لە ئەفسانەیەکی یۆنانی کۆنەوە،
فڕینێك بەسەر کریت بە باڵێکی
دروست بوو لە مۆم و پەڕ،
ئیکاروس، کوڕی دێدەلوس، بەرەنگاری
یاساکانی مرۆڤ و سروشت بووەوە.
ئاگاداریەکانی باوکی پشتگوێ خست،
بەرزتر و بەرزتر هەڵ فڕی.
بۆ بینەرەکانی سەر زەوی،
ئەو وەک خودایەك دەردەکەوت،
و کە لەسەرەوە بۆ خوارەوە دەیڕوانی
وەك خودایەك هەستی دەکرد.
بەڵام، لە ئەفسانەی یۆنانی کۆناندا،
ئەو هێڵەی کە خودای لە مرۆڤ
جیاکردۆتەوە سنوردار بوو
و سزادان بۆ ئەوانەی کە هەوڵی
تێپەڕێنیان داوە کوشندە بوو.
وەکو ئەو دۆخەی ئیکاروس و دێدەلوس.
ساڵانێك بەر لەوەی ئیکاروس لەدایك بێت،
دێدەلوسی باوکی ڕێزێکی زۆری
لێ دەگیرا وەکو داهێنەرێکی بلیمەت،
پیشەساز،
و پەیکەرتاشی لە نیشتیمانەکەی، ئەسینا.
دارتاشی دەهێنا
و هەموو ئەو ئامێرانەش کە تیایدا بەکاردێت.
نەخشەی یەکەم گەرماوی گشتی
و یەکەم مەیدانی سەماکردنی کێشا.
پەیکەری ڕاستی ئاسای درووست کرد کە
هەرقل بەهەڵە بە پیاوی ڕاستەقینە تێگەیشت
سەرەڕای کارامەیی و ناسراوی،
دێدەلوس خۆپەرست و چاوچنۆك بوو.
دوودڵ بوو دەربارەی برازاکەی
کە پیشەسازێکی کارامەتر بوو،
دایدالوس ئەوی کوشت.
وەک سزایەك، دایدالوس لە ئەسینا دوورخرایەوە
و ڕێگەی خۆی بەرەو کریت گرتە بەر.
چیرۆکی ناوبانگیەکەی پێشی کەوتەوە،
دێدەلوس بە گەرمی پێشوازی لێکرا
لە لایەن پاشای کریت مینۆس.
لەوێ، وەکو ڕاوێژکاری هونەری
لە کۆشك کاری کرد،
دێدەلوس بەردەوام بوو لە پاڵنانی سنوورەکان.
بۆ منداڵەکانی پاشا،
بووکەشوشەی میکانیکیانە جوڵاوی دروست کرد
کە وەكو زیندوو دەردەکەوت.
چارۆکەی کەشتی و دارئاڵای دروست کرد
کە هێزی کۆنتڕۆڵ کردنی هەوای بە مرۆڤ بەخشی.
لەگەڵ هەر داهێنانێك، دێدەلوس
بەرەنگاری ئەو سنوورانەی مرۆڤی دەکرد
کە دەمێکە مرۆڤی بە جیاکراوەیی
هێشتۆتەوە لە خوداکان،
تاکو لە کۆتاییدا، ئەو سنورەکانی شکاند.
هاوسەری پاشا مینۆس، پاسیفای،
نەفرەتی لێ کرابوو لەلایەن خودا پۆسایدن
بۆ ئەوەی بکەوێتە خۆشەویستی
ئەو گایەی کە پاشا بە خەڵات پێیدا بوو.
لەژێر ئەو جادووە، ئەو داوای لە دێدەلوس کرد
یارمەتی بدات بۆ فریودانی گایەکە.
لەبەرئەوەی چاونەترس بوو، پەسەندی کرد.
دێدەلوس مانگایەکی دارینی بەتاڵی دروست کرد
ئەوەندە ڕاستەقینە خواز بوو
کە گایەکەی هەڵخەڵەتاند.
پاسیفای لەناو دروست کراوەکەی
دێدەلوس خۆی شاردەوە،
ئەو دوو گیان بوو و منداڵێکی گۆڕاوی
نیوە-مرۆڤ نیوە-گای هێنا دوونیا.
ئەوە، بێگومان، پاشای توڕە کرد
کە دێدەڵوسی تاوانبار کرد بە تواناپێدان
بەو لادانە ترسناکە لە یاساکانی سروشت.
وەکو سزایەك، دێدەلوسی ناچارکرد بە دروست
کردنی مەتەڵێك کە دەربازبوونی تێدا نەبێت
لەژێر کۆشكەکە بۆ گۆڕاوەکە.
کاتێك تەواو بوو، دواتر مینۆس
دێدەلوسی بەند کرد
لەگەڵ کوڕە تاقانەکەی ئیکاروس
لەناو لوتکەی بەرزترین تەلاری دوورگەکە
کە ئەوان تا کۆتایی ژیانیان لەوێ دەمانەوە.
بەڵام دێدەلوس هەر وەکو
داهێنەرێکی بلیمەت مایەوە.
لە کاتی سەرنجدانی ئەو باڵندانەی
دەوری زیندانەکەی دابوو،
ڕێگەی هەڵهاتن لەلای ڕوون بووەوە.
ئەو و ئیکاروس دەیانویست بۆ
دوور لە زیندانەکە بفڕن
لە کاتێکدا تەنها باڵندەکان یان
خوداکان دەتوانن ئەوە بکەن.بەکارهێنانی پەڕ
بە کارهێنانی پەڕ لەو
باڵندانەی لەسەر تەلارەکە هێلانەیان کردووە،
مۆم لە بلوری مۆمەکانەوە،
دێدەلوس دوو جووت باڵی گەورەی دروست کرد.
کاتێك باڵەکانی لە پشتی ئیکاروسی
کوڕی دەبەست،
وریاکردنەوەیەکی پێدا:
فڕین لە نزیکی زەریاکە
باڵەکان تەڕ دەکات
و وای لێدەکات زۆر گران بێت بۆ فڕین.
فڕین لە نزیکی خۆر،
گەرمیەکە مۆمەکە دەتوێنێتەوە
و باڵەکان شیدەبێتەوە.
لە هەر یەك لەم دۆخانە،
بە دڵنیاییەوە دەمرن.
لەبەر ئەوە، کلیلی هەڵهاتنیان
مانەوەیانە لە ناوەڕاستدا.
کە فێرکردنەکە ڕوون کرایەوە
هەردوو پیاوەکە لە تەلارەکەوە بازیاندا.
ئەوان یەکەم مرۆڤ بوون کە توانیان بفڕن.
کاتێك دێدەلوس لە ئاڕاستەی ناوەندەکە
بە وریاییەوە مایەوە،
ئیکاروس نقوم بوو لە شەیدابوون بە فڕین
و هەست کردن بە هێزی
خودایی زاڵ بوو بەسەریدا.
دێدەلوس تەنها دەیتوانی بە ترسەوە سەیری
بکات کە ئیکاروس بەرزتر و بەرزتر بەرز
دەبۆیەوە، بێ هێز بوو لە گۆڕینی چارەنووسە
بەئازارەکەی کوڕەکەی.
کاتێك گەرمی خۆرەکە
مۆمی سەر باڵەکانی تواندەوە،
ئیکاروس لە ئاسمانەوە بەر بۆوە.
وەکو دێدەلوس کە چەندین جار سەرەنجامی
بەرەنگار بوونەوەی یاساکانی سروشتی
لە مرۆڤدا پشتگوێ خستبوو
لەپێناو خزمەتکردنی خۆ پەسەندیەکەی،
بە هەمان شێوە ئیکاروسیش خۆی لە بیرکرد
بەهۆی لە خۆبایی بوونەکەی.
لە کۆتاییدا،
هەردوو پیاوەکە باجێکی زۆری کۆچ
کردنەکەیان دا لە ڕێڕەوی میانڕەویدا،
ئیکاروس بە ژیانی
و دێدەلوس بە پەشیمانیەکەی.