بۆ دەبێت ڕۆمانی "فەهرەنایت ٤٥١"بخوێنیتەوە؟
-
0:07 - 0:08''خۆش دەبێت بسووتێت.
-
0:08 - 0:11بینینی شتە خوراوەکان، چێژێکی تایبەت،
-
0:11 - 0:14بینی شتەکان لەکەدارکراو و گۆڕاون.''
-
0:14 - 0:19فەهرەنایت ٤٥١ بە گڕێکی خرۆشەوە
دەست پێدەکات، و پێش دەمێک -
0:19 - 0:22فێردەبین چی هەڵدەچێت لە نێو بڵێسەکاندا.
-
0:22 - 0:24ڕۆمانەکەی ڕەی برادبێری جیهانێکمان
دەهێنێتە بەرچاو -
0:24 - 0:28کە کتێبەکان قەدەغەکراون لە هەموو
مەیدانێکی ژیاندا- -
0:28 - 0:32و خوێندنەوەی تاکەکانیش بەهەمان شێوە
ڕێگەپێنەدراوە. -
0:32 - 0:38قارەمانی ڕۆمانەکە، مۆنتاگ، ئاگرکوژێنەرەوە-
بەرپرسە لە لەناوبردنی ئەوەی جێماوە. -
0:38 - 0:40بەڵام خرۆشی ئیشەکەی گومانی
لا دروست دەکات، -
0:40 - 0:45چیرۆکەکە پرسیارگەلێکی گرنگ دەخاتەڕوو کە
چۆن هزری تاک بهێڵرێتەوە لە کۆمەڵگەیەکدا -
0:45 - 0:50کە ویستی ئازد، خۆدەربڕین و مەراق
لە ژێر ئاگردان. -
0:50 - 0:54لە جیهانی مۆنتاگدا، میدیای گشتی
قۆرغکاری زانیارییەکانە، -
0:54 - 0:58سڕینەوەی هەموو ئەو توانستانەی
کە هەن بۆ بیری سەربەخۆ. -
0:58 - 1:01لە میترۆدا، درووشمەکان گرمەگرمیان
دێت لە دیوارەکانەوە. -
1:01 - 1:06لە ماڵەوە، ژنەکەی مۆنتاگ میڵدرێد شەو و
ڕۆژ گوێی بۆ ڕادیۆکە ڕادەگرت، -
1:06 - 1:10و سێ لای دیواری ژووری میوانیان
بە شاشەکان داپۆشراون. -
1:10 - 1:14لە ئیشیش، بۆنی نەوتی سپی تەنراوە
بەسەر هاوڕێکانی مۆنتاگ، -
1:14 - 1:19جگەرەکێش بوون و سەگی میکانیکییان بە دووی
جرجەکان دەنارد بۆ ئەوەی کاتیان لێبڕوات. -
1:19 - 1:23کاتێک زەنگەگە لێیدەدا، بە تەوژمێک دەچونە
ناو ئامێرە سەمەندەر- ئاسا کەیان، -
1:23 - 1:27هەندێکجار هەموو کتێبخانەکەیان
دەسووتاند تا خاپوور دەبێتەوە. -
1:27 - 1:31بەڵام هەر کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گڕی
لێبەردەدان، وەک ''پەپوولە ڕەشەکان'' -
1:31 - 1:37جار جار هزری مۆنتاگ ئەو شتە قاچاغانەی
ماڵەوەی بە بیر دەهاتەوە کە شاردرابوونەوە. -
1:37 - 1:40بەرەبەرە، پرسیار
دەربارەی سروشتی ئیشەکەی دەکات. -
1:40 - 1:44مۆنتاگ بۆی دەردەکەوت کە هەردەم
هەستی نارەحەتی هەیە- -
1:44 - 1:48بەڵام وشە وەسفکەرەکانی کەم بوو تا هەستی
خۆی دەربڕێت لە کۆمەڵگەدا -
1:48 - 1:53کە تەنانەت دەستەواژەی ''جارێ لە جاران''
دەکرێت کوشندە بێت. -
1:53 - 1:55فەهرەنایت ٤٥١ جیهانێک پیشان دەدات کە
فەرمانڕەوایی دەکرێت -
1:55 - 1:59لەلایەن چاودێری، رۆبۆتی،
و جیهانی ئەلکترۆنی- -
1:59 - 2:04و ئەو ڕوانینەی کە پێشبینیکراوە، بەهەمان
شێوە لە گرنگی کات دەدوێت. -
2:04 - 2:09ڕۆمانەکە ساڵی ١٩٥٣ بڵاوکرایەوە،
لە گەرمەی شەڕی سارددا. -
2:09 - 2:13ئەم سەردەمە ترسناکە دەبێتە هۆی
بڵاوبوونەوەی ترس و تۆقین بەفراوانی -
2:13 - 2:16بەنێو شوێنی نیشتەجێبوونی برادبێری ئەمریکا،
-
2:16 - 2:21ترسەکە درێژەی هەبوو بەهۆی زانیارییە
شاردراوەکان و لێکۆڵینەوە دڕندەکانی حوکمەت. -
2:21 - 2:24بە دیاریکراوە، ئەم عەقڵیەتە جادووییە
-
2:24 - 2:29ئەو هونەرمەند و نوسەرانەی دەکردە ئامانج
کە گومانیان هەبوو هەستی بۆ کۆمەنیزم هەبێت. -
2:29 - 2:32برادبێری ترسێنرابوو لەم هەڵمەتە کلتورییە.
-
2:32 - 2:36بڕوای وابوو کە چاودێرییەکانی
داهاتووی ترسناکتر دەبن، -
2:36 - 2:39و بیری وێرانبوونی کتێبخانەکەی
ئالەگزاندريەی کەوتەوە -
2:39 - 2:42و کتێب-سوتانی ڕژێمە فاشیستەکان.
-
2:42 - 2:46ئەم پەیوەندییە تەزاندنانەی
لە ٤٥١ی فەهرەنایت بینیەوە، -
2:46 - 2:49کە لەو پلە گەرمییەوە هاتووە کە
تێیدا کاغەز دەسووتێت. -
2:49 - 2:53وردی ئەو پلە گەرمییە، بۆتە جێی پرس،
-
2:53 - 2:55بەڵام ئەوە لە پایەی ڕۆمانەکە کام ناکاتەوە
-
2:55 - 2:58وەک چیرۆکێکی شاکاری دیستۆپییە.
-
2:58 - 3:03چیرۆکە دیستۆپییەکان وەک چەشنێک کاردەکەن
لە بەکێشە کردنی سیما کانی چواردەورمان هەن -
3:03 - 3:07و سەرەنجامەکانیان بە توندی
دەهێننە بەرچاویان. -
3:07 - 3:09لە زۆربەی چیرۆکە دیستۆپییەکاندا،
-
3:09 - 3:13حوکمەت تەنگەژەیی دەسەپێنێتە سەر
بابەتە نەویستراوەکان. -
3:13 - 3:15بەڵام لە فەهرەنایت ٤٥١ دا،
-
3:15 - 3:18مۆنتاگ بۆی دەردەکەوێت کە ئەوە
بێباکی کۆمەڵ بوو -
3:18 - 3:20وایکردبوو ڕژێمە نوێیەکە دەسەڵاتی هەبێت.
-
3:20 - 3:23حوکەمەت تەنها سەرمایەی لە
دیقەتە کورت مەوداکاندا بەکاردەهێنا -
3:23 - 3:26و ئارەزویەکی زۆر بۆ ڕابوردنە بێ هۆشەکان،
-
3:26 - 3:29کەم کردنەوەی جوڵەی بیرۆکەکان بۆ خۆڵەمێش.
-
3:29 - 3:34هەر کە کلتۆر دیارنەما، خەیاڵکردن
و خۆدەربڕینیش بەدوییدا دێ. -
3:34 - 3:36تەنانەت شێوازی وتووێژی خەڵکیش
لە سوڕێکی کورت مەودا دەبێت -
3:36 - 3:42بۆ نمونە کاتێک بەرپرسەکەی مۆنتاگ کاپتن
بیتی باس لە گۆڕانی کلتۆری کۆمەڵ دەکات -
3:42 - 3:47فیلمەکە خێرابکە، مۆنتاگ، بەپەلە.
کرتە؟ بڕوانە، چاو، ئێستا، لەپڕ، لێرە -
3:47 - 3:53لەوێ،گورج،هەنگاو. سەرەوە، خوارەوە، ناوەوە،
دەرەوە، بۆچی، چۆن،کێ، چی، لەکوێ، ئێ؟ ئا! -
3:53 - 3:58گرمە، لێدان! تێهەڵدان، بینگ، بۆنگ، زرمە!
هەرس-هەرس، هەرس-هەرس-هەرس -
3:58 - 4:04سیاسەت؟ ستونێک، دوو ڕستە،
مانشێت! دواتر، لەهەوادا، هەموو بزردەبن!'' -
4:04 - 4:08لەم جیهانە بێبەرەدا، مۆرگان فێربووە
چەند زەحمەتە بەگژداچوونەوە، کاتێک -
4:08 - 4:11کە هیچ نەماوە هەڵوێستەی لەسەر وەربگریت.
-
4:11 - 4:15بەجارێک، فەهرەنایت ٤٥١ وینەیەکی
بیری سەربەخۆیە -
4:15 - 4:16لەسەر لێواری نەمان-
-
4:16 - 4:20و چیرۆكی ڕەوشی کۆمەڵگەیە کە
-
4:20 - 4:22لە بڵێسە و سۆزشی خۆیدایە.
- Title:
- بۆ دەبێت ڕۆمانی "فەهرەنایت ٤٥١"بخوێنیتەوە؟
- Speaker:
- ئایزایەڵت گلیسپی
- Description:
-
کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
https://ed.ted.com/lessons/why-should-you-read-fahrenheit-451-iseult-gillespieڕۆمانەکەی ڕەی برادبێری جیهانێکمان پیشان دەدات کە کتێبەکان قەدەغەکراون- خوێندنەوەی تاکیش ڕێگەپێنەدراوە. قارەمانی چیرۆکەکە، مۆنتاگ، ئاگرکوژێنەرەوەیەکە، بەرپرسە لە لەناوبردنی ئەوەی بەجێماوە. چیرۆکەکە ئەو پرسیارە دەئافرێنێت: چۆن هزری خۆت بپارێزیت لە کۆمەلگایەکدا کە ویستی ئازاد، خۆدەربڕین، و مەراق لەژێر ئاگردان؟ ئایزایەڵت گلیسپی ڕوونی دەکاتەوە چی وادەکات ڕۆمانێکی دیستۆپیەکە کلاسیک بێت.
ئامادەکردنی وانە: ئایزایەڵت گلیسپی
دەرهێنان: ئەنتۆن بۆگەتی. - Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:22
![]() |
halo fariq approved Kurdish subtitles for Why should you read "Fahrenheit 451"? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read "Fahrenheit 451"? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read "Fahrenheit 451"? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read "Fahrenheit 451"? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read "Fahrenheit 451"? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read "Fahrenheit 451"? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read "Fahrenheit 451"? | |
![]() |
halo fariq edited Kurdish subtitles for Why should you read "Fahrenheit 451"? |