WEBVTT 00:00:07.246 --> 00:00:09.386 لە ئەفسانەیەکی یۆنانی کۆنەوە، 00:00:09.386 --> 00:00:13.569 فڕینێك بەسەر کریت بە باڵێکی دروست بوو لە مۆم و پەڕ، 00:00:13.569 --> 00:00:19.346 ئیکاروس، کوڕی دێدەلوس، بەرەنگاری یاساکانی مرۆڤ و سروشت بووەوە. 00:00:19.346 --> 00:00:23.137 ئاگاداریەکانی باوکی پشتگوێ خست، بەرزتر و بەرزتر هەڵ فڕی. 00:00:23.137 --> 00:00:26.368 بۆ بینەرەکانی سەر زەوی، ئەو وەک خودایەك دەردەکەوت، 00:00:26.368 --> 00:00:30.677 و کە لەسەرەوە بۆ خوارەوە دەیڕوانی وەك خودایەك هەستی دەکرد. 00:00:30.677 --> 00:00:32.887 بەڵام، لە ئەفسانەی یۆنانی کۆناندا، 00:00:32.887 --> 00:00:36.637 ئەو هێڵەی کە خودای لە مرۆڤ جیاکردۆتەوە سنوردار بوو 00:00:36.637 --> 00:00:41.167 و سزادان بۆ ئەوانەی کە هەوڵی تێپەڕێنیان داوە کوشندە بوو. 00:00:41.167 --> 00:00:44.459 وەکو ئەو دۆخەی ئیکاروس و دێدەلوس. 00:00:44.459 --> 00:00:46.697 ساڵانێك بەر لەوەی ئیکاروس لەدایك بێت، 00:00:46.697 --> 00:00:50.818 دێدەلوسی باوکی ڕێزێکی زۆری لێ دەگیرا وەکو داهێنەرێکی بلیمەت، 00:00:50.818 --> 00:00:51.569 پیشەساز، 00:00:51.569 --> 00:00:55.439 و پەیکەرتاشی لە نیشتیمانەکەی، ئەسینا. 00:00:55.439 --> 00:00:59.808 دارتاشی دەهێنا و هەموو ئەو ئامێرانەش کە تیایدا بەکاردێت. 00:00:59.808 --> 00:01:01.730 نەخشەی یەکەم گەرماوی گشتی 00:01:01.730 --> 00:01:03.648 و یەکەم مەیدانی سەماکردنی کێشا. 00:01:03.648 --> 00:01:09.818 پەیکەری ڕاستی ئاسای درووست کرد کە هەرقل بەهەڵە بە پیاوی ڕاستەقینە تێگەیشت 00:01:09.818 --> 00:01:15.377 سەرەڕای کارامەیی و ناسراوی، دێدەلوس خۆپەرست و چاوچنۆك بوو. 00:01:15.377 --> 00:01:18.589 دوودڵ بوو دەربارەی برازاکەی کە پیشەسازێکی کارامەتر بوو، 00:01:18.589 --> 00:01:20.854 دایدالوس ئەوی کوشت. 00:01:20.854 --> 00:01:26.378 وەک سزایەك، دایدالوس لە ئەسینا دوورخرایەوە و ڕێگەی خۆی بەرەو کریت گرتە بەر. 00:01:26.378 --> 00:01:28.616 چیرۆکی ناوبانگیەکەی پێشی کەوتەوە، 00:01:28.616 --> 00:01:32.979 دێدەلوس بە گەرمی پێشوازی لێکرا لە لایەن پاشای کریت مینۆس. 00:01:32.979 --> 00:01:35.558 لەوێ، وەکو ڕاوێژکاری هونەری لە کۆشك کاری کرد، 00:01:35.558 --> 00:01:38.819 دێدەلوس بەردەوام بوو لە پاڵنانی سنوورەکان. 00:01:38.819 --> 00:01:40.129 بۆ منداڵەکانی پاشا، 00:01:40.129 --> 00:01:44.559 بووکەشوشەی میکانیکیانە جوڵاوی دروست کرد کە وەكو زیندوو دەردەکەوت. 00:01:44.559 --> 00:01:50.118 چارۆکەی کەشتی و دارئاڵای دروست کرد کە هێزی کۆنتڕۆڵ کردنی هەوای بە مرۆڤ بەخشی. 00:01:50.118 --> 00:01:53.228 لەگەڵ هەر داهێنانێك، دێدەلوس بەرەنگاری ئەو سنوورانەی مرۆڤی دەکرد 00:01:53.228 --> 00:01:56.968 کە دەمێکە مرۆڤی بە جیاکراوەیی هێشتۆتەوە لە خوداکان، 00:01:56.968 --> 00:02:00.840 تاکو لە کۆتاییدا، ئەو سنورەکانی شکاند. 00:02:00.840 --> 00:02:04.600 هاوسەری پاشا مینۆس، پاسیفای، نەفرەتی لێ کرابوو لەلایەن خودا پۆسایدن 00:02:04.600 --> 00:02:08.870 بۆ ئەوەی بکەوێتە خۆشەویستی ئەو گایەی کە پاشا بە خەڵات پێیدا بوو. 00:02:08.870 --> 00:02:13.329 لەژێر ئەو جادووە، ئەو داوای لە دێدەلوس کرد یارمەتی بدات بۆ فریودانی گایەکە. 00:02:13.329 --> 00:02:16.929 لەبەرئەوەی چاونەترس بوو، پەسەندی کرد. 00:02:16.929 --> 00:02:19.802 دێدەلوس مانگایەکی دارینی بەتاڵی دروست کرد 00:02:19.802 --> 00:02:23.091 ئەوەندە ڕاستەقینە خواز بوو کە گایەکەی هەڵخەڵەتاند. 00:02:23.091 --> 00:02:26.441 پاسیفای لەناو دروست کراوەکەی دێدەلوس خۆی شاردەوە، 00:02:26.441 --> 00:02:32.165 ئەو دوو گیان بوو و منداڵێکی گۆڕاوی نیوە-مرۆڤ نیوە-گای هێنا دوونیا. 00:02:32.165 --> 00:02:34.661 ئەوە، بێگومان، پاشای توڕە کرد 00:02:34.661 --> 00:02:40.955 کە دێدەڵوسی تاوانبار کرد بە تواناپێدان بەو لادانە ترسناکە لە یاساکانی سروشت. 00:02:40.955 --> 00:02:45.691 وەکو سزایەك، دێدەلوسی ناچارکرد بە دروست کردنی مەتەڵێك کە دەربازبوونی تێدا نەبێت 00:02:45.691 --> 00:02:49.894 لەژێر کۆشكەکە بۆ گۆڕاوەکە. 00:02:49.894 --> 00:02:52.962 کاتێك تەواو بوو، دواتر مینۆس دێدەلوسی بەند کرد 00:02:52.962 --> 00:02:54.951 لەگەڵ کوڕە تاقانەکەی ئیکاروس 00:02:54.951 --> 00:02:58.710 لەناو لوتکەی بەرزترین تەلاری دوورگەکە 00:02:58.710 --> 00:03:02.085 کە ئەوان تا کۆتایی ژیانیان لەوێ دەمانەوە. 00:03:02.085 --> 00:03:04.710 بەڵام دێدەلوس هەر وەکو داهێنەرێکی بلیمەت مایەوە. 00:03:04.710 --> 00:03:07.311 لە کاتی سەرنجدانی ئەو باڵندانەی دەوری زیندانەکەی دابوو، 00:03:07.311 --> 00:03:10.281 ڕێگەی هەڵهاتن لەلای ڕوون بووەوە. 00:03:10.281 --> 00:03:13.071 ئەو و ئیکاروس دەیانویست بۆ دوور لە زیندانەکە بفڕن 00:03:13.071 --> 00:03:16.732 لە کاتێکدا تەنها باڵندەکان یان خوداکان دەتوانن ئەوە بکەن.بەکارهێنانی پەڕ 00:03:16.732 --> 00:03:19.711 بە کارهێنانی پەڕ لەو باڵندانەی لەسەر تەلارەکە هێلانەیان کردووە، 00:03:19.711 --> 00:03:21.951 مۆم لە بلوری مۆمەکانەوە، 00:03:21.951 --> 00:03:26.342 دێدەلوس دوو جووت باڵی گەورەی دروست کرد. 00:03:26.342 --> 00:03:29.081 کاتێك باڵەکانی لە پشتی ئیکاروسی کوڕی دەبەست، 00:03:29.081 --> 00:03:30.923 وریاکردنەوەیەکی پێدا: 00:03:30.923 --> 00:03:34.842 فڕین لە نزیکی زەریاکە باڵەکان تەڕ دەکات 00:03:34.842 --> 00:03:37.201 و وای لێدەکات زۆر گران بێت بۆ فڕین. 00:03:37.201 --> 00:03:39.122 فڕین لە نزیکی خۆر، 00:03:39.122 --> 00:03:43.802 گەرمیەکە مۆمەکە دەتوێنێتەوە و باڵەکان شیدەبێتەوە. 00:03:43.802 --> 00:03:47.192 لە هەر یەك لەم دۆخانە، بە دڵنیاییەوە دەمرن. 00:03:47.192 --> 00:03:52.578 لەبەر ئەوە، کلیلی هەڵهاتنیان مانەوەیانە لە ناوەڕاستدا. 00:03:52.578 --> 00:03:56.553 کە فێرکردنەکە ڕوون کرایەوە هەردوو پیاوەکە لە تەلارەکەوە بازیاندا. 00:03:56.553 --> 00:04:00.113 ئەوان یەکەم مرۆڤ بوون کە توانیان بفڕن. 00:04:00.113 --> 00:04:03.323 کاتێك دێدەلوس لە ئاڕاستەی ناوەندەکە بە وریاییەوە مایەوە، 00:04:03.323 --> 00:04:07.813 ئیکاروس نقوم بوو لە شەیدابوون بە فڕین 00:04:07.813 --> 00:04:13.264 و هەست کردن بە هێزی خودایی زاڵ بوو بەسەریدا. 00:04:13.264 --> 00:04:19.224 دێدەلوس تەنها دەیتوانی بە ترسەوە سەیری بکات کە ئیکاروس بەرزتر و بەرزتر بەرز 00:04:19.224 --> 00:04:23.423 دەبۆیەوە، بێ هێز بوو لە گۆڕینی چارەنووسە بەئازارەکەی کوڕەکەی. 00:04:23.423 --> 00:04:27.173 کاتێك گەرمی خۆرەکە مۆمی سەر باڵەکانی تواندەوە، 00:04:27.173 --> 00:04:29.803 ئیکاروس لە ئاسمانەوە بەر بۆوە. 00:04:29.803 --> 00:04:32.194 وەکو دێدەلوس کە چەندین جار سەرەنجامی 00:04:32.194 --> 00:04:36.413 بەرەنگار بوونەوەی یاساکانی سروشتی لە مرۆڤدا پشتگوێ خستبوو 00:04:36.413 --> 00:04:38.533 لەپێناو خزمەتکردنی خۆ پەسەندیەکەی، 00:04:38.533 --> 00:04:43.744 بە هەمان شێوە ئیکاروسیش خۆی لە بیرکرد بەهۆی لە خۆبایی بوونەکەی. 00:04:43.744 --> 00:04:44.742 لە کۆتاییدا، 00:04:44.742 --> 00:04:49.533 هەردوو پیاوەکە باجێکی زۆری کۆچ کردنەکەیان دا لە ڕێڕەوی میانڕەویدا، 00:04:49.533 --> 00:04:51.134 ئیکاروس بە ژیانی 00:04:51.134 --> 00:04:53.843 و دێدەلوس بە پەشیمانیەکەی.