< Return to Video

ستێڤن لێڤیت : باس لە کوشنی منداڵان دەکات بۆ ئۆتۆمبیلەکان

  • 0:00 - 0:05
    ڕۆژێک لە ڕۆژان، نەخۆشیەکی ترسناک بوو بە هەڕەشە بۆ سەر ژیانی منداڵان .
  • 0:05 - 0:09
    لە ڕاستیدا ، لە ناو هەموو ئەو نەخۆشیانەی کە لەم ووڵاتەدا هەبوون
  • 0:09 - 0:12
    خراپترینیان بوو و بووە هۆی مردنی زۆربەی مناڵان .
  • 0:12 - 0:15
    لەو کاتەدا داهێنەر و زانایاکی بە توانا
  • 0:15 - 0:18
    توانی چارەسەرێکی بەشی ( جزئی ) بۆ ئەم نەخۆشیە بدۆزێتەوە .
  • 0:18 - 0:22
    بەڵام ئەم چارەسەرە یەکجاری نەبوو . وە لە دوای ئەوەش هێشتا چەندین منداڵ مردن .
  • 0:22 - 0:25
    بەڵام بە دڵنیاییەوە بارودۆخەکە لە پیشتر باشتر بوو چونکە بوونی چارەسەرێک ئەگەر چی یەکجاریش نەبێت لە نەبوونی باشترە .
  • 0:25 - 0:31
    یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم چارەسەرە ئەوە بوو کە زۆر هەرزان بوو
  • 0:31 - 0:33
    ، وە بەکارهێنانیشی ئاسان بوو .
  • 0:33 - 0:36
    بەڵام گەورەترین کێشەی ئەم چارەسەرە ئەوە بوو کە نەدەتوانرا
  • 0:36 - 0:40
    بۆ مناڵی زۆر بچووک یان منالی شیرەخۆر و مناڵی یەک ساڵ بەکاربهێنرێت .
  • 0:40 - 0:42
    بۆیە لە دەرئەنجامی ئەمەدا و دوای چەند ساڵێکی کەم،
  • 0:42 - 0:44
    زانایەکی تر کە ڕەنگە بە ئەندازەی
  • 0:44 - 0:48
    زاناکەی یەکەم جار بە توانا نەبوبێت
  • 0:48 - 0:50
    بەڵام بە پشت بەستن بە داهێنانەکەی زانای یەکەم
  • 0:50 - 0:53
    توانی چارەسێکی تر بۆ ئەم نەخۆشیە بدۆزێتەوە.
  • 0:53 - 0:56
    لایەنی باشی دووەم چارەسەر
  • 0:56 - 1:00
    ئەوە بوو کە دەتوانرا بۆ مناڵی شیرە خۆر و مناڵی یەک سالیش بەکاربهێنرێت .
  • 1:00 - 1:05
    بەڵام گرفتی ئەم چارەسەرەیان ئەوە بوو کە نرخەکەی زۆر گران بوو
  • 1:05 - 1:06
    وە بەکارهێنانی زۆر قورس بوو .
  • 1:06 - 1:10
    لەگەل ئەوەی کە دایک و باوکی مناڵەکان ئەوپەری هەوڵی خۆیان ئەدا تا بتوانن بە شێوەیەکی ڕاست و دروست بەکاری بهێنن,
  • 1:10 - 1:14
    بەڵام زۆربەی زۆریان هەڵەیان ئەکرد لە بەکارهێنانی دا .
  • 1:14 - 1:17
    لەبەر گرانی نرخ و قورسی بەکارهێنانی,
  • 1:17 - 1:20
    تەنها بۆ منداڵی یەک ساڵ و خوار تەمەنی یەک سال یان بەکار دەهێنا.
  • 1:20 - 1:23
    وە پاشان بەردەوام بوون لەسەر بەکارهێنانی
  • 1:23 - 1:24
    ئەو چارەسەرەی کە هەبوو بۆ مندالی دوو ساڵ و بەرەو سەر .
  • 1:24 - 1:26
    ئەم چارەسەر کردنە بەردەوام بوو بۆ ماوەیەکی زۆر و خەلکی دڵخۆشبوون .
  • 1:26 - 1:29
    بەم شێوەیە خەڵکی دوو جۆر چارەسەریان لەبەر دەست دا بوو . هەتا
  • 1:29 - 1:34
    ئەو کاتەی منداڵێک کە تازە تەمەنی بوو بوو بە ٢ سال بە هۆی ئەم نەخۆشیەوە مرد .
  • 1:34 - 1:38
    دایکی منادلەکە بیری کردەوەو ووتی '' مندالەکەم تازە بوو بوو بە دوو سال
  • 1:38 - 1:42
    و هەتا پێش ئەو تەمەنە من هەمیشە
  • 1:42 - 1:47
    ئەم چارەسەرە گران و ئالۆزەم بەکاردەهێنا.
  • 1:47 - 1:48
    پاشان کە منداڵەکە بوو بە دوو ساڵ دەستم کرد بە بەکارهێنانی
  • 1:48 - 1:51
    چارەسەرە هەرزان و ئاسانەکە ، پێم سەیرە . ''
  • 1:51 - 1:53
    دایکەکە بە هەمان شێوەی دایک و باوکەکانی تر پرسیاری ئەوەی لا دروست بوو
  • 1:53 - 1:55
    '' چی ئەبوو ئەگەر نەم توانیایە هیچ شتێک بکەم
  • 1:55 - 1:59
    بۆ نموونە بەردەوام بوون لەسەر بەکارهێنانی ئەو چارەسەرە گران و ئالۆزە . ''
  • 1:59 - 2:02
    بە هەموو خەلکەکەی ووت
  • 2:02 - 2:04
    '' چۆن ئەبێت شتێکی
  • 2:04 - 2:07
    هەرزان و سادە هەمان کاریگەری
  • 2:07 - 2:09
    شتێکی گران و ئالۆزی ( لە بەکارهێنان ) دا هەبێت ؟ ''
  • 2:09 - 2:11
    خەڵکەکە بیریان کردەوەو وتیان '' راست دەکەیت
  • 2:11 - 2:13
    ڕەنگە دوور کەوتنەوە لە بەکارهێنانی چارەسەرە گرانەکە و ڕوو کردنە
  • 2:13 - 2:16
    بەکارهێنانی چارەسەرە هەرزان و سادەکە کارێکی هەڵە بێت .''
  • 2:16 - 2:19
    حکومەت هەواڵەکەی بیست
  • 2:19 - 2:22
    خەڵکەکە و حکومەت راستی قسەی ژنەکەیان دووپات کردەوەو حکومەت بڕیاری
  • 2:22 - 2:24
    دا کە بەکارهێنانی چارەسەرە سادە و هەرزانەکە قەدەغە بکات
  • 2:24 - 2:27
    و رێگە نەدەن کە هیچ کەس بۆ مناڵەکانی خۆی بەکاری بهێنێ .
  • 2:27 - 2:29
    خەڵکەکە دڵخۆش و ڕزای بوون
  • 2:29 - 2:32
    بۆ ماوەی چەند ساڵێک بارودۆخەکە بەم شێوەیە بەردەوام بوو وە هەموو شتێ باش بوو .
  • 2:32 - 2:37
    دواتر ئابووری ناسێکی پلە نزم کە خاوەنی جەند مناڵێک بوو
  • 2:37 - 2:44
    چارەسەرە گران و ئاڵۆزەکەی بەکارهێنا .
  • 2:44 - 2:46
    بەڵام دەربارەی چارەسەرە هەرزان و سادەکەش شتی ئەزانی
  • 2:46 - 2:48
    و بیری لێئەکردەوە . بە نیسبەت ئەوەوە چارەسەرە گرانەکە
  • 2:48 - 2:51
    زۆر کاریگەر نەبوو . بۆیە ووتی
  • 2:51 - 2:54
    '' من دەربارەی زانست هیچ زانیاریم نیە بەڵام شتێک لەسەر داتاو زانیاری ئەزانم
  • 2:54 - 2:56
    بۆیە ڕەنگە وا پێویست بکات سەیرێکی داتاکان بکەم
  • 2:56 - 3:00
    و تەئکید بکەمەوە و بزانم کە ئایا ئەم رێگە چارە گران و ئالۆزە
  • 3:00 - 3:03
    هەر بەڕاستی کاریگەری باشترە لە چارەسەرە هەرزان و سادەکە . ''
  • 3:03 - 3:05
    شتێکی سەیر ڕوویدا کاتێک کە بەناو داتاکان دا دەگەڕا
  • 3:05 - 3:08
    بۆی دەرکەوت کە شتەکە بەو شێوەیە نیە و
  • 3:08 - 3:11
    چارەسەرە گران و ئاڵۆزەکە بە هیچ شێوەیەک باشتر نیە لە چارەسەرە هەرزانەکە
  • 3:11 - 3:13
    هەر نەبێت بۆ ئەو منداڵانەی کە دوو ساڵ و بەرەوسەر بوون
  • 3:13 - 3:16
    لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەرە هەرزانەکە کاریگەری نەبوو لەسەر ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە دوو ساڵ کەمتر بوو .
  • 3:16 - 3:20
    بۆیە بە خێرایی چووە ناو خەڵک و ووتی
  • 3:20 - 3:22
    '' من شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێشم بۆ دەرکەوتووە:
  • 3:22 - 3:25
    وا دیارە ئێمە دەتوانین تەنها چارەسەرە هەرزانەکە بەکاربهێنین
  • 3:25 - 3:28
    و بەو شێوەیە دەتوانین ساڵانە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار پاشەکەوت بکەین
  • 3:28 - 3:30
    و دەتوانین ئەو بڕە پارەیە لە کۆمەڵێک شتی تردا سەرف بکەین بۆ مندالەکانمان . ''
  • 3:30 - 3:34
    دایک و باوکەکان زۆر دلتەنگ بوون و ووتیان
  • 3:34 - 3:36
    '' ئەمە شتێکی ترسناکە، چۆن ئەگونجێت شتێکی سادەو هەرزان
  • 3:36 - 3:40
    بە هەمان شێوەی شتێکی ئالۆز و گران باش بێت ؟ وە حکومەتیش زۆر تووڕە و دلگران بوو لەم هەواڵە .
  • 3:40 - 3:43
    بە تایبەتی ئەو کەسانەی کە بژێویان لەسەر چارەسەرە گرانەکە بوو
  • 3:43 - 3:45
    زۆر تووڕە بوون چونکە ئەیان ووت
  • 3:45 - 3:48
    '' ئێمە چۆن بتوانین کێبڕکێی شتێکی ئاوا زۆر هەرزان بکەین ؟
  • 3:48 - 3:50
    بازاڕو ئیشەکەمان لەدەست ئەدەین .''
  • 3:50 - 3:53
    خەڵک زۆر تووڕە بوون و بە ناوی ناخۆش بانگیان ئەکرد .
  • 3:53 - 3:56
    ئابووری ناسەکە وای هەست ئەکرد کە ڕەنگە پێویست بێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک ووڵات جێبهێلێت
  • 3:56 - 4:00
    وهەندێک کەسی زیرەکتر
  • 4:00 - 4:03
    و مێشک کراوە تر بدۆزێتەوە لە شوێنێک بە ناوی ئۆکسفۆرد
  • 4:03 - 4:06
    و هەوڵ بدات چیرۆکەکەیان بۆ بگێڕێتەوە لەو شوێنەدا .
  • 4:06 - 4:10
    بەهەر حاڵ، من وا لێرەم . ئەمە چیرۆكێکی خەیاڵی نیە
  • 4:10 - 4:12
    بەڵکو چیرۆکیکی راستەقینەیە دەربارەی ئەمڕۆی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
  • 4:12 - 4:15
    وە ئەو نەخۆشیەی باسی ئەکەم
  • 4:15 - 4:18
    ئەوڕووداوانەی ئۆتۆمبێلە کە منداڵان تیایاندا دەبنە قوربانی .
  • 4:18 - 4:24
    ڕێگە چارە هەرزانەکە بریتیە لە پشتێنی سەلامەتی وە ڕێگەچارە گرانەکەش
  • 4:24 - 4:28
    واتە چارەسەرە ٣٠٠ ملیۆن دۆلاریەکە بریتیە لە شوێنی دانیشتن ( کوشن )ی سەیارەی تایبەت بە مندالان .
  • 4:28 - 4:30
    ئەمڕۆ حەز دەکەم باسی
  • 4:30 - 4:33
    هەندێک بەڵگە بکەم کە ڕوونی دەکاتەوە بۆچی
  • 4:33 - 4:35
    شوێنی دانیشتن ( کوشن )ی سەیارە هیچ سودێکی سەلمێندراوی راستەقینەی نیە
  • 4:35 - 4:40
    بۆ منداڵی تەمەن دوو ساڵ و بەرەو سەر
  • 4:40 - 4:45
    سەرەڕای ئەو هەوڵ و ماندوبون و ووزە زۆرەی
  • 4:45 - 4:48
    کە تەرخان کراوە بە مەبەستی پەرەپێدان و فراوان کردنی یاساکان و وە
  • 4:48 - 4:50
    هەول دان بۆ ئەوەی بەکارهێنانی قایشی سەلامەتی بۆ منداڵان لە ڕووی کۆمەلایەتیەوە
  • 4:50 - 4:55
    بە کارێکی ناپەسەند سەیر بکرێت
  • 4:55 - 4:56
    و چی وای کردوە کە ئەوەی من دەیڵێم راست دەربچێت ؟
  • 4:56 - 4:59
    لە کۆتایی دا بە کورتی باس لە رێگە چارەی سێ هەم دەکەم
  • 4:59 - 5:02
    کە بریتیە لە تەکنیکێک کە لەوانەیە باشتربێت لە هەموو ڕێگە چارەسەرەکانی تر لە بەر دەستمانن
  • 5:02 - 5:05
    بەڵام ئەم ڕێگەیە تا ئێستا زۆر لە لایەن خەڵکەوە بەکار نەهاتووە
  • 5:05 - 5:07
    لەبەر ئەوەی خەڵکی زیاتر ڕێگە چارەی کوشنەکەیان
  • 5:07 - 5:10
    لا پەسەند و باشە.
  • 5:10 - 5:13
    زۆر جار کە دەتەوێت لێکۆڵینەوە بکەیت لەسەر داتاکان
  • 5:13 - 5:17
    لێکۆڵینەوەکە ڕوداو و چیرۆکی زۆر ئالۆزی تێ دەکەوێت بە شێوەیەک کە دەست کەوتنی ئەو شتەی مەبەستتە قورس ئەبێت .
  • 5:17 - 5:20
    بەڵام ئەمە ڕوونادات کاتێک وورد دەبیتەوە لە پشتێنی سەلامەتی و بەراوردی دەکەیت بە کوشن .
  • 5:20 - 5:22
    ویلایەتە یەکگرتووەکان داتای لەسەر هەموو
  • 5:22 - 5:25
    ئەو روداوە کوشندانە کۆکردۆتەوە کە لە سالڵی ١٩٧٥ و بە دواوە روویان داوە .
  • 5:25 - 5:28
    بۆیە هەموو ئەو روداوانەی کە تیایاندا بە لایەنی کەمەوە کەسێک دەبێتە قوربانی
  • 5:28 - 5:30
    ئەمان زانیاریان لەسەر هەموو قوربانیەکان هەیە .
  • 5:30 - 5:33
    بۆیە کاتێک سەیری داتاکان دەکەیت کە لە پێگەی ئیدارەی سەلامەتی گواستنەوەی هێلە نیشتمانیە گشتیەکان
  • 5:33 - 5:35
    ( National Highway Transportation Safety Administration )
    بڵاو کراوەتەوە
  • 5:35 - 5:37
    و لێیان ورد دەبیتەوە دەبینیت کە تەنها کۆمەڵێک بەڵگەی
  • 5:37 - 5:41
    زۆر کەم هەن لەسەر سوودی کوشن
  • 5:41 - 5:44
    بۆ مندالی دوو ساڵ و بەرەو سەر .
  • 5:44 - 5:48
    لێرە داتاکانمان لەبەردەستە، کە ئاماژە بەوە دەکات بە شێوەیەکی گشتی کەس کوشن بەکارناهێنیت
  • 5:48 - 5:50
    بۆ مندالی تەمەن ٢-٦ سال و سەروی ٦ ساڵیش
  • 5:50 - 5:56
    بۆیە ناتوانیت بەرورد بکەیت .
  • 5:56 - 6:00
    29.3 % ی ئەو منداڵانەی بە پشتێنی سەلامەتی نابەسترێنەوە دەبنە قوربانی لەو روداوانەی کە تیایاندا کەسێک یان زیاتر دەمرێت.
  • 6:00 - 6:05
    ڕێژەی % ١٨.٢ ی ئەو مندالانەی لەسەر کوشن دادەنرێن دەبنە قوربانی لە ڕوداوەکان دا .
  • 6:05 - 6:07
    ئەو مندالانەی کە پشتێنی سەلامەتی بە تەواوی (ران و سنگ یان بگرێت ) بەکاردەهێنن رێژەی مردن تیایاندا دەگاتە % ١٩.٤
  • 6:07 - 6:12
    بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەرانە! ئەو منداڵانەی کە تەنها نیوەی پشتێنەکە بەکاردێنن و تەنها ڕانیان ئەبەستنەوە ن.
  • 6:12 - 6:14
    بە ڕێژەی % ١٦.٧ دەمرن . بە پێی تیۆریەکە، بەکارهێنانی پشتێنی سەلامەتی
  • 6:14 - 6:17
    تەنها بۆ بەستنەوەی ڕانەکان خراپترە لەوەی کە پشتێنەکە
  • 6:17 - 6:18
    بە تەواوی بەکار بهێنرێت واتە ڕان و سنگ یش ببەستێتەوە. ئەمەش ئەوەمان بیر دەخاتەوە
  • 6:18 - 6:20
    کاتێک کار لەسەر زانیاری سەرەتایی دەکەیت
  • 6:20 - 6:23
    سەدان ژمارە و دەرئەنجامی سەرەتایی هاوشێوەو سەر لێتێکدەر دێنە ڕێت.
  • 6:23 - 6:28
    بۆیە ئەوەی ئێمە دەیکەین تەنها پیشاندانی
  • 6:28 - 6:31
    هەمان زانیاریە بەڵام بە شێوەی خشتەیەک بۆ ئەوەی ئاسانتر و ڕوونتر بێت .
  • 6:31 - 6:34
    ستوونە زەردەکە نیشانەی کوشنە
  • 6:34 - 6:38
    پرتەقالیەکە نیشانەی پشتێنی سەلامەتی ڕان و شانە و ستوونە سورەکە تەنها پشتێنی سەلامەتی ڕانە .
  • 6:38 - 6:40
    هەتا ستونەکە بەرزتر
  • 6:40 - 6:41
    بێت باشترە.
  • 6:41 - 6:43
    ئەمە ئەو زانیاریانەیە کە کەمێک بەر لە ئێستا ئاماژەم پێدا .
  • 6:43 - 6:46
    ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین کە بگەین بە بەرزترین ئەنجام .
  • 6:46 - 6:50
    بۆ ئەوەی بتوانین کۆنترۆلی کۆمەڵێک شتی بنەڕەتی بکەین وەک ئاستی بەهێزی روداوەکە
  • 6:50 - 6:54
    تەمەنی مندالەکە و زانینی ئەو کوشنەی تیای دانیشتووە
  • 6:54 - 6:56
    کە هەموو ئەمانە لەو ٣ ستوونەی ناوەڕاستدا رون کراونەتەوە .
  • 6:56 - 6:59
    وەک لە خشتەکەدا دیارە ، بەکارهێنانی پشتێنی سەلامەتی تەنها بۆ
  • 6:59 - 7:01
    بەستنەوەو گرتنی ڕان خراپترە لەوەی کە بۆ بەستنەوەی شان و ڕان بەکاربهێنرێت .
  • 7:01 - 7:03
    لە دوایین بەشی خشتەکەدا کۆمەلە ستوونێک
  • 7:03 - 7:06
    هەن کەلە ڕێگەیانەوە کۆنتڕۆلی هەمو شتێک دەکرێت
  • 7:06 - 7:08
    و دەتوانیت زانیاری لەسەر
  • 7:08 - 7:11
    نزیکەی ٧٥،٥٠ تاکو ١٠٠ تایبەتمەندی جیاوازی روداوەکە دەست بکەوێت.
  • 7:11 - 7:14
    ئەوەش دیارە کە کاتێک هەول ئەدرێت ژیانی قوربانیان رزگار بکرێت ، زیانە
  • 7:14 - 7:18
    گیانیەکانی کوشن و پشتێنی سەلامەتی شان و ڕان هاوشێوەن .
  • 7:18 - 7:22
    وە جیاوازیەکی زۆر کەم بەدی دەکرێت بەراورد بە پێوەرەکان
  • 7:22 - 7:25
    کە ئەمەش شتێکی ئاسایی یە
  • 7:25 - 7:27
    و لەهەموو شتێکدا ئەو جیاوازیانە هەیە.
  • 7:27 - 7:30
    شتێکی زۆر سەرنچ ڕاکێش، ئەگەر سەیرێکی ئەو روداوانە بکەین کە تیایدا پێشی ئۆتۆمبێلەکە
  • 7:30 - 7:33
    بەر شتێک یان رویەک دەکەوێت
  • 7:33 - 7:37
    دەبینین کە کوشنەکان کەمێک باشترن .
  • 7:37 - 7:39
    وە من وا هەست دەکەم کە ئەمە ڕێکەوت نیە .
  • 7:39 - 7:40
    بۆ ئەوەی کوشنێکی باش و پەسەندکراوت هەىێت
  • 7:40 - 7:43
    پێویستە لەو مەرجانە دەربچیت کە حکومەتی ناوەندی دایناوە
  • 7:43 - 7:48
    کە بریتیە لە تاقیکردنەوەی پێشی ئۆتۆمبێلەکە بە کێشانی بە روویەک یان شتێک دا
  • 7:48 - 7:50
    بەڵام کاتێک سەیری جۆرە جیاوازەکانی تری پێکدادان دەکەیت بۆ نموونە پێکدادا ن و بەرکەوتن لە دواوە ،
  • 7:50 - 7:53
    دەرەکەویت کە کوشنەکان هیچ دەورێکی ئەوتۆیان نیە.
  • 7:53 - 7:55
    وە پێم وایە لەبەر ئەوەیە
  • 7:55 - 7:57
    کە کوشنەکان پێشتر ئامادە کراون بۆ تاقی کردنەوە
  • 7:57 - 7:59
    ئەمەش هەمان ئەو شتەیە کە
  • 7:59 - 8:03
    ئێمە لە خەلكی چاوەروان دەکەین.
  • 8:03 - 8:04
    شتێکی تر کە لەوانەیە جێی مشتومر بێت ئەوەیە کە بڵیێت
  • 8:04 - 8:06
    '' کوشنی سەیارەکان بە تێپەڕبونی کات زۆر باشتر بوون،
  • 8:06 - 8:09
    بۆیە کاتێک سەیری ڕووداوەکانی
  • 8:09 - 8:11
    ئەم ٣٠ سالەی دوایی ئەکەین
  • 8:11 - 8:13
    هەست بەوە ناکەین . بەڵکو ئەوەی دیارە ئەوەیە
  • 8:13 - 8:17
    کە لە راستیدا پشتێنی سەلامەتی زۆر لە
  • 8:17 - 8:20
    کوشنەکان کاریگەرترن و پێشکەوتنی زیاتریان بەخۆوە بینیوە . ''
  • 8:20 - 8:23
    ئەڵێن شتی وا مەحالە و ناگونجێت
  • 8:23 - 8:25
    بەڵام ئەگەر پرسیار لە دایکان و باوکان بکەیت ئەوان پێیان وایە راستە.
  • 8:25 - 8:28
    دەڵێن بەڵام کوشن زۆر لە
  • 8:28 - 8:31
    پشتێنی سەلامەتی گرانترە
  • 8:31 - 8:34
    و دروست کردنیشی لەو ئالۆزترە چۆن
  • 8:34 - 8:36
    ئەگونجێت پشتێنی سەلامەتی لە کوشن باشتر بێت ؟
  • 8:36 - 8:39
    ئەمەی خەڵک دەیڵین شتێکی مەنتیقیە بەڵام لەوە
  • 8:39 - 8:42
    مەنتیقی تر ئەوەیە دیارە پشتێنی سەلامەتی باشترە ئەگینا
  • 8:42 - 8:44
    حکومەت بە خەڵکی نەدەوت
  • 8:44 - 8:46
    کە بەکاری بهێنن .
  • 8:46 - 8:48
    بەڵام ئەو داوایەی حکومەت کە دەڵێت پشتێنی سەلامەتی بەکاربهێنرێت زۆر
  • 8:48 - 8:50
    کاری پێناکرێت.
  • 8:50 - 8:53
    لە بری ئەوە خەڵک کوشن بەکاردەهێنن لەسەر ئەساسی
  • 8:53 - 8:56
    هەست و سۆزی دایک و باوکی ئەو منداڵانەی لە دوای
  • 8:56 - 9:00
    تەمەنی ٢ سالی مردوون کە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی زۆر کار بە یاساکان نەکرێت
  • 9:00 - 9:04
    زۆر ناچینە ناوەرۆکی بابەتەکەوە
  • 9:04 - 9:06
    تەنها ئاماژە بە ئەو ئامارانە دەکەین.
  • 9:06 - 9:11
    ئێوارەیەک کۆمەڵێک هاوڕێم بانگهێشت کرد بۆ نانی ئێوارە
  • 9:11 - 9:14
    وە پرسیاری ئەوەم لێکردن بزانم چی بکەم باشە بۆ ئەوەی ئەو خاڵەی هەمە بیسەلمـێنم
  • 9:14 - 9:18
    و ئامۆژگاری چیم دەکەن لەو بارەوە .
  • 9:18 - 9:20
    ووتیان '' بۆ ناچیت هەندێک تێست بکەیت؟ '' منیش بۆچونەکەیانم بە دل بوو .
  • 9:20 - 9:22
    دوای ئەوە هەوڵماندا کە چەند تێستێکی ئۆتۆمبێل بکەین .
  • 9:22 - 9:27
    بۆ ئەو مەبەستە پەیوەندیمان کرد بە هەموو کۆمپانیاکانی
  • 9:27 - 9:30
    تێستی ئۆتۆمىێل لە سەرانسەری وڵاتدا
  • 9:30 - 9:32
    بەڵام هیچ کامیان ئامادە نەبوون کارەکەمان بۆ بکەن
  • 9:32 - 9:36
    چونکە بە قسەکانیاندا دیار بوو لە شتێک دەترسان و دەیان ووت
  • 9:36 - 9:38
    " هەموو سەرچاوەی کارەکەی ئێمە بریتیە لە بەرهەمهێنانی کوشن .
  • 9:38 - 9:42
    ناتوانین سەرکەشی وا بکەین و تێستی کوشن بکەین و بەراوردی بکەین بە پشتێنی سەلامەتی . ''
  • 9:42 - 9:46
    بەڵام لە کۆتایی دا کۆمپانیایەک ئامادەیی خۆی نیشاندا بەو مەرجەی
  • 9:46 - 9:49
    ناوەکەی ئاشکرا نەکەین و دلخۆشی خۆیان دەربڕی لەو بارەوە
  • 9:49 - 9:54
    و داوای بڕی ١٥٠٠ دۆلاریان کرد بۆ هەر کوشنێک کە لە تێستەکەدا زیانی پێ بگات.
  • 9:54 - 9:56
    چووین بۆ بەفلۆ لە نیویۆرک
  • 9:56 - 9:58
    و وەک لە وێنەکەدا دیارە ئەو
  • 9:58 - 10:00
    پەیکەرانە هی منداڵن وتایبەتن بە تێست
  • 10:00 - 10:03
    وە لە چاوەروانی ئەوەدان لە تێستەکەدا بەکاربهێنرێن.
  • 10:03 - 10:05
    ئەمەش دیمەنی چۆنێتی ئەنجامدانی تێستی پێکدادانەکەیە.
  • 10:05 - 10:08
    لە تێستەکەدا ئۆتۆمبێلەکە بە تەواوی بەکارناهێنرێت
  • 10:08 - 10:11
    چونکە وەک دەزانن تێستێک ئەوە ناهێنێت سەیارەیەکی تەواوی بۆ تێکبشکێنرێت.
  • 10:11 - 10:12
    وەک دیارە کوشنەکان و پشتێنی سەلامەتیەکانیش
  • 10:12 - 10:14
    بەو قاعیدە ئاسنەوە جێگیر کراون.
  • 10:14 - 10:16
    دەمویست سەیری ئەمە بکەن .
  • 10:16 - 10:18
    وە پێم وایە ئەمە بەرچاو رونیەکتان دەەداتێ کە بۆچی دایکان و باوکان وا هەست دەکەن
  • 10:18 - 10:20
    کوشن زۆرباش و کاریگەرە . سەیری ئەو منداڵەی سەر ئەو کووشنەی پێشەوە بکەن
  • 10:20 - 10:23
    ئایا دلخۆش و باش دیار نیەو ئامادەی ؟
  • 10:23 - 10:25
    هەموو شتێک نیە ؟ پاشان سەیری ئەو مندالەی دواوە بکەن
  • 10:25 - 10:28
    وەک ئەوە وایە کە تەنانەت بەر لە روداوەکە بخنکێت.
  • 10:28 - 10:31
    بروا کردن بەمە قورسە چونکە کاتێ سەیری مندالەکە دەکەیت
  • 10:31 - 10:33
    زۆر باش دیارە و وا دیار نیە کێشەی هەبێت کاتی روداوەکە.
  • 10:33 - 10:35
    ئێستا دیمەنی روداوەوەکە دەبینین
  • 10:35 - 10:38
    کە تیایدا ئەو قاعیدەیە بە کوشنەکانی سەریەوە بەر دیوارێک دەکەوێت
  • 10:38 - 10:41
    بە خێرایی ٣٠ میل لە کاتژمێرێک دا وسەیر بکەن بزانن چی رودەدات .
  • 10:41 - 10:43
    با نیشانتان بەم چی رودەدات
  • 10:43 - 10:46
    ئەو پەیکەرانە هی مندالی ٣ ساڵن
  • 10:46 - 10:48
    ئەوەش دیمەنی کوشنەکەی پیشەوەیە سەرنجی ٢ شت بدەن
  • 10:48 - 10:50
    سەرەتا سەرنج بدەن کە چۆن سەری مندالەکە بەرەو پێشەوە دەروات
  • 10:50 - 10:52
    و بەر ئەژنۆکان دەکەوێت
  • 10:52 - 10:57
    وە سەیر بکەن بزانن کوشنەکە چۆن لەجێی خۆی دەجولێت و پاش و پێش دەکات .
  • 10:57 - 10:59
    کوشنەکە بە هەمو ئاراستەکاندا دەجولێت .
  • 10:59 - 11:01
    پێویستە ٢ شت لەبەر چاو بگیرێت
  • 11:01 - 11:04
    یەکەمیان ئەوەیە کە ئەم کوشنە کەسێک دایناوە
  • 11:04 - 11:07
    کە ١٠٠٠ کوشنی داناوەو و تەواو شارەزای ئیشەکە بوەو زانیویەتی چۆن بیکات
  • 11:07 - 11:08
    وە دەریش کەوتوە بەستنەوەی کوشنەکان بەو
  • 11:08 - 11:11
    قاعیدەوە باشترین شێوازی چیگیرکردنی کوشنە .
  • 11:11 - 11:14
    بونی ئەو پشتە تەختە ( فلات ) ە کاری جێگیر کردنی کوشنەکانی زۆر ئاسان کردوە
  • 11:14 - 11:17
    وە دانانی کوشن بەو شێوەیە تەواو لە بەرژەوەندی کوشنەکەیەو زیاتر سودی کوشن دەر دەخات
  • 11:17 - 11:20
    بۆیە ئەو مندالەی پێشەوە سەرکەوتوبوو بەو شێوازەی پێویست بو کارەکەی خۆی کرد
  • 11:20 - 11:22
    بە پێی ستانداردەکانی حکومەت ئەگەر بتەوێت کوشنەکانت پەسەند بکرێن
  • 11:22 - 11:24
    پێویستە کوشنەکان لە ١٠٠٠ خاڵ کەمتر
  • 11:24 - 11:26
    بەدەست بهێنیت لە تێستەکەدا
  • 11:26 - 11:30
    زۆر گرنگ نیە ئەگەر هەندێک زیاد و کەم هەبێت لە ژمارەکاندا
  • 11:30 - 11:33
    وە ژمارەی بەدەسهاتوو لەم تێستەدا بریتیە لە ٤٥٠ خاڵ
  • 11:33 - 11:35
    بۆیە دەتوانین بلێین ئەم کوشنە لە کووشنێکی ئاسایی زیاترە
  • 11:35 - 11:37
    و زۆر سەرکەوتوو بوو لە تێستەکەدا
  • 11:37 - 11:40
    لە هەمان روداوو هەمان تێست دا ئێستا سەرەی ئەو مندالەی دواوەیە
  • 11:40 - 11:45
    کە بەروارد بەو مندالەی پێشەوە جێگیرەو کەمێک دەجوڵێت .
  • 11:45 - 11:48
    ئەوەی جێی پێکەنینە ئەوەیە
  • 11:48 - 11:51
    کارکردنی کامێراکان زۆر ورد نیە ، چونکە تەنها بەو شێوەوەیەی جێگیرکراون
  • 11:51 - 11:53
    وێنەی رووداوەکە دەگرن و لە ڕاستیدا هیچ ڕێگەیەک نی یە
  • 11:53 - 11:55
    کە کامێراکەی پێ بجوڵێنرێت و وێنەی منداڵەکە بگرێت
  • 11:55 - 11:59
    بەهەر حاڵ، لەتێستەکەدا خاڵی کوشنەکان جیاواز بوو
  • 11:59 - 12:03
    ئەنجامی کوشنی منداڵەکەی دواوە کەمێک خراپ بو کە بریتی بوو لە ٥٠٠ خال
  • 12:03 - 12:07
    .وە کوشنی پێشەوە ٤٠٠ خالی بەدەستهێنا
  • 12:07 - 12:10
    بەڵام لەگەل ئەوەشدا ئەگەر ئەنجامەکانی تێستەکە
  • 12:10 - 12:13
    ببەیت بۆ حکومەتی ناوەندی و بلێیت کوشنێکی تازەم داهێناوە و
  • 12:13 - 12:16
    ئەمەوێت پەسەندی بکەن و ریگەم بدەن بیفرۆشم
  • 12:16 - 12:19
    ئەوا پێت دەڵێن ئەمە کوشنێکی زۆر باشە و سەرکەوتووە
  • 12:19 - 12:21
    تەنها٥٠٠ خالی بەدەست هێناوە لە کاتێکدا دەگونجا ١٠٠٠ خال بەدەست بهێنێت
  • 12:21 - 12:24
    وە ئەو پشتێنی سەلامەتیە لە مەرجەکانی حکومەت دەردەچێت و
  • 12:24 - 12:26
    ڕیگە دەدرێت بەکاربهێنرێت و بۆ کوشنەکان دادەنرێت
  • 12:26 - 12:28
    ئەمەش بۆمان روون دەکاتەوە کە ئەوەی ژیانی مندالان
  • 12:28 - 12:31
    دەخاتە مەترسیەوە تەنها هەلەی خەڵکی نیە لە چۆنێتی دانانی کوشنەکاندا
  • 12:31 - 12:33
    بەڵکو بەشێوەیەکی سەرەکی
  • 12:33 - 12:35
    ئەوەیە کوشنەکان خۆیان زۆر دەوریکی ئەوتۆیان نیە ئەمە جگە لە هەلەی خەلکیش
  • 12:35 - 12:37
    ئەمەش وێنەی تێستەکەیە. وەک دیارە جوڵەکانیش سات بە سات تۆمار کراون
  • 12:37 - 12:39
    وەک دەبینیت جوڵانی منداڵەکە بۆ پێشەوەو پاشان
  • 12:39 - 12:41
    بۆ دواوە کاتێکی زۆر دەخایەنێت
  • 12:41 - 12:45
    بەلام ئەو منداڵەی کە لە دواوە دانیشتوە جولەی کەمترە لە چاو مندالەکەی پێشەوە
  • 12:45 - 12:47
    ئێستا دیمەنی روداوێک نیشان دەدەین کە هی منداڵی تەمەن ٦ سالە
  • 12:47 - 12:52
    مندالە ٦ سالەکە لسەسەر ئەو کوشنەیە وا دەردەکەوێت
  • 12:52 - 12:57
    کە ئەنجامەکەی باش نەبێت بەلام زۆر باشە و ٤٠٠ خال تۆمار دەکات . باشە ؟
  • 12:57 - 12:58
    مندالەکە لە روداوەکەدا باش دەبێت و
  • 12:58 - 13:02
    توشی هیچ کێشەیەک ناىێت
  • 13:02 - 13:05
    ئەمە منداڵە ٦ سالەکەیە
  • 13:05 - 13:07
    جیاوازیەکی کاتی زۆر کەم لە نێوان جوڵەی کوشنەکەو مندالەکەدا هەیە
  • 13:07 - 13:11
    تەنها یەک دوو خاڵێک بوو، بۆیە بۆ منداڵە شەش ساڵانەکە
  • 13:11 - 13:15
    کوشنەکە هیچ کاریگەریەکی ئەوتۆی نەبوو
  • 13:15 - 13:18
    ئەمەش هەندێک بەلگەی ترە
  • 13:18 - 13:22
    لە لایەن زانایەکەوە رەخنەی ئەوەم لێگیرا
  • 13:22 - 13:24
    کە ناتوانم لێکۆڵینەوەیەک بڵاو بکەمەوە تەنها بە پشت بەستن بە ٤ رووداو .
  • 13:24 - 13:28
    نامەیەکم بۆ نوسیەوەو وتم ئەی چی دەڵێی دەربارەی ٤٥،٠٠٤ روداو ؟
  • 13:28 - 13:30
    چونکە من ٤٥٠٠٠ روداوم لابو کە هەر بەراستی رویان دابوو
  • 13:30 - 13:34
    شتێکی زۆر سەرنج ڕاکێشە بەلامەوە کە ئابوری ناسەکان
  • 13:34 - 13:36
    بەکارهێنانی نموونەی زیندو و واقعی
  • 13:36 - 13:38
    بە شتێکی راست دادەنێن لە کاتێکدا زاناکان
  • 13:38 - 13:40
    بە کارێکی ناراستی دادەنێن
  • 13:40 - 13:43
    زاناکان لە جیاتی ئەوە پێیان باشە
  • 13:43 - 13:45
    تاقیگە بەکاربهێنن لە کاتێکدا تاقیگە ناتوانێ ئەو ئەنجامانەی تێستەکان بە راست و دروستی
  • 13:45 - 13:49
    بەدەست بهێنێت بە ئەندازەی ئەوەی زانیاری
  • 13:49 - 13:52
    کۆکراوەی ماوەی ٣٠ ساڵ بەدەستی دەهێنێت
  • 13:52 - 13:56
    وە بۆیە من پێم وایە وەلامی ئەم پرسیارە
  • 13:56 - 13:59
    ئەوەیە کە لە دەرەوەی تاقیگە چارەسەرێکی زۆر باشتر هەیە
  • 13:59 - 14:02
    کە هیچ کەس پێی دل خۆش نیە چونکە بە پێچەوانەی پێشبینی و ویستی ئەوانەوەیە
  • 14:02 - 14:06
    کەوا هەست دەکەن کوشن کاریگەر و باشە
  • 14:06 - 14:09
    ئەگەر باس لە دیزاینیش بکەیت
  • 14:09 - 14:11
    و بگەڕێیتەوە بۆ شێوە چوار گۆشەییەکە و بلێیت
  • 14:11 - 14:13
    '' من دەمەوێت پارێزگاری لەو منداڵانە بکەم کە لە کوشنی دواوە دادەنیشن . ''
  • 14:13 - 14:15
    بروا ناکەم کەس لەم هۆلەدا هەبێت بلێت
  • 14:15 - 14:16
    '' سەرەتا باشترین شت ئەوەیە
  • 14:16 - 14:19
    کە پشتێنی سەلامەتی بۆ گەورەکان دروست بکەین
  • 14:19 - 14:21
    ئینجا با ئەم قاعیدە گەورەیە بخەینە ناو سەیارەکەوەو
  • 14:21 - 14:24
    بە زنجیر و شت قایمی کەین . ''
  • 14:24 - 14:27
    . مەبەستم ئەوەیە بۆ ئەمە بۆ ئەو کەسانە نەکەین کە لە دواوە دادەنیشن جگە لە مندالان ؟
  • 14:27 - 14:30
    بەلام بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ دروست کردنی شتێکی لەم جۆرە
  • 14:30 - 14:32
    کە نازانم چەندی تێدەچێت ،
  • 14:32 - 14:33
    هیچ هۆکاریک نابینم تا زیاتری تێ بچێت
  • 14:33 - 14:35
    وەک لە کوشنێکی ئاسایی
  • 14:35 - 14:39
    ئەوە دیارە و خۆشتان دەیبینن کە وا لەسەر کوشنەکەیە
  • 14:39 - 14:41
    هەر کوشنی ئاساییە کە بۆ کەسی گەورەیە و ئەو پارچەی لەسەرە کە دادەدرێتەوە بۆ مندال
  • 14:41 - 14:43
    و مندالەکە لەسەری دادەنیشێت وە شتێکی زۆر پێشکەوتووشە
  • 14:43 - 14:47
    وە بە بروای من ئەم ڕێگە چارەیە زۆر گران نیەو زۆری تێناچیت
  • 14:47 - 14:50
    و باشترە لەو چارەسەرانەی پێشتر بەکارمان هێناوە
  • 14:50 - 14:55
    پرسیارەکە ئەوەیە : ئایە هیچ ئومێد هەیە کە شتێکی لەم جۆرە کاری پێبکرێت
  • 14:55 - 14:57
    کە لەوانەیە ژیانی زۆر کەس رزگار بکات ؟
  • 14:57 - 15:01
    وەلامەکەی رەنگە لە چیرٶکێک دا بێت
  • 15:01 - 15:05
    وەلامی هەر دوو ئەو پرسیارە کە بۆچی کوشنێک ئەوەندە سەرکەوتو بووە و
  • 15:05 - 15:08
    بۆچی ئەم کوشنە رۆژێک لە رۆژان لەوانەیە بەکار بێت یان لەوانەیە بەکار نەیەت،
  • 15:08 - 15:12
    لە چیرۆکێک دایە کە باوکم بۆی گێرامەوە ئەو کاتەی کە دکتۆر بوو لە هێزی ئاسمانی
  • 15:12 - 15:15
    ئەمریکا لە بەریتانیا کە ماوەیەکی زۆر لەمەو بەرە
  • 15:15 - 15:17
    ڕێگە پیدراو بوویت هەندێک شت هەیە بیکەیت کە ئێستا ناتوانی بیکەیت
  • 15:17 - 15:21
    باوکم هەندێک نەخۆشی هەبوو کە دەهاتن بۆ لای
  • 15:21 - 15:24
    هەستی دەکرد بە راستی نەخۆش نین
  • 15:24 - 15:28
    باوکم دەرمانێکی زۆری هەبوو کە دەیدا بە نەخۆشەکان و و پێی دەوتن
  • 15:28 - 15:31
    ''لە ماوەی هەفتەیەکدا وەرنەوە ئەگەر هەست تان کرد هەر نەخۆشن . ''
  • 15:31 - 15:32
    دوای ئەوە زۆربەیان نەدەگەرانەوە،
  • 15:32 - 15:34
    بەلام هەندێکیان دەهاتنەوە
  • 15:34 - 15:38
    کە دەهاتنەوە باوکم هەر بروای وابوو نەخۆش نین و ئەم جارەش قوتویەکی تر دەرمانی دەدانێ
  • 15:38 - 15:43
    بەڵام دەرمانی دووەم جار حەپی تایبەت بە ئەسپ بوو
  • 15:43 - 15:45
    حەپەکان ئەوەندە گەورە بوون کە قوتدانیان زەحمەت بوو
  • 15:45 - 15:49
    من وا لێی تیدەگەم کە ئەمەش وەک بابەتی کوشنەکە وایە
  • 15:49 - 15:53
    نەخۆشەکان سەیری حەپەکەیان دەکردو دەیان ووت '' ئەم شتە زۆر
  • 15:53 - 15:55
    گەورەیەو و قوتدانی قورسە . چی دەبێت ئەگەر وام لێنەکات
  • 15:55 - 15:58
    هەست بکەم باشترم ؟
  • 15:58 - 16:00
    دوایی دەمانبینی زۆربەی نەخٶشەکان نەدەهاتنەوە ،
  • 16:00 - 16:03
    لەبەر ئەوەی حەپەکە کاری خۆی کردو چاک بونەوە پێی . بەڵام جار هەبوو
  • 16:03 - 16:08
    نەخۆشێک کە هەستی دەکرد هێشتا نەخٶشە
  • 16:08 - 16:11
    دەگەرایەوە . باوکیشم بۆ سێ هەم جار قوتویەک دەرمانی دەدایە
  • 16:11 - 16:13
    باوکم دەیوت ئەوە بچوکترین دەنکە حەپە
  • 16:13 - 16:16
    کە توانیویەتی بیدۆزێتەوە و
  • 16:16 - 16:18
    دەیوت ئەوەندە بچوکن کە بینینیان زەحمەتە
  • 16:18 - 16:20
    دوایی بە نەخۆشەکەی دەوت '' گوێ بگرە ، دەزانم پێشتر حەپێکی گەورەم
  • 16:20 - 16:24
    دایتێ کە قوتدانی زۆر زەحمەت بوو،
  • 16:24 - 16:26
    ئێستا جۆرە حەپێکم ماوە کە زۆر بەهێزو کاریگەرە
  • 16:26 - 16:28
    بەڵام زۆر وردو بچوکەو بینینی زۆر قورسە
  • 16:28 - 16:31
    وەک ئەو شتەی ئەو سەر وایە کە تەنانەت ناشی بینیت . ''
  • 16:31 - 16:33
    بەڵام دوایی دەردەکەوت ئەسڵەن حەپە
  • 16:33 - 16:36
    وردو بچوک و کاریگەرەکە بوونی نەبووە و باوکم هیچی نەدەدانێ
  • 16:36 - 16:39
    نەخۆشەکەش کە بە حسابی خۆی حەپەکەی خواردبو هەرگیز نەدەگەرایەوە تا باسی نەخۆشی بکات و چاک دەبۆوە
  • 16:39 - 16:42
    باوکم بەردەوام ئەمەی بە نموونە دەهێنایەوە
  • 16:42 - 16:46
    کە ئەو حەپە بچوک و بەهێزە
  • 16:46 - 16:50
    ئەو کاریگەریە گەورەی هەبووە. کەم تا زۆر، ئەگەربەکارهێنانی ئەم چیرۆکە بۆ ئەو بابەتەی ئێستامان راست بێت
  • 16:50 - 16:52
    پێم وایە زۆر بە خیرایی هەموو کەس دەبێتە خاوەنی ئەم جۆرە تازە پێشکەوتوەی کوشن
  • 16:52 - 16:56
    شتێکی تر کە ڕووی دابێت ئەوەیە
  • 16:56 - 16:59
    لەوانەیە هەندێک کەس هەبووبن دوای ئەوەی ٣ جار سەردانی باوکمیان کرد
  • 16:59 - 17:01
    هێشتا هەستیان بە نەخۆشی کردبێت و،
  • 17:01 - 17:03
    چوبێتن بۆ لای دکتۆرێکی تر . مەبەستم ئەوەیە ئەگونجێت هێشتا کەسانێک هەبن کە ئەم کوشنە تازەیان بە دل نەبێت و بە دوای چارەسەری تردا بگەڕێن
  • 17:03 - 17:05
    وە ئەمە شتێکی تەواو چاوەروان کراوە . ئەگەر ئەمە رووبدات
  • 17:05 - 17:08
    پێم وایە لە داهاتودا بۆ ماوەیەکی زۆر هەر گیرۆدەی کوشنە تەقلیدیە کۆنەکان دەبین
  • 17:08 - 17:09
    زۆر سوپاس
  • 17:09 - 17:13
    چەپڵەی ئاماەبووان
  • 17:13 - 17:15
    یەکێک لە ئامادەبووان : ئەمەوێت پرسیارێک لە بەرێزت بکەم،
  • 17:15 - 17:18
    کاتێک پشتێنی سەلامەتی بەکاردەهێنین، تەنها بە مەبەستی ئەوە نیە لە روداوەکاندا گیان
  • 17:18 - 17:20
    لە دەست نەدەین بەلکو بۆ ئەوەشە کەبە سەختی بریندار نەبین
  • 17:20 - 17:24
    زانیاریەکانی تۆ تەنها باسی ئەوانە دەکات کە لە روداوەکان دا گیان لەدەست دەدەن . بەڵام باسی بریندار بوونی سەخت ناکەن
  • 17:24 - 17:26
    هیچ زانیاریەکت هەیە باس لەوە بکات کە کوشنی تایبەت بە مندالان
  • 17:26 - 17:29
    بە ئەندازەی پشتێنی سەلامەتی یان کەمترلە پشتێنی سەلامەتی کاریگەرە لە کاتی
  • 17:29 - 17:31
    بریندار بوونی سەخت دا ؟ چونکە ئەمە ڕاستی قسەکانی تۆ دەسەلمینیت
  • 17:31 - 17:34
    ستیڤن لیڤیت : پرسیارێکی جوانە. لە زانیاریەکانی من و ئەو کۆمەڵە
  • 17:34 - 17:37
    زانیاریەی تردا لە لەسەر روداوەکانی ویلایەتی نیو جێرسی سەیرم کردووە،
  • 17:37 - 17:41
    کۆمەڵێ جیاوازی زۆر بچووک لە برینداریەکاندا بەدی دەکەم
  • 17:41 - 17:43
    بۆیە لەم زانیاریانەدا، ریژەی جیاوازیەکان لە نێوان بریندار بوون بە هۆی
  • 17:43 - 17:47
    کوشن و بریندار بوونی پشتێنی سەلامەتی دا زۆر کەمە کە شایستەی باس نیە
  • 17:47 - 17:48
    لە زانیاریەکانی نیو جیرسی دا کە جیاوازە
  • 17:48 - 17:51
    ، چونکە تەنها لەسەر روداوە کوشندەکان نیە
  • 17:51 - 17:53
    بەلکو زانیاریە لەسەر هەموو روداوەکان کە تۆمار کراون،
  • 17:53 - 17:56
    دەردەکەوێت بە ڕێژەی % ١٠ جیاوازی لە برینداری دا هەیە
  • 17:56 - 17:58
    کە بە گشتی برینی سوک و لاوەکین
  • 17:58 - 18:00
    شتێکی سەرنج ڕاکێش هەیە کە دەمەوێت بیڵێم بەڵام لێی بەرپرس نیم ،
  • 18:00 - 18:05
    راپۆرتێکی پزیشکی هەیە کە لەگەل ئەوزانیاریەی پێشودا جیاوازە
  • 18:05 - 18:09
    و بە پێی راپۆرتەکە کوشنەکان زۆر باشترن
  • 18:09 - 18:11
    ئەوانەی راپۆرتەکە ئامادە دەکەن رێگەی خۆیان بەکار دەهێنن کە ڕێگەیەکی تەواو جیاوازە
  • 18:11 - 18:14
    ئەویش ئەوەیە دوای روداوەکە، لە لایەن کۆمپانیاکانی دلنیاییەوە ناوی ئەو کەسانەیان
  • 18:14 - 18:16
    پێدەدرێت کە لە روداوەکەدا بوون
  • 18:16 - 18:17
    دوای ئەوە ئەمانیش پەیوەندیان پێوە دەکەن و
  • 18:17 - 18:18
    لێیان دەپرسن چی روویدا
  • 18:18 - 18:21
    هێشتا ناتوانم بریار بدەم کە ئایا ئەوەی ئەوان دەیکەن شێوازێکی راستە یان نا
  • 18:21 - 18:23
    حەز دەکەم کار لەگەل ئەر توێژەرە پزیشکیانەدا
  • 18:23 - 18:26
    بکەم و تێبگەم بزانم چۆن دەگونجێت ئەو جیاوازیانە هەێت
  • 18:26 - 18:29
    کە تەواو نامۆن بە یەکتر
  • 18:29 - 18:32
    بەلام دیارە کە ئەمە پرسیارێکی رەخنەییە
  • 18:32 - 18:35
    پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا ئەوەندە بریدار بوونی سەخت هەیە
  • 18:35 - 18:38
    تا ئەمە ئەو هەموو پارەیەی شایستە بێت ؟ پرسیارێکی هەلخەلەتینەرە
  • 18:38 - 18:40
    تەنانات ئەگەر راستێش بکەن زۆر روون نیە
  • 18:40 - 18:41
    کە پارەیان زۆر تێدەچێت
Title:
ستێڤن لێڤیت : باس لە کوشنی منداڵان دەکات بۆ ئۆتۆمبیلەکان
Speaker:
Steven Levitt
Description:

ستێڤین لێڤیت، چەند داتایەک دەخاتە ڕوو کە ئەوە نیشان دەدەات کوشنی منداڵان لە سەیارەدا هێندەی پشتێنی سەلامەتی گرنگ نی یە بۆ پاراستنی گیانی منداڵان لە کاتی ڕووداوی هاتوچۆدا

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
18:41

Kurdish subtitles

Revisions