ئەفسانەی ئیکاروس و دێدەلوس- ئامی ئادکینس
-
0:07 - 0:09لە ئەفسانەیەکی یۆنانی کۆنەوە،
-
0:09 - 0:14فڕینێك بەسەر کریت بە باڵێکی
دروست بوو لە مۆم و پەڕ، -
0:14 - 0:19ئیکاروس، کوڕی دێدەلوس، بەرەنگاری
یاساکانی مرۆڤ و سروشت بووەوە. -
0:19 - 0:23ئاگاداریەکانی باوکی پشتگوێ خست،
بەرزتر و بەرزتر هەڵ فڕی. -
0:23 - 0:26بۆ بینەرەکانی سەر زەوی،
ئەو وەک خودایەك دەردەکەوت، -
0:26 - 0:31و کە لەسەرەوە بۆ خوارەوە دەیڕوانی
وەك خودایەك هەستی دەکرد. -
0:31 - 0:33بەڵام، لە ئەفسانەی یۆنانی کۆناندا،
-
0:33 - 0:37ئەو هێڵەی کە خودای لە مرۆڤ
جیاکردۆتەوە سنوردار بوو -
0:37 - 0:41و سزادان بۆ ئەوانەی کە هەوڵی
تێپەڕێنیان داوە کوشندە بوو. -
0:41 - 0:44وەکو ئەو دۆخەی ئیکاروس و دێدەلوس.
-
0:44 - 0:47ساڵانێك بەر لەوەی ئیکاروس لەدایك بێت،
-
0:47 - 0:51دێدەلوسی باوکی ڕێزێکی زۆری
لێ دەگیرا وەکو داهێنەرێکی بلیمەت، -
0:51 - 0:52پیشەساز،
-
0:52 - 0:55و پەیکەرتاشی لە نیشتیمانەکەی، ئەسینا.
-
0:55 - 1:00دارتاشی دەهێنا
و هەموو ئەو ئامێرانەش کە تیایدا بەکاردێت. -
1:00 - 1:02نەخشەی یەکەم گەرماوی گشتی
-
1:02 - 1:04و یەکەم مەیدانی سەماکردنی کێشا.
-
1:04 - 1:10پەیکەری ڕاستی ئاسای درووست کرد کە
هەرقل بەهەڵە بە پیاوی ڕاستەقینە تێگەیشت -
1:10 - 1:15سەرەڕای کارامەیی و ناسراوی،
دێدەلوس خۆپەرست و چاوچنۆك بوو. -
1:15 - 1:19دوودڵ بوو دەربارەی برازاکەی
کە پیشەسازێکی کارامەتر بوو، -
1:19 - 1:21دایدالوس ئەوی کوشت.
-
1:21 - 1:26وەک سزایەك، دایدالوس لە ئەسینا دوورخرایەوە
و ڕێگەی خۆی بەرەو کریت گرتە بەر. -
1:26 - 1:29چیرۆکی ناوبانگیەکەی پێشی کەوتەوە،
-
1:29 - 1:33دێدەلوس بە گەرمی پێشوازی لێکرا
لە لایەن پاشای کریت مینۆس. -
1:33 - 1:36لەوێ، وەکو ڕاوێژکاری هونەری
لە کۆشك کاری کرد، -
1:36 - 1:39دێدەلوس بەردەوام بوو لە پاڵنانی سنوورەکان.
-
1:39 - 1:40بۆ منداڵەکانی پاشا،
-
1:40 - 1:45بووکەشوشەی میکانیکیانە جوڵاوی دروست کرد
کە وەكو زیندوو دەردەکەوت. -
1:45 - 1:50چارۆکەی کەشتی و دارئاڵای دروست کرد
کە هێزی کۆنتڕۆڵ کردنی هەوای بە مرۆڤ بەخشی. -
1:50 - 1:53لەگەڵ هەر داهێنانێك، دێدەلوس
بەرەنگاری ئەو سنوورانەی مرۆڤی دەکرد -
1:53 - 1:57کە دەمێکە مرۆڤی بە جیاکراوەیی
هێشتۆتەوە لە خوداکان، -
1:57 - 2:01تاکو لە کۆتاییدا، ئەو سنورەکانی شکاند.
-
2:01 - 2:05هاوسەری پاشا مینۆس، پاسیفای،
نەفرەتی لێ کرابوو لەلایەن خودا پۆسایدن -
2:05 - 2:09بۆ ئەوەی بکەوێتە خۆشەویستی
ئەو گایەی کە پاشا بە خەڵات پێیدا بوو. -
2:09 - 2:13لەژێر ئەو جادووە، ئەو داوای لە دێدەلوس کرد
یارمەتی بدات بۆ فریودانی گایەکە. -
2:13 - 2:17لەبەرئەوەی چاونەترس بوو، پەسەندی کرد.
-
2:17 - 2:20دێدەلوس مانگایەکی دارینی بەتاڵی دروست کرد
-
2:20 - 2:23ئەوەندە ڕاستەقینە خواز بوو
کە گایەکەی هەڵخەڵەتاند. -
2:23 - 2:26پاسیفای لەناو دروست کراوەکەی
دێدەلوس خۆی شاردەوە، -
2:26 - 2:32ئەو دوو گیان بوو و منداڵێکی گۆڕاوی
نیوە-مرۆڤ نیوە-گای هێنا دوونیا. -
2:32 - 2:35ئەوە، بێگومان، پاشای توڕە کرد
-
2:35 - 2:41کە دێدەڵوسی تاوانبار کرد بە تواناپێدان
بەو لادانە ترسناکە لە یاساکانی سروشت. -
2:41 - 2:46وەکو سزایەك، دێدەلوسی ناچارکرد بە دروست
کردنی مەتەڵێك کە دەربازبوونی تێدا نەبێت -
2:46 - 2:50لەژێر کۆشكەکە بۆ گۆڕاوەکە.
-
2:50 - 2:53کاتێك تەواو بوو، دواتر مینۆس
دێدەلوسی بەند کرد -
2:53 - 2:55لەگەڵ کوڕە تاقانەکەی ئیکاروس
-
2:55 - 2:59لەناو لوتکەی بەرزترین تەلاری دوورگەکە
-
2:59 - 3:02کە ئەوان تا کۆتایی ژیانیان لەوێ دەمانەوە.
-
3:02 - 3:05بەڵام دێدەلوس هەر وەکو
داهێنەرێکی بلیمەت مایەوە. -
3:05 - 3:07لە کاتی سەرنجدانی ئەو باڵندانەی
دەوری زیندانەکەی دابوو، -
3:07 - 3:10ڕێگەی هەڵهاتن لەلای ڕوون بووەوە.
-
3:10 - 3:13ئەو و ئیکاروس دەیانویست بۆ
دوور لە زیندانەکە بفڕن -
3:13 - 3:17لە کاتێکدا تەنها باڵندەکان یان
خوداکان دەتوانن ئەوە بکەن.بەکارهێنانی پەڕ -
3:17 - 3:20بە کارهێنانی پەڕ لەو
باڵندانەی لەسەر تەلارەکە هێلانەیان کردووە، -
3:20 - 3:22مۆم لە بلوری مۆمەکانەوە،
-
3:22 - 3:26دێدەلوس دوو جووت باڵی گەورەی دروست کرد.
-
3:26 - 3:29کاتێك باڵەکانی لە پشتی ئیکاروسی
کوڕی دەبەست، -
3:29 - 3:31وریاکردنەوەیەکی پێدا:
-
3:31 - 3:35فڕین لە نزیکی زەریاکە
باڵەکان تەڕ دەکات -
3:35 - 3:37و وای لێدەکات زۆر گران بێت بۆ فڕین.
-
3:37 - 3:39فڕین لە نزیکی خۆر،
-
3:39 - 3:44گەرمیەکە مۆمەکە دەتوێنێتەوە
و باڵەکان شیدەبێتەوە. -
3:44 - 3:47لە هەر یەك لەم دۆخانە،
بە دڵنیاییەوە دەمرن. -
3:47 - 3:53لەبەر ئەوە، کلیلی هەڵهاتنیان
مانەوەیانە لە ناوەڕاستدا. -
3:53 - 3:57کە فێرکردنەکە ڕوون کرایەوە
هەردوو پیاوەکە لە تەلارەکەوە بازیاندا. -
3:57 - 4:00ئەوان یەکەم مرۆڤ بوون کە توانیان بفڕن.
-
4:00 - 4:03کاتێك دێدەلوس لە ئاڕاستەی ناوەندەکە
بە وریاییەوە مایەوە، -
4:03 - 4:08ئیکاروس نقوم بوو لە شەیدابوون بە فڕین
-
4:08 - 4:13و هەست کردن بە هێزی
خودایی زاڵ بوو بەسەریدا. -
4:13 - 4:19دێدەلوس تەنها دەیتوانی بە ترسەوە سەیری
بکات کە ئیکاروس بەرزتر و بەرزتر بەرز -
4:19 - 4:23دەبۆیەوە، بێ هێز بوو لە گۆڕینی چارەنووسە
بەئازارەکەی کوڕەکەی. -
4:23 - 4:27کاتێك گەرمی خۆرەکە
مۆمی سەر باڵەکانی تواندەوە، -
4:27 - 4:30ئیکاروس لە ئاسمانەوە بەر بۆوە.
-
4:30 - 4:32وەکو دێدەلوس کە چەندین جار سەرەنجامی
-
4:32 - 4:36بەرەنگار بوونەوەی یاساکانی سروشتی
لە مرۆڤدا پشتگوێ خستبوو -
4:36 - 4:39لەپێناو خزمەتکردنی خۆ پەسەندیەکەی،
-
4:39 - 4:44بە هەمان شێوە ئیکاروسیش خۆی لە بیرکرد
بەهۆی لە خۆبایی بوونەکەی. -
4:44 - 4:45لە کۆتاییدا،
-
4:45 - 4:50هەردوو پیاوەکە باجێکی زۆری کۆچ
کردنەکەیان دا لە ڕێڕەوی میانڕەویدا، -
4:50 - 4:51ئیکاروس بە ژیانی
-
4:51 - 4:54و دێدەلوس بە پەشیمانیەکەی.
- Title:
- ئەفسانەی ئیکاروس و دێدەلوس- ئامی ئادکینس
- Speaker:
- ئامی ئادکینس
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: ed.ted.com/lessons/the-myth-of-icarus-and-daedalus-amy-adkins
لە ئەفسانەی یۆنانی کۆندا، ئیکاروس بەسەر کریت فڕی بە باڵێکی دروستکراو لە مۆم و پەڕ، بە پشتگوێ خستنی یاساکانی مرۆڤ و سروشت. بۆ بینەرەکانی سەر زەوی، ئەو وەکو خودایەك دەردەکەوت، و وەکو خودایەکیش هەستی دەکرد. بەڵام لە کۆمەڵگای ئەودا ئەو هێڵەی کە خودای جیاکردۆتەوە لە مرۆڤ سنوردار بوو،و سزادان بۆ ئەوانەی کە هەوڵی تێپەڕێنیان داوە کوشندە بوو. ئامی ئادکینس ئەفسانەی ئیکاروس و دێدەلوس ڕوون دەکاتەوە.
وانەیەك لەلایەن ئامی ئادکینس، ئەنیمەیشن لەلایەن TED-Ed.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:09
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The myth of Icarus and Daedalus | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The myth of Icarus and Daedalus | ||
Wafa Edris accepted Kurdish subtitles for The myth of Icarus and Daedalus | ||
Wafa Edris edited Kurdish subtitles for The myth of Icarus and Daedalus | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for The myth of Icarus and Daedalus | ||
dyare mala edited Kurdish subtitles for The myth of Icarus and Daedalus | ||
dyare mala edited Kurdish subtitles for The myth of Icarus and Daedalus | ||
dyare mala edited Kurdish subtitles for The myth of Icarus and Daedalus |