چی تەندروست و دڵخۆشی دەمانهێڵێتەوە کاتێک ئێمە لەناو ژیاندا دەڕوین؟ ئەگەر ئێستا ئەتەوێت سەرمایەگوزار بکەیت لە ژیانی داهاتوودا لە کوێ کات و تواناکانی خۆت بەکار دەهێنیت؟ لە ڕاپرسیەکی تازەدا کە لە نەوەی هەزارەکان کرابوو لێیان پرسیبوون کە گرنگترین ئامانجی ئەوان چی بووە لە ژیانیاندا لە سەدا هەشتایان وتویانە کە ئامانجی سەرەکی ژیانیان ئەوەیە .کە دەوڵەمەند بن هەروەها پەنجا لەسەدی تری هەمان ئەو تازە پیگەیشتوانە باسی ئامانجێکی سەرەکی تریانکرد .ئەوەیش کە بەناوبانگ بن (پێکەنین ) وە ئێمە بەردەوام دەڵێن سەرنج بدە سەر ئیشەکەت ، باش کارەکەت بکە .وە زیاتر بەدەست بهێنە ئێمە ئەو هەستە دەدەین کە ئێمە ئەو شتانەمان دەوەێت کە بەدوایا بگەڕێین بۆ ئەوەی ژیانێکی باشمان هەبێت وێنای هەموو ژیان ئەو هەڵبژاردنانەی کە خەڵک دەیکات وە چۆن ،ئەو هەڵبژاردنانە کار دەکات لە سەریان ئەو وێناننە زۆربەی زۆری ئاستەمە کە بێتە دی زۆربەی ئەوشتانەی کەدەیزانین دەرباری ژیانی مرۆڤ ئێمە دەیزانین بەوەی کە داوا لەخەڵک بکەین کەڕابردوو وەبیر بهێننەوە وە هەروەک دەیزانین ، پاشزانین شتێکی زانراوە ، بەڵام کەس پێشبینی داهاتوو ناکات ئێمە زۆربەی ئەوشتانە لە یاد دەکەین کە بەسەرمان هاتووە وە هەندێ جار بیرەوەری بەتەواوی دروستکەرە بەڵام ئەگەر ئێمە بە تەواوی سەیری هەموو ژیان بکەین کە قەد نەکرابێت بە ڕۆشتنی کات؟ چی ئەبێت ئەگەر ئێمە لێکۆڵینەوە بکەین لەسەر مرۆڤ لەوکاتەوەی کە مێردمنداڵە هەتا ئەوکاتەی کە دەگاتە تەمەنی پیری بۆ ئەوەی بزانین کە چی بەڕاستی دڵخۆش و تەندروست باشت ئەکات ؟ ئێمە ئەوەمان کرد لێکۆڵینەوەی هارڤەرد بۆ گەشەکەردنی کەسانی پێگەیشتوو لەوانیە دوور و درێژترین لێکۆڵینەوەبێ لەسەر کەسانی پێگەیشتوو کە کرابێت تائێستا بۆماوەی ٧٥ ساڵ ، ئێمە بەدوای ژیانی ٧٢٤ پیاودا ڕۆشین ساڵ دوای ساڵ، پرسیارمان دەربارەی ئیشیان و ژیانی ماڵەوەیان و تەندروستیان دەکرد بەدڵنیاییەوە ئەو هەموو پرسیارەمان دەکرد بە بێ ئەوەی بزانین کە چیرۆکی ژیانینان .بەرەو کوێوە ئەڕوات لێکۆڵینەوەی لەم شێوەیە زۆر ناوازەیە زۆربەی زۆری هاوشێوەی ئەم پڕۆژەیە دەڕوخێت لە دەیەیەکدا چونکە زۆربەی زۆری خەڵکی واز لە لێکۆڵینەوەکە دەهێنن یان سەرچاوەی دارايی ڵێکۆڵینەوەکە نامێنیت ،یان لێکۆڵەوەرەوەکان سەرنجیان بڵاو دەبێت یان دەمرن، وە کەسیتر بەردەوامی .بە لێکۆڵینەوەکە نادات بەڵام بەهۆی تێکەڵەیەک لە خۆشبەختی وە پێداگری چەند نەوەیەک لە لێکۆڵەوەران ئەم لێکۆڵینەوەیە گەیشتە ئامانج نزیکەی ٦٠ لە ٧٢٤ پیاو هێشتا لە ژیاندان هێشتا بەشدارن لە لێکۆڵینەوەکە زۆربەیان لە ٩٠ ەکاندان وە ئێستا دەستمان کردوە بە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە ٢٠٠٠ منداڵی ئەو پیاوانە وەمن چوارەم سەرپەرشتیاری ئەو ڵیکۆڵینەوەیەم لە ساڵی ١٩٣٨ەوە، ئێمە بەدوای ژیانی دوو گڕوپ لە پیاوانەوە بووین گڕوپی یەکەم دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوەکە لە کاتێکا ئەوان لە قۆناغی دووەم بوون لە زانکۆی هارڤەرد ئەوان زانکۆیان تەواوکرد لە جەنگی جهانی دووەمدا وە زۆربەیان ڕۆيشتن بۆ خزمەتی سەربازی وە بۆ گروپی دووەم کە ئێمە بەدوایانەوەبووین گروپێک بوون لە کوڕانی هەژارترین گەڕەکەکانی بۆستن ئەو کوڕانەی هەلبژێردرابوون بۆ ڵێکۆڵینەوەکە بەتایبەتی چونکە ئەوان لە ناوچەیەکی زۆر کێشەدار بوون وە لە خێزانە بێبەشەکان لە بۆستن لە ساڵی ١٩٣٠ زۆربەیان لە ئەپارتمێتی قەرەباڵغ ئەژیان هەندێکیان بە بێ ئاوی گەرم و سەرد کاتێک کە هاتنە ناو لێکۆڵینەوەکەوە هەموو ئەو مێرد منداڵەنە چاوپێکەوتنیان لەگەڵداکرا هەمویان پشکنینی پزیشکیان بۆ کرا ئێمە چوین بۆ ماڵیان و چاوپێکەوتنمان لەگەل دایک و باوکیان کرد ئينجا ئەم مێرد منداڵانە گەورە بوون و بوون بە پێگەیشتوو .کە هەریەکیان بەرەو بەشێک لە ژیان ڕۆيشتن ئەوان بوون بە کرێکار لە کارگە و یاساناس و وەستای دیوار و دکتۆر یەکێکیان بو بە سەرۆکی ویلایەتە .یەکگرتووەکان هەندێکیان بوون بە مودمن خواردەنەو کحولیکان .هەندێکیان تۆشی شیزۆفرینیا بوون هەندێکیان بە پلکانکانی کۆمەلگادا سەرکەوتن لە خوارەوە هەتا سەری سەرەوە وە هەندکیان ئەو ڕێگەییان بە پێچەوانەوە بڕی دامەزرێنەری ئەم لێکۆڵینەوەیە بە هێچ جۆرێک لە گەرمترین بیرکردنەوەیدا ئەوەی بە خەیالدا نەدەهات کە من لێرەدا بوەستم پاش ٧٥ ساڵ بە ئێەوە بڵێم کە هێشتا لێکۆڵینەوەکە بەردەوامە هەموو دوو ساڵێک، نەخۆشەکانمان و ستافی بسپۆڕی لێکۆڵینەوە پرسیارمان لە پیاوەکانمان دەکرد کە ئایا ئەتوانین بۆیان بنێرین سێتێکی تر لە کۆمەڵە پرسیارێک .دەربارەی ژیانیان زۆربەی پیاوانی خەڵکی ناو بۆستن ،لێیان دەپرسین بۆ ئێوە ئەتانەوێت لێکۆلنەوەم لێ بکەن ؟ ژیانی من ئەوەندە سەرنج ڕاکێشە نییە. .پیاوانی هارڤەرد ئەو پرسیارەیان نەدەکرد (پێکەنین ) بۆ ئەوەی وێنەیەکی ڕۆنمان بۆ دەرکەوێت دەربارەی ژیانینان .ئێمە تەنها پرسیارمان بۆ نەدەناردن ئێمە دیمانەماندەکرد لەگەڵیان لە ژوری دانیشتنەیان هەموو زانیارییە پزیشکیەکانیانمان وەردەگرت لە پزیشکەکانیان ئێمە خوێنمان دەردەهێنان و مێشکیانمان سکان دەکرد .قسەمان لەگەڵ منداڵەکانیان دەکرد ئێمە ڤیدۆمان ئەگرتن کاتێک لەگەڵ .خێزانەکانیان کە باسی بابەتی گرنگیان دەکرد ،وە لەنزیکەی دەیەیەک لەمەوپێش لە کۆتیدا داوامان لە خێزانەکنیان کرد ،کە ببنە ئەندام لە گۆوپی لێکۆڵینەوەکە هەندێک لە ژنەکان وتیان ".دەزانی، ئەمە کاتیەتی " (پێکەنین ) لە کۆتیدا ئێمە چی فێربووین ؟ چ وانەیەک دەستکەوەت لە دەیاها هەزار پەڕ لە زانیاری کە ئێمە کۆمانکردەوە لەسەر ئەم ژیانانە؟ کەواتە، وانەکان دەرباری دوەڵەمندی و .ناوبانگ و کارکردنی زیاتر و زیاتر نییە ڕوونترین پەیام کە ئێمە دەستمان کەوت لە ٧٥ :ساڵ لیكۆڵینەوە یە ئەمەیە پەیوەندی باش ئێمە دڵخۆشتر .و تەندروست باشتر دەهێڵێتەوە. نوقتە ئێمە سێ وانەی گەورە فێربوون دەربارەی پەیوەندیەکان. یەکەم شت ئەوەیە کە ،پەیوەندی کۆمەڵایەتی زۆر باشە بۆ ئێمە .وە تەنهایي کوشندەیە لەمەوە دەرکەوت کە ئەو کەسانەی کە لە پەیوەندیان لەڕوی کۆمەڵایەتییەوە لەگەل خێزان و هاوڕێ و کۆمەڵگە ،دڵخۆشترن و جەستەیان تەندروستترە و زیاتر دەژین .لەو کەسانی کەمتر پەیوەندیان هەیە وە تاقیکردنەوە لەسەر تەنهای .دەریخستووە کە کوشندەیە ئەو خەڵکانەی کە زیاترگۆشەگیرن زیاتر لەوەی ئەیانەوێت لە کەسانی تر ،دەرکەوتووە کە کەمتر دڵخۆشن تەندروستیان بەرو خراپی ئەچێت ،لە نیوەی تەمەنیاندا توانستی مێشکیان زووتر دائەبەزێت .وە ژیانیان کورتترە لەوانەی لە تەنیایي نین ،وە ڕاستیەکی ناخۆش ئەوەیە کە لەهەر کاتێکدا زیاتر لە یەک لە پێنج ئەمەريکی .ڕایدەگەیەنن کە ئەوان تەنیان وە ئیمە ئەوە دەزانین کە ئەشی تۆ تەنیا بیت لە قەرەبالغیدا ،وە ئەشێ تۆ تەنیا بیت لە هاوسەرگیریدا ئينجا دووەم وانەی گەورە کە ئێمە فێری بووین ئەوەیە کە نە ژمارەی ،ئەو هاوڕیانەیە کە هەتە وە نە ئەوەیە کە تۆ لەپەیوەندیەکی ،مولتەزمدایت یان نا بەڵام ئەوەیە کە جۆرییەتی ئەو پەیوەندییە نزیکەیە کە هەیە ئەوە دەری ئەخات کە ژیان لە ناو پێکداداندا .زۆر خراپە بۆ تەندروستیمان هاوسەرگری زۆر کێشەدار، بۆ نمونە ، بەبێ ،سۆزی زۆر دەرکەوتوە کەزۆر خراپە بۆ تەندروستیمان .لەوانەیە زۆرخراپتر بێت لەوەی کە جیابیتەوە وە ژیان لە ناو خۆشیدا ، پەیوەندی .گەرم و گوڕ و پارێزەرە کاتێک ئێمە بەدوای پیاوەکانمناوە بوین ،تا تەمەنی ٨٠ ساڵی ئێمە ویستمان بگەڕێینەوە بۆ ناوەڕاستی تەمنیان وە ئایا ئەتوانین پێشبینی بکەین کەکێ ژیانێژی خۆش و تەندرست باش ئەبێت لە تەمەنی هەشتەکاندا .وە کێ نابێت وە کاتێک ئێمە گەڕاین بە هەمووشتەکان پێکەوە ئێمە ئەوەمان زانی لێیانەوە ،لە تەمەنی پەنجادا ڕێژەی کۆڵسترۆڵیان لە تەمەنی ناوەندی نەدەچوو .کە پێشبینی دەکرا کاتێک کە بەرەو پیری بچن ئەمەش بەهۆی ڕازیبونیان بووە لەو .پەیوەندیەی هەیانبووە ئەو کەسانەی کە زۆر ڕازی بوون لە پەیوەندیان لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا .زۆر تەندروست بوون لە تەمەنی ٨٠ یا وە پەیوەندی باش و نزیک لەوانیە پارێزەر بیت بۆ ئێمە .لە تیر و خەنجەری پیر بوون دڵ خۆشترین ژن و مێرد لەلامان ،پێان وتین لە تەمەنی هەشتا ساڵیدا لەڕۆژێکدا کە ئەوان زۆرترین ،ئازاری جەستەیان هەبووە .مەزاجیان هەربەخۆشی دەمێنێتەوە بەڵام بۆ ئەو خەڵکەی کە لە پەیوەندییەکی ،ناخۆشدا بوون هەر ڕۆژێک ئەوان ئازاری جەستەی ،زیاتریان هەبووبێت کە ئەوەش زۆر گەورەتر دەبوو .بە ئازاری سۆزداری سیەم گەورەترین وانە کە فێریبوین دەرباری پەیوەندیەکانمان و تەندروستیمان ئەوەیە کە پەیوەندی باش تەنها پارێزگاری ،لە جەستەمان ناکات .ئەو پارێزگاری لە مێشکمان دەکات دەرکوەتووە کە لە پەیوەندیەکی نزیک و پاریزراو دا بیت لەگەڵ کەسێکی تردا لە تەمەنی ٨٠ سالیتا ،پارێزەرت ئەبێت ئەو خەڵکانەی کە لە پەیوەندیدان کە ئەوان بەڕاستی هەستبکەن کە ئەتوانن ،پشت ببەستن بەوکەسە لە کاتی پێویستیدا بیری ئەوکەسانە بەتیژی دەمێنێتەوە .بۆ کاتێكی درێژتر وە ئەو خەلکەی کە لە پەیوەندیدا کە ئەوان هەست دەکەن ناتوانن پشت ببەستن ،بە کەسەکەی تر ئەوکەسانە دەرکەوتوە کە بیریان .زووتر لاواز دەبێت وە ئەو پەیوەندییە باشانە .پێویست ناکات هەموو کات باشبێت هەندێک لەو جووتە هەشتا ساڵانە ڕەنگە مجادەلەی یەک بکان ،ڕۆژ دوای ڕۆژ بەڵام لەگەڵ ئەوەی هەست دەکەن کە بەراستی پشت بە یەک دەبەستن ،لە کاتی ناخۆشیدا ئەو ناتەباییانە کاریگەری نابێت .لەسەر بیرەوەریەکانیان ،کەواتە ئەم پەیامە کە پەیوەندی باش و نزیک زۆر باشە ،بۆ تەندروستی و باش بوونمان .ئەم پەندە بەقەدەر چیاکان کۆنە بۆ زۆر قورسە کە دەستت بکەوێت و زۆر ئاسانە بیرت بچێتەوە؟ .لە ڕاستیدا، ئێمە مرۆڤین ئەوەی حەزمان لێیە ،بریتییە لە چارەسەری خێرا کە شتێکمان دەست دەکەویت کە زیانمان خۆش دەکات و .بەو شێوەیە بەردەوام بێت پەیوەندی زۆر شێواوە و هەروەها زۆر ئاڵۆزە وە هەروەها کارێکی قورسە ،بەروە خێزان و هاوڕێکانت .شتێکی سەرنج ڕاكێش و بریقەدار نییە .ئەو شتێكی تەمەن درێژە و کۆتای نایەت ئەو خەڵکانی کە لە ٧٥ ساڵی لێکۆڵینە وە کە زۆر دڵخۆشبوون لە خانەنشینیاندا ئەوخەڵکانە بوون کە زۆر بە چالاکی .هاوڕێی ئیشیان دەگۆری بە هاوڕێی نوێ بەتەواوی وەک ئەم نەوەیە کە لەم ،لێکۆڵینەوە تازەیدا زۆربەی ئەو پیاوانەی کە بە گەنجی لەگڵماندە دەستیان پیکرد بەڕاستی باوەڕیان وابوو کە ناوبانگ و سامان وبەدەستهێنانی پلەی بەرز .ئەو شتانەن کە پێویستن بۆ ژیانێکی باش بەڵام کات دوای کات ، دوای ئەو ٧٥ ساڵە لە لێکۆڵینەوە پێشانی دا کە ئەو کەسانەی سەرکەوتنیان بەدەست هێناوە ،ئەوانەن کە پەیوەندی باشیان هەبووە لەگەڵ خێزانیان، لەگەل هاوڕێکانیان .و لەگەڵ کۆمەڵگە کەواتە چی دەربارەی ئێەوە؟ بابڵێین ئێوە لە تەمەنی ٢٥ساڵیدان .یا ٤٠ ساڵ یان ٦٠ ساڵ پەیوەست بوون بە پەیوەنییەوە چی دەگەیەنێت؟ باشە، گریمانەکان بە شێەویەکی پراکتیکی .بێ کۆتایە لەوانەیە شتێکی ئاسان بێت هەر وەک گۆرینی کاتی شاشە بێت بە کاتی خەڵک یان خۆشکردنی پەیوەندی بەوەی ،شتێکی نوێ بکەیت لەگەڵ یەکدا ،ڕۆشتن بۆماوەیەکی زۆر یان شەو چوونە دەرەوە یان سەردانی کردنی ئەندامانی خێزان ،ئەوانەی کە چەند ساڵێکە نەتدیون چونکە ئەو تێکچوونی خێزانیە زۆر بوونی هەیە ژیان بەرەو خراپی ئەبات .بۆ ئەو کەسانەی کە ڕق لە دڵیانا هەڵەگرن .من کۆتای پێدەهێنم بە ووتەیەکی مارک توەین ،زیاتر لە سەدەیەک لەمەوپیش ،ئەو سەیری ژیانی ڕابردووی خۆی دەکرد :وە ئەمەی نووسی بەکورتی ، کاتی تەواو نییە لە ژیاندا بۆ" شەرکردن، داوای لێبوردن .دڵشکاندن ، سەرزەنشت کردن ،تەنها کات هەیە بۆخۆشەویستی ."وە بۆهەموو ساتێک، ئەگەر بتوانم ئەوە بڵێم ژیانی باش دروست ئەبێت لەگڵ پەیوەندی باشدا زۆر سوپاس (چەپڵە لیدان)