0:00:00.000,0:00:05.000 ڕۆژێک لە ڕۆژان، نەخۆشیەکی ترسناک بوو بە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی منداڵان . 0:00:05.000,0:00:09.000 لە ڕاستیدا ، لە ناو هەموو ئەو نەخۆشیانەی کە لەم ووڵاتەدا هەبوون 0:00:09.000,0:00:12.000 خراپترینیان بوو و بووە هۆی مردنی زۆربەی مناڵان . 0:00:12.000,0:00:15.000 لەو کاتەدا داهێنەر و زانایاکی بە توانا 0:00:15.000,0:00:18.000 توانی چارەسەرێکی بەشی ( جزئی ) بۆ ئەم نەخۆشیە بدۆزێتەوە . 0:00:18.000,0:00:22.000 بەڵام ئەم چارەسەرە یەکجاری نەبوو . وە لە دوای ئەوەش هێشتا چەندین منداڵ مردن . 0:00:22.000,0:00:25.000 بەڵام بە دڵنیاییەوە بارودۆخەکە لە پیشتر باشتر بوو چونکە بوونی چارەسەرێک ئەگەر چی یەکجاریش نەبێت لە نەبوونی باشترە . 0:00:25.000,0:00:31.000 یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم چارەسەرە ئەوە بوو کە زۆر هەرزان بوو 0:00:31.000,0:00:33.000 ، وە بەکارهێنانیشی ئاسان بوو . 0:00:33.000,0:00:36.000 بەڵام گەورەترین کێشەی ئەم چارەسەرە ئەوە بوو کە نەدەتوانرا 0:00:36.000,0:00:40.000 بۆ مناڵی زۆر بچووک یان منالی شیرەخۆر و مناڵی یەک ساڵ بەکاربهێنرێت . 0:00:40.000,0:00:42.000 بۆیە لە دەرئەنجامی ئەمەدا و دوای چەند ساڵێکی کەم، 0:00:42.000,0:00:44.000 زانایەکی تر کە ڕەنگە بە ئەندازەی 0:00:44.000,0:00:48.000 زاناکەی یەکەم جار بە توانا نەبوبێت 0:00:48.000,0:00:50.000 بەڵام بە پشت بەستن بە داهێنانەکەی زانای یەکەم 0:00:50.000,0:00:53.000 توانی چارەسێکی تر بۆ ئەم نەخۆشیە بدۆزێتەوە. 0:00:53.000,0:00:56.000 لایەنی باشی دووەم چارەسەر 0:00:56.000,0:01:00.000 ئەوە بوو کە دەتوانرا بۆ مناڵی شیرە خۆر و مناڵی یەک سالیش بەکاربهێنرێت . 0:01:00.000,0:01:05.000 بەڵام گرفتی ئەم چارەسەرەیان ئەوە بوو کە نرخەکەی زۆر گران بوو 0:01:05.000,0:01:06.000 وە بەکارهێنانی زۆر قورس بوو . 0:01:06.000,0:01:10.000 لەگەل ئەوەی کە دایک و باوکی مناڵەکان ئەوپەری هەوڵی خۆیان ئەدا تا بتوانن بە شێوەیەکی ڕاست و دروست بەکاری بهێنن, 0:01:10.000,0:01:14.000 بەڵام زۆربەی زۆریان هەڵەیان ئەکرد لە بەکارهێنانی دا . 0:01:14.000,0:01:17.000 لەبەر گرانی نرخ و قورسی بەکارهێنانی, 0:01:17.000,0:01:20.000 تەنها بۆ منداڵی یەک ساڵ و خوار تەمەنی یەک سال یان بەکار دەهێنا. 0:01:20.000,0:01:23.000 وە پاشان بەردەوام بوون لەسەر بەکارهێنانی 0:01:23.000,0:01:24.000 ئەو چارەسەرەی کە هەبوو بۆ مندالی دوو ساڵ و بەرەو سەر . 0:01:24.000,0:01:26.000 ئەم چارەسەر کردنە بەردەوام بوو بۆ ماوەیەکی زۆر و خەلکی دڵخۆشبوون . 0:01:26.000,0:01:29.000 بەم شێوەیە خەڵکی دوو جۆر چارەسەریان لەبەر دەست دا بوو . هەتا 0:01:29.000,0:01:34.000 ئەو کاتەی منداڵێک کە تازە تەمەنی بوو بوو بە ٢ سال بە هۆی ئەم نەخۆشیەوە مرد . 0:01:34.000,0:01:38.000 دایکی منادلەکە بیری کردەوەو ووتی '' مندالەکەم تازە بوو بوو بە دوو سال 0:01:38.000,0:01:42.000 و هەتا پێش ئەو تەمەنە من هەمیشە 0:01:42.000,0:01:47.000 ئەم چارەسەرە گران و ئالۆزەم بەکاردەهێنا. 0:01:47.000,0:01:48.000 پاشان کە منداڵەکە بوو بە دوو ساڵ دەستم کرد بە بەکارهێنانی 0:01:48.000,0:01:51.000 چارەسەرە هەرزان و ئاسانەکە ، پێم سەیرە . '' 0:01:51.000,0:01:53.000 دایکەکە بە هەمان شێوەی دایک و باوکەکانی تر پرسیاری ئەوەی لا دروست بوو 0:01:53.000,0:01:55.000 '' چی ئەبوو ئەگەر نەم توانیایە هیچ شتێک بکەم 0:01:55.000,0:01:59.000 بۆ نموونە بەردەوام بوون لەسەر بەکارهێنانی ئەو چارەسەرە گران و ئالۆزە . '' 0:01:59.000,0:02:02.000 بە هەموو خەلکەکەی ووت 0:02:02.000,0:02:04.000 '' چۆن ئەبێت شتێکی 0:02:04.000,0:02:07.000 هەرزان و سادە هەمان کاریگەری 0:02:07.000,0:02:09.000 شتێکی گران و ئالۆزی ( لە بەکارهێنان ) دا هەبێت ؟ '' 0:02:09.000,0:02:11.000 خەڵکەکە بیریان کردەوەو وتیان '' راست دەکەیت 0:02:11.000,0:02:13.000 ڕەنگە دوور کەوتنەوە لە بەکارهێنانی چارەسەرە گرانەکە و ڕوو کردنە 0:02:13.000,0:02:16.000 بەکارهێنانی چارەسەرە هەرزان و سادەکە کارێکی هەڵە بێت .'' 0:02:16.000,0:02:19.000 حکومەت هەواڵەکەی بیست 0:02:19.000,0:02:22.000 خەڵکەکە و حکومەت راستی قسەی ژنەکەیان دووپات کردەوەو حکومەت بڕیاری 0:02:22.000,0:02:24.000 دا کە بەکارهێنانی چارەسەرە سادە و هەرزانەکە قەدەغە بکات 0:02:24.000,0:02:27.000 و رێگە نەدەن کە هیچ کەس بۆ مناڵەکانی خۆی بەکاری بهێنێ . 0:02:27.000,0:02:29.000 خەڵکەکە دڵخۆش و ڕزای بوون 0:02:29.000,0:02:32.000 بۆ ماوەی چەند ساڵێک بارودۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو وە هەموو شتێ باش بوو . 0:02:32.000,0:02:37.000 دواتر ئابووری ناسێکی پلە نزم کە خاوەنی جەند مناڵێک بوو 0:02:37.000,0:02:44.000 چارەسەرە گران و ئاڵۆزەکەی بەکارهێنا . 0:02:44.000,0:02:46.000 بەڵام دەربارەی چارەسەرە هەرزان و سادەکەش شتی ئەزانی 0:02:46.000,0:02:48.000 و بیری لێئەکردەوە . بە نیسبەت ئەوەوە چارەسەرە گرانەکە 0:02:48.000,0:02:51.000 زۆر کاریگەر نەبوو . بۆیە ووتی 0:02:51.000,0:02:54.000 '' من دەربارەی زانست هیچ زانیاریم نیە بەڵام شتێک لەسەر داتاو زانیاری ئەزانم 0:02:54.000,0:02:56.000 بۆیە ڕەنگە وا پێویست بکات سەیرێکی داتاکان بکەم 0:02:56.000,0:03:00.000 و تەئکید بکەمەوە و بزانم کە ئایا ئەم رێگە چارە گران و ئالۆزە 0:03:00.000,0:03:03.000 هەر بەڕاستی کاریگەری باشترە لە چارەسەرە هەرزان و سادەکە . '' 0:03:03.000,0:03:05.000 شتێکی سەیر ڕوویدا کاتێک کە بەناو داتاکان دا دەگەڕا 0:03:05.000,0:03:08.000 بۆی دەرکەوت کە شتەکە بەو شێوەیە نیە و 0:03:08.000,0:03:11.000 چارەسەرە گران و ئاڵۆزەکە بە هیچ شێوەیەک باشتر نیە لە چارەسەرە هەرزانەکە 0:03:11.000,0:03:13.000 هەر نەبێت بۆ ئەو منداڵانەی کە دوو ساڵ و بەرەوسەر بوون 0:03:13.000,0:03:16.000 لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەرە هەرزانەکە کاریگەری نەبوو لەسەر ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە دوو ساڵ کەمتر بوو . 0:03:16.000,0:03:20.000 بۆیە بە خێرایی چووە ناو خەڵک و ووتی 0:03:20.000,0:03:22.000 '' من شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێشم بۆ دەرکەوتووە: 0:03:22.000,0:03:25.000 وا دیارە ئێمە دەتوانین تەنها چارەسەرە هەرزانەکە بەکاربهێنین 0:03:25.000,0:03:28.000 و بەو شێوەیە دەتوانین ساڵانە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پاشەکەوت بکەین 0:03:28.000,0:03:30.000 و دەتوانین ئەو بڕە پارەیە لە کۆمەڵێک شتی تردا سەرف بکەین بۆ مندالەکانمان . '' 0:03:30.000,0:03:34.000 دایک و باوکەکان زۆر دلتەنگ بوون و ووتیان 0:03:34.000,0:03:36.000 '' ئەمە شتێکی ترسناکە، چۆن ئەگونجێت شتێکی سادەو هەرزان 0:03:36.000,0:03:40.000 بە هەمان شێوەی شتێکی ئالۆز و گران باش بێت ؟ وە حکومەتیش زۆر تووڕە و دلگران بوو لەم هەواڵە . 0:03:40.000,0:03:43.000 بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە بژێویان لەسەر چارەسەرە گرانەکە بوو 0:03:43.000,0:03:45.000 زۆر تووڕە بوون چونکە ئەیان ووت 0:03:45.000,0:03:48.000 '' ئێمە چۆن بتوانین کێبڕکێی شتێکی ئاوا زۆر هەرزان بکەین ؟ 0:03:48.000,0:03:50.000 بازاڕو ئیشەکەمان لەدەست ئەدەین .'' 0:03:50.000,0:03:53.000 خەڵک زۆر تووڕە بوون و بە ناوی ناخۆش بانگیان ئەکرد . 0:03:53.000,0:03:56.000 ئابووری ناسەکە وای هەست ئەکرد کە ڕەنگە پێویست بێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ووڵات جێبهێلێت 0:03:56.000,0:04:00.000 وهەندێک کەسی زیرەکتر 0:04:00.000,0:04:03.000 و مێشک کراوە تر بدۆزێتەوە لە شوێنێک بە ناوی ئۆکسفۆرد 0:04:03.000,0:04:06.000 و هەوڵ بدات چیرۆکەکەیان بۆ بگێڕێتەوە لەو شوێنەدا . 0:04:06.000,0:04:10.000 بەهەر حاڵ، من وا لێرەم . ئەمە چیرۆكێکی خەیاڵی نیە 0:04:10.000,0:04:12.000 بەڵکو چیرۆکیکی راستەقینەیە دەربارەی ئەمڕۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا 0:04:12.000,0:04:15.000 وە ئەو نەخۆشیەی باسی ئەکەم 0:04:15.000,0:04:18.000 ئەوڕووداوانەی ئۆتۆمبێلە کە منداڵان تیایاندا دەبنە قوربانی . 0:04:18.000,0:04:24.000 ڕێگە چارە هەرزانەکە بریتیە لە پشتێنی سەلامەتی وە ڕێگەچارە گرانەکەش 0:04:24.000,0:04:28.000 واتە چارەسەرە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریەکە بریتیە لە شوێنی دانیشتن ( کوشن )ی سەیارەی تایبەت بە مندالان . 0:04:28.000,0:04:30.000 ئەمڕۆ حەز دەکەم باسی 0:04:30.000,0:04:33.000 هەندێک بەڵگە بکەم کە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی 0:04:33.000,0:04:35.000 شوێنی دانیشتن ( کوشن )ی سەیارە هیچ سودێکی سەلمێندراوی راستەقینەی نیە 0:04:35.000,0:04:40.000 بۆ منداڵی تەمەن دوو ساڵ و بەرەو سەر 0:04:40.000,0:04:45.000 سەرەڕای ئەو هەوڵ و ماندوبون و ووزە زۆرەی 0:04:45.000,0:04:48.000 کە تەرخان کراوە بە مەبەستی پەرەپێدان و فراوان کردنی یاساکان و وە 0:04:48.000,0:04:50.000 هەول دان بۆ ئەوەی بەکارهێنانی قایشی سەلامەتی بۆ منداڵان لە ڕووی کۆمەلایەتیەوە 0:04:50.000,0:04:55.000 بە کارێکی ناپەسەند سەیر بکرێت 0:04:55.000,0:04:56.000 و چی وای کردوە کە ئەوەی من دەیڵێم راست دەربچێت ؟ 0:04:56.000,0:04:59.000 لە کۆتایی دا بە کورتی باس لە رێگە چارەی سێ هەم دەکەم 0:04:59.000,0:05:02.000 کە بریتیە لە تەکنیکێک کە لەوانەیە باشتربێت لە هەموو ڕێگە چارەسەرەکانی تر لە بەر دەستمانن 0:05:02.000,0:05:05.000 بەڵام ئەم ڕێگەیە تا ئێستا زۆر لە لایەن خەڵکەوە بەکار نەهاتووە 0:05:05.000,0:05:07.000 لەبەر ئەوەی خەڵکی زیاتر ڕێگە چارەی کوشنەکەیان 0:05:07.000,0:05:10.000 لا پەسەند و باشە. 0:05:10.000,0:05:13.000 زۆر جار کە دەتەوێت لێکۆڵینەوە بکەیت لەسەر داتاکان 0:05:13.000,0:05:17.000 لێکۆڵینەوەکە ڕوداو و چیرۆکی زۆر ئالۆزی تێ دەکەوێت بە شێوەیەک کە دەست کەوتنی ئەو شتەی مەبەستتە قورس ئەبێت . 0:05:17.000,0:05:20.000 بەڵام ئەمە ڕوونادات کاتێک وورد دەبیتەوە لە پشتێنی سەلامەتی و بەراوردی دەکەیت بە کوشن . 0:05:20.000,0:05:22.000 ویلایەتە یەکگرتووەکان داتای لەسەر هەموو 0:05:22.000,0:05:25.000 ئەو روداوە کوشندانە کۆکردۆتەوە کە لە سالڵی ١٩٧٥ و بە دواوە روویان داوە . 0:05:25.000,0:05:28.000 بۆیە هەموو ئەو روداوانەی کە تیایاندا بە لایەنی کەمەوە کەسێک دەبێتە قوربانی 0:05:28.000,0:05:30.000 ئەمان زانیاریان لەسەر هەموو قوربانیەکان هەیە . 0:05:30.000,0:05:33.000 بۆیە کاتێک سەیری داتاکان دەکەیت کە لە پێگەی ئیدارەی سەلامەتی گواستنەوەی هێلە نیشتمانیە گشتیەکان 0:05:33.000,0:05:35.000 ( National Highway Transportation Safety Administration ) [br]بڵاو کراوەتەوە 0:05:35.000,0:05:37.000 و لێیان ورد دەبیتەوە دەبینیت کە تەنها کۆمەڵێک بەڵگەی 0:05:37.000,0:05:41.000 زۆر کەم هەن لەسەر سوودی کوشن 0:05:41.000,0:05:44.000 بۆ مندالی دوو ساڵ و بەرەو سەر . 0:05:44.000,0:05:48.000 لێرە داتاکانمان لەبەردەستە، کە ئاماژە بەوە دەکات بە شێوەیەکی گشتی کەس کوشن بەکارناهێنیت 0:05:48.000,0:05:50.000 بۆ مندالی تەمەن ٢-٦ سال و سەروی ٦ ساڵیش 0:05:50.000,0:05:56.000 بۆیە ناتوانیت بەرورد بکەیت . 0:05:56.000,0:06:00.000 29.3 % ی ئەو منداڵانەی بە پشتێنی سەلامەتی نابەسترێنەوە دەبنە قوربانی لەو روداوانەی کە تیایاندا کەسێک یان زیاتر دەمرێت. 0:06:00.000,0:06:05.000 ڕێژەی % ١٨.٢ ی ئەو مندالانەی لەسەر کوشن دادەنرێن دەبنە قوربانی لە ڕوداوەکان دا . 0:06:05.000,0:06:07.000 ئەو مندالانەی کە پشتێنی سەلامەتی بە تەواوی (ران و سنگ یان بگرێت ) بەکاردەهێنن رێژەی مردن تیایاندا دەگاتە % ١٩.٤ 0:06:07.000,0:06:12.000 بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە! ئەو منداڵانەی کە تەنها نیوەی پشتێنەکە بەکاردێنن و تەنها ڕانیان ئەبەستنەوە ن. 0:06:12.000,0:06:14.000 بە ڕێژەی % ١٦.٧ دەمرن . بە پێی تیۆریەکە، بەکارهێنانی پشتێنی سەلامەتی 0:06:14.000,0:06:17.000 تەنها بۆ بەستنەوەی ڕانەکان خراپترە لەوەی کە پشتێنەکە 0:06:17.000,0:06:18.000 بە تەواوی بەکار بهێنرێت واتە ڕان و سنگ یش ببەستێتەوە. ئەمەش ئەوەمان بیر دەخاتەوە 0:06:18.000,0:06:20.000 کاتێک کار لەسەر زانیاری سەرەتایی دەکەیت 0:06:20.000,0:06:23.000 سەدان ژمارە و دەرئەنجامی سەرەتایی هاوشێوەو سەر لێتێکدەر دێنە ڕێت. 0:06:23.000,0:06:28.000 بۆیە ئەوەی ئێمە دەیکەین تەنها پیشاندانی 0:06:28.000,0:06:31.000 هەمان زانیاریە بەڵام بە شێوەی خشتەیەک بۆ ئەوەی ئاسانتر و ڕوونتر بێت . 0:06:31.000,0:06:34.000 ستوونە زەردەکە نیشانەی کوشنە 0:06:34.000,0:06:38.000 پرتەقالیەکە نیشانەی پشتێنی سەلامەتی ڕان و شانە و ستوونە سورەکە تەنها پشتێنی سەلامەتی ڕانە . 0:06:38.000,0:06:40.000 هەتا ستونەکە بەرزتر 0:06:40.000,0:06:41.000 بێت باشترە. 0:06:41.000,0:06:43.000 ئەمە ئەو زانیاریانەیە کە کەمێک بەر لە ئێستا ئاماژەم پێدا . 0:06:43.000,0:06:46.000 ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین کە بگەین بە بەرزترین ئەنجام . 0:06:46.000,0:06:50.000 بۆ ئەوەی بتوانین کۆنترۆلی کۆمەڵێک شتی بنەڕەتی بکەین وەک ئاستی بەهێزی روداوەکە 0:06:50.000,0:06:54.000 تەمەنی مندالەکە و زانینی ئەو کوشنەی تیای دانیشتووە 0:06:54.000,0:06:56.000 کە هەموو ئەمانە لەو ٣ ستوونەی ناوەڕاستدا رون کراونەتەوە . 0:06:56.000,0:06:59.000 وەک لە خشتەکەدا دیارە ، بەکارهێنانی پشتێنی سەلامەتی تەنها بۆ 0:06:59.000,0:07:01.000 بەستنەوەو گرتنی ڕان خراپترە لەوەی کە بۆ بەستنەوەی شان و ڕان بەکاربهێنرێت . 0:07:01.000,0:07:03.000 لە دوایین بەشی خشتەکەدا کۆمەلە ستوونێک 0:07:03.000,0:07:06.000 هەن کەلە ڕێگەیانەوە کۆنتڕۆلی هەمو شتێک دەکرێت 0:07:06.000,0:07:08.000 و دەتوانیت زانیاری لەسەر 0:07:08.000,0:07:11.000 نزیکەی ٧٥،٥٠ تاکو ١٠٠ تایبەتمەندی جیاوازی روداوەکە دەست بکەوێت. 0:07:11.000,0:07:14.000 ئەوەش دیارە کە کاتێک هەول ئەدرێت ژیانی قوربانیان رزگار بکرێت ، زیانە 0:07:14.000,0:07:18.000 گیانیەکانی کوشن و پشتێنی سەلامەتی شان و ڕان هاوشێوەن . 0:07:18.000,0:07:22.000 وە جیاوازیەکی زۆر کەم بەدی دەکرێت بەراورد بە پێوەرەکان 0:07:22.000,0:07:25.000 کە ئەمەش شتێکی ئاسایی یە 0:07:25.000,0:07:27.000 و لەهەموو شتێکدا ئەو جیاوازیانە هەیە. 0:07:27.000,0:07:30.000 شتێکی زۆر سەرنچ ڕاکێش، ئەگەر سەیرێکی ئەو روداوانە بکەین کە تیایدا پێشی ئۆتۆمبێلەکە 0:07:30.000,0:07:33.000 بەر شتێک یان رویەک دەکەوێت 0:07:33.000,0:07:37.000 دەبینین کە کوشنەکان کەمێک باشترن . 0:07:37.000,0:07:39.000 وە من وا هەست دەکەم کە ئەمە ڕێکەوت نیە . 0:07:39.000,0:07:40.000 بۆ ئەوەی کوشنێکی باش و پەسەندکراوت هەىێت 0:07:40.000,0:07:43.000 پێویستە لەو مەرجانە دەربچیت کە حکومەتی ناوەندی دایناوە 0:07:43.000,0:07:48.000 کە بریتیە لە تاقیکردنەوەی پێشی ئۆتۆمبێلەکە بە کێشانی بە روویەک یان شتێک دا 0:07:48.000,0:07:50.000 بەڵام کاتێک سەیری جۆرە جیاوازەکانی تری پێکدادان دەکەیت بۆ نموونە پێکدادا ن و بەرکەوتن لە دواوە ، 0:07:50.000,0:07:53.000 دەرەکەویت کە کوشنەکان هیچ دەورێکی ئەوتۆیان نیە. 0:07:53.000,0:07:55.000 وە پێم وایە لەبەر ئەوەیە 0:07:55.000,0:07:57.000 کە کوشنەکان پێشتر ئامادە کراون بۆ تاقی کردنەوە 0:07:57.000,0:07:59.000 ئەمەش هەمان ئەو شتەیە کە 0:07:59.000,0:08:03.000 ئێمە لە خەلكی چاوەروان دەکەین. 0:08:03.000,0:08:04.000 شتێکی تر کە لەوانەیە جێی مشتومر بێت ئەوەیە کە بڵیێت 0:08:04.000,0:08:06.000 '' کوشنی سەیارەکان بە تێپەڕبونی کات زۆر باشتر بوون، 0:08:06.000,0:08:09.000 بۆیە کاتێک سەیری ڕووداوەکانی 0:08:09.000,0:08:11.000 ئەم ٣٠ سالەی دوایی ئەکەین 0:08:11.000,0:08:13.000 هەست بەوە ناکەین . بەڵکو ئەوەی دیارە ئەوەیە 0:08:13.000,0:08:17.000 کە لە راستیدا پشتێنی سەلامەتی زۆر لە 0:08:17.000,0:08:20.000 کوشنەکان کاریگەرترن و پێشکەوتنی زیاتریان بەخۆوە بینیوە . '' 0:08:20.000,0:08:23.000 ئەڵێن شتی وا مەحالە و ناگونجێت 0:08:23.000,0:08:25.000 بەڵام ئەگەر پرسیار لە دایکان و باوکان بکەیت ئەوان پێیان وایە راستە. 0:08:25.000,0:08:28.000 دەڵێن بەڵام کوشن زۆر لە 0:08:28.000,0:08:31.000 پشتێنی سەلامەتی گرانترە 0:08:31.000,0:08:34.000 و دروست کردنیشی لەو ئالۆزترە چۆن 0:08:34.000,0:08:36.000 ئەگونجێت پشتێنی سەلامەتی لە کوشن باشتر بێت ؟ 0:08:36.000,0:08:39.000 ئەمەی خەڵک دەیڵین شتێکی مەنتیقیە بەڵام لەوە 0:08:39.000,0:08:42.000 مەنتیقی تر ئەوەیە دیارە پشتێنی سەلامەتی باشترە ئەگینا 0:08:42.000,0:08:44.000 حکومەت بە خەڵکی نەدەوت 0:08:44.000,0:08:46.000 کە بەکاری بهێنن . 0:08:46.000,0:08:48.000 بەڵام ئەو داوایەی حکومەت کە دەڵێت پشتێنی سەلامەتی بەکاربهێنرێت زۆر 0:08:48.000,0:08:50.000 کاری پێناکرێت. 0:08:50.000,0:08:53.000 لە بری ئەوە خەڵک کوشن بەکاردەهێنن لەسەر ئەساسی 0:08:53.000,0:08:56.000 هەست و سۆزی دایک و باوکی ئەو منداڵانەی لە دوای 0:08:56.000,0:09:00.000 تەمەنی ٢ سالی مردوون کە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی زۆر کار بە یاساکان نەکرێت 0:09:00.000,0:09:04.000 زۆر ناچینە ناوەرۆکی بابەتەکەوە 0:09:04.000,0:09:06.000 تەنها ئاماژە بە ئەو ئامارانە دەکەین. 0:09:06.000,0:09:11.000 ئێوارەیەک کۆمەڵێک هاوڕێم بانگهێشت کرد بۆ نانی ئێوارە 0:09:11.000,0:09:14.000 وە پرسیاری ئەوەم لێکردن بزانم چی بکەم باشە بۆ ئەوەی ئەو خاڵەی هەمە بیسەلمـێنم 0:09:14.000,0:09:18.000 و ئامۆژگاری چیم دەکەن لەو بارەوە . 0:09:18.000,0:09:20.000 ووتیان '' بۆ ناچیت هەندێک تێست بکەیت؟ '' منیش بۆچونەکەیانم بە دل بوو . 0:09:20.000,0:09:22.000 دوای ئەوە هەوڵماندا کە چەند تێستێکی ئۆتۆمبێل بکەین . 0:09:22.000,0:09:27.000 بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان کرد بە هەموو کۆمپانیاکانی 0:09:27.000,0:09:30.000 تێستی ئۆتۆمىێل لە سەرانسەری وڵاتدا 0:09:30.000,0:09:32.000 بەڵام هیچ کامیان ئامادە نەبوون کارەکەمان بۆ بکەن 0:09:32.000,0:09:36.000 چونکە بە قسەکانیاندا دیار بوو لە شتێک دەترسان و دەیان ووت 0:09:36.000,0:09:38.000 " هەموو سەرچاوەی کارەکەی ئێمە بریتیە لە بەرهەمهێنانی کوشن . 0:09:38.000,0:09:42.000 ناتوانین سەرکەشی وا بکەین و تێستی کوشن بکەین و بەراوردی بکەین بە پشتێنی سەلامەتی . '' 0:09:42.000,0:09:46.000 بەڵام لە کۆتایی دا کۆمپانیایەک ئامادەیی خۆی نیشاندا بەو مەرجەی 0:09:46.000,0:09:49.000 ناوەکەی ئاشکرا نەکەین و دلخۆشی خۆیان دەربڕی لەو بارەوە 0:09:49.000,0:09:54.000 و داوای بڕی ١٥٠٠ دۆلاریان کرد بۆ هەر کوشنێک کە لە تێستەکەدا زیانی پێ بگات. 0:09:54.000,0:09:56.000 چووین بۆ بەفلۆ لە نیویۆرک 0:09:56.000,0:09:58.000 و وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەو 0:09:58.000,0:10:00.000 پەیکەرانە هی منداڵن وتایبەتن بە تێست 0:10:00.000,0:10:03.000 وە لە چاوەروانی ئەوەدان لە تێستەکەدا بەکاربهێنرێن. 0:10:03.000,0:10:05.000 ئەمەش دیمەنی چۆنێتی ئەنجامدانی تێستی پێکدادانەکەیە. 0:10:05.000,0:10:08.000 لە تێستەکەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی بەکارناهێنرێت 0:10:08.000,0:10:11.000 چونکە وەک دەزانن تێستێک ئەوە ناهێنێت سەیارەیەکی تەواوی بۆ تێکبشکێنرێت. 0:10:11.000,0:10:12.000 وەک دیارە کوشنەکان و پشتێنی سەلامەتیەکانیش 0:10:12.000,0:10:14.000 بەو قاعیدە ئاسنەوە جێگیر کراون. 0:10:14.000,0:10:16.000 دەمویست سەیری ئەمە بکەن . 0:10:16.000,0:10:18.000 وە پێم وایە ئەمە بەرچاو رونیەکتان دەەداتێ کە بۆچی دایکان و باوکان وا هەست دەکەن 0:10:18.000,0:10:20.000 کوشن زۆرباش و کاریگەرە . سەیری ئەو منداڵەی سەر ئەو کووشنەی پێشەوە بکەن 0:10:20.000,0:10:23.000 ئایا دلخۆش و باش دیار نیەو ئامادەی ؟ 0:10:23.000,0:10:25.000 هەموو شتێک نیە ؟ پاشان سەیری ئەو مندالەی دواوە بکەن 0:10:25.000,0:10:28.000 وەک ئەوە وایە کە تەنانەت بەر لە روداوەکە بخنکێت. 0:10:28.000,0:10:31.000 بروا کردن بەمە قورسە چونکە کاتێ سەیری مندالەکە دەکەیت 0:10:31.000,0:10:33.000 زۆر باش دیارە و وا دیار نیە کێشەی هەبێت کاتی روداوەکە. 0:10:33.000,0:10:35.000 ئێستا دیمەنی روداوەوەکە دەبینین 0:10:35.000,0:10:38.000 کە تیایدا ئەو قاعیدەیە بە کوشنەکانی سەریەوە بەر دیوارێک دەکەوێت 0:10:38.000,0:10:41.000 بە خێرایی ٣٠ میل لە کاتژمێرێک دا وسەیر بکەن بزانن چی رودەدات . 0:10:41.000,0:10:43.000 با نیشانتان بەم چی رودەدات 0:10:43.000,0:10:46.000 ئەو پەیکەرانە هی مندالی ٣ ساڵن 0:10:46.000,0:10:48.000 ئەوەش دیمەنی کوشنەکەی پیشەوەیە سەرنجی ٢ شت بدەن 0:10:48.000,0:10:50.000 سەرەتا سەرنج بدەن کە چۆن سەری مندالەکە بەرەو پێشەوە دەروات 0:10:50.000,0:10:52.000 و بەر ئەژنۆکان دەکەوێت 0:10:52.000,0:10:57.000 وە سەیر بکەن بزانن کوشنەکە چۆن لەجێی خۆی دەجولێت و پاش و پێش دەکات . 0:10:57.000,0:10:59.000 کوشنەکە بە هەمو ئاراستەکاندا دەجولێت . 0:10:59.000,0:11:01.000 پێویستە ٢ شت لەبەر چاو بگیرێت 0:11:01.000,0:11:04.000 یەکەمیان ئەوەیە کە ئەم کوشنە کەسێک دایناوە 0:11:04.000,0:11:07.000 کە ١٠٠٠ کوشنی داناوەو و تەواو شارەزای ئیشەکە بوەو زانیویەتی چۆن بیکات 0:11:07.000,0:11:08.000 وە دەریش کەوتوە بەستنەوەی کوشنەکان بەو 0:11:08.000,0:11:11.000 قاعیدەوە باشترین شێوازی چیگیرکردنی کوشنە . 0:11:11.000,0:11:14.000 بونی ئەو پشتە تەختە ( فلات ) ە کاری جێگیر کردنی کوشنەکانی زۆر ئاسان کردوە 0:11:14.000,0:11:17.000 وە دانانی کوشن بەو شێوەیە تەواو لە بەرژەوەندی کوشنەکەیەو زیاتر سودی کوشن دەر دەخات 0:11:17.000,0:11:20.000 بۆیە ئەو مندالەی پێشەوە سەرکەوتوبوو بەو شێوازەی پێویست بو کارەکەی خۆی کرد 0:11:20.000,0:11:22.000 بە پێی ستانداردەکانی حکومەت ئەگەر بتەوێت کوشنەکانت پەسەند بکرێن 0:11:22.000,0:11:24.000 پێویستە کوشنەکان لە ١٠٠٠ خاڵ کەمتر 0:11:24.000,0:11:26.000 بەدەست بهێنیت لە تێستەکەدا 0:11:26.000,0:11:30.000 زۆر گرنگ نیە ئەگەر هەندێک زیاد و کەم هەبێت لە ژمارەکاندا 0:11:30.000,0:11:33.000 وە ژمارەی بەدەسهاتوو لەم تێستەدا بریتیە لە ٤٥٠ خاڵ 0:11:33.000,0:11:35.000 بۆیە دەتوانین بلێین ئەم کوشنە لە کووشنێکی ئاسایی زیاترە 0:11:35.000,0:11:37.000 و زۆر سەرکەوتوو بوو لە تێستەکەدا 0:11:37.000,0:11:40.000 لە هەمان روداوو هەمان تێست دا ئێستا سەرەی ئەو مندالەی دواوەیە 0:11:40.000,0:11:45.000 کە بەروارد بەو مندالەی پێشەوە جێگیرەو کەمێک دەجوڵێت . 0:11:45.000,0:11:48.000 ئەوەی جێی پێکەنینە ئەوەیە 0:11:48.000,0:11:51.000 کارکردنی کامێراکان زۆر ورد نیە ، چونکە تەنها بەو شێوەوەیەی جێگیرکراون 0:11:51.000,0:11:53.000 وێنەی رووداوەکە دەگرن و لە ڕاستیدا هیچ ڕێگەیەک نی یە 0:11:53.000,0:11:55.000 کە کامێراکەی پێ بجوڵێنرێت و وێنەی منداڵەکە بگرێت 0:11:55.000,0:11:59.000 بەهەر حاڵ، لەتێستەکەدا خاڵی کوشنەکان جیاواز بوو 0:11:59.000,0:12:03.000 ئەنجامی کوشنی منداڵەکەی دواوە کەمێک خراپ بو کە بریتی بوو لە ٥٠٠ خال 0:12:03.000,0:12:07.000 .وە کوشنی پێشەوە ٤٠٠ خالی بەدەستهێنا 0:12:07.000,0:12:10.000 بەڵام لەگەل ئەوەشدا ئەگەر ئەنجامەکانی تێستەکە 0:12:10.000,0:12:13.000 ببەیت بۆ حکومەتی ناوەندی و بلێیت کوشنێکی تازەم داهێناوە و 0:12:13.000,0:12:16.000 ئەمەوێت پەسەندی بکەن و ریگەم بدەن بیفرۆشم 0:12:16.000,0:12:19.000 ئەوا پێت دەڵێن ئەمە کوشنێکی زۆر باشە و سەرکەوتووە 0:12:19.000,0:12:21.000 تەنها٥٠٠ خالی بەدەست هێناوە لە کاتێکدا دەگونجا ١٠٠٠ خال بەدەست بهێنێت 0:12:21.000,0:12:24.000 وە ئەو پشتێنی سەلامەتیە لە مەرجەکانی حکومەت دەردەچێت و 0:12:24.000,0:12:26.000 ڕیگە دەدرێت بەکاربهێنرێت و بۆ کوشنەکان دادەنرێت 0:12:26.000,0:12:28.000 ئەمەش بۆمان روون دەکاتەوە کە ئەوەی ژیانی مندالان 0:12:28.000,0:12:31.000 دەخاتە مەترسیەوە تەنها هەلەی خەڵکی نیە لە چۆنێتی دانانی کوشنەکاندا 0:12:31.000,0:12:33.000 بەڵکو بەشێوەیەکی سەرەکی 0:12:33.000,0:12:35.000 ئەوەیە کوشنەکان خۆیان زۆر دەوریکی ئەوتۆیان نیە ئەمە جگە لە هەلەی خەلکیش 0:12:35.000,0:12:37.000 ئەمەش وێنەی تێستەکەیە. وەک دیارە جوڵەکانیش سات بە سات تۆمار کراون 0:12:37.000,0:12:39.000 وەک دەبینیت جوڵانی منداڵەکە بۆ پێشەوەو پاشان 0:12:39.000,0:12:41.000 بۆ دواوە کاتێکی زۆر دەخایەنێت 0:12:41.000,0:12:45.000 بەلام ئەو منداڵەی کە لە دواوە دانیشتوە جولەی کەمترە لە چاو مندالەکەی پێشەوە 0:12:45.000,0:12:47.000 ئێستا دیمەنی روداوێک نیشان دەدەین کە هی منداڵی تەمەن ٦ سالە 0:12:47.000,0:12:52.000 مندالە ٦ سالەکە لسەسەر ئەو کوشنەیە وا دەردەکەوێت 0:12:52.000,0:12:57.000 کە ئەنجامەکەی باش نەبێت بەلام زۆر باشە و ٤٠٠ خال تۆمار دەکات . باشە ؟ 0:12:57.000,0:12:58.000 مندالەکە لە روداوەکەدا باش دەبێت و 0:12:58.000,0:13:02.000 توشی هیچ کێشەیەک ناىێت 0:13:02.000,0:13:05.000 ئەمە منداڵە ٦ سالەکەیە 0:13:05.000,0:13:07.000 جیاوازیەکی کاتی زۆر کەم لە نێوان جوڵەی کوشنەکەو مندالەکەدا هەیە 0:13:07.000,0:13:11.000 تەنها یەک دوو خاڵێک بوو، بۆیە بۆ منداڵە شەش ساڵانەکە 0:13:11.000,0:13:15.000 کوشنەکە هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نەبوو 0:13:15.000,0:13:18.000 ئەمەش هەندێک بەلگەی ترە 0:13:18.000,0:13:22.000 لە لایەن زانایەکەوە رەخنەی ئەوەم لێگیرا 0:13:22.000,0:13:24.000 کە ناتوانم لێکۆڵینەوەیەک بڵاو بکەمەوە تەنها بە پشت بەستن بە ٤ رووداو . 0:13:24.000,0:13:28.000 نامەیەکم بۆ نوسیەوەو وتم ئەی چی دەڵێی دەربارەی ٤٥،٠٠٤ روداو ؟ 0:13:28.000,0:13:30.000 چونکە من ٤٥٠٠٠ روداوم لابو کە هەر بەراستی رویان دابوو 0:13:30.000,0:13:34.000 شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە بەلامەوە کە ئابوری ناسەکان 0:13:34.000,0:13:36.000 بەکارهێنانی نموونەی زیندو و واقعی 0:13:36.000,0:13:38.000 بە شتێکی راست دادەنێن لە کاتێکدا زاناکان 0:13:38.000,0:13:40.000 بە کارێکی ناراستی دادەنێن 0:13:40.000,0:13:43.000 زاناکان لە جیاتی ئەوە پێیان باشە 0:13:43.000,0:13:45.000 تاقیگە بەکاربهێنن لە کاتێکدا تاقیگە ناتوانێ ئەو ئەنجامانەی تێستەکان بە راست و دروستی 0:13:45.000,0:13:49.000 بەدەست بهێنێت بە ئەندازەی ئەوەی زانیاری 0:13:49.000,0:13:52.000 کۆکراوەی ماوەی ٣٠ ساڵ بەدەستی دەهێنێت 0:13:52.000,0:13:56.000 وە بۆیە من پێم وایە وەلامی ئەم پرسیارە 0:13:56.000,0:13:59.000 ئەوەیە کە لە دەرەوەی تاقیگە چارەسەرێکی زۆر باشتر هەیە 0:13:59.000,0:14:02.000 کە هیچ کەس پێی دل خۆش نیە چونکە بە پێچەوانەی پێشبینی و ویستی ئەوانەوەیە 0:14:02.000,0:14:06.000 کەوا هەست دەکەن کوشن کاریگەر و باشە 0:14:06.000,0:14:09.000 ئەگەر باس لە دیزاینیش بکەیت 0:14:09.000,0:14:11.000 و بگەڕێیتەوە بۆ شێوە چوار گۆشەییەکە و بلێیت 0:14:11.000,0:14:13.000 '' من دەمەوێت پارێزگاری لەو منداڵانە بکەم کە لە کوشنی دواوە دادەنیشن . '' 0:14:13.000,0:14:15.000 بروا ناکەم کەس لەم هۆلەدا هەبێت بلێت 0:14:15.000,0:14:16.000 '' سەرەتا باشترین شت ئەوەیە 0:14:16.000,0:14:19.000 کە پشتێنی سەلامەتی بۆ گەورەکان دروست بکەین 0:14:19.000,0:14:21.000 ئینجا با ئەم قاعیدە گەورەیە بخەینە ناو سەیارەکەوەو 0:14:21.000,0:14:24.000 بە زنجیر و شت قایمی کەین . '' 0:14:24.000,0:14:27.000 . مەبەستم ئەوەیە بۆ ئەمە بۆ ئەو کەسانە نەکەین کە لە دواوە دادەنیشن جگە لە مندالان ؟ 0:14:27.000,0:14:30.000 بەلام بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ دروست کردنی شتێکی لەم جۆرە 0:14:30.000,0:14:32.000 کە نازانم چەندی تێدەچێت ، 0:14:32.000,0:14:33.000 هیچ هۆکاریک نابینم تا زیاتری تێ بچێت 0:14:33.000,0:14:35.000 وەک لە کوشنێکی ئاسایی 0:14:35.000,0:14:39.000 ئەوە دیارە و خۆشتان دەیبینن کە وا لەسەر کوشنەکەیە 0:14:39.000,0:14:41.000 هەر کوشنی ئاساییە کە بۆ کەسی گەورەیە و ئەو پارچەی لەسەرە کە دادەدرێتەوە بۆ مندال 0:14:41.000,0:14:43.000 و مندالەکە لەسەری دادەنیشێت وە شتێکی زۆر پێشکەوتووشە 0:14:43.000,0:14:47.000 وە بە بروای من ئەم ڕێگە چارەیە زۆر گران نیەو زۆری تێناچیت 0:14:47.000,0:14:50.000 و باشترە لەو چارەسەرانەی پێشتر بەکارمان هێناوە 0:14:50.000,0:14:55.000 پرسیارەکە ئەوەیە : ئایە هیچ ئومێد هەیە کە شتێکی لەم جۆرە کاری پێبکرێت 0:14:55.000,0:14:57.000 کە لەوانەیە ژیانی زۆر کەس رزگار بکات ؟ 0:14:57.000,0:15:01.000 وەلامەکەی رەنگە لە چیرٶکێک دا بێت 0:15:01.000,0:15:05.000 وەلامی هەر دوو ئەو پرسیارە کە بۆچی کوشنێک ئەوەندە سەرکەوتو بووە و 0:15:05.000,0:15:08.000 بۆچی ئەم کوشنە رۆژێک لە رۆژان لەوانەیە بەکار بێت یان لەوانەیە بەکار نەیەت، 0:15:08.000,0:15:12.000 لە چیرۆکێک دایە کە باوکم بۆی گێرامەوە ئەو کاتەی کە دکتۆر بوو لە هێزی ئاسمانی 0:15:12.000,0:15:15.000 ئەمریکا لە بەریتانیا کە ماوەیەکی زۆر لەمەو بەرە 0:15:15.000,0:15:17.000 ڕێگە پیدراو بوویت هەندێک شت هەیە بیکەیت کە ئێستا ناتوانی بیکەیت 0:15:17.000,0:15:21.000 باوکم هەندێک نەخۆشی هەبوو کە دەهاتن بۆ لای 0:15:21.000,0:15:24.000 هەستی دەکرد بە راستی نەخۆش نین 0:15:24.000,0:15:28.000 باوکم دەرمانێکی زۆری هەبوو کە دەیدا بە نەخۆشەکان و و پێی دەوتن 0:15:28.000,0:15:31.000 ''لە ماوەی هەفتەیەکدا وەرنەوە ئەگەر هەست تان کرد هەر نەخۆشن . '' 0:15:31.000,0:15:32.000 دوای ئەوە زۆربەیان نەدەگەرانەوە، 0:15:32.000,0:15:34.000 بەلام هەندێکیان دەهاتنەوە 0:15:34.000,0:15:38.000 کە دەهاتنەوە باوکم هەر بروای وابوو نەخۆش نین و ئەم جارەش قوتویەکی تر دەرمانی دەدانێ 0:15:38.000,0:15:43.000 بەڵام دەرمانی دووەم جار حەپی تایبەت بە ئەسپ بوو 0:15:43.000,0:15:45.000 حەپەکان ئەوەندە گەورە بوون کە قوتدانیان زەحمەت بوو 0:15:45.000,0:15:49.000 من وا لێی تیدەگەم کە ئەمەش وەک بابەتی کوشنەکە وایە 0:15:49.000,0:15:53.000 نەخۆشەکان سەیری حەپەکەیان دەکردو دەیان ووت '' ئەم شتە زۆر 0:15:53.000,0:15:55.000 گەورەیەو و قوتدانی قورسە . چی دەبێت ئەگەر وام لێنەکات 0:15:55.000,0:15:58.000 هەست بکەم باشترم ؟ 0:15:58.000,0:16:00.000 دوایی دەمانبینی زۆربەی نەخٶشەکان نەدەهاتنەوە ، 0:16:00.000,0:16:03.000 لەبەر ئەوەی حەپەکە کاری خۆی کردو چاک بونەوە پێی . بەڵام جار هەبوو 0:16:03.000,0:16:08.000 نەخۆشێک کە هەستی دەکرد هێشتا نەخٶشە 0:16:08.000,0:16:11.000 دەگەرایەوە . باوکیشم بۆ سێ هەم جار قوتویەک دەرمانی دەدایە 0:16:11.000,0:16:13.000 باوکم دەیوت ئەوە بچوکترین دەنکە حەپە 0:16:13.000,0:16:16.000 کە توانیویەتی بیدۆزێتەوە و 0:16:16.000,0:16:18.000 دەیوت ئەوەندە بچوکن کە بینینیان زەحمەتە 0:16:18.000,0:16:20.000 دوایی بە نەخۆشەکەی دەوت '' گوێ بگرە ، دەزانم پێشتر حەپێکی گەورەم 0:16:20.000,0:16:24.000 دایتێ کە قوتدانی زۆر زەحمەت بوو، 0:16:24.000,0:16:26.000 ئێستا جۆرە حەپێکم ماوە کە زۆر بەهێزو کاریگەرە 0:16:26.000,0:16:28.000 بەڵام زۆر وردو بچوکەو بینینی زۆر قورسە 0:16:28.000,0:16:31.000 وەک ئەو شتەی ئەو سەر وایە کە تەنانەت ناشی بینیت . '' 0:16:31.000,0:16:33.000 بەڵام دوایی دەردەکەوت ئەسڵەن حەپە 0:16:33.000,0:16:36.000 وردو بچوک و کاریگەرەکە بوونی نەبووە و باوکم هیچی نەدەدانێ 0:16:36.000,0:16:39.000 نەخۆشەکەش کە بە حسابی خۆی حەپەکەی خواردبو هەرگیز نەدەگەرایەوە تا باسی نەخۆشی بکات و چاک دەبۆوە 0:16:39.000,0:16:42.000 باوکم بەردەوام ئەمەی بە نموونە دەهێنایەوە 0:16:42.000,0:16:46.000 کە ئەو حەپە بچوک و بەهێزە 0:16:46.000,0:16:50.000 ئەو کاریگەریە گەورەی هەبووە. کەم تا زۆر، ئەگەربەکارهێنانی ئەم چیرۆکە بۆ ئەو بابەتەی ئێستامان راست بێت 0:16:50.000,0:16:52.000 پێم وایە زۆر بە خیرایی هەموو کەس دەبێتە خاوەنی ئەم جۆرە تازە پێشکەوتوەی کوشن 0:16:52.000,0:16:56.000 شتێکی تر کە ڕووی دابێت ئەوەیە 0:16:56.000,0:16:59.000 لەوانەیە هەندێک کەس هەبووبن دوای ئەوەی ٣ جار سەردانی باوکمیان کرد 0:16:59.000,0:17:01.000 هێشتا هەستیان بە نەخۆشی کردبێت و، 0:17:01.000,0:17:03.000 چوبێتن بۆ لای دکتۆرێکی تر . مەبەستم ئەوەیە ئەگونجێت هێشتا کەسانێک هەبن کە ئەم کوشنە تازەیان بە دل نەبێت و بە دوای چارەسەری تردا بگەڕێن 0:17:03.000,0:17:05.000 وە ئەمە شتێکی تەواو چاوەروان کراوە . ئەگەر ئەمە رووبدات 0:17:05.000,0:17:08.000 پێم وایە لە داهاتودا بۆ ماوەیەکی زۆر هەر گیرۆدەی کوشنە تەقلیدیە کۆنەکان دەبین 0:17:08.000,0:17:09.000 زۆر سوپاس 0:17:09.000,0:17:13.000 چەپڵەی ئاماەبووان 0:17:13.000,0:17:15.000 یەکێک لە ئامادەبووان : ئەمەوێت پرسیارێک لە بەرێزت بکەم، 0:17:15.000,0:17:18.000 کاتێک پشتێنی سەلامەتی بەکاردەهێنین، تەنها بە مەبەستی ئەوە نیە لە روداوەکاندا گیان 0:17:18.000,0:17:20.000 لە دەست نەدەین بەلکو بۆ ئەوەشە کەبە سەختی بریندار نەبین 0:17:20.000,0:17:24.000 زانیاریەکانی تۆ تەنها باسی ئەوانە دەکات کە لە روداوەکان دا گیان لەدەست دەدەن . بەڵام باسی بریندار بوونی سەخت ناکەن 0:17:24.000,0:17:26.000 هیچ زانیاریەکت هەیە باس لەوە بکات کە کوشنی تایبەت بە مندالان 0:17:26.000,0:17:29.000 بە ئەندازەی پشتێنی سەلامەتی یان کەمترلە پشتێنی سەلامەتی کاریگەرە لە کاتی 0:17:29.000,0:17:31.000 بریندار بوونی سەخت دا ؟ چونکە ئەمە ڕاستی قسەکانی تۆ دەسەلمینیت 0:17:31.000,0:17:34.000 ستیڤن لیڤیت : پرسیارێکی جوانە. لە زانیاریەکانی من و ئەو کۆمەڵە 0:17:34.000,0:17:37.000 زانیاریەی تردا لە لەسەر روداوەکانی ویلایەتی نیو جێرسی سەیرم کردووە، 0:17:37.000,0:17:41.000 کۆمەڵێ جیاوازی زۆر بچووک لە برینداریەکاندا بەدی دەکەم 0:17:41.000,0:17:43.000 بۆیە لەم زانیاریانەدا، ریژەی جیاوازیەکان لە نێوان بریندار بوون بە هۆی 0:17:43.000,0:17:47.000 کوشن و بریندار بوونی پشتێنی سەلامەتی دا زۆر کەمە کە شایستەی باس نیە 0:17:47.000,0:17:48.000 لە زانیاریەکانی نیو جیرسی دا کە جیاوازە 0:17:48.000,0:17:51.000 ، چونکە تەنها لەسەر روداوە کوشندەکان نیە 0:17:51.000,0:17:53.000 بەلکو زانیاریە لەسەر هەموو روداوەکان کە تۆمار کراون، 0:17:53.000,0:17:56.000 دەردەکەوێت بە ڕێژەی % ١٠ جیاوازی لە برینداری دا هەیە 0:17:56.000,0:17:58.000 کە بە گشتی برینی سوک و لاوەکین 0:17:58.000,0:18:00.000 شتێکی سەرنج ڕاکێش هەیە کە دەمەوێت بیڵێم بەڵام لێی بەرپرس نیم ، 0:18:00.000,0:18:05.000 راپۆرتێکی پزیشکی هەیە کە لەگەل ئەوزانیاریەی پێشودا جیاوازە 0:18:05.000,0:18:09.000 و بە پێی راپۆرتەکە کوشنەکان زۆر باشترن 0:18:09.000,0:18:11.000 ئەوانەی راپۆرتەکە ئامادە دەکەن رێگەی خۆیان بەکار دەهێنن کە ڕێگەیەکی تەواو جیاوازە 0:18:11.000,0:18:14.000 ئەویش ئەوەیە دوای روداوەکە، لە لایەن کۆمپانیاکانی دلنیاییەوە ناوی ئەو کەسانەیان 0:18:14.000,0:18:16.000 پێدەدرێت کە لە روداوەکەدا بوون 0:18:16.000,0:18:17.000 دوای ئەوە ئەمانیش پەیوەندیان پێوە دەکەن و 0:18:17.000,0:18:18.000 لێیان دەپرسن چی روویدا 0:18:18.000,0:18:21.000 هێشتا ناتوانم بریار بدەم کە ئایا ئەوەی ئەوان دەیکەن شێوازێکی راستە یان نا 0:18:21.000,0:18:23.000 حەز دەکەم کار لەگەل ئەر توێژەرە پزیشکیانەدا 0:18:23.000,0:18:26.000 بکەم و تێبگەم بزانم چۆن دەگونجێت ئەو جیاوازیانە هەێت 0:18:26.000,0:18:29.000 کە تەواو نامۆن بە یەکتر 0:18:29.000,0:18:32.000 بەلام دیارە کە ئەمە پرسیارێکی رەخنەییە 0:18:32.000,0:18:35.000 پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئەوەندە بریدار بوونی سەخت هەیە 0:18:35.000,0:18:38.000 تا ئەمە ئەو هەموو پارەیەی شایستە بێت ؟ پرسیارێکی هەلخەلەتینەرە 0:18:38.000,0:18:40.000 تەنانات ئەگەر راستێش بکەن زۆر روون نیە 0:18:40.000,0:18:41.000 کە پارەیان زۆر تێدەچێت