< Return to Video

چی ژیانێکی باش دروست دەکات؟ چەند پەیامێک لە درێژترین لێكۆڵینەوە سەبارەت بە دڵخۆشی

  • 0:01 - 0:04
    چی تەندروست و دڵخۆشی دەمانهێڵێتەوە
  • 0:04 - 0:05
    کاتێک ئێمە لەناو ژیاندا دەڕوین؟
  • 0:07 - 0:09
    ئەگەر ئێستا ئەتەوێت سەرمایەگوزار بکەیت
  • 0:09 - 0:11
    لە ژیانی داهاتوودا
  • 0:11 - 0:14
    لە کوێ کات و تواناکانی خۆت بەکار دەهێنیت؟
  • 0:15 - 0:18
    لە ڕاپرسیەکی تازەدا
    کە لە نەوەی هەزارەکان کرابوو
  • 0:18 - 0:23
    لێیان پرسیبوون کە گرنگترین ئامانجی ئەوان
    چی بووە لە ژیانیاندا
  • 0:23 - 0:25
    لە سەدا هەشتایان وتویانە
  • 0:25 - 0:29
    کە ئامانجی سەرەکی ژیانیان ئەوەیە
    .کە دەوڵەمەند بن
  • 0:29 - 0:33
    هەروەها پەنجا لەسەدی تری هەمان ئەو
    تازە پیگەیشتوانە
  • 0:33 - 0:36
    باسی ئامانجێکی سەرەکی تریانکرد
  • 0:36 - 0:38
    .ئەوەیش کە بەناوبانگ بن
  • 0:39 - 0:40
    (پێکەنین )
  • 0:40 - 0:47
    وە ئێمە بەردەوام دەڵێن سەرنج بدە
    سەر ئیشەکەت ، باش کارەکەت بکە
  • 0:47 - 0:49
    .وە زیاتر بەدەست بهێنە
  • 0:49 - 0:53
    ئێمە ئەو هەستە دەدەین کە ئێمە ئەو
    شتانەمان دەوەێت کە بەدوایا بگەڕێین
  • 0:53 - 0:54
    بۆ ئەوەی ژیانێکی باشمان هەبێت
  • 0:54 - 0:57
    وێنای هەموو ژیان
  • 0:57 - 1:02
    ئەو هەڵبژاردنانەی کە خەڵک دەیکات وە چۆن
    ،ئەو هەڵبژاردنانە کار دەکات لە سەریان
  • 1:02 - 1:05
    ئەو وێناننە زۆربەی زۆری ئاستەمە کە بێتە دی
  • 1:06 - 1:09
    زۆربەی ئەوشتانەی کەدەیزانین
    دەرباری ژیانی مرۆڤ
  • 1:09 - 1:13
    ئێمە دەیزانین بەوەی کە داوا لەخەڵک بکەین
    کەڕابردوو وەبیر بهێننەوە
  • 1:13 - 1:17
    وە هەروەک دەیزانین ، پاشزانین شتێکی
    زانراوە ، بەڵام کەس پێشبینی داهاتوو ناکات
  • 1:17 - 1:21
    ئێمە زۆربەی ئەوشتانە لە یاد دەکەین
    کە بەسەرمان هاتووە
  • 1:21 - 1:24
    وە هەندێ جار بیرەوەری بەتەواوی دروستکەرە
  • 1:25 - 1:29
    بەڵام ئەگەر ئێمە بە تەواوی
    سەیری هەموو ژیان بکەین
  • 1:29 - 1:32
    کە قەد نەکرابێت بە ڕۆشتنی کات؟
  • 1:32 - 1:36
    چی ئەبێت ئەگەر ئێمە لێکۆڵینەوە بکەین
    لەسەر مرۆڤ لەوکاتەوەی کە مێردمنداڵە
  • 1:36 - 1:39
    هەتا ئەوکاتەی کە دەگاتە تەمەنی پیری
  • 1:39 - 1:42
    بۆ ئەوەی بزانین کە چی بەڕاستی دڵخۆش
    و تەندروست باشت ئەکات ؟
  • 1:44 - 1:45
    ئێمە ئەوەمان کرد
  • 1:46 - 1:48
    لێکۆڵینەوەی هارڤەرد بۆ
    گەشەکەردنی کەسانی پێگەیشتوو
  • 1:48 - 1:53
    لەوانیە دوور و درێژترین لێکۆڵینەوەبێ لەسەر
    کەسانی پێگەیشتوو کە کرابێت تائێستا
  • 1:54 - 2:00
    بۆماوەی ٧٥ ساڵ ، ئێمە بەدوای ژیانی
    ٧٢٤ پیاودا ڕۆشین
  • 2:01 - 2:06
    ساڵ دوای ساڵ، پرسیارمان دەربارەی ئیشیان و
    ژیانی ماڵەوەیان و تەندروستیان دەکرد
  • 2:06 - 2:10
    بەدڵنیاییەوە ئەو هەموو پرسیارەمان دەکرد
    بە بێ ئەوەی بزانین کە چیرۆکی ژیانینان
  • 2:10 - 2:12
    .بەرەو کوێوە ئەڕوات
  • 2:13 - 2:17
    لێکۆڵینەوەی لەم شێوەیە زۆر ناوازەیە
  • 2:17 - 2:21
    زۆربەی زۆری هاوشێوەی ئەم پڕۆژەیە
    دەڕوخێت لە دەیەیەکدا
  • 2:21 - 2:24
    چونکە زۆربەی زۆری خەڵکی واز
    لە لێکۆڵینەوەکە دەهێنن
  • 2:24 - 2:27
    یان سەرچاوەی دارايی ڵێکۆڵینەوەکە نامێنیت
  • 2:27 - 2:29
    ،یان لێکۆڵەوەرەوەکان سەرنجیان بڵاو دەبێت
  • 2:29 - 2:33
    یان دەمرن، وە کەسیتر بەردەوامی
    .بە لێکۆڵینەوەکە نادات
  • 2:34 - 2:37
    بەڵام بەهۆی تێکەڵەیەک لە خۆشبەختی
  • 2:37 - 2:40
    وە پێداگری چەند نەوەیەک لە لێکۆڵەوەران
  • 2:40 - 2:42
    ئەم لێکۆڵینەوەیە گەیشتە ئامانج
  • 2:43 - 2:47
    نزیکەی ٦٠ لە ٧٢٤ پیاو
  • 2:47 - 2:48
    هێشتا لە ژیاندان
  • 2:48 - 2:51
    هێشتا بەشدارن لە لێکۆڵینەوەکە
  • 2:51 - 2:53
    زۆربەیان لە ٩٠ ەکاندان
  • 2:54 - 2:55
    وە ئێستا دەستمان کردوە بە لێکۆڵینەوەی
  • 2:55 - 2:59
    زیاتر لە ٢٠٠٠ منداڵی ئەو پیاوانە
  • 3:00 - 3:02
    وەمن چوارەم سەرپەرشتیاری ئەو ڵیکۆڵینەوەیەم
  • 3:03 - 3:08
    لە ساڵی ١٩٣٨ەوە، ئێمە بەدوای ژیانی
    دوو گڕوپ لە پیاوانەوە بووین
  • 3:08 - 3:10
    گڕوپی یەکەم دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوەکە
  • 3:10 - 3:13
    لە کاتێکا ئەوان لە قۆناغی دووەم بوون
    لە زانکۆی هارڤەرد
  • 3:13 - 3:16
    ئەوان زانکۆیان تەواوکرد لە
    جەنگی جهانی دووەمدا
  • 3:16 - 3:18
    وە زۆربەیان ڕۆيشتن بۆ خزمەتی سەربازی
  • 3:19 - 3:21
    وە بۆ گروپی دووەم کە ئێمە بەدوایانەوەبووین
  • 3:21 - 3:26
    گروپێک بوون لە کوڕانی
    هەژارترین گەڕەکەکانی بۆستن
  • 3:26 - 3:28
    ئەو کوڕانەی هەلبژێردرابوون بۆ ڵێکۆڵینەوەکە
  • 3:28 - 3:31
    بەتایبەتی چونکە ئەوان لە ناوچەیەکی
    زۆر کێشەدار بوون
  • 3:31 - 3:33
    وە لە خێزانە بێبەشەکان
  • 3:33 - 3:36
    لە بۆستن لە ساڵی ١٩٣٠
  • 3:36 - 3:40
    زۆربەیان لە ئەپارتمێتی قەرەباڵغ ئەژیان
    هەندێکیان بە بێ ئاوی گەرم و سەرد
  • 3:43 - 3:44
    کاتێک کە هاتنە ناو لێکۆڵینەوەکەوە
  • 3:44 - 3:47
    هەموو ئەو مێرد منداڵەنە چاوپێکەوتنیان
    لەگەڵداکرا
  • 3:47 - 3:50
    هەمویان پشکنینی پزیشکیان بۆ کرا
  • 3:50 - 3:53
    ئێمە چوین بۆ ماڵیان و چاوپێکەوتنمان لەگەل
    دایک و باوکیان کرد
  • 3:53 - 3:56
    ئينجا ئەم مێرد منداڵانە گەورە بوون و
    بوون بە پێگەیشتوو
  • 3:56 - 3:58
    .کە هەریەکیان بەرەو بەشێک لە ژیان ڕۆيشتن
  • 3:58 - 4:04
    ئەوان بوون بە کرێکار لە کارگە و
    یاساناس و وەستای دیوار و دکتۆر
  • 4:04 - 4:07
    یەکێکیان بو بە سەرۆکی ویلایەتە
    .یەکگرتووەکان
  • 4:08 - 4:12
    هەندێکیان بوون بە مودمن خواردەنەو کحولیکان
    .هەندێکیان تۆشی شیزۆفرینیا بوون
  • 4:13 - 4:16
    هەندێکیان بە پلکانکانی کۆمەلگادا سەرکەوتن
  • 4:16 - 4:19
    لە خوارەوە هەتا سەری سەرەوە
  • 4:19 - 4:22
    وە هەندکیان ئەو ڕێگەییان بە پێچەوانەوە بڕی
  • 4:24 - 4:26
    دامەزرێنەری ئەم لێکۆڵینەوەیە
  • 4:26 - 4:28
    بە هێچ جۆرێک لە گەرمترین بیرکردنەوەیدا
  • 4:29 - 4:33
    ئەوەی بە خەیالدا نەدەهات کە
    من لێرەدا بوەستم پاش ٧٥ ساڵ
  • 4:33 - 4:36
    بە ئێەوە بڵێم کە هێشتا
    لێکۆڵینەوەکە بەردەوامە
  • 4:37 - 4:41
    هەموو دوو ساڵێک، نەخۆشەکانمان
    و ستافی بسپۆڕی لێکۆڵینەوە
  • 4:41 - 4:44
    پرسیارمان لە پیاوەکانمان دەکرد کە
    ئایا ئەتوانین بۆیان بنێرین
  • 4:44 - 4:47
    سێتێکی تر لە کۆمەڵە پرسیارێک
    .دەربارەی ژیانیان
  • 4:48 - 4:52
    زۆربەی پیاوانی خەڵکی ناو بۆستن
    ،لێیان دەپرسین
  • 4:52 - 4:56
    بۆ ئێوە ئەتانەوێت لێکۆلنەوەم لێ بکەن ؟
    ژیانی من ئەوەندە سەرنج ڕاکێشە نییە.
  • 4:57 - 4:59
    .پیاوانی هارڤەرد ئەو پرسیارەیان نەدەکرد
  • 4:59 - 5:04
    (پێکەنین )
  • 5:09 - 5:12
    بۆ ئەوەی وێنەیەکی ڕۆنمان بۆ دەرکەوێت
    دەربارەی ژیانینان
  • 5:12 - 5:15
    .ئێمە تەنها پرسیارمان بۆ نەدەناردن
  • 5:15 - 5:17
    ئێمە دیمانەماندەکرد
    لەگەڵیان لە ژوری دانیشتنەیان
  • 5:17 - 5:20
    هەموو زانیارییە پزیشکیەکانیانمان
    وەردەگرت لە پزیشکەکانیان
  • 5:20 - 5:23
    ئێمە خوێنمان دەردەهێنان و
    مێشکیانمان سکان دەکرد
  • 5:23 - 5:24
    .قسەمان لەگەڵ منداڵەکانیان دەکرد
  • 5:24 - 5:30
    ئێمە ڤیدۆمان ئەگرتن کاتێک لەگەڵ
    .خێزانەکانیان کە باسی بابەتی گرنگیان دەکرد
  • 5:30 - 5:33
    ،وە لەنزیکەی دەیەیەک لەمەوپێش
    لە کۆتیدا داوامان لە خێزانەکنیان کرد
  • 5:33 - 5:36
    ،کە ببنە ئەندام لە گۆوپی لێکۆڵینەوەکە
  • 5:36 - 5:38
    هەندێک لە ژنەکان وتیان
    ".دەزانی، ئەمە کاتیەتی "
  • 5:38 - 5:39
    (پێکەنین )
  • 5:39 - 5:41
    لە کۆتیدا ئێمە چی فێربووین ؟
  • 5:41 - 5:46
    چ وانەیەک دەستکەوەت لە
    دەیاها هەزار پەڕ
  • 5:46 - 5:49
    لە زانیاری کە ئێمە کۆمانکردەوە
  • 5:50 - 5:51
    لەسەر ئەم ژیانانە؟
  • 5:52 - 5:57
    کەواتە، وانەکان دەرباری دوەڵەمندی و
    .ناوبانگ و کارکردنی زیاتر و زیاتر نییە
  • 5:59 - 6:05
    ڕوونترین پەیام کە ئێمە دەستمان کەوت لە ٧٥
    :ساڵ لیكۆڵینەوە یە ئەمەیە
  • 6:05 - 6:10
    پەیوەندی باش ئێمە دڵخۆشتر
    .و تەندروست باشتر دەهێڵێتەوە. نوقتە
  • 6:11 - 6:15
    ئێمە سێ وانەی گەورە فێربوون
    دەربارەی پەیوەندیەکان.
  • 6:15 - 6:19
    یەکەم شت ئەوەیە کە
    ،پەیوەندی کۆمەڵایەتی زۆر باشە بۆ ئێمە
  • 6:19 - 6:21
    .وە تەنهایي کوشندەیە
  • 6:21 - 6:25
    لەمەوە دەرکەوت کە ئەو کەسانەی کە لە
    پەیوەندیان لەڕوی کۆمەڵایەتییەوە
  • 6:25 - 6:28
    لەگەل خێزان و هاوڕێ و کۆمەڵگە
  • 6:28 - 6:33
    ،دڵخۆشترن و جەستەیان تەندروستترە
    و زیاتر دەژین
  • 6:33 - 6:36
    .لەو کەسانی کەمتر پەیوەندیان هەیە
  • 6:36 - 6:40
    وە تاقیکردنەوە لەسەر تەنهای
    .دەریخستووە کە کوشندەیە
  • 6:40 - 6:45
    ئەو خەڵکانەی کە زیاترگۆشەگیرن زیاتر لەوەی
    ئەیانەوێت لە کەسانی تر
  • 6:45 - 6:48
    ،دەرکەوتووە کە کەمتر دڵخۆشن
  • 6:48 - 6:51
    تەندروستیان بەرو خراپی ئەچێت
    ،لە نیوەی تەمەنیاندا
  • 6:51 - 6:53
    توانستی مێشکیان زووتر دائەبەزێت
  • 6:53 - 6:57
    .وە ژیانیان کورتترە لەوانەی لە تەنیایي نین
  • 6:58 - 7:01
    ،وە ڕاستیەکی ناخۆش ئەوەیە کە لەهەر کاتێکدا
  • 7:01 - 7:06
    زیاتر لە یەک لە پێنج ئەمەريکی
    .ڕایدەگەیەنن کە ئەوان تەنیان
  • 7:07 - 7:10
    وە ئیمە ئەوە دەزانین کە ئەشی
    تۆ تەنیا بیت لە قەرەبالغیدا
  • 7:10 - 7:12
    ،وە ئەشێ تۆ تەنیا بیت لە هاوسەرگیریدا
  • 7:12 - 7:15
    ئينجا دووەم وانەی گەورە
    کە ئێمە فێری بووین
  • 7:15 - 7:18
    ئەوەیە کە نە ژمارەی
    ،ئەو هاوڕیانەیە کە هەتە
  • 7:18 - 7:21
    وە نە ئەوەیە کە تۆ لەپەیوەندیەکی
    ،مولتەزمدایت یان نا
  • 7:21 - 7:26
    بەڵام ئەوەیە کە جۆرییەتی ئەو پەیوەندییە
    نزیکەیە کە هەیە
  • 7:27 - 7:31
    ئەوە دەری ئەخات کە ژیان لە ناو پێکداداندا
    .زۆر خراپە بۆ تەندروستیمان
  • 7:31 - 7:35
    هاوسەرگری زۆر کێشەدار، بۆ نمونە ، بەبێ
    ،سۆزی زۆر
  • 7:35 - 7:41
    دەرکەوتوە کەزۆر خراپە بۆ تەندروستیمان
    .لەوانەیە زۆرخراپتر بێت لەوەی کە جیابیتەوە
  • 7:41 - 7:46
    وە ژیان لە ناو خۆشیدا ، پەیوەندی
    .گەرم و گوڕ و پارێزەرە
  • 7:46 - 7:49
    کاتێک ئێمە بەدوای پیاوەکانمناوە بوین
    ،تا تەمەنی ٨٠ ساڵی
  • 7:49 - 7:52
    ئێمە ویستمان بگەڕێینەوە بۆ
    ناوەڕاستی تەمنیان
  • 7:52 - 7:54
    وە ئایا ئەتوانین پێشبینی بکەین
  • 7:54 - 7:58
    کەکێ ژیانێژی خۆش و
    تەندرست باش ئەبێت لە تەمەنی هەشتەکاندا
  • 7:58 - 7:59
    .وە کێ نابێت
  • 8:00 - 8:04
    وە کاتێک ئێمە گەڕاین بە هەمووشتەکان پێکەوە
    ئێمە ئەوەمان زانی لێیانەوە
  • 8:04 - 8:05
    ،لە تەمەنی پەنجادا
  • 8:06 - 8:09
    ڕێژەی کۆڵسترۆڵیان لە تەمەنی
    ناوەندی نەدەچوو
  • 8:09 - 8:12
    .کە پێشبینی دەکرا کاتێک کە بەرەو پیری بچن
  • 8:12 - 8:15
    ئەمەش بەهۆی ڕازیبونیان بووە لەو
    .پەیوەندیەی هەیانبووە
  • 8:15 - 8:20
    ئەو کەسانەی کە زۆر ڕازی بوون
    لە پەیوەندیان لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا
  • 8:20 - 8:22
    .زۆر تەندروست بوون لە تەمەنی ٨٠ یا
  • 8:24 - 8:27
    وە پەیوەندی باش و نزیک لەوانیە
    پارێزەر بیت بۆ ئێمە
  • 8:27 - 8:30
    .لە تیر و خەنجەری پیر بوون
  • 8:30 - 8:34
    دڵ خۆشترین ژن و مێرد لەلامان
  • 8:34 - 8:37
    ،پێان وتین لە تەمەنی هەشتا ساڵیدا
  • 8:37 - 8:39
    لەڕۆژێکدا کە ئەوان زۆرترین
    ،ئازاری جەستەیان هەبووە
  • 8:40 - 8:41
    .مەزاجیان هەربەخۆشی دەمێنێتەوە
  • 8:42 - 8:46
    بەڵام بۆ ئەو خەڵکەی کە لە پەیوەندییەکی
    ،ناخۆشدا بوون
  • 8:46 - 8:49
    هەر ڕۆژێک ئەوان ئازاری جەستەی
    ،زیاتریان هەبووبێت
  • 8:49 - 8:52
    کە ئەوەش زۆر گەورەتر دەبوو
    .بە ئازاری سۆزداری
  • 8:52 - 8:57
    سیەم گەورەترین وانە کە فێریبوین دەرباری
    پەیوەندیەکانمان و تەندروستیمان
  • 8:57 - 9:00
    ئەوەیە کە پەیوەندی باش تەنها پارێزگاری
    ،لە جەستەمان ناکات
  • 9:00 - 9:02
    .ئەو پارێزگاری لە مێشکمان دەکات
  • 9:02 - 9:07
    دەرکوەتووە کە لە پەیوەندیەکی نزیک
    و پاریزراو دا بیت
  • 9:07 - 9:11
    لەگەڵ کەسێکی تردا لە تەمەنی ٨٠ سالیتا
    ،پارێزەرت ئەبێت
  • 9:11 - 9:13
    ئەو خەڵکانەی کە لە پەیوەندیدان
  • 9:13 - 9:17
    کە ئەوان بەڕاستی هەستبکەن کە ئەتوانن
    ،پشت ببەستن بەوکەسە لە کاتی پێویستیدا
  • 9:17 - 9:21
    بیری ئەوکەسانە بەتیژی دەمێنێتەوە
    .بۆ کاتێكی درێژتر
  • 9:21 - 9:22
    وە ئەو خەلکەی کە لە پەیوەندیدا
  • 9:22 - 9:26
    کە ئەوان هەست دەکەن ناتوانن پشت ببەستن
    ،بە کەسەکەی تر
  • 9:26 - 9:29
    ئەوکەسانە دەرکەوتوە کە بیریان
    .زووتر لاواز دەبێت
  • 9:31 - 9:34
    وە ئەو پەیوەندییە باشانە
    .پێویست ناکات هەموو کات باشبێت
  • 9:34 - 9:38
    هەندێک لەو جووتە هەشتا ساڵانە
    ڕەنگە مجادەلەی یەک بکان
  • 9:38 - 9:39
    ،ڕۆژ دوای ڕۆژ
  • 9:39 - 9:43
    بەڵام لەگەڵ ئەوەی هەست دەکەن کە
    بەراستی پشت بە یەک دەبەستن
  • 9:43 - 9:44
    ،لە کاتی ناخۆشیدا
  • 9:44 - 9:48
    ئەو ناتەباییانە کاریگەری نابێت
    .لەسەر بیرەوەریەکانیان
  • 9:50 - 9:52
    ،کەواتە ئەم پەیامە
  • 9:52 - 9:58
    کە پەیوەندی باش و نزیک زۆر باشە
    ،بۆ تەندروستی و باش بوونمان
  • 9:58 - 10:01
    .ئەم پەندە بەقەدەر چیاکان کۆنە
  • 10:01 - 10:05
    بۆ زۆر قورسە کە دەستت بکەوێت و
    زۆر ئاسانە بیرت بچێتەوە؟
  • 10:06 - 10:07
    .لە ڕاستیدا، ئێمە مرۆڤین
  • 10:07 - 10:10
    ئەوەی حەزمان لێیە
    ،بریتییە لە چارەسەری خێرا
  • 10:10 - 10:12
    کە شتێکمان دەست دەکەویت
  • 10:12 - 10:14
    کە زیانمان خۆش دەکات و
    .بەو شێوەیە بەردەوام بێت
  • 10:15 - 10:19
    پەیوەندی زۆر شێواوە و هەروەها زۆر ئاڵۆزە
  • 10:19 - 10:22
    وە هەروەها کارێکی قورسە
    ،بەروە خێزان و هاوڕێکانت
  • 10:23 - 10:25
    .شتێکی سەرنج ڕاكێش و بریقەدار نییە
  • 10:25 - 10:29
    .ئەو شتێكی تەمەن درێژە و کۆتای نایەت
  • 10:29 - 10:34
    ئەو خەڵکانی کە لە ٧٥ ساڵی لێکۆڵینە
    وە کە زۆر دڵخۆشبوون لە خانەنشینیاندا
  • 10:34 - 10:39
    ئەوخەڵکانە بوون کە زۆر بە چالاکی
    .هاوڕێی ئیشیان دەگۆری بە هاوڕێی نوێ
  • 10:39 - 10:42
    بەتەواوی وەک ئەم نەوەیە کە لەم
    ،لێکۆڵینەوە تازەیدا
  • 10:42 - 10:46
    زۆربەی ئەو پیاوانەی کە بە گەنجی
    لەگڵماندە دەستیان پیکرد
  • 10:46 - 10:50
    بەڕاستی باوەڕیان وابوو کە ناوبانگ و سامان
    وبەدەستهێنانی پلەی بەرز
  • 10:50 - 10:54
    .ئەو شتانەن کە پێویستن بۆ ژیانێکی باش
  • 10:54 - 10:58
    بەڵام کات دوای کات ، دوای ئەو ٧٥ ساڵە
    لە لێکۆڵینەوە پێشانی دا
  • 10:58 - 11:04
    کە ئەو کەسانەی سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە
    ،ئەوانەن کە پەیوەندی باشیان هەبووە
  • 11:04 - 11:07
    لەگەڵ خێزانیان، لەگەل هاوڕێکانیان
    .و لەگەڵ کۆمەڵگە
  • 11:09 - 11:11
    کەواتە چی دەربارەی ئێەوە؟
  • 11:11 - 11:15
    بابڵێین ئێوە لە تەمەنی ٢٥ساڵیدان
    .یا ٤٠ ساڵ یان ٦٠ ساڵ
  • 11:16 - 11:19
    پەیوەست بوون بە پەیوەنییەوە چی دەگەیەنێت؟
  • 11:20 - 11:23
    باشە، گریمانەکان بە شێەویەکی پراکتیکی
    .بێ کۆتایە
  • 11:24 - 11:30
    لەوانەیە شتێکی ئاسان بێت هەر وەک گۆرینی
    کاتی شاشە بێت بە کاتی خەڵک
  • 11:30 - 11:34
    یان خۆشکردنی پەیوەندی بەوەی
    ،شتێکی نوێ بکەیت لەگەڵ یەکدا
  • 11:34 - 11:36
    ،ڕۆشتن بۆماوەیەکی زۆر یان شەو چوونە دەرەوە
  • 11:37 - 11:42
    یان سەردانی کردنی ئەندامانی خێزان
    ،ئەوانەی کە چەند ساڵێکە نەتدیون
  • 11:42 - 11:46
    چونکە ئەو تێکچوونی خێزانیە زۆر بوونی هەیە
  • 11:46 - 11:48
    ژیان بەرەو خراپی ئەبات
  • 11:48 - 11:50
    .بۆ ئەو کەسانەی کە ڕق لە دڵیانا هەڵەگرن
  • 11:52 - 11:56
    .من کۆتای پێدەهێنم بە ووتەیەکی مارک توەین
  • 11:57 - 12:00
    ،زیاتر لە سەدەیەک لەمەوپیش
  • 12:00 - 12:02
    ،ئەو سەیری ژیانی ڕابردووی خۆی دەکرد
  • 12:02 - 12:04
    :وە ئەمەی نووسی
  • 12:05 - 12:09
    بەکورتی ، کاتی تەواو نییە لە ژیاندا بۆ"
  • 12:09 - 12:14
    شەرکردن، داوای لێبوردن
    .دڵشکاندن ، سەرزەنشت کردن
  • 12:15 - 12:18
    ،تەنها کات هەیە بۆخۆشەویستی
  • 12:18 - 12:21
    ."وە بۆهەموو ساتێک، ئەگەر بتوانم ئەوە بڵێم
  • 12:23 - 12:27
    ژیانی باش دروست ئەبێت لەگڵ پەیوەندی باشدا
  • 12:27 - 12:28
    زۆر سوپاس
  • 12:30 - 12:34
    (چەپڵە لیدان)
Title:
چی ژیانێکی باش دروست دەکات؟ چەند پەیامێک لە درێژترین لێكۆڵینەوە سەبارەت بە دڵخۆشی
Speaker:
ڕۆبێرت واڵدنگەر
Description:

چی ئێمە بە دڵخۆش و تەندروست باش دەهێڵیەتەوە کاتێک ئێمە بەرەو تەمەن دەڕۆین؟ ئەگەر وادەزانی کە ناوبانگ و سامانە، ئەوە تۆ تەنها نیت - بەڵام بەپیی قسەی دکتۆری دەرونی ڕۆبێرت واڵدنگەر ، تۆهەڵەیت. وەک سەرپەرشتیاری لێکۆڵینەوەیەکی ٧٥ ساڵی لەسەر پەرەسەندی کەسانی پێگەیشتوو، وێڵدنگەر بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو گەیشت بە زانیاری دڵ خۆشی و ئاسودەبوون . لە گفتۆگۆکەیدا، ئەو باسی سێ وانەی گرنگ دەکات کە بە دەستی هێناوە لە لێکۆڵینەوەکەیدا هەروەها لەگەل هەندی شتی پڕاکتیکی و چەند حکمەتێکی کۆن بۆ دروست کردنی ژیانێکی دڕێژی باش

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:46

Kurdish subtitles

Revisions