به‌له‌مێك كه ٥٠٠ په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو له ده‌ریادا نقووم بوو. چیڕۆكی دوو ڕزگاربوو لە کارەسات
-
0:01 - 0:07ڕۆژانه، گوێ له چیڕۆكی ترسناكی ئه‌و
كه‌سانه ده‌گرم كه له‌پێناو ژیانیان -
0:07 - 0:11ڕاده‌كه‌ن، به‌نێو سنووره مه‌ترسیدار و
ده‌ریا خراپه‌كان، -
0:12 - 0:17به‌ڵام چیڕۆكێك هه‌یه كه شه‌وانه
به ئاگایی ده‌مهێڵێته‌وه، -
0:17 - 0:18ئەویش له‌باره‌ی دوعایه.
-
0:18 - 0:21په‌نابه‌رێكی سووری، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ،
-
0:21 - 0:27لە ژیانێكی زۆردارانه له میسڕ ده‌ژیا
به كرێی ڕۆژانه. -
0:27 - 0:32باوكی به‌رده‌وام بیری له كاره‌كه‌ی
له سوریا خۆی ده‌كرده‌وه -
0:32 - 0:36كه به‌هۆی بۆمبه‌وه تێكشكێنرابوو.
-
0:36 - 0:42ئه‌و جه‌نگه‌ی پەڵكێشی كردبوون بۆ ئه‌وێ له
ساڵی چواره‌می هێشتا کۆتایی پێ نەهاتبوو. -
0:43 - 0:46و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش كه
جارێك پێشوازی لێ‌كردبوون -
0:46 - 0:49لێیان وه‌ڕس ببوو.
-
0:49 - 0:52ڕۆژێكیان، چه‌ند پیاوێك له‌سه‌ر ماتۆڕسكیل
هه‌وڵیاندا بیڕفێنن. -
0:53 - 0:58ئه‌و قوتابیه به‌رزخوازه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان
ته‌نیا بیری له داهاتووی ده‌كرده‌وه، -
0:58 - 1:01ئێستا هه‌موو كاتێك ترسا‌و بوو.
-
1:02 - 1:04به‌ڵام پڕ هیواش بوو،
-
1:04 - 1:09چونكه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێكی هاوه‌ڵی سووری
به‌ناوی باسم كه‌وتبووه داوی خۆشه‌ویستی. -
1:09 - 1:14باسمیش له میسڕ هه‌وڵی ده‌دا،
و به دوعای گوت، -
1:14 - 1:18" با بچینه ئه‌وروپا، به‌دوای په‌ناگه،
پارێزاروی بگه‌ڕێین. -
1:18 - 1:22من كارده‌كه‌م، تۆ ده‌توانیت بخوێنیت--
به‌ڵێنی ژیانێكی نوێ." -
1:23 - 1:26و خوازبێنی له باوكی كرد.
-
1:27 - 1:32به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانزانی بۆ گه‌یشتن به
ئه‌وروپا ده‌بوو ژیانیان بخه‌نه مه‌ترسی، -
1:32 - 1:35گه‌شتكردن به‌ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاست،
-
1:35 - 1:40خۆخستنه ژێر ده‌ستی ئه‌و قاچاخچیانه‌ی
به دڕنده‌یی به‌ناوبانگن. -
1:41 - 1:45و دوعا له ئاو ده‌ترسا.
-
1:45 - 1:48هه‌میشه وا بووه.
هه‌رگیز فێری مه‌له‌وانی نه‌ببوو. -
1:50 - 1:55مانگی ئابی ئه‌و ساڵه بوو،
پێشتر ٢٠٠٠ كه‌س مردبوون -
1:55 - 1:57له هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه
له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، -
1:57 - 2:01به‌ڵام دوعا له هاوڕێیه‌كی خۆی زانیبوو
كه توانیبووی بگاته باكووری ئه‌وروپا، -
2:01 - 2:03وای بیركرده‌وه،
"له‌وانه‌یه ئێمه‌ش بتوانین." -
2:04 - 2:07بۆیه داوای له خێزانه‌كه‌ی كرد
گه‌ر ڕێیان بده‌ن بڕۆن، -
2:07 - 2:10دوای مشتومڕێكی به‌ئازار،
ڕازیبوون. -
2:10 - 2:17و باسم هه‌موو سەرمایه‌كه‌ی--
٢٥٠٠ دۆلار بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك بوو-- -
2:17 - 2:18دایه ده‌ستی قاچاخچییه‌كان.
-
2:19 - 2:22به‌یانییه‌كی ڕۆژی شه‌ممه بوو
كاتێك په‌یوه‌ندیی هات، -
2:22 - 2:27به پاس بردران بۆ كه‌نارێك،
سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر كه‌ناره‌كه‌ن. -
2:27 - 2:31دواتر به به‌له‌می بچووك بۆ سه‌ر
به‌له‌مێكی ماسی گرتن هێنران، -
2:31 - 2:34٥٠٠یان به پاله‌په‌ستۆ خرانه ناو
ئه‌و به‌له‌مه، -
2:34 - 2:36٣٠٠ له ژێره‌وه، ٢٠٠ له‌سه‌ره‌وه.
-
2:37 - 2:42سووریی، فه‌ڵه‌ستینی، ئه‌فریقی،
موسڵمان و مه‌سیحی تیدابوو، -
2:42 - 2:47١٠٠ منداڵ، له‌نێویاندا ساندرا--
ساندرای بچووك، شه‌ش ساڵان-- -
2:47 - 2:50و ماسا، ١٨ مانگ،
-
2:51 - 2:55له‌سه‌ر ئه‌و به‌له‌مه خیزان هه‌بوون،
شانیان له شان په‌ستێورابوو، -
2:55 - 2:57پێ به پێ.
-
2:57 - 3:01دوعا وا دانیشتبوو كه پێیه‌كانی بۆ
سینگی په‌ستێنرابوو، -
3:01 - 3:03باسم ده‌ستی گرتبوو.
-
3:04 - 3:07ڕۆژی دووه‌م له ناو ئاو،
نه‌خۆش و نیگه‌ران بوون -
3:07 - 3:10دڵیان تێكهه‌ڵده‌هات
له‌به‌ر شه‌پۆڵه ترسناكه‌كانی ده‌ریا. -
3:11 - 3:14ڕۆژی سێ، دوعا دڵی خه‌به‌ری دابوو.
-
3:15 - 3:20به باسمی گوت،
"ده‌ترسم نه‌گه‌ین. -
3:20 - 3:22ده‌ترسم به‌له‌مه‌كه نقووم ببێت."
-
3:23 - 3:26و باسم پێی گوت،
"تكایه ئارام به. -
3:26 - 3:29ده‌گه‌ینه سوید،
هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ین -
3:29 - 3:30و داهاتووێكمان ده‌بێت."
-
3:32 - 3:36ڕۆژی چوار، سه‌رنشینه‌كان
بێزار ده‌بوون. -
3:36 - 3:39پرسیاریان له كاپتنه‌كه كرد،
"كه‌ی ده‌گه‌ینه ئه‌وێ؟" -
3:39 - 3:42ئه‌و پێی گوتن کە ده‌میان داخه‌ن،
و ڕیسوای كردن. -
3:43 - 3:46گوتی، "له ١٦ كاتژمێردا ده‌گه‌ینه
كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا." -
3:47 - 3:50بێهێز و نیگه‌ران بوون.
-
3:50 - 3:54هه‌رزوو بینیان به‌له‌مێك نزیك ده‌بێته‌وه-
به‌له‌مێكی بچووكتر، ١٠ پیاوی له‌سه‌ر بوو، -
3:54 - 3:57كه هاواریان به‌سه‌ردا ده‌كردن،
جنێویان پێده‌دان، -
3:57 - 4:02داریان ڕاده‌وه‌شاند، داوایانكرد
هه‌موویان دابه‌زن -
4:02 - 4:06و بێنه ناو ئه‌م به‌له‌مه
كه به‌كه‌ڵكی گه‌شت نه‌ده‌هات. -
4:06 - 4:09خێزانه‌كان له‌به‌ر منداڵه‌كانیان
ده‌ترسان، -
4:09 - 4:13هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه
ڕه‌تیان كرده‌وه دابه‌زن. -
4:14 - 4:17بۆیه به‌له‌مه‌كه به تووڕه‌یی
به خێرایی ڕۆیشت، -
4:17 - 4:22نیو كاتژمێر دواتر، گه‌ڕایه‌وه
-
4:22 - 4:28به ئه‌نقه‌ست كونی له لای
كه‌شتییه‌كه‌ی دوعا ده‌كرد، -
4:28 - 4:30له‌و شوێنه‌ی ئه‌و و باسم دانیشبوون.
-
4:32 - 4:35گوێی لێ‌بوو چۆن هاواریان ده‌كرد،
-
4:35 - 4:38"با ماسییه‌كان گۆشتتان بخۆن!"
-
4:40 - 4:45ده‌ستیان كرد به پێكه‌نین هه‌ركه
به‌له‌مه‌كه وه‌رگه‌ڕا و نقووم بوو. -
4:46 - 4:49ئه‌و ٣٠٠ كه‌سه‌ی له خوار
ڕووی كه‌شتییه‌كه مه‌حكووم كران. -
4:50 - 4:54دوعا خۆی به‌و لایه‌ی به‌له‌مه‌كه گرتبوو
كه نقووم ده‌بوو، -
4:54 - 5:01به تۆقاوییه‌وه‌سه‌یری ده‌كرد منداڵێكی
بچووك به په‌روانه‌كه پارچه پارچه بوو. -
5:02 - 5:05باسم پێی گوت، "تكایه بڕۆ،
-
5:05 - 5:08ئه‌گه‌رنا ڕاده‌ماڵرێی و په‌روانه‌كه
تۆش ده‌كوژێت." -
5:08 - 5:10بیرتان بێت -- ناتوانێت مه‌له‌وانی بكات.
-
5:11 - 5:15به‌ڵام ڕۆیشت و ده‌ستیكرد به جووڵاندنی
قۆڵ و لاقه‌كانی، -
5:15 - 5:17وایده‌زانی، "ئه‌مه مه‌له‌كردنه."
-
5:17 - 5:21به‌شێوه‌یه‌كی موعجیزه‌ئاسا،
باسم ئه‌ڵقه‌یه‌كی دۆزییه‌وه. -
5:22 - 5:24یه‌كێك له‌و ئه‌ڵقانه‌ی منداڵ بوو
-
5:24 - 5:28كه به‌كاری ده‌هێنن له
حه‌وزی مه‌له‌وانی و ده‌ریای ئارام‌دا. -
5:28 - 5:30و دوعا سه‌ركه‌وته سه‌ر ئه‌ڵقه‌كه،
-
5:30 - 5:34قۆڵ و قاچه‌كانی له ته‌نیشته‌وه
گیریان خواردبوو. -
5:35 - 5:37باسم مه‌له‌وانێكی باش بوو،
-
5:37 - 5:41ده‌ستی گرت و به ئاوه‌كه‌دا رۆیشت.
-
5:42 - 5:44له ده‌وریان ته‌رم هه‌بوو.
-
5:44 - 5:46سه‌ره‌تا نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س ده‌ربازیان بوو،
-
5:47 - 5:51به كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه،
بۆ ڕزگاربوون ده‌پاڕانه‌وه. -
5:51 - 5:55به‌ڵام كه ڕۆژێك تێپه‌ڕی و كه‌س نه‌هات،
-
5:55 - 5:57هه‌ندێكیان بێ هیوا بوون،
-
5:57 - 5:59دوعا و باسم سه‌یریان ده‌كرد
-
5:59 - 6:06كه هه‌ندێك پیاو چاكه‌تی ڕزگاركردنیان
فڕێ‌دا و نقووم بوونه ناو ئاوه‌كه. -
6:07 - 6:13پیاوێك لێیان نزیك بووه‌وه به خۆی و
منداڵێكی بچووك به شانییه‌وه، -
6:13 - 6:15مالیكی نۆ مانگی.
-
6:15 - 6:20به قوتوویه‌كی گازی خۆی گرتبوو تا
له‌سه‌ر ئاو بمێنێته‌وه، و پێیانی گوت، -
6:20 - 6:22"ده‌ترسم ڕزگارم نه‌بێت.
-
6:22 - 6:24زۆر بێهێزم، چیتر ئازایه‌تیم نییه."
-
6:25 - 6:30مالیكی بچكۆلانه‌ی دایه ده‌ستی
باسم و دوعا، -
6:30 - 6:33و ئه‌ویان خسته سه‌ر ئه‌ڵقه‌ی ژیانه‌كه.
-
6:34 - 6:39ئێستا ئه‌وان سێ كه‌س بوون،
دوعا، باسم و مالیكی بچكۆڵانه. -
6:39 - 6:42با لێره له‌و چیڕۆكه پشوویه‌ك وه‌رگرم
-
6:42 - 6:45ئه‌و پرسیاره بكه‌م:
-
6:45 - 6:49بۆچی په‌نابه‌ری وه‌كو دوعا خۆیان ده‌خه‌نه
ئه‌م جۆره مه‌ترسیانه؟ -
6:51 - 6:56ملیۆنان په‌نابه‌ر له تاراوگه ده‌ژین،
له جیهانی بیرچوونه‌وه. -
6:57 - 7:02له وڵاتانێك ده‌ژین [هه‌ڵدێن]
له‌و جه‌نگه‌ی هه‌ڵگیرساوه -
7:02 - 7:04بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه.
-
7:06 - 7:09ته‌نانه‌ت گه‌ر بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه،
ناتوانن. -
7:09 - 7:12ماڵه‌كانیان، كاره‌كانیان،
-
7:12 - 7:15شارۆچكه و شاره‌كانیان
به ته‌واوی خاپووركراوه. -
7:15 - 7:18ئه‌مه شاری كه‌له‌پووری جیهانی یونیسكۆیه،
-
7:18 - 7:20حومس، له سوریا.
-
7:21 - 7:26بۆیه خه‌ڵك به‌رده‌وامن
بۆ وڵاتانی دراوسێ هەڵدەهاتن، -
7:26 - 7:29كه‌مپی په‌نابه‌رانیان
له بیابان بۆ دروست ده‌كه‌ین. -
7:29 - 7:33سه‌دان هه‌زار كه‌س له كه‌مپی
له‌و جۆره ده‌ژین، -
7:33 - 7:38هه‌زاران هه‌زاری زیاتریش،
ملیۆنانیان له شارۆچكه و شاره‌كان ده‌ژین. -
7:38 - 7:40ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی،
-
7:40 - 7:42وڵاتانی دراوسێ كه له ڕابردوو
پێشوازییان لێ‌كردبوون -
7:42 - 7:44به دڵ و ده‌ستێكی كراوه
-
7:44 - 7:46ته‌واو لێیان ڕژاوه.
-
7:47 - 7:51لەوێ قوتابخانه‌ی ئاسایی، سیسته‌می ئاو،
مه‌رجی ته‌ندروستی پێویست نییه. -
7:52 - 7:56ته‌نانه‌ت وڵاته ئه‌وروپیه‌كانیش ناتوانن
له‌گه‌ڵ ئه‌و لێشاوه مامه‌ڵه بكه‌ن -
7:56 - 8:00به‌بێ وه‌به‌رهێنانی گه‌وره.
-
8:01 - 8:06شه‌ڕی سووریا نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌سی
ئاواره‌ی سنووره‌كان كرد، -
8:06 - 8:11به‌ڵام زیاتر له حه‌وت ملیۆن كه‌س
له ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌ڵدێن. -
8:11 - 8:15ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه زیاتر له
نیوه‌ی دانیشتوانی سووریا -
8:15 - 8:17زۆریان لێكراوه هه‌ڵبێن.
-
8:18 - 8:22به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێ
كه پێشوازیان له ژماره‌یه‌كی زۆر كردووه. -
8:23 - 8:28وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه جیهانی ده‌وڵه‌مه‌ند
بۆ هاریكاریكردنیان هیچی وای نه‌كردووه . -
8:29 - 8:34ڕۆژه‌كان بوون به مانگ،
مانگه‌كانیش بوون به ساڵ. -
8:34 - 8:38ده‌بێت مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ر كاتی بێت.
-
8:38 - 8:41دەگەرێمەوە بۆ لای دوعا و باسم له‌ناو ئاو.
-
8:41 - 8:46ڕۆژی دووه‌میان بوو،
باسم زۆر بێهێز ببوو. -
8:47 - 8:51ئێستا نۆره‌ی دوعا بوو تا به باسم بڵێت،
-
8:51 - 8:56"خوشه‌ویسته‌كه‌م، تكایه بی هیوا مه‌به،
بۆ داهاتوومان، ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین." -
8:57 - 9:00ئه‌و پێی گوت،
-
9:00 - 9:05"ببووره، خۆشه‌ویسته‌كه‌م، كه تۆم خسته
ئه‌م بارودۆخه. -
9:05 - 9:09هیچ كه‌سێكم هێنده‌ی تۆ خۆشنه‌ویستووه."
-
9:11 - 9:14و خۆی خسته ناو ئاوه‌كه،
-
9:14 - 9:21دوعا سه‌یری ده‌كرد خۆشه‌ویستی ژیانی له‌پێش
چاوی خۆی ژێرئاو كه‌وت. -
9:24 - 9:26كاتێكی تری هه‌مان رۆژ،
-
9:26 - 9:32دایكێك هاته لای دوعا به خۆی و كچه ١٨
مانگییه‌كه‌ی، ماسا. -
9:33 - 9:36ئه‌مه ئه‌و كچه‌یه پێشتر
وێنه‌كه‌یم پێشان دان، -
9:36 - 9:38به به‌روانكه‌ی ڕزگاركردن.
-
9:38 - 9:40ساندرای خوشكه گەورەکەی
تازه نقووم ببوو، -
9:40 - 9:44و دایكی ده‌یزانی ده‌بوایه
هه‌رچی له توانایدا ده‌بێت بیكات -
9:44 - 9:45بۆ ڕزگاركردنی كچه‌كه‌ی.
-
9:46 - 9:50و به دوعای گوت،
"تكایه ئه‌م منداڵه بگره. -
9:50 - 9:54با ببێت به به‌شێك له تۆ.
من ڕزگارم نابێت." -
9:55 - 9:58دواتر ڕۆیشت و ژێر ئاو كه‌وت.
-
10:00 - 10:04دوعا، ئه‌و په‌نابه‌ره ١٩ ساڵه‌ی كه
له ئاو ده‌ترسا، -
10:04 - 10:06كه نه‌یده‌توانی مه‌له بكات،
-
10:06 - 10:12وه‌كو به‌رپرسی دوو منداڵی بچووك
خۆی بینیه‌وه. -
10:12 - 10:15و برسی و تینوو په‌شۆكاو بوون.
-
10:15 - 10:18هه‌موو هه‌وڵی خۆی دا بۆ دڵخۆشكردنیان،
-
10:18 - 10:22گۆرانی‌یان بۆ بڵێت، چه‌ند وشه‌یه‌كیان
له قورئان بۆ بڵێت. -
10:23 - 10:28له ده‌وریان لاشه‌كان هه‌ڵده‌ئاوسان و
ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕان. -
10:28 - 10:29له‌كاتی ڕۆژدا خۆر زۆر گه‌رم بوو.
-
10:29 - 10:32له شه‌وانیشدا، ته‌م و مانگێكی سارد.
-
10:32 - 10:34زۆر ترسێنه‌ر بوو.
-
10:35 - 10:40له ڕۆژی چواره‌م له‌ناو ئاودا،
دوعا به‌و شێوه‌یه بوو -
10:40 - 10:42له‌سه‌ر ئه‌ڵقه‌كه له‌گه‌ڵ
هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی. -
10:42 - 10:45ڕۆژی چواره‌م ژنێك لێی نزیك بۆوه
-
10:45 - 10:49و داوای لێ‌كرد منداڵێكی تر بگرێت--
-
10:49 - 10:52كوڕێكی بچووك، ته‌مه‌نی
ته‌نیا چوار ساڵ بوو. -
10:53 - 10:57كاتێك دوعا وه‌ریگرت و دایكه‌كه
ژێرئاو كه‌وت، -
10:57 - 10:59بە ئه‌و منداڵه‌ی هه‌نسكی ده‌دا گوتی،
-
10:59 - 11:02"دایكت چووه ئاو و خواردنت بۆ بێنێت."
-
11:04 - 11:06به‌ڵام هه‌ر زوو دڵی له لێدان كه‌وت،
-
11:06 - 11:10ده‌بوو دوعا كوڕه بچووكه‌كه
به‌ڕه‌ڵا بكاته ناو ئاوه‌كه. -
11:11 - 11:13كاتێكی دواتری ئه‌و ڕۆژه،
-
11:13 - 11:16به هیواوه سه‌یرێكی ئاسمانی كرد،
-
11:16 - 11:20چونكه دوو فڕۆكه‌ی بینی به
ئاسمان ده‌په‌ڕینه‌وه. -
11:20 - 11:25و ده‌سته‌كانی جوڵاند،
به‌و هیوایه‌ی بیبینن، -
11:25 - 11:27به‌ڵام فڕۆكه‌كان هه‌رزوو ڕۆیشتن.
-
11:27 - 11:30به‌ڵام ئه‌و دوا نیوه‌ڕۆیه،
له‌و كاته‌ی ڕۆژ ئاوا ده‌بوو، -
11:30 - 11:33به‌له‌مێكی بینی، به‌له‌مێكی بازرگانی.
-
11:34 - 11:38گوتی، "تكایه، خودایه،
با بێن ڕزگارم بكه‌ن." -
11:38 - 11:42ده‌سته‌كانی جوولاند و وا هه‌ستیكرد
بۆ دوو كاتژمێر هاواری ده‌كرد. -
11:42 - 11:47و دونیا تاریك بوو، به‌ڵام له كۆتاییدا
ڕووناكی پشكنه‌ره‌كان دۆزییانه‌وه -
11:47 - 11:49و په‌تێكیان هاوێشت،
-
11:49 - 11:54سه‌ریان سوڕمابوو ژنێك ببینن
كه به توندی دوو منداڵی گرتبوو. -
11:55 - 11:58ڕایانكێشانه سه‌ر به‌له‌مه‌كه،
ئۆكسجین و به‌تانییان پێدان، -
11:58 - 12:01هه‌لیكۆپته‌رێكی یۆنانی هات و
هه‌ڵیگرتن -
12:01 - 12:03بردنیه كه‌نداوی كریت.
-
12:04 - 12:08به‌ڵام دوعا سه‌یری خواره‌وه‌ی كرد و پرسی،
"ئه‌ی كوا مالیك؟" -
12:08 - 12:12پێیان گوت منداڵه بچووكه‌كه
ڕزگاری نه‌بوو-- -
12:12 - 12:15له نۆرینگه‌ی به‌له‌مه‌كه
كۆتا هه‌ناسه‌ی دا. -
12:16 - 12:22به‌ڵام دوعا دڵنیا بوو له‌وه‌ی له‌و كاته‌ی
بۆ سه‌ر به‌له‌می ڕزگاركردن ڕاكێشران، -
12:22 - 12:25كچه بچووكه‌كه زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌كرد.
-
12:27 - 12:33له كۆی ٥٠٠ كه‌س، ته‌نیا ١١ یان
له‌و به‌له‌مه تێكشكاوه ڕزگاریان بوو. -
12:34 - 12:39هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌وه‌ی
كه ڕوویدا ئه‌نجامنه‌درا. -
12:39 - 12:43هه‌ندێك راپۆرتی میدیایی له‌باره‌ی
كۆمه‌ڵكوژییه‌كه له ده‌ریا كرا، -
12:43 - 12:44تراژیدیایه‌كی ترسناك،
-
12:44 - 12:47به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا بۆ یه‌ك ڕۆژ بوو.
-
12:47 - 12:51دواتر بازنه‌ی هه‌واڵه‌كان به‌رده‌وام بوو.
-
12:53 - 12:57له هه‌مان كاتدا، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی
منداڵان له كریت، -
12:57 - 13:00ماسای بچووك له لێواری مه‌رگ بوو.
-
13:02 - 13:05ته‌واو وشك ببوو.
گورچیله‌كانی زۆری نه‌مابوو له‌كار بكه‌ون. -
13:05 - 13:08ڕێژه‌ی گلوكۆزی
به شێوه‌یه‌كی ترسناك نزم بوو. -
13:08 - 13:11پزیشكه‌كان هه‌موو شتێك له توانایاندا بوو
بۆ ڕزگاركردنی ئه‌نجامیاندا، -
13:11 - 13:14په‌رستاره یۆنانییه‌كان جێیان نه‌هێشت،
-
13:14 - 13:18ده‌یانگرت، له باوه‌شیان ده‌كرد،
گۆرانی‌یان بۆ ده‌گوت به زمانی خۆی. -
13:18 - 13:22هاوكاره‌كانی منیش سه‌ردانیان كرد و
وشه‌ی جوانیان به عه‌ره‌بی بۆ گوت. -
13:22 - 13:27به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر،
ماسای بچووك ڕزگاری بوو. -
13:28 - 13:34هه‌ر زوو ڕۆژنامه یۆنانییه‌كان له‌باره‌ی
منداڵه موعجیزه‌كه هه‌واڵیان بلاوكرده‌وه -
13:34 - 13:40كه چوار ڕۆژ له ناو ئاو مایه‌وه
به‌بێ خواردن یان هه‌ر شتێك كه بیخواته‌وه -
13:40 - 13:45و داواكاری بۆ به‌خێوكردنی
له هه‌موو لایه‌كی وڵات هات. -
13:45 - 13:49له هه‌مان كاتدا، دوعا له
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر له كریت بوو، -
13:49 - 13:50لاواز، جه‌سته‌ی وشك ببۆوه.
-
13:52 - 13:57هه‌ركه به‌ربوو، خێزانێكی میسڕی
بردیانه ماڵی خۆیان. -
13:58 - 14:03زوو هه‌واڵی زیندوو مانه‌وه‌ی
دوعا بڵاوبۆوه، -
14:03 - 14:06و ژماره مۆبایلێك له فه‌یسبووك
بڵاوكرایه‌وه. -
14:07 - 14:10نامه ده‌هات.
-
14:11 - 14:16"دوعا ده‌زانی براكه‌م چی به‌سه‌ر هات؟
-
14:16 - 14:22خوشكم؟ خێزانه‌كه‌م؟ هاوڕێكانم؟
ده‌زانی گه‌ر هێشتا له ژیاندا بن؟" -
14:23 - 14:27یه‌ك له‌و نامانه گوتی،
-
14:27 - 14:31" بڕوام وایه تۆ خوشكه‌زا بچووكه‌كه‌مت
ڕزگاركرد، ماسا." -
14:32 - 14:35ئه‌م وێنه‌یه‌ی تێدابوو.
-
14:36 - 14:38ئه‌مه له خاڵی ماساوه بوو،
-
14:38 - 14:43په‌نابه‌رێكی سووریی كه له‌گه‌ڵ
خێزانه‌كه‌ی هاتبووه سوید -
14:43 - 14:45له‌گه‌ڵ خوشكه گه‌وره‌كه‌ی ماساش.
-
14:46 - 14:51به‌م زووانه، هیوادارین، ماسا
له سوید پێی شاد بێته‌وه، -
14:51 - 14:57تا ئه‌و كاته، له هه‌تیوگویه‌كی جوان
له ئه‌سینا گرنگی پێ ده‌درێت. -
14:58 - 15:04و دوعا؟ زۆرباشه، هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی
زیندوو مانه‌وه‌ی ئه‌ویش بلاوبوونه‌وه. -
15:05 - 15:09ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ی ئه‌م ژنه لاوازه
نووسی، -
15:09 - 15:13و باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد چۆن توانیویه‌تی
ئه‌م هه‌موو كاته بمێنێته‌وه -
15:13 - 15:16له ژێر ئه‌و جۆره بارودۆخه‌دا
له‌و ده‌ریایه‌دا، -
15:16 - 15:19و هێشتاش كه‌سانی تریش ڕزگار بكات.
-
15:20 - 15:26ئه‌كادیمیای ئه‌سینا، یه‌ك له پایه‌دارترین
ده‌مه‌زاوه‌كانی یۆنان -
15:26 - 15:29خه‌ڵاتی ئازایه‌تی پێ به‌خشی،
-
15:29 - 15:32و ئه‌و شایه‌نی ئه‌و
هه‌موو پیاهه‌ڵدانه‌یه، -
15:32 - 15:35و شایه‌نی ده‌رفه‌تی دووه‌مه.
-
15:36 - 15:39به‌ڵام هێشتاش ده‌یه‌وێت بچێته سوید.
-
15:39 - 15:42ده‌یه‌وێت له‌وێ
له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی شادبێته‌وه. -
15:42 - 15:46ده‌یه‌وێت دایك و باوك و
خوشك و برا بچووكه‌كانی -
15:46 - 15:48له میسڕه‌وه بێنێت،
-
15:48 - 15:51باوه‌ڕم وایه ئه‌و سه‌رده‌كه‌وێت.
-
15:51 - 15:54ده‌یه‌وێت ببێته پارێزه‌ر
یاخود سیاسه‌تمه‌دار -
15:54 - 15:59یان شتێك كه یارمه‌تی بدات
شه‌ڕی نادادپه‌روه‌ری بكات. -
15:59 - 16:02ئه‌و رزگاربووێكی سه‌یره.
-
16:03 - 16:06به‌ڵام ده‌بێت پرسیار بكه‌م:
-
16:06 - 16:08ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆی نه‌خستبا ئه‌و مه‌ترسییه؟
-
16:08 - 16:11بۆچی ده‌بووایه به
هه‌موو ئه‌مانه تێپه‌ڕێت؟ -
16:11 - 16:16بۆچی ڕێگه‌یه‌كی یاسایی بۆ
خوێندن له ئه‌وروپا نییە؟ -
16:16 - 16:21بۆچی ماسا نه‌یتوانی به فڕۆكه
بچێتە سوید؟ -
16:21 - 16:23بۆچی باسم كارێكی ده‌ست نه‌كه‌وتبوو؟
-
16:24 - 16:30بۆچی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جێگیر-
بوونه‌وه بۆ په‌نابه‌ره سووریه‌كان نییه، -
16:30 - 16:33قوربانیانی خراپترین شه‌ڕ
له سه‌رده‌می ئێستاماندا؟ -
16:34 - 16:39جیهان ئه‌مه‌ی بۆ ڤێتنامییه‌كان له
١٩٧٠كان کرد، بۆچی ئێستا نایكات؟ -
16:41 - 16:45بۆچی سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی زۆر كه‌م
له وڵاته دراوسێیه‌كان هه‌یه -
16:45 - 16:48كه ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر له‌خۆده‌گرن؟
-
16:49 - 16:52پرسیاره ببنچینه‌ییه‌كه، بۆچی،
-
16:52 - 16:58زۆر كه‌م كراوه بۆ وه‌ستاندنی
شه‌ڕ، زۆرداری و -
16:58 - 17:03هه‌ژاریی كه هانی خه‌ڵكێكی زۆر ده‌دات
-
17:03 - 17:05بۆ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌وروپا؟
-
17:06 - 17:09تاكو چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسانه ده‌كرێت،
-
17:09 - 17:12خه‌ڵكی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ
گرتنه‌به‌ری ده‌ریا و -
17:12 - 17:15گه‌ڕان به دوای پارێزراویی و په‌ناگه.
-
17:16 - 17:18ئه‌ی دواتر چی ڕووده‌دات؟
-
17:18 - 17:21زۆرباشه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر
ئه‌مه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وروپایه. -
17:21 - 17:24و له ترسه گشتییه‌كان تێده‌گه‌م.
-
17:25 - 17:31خه‌ڵك له‌باره‌ی ئاسایشی خۆیان،
ئابوورییان، گۆڕانی كلتوور نیگه‌رانن. -
17:32 - 17:36به‌ڵام ئایا ئه‌مه له ڕزگاركردنی
ژیانی مرۆڤه‌كان گرنگتره؟ -
17:37 - 17:40چونكه لێره‌دا شتێكی بنچینه‌یی هه‌یه
-
17:40 - 17:42كه وای بۆ ده‌چم
به‌سه‌ر هه‌مووی زاڵده‌بێت، -
17:42 - 17:46له‌باره‌ی مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شه.
-
17:47 - 17:51نابێت هیچ كه‌سێك كه له شه‌ڕ یان
زۆرداریی هه‌ڵدێت -
17:51 - 17:56بۆ گه‌یشتن به پارێزراویی
له په‌ڕینه‌وه له ده‌ریا بمرێت. -
17:56 - 18:03(چه‌پڵه‌ڵێدان)
-
18:03 - 18:04تاکە شت کە
دڵنیاکەرەوەیە، -
18:04 - 18:07هیچ په‌نابه‌رێك له‌سه‌ر
ئه‌م به‌له‌مه ترسناكانه نابێت -
18:07 - 18:09گه‌ر بتوانن سه‌ربكه‌ون
له‌و شوێنه‌ی كه تیایدان. -
18:10 - 18:13و هیچ كۆچبه‌رێك ئه‌م گه‌شته مه‌ترسیداره
ئه‌نجامنادات -
18:13 - 18:17گه‌ر خۆراكی پێویستیان بۆ
خۆیان و منداڵه‌كانیان هه‌بێت. -
18:17 - 18:19و هیچ كه‌سێك سه‌رمایه‌كه‌ی ناخاته
-
18:19 - 18:22ده‌ستی ئه‌م قاچاخچییه به‌دناوانه
-
18:22 - 18:25گه‌ر ڕێگه‌یه‌كی یاسایی بۆ كۆچكردن هەبێت.
-
18:25 - 18:29بۆیه به‌ناوی ماسای بچوکەوە
-
18:29 - 18:31و به‌ناوی دوعا
-
18:31 - 18:33و باسم
-
18:33 - 18:38و ئه‌و ٥٠٠ كه‌سه‌ی كه له‌گه‌ڵیان خنكان،
-
18:38 - 18:41ده‌توانین دڵنیایی بده‌ین له‌وه‌ی كه
ئه‌وان به‌بێ سوود نه‌مردن؟ -
18:42 - 18:46ئایا ده‌كرێت ئه‌وه‌ی ڕوویدا
كاریگه‌ریی له‌سه‌رمان هه‌بووبێت، -
18:46 - 18:52هه‌ڵوێست وه‌ربگرین بۆ جیهانێك
كه ژیانی هه‌موو كه‌سێك گرنگ بێت؟ -
18:53 - 18:54سوپاس.
-
18:54 - 19:01(چه‌پڵه‌ڵێدان)
- Title:
- به‌له‌مێك كه ٥٠٠ په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو له ده‌ریادا نقووم بوو. چیڕۆكی دوو ڕزگاربوو لە کارەسات
- Speaker:
- مێلیسا فڵێمینگ
- Description:
-
له‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك كه زیاد له توانای خۆی ٥٠٠ په‌نابه‌ری هه‌ڵگرتبوو، ژنێكی گه‌نج ده‌بێته پاڵه‌وانێكی چاره‌گران. ئه‌م چیڕۆكه تاك و به‌هێزه، كه له‌لایه‌ن مێلیسا فڵێمینگ له ئاژانسی په‌نابه‌رانی ی‌و ئێن گێڕدراوه‌ته‌وه، ڕووێكی مرۆڤینی ئه‌و ژماره بێشوماره‌ی مرۆڤه‌كان ده‌خاته‌ڕوو كه هه‌وڵی ڕاكردن ده‌ده‌ن بۆ ژیانێكی باشتر... له كاتێكدا كه‌شتی په‌نابه‌ره‌كان به‌رده‌وامه له هاتن.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 19:15
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for A boat carrying 500 refugees sunk at sea. The story of two survivors | ||
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for A boat carrying 500 refugees sunk at sea. The story of two survivors | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for A boat carrying 500 refugees sunk at sea. The story of two survivors | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for A boat carrying 500 refugees sunk at sea. The story of two survivors | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for A boat carrying 500 refugees sunk at sea. The story of two survivors | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for A boat carrying 500 refugees sunk at sea. The story of two survivors | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for A boat carrying 500 refugees sunk at sea. The story of two survivors | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for A boat carrying 500 refugees sunk at sea. The story of two survivors |