنی سەلامەتیەکانیش بەو قاعیدە ئاسنەوە جێگیر کراون. دەمویست سەیری ئەمە بکەن . وە پێم وایە ئەمە بەرچاو رونیەکتان دەەداتێ کە بۆچی دایکان و باوکان وا هەست دەکەن کوشن زۆرباش و کاریگەرە . سەیری ئەو منداڵەی سەر ئەو کووشنەی پێشەوە بکەن ئایا دلخۆش و باش دیار نیەو ئامادەی ؟ هەموو شتێک نیە ؟ پاشان سەیری ئەو مندالەی دواوە بکەن وەک ئەوە وایە کە تەنانەت بەر لە روداوەکە بخنکێت. بروا کردن بەمە قورسە چونکە کاتێ سەیری مندالەکە دەکەیت زۆر باش دیارە و وا دیار نیە کێشەی هەبێت کاتی روداوەکە. ئێستا دیمەنی روداوەوەکە دەبینین کە تیایدا ئەو قاعیدەیە بە کوشنەکانی سەریەوە بەر دیوارێک دەکەوێت بە خێرایی ٣٠ میل لە کاتژمێرێک دا وسەیر بکەن بزانن چی رودەدات . با نیشانتان بەم چی رودەدات ئەو پەیکەرانە هی مندالی ٣ ساڵن ئەوەش دیمەنی کوشنەکەی پیشەوەیە سەرنجی ٢ شت بدەن سەرەتا سەرنج بدەن کە چۆن سەری مندالەکە بەرەو پێشەوە دەروات و بەر ئەژنۆکان دەکەوێت وە سەیر بکەن بزانن کوشنەکە چۆن لەجێی خۆی دەجولێت و پاش و پێش دەکات . کوشنەکە بە هەمو ئاراستەکاندا دەجولێت . پێویستە ٢ شت لەبەر چاو بگیرێت یەکەمیان ئەوەیە کە ئەم کوشنە کەسێک دایناوە کە ١٠٠٠ کوشنی داناوەو و تەواو شارەزای ئیشەکە بوەو زانیویەتی چۆن بیکات وە دەریش کەوتوە بەستنەوەی کوشنەکان بەو قاعیدەوە باشترین شێوازی چیگیرکردنی کوشنە . بونی ئەو پشتە تەختە ( فلات ) ە کاری جێگیر کردنی کوشنەکانی زۆر ئاسان کردوە وە دانانی کوشن بەو شێوەیە تەواو لە بەرژەوەندی کوشنەکەیەو زیاتر سودی کوشن دەر دەخات بۆیە ئەو مندالەی پێشەوە سەرکەوتوبوو بەو شێوازەی پێویست بو کارەکەی خۆی کرد بە پێی ستانداردەکانی حکومەت ئەگەر بتەوێت کوشنەکانت پەسەند بکرێن پێویستە کوشنەکان لە ١٠٠٠ خاڵ کەمتر بەدەست بهێنیت لە تێستەکەدا زۆر گرنگ نیە ئەگەر هەندێک زیاد و کەم هەبێت لە ژمارەکاندا وە ژمارەی بەدەسهاتوو لەم تێستەدا بریتیە لە ٤٥٠ خاڵ بۆیە دەتوانین بلێین ئەم کوشنە لە کووشنێکی ئاسایی زیاترە و زۆر سەرکەوتوو بوو لە تێستەکەدا لە هەمان روداوو هەمان تێست دا ئێستا سەرەی ئەو مندالەی دواوەیە کە بەروارد بەو مندالەی پێشەوە جێگیرەو کەمێک دەجوڵێت . ئەوەی جێی پێکەنینە ئەوەیە کارکردنی کامێراکان زۆر ورد نیە ، چونکە تەنها بەو شێوەوەیەی جێگیرکراون وێنەی رووداوەکە دەگرن و لە ڕاستیدا هیچ ڕێگەیەک نی یە کە کامێراکەی پێ بجوڵێنرێت و وێنەی منداڵەکە بگرێت بەهەر حاڵ، لەتێستەکەدا خاڵی کوشنەکان جیاواز بوو ئەنجامی کوشنی منداڵەکەی دواوە کەمێک خراپ بو کە بریتی بوو لە ٥٠٠ خال .وە کوشنی پێشەوە ٤٠٠ خالی بەدەستهێنا بەڵام لەگەل ئەوەشدا ئەگەر ئەنجامەکانی تێستەکە ببەیت بۆ حکومەتی ناوەندی و بلێیت کوشنێکی تازەم داهێناوە و ئەمەوێت پەسەندی بکەن و ریگەم بدەن بیفرۆشم ئەوا پێت دەڵێن ئەمە کوشنێکی زۆر باشە و سەرکەوتووە تەنها٥٠٠ خالی بەدەست هێناوە لە کاتێکدا دەگونجا ١٠٠٠ خال بەدەست بهێنێت وە ئەو پشتێنی سەلامەتیە لە مەرجەکانی حکومەت دەردەچێت و ڕیگە دەدرێت بەکاربهێنرێت و بۆ کوشنەکان دادەنرێت ئەمەش بۆمان روون دەکاتەوە کە ئەوەی ژیانی مندالان دەخاتە مەترسیەوە تەنها هەلەی خەڵکی نیە لە چۆنێتی دانانی کوشنەکاندا بەڵکو بەشێوەیەکی سەرەکی ئەوەیە کوشنەکان خۆیان زۆر دەوریکی ئەوتۆیان نیە ئەمە جگە لە هەلەی خەلکیش ئەمەش وێنەی تێستەکەیە. وەک دیارە جوڵەکانیش سات بە سات تۆمار کراون وەک دەبینیت جوڵانی منداڵەکە بۆ پێشەوەو پاشان بۆ دواوە کاتێکی زۆر دەخایەنێت بەلام ئەو منداڵەی کە لە دواوە دانیشتوە جولەی کەمترە لە چاو مندالەکەی پێشەوە ئێستا دیمەنی روداوێک نیشان دەدەین کە هی منداڵی تەمەن ٦ سالە مندالە ٦ سالەکە لسەسەر ئەو کوشنەیە وا دەردەکەوێت کە ئەنجامەکەی باش نەبێت بەلام زۆر باشە و ٤٠٠ خال تۆمار دەکات . باشە ؟ مندالەکە لە روداوەکەدا باش دەبێت و توشی هیچ کێشەیەک ناىێت ئەمە منداڵە ٦ سالەکەیە جیاوازیەکی کاتی زۆر کەم لە نێوان جوڵەی کوشنەکەو مندالەکەدا هەیە تەنها یەک دوو خاڵێک بوو، بۆیە بۆ منداڵە شەش ساڵانەکە کوشنەکە هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نەبوو ئەمەش هەندێک بەلگەی ترە لە لایەن زانایەکەوە رەخنەی ئەوەم لێگیرا کە ناتوانم لێکۆڵینەوەیەک بڵاو بکەمەوە تەنها بە پشت بەستن بە ٤ رووداو . نامەیەکم بۆ نوسیەوەو وتم ئەی چی دەڵێی دەربارەی ٤٥،٠٠٤ روداو ؟ چونکە من ٤٥٠٠٠ روداوم لابو کە هەر بەراستی رویان دابوو شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە بەلامەوە کە ئابوری ناسەکان بەکارهێنانی نموونەی زیندو و واقعی بە شتێکی راست دادەنێن لە کاتێکدا زاناکان بە کارێکی ناراستی دادەنێن زاناکان لە جیاتی ئەوە پێیان باشە تاقیگە بەکاربهێنن لە کاتێکدا تاقیگە ناتوانێ ئەو ئەنجامانەی تێستەکان بە راست و دروستی بەدەست بهێنێت بە ئەندازەی ئەوەی زانیاری کۆکراوەی ماوەی ٣٠ ساڵ بەدەستی دەهێنێت وە بۆیە من پێم وایە وەلامی ئەم پرسیارە ئەوەیە کە لە دەرەوەی تاقیگە چارەسەرێکی زۆر باشتر هەیە کە هیچ کەس پێی دل خۆش نیە چونکە بە پێچەوانەی پێشبینی و ویستی ئەوانەوەیە کەوا هەست دەکەن کوشن کاریگەر و باشە ئەگەر باس لە دیزاینیش بکەیت و بگەڕێیتەوە بۆ شێوە چوار گۆشەییەکە و بلێیت '' من دەمەوێت پارێزگاری لەو منداڵانە بکەم کە لە کوشنی دواوە دادەنیشن . '' بروا ناکەم کەس لەم هۆلەدا هەبێت بلێت '' سەرەتا باشترین شت ئەوەیە کە پشتێنی سەلامەتی بۆ گەورەکان دروست بکەین ئینجا با ئەم قاعیدە گەورەیە بخەینە ناو سەیارەکەوەو بە زنجیر و شت قایمی کەین . '' . مەبەستم ئەوەیە بۆ ئەمە بۆ ئەو کەسانە نەکەین کە لە دواوە دادەنیشن جگە لە مندالان ؟ بەلام بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ دروست کردنی شتێکی لەم جۆرە کە نازانم چەندی تێدەچێت ، هیچ هۆکاریک نابینم تا زیاتری تێ بچێت وەک لە کوشنێکی ئاسایی ئەوە دیارە و خۆشتان دەیبینن کە وا لەسەر کوشنەکەیە هەر کوشنی ئاساییە کە بۆ کەسی گەورەیە و ئەو پارچەی لەسەرە کە دادەدرێتەوە بۆ مندال و مندالەکە لەسەری دادەنیشێت وە شتێکی زۆر پێشکەوتووشە وە بە بروای من ئەم ڕێگە چارەیە زۆر گران نیەو زۆری تێناچیت و باشترە لەو چارەسەرانەی پێشتر بەکارمان هێناوە پرسیارەکە ئەوەیە : ئایە هیچ ئومێد هەیە کە شتێکی لەم جۆرە کاری پێبکرێت کە لەوانەیە ژیانی زۆر کەس رزگار بکات ؟ وەلامەکەی رەنگە لە چیرٶکێک دا بێت وەلامی هەر دوو ئەو پرسیارە کە بۆچی کوشنێک ئەوەندە سەرکەوتو بووە و بۆچی ئەم کوشنە رۆژێک لە رۆژان لەوانەیە بەکار بێت یان لەوانەیە بەکار نەیەت، لە چیرۆکێک دایە کە باوکم بۆی گێرامەوە ئەو کاتەی کە دکتۆر بوو لە هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە بەریتانیا کە ماوەیەکی زۆر لەمەو بەرە ڕێگە پیدراو بوویت هەندێک شت هەیە بیکەیت کە ئێستا ناتوانی بیکەیت باوکم هەندێک نەخۆشی هەبوو کە دەهاتن بۆ لای هەستی دەکرد بە راستی نەخۆش نین باوکم دەرمانێکی زۆری هەبوو کە دەیدا بە نەخۆشەکان و و پێی دەوتن ''لە ماوەی هەفتەیەکدا وەرنەوە ئەگەر هەست تان کرد هەر نەخۆشن . '' دوای ئەوە زۆربەیان نەدەگەرانەوە، بەلام هەندێکیان دەهاتنەوە کە دەهاتنەوە باوکم هەر بروای وابوو نەخۆش نین و ئەم جارەش قوتویەکی تر دەرمانی دەدانێ بەڵام دەرمانی دووەم جار حەپی تایبەت بە ئەسپ بوو حەپەکان ئەوەندە گەورە بوون کە قوتدانیان زەحمەت بوو من وا لێی تیدەگەم کە ئەمەش وەک بابەتی کوشنەکە وایە نەخۆشەکان سەیری حەپەکەیان دەکردو دەیان ووت '' ئەم شتە زۆر گەورەیەو و قوتدانی قورسە . چی دەبێت ئەگەر وام لێنەکات هەست بکەم باشترم ؟ دوایی دەمانبینی زۆربەی نەخٶشەکان نەدەهاتنەوە ، لەبەر ئەوەی حەپەکە کاری خۆی کردو چاک بونەوە پێی . بەڵام جار هەبوو نەخۆشێک کە هەستی دەکرد هێشتا نەخٶشە دەگەرایەوە . باوکیشم بۆ سێ هەم جار قوتویەک دەرمانی دەدایە باوکم دەیوت ئەوە بچوکترین دەنکە حەپە کە توانیویەتی بیدۆزێتەوە و دەیوت ئەوەندە بچوکن کە بینینیان زەحمەتە دوایی بە نەخۆشەکەی دەوت '' گوێ بگرە ، دەزانم پێشتر حەپێکی گەورەم دایتێ کە قوتدانی زۆر زەحمەت بوو، ئێستا جۆرە حەپێکم ماوە کە زۆر بەهێزو کاریگەرە بەڵام زۆر وردو بچوکەو بینینی زۆر قورسە وەک ئەو شتەی ئەو سەر وایە کە تەنانەت ناشی بینیت . '' بەڵام دوایی دەردەکەوت ئەسڵەن حەپە وردو بچوک و کاریگەرەکە بوونی نەبووە و باوکم هیچی نەدەدانێ نەخۆشەکەش کە بە حسابی خۆی حەپەکەی خواردبو هەرگیز نەدەگەرایەوە تا باسی نەخۆشی بکات و چاک دەبۆوە باوکم بەردەوام ئەمەی بە نموونە دەهێنایەوە کە ئەو حەپە بچوک و بەهێزە ئەو کاریگەریە گەورەی هەبووە. کەم تا زۆر، ئەگەربەکارهێنانی ئەم چیرۆکە بۆ ئەو بابەتەی ئێستامان راست بێت پێم وایە زۆر بە خیرایی هەموو کەس دەبێتە خاوەنی ئەم جۆرە تازە پێشکەوتوەی کوشن شتێکی تر کە ڕووی دابێت ئەوەیە لەوانەیە هەندێک کەس هەبووبن دوای ئەوەی ٣ جار سەردانی باوکمیان کرد هێشتا هەستیان بە نەخۆشی کردبێت و، چوبێتن بۆ لای دکتۆرێکی تر . مەبەستم ئەوەیە ئەگونجێت هێشتا کەسانێک هەبن کە ئەم کوشنە تازەیان بە دل نەبێت و بە دوای چارەسەری تردا بگەڕێن وە ئەمە شتێکی تەواو چاوەروان کراوە . ئەگەر ئەمە رووبدات پێم وایە لە داهاتودا بۆ ماوەیەکی زۆر هەر گیرۆدەی کوشنە تەقلیدیە کۆنەکان دەبین زۆر سوپاس چەپڵەی ئاماەبووان یەکێک لە ئامادەبووان : ئەمەوێت پرسیارێک لە بەرێزت بکەم، کاتێک پشتێنی سەلامەتی بەکاردەهێنین، تەنها بە مەبەستی ئەوە نیە لە روداوەکاندا گیان لە دەست نەدەین بەلکو بۆ ئەوەشە کەبە سەختی بریندار نەبین زانیاریەکانی تۆ تەنها باسی ئەوانە دەکات کە لە روداوەکان دا گیان لەدەست دەدەن . بەڵام باسی بریندار بوونی سەخت ناکەن هیچ زانیاریەکت هەیە باس لەوە بکات کە کوشنی تایبەت بە مندالان بە ئەندازەی پشتێنی سەلامەتی یان کەمترلە پشتێنی سەلامەتی کاریگەرە لە کاتی بریندار بوونی سەخت دا ؟ چونکە ئەمە ڕاستی قسەکانی تۆ دەسەلمینیت ستیڤن لیڤیت : پرسیارێکی جوانە. لە زانیاریەکانی من و ئەو کۆمەڵە زانیاریەی تردا لە لەسەر روداوەکانی ویلایەتی نیو جێرسی سەیرم کردووە، کۆمەڵێ جیاوازی زۆر بچووک لە برینداریەکاندا بەدی دەکەم بۆیە لەم زانیاریانەدا، ریژەی جیاوازیەکان لە نێوان بریندار بوون بە هۆی کوشن و بریندار بوونی پشتێنی سەلامەتی دا زۆر کەمە کە شایستەی باس نیە لە زانیاریەکانی نیو جیرسی دا کە جیاوازە ، چونکە تەنها لەسەر روداوە کوشندەکان نیە بەلکو زانیاریە لەسەر هەموو روداوەکان کە تۆمار کراون، دەردەکەوێت بە ڕێژەی % ١٠ جیاوازی لە برینداری دا هەیە کە بە گشتی برینی سوک و لاوەکین شتێکی سەرنج ڕاکێش هەیە کە دەمەوێت بیڵێم بەڵام لێی بەرپرس نیم ، راپۆرتێکی پزیشکی هەیە کە لەگەل ئەوزانیاریەی پێشودا جیاوازە و بە پێی راپۆرتەکە کوشنەکان زۆر باشترن ئەوانەی راپۆرتەکە ئامادە دەکەن رێگەی خۆیان بەکار دەهێنن کە ڕێگەیەکی تەواو جیاوازە ئەویش ئەوەیە دوای روداوەکە، لە لایەن کۆمپانیاکانی دلنیاییەوە ناوی ئەو کەسانەیان پێدەدرێت کە لە روداوەکەدا بوون دوای ئەوە ئەمانیش پەیوەندیان پێوە دەکەن و لێیان دەپرسن چی روویدا هێشتا ناتوانم بریار بدەم کە ئایا ئەوەی ئەوان دەیکەن شێوازێکی راستە یان نا حەز دەکەم کار لەگەل ئەر توێژەرە پزیشکیانەدا بکەم و تێبگەم بزانم چۆن دەگونجێت ئەو جیاوازیانە هەێت کە تەواو نامۆن بە یەکتر بەلام دیارە کە ئەمە پرسیارێکی رەخنەییە پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئەوەندە بریدار بوونی سەخت هەیە تا ئەمە ئەو هەموو پارەیەی شایستە بێت ؟ پرسیارێکی هەلخەلەتینەرە تەنانات ئەگەر راستێش بکەن زۆر روون نیە کە پارەیان زۆر تێدەچێت