1 00:00:01,372 --> 00:00:07,411 ڕۆژانه‌، گوێ له‌ چیڕۆكی ترسناكی ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرم كه‌ له‌پێناو ژیانیان 2 00:00:07,411 --> 00:00:11,458 ڕاده‌كه‌ن، به‌نێو سنووره‌ مه‌ترسیدار و ده‌ریا خراپه‌كان، 3 00:00:12,109 --> 00:00:16,604 به‌ڵام چیڕۆكێك هه‌یه‌ كه‌ شه‌وانه‌ به‌ ئاگایی ده‌مهێڵێته‌وه‌، 4 00:00:16,628 --> 00:00:18,184 ئەویش له‌باره‌ی دوعایه‌. 5 00:00:18,208 --> 00:00:21,031 په‌نابه‌رێكی سووری، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، 6 00:00:21,055 --> 00:00:26,891 لە ژیانێكی زۆردارانه‌ له‌ میسڕ ده‌ژیا به‌ كرێی ڕۆژانه‌. 7 00:00:26,915 --> 00:00:32,302 باوكی به‌رده‌وام بیری له‌ كاره‌كه‌ی له‌ سوریا خۆی ده‌كرده‌وه‌ 8 00:00:32,326 --> 00:00:35,674 كه‌ به‌هۆی بۆمبه‌وه‌ تێكشكێنرابوو. 9 00:00:36,238 --> 00:00:42,294 ئه‌و جه‌نگه‌ی پەڵكێشی كردبوون بۆ ئه‌وێ له‌ ساڵی چواره‌می هێشتا کۆتایی پێ نەهاتبوو. 10 00:00:42,999 --> 00:00:46,208 و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش كه‌ جارێك پێشوازی لێكردبوون 11 00:00:46,232 --> 00:00:48,597 لێیان وه‌ڕس ببوو. 12 00:00:49,248 --> 00:00:52,306 ڕۆژێكیان، چه‌ند پیاوێك له‌سه‌ر ماتۆڕسكیل هه‌وڵیاندا بیڕفێنن. 13 00:00:53,084 --> 00:00:57,833 ئه‌و قوتابیه‌ به‌رزخوازه‌ی ڕۆژێك له‌ ڕۆژان ته‌نیا بیری له‌ داهاتووی ده‌كرده‌وه‌، 14 00:00:57,857 --> 00:01:01,435 ئێستا هه‌موو كاتێك ترساو بوو. 15 00:01:02,269 --> 00:01:04,278 به‌ڵام پڕ هیواش بوو، 16 00:01:04,302 --> 00:01:09,325 چونكه‌ له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێكی هاوه‌ڵی سووری به‌ناوی باسم كه‌وتبووه‌ داوی خۆشه‌ویستی. 17 00:01:09,349 --> 00:01:14,359 باسمیش له‌ میسڕ هه‌وڵی ده‌دا، و به‌ دوعای گوت، 18 00:01:14,383 --> 00:01:17,749 " با بچینه‌ ئه‌وروپا، به‌دوای په‌ناگه‌، پارێزاروی بگه‌ڕێین. 19 00:01:17,773 --> 00:01:21,916 من كارده‌كه‌م، تۆ ده‌توانیت بخوێنیت-- به‌ڵێنی ژیانێكی نوێ." 20 00:01:22,829 --> 00:01:26,057 و خوازبێنی له‌ باوكی كرد. 21 00:01:26,574 --> 00:01:32,240 به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانزانی بۆ گه‌یشتن به‌ ئه‌وروپا ده‌بوو ژیانیان بخه‌نه‌ مه‌ترسی، 22 00:01:32,264 --> 00:01:34,764 گه‌شتكردن به‌ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاست، 23 00:01:34,788 --> 00:01:40,245 خۆخستنه‌ ژێر ده‌ستی ئه‌و قاچاخچیانه‌ی به‌ دڕنده‌یی به‌ناوبانگن. 24 00:01:41,173 --> 00:01:44,562 و دوعا له‌ ئاو ده‌ترسا. 25 00:01:45,292 --> 00:01:48,342 هه‌میشه‌ وا بووه‌. هه‌رگیز فێری مه‌له‌وانی نه‌ببوو. 26 00:01:50,222 --> 00:01:54,975 مانگی ئابی ئه‌و ساڵه‌ بوو، پێشتر ٢٠٠٠ كه‌س مردبوون 27 00:01:54,999 --> 00:01:57,197 له‌ هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، 28 00:01:57,197 --> 00:02:00,947 به‌ڵام دوعا له‌ هاوڕێیه‌كی خۆی زانیبوو كه‌ توانیبووی بگاته‌ باكووری ئه‌وروپا، 29 00:02:00,971 --> 00:02:03,240 وای بیركرده‌وه‌، "له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ش بتوانین." 30 00:02:03,999 --> 00:02:07,001 بۆیه‌ داوای له‌ خێزانه‌كه‌ی كرد گه‌ر ڕێیان بده‌ن بڕۆن، 31 00:02:07,025 --> 00:02:10,367 دوای مشتومڕێكی به‌ئازار، ڕازیبوون. 32 00:02:10,391 --> 00:02:16,521 و باسم هه‌موو سەرمایه‌كه‌ی-- ٢٥٠٠ دۆلار بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك بوو-- 33 00:02:16,545 --> 00:02:17,941 دایه‌ ده‌ستی قاچاخچییه‌كان. 34 00:02:18,821 --> 00:02:22,036 به‌یانییه‌كی ڕۆژی شه‌ممه‌ بوو كاتێك په‌یوه‌ندیی هات، 35 00:02:22,060 --> 00:02:26,539 به‌ پاس بردران بۆ كه‌نارێك، سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر كه‌ناره‌كه‌ن. 36 00:02:26,873 --> 00:02:30,921 دواتر به‌ به‌له‌می بچووك بۆ سه‌ر به‌له‌مێكی ماسی گرتن هێنران، 37 00:02:30,945 --> 00:02:33,503 ٥٠٠یان به‌ پاله‌په‌ستۆ خرانه‌ ناو ئه‌و به‌له‌مه‌، 38 00:02:33,527 --> 00:02:36,403 ٣٠٠ له‌ ژێره‌وه‌، ٢٠٠ له‌سه‌ره‌وه‌. 39 00:02:37,466 --> 00:02:42,004 سووریی، فه‌ڵه‌ستینی، ئه‌فریقی، موسڵمان و مه‌سیحی تیدابوو، 40 00:02:42,028 --> 00:02:47,356 ١٠٠ منداڵ، له‌نێویاندا ساندرا-- ساندرای بچووك، شه‌ش ساڵان-- 41 00:02:47,380 --> 00:02:50,196 و ماسا، ١٨ مانگ، 42 00:02:51,498 --> 00:02:55,396 له‌سه‌ر ئه‌و به‌له‌مه‌ خیزان هه‌بوون، شانیان له‌ شان په‌ستێورابوو، 43 00:02:55,420 --> 00:02:56,952 پێ به‌ پێ. 44 00:02:56,976 --> 00:03:00,784 دوعا وا دانیشتبوو كه‌ پێیه‌كانی بۆ سینگی په‌ستێنرابوو، 45 00:03:00,808 --> 00:03:03,323 باسم ده‌ستی گرتبوو. 46 00:03:04,386 --> 00:03:07,093 ڕۆژی دووه‌م له‌ ناو ئاو، نه‌خۆش و نیگه‌ران بوون 47 00:03:07,117 --> 00:03:10,196 دڵیان تێكهه‌ڵده‌هات له‌به‌ر شه‌پۆڵه‌ ترسناكه‌كانی ده‌ریا. 48 00:03:11,109 --> 00:03:14,084 ڕۆژی سێ، دوعا دڵی خه‌به‌ری دابوو. 49 00:03:15,068 --> 00:03:19,621 به‌ باسمی گوت، "ده‌ترسم نه‌گه‌ین. 50 00:03:19,645 --> 00:03:21,684 ده‌ترسم به‌له‌مه‌كه‌ نقووم ببێت." 51 00:03:22,517 --> 00:03:25,666 و باسم پێی گوت، "تكایه‌ ئارام به‌. 52 00:03:25,690 --> 00:03:28,872 ده‌گه‌ینه‌ سوید، هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ین 53 00:03:28,896 --> 00:03:30,450 و داهاتووێكمان ده‌بێت." 54 00:03:31,751 --> 00:03:35,604 ڕۆژی چوار، سه‌رنشینه‌كان بێزار ده‌بوون. 55 00:03:35,628 --> 00:03:38,764 پرسیاریان له‌ كاپتنه‌كه‌ كرد، "كه‌ی ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وێ؟" 56 00:03:38,788 --> 00:03:42,176 ئه‌و پێی گوتن کە ده‌میان داخه‌ن، و ڕیسوای كردن. 57 00:03:42,740 --> 00:03:46,482 گوتی، "له‌ ١٦ كاتژمێردا ده‌گه‌ینه‌ كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا." 58 00:03:46,506 --> 00:03:49,680 بێهێز و نیگه‌ران بوون. 59 00:03:49,704 --> 00:03:53,975 هه‌رزوو بینیان به‌له‌مێك نزیك ده‌بێته‌وه‌- به‌له‌مێكی بچووكتر، ١٠ پیاوی له‌سه‌ر بوو، 60 00:03:53,999 --> 00:03:57,414 كه‌ هاواریان به‌سه‌ردا ده‌كردن، جنێویان پێده‌دان، 61 00:03:57,438 --> 00:04:01,788 داریان ڕاده‌وه‌شاند، داوایانكرد هه‌موویان دابه‌زن 62 00:04:01,812 --> 00:04:05,527 و بێنه‌ ناو ئه‌م به‌له‌مه‌ كه‌ به‌كه‌ڵكی گه‌شت نه‌ده‌هات. 63 00:04:05,551 --> 00:04:09,069 خێزانه‌كان له‌به‌ر منداڵه‌كانیان ده‌ترسان، 64 00:04:09,093 --> 00:04:13,094 هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه‌ ڕه‌تیان كرده‌وه‌ دابه‌زن. 65 00:04:14,157 --> 00:04:17,273 بۆیه‌ به‌له‌مه‌كه‌ به‌ تووڕه‌یی به‌ خێرایی ڕۆیشت، 66 00:04:17,297 --> 00:04:21,527 نیو كاتژمێر دواتر، گه‌ڕایه‌وه‌ 67 00:04:21,551 --> 00:04:27,603 به‌ ئه‌نقه‌ست كونی له لای كه‌شتییه‌كه‌ی دوعا ده‌كرد، 68 00:04:27,627 --> 00:04:30,240 له‌و شوێنه‌ی ئه‌و و باسم دانیشبوون. 69 00:04:31,764 --> 00:04:35,103 گوێی لێبوو چۆن هاواریان ده‌كرد، 70 00:04:35,127 --> 00:04:38,488 "با ماسییه‌كان گۆشتتان بخۆن!" 71 00:04:39,599 --> 00:04:45,437 ده‌ستیان كرد به‌ پێكه‌نین هه‌ركه‌ به‌له‌مه‌كه‌ وه‌رگه‌ڕا و نقووم بوو. 72 00:04:45,999 --> 00:04:49,058 ئه‌و ٣٠٠ كه‌سه‌ی له‌ خوار ڕووی كه‌شتییه‌كه‌ مه‌حكووم كران. 73 00:04:49,757 --> 00:04:54,346 دوعا خۆی به‌و لایه‌ی به‌له‌مه‌كه‌ گرتبوو كه‌ نقووم ده‌بوو، 74 00:04:54,370 --> 00:05:01,188 به‌ تۆقاوییه‌وه‌سه‌یری ده‌كرد منداڵێكی بچووك به‌ په‌روانه‌كه‌ پارچه‌ پارچه‌ بوو. 75 00:05:02,355 --> 00:05:04,554 باسم پێی گوت، "تكایه‌ بڕۆ، 76 00:05:04,578 --> 00:05:07,743 ئه‌گه‌رنا ڕاده‌ماڵرێی و په‌روانه‌كه‌ تۆش ده‌كوژێت." 77 00:05:08,267 --> 00:05:10,315 بیرتان بێت -- ناتوانێت مه‌له‌وانی بكات. 78 00:05:10,999 --> 00:05:15,187 به‌ڵام ڕۆیشت و ده‌ستیكرد به‌ جووڵاندنی قۆڵ و لاقه‌كانی، 79 00:05:15,211 --> 00:05:16,851 وایده‌زانی، "ئه‌مه‌ مه‌له‌كردنه‌." 80 00:05:16,851 --> 00:05:21,044 به‌شێوه‌یه‌كی موعجیزه‌ئاسا، باسم ئه‌ڵقه‌یه‌كی دۆزییه‌وه‌. 81 00:05:21,806 --> 00:05:23,854 یه‌كێك له‌و ئه‌ڵقانه‌ی منداڵ بوو 82 00:05:23,878 --> 00:05:27,975 كه‌ به‌كاری ده‌هێنن له‌ حه‌وزی مه‌له‌وانی و ده‌ریای ئارامدا. 83 00:05:27,999 --> 00:05:30,044 و دوعا سه‌ركه‌وته‌ سه‌ر ئه‌ڵقه‌كه‌، 84 00:05:30,068 --> 00:05:33,788 قۆڵ و قاچه‌كانی له‌ ته‌نیشته‌وه‌ گیریان خواردبوو. 85 00:05:34,835 --> 00:05:36,776 باسم مه‌له‌وانێكی باش بوو، 86 00:05:36,800 --> 00:05:40,594 ده‌ستی گرت و به‌ ئاوه‌كه‌دا رۆیشت. 87 00:05:42,064 --> 00:05:44,002 له‌ ده‌وریان ته‌رم هه‌بوو. 88 00:05:44,026 --> 00:05:46,494 سه‌ره‌تا نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س ده‌ربازیان بوو، 89 00:05:46,518 --> 00:05:51,059 به‌ كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌، بۆ ڕزگاربوون ده‌پاڕانه‌وه‌. 90 00:05:51,083 --> 00:05:55,400 به‌ڵام كه‌ ڕۆژێك تێپه‌ڕی و كه‌س نه‌هات، 91 00:05:55,424 --> 00:05:57,249 هه‌ندێكیان بێ هیوا بوون، 92 00:05:57,273 --> 00:05:59,447 دوعا و باسم سه‌یریان ده‌كرد 93 00:05:59,471 --> 00:06:06,052 كه‌ هه‌ندێك پیاو چاكه‌تی ڕزگاركردنیان فڕێدا و نقووم بوونه‌ ناو ئاوه‌كه‌. 94 00:06:07,052 --> 00:06:12,975 پیاوێك لێیان نزیك بووه‌وه‌ به‌ خۆی و منداڵێكی بچووك به‌ شانییه‌وه‌، 95 00:06:12,999 --> 00:06:14,649 مالیكی نۆ مانگی. 96 00:06:14,673 --> 00:06:19,752 به‌ قوتوویه‌كی گازی خۆی گرتبوو تا له‌سه‌ر ئاو بمێنێته‌وه‌، و پێیانی گوت، 97 00:06:19,776 --> 00:06:21,726 "ده‌ترسم ڕزگارم نه‌بێت. 98 00:06:21,750 --> 00:06:24,416 زۆر بێهێزم، چیتر ئازایه‌تیم نییه‌." 99 00:06:24,829 --> 00:06:29,975 مالیكی بچكۆلانه‌ی دایه‌ ده‌ستی باسم و دوعا، 100 00:06:29,999 --> 00:06:32,711 و ئه‌ویان خسته‌ سه‌ر ئه‌ڵقه‌ی ژیانه‌كه‌. 101 00:06:33,774 --> 00:06:39,188 ئێستا ئه‌وان سێ كه‌س بوون، دوعا، باسم و مالیكی بچكۆڵانه‌. 102 00:06:39,212 --> 00:06:42,341 با لێره‌ له‌و چیڕۆكه‌ پشوویه‌ك وه‌رگرم 103 00:06:42,365 --> 00:06:44,663 ئه‌و پرسیاره‌ بكه‌م: 104 00:06:44,687 --> 00:06:49,480 بۆچی په‌نابه‌ری وه‌كو دوعا خۆیان ده‌خه‌نه‌ ئه‌م جۆره‌ مه‌ترسیانه‌؟ 105 00:06:51,061 --> 00:06:55,904 ملیۆنان په‌نابه‌ر له‌ تاراوگه‌ ده‌ژین، له‌ جیهانی بیرچوونه‌وه‌. 106 00:06:57,232 --> 00:07:01,532 له‌ وڵاتانێك ده‌ژین [هه‌ڵدێن] له‌و جه‌نگه‌ی هه‌ڵگیرساوه‌ 107 00:07:01,556 --> 00:07:03,840 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه‌. 108 00:07:05,634 --> 00:07:08,795 ته‌نانه‌ت گه‌ر بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌، ناتوانن. 109 00:07:08,819 --> 00:07:11,581 ماڵه‌كانیان، كاره‌كانیان، 110 00:07:11,605 --> 00:07:15,127 شارۆچكه‌ و شاره‌كانیان به‌ ته‌واوی خاپووركراوه‌. 111 00:07:15,151 --> 00:07:17,975 ئه‌مه‌ شاری كه‌له‌پووری جیهانی یونیسكۆیه‌، 112 00:07:17,999 --> 00:07:19,756 حومس، له‌ سوریا. 113 00:07:21,097 --> 00:07:25,662 بۆیه‌ خه‌ڵك به‌رده‌وامن بۆ وڵاتانی دراوسێ هەڵدەهاتن، 114 00:07:25,686 --> 00:07:29,285 كه‌مپی په‌نابه‌رانیان له‌ بیابان بۆ دروست ده‌كه‌ین. 115 00:07:29,309 --> 00:07:33,319 سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ كه‌مپی له‌و جۆره‌ ده‌ژین، 116 00:07:33,343 --> 00:07:38,316 هه‌زاران هه‌زاری زیاتریش، ملیۆنانیان له‌ شارۆچكه‌ و شاره‌كان ده‌ژین. 117 00:07:38,340 --> 00:07:39,558 ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی، 118 00:07:39,582 --> 00:07:42,438 وڵاتانی دراوسێ كه‌ له‌ ڕابردوو پێشوازییان لێكردبوون 119 00:07:42,462 --> 00:07:44,224 به‌ دڵ و ده‌ستێكی كراوه‌ 120 00:07:44,248 --> 00:07:45,866 ته‌واو لێیان ڕژاوه‌. 121 00:07:46,731 --> 00:07:51,183 لەوێ قوتابخانه‌ی ئاسایی، سیسته‌می ئاو، مه‌رجی ته‌ندروستی پێویست نییه‌. 122 00:07:51,747 --> 00:07:56,370 ته‌نانه‌ت وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كانیش ناتوانن له‌گه‌ڵ ئه‌و لێشاوه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن 123 00:07:56,394 --> 00:07:59,637 به‌بێ وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌. 124 00:08:01,407 --> 00:08:06,433 شه‌ڕی سووریا نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌سی ئاواره‌ی سنووره‌كان كرد، 125 00:08:06,457 --> 00:08:11,394 به‌ڵام زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن كه‌س له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌ڵدێن. 126 00:08:11,418 --> 00:08:15,109 ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ زیاتر له‌ نیوه‌ی دانیشتوانی سووریا 127 00:08:15,133 --> 00:08:17,393 زۆریان لێكراوه‌ هه‌ڵبێن. 128 00:08:17,766 --> 00:08:22,059 به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێ كه‌ پێشوازیان له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كردووه‌. 129 00:08:23,114 --> 00:08:28,147 وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ جیهانی ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ هاریكاریكردنیان هیچی وای نه‌كردووه‌ . 130 00:08:29,401 --> 00:08:33,798 ڕۆژه‌كان بوون به‌ مانگ، مانگه‌كانیش بوون به‌ ساڵ. 131 00:08:34,483 --> 00:08:38,055 ده‌بێت مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ر كاتی بێت. 132 00:08:38,079 --> 00:08:41,400 دەگەرێمەوە بۆ لای دوعا و باسم له‌ناو ئاو. 133 00:08:41,424 --> 00:08:45,773 ڕۆژی دووه‌میان بوو، باسم زۆر بێهێز ببوو. 134 00:08:46,764 --> 00:08:50,765 ئێستا نۆره‌ی دوعا بوو تا به‌ باسم بڵێت، 135 00:08:50,789 --> 00:08:56,472 "خوشه‌ویسته‌كه‌م، تكایه‌ بی هیوا مه‌به‌، بۆ داهاتوومان، ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین." 136 00:08:57,376 --> 00:09:00,057 ئه‌و پێی گوت، 137 00:09:00,081 --> 00:09:04,518 "ببووره‌، خۆشه‌ویسته‌كه‌م، كه‌ تۆم خسته‌ ئه‌م بارودۆخه‌. 138 00:09:04,542 --> 00:09:09,219 هیچ كه‌سێكم هێنده‌ی تۆ خۆشنه‌ویستووه‌." 139 00:09:10,871 --> 00:09:14,269 و خۆی خسته‌ ناو ئاوه‌كه‌، 140 00:09:14,293 --> 00:09:20,549 دوعا سه‌یری ده‌كرد خۆشه‌ویستی ژیانی له‌پێش چاوی خۆی ژێرئاو كه‌وت. 141 00:09:23,888 --> 00:09:26,304 كاتێكی تری هه‌مان رۆژ، 142 00:09:26,328 --> 00:09:31,979 دایكێك هاته‌ لای دوعا به‌ خۆی و كچه‌ ١٨ مانگییه‌كه‌ی، ماسا. 143 00:09:32,741 --> 00:09:35,666 ئه‌مه‌ ئه‌و كچه‌یه‌ پێشتر وێنه‌كه‌یم پێشان دان، 144 00:09:35,690 --> 00:09:37,538 به‌ به‌روانكه‌ی ڕزگاركردن. 145 00:09:37,562 --> 00:09:39,929 ساندرای خوشكه‌ گەورەکەی تازه‌ نقووم ببوو، 146 00:09:39,929 --> 00:09:43,898 و دایكی ده‌یزانی ده‌بوایه‌ هه‌رچی له‌ توانایدا ده‌بێت بیكات 147 00:09:43,922 --> 00:09:45,414 بۆ ڕزگاركردنی كچه‌كه‌ی. 148 00:09:45,993 --> 00:09:49,850 و به‌ دوعای گوت، "تكایه‌ ئه‌م منداڵه‌ بگره‌. 149 00:09:49,874 --> 00:09:53,902 با ببێت به‌ به‌شێك له‌ تۆ. من ڕزگارم نابێت." 150 00:09:55,125 --> 00:09:58,467 دواتر ڕۆیشت و ژێر ئاو كه‌وت. 151 00:09:59,825 --> 00:10:04,059 دوعا، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ١٩ ساڵه‌ی كه‌ له‌ ئاو ده‌ترسا، 152 00:10:04,083 --> 00:10:05,975 كه‌ نه‌یده‌توانی مه‌له‌ بكات، 153 00:10:05,999 --> 00:10:11,591 وه‌كو به‌رپرسی دوو منداڵی بچووك خۆی بینیه‌وه‌. 154 00:10:11,615 --> 00:10:15,296 و برسی و تینوو په‌شۆكاو بوون. 155 00:10:15,320 --> 00:10:18,018 هه‌موو هه‌وڵی خۆی دا بۆ دڵخۆشكردنیان، 156 00:10:18,042 --> 00:10:22,075 گۆرانییان بۆ بڵێت، چه‌ند وشه‌یه‌كیان له‌ قورئان بۆ بڵێت. 157 00:10:23,234 --> 00:10:27,668 له‌ ده‌وریان لاشه‌كان هه‌ڵده‌ئاوسان و ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕان. 158 00:10:27,692 --> 00:10:29,438 له‌كاتی ڕۆژدا خۆر زۆر گه‌رم بوو. 159 00:10:29,462 --> 00:10:32,182 له‌ شه‌وانیشدا، ته‌م و مانگێكی سارد. 160 00:10:32,206 --> 00:10:34,182 زۆر ترسێنه‌ر بوو. 161 00:10:34,976 --> 00:10:39,715 له‌ ڕۆژی چواره‌م له‌ناو ئاودا، دوعا به‌و شێوه‌یه‌ بوو 162 00:10:39,739 --> 00:10:41,984 له‌سه‌ر ئه‌ڵقه‌كه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی. 163 00:10:41,984 --> 00:10:45,431 ڕۆژی چواره‌م ژنێك لێی نزیك بۆوه‌ 164 00:10:45,455 --> 00:10:48,566 و داوای لێكرد منداڵێكی تر بگرێت-- 165 00:10:48,590 --> 00:10:51,605 كوڕێكی بچووك، ته‌مه‌نی ته‌نیا چوار ساڵ بوو. 166 00:10:52,999 --> 00:10:57,016 كاتێك دوعا وه‌ریگرت و دایكه‌كه‌ ژێرئاو كه‌وت، 167 00:10:57,040 --> 00:10:59,000 بە ئه‌و منداڵه‌ی هه‌نسكی ده‌دا گوتی، 168 00:10:59,024 --> 00:11:02,460 "دایكت چووه‌ ئاو و خواردنت بۆ بێنێت." 169 00:11:04,388 --> 00:11:06,381 به‌ڵام هه‌ر زوو دڵی له‌ لێدان كه‌وت، 170 00:11:06,405 --> 00:11:10,078 ده‌بوو دوعا كوڕه‌ بچووكه‌كه‌ به‌ڕه‌ڵا بكاته‌ ناو ئاوه‌كه‌. 171 00:11:11,023 --> 00:11:13,048 كاتێكی دواتری ئه‌و ڕۆژه‌، 172 00:11:13,072 --> 00:11:16,351 به‌ هیواوه‌ سه‌یرێكی ئاسمانی كرد، 173 00:11:16,375 --> 00:11:20,390 چونكه‌ دوو فڕۆكه‌ی بینی به‌ ئاسمان ده‌په‌ڕینه‌وه‌. 174 00:11:20,414 --> 00:11:24,913 و ده‌سته‌كانی جوڵاند، به‌و هیوایه‌ی بیبینن، 175 00:11:24,937 --> 00:11:26,793 به‌ڵام فڕۆكه‌كان هه‌رزوو ڕۆیشتن. 176 00:11:27,317 --> 00:11:30,220 به‌ڵام ئه‌و دوا نیوه‌ڕۆیه‌، له‌و كاته‌ی ڕۆژ ئاوا ده‌بوو، 177 00:11:30,244 --> 00:11:33,100 به‌له‌مێكی بینی، به‌له‌مێكی بازرگانی. 178 00:11:34,109 --> 00:11:38,126 گوتی، "تكایه‌، خودایه‌، با بێن ڕزگارم بكه‌ن." 179 00:11:38,150 --> 00:11:42,110 ده‌سته‌كانی جوولاند و وا هه‌ستیكرد بۆ دوو كاتژمێر هاواری ده‌كرد. 180 00:11:42,134 --> 00:11:46,744 و دونیا تاریك بوو، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا ڕووناكی پشكنه‌ره‌كان دۆزییانه‌وه‌ 181 00:11:46,768 --> 00:11:48,975 و په‌تێكیان هاوێشت، 182 00:11:48,999 --> 00:11:53,968 سه‌ریان سوڕمابوو ژنێك ببینن كه‌ به‌ توندی دوو منداڵی گرتبوو. 183 00:11:54,770 --> 00:11:58,258 ڕایانكێشانه‌ سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌، ئۆكسجین و به‌تانییان پێدان، 184 00:11:58,282 --> 00:12:01,289 هه‌لیكۆپته‌رێكی یۆنانی هات و هه‌ڵیگرتن 185 00:12:01,313 --> 00:12:03,425 بردنیه‌ كه‌نداوی كریت. 186 00:12:04,353 --> 00:12:07,860 به‌ڵام دوعا سه‌یری خواره‌وه‌ی كرد و پرسی، "ئه‌ی كوا مالیك؟" 187 00:12:08,400 --> 00:12:11,975 پێیان گوت منداڵه‌ بچووكه‌كه‌ ڕزگاری نه‌بوو-- 188 00:12:11,999 --> 00:12:15,386 له‌ نۆرینگه‌ی به‌له‌مه‌كه‌ كۆتا هه‌ناسه‌ی دا. 189 00:12:16,203 --> 00:12:21,975 به‌ڵام دوعا دڵنیا بوو له‌وه‌ی له‌و كاته‌ی بۆ سه‌ر به‌له‌می ڕزگاركردن ڕاكێشران، 190 00:12:21,999 --> 00:12:25,246 كچه‌ بچووكه‌كه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌كرد. 191 00:12:27,278 --> 00:12:33,280 له‌ كۆی ٥٠٠ كه‌س، ته‌نیا ١١ یان له‌و به‌له‌مه‌ تێكشكاوه‌ ڕزگاریان بوو. 192 00:12:34,304 --> 00:12:38,975 هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌وه‌ی كه‌ ڕوویدا ئه‌نجامنه‌درا. 193 00:12:38,999 --> 00:12:43,094 هه‌ندێك راپۆرتی میدیایی له‌باره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ له‌ ده‌ریا كرا، 194 00:12:43,118 --> 00:12:44,443 تراژیدیایه‌كی ترسناك، 195 00:12:44,467 --> 00:12:46,934 به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نیا بۆ یه‌ك ڕۆژ بوو. 196 00:12:47,490 --> 00:12:51,314 دواتر بازنه‌ی هه‌واڵه‌كان به‌رده‌وام بوو. 197 00:12:52,536 --> 00:12:57,078 له‌ هه‌مان كاتدا، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵان له‌ كریت، 198 00:12:57,102 --> 00:13:00,474 ماسای بچووك له‌ لێواری مه‌رگ بوو. 199 00:13:01,681 --> 00:13:05,391 ته‌واو وشك ببوو. گورچیله‌كانی زۆری نه‌مابوو له‌كار بكه‌ون. 200 00:13:05,415 --> 00:13:07,593 ڕێژه‌ی گلوكۆزی به‌ شێوه‌یه‌كی ترسناك نزم بوو. 201 00:13:07,593 --> 00:13:11,029 پزیشكه‌كان هه‌موو شتێك له‌ توانایاندا بوو بۆ ڕزگاركردنی ئه‌نجامیاندا، 202 00:13:11,053 --> 00:13:14,333 په‌رستاره‌ یۆنانییه‌كان جێیان نه‌هێشت، 203 00:13:14,333 --> 00:13:17,558 ده‌یانگرت، له‌ باوه‌شیان ده‌كرد، گۆرانییان بۆ ده‌گوت به‌ زمانی خۆی. 204 00:13:17,558 --> 00:13:22,457 هاوكاره‌كانی منیش سه‌ردانیان كرد و وشه‌ی جوانیان به‌ عه‌ره‌بی بۆ گوت. 205 00:13:22,481 --> 00:13:26,677 به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر، ماسای بچووك ڕزگاری بوو. 206 00:13:28,192 --> 00:13:34,128 هه‌ر زوو ڕۆژنامه‌ یۆنانییه‌كان له‌باره‌ی منداڵه‌ موعجیزه‌كه‌ هه‌واڵیان بلاوكرده‌وه‌ 207 00:13:34,152 --> 00:13:39,819 كه‌ چوار ڕۆژ له‌ ناو ئاو مایه‌وه‌ به‌بێ خواردن یان هه‌ر شتێك كه‌ بیخواته‌وه‌ 208 00:13:39,843 --> 00:13:44,577 و داواكاری بۆ به‌خێوكردنی له‌ هه‌موو لایه‌كی وڵات هات. 209 00:13:45,466 --> 00:13:48,856 له‌ هه‌مان كاتدا، دوعا له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر له‌ كریت بوو، 210 00:13:48,880 --> 00:13:50,492 لاواز، جه‌سته‌ی وشك ببۆوه‌. 211 00:13:51,571 --> 00:13:57,116 هه‌ركه‌ به‌ربوو، خێزانێكی میسڕی بردیانه‌ ماڵی خۆیان. 212 00:13:58,248 --> 00:14:02,995 زوو هه‌واڵی زیندوو مانه‌وه‌ی دوعا بڵاوبۆوه‌، 213 00:14:03,019 --> 00:14:06,197 و ژماره‌ مۆبایلێك له‌ فه‌یسبووك بڵاوكرایه‌وه‌. 214 00:14:07,300 --> 00:14:09,865 نامه‌ ده‌هات. 215 00:14:10,999 --> 00:14:15,787 "دوعا ده‌زانی براكه‌م چی به‌سه‌ر هات؟ 216 00:14:15,811 --> 00:14:22,352 خوشكم؟ خێزانه‌كه‌م؟ هاوڕێكانم؟ ده‌زانی گه‌ر هێشتا له‌ ژیاندا بن؟" 217 00:14:23,201 --> 00:14:26,975 یه‌ك له‌و نامانه‌ گوتی، 218 00:14:26,999 --> 00:14:31,447 " بڕوام وایه‌ تۆ خوشكه‌زا بچووكه‌كه‌مت ڕزگاركرد، ماسا." 219 00:14:32,249 --> 00:14:34,741 ئه‌م وێنه‌یه‌ی تێدابوو. 220 00:14:35,741 --> 00:14:38,003 ئه‌مه‌ له‌ خاڵی ماساوه‌ بوو، 221 00:14:38,027 --> 00:14:42,749 په‌نابه‌رێكی سووریی كه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی هاتبووه‌ سوید 222 00:14:42,773 --> 00:14:44,980 له‌گه‌ڵ خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی ماساش. 223 00:14:45,647 --> 00:14:51,331 به‌م زووانه‌، هیوادارین، ماسا له‌ سوید پێی شاد بێته‌وه‌، 224 00:14:51,355 --> 00:14:56,879 تا ئه‌و كاته‌، له‌ هه‌تیوگویه‌كی جوان له‌ ئه‌سینا گرنگی پێ ده‌درێت. 225 00:14:58,221 --> 00:15:04,003 و دوعا؟ زۆرباشه‌، هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی زیندوو مانه‌وه‌ی ئه‌ویش بلاوبوونه‌وه‌. 226 00:15:04,999 --> 00:15:08,712 ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ی ئه‌م ژنه‌ لاوازه‌ نووسی، 227 00:15:08,736 --> 00:15:12,648 و باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد چۆن توانیویه‌تی ئه‌م هه‌موو كاته‌ بمێنێته‌وه‌ 228 00:15:12,672 --> 00:15:15,666 له‌ ژێر ئه‌و جۆره‌ بارودۆخه‌دا له‌و ده‌ریایه‌دا، 229 00:15:15,690 --> 00:15:18,721 و هێشتاش كه‌سانی تریش ڕزگار بكات. 230 00:15:20,459 --> 00:15:25,846 ئه‌كادیمیای ئه‌سینا، یه‌ك له‌ پایه‌دارترین ده‌مه‌زاوه‌كانی یۆنان 231 00:15:25,870 --> 00:15:29,226 خه‌ڵاتی ئازایه‌تی پێ به‌خشی، 232 00:15:29,250 --> 00:15:32,241 و ئه‌و شایه‌نی ئه‌و هه‌موو پیاهه‌ڵدانه‌یه‌، 233 00:15:32,265 --> 00:15:34,686 و شایه‌نی ده‌رفه‌تی دووه‌مه‌. 234 00:15:35,999 --> 00:15:39,439 به‌ڵام هێشتاش ده‌یه‌وێت بچێته‌ سوید. 235 00:15:39,463 --> 00:15:41,877 ده‌یه‌وێت له‌وێ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی شادبێته‌وه‌. 236 00:15:41,877 --> 00:15:45,828 ده‌یه‌وێت دایك و باوك و خوشك و برا بچووكه‌كانی 237 00:15:45,852 --> 00:15:48,170 له‌ میسڕه‌وه‌ بێنێت، 238 00:15:48,194 --> 00:15:51,375 باوه‌ڕم وایه‌ ئه‌و سه‌رده‌كه‌وێت. 239 00:15:51,399 --> 00:15:54,121 ده‌یه‌وێت ببێته‌ پارێزه‌ر یاخود سیاسه‌تمه‌دار 240 00:15:54,145 --> 00:15:59,039 یان شتێك كه‌ یارمه‌تی بدات شه‌ڕی نادادپه‌روه‌ری بكات. 241 00:15:59,063 --> 00:16:02,127 ئه‌و رزگاربووێكی سه‌یره‌. 242 00:16:03,215 --> 00:16:05,779 به‌ڵام ده‌بێت پرسیار بكه‌م: 243 00:16:05,803 --> 00:16:08,075 ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆی نه‌خستبا ئه‌و مه‌ترسییه‌؟ 244 00:16:08,099 --> 00:16:10,575 بۆچی ده‌بووایه‌ به‌ هه‌موو ئه‌مانه‌ تێپه‌ڕێت؟ 245 00:16:11,226 --> 00:16:16,290 بۆچی ڕێگه‌یه‌كی یاسایی‌ بۆ خوێندن له‌ ئه‌وروپا نییە؟ 246 00:16:16,314 --> 00:16:20,610 بۆچی ماسا نه‌یتوانی به‌ فڕۆكه‌ بچێتە سوید؟ 247 00:16:20,634 --> 00:16:23,006 بۆچی باسم كارێكی ده‌ست نه‌كه‌وتبوو؟ 248 00:16:24,125 --> 00:16:29,547 بۆچی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جێگیر- بوونه‌وه‌ بۆ په‌نابه‌ره‌ سووریه‌كان نییه‌، 249 00:16:29,571 --> 00:16:33,191 قوربانیانی خراپترین شه‌ڕ له‌ سه‌رده‌می ئێستاماندا؟ 250 00:16:33,778 --> 00:16:39,283 جیهان ئه‌مه‌ی بۆ ڤێتنامییه‌كان له‌ ١٩٧٠كان کرد، بۆچی ئێستا نایكات؟ 251 00:16:40,624 --> 00:16:45,241 بۆچی سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی زۆر كه‌م له‌ وڵاته‌ دراوسێیه‌كان هه‌یه‌ 252 00:16:45,265 --> 00:16:47,931 كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر له‌خۆده‌گرن؟ 253 00:16:49,113 --> 00:16:51,975 پرسیاره‌ ببنچینه‌ییه‌كه‌، بۆچی، 254 00:16:51,999 --> 00:16:58,395 زۆر كه‌م كراوه‌ بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ، زۆرداری و 255 00:16:58,419 --> 00:17:02,975 هه‌ژاریی كه‌ هانی خه‌ڵكێكی زۆر ده‌دات 256 00:17:02,999 --> 00:17:04,851 بۆ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌وروپا؟ 257 00:17:05,999 --> 00:17:08,608 تاكو چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسانه‌ ده‌كرێت، 258 00:17:08,632 --> 00:17:11,967 خه‌ڵكی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ گرتنه‌به‌ری ده‌ریا و 259 00:17:11,991 --> 00:17:15,420 گه‌ڕان به‌ دوای پارێزراویی و په‌ناگه‌. 260 00:17:16,103 --> 00:17:17,761 ئه‌ی دواتر چی ڕووده‌دات؟ 261 00:17:18,173 --> 00:17:21,084 زۆرباشه‌، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وروپایه‌. 262 00:17:21,108 --> 00:17:24,139 و له‌ ترسه‌ گشتییه‌كان تێده‌گه‌م. 263 00:17:25,005 --> 00:17:30,932 خه‌ڵك له‌باره‌ی ئاسایشی خۆیان، ئابوورییان، گۆڕانی كلتوور نیگه‌رانن. 264 00:17:31,893 --> 00:17:36,034 به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ له‌ ڕزگاركردنی ژیانی مرۆڤه‌كان گرنگتره‌؟ 265 00:17:36,859 --> 00:17:39,638 چونكه‌ لێره‌دا شتێكی بنچینه‌یی هه‌یه‌ 266 00:17:39,662 --> 00:17:42,466 كه‌ وای بۆ ده‌چم به‌سه‌ر هه‌مووی زاڵده‌بێت، 267 00:17:42,490 --> 00:17:46,052 له‌باره‌ی مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شه‌. 268 00:17:46,719 --> 00:17:51,188 نابێت هیچ كه‌سێك كه‌ له‌ شه‌ڕ یان زۆرداریی هه‌ڵدێت 269 00:17:51,212 --> 00:17:56,373 بۆ گه‌یشتن به‌ پارێزراویی له‌ په‌ڕینه‌وه‌ له‌ ده‌ریا بمرێت. 270 00:17:56,397 --> 00:18:02,729 (چه‌پڵه‌ڵێدان) 271 00:18:02,753 --> 00:18:03,920 تاکە شت کە دڵنیاکەرەوەیە، 272 00:18:03,944 --> 00:18:07,127 هیچ په‌نابه‌رێك له‌سه‌ر ئه‌م به‌له‌مه‌ ترسناكانه‌ نابێت 273 00:18:07,151 --> 00:18:09,499 گه‌ر بتوانن سه‌ربكه‌ون له‌و شوێنه‌ی كه‌ تیایدان. 274 00:18:09,523 --> 00:18:12,801 و هیچ كۆچبه‌رێك ئه‌م گه‌شته‌ مه‌ترسیداره‌ ئه‌نجامنادات 275 00:18:12,825 --> 00:18:16,711 گه‌ر خۆراكی پێویستیان بۆ خۆیان و منداڵه‌كانیان هه‌بێت. 276 00:18:16,735 --> 00:18:19,354 و هیچ كه‌سێك سه‌رمایه‌كه‌ی ناخاته‌ 277 00:18:19,378 --> 00:18:22,171 ده‌ستی ئه‌م قاچاخچییه‌ به‌دناوانه‌ 278 00:18:22,195 --> 00:18:24,622 گه‌ر ڕێگه‌یه‌كی یاسایی بۆ كۆچكردن هەبێت. 279 00:18:25,471 --> 00:18:29,066 بۆیه‌ به‌ناوی ماسای بچوکەوە 280 00:18:29,090 --> 00:18:31,359 و به‌ناوی دوعا 281 00:18:31,383 --> 00:18:33,107 و باسم 282 00:18:33,131 --> 00:18:38,268 و ئه‌و ٥٠٠ كه‌سه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیان خنكان، 283 00:18:38,292 --> 00:18:41,435 ده‌توانین دڵنیایی بده‌ین له‌وه‌ی كه‌ ئه‌وان به‌بێ سوود نه‌مردن؟ 284 00:18:42,308 --> 00:18:45,975 ئایا ده‌كرێت ئه‌وه‌ی ڕوویدا كاریگه‌ریی له‌سه‌رمان هه‌بووبێت، 285 00:18:45,999 --> 00:18:51,950 هه‌ڵوێست وه‌ربگرین بۆ جیهانێك كه‌ ژیانی هه‌موو كه‌سێك گرنگ بێت؟ 286 00:18:52,999 --> 00:18:54,310 سوپاس. 287 00:18:54,334 --> 00:19:00,928 (چه‌پڵه‌ڵێدان)