0:00:01.372,0:00:07.411 ڕۆژانه‌، گوێ له‌ چیڕۆكی ترسناكی ئه‌و[br]كه‌سانه‌ ده‌گرم كه‌ له‌پێناو ژیانیان 0:00:07.411,0:00:11.458 ڕاده‌كه‌ن، به‌نێو سنووره‌ مه‌ترسیدار و [br]ده‌ریا خراپه‌كان، 0:00:12.109,0:00:16.604 به‌ڵام چیڕۆكێك هه‌یه‌ كه‌ شه‌وانه‌[br]به‌ ئاگایی ده‌مهێڵێته‌وه‌، 0:00:16.628,0:00:18.184 ئەویش له‌باره‌ی دوعایه‌. 0:00:18.208,0:00:21.031 په‌نابه‌رێكی سووری، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، 0:00:21.055,0:00:26.891 لە ژیانێكی زۆردارانه‌ له‌ میسڕ ده‌ژیا [br]به‌ كرێی ڕۆژانه‌. 0:00:26.915,0:00:32.302 باوكی به‌رده‌وام بیری له‌ كاره‌كه‌ی [br]له‌ سوریا خۆی ده‌كرده‌وه‌ 0:00:32.326,0:00:35.674 كه‌ به‌هۆی بۆمبه‌وه‌ تێكشكێنرابوو. 0:00:36.238,0:00:42.294 ئه‌و جه‌نگه‌ی پەڵكێشی كردبوون بۆ ئه‌وێ له‌[br]ساڵی چواره‌می هێشتا کۆتایی پێ نەهاتبوو. 0:00:42.999,0:00:46.208 و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش كه‌ [br]جارێك پێشوازی لێكردبوون 0:00:46.232,0:00:48.597 لێیان وه‌ڕس ببوو. 0:00:49.248,0:00:52.306 ڕۆژێكیان، چه‌ند پیاوێك له‌سه‌ر ماتۆڕسكیل[br]هه‌وڵیاندا بیڕفێنن. 0:00:53.084,0:00:57.833 ئه‌و قوتابیه‌ به‌رزخوازه‌ی ڕۆژێك له‌ ڕۆژان[br]ته‌نیا بیری له‌ داهاتووی ده‌كرده‌وه‌، 0:00:57.857,0:01:01.435 ئێستا هه‌موو كاتێك ترساو بوو. 0:01:02.269,0:01:04.278 به‌ڵام پڕ هیواش بوو، 0:01:04.302,0:01:09.325 چونكه‌ له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێكی هاوه‌ڵی سووری [br]به‌ناوی باسم كه‌وتبووه‌ داوی خۆشه‌ویستی. 0:01:09.349,0:01:14.359 باسمیش له‌ میسڕ هه‌وڵی ده‌دا،[br]و به‌ دوعای گوت، 0:01:14.383,0:01:17.749 " با بچینه‌ ئه‌وروپا، به‌دوای په‌ناگه‌،[br]پارێزاروی بگه‌ڕێین. 0:01:17.773,0:01:21.916 من كارده‌كه‌م، تۆ ده‌توانیت بخوێنیت--[br]به‌ڵێنی ژیانێكی نوێ." 0:01:22.829,0:01:26.057 و خوازبێنی له‌ باوكی كرد. 0:01:26.574,0:01:32.240 به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانزانی بۆ گه‌یشتن به‌[br]ئه‌وروپا ده‌بوو ژیانیان بخه‌نه‌ مه‌ترسی، 0:01:32.264,0:01:34.764 گه‌شتكردن به‌ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاست، 0:01:34.788,0:01:40.245 خۆخستنه‌ ژێر ده‌ستی ئه‌و قاچاخچیانه‌ی[br]به‌ دڕنده‌یی به‌ناوبانگن. 0:01:41.173,0:01:44.562 و دوعا له‌ ئاو ده‌ترسا. 0:01:45.292,0:01:48.342 هه‌میشه‌ وا بووه‌.[br]هه‌رگیز فێری مه‌له‌وانی نه‌ببوو. 0:01:50.222,0:01:54.975 مانگی ئابی ئه‌و ساڵه‌ بوو،[br]پێشتر ٢٠٠٠ كه‌س مردبوون 0:01:54.999,0:01:57.197 له‌ هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه‌ [br]له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاست، 0:01:57.197,0:02:00.947 به‌ڵام دوعا له‌ هاوڕێیه‌كی خۆی زانیبوو [br]كه‌ توانیبووی بگاته‌ باكووری ئه‌وروپا، 0:02:00.971,0:02:03.240 وای بیركرده‌وه‌، [br]"له‌وانه‌یه‌ ئێمه‌ش بتوانین." 0:02:03.999,0:02:07.001 بۆیه‌ داوای له‌ خێزانه‌كه‌ی كرد[br]گه‌ر ڕێیان بده‌ن بڕۆن، 0:02:07.025,0:02:10.367 دوای مشتومڕێكی به‌ئازار،[br]ڕازیبوون. 0:02:10.391,0:02:16.521 و باسم هه‌موو سەرمایه‌كه‌ی--[br]٢٥٠٠ دۆلار بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك بوو-- 0:02:16.545,0:02:17.941 دایه‌ ده‌ستی قاچاخچییه‌كان. 0:02:18.821,0:02:22.036 به‌یانییه‌كی ڕۆژی شه‌ممه‌ بوو[br]كاتێك په‌یوه‌ندیی هات، 0:02:22.060,0:02:26.539 به‌ پاس بردران بۆ كه‌نارێك،[br]سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر كه‌ناره‌كه‌ن. 0:02:26.873,0:02:30.921 دواتر به‌ به‌له‌می بچووك بۆ سه‌ر [br]به‌له‌مێكی ماسی گرتن هێنران، 0:02:30.945,0:02:33.503 ٥٠٠یان به‌ پاله‌په‌ستۆ خرانه‌ ناو [br]ئه‌و به‌له‌مه‌، 0:02:33.527,0:02:36.403 ٣٠٠ له‌ ژێره‌وه‌، ٢٠٠ له‌سه‌ره‌وه‌. 0:02:37.466,0:02:42.004 سووریی، فه‌ڵه‌ستینی، ئه‌فریقی،[br]موسڵمان و مه‌سیحی تیدابوو، 0:02:42.028,0:02:47.356 ١٠٠ منداڵ، له‌نێویاندا ساندرا--[br]ساندرای بچووك، شه‌ش ساڵان-- 0:02:47.380,0:02:50.196 و ماسا، ١٨ مانگ، 0:02:51.498,0:02:55.396 له‌سه‌ر ئه‌و به‌له‌مه‌ خیزان هه‌بوون،[br]شانیان له‌ شان په‌ستێورابوو، 0:02:55.420,0:02:56.952 پێ به‌ پێ. 0:02:56.976,0:03:00.784 دوعا وا دانیشتبوو كه‌ پێیه‌كانی بۆ[br]سینگی په‌ستێنرابوو، 0:03:00.808,0:03:03.323 باسم ده‌ستی گرتبوو. 0:03:04.386,0:03:07.093 ڕۆژی دووه‌م له‌ ناو ئاو،[br]نه‌خۆش و نیگه‌ران بوون 0:03:07.117,0:03:10.196 دڵیان تێكهه‌ڵده‌هات [br]له‌به‌ر شه‌پۆڵه‌ ترسناكه‌كانی ده‌ریا. 0:03:11.109,0:03:14.084 ڕۆژی سێ، دوعا دڵی خه‌به‌ری دابوو. 0:03:15.068,0:03:19.621 به‌ باسمی گوت،[br]"ده‌ترسم نه‌گه‌ین. 0:03:19.645,0:03:21.684 ده‌ترسم به‌له‌مه‌كه‌ نقووم ببێت." 0:03:22.517,0:03:25.666 و باسم پێی گوت،[br]"تكایه‌ ئارام به‌. 0:03:25.690,0:03:28.872 ده‌گه‌ینه‌ سوید،[br]هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ین 0:03:28.896,0:03:30.450 و داهاتووێكمان ده‌بێت." 0:03:31.751,0:03:35.604 ڕۆژی چوار، سه‌رنشینه‌كان [br]بێزار ده‌بوون. 0:03:35.628,0:03:38.764 پرسیاریان له‌ كاپتنه‌كه‌ كرد،[br]"كه‌ی ده‌گه‌ینه‌ ئه‌وێ؟" 0:03:38.788,0:03:42.176 ئه‌و پێی گوتن کە ده‌میان داخه‌ن،[br]و ڕیسوای كردن. 0:03:42.740,0:03:46.482 گوتی، "له‌ ١٦ كاتژمێردا ده‌گه‌ینه‌[br]كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا." 0:03:46.506,0:03:49.680 بێهێز و نیگه‌ران بوون. 0:03:49.704,0:03:53.975 هه‌رزوو بینیان به‌له‌مێك نزیك ده‌بێته‌وه‌-[br]به‌له‌مێكی بچووكتر، ١٠ پیاوی له‌سه‌ر بوو، 0:03:53.999,0:03:57.414 كه‌ هاواریان به‌سه‌ردا ده‌كردن،[br]جنێویان پێده‌دان، 0:03:57.438,0:04:01.788 داریان ڕاده‌وه‌شاند، داوایانكرد[br]هه‌موویان دابه‌زن 0:04:01.812,0:04:05.527 و بێنه‌ ناو ئه‌م به‌له‌مه‌[br]كه‌ به‌كه‌ڵكی گه‌شت نه‌ده‌هات. 0:04:05.551,0:04:09.069 خێزانه‌كان له‌به‌ر منداڵه‌كانیان[br]ده‌ترسان، 0:04:09.093,0:04:13.094 هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه‌[br]ڕه‌تیان كرده‌وه‌ دابه‌زن. 0:04:14.157,0:04:17.273 بۆیه‌ به‌له‌مه‌كه‌ به‌ تووڕه‌یی [br]به‌ خێرایی ڕۆیشت، 0:04:17.297,0:04:21.527 نیو كاتژمێر دواتر، گه‌ڕایه‌وه‌ 0:04:21.551,0:04:27.603 به‌ ئه‌نقه‌ست كونی له لای [br]كه‌شتییه‌كه‌ی دوعا ده‌كرد، 0:04:27.627,0:04:30.240 له‌و شوێنه‌ی ئه‌و و باسم دانیشبوون. 0:04:31.764,0:04:35.103 گوێی لێبوو چۆن هاواریان ده‌كرد، 0:04:35.127,0:04:38.488 "با ماسییه‌كان گۆشتتان بخۆن!" 0:04:39.599,0:04:45.437 ده‌ستیان كرد به‌ پێكه‌نین هه‌ركه‌[br]به‌له‌مه‌كه‌ وه‌رگه‌ڕا و نقووم بوو. 0:04:45.999,0:04:49.058 ئه‌و ٣٠٠ كه‌سه‌ی له‌ خوار[br]ڕووی كه‌شتییه‌كه‌ مه‌حكووم كران. 0:04:49.757,0:04:54.346 دوعا خۆی به‌و لایه‌ی به‌له‌مه‌كه‌ گرتبوو[br]كه‌ نقووم ده‌بوو، 0:04:54.370,0:05:01.188 به‌ تۆقاوییه‌وه‌سه‌یری ده‌كرد منداڵێكی[br]بچووك به‌ په‌روانه‌كه‌ پارچه‌ پارچه‌ بوو. 0:05:02.355,0:05:04.554 باسم پێی گوت، "تكایه‌ بڕۆ، 0:05:04.578,0:05:07.743 ئه‌گه‌رنا ڕاده‌ماڵرێی و په‌روانه‌كه‌[br]تۆش ده‌كوژێت." 0:05:08.267,0:05:10.315 بیرتان بێت -- ناتوانێت مه‌له‌وانی بكات. 0:05:10.999,0:05:15.187 به‌ڵام ڕۆیشت و ده‌ستیكرد به‌ جووڵاندنی[br]قۆڵ و لاقه‌كانی، 0:05:15.211,0:05:16.851 وایده‌زانی، "ئه‌مه‌ مه‌له‌كردنه‌." 0:05:16.851,0:05:21.044 به‌شێوه‌یه‌كی موعجیزه‌ئاسا،[br]باسم ئه‌ڵقه‌یه‌كی دۆزییه‌وه‌. 0:05:21.806,0:05:23.854 یه‌كێك له‌و ئه‌ڵقانه‌ی منداڵ بوو 0:05:23.878,0:05:27.975 كه‌ به‌كاری ده‌هێنن له‌ [br]حه‌وزی مه‌له‌وانی و ده‌ریای ئارامدا. 0:05:27.999,0:05:30.044 و دوعا سه‌ركه‌وته‌ سه‌ر ئه‌ڵقه‌كه‌، 0:05:30.068,0:05:33.788 قۆڵ و قاچه‌كانی له‌ ته‌نیشته‌وه‌[br]گیریان خواردبوو. 0:05:34.835,0:05:36.776 باسم مه‌له‌وانێكی باش بوو، 0:05:36.800,0:05:40.594 ده‌ستی گرت و به‌ ئاوه‌كه‌دا رۆیشت. 0:05:42.064,0:05:44.002 له‌ ده‌وریان ته‌رم هه‌بوو. 0:05:44.026,0:05:46.494 سه‌ره‌تا نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س ده‌ربازیان بوو، 0:05:46.518,0:05:51.059 به‌ كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌، [br]بۆ ڕزگاربوون ده‌پاڕانه‌وه‌. 0:05:51.083,0:05:55.400 به‌ڵام كه‌ ڕۆژێك تێپه‌ڕی و كه‌س نه‌هات، 0:05:55.424,0:05:57.249 هه‌ندێكیان بێ هیوا بوون، 0:05:57.273,0:05:59.447 دوعا و باسم سه‌یریان ده‌كرد 0:05:59.471,0:06:06.052 كه‌ هه‌ندێك پیاو چاكه‌تی ڕزگاركردنیان[br]فڕێدا و نقووم بوونه‌ ناو ئاوه‌كه‌. 0:06:07.052,0:06:12.975 پیاوێك لێیان نزیك بووه‌وه‌ به‌ خۆی و[br]منداڵێكی بچووك به‌ شانییه‌وه‌، 0:06:12.999,0:06:14.649 مالیكی نۆ مانگی. 0:06:14.673,0:06:19.752 به‌ قوتوویه‌كی گازی خۆی گرتبوو تا [br]له‌سه‌ر ئاو بمێنێته‌وه‌، و پێیانی گوت، 0:06:19.776,0:06:21.726 "ده‌ترسم ڕزگارم نه‌بێت. 0:06:21.750,0:06:24.416 زۆر بێهێزم، چیتر ئازایه‌تیم نییه‌." 0:06:24.829,0:06:29.975 مالیكی بچكۆلانه‌ی دایه‌ ده‌ستی [br]باسم و دوعا، 0:06:29.999,0:06:32.711 و ئه‌ویان خسته‌ سه‌ر ئه‌ڵقه‌ی ژیانه‌كه‌. 0:06:33.774,0:06:39.188 ئێستا ئه‌وان سێ كه‌س بوون،[br]دوعا، باسم و مالیكی بچكۆڵانه‌. 0:06:39.212,0:06:42.341 با لێره‌ له‌و چیڕۆكه‌ پشوویه‌ك وه‌رگرم 0:06:42.365,0:06:44.663 ئه‌و پرسیاره‌ بكه‌م: 0:06:44.687,0:06:49.480 بۆچی په‌نابه‌ری وه‌كو دوعا خۆیان ده‌خه‌نه‌[br]ئه‌م جۆره‌ مه‌ترسیانه‌؟ 0:06:51.061,0:06:55.904 ملیۆنان په‌نابه‌ر له‌ تاراوگه‌ ده‌ژین،[br]له‌ جیهانی بیرچوونه‌وه‌. 0:06:57.232,0:07:01.532 له‌ وڵاتانێك ده‌ژین [هه‌ڵدێن] [br]له‌و جه‌نگه‌ی هه‌ڵگیرساوه‌ 0:07:01.556,0:07:03.840 بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه‌. 0:07:05.634,0:07:08.795 ته‌نانه‌ت گه‌ر بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه‌،[br]ناتوانن. 0:07:08.819,0:07:11.581 ماڵه‌كانیان، كاره‌كانیان، 0:07:11.605,0:07:15.127 شارۆچكه‌ و شاره‌كانیان [br]به‌ ته‌واوی خاپووركراوه‌. 0:07:15.151,0:07:17.975 ئه‌مه‌ شاری كه‌له‌پووری جیهانی یونیسكۆیه‌، 0:07:17.999,0:07:19.756 حومس، له‌ سوریا. 0:07:21.097,0:07:25.662 بۆیه‌ خه‌ڵك به‌رده‌وامن [br]بۆ وڵاتانی دراوسێ هەڵدەهاتن، 0:07:25.686,0:07:29.285 كه‌مپی په‌نابه‌رانیان[br]له‌ بیابان بۆ دروست ده‌كه‌ین. 0:07:29.309,0:07:33.319 سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ كه‌مپی [br]له‌و جۆره‌ ده‌ژین، 0:07:33.343,0:07:38.316 هه‌زاران هه‌زاری زیاتریش،[br]ملیۆنانیان له‌ شارۆچكه‌ و شاره‌كان ده‌ژین. 0:07:38.340,0:07:39.558 ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی، 0:07:39.582,0:07:42.438 وڵاتانی دراوسێ كه‌ له‌ ڕابردوو[br]پێشوازییان لێكردبوون 0:07:42.462,0:07:44.224 به‌ دڵ و ده‌ستێكی كراوه‌ 0:07:44.248,0:07:45.866 ته‌واو لێیان ڕژاوه‌. 0:07:46.731,0:07:51.183 لەوێ قوتابخانه‌ی ئاسایی، سیسته‌می ئاو، [br]مه‌رجی ته‌ندروستی پێویست نییه‌. 0:07:51.747,0:07:56.370 ته‌نانه‌ت وڵاته‌ ئه‌وروپیه‌كانیش ناتوانن[br]له‌گه‌ڵ ئه‌و لێشاوه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن 0:07:56.394,0:07:59.637 به‌بێ وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌. 0:08:01.407,0:08:06.433 شه‌ڕی سووریا نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌سی[br]ئاواره‌ی سنووره‌كان كرد، 0:08:06.457,0:08:11.394 به‌ڵام زیاتر له‌ حه‌وت ملیۆن كه‌س[br]له‌ ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌ڵدێن. 0:08:11.418,0:08:15.109 ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ زیاتر له‌[br]نیوه‌ی دانیشتوانی سووریا 0:08:15.133,0:08:17.393 زۆریان لێكراوه‌ هه‌ڵبێن. 0:08:17.766,0:08:22.059 به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێ[br]كه‌ پێشوازیان له‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كردووه‌. 0:08:23.114,0:08:28.147 وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه‌ جیهانی ده‌وڵه‌مه‌ند[br]بۆ هاریكاریكردنیان هیچی وای نه‌كردووه‌ . 0:08:29.401,0:08:33.798 ڕۆژه‌كان بوون به‌ مانگ،[br]مانگه‌كانیش بوون به‌ ساڵ. 0:08:34.483,0:08:38.055 ده‌بێت مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ر كاتی بێت. 0:08:38.079,0:08:41.400 دەگەرێمەوە بۆ لای دوعا و باسم له‌ناو ئاو. 0:08:41.424,0:08:45.773 ڕۆژی دووه‌میان بوو،[br]باسم زۆر بێهێز ببوو. 0:08:46.764,0:08:50.765 ئێستا نۆره‌ی دوعا بوو تا به‌ باسم بڵێت، 0:08:50.789,0:08:56.472 "خوشه‌ویسته‌كه‌م، تكایه‌ بی هیوا مه‌به‌،[br]بۆ داهاتوومان، ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین." 0:08:57.376,0:09:00.057 ئه‌و پێی گوت، 0:09:00.081,0:09:04.518 "ببووره‌، خۆشه‌ویسته‌كه‌م، كه‌ تۆم خسته‌[br]ئه‌م بارودۆخه‌. 0:09:04.542,0:09:09.219 هیچ كه‌سێكم هێنده‌ی تۆ خۆشنه‌ویستووه‌." 0:09:10.871,0:09:14.269 و خۆی خسته‌ ناو ئاوه‌كه‌، 0:09:14.293,0:09:20.549 دوعا سه‌یری ده‌كرد خۆشه‌ویستی ژیانی له‌پێش[br]چاوی خۆی ژێرئاو كه‌وت. 0:09:23.888,0:09:26.304 كاتێكی تری هه‌مان رۆژ، 0:09:26.328,0:09:31.979 دایكێك هاته‌ لای دوعا به‌ خۆی و كچه‌ ١٨[br]مانگییه‌كه‌ی، ماسا. 0:09:32.741,0:09:35.666 ئه‌مه‌ ئه‌و كچه‌یه‌ پێشتر [br]وێنه‌كه‌یم پێشان دان، 0:09:35.690,0:09:37.538 به‌ به‌روانكه‌ی ڕزگاركردن. 0:09:37.562,0:09:39.929 ساندرای خوشكه‌ گەورەکەی[br]تازه‌ نقووم ببوو، 0:09:39.929,0:09:43.898 و دایكی ده‌یزانی ده‌بوایه‌ [br]هه‌رچی له‌ توانایدا ده‌بێت بیكات 0:09:43.922,0:09:45.414 بۆ ڕزگاركردنی كچه‌كه‌ی. 0:09:45.993,0:09:49.850 و به‌ دوعای گوت،[br]"تكایه‌ ئه‌م منداڵه‌ بگره‌. 0:09:49.874,0:09:53.902 با ببێت به‌ به‌شێك له‌ تۆ.[br]من ڕزگارم نابێت." 0:09:55.125,0:09:58.467 دواتر ڕۆیشت و ژێر ئاو كه‌وت. 0:09:59.825,0:10:04.059 دوعا، ئه‌و په‌نابه‌ره‌ ١٩ ساڵه‌ی كه‌[br]له‌ ئاو ده‌ترسا، 0:10:04.083,0:10:05.975 كه‌ نه‌یده‌توانی مه‌له‌ بكات، 0:10:05.999,0:10:11.591 وه‌كو به‌رپرسی دوو منداڵی بچووك [br]خۆی بینیه‌وه‌. 0:10:11.615,0:10:15.296 و برسی و تینوو په‌شۆكاو بوون. 0:10:15.320,0:10:18.018 هه‌موو هه‌وڵی خۆی دا بۆ دڵخۆشكردنیان، 0:10:18.042,0:10:22.075 گۆرانییان بۆ بڵێت، چه‌ند وشه‌یه‌كیان [br]له‌ قورئان بۆ بڵێت. 0:10:23.234,0:10:27.668 له‌ ده‌وریان لاشه‌كان هه‌ڵده‌ئاوسان و [br]ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕان. 0:10:27.692,0:10:29.438 له‌كاتی ڕۆژدا خۆر زۆر گه‌رم بوو. 0:10:29.462,0:10:32.182 له‌ شه‌وانیشدا، ته‌م و مانگێكی سارد. 0:10:32.206,0:10:34.182 زۆر ترسێنه‌ر بوو. 0:10:34.976,0:10:39.715 له‌ ڕۆژی چواره‌م له‌ناو ئاودا،[br]دوعا به‌و شێوه‌یه‌ بوو 0:10:39.739,0:10:41.984 له‌سه‌ر ئه‌ڵقه‌كه‌ له‌گه‌ڵ[br]هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی. 0:10:41.984,0:10:45.431 ڕۆژی چواره‌م ژنێك لێی نزیك بۆوه‌ 0:10:45.455,0:10:48.566 و داوای لێكرد منداڵێكی تر بگرێت-- 0:10:48.590,0:10:51.605 كوڕێكی بچووك، ته‌مه‌نی[br]ته‌نیا چوار ساڵ بوو. 0:10:52.999,0:10:57.016 كاتێك دوعا وه‌ریگرت و دایكه‌كه‌[br]ژێرئاو كه‌وت، 0:10:57.040,0:10:59.000 بە ئه‌و منداڵه‌ی هه‌نسكی ده‌دا گوتی، 0:10:59.024,0:11:02.460 "دایكت چووه‌ ئاو و خواردنت بۆ بێنێت." 0:11:04.388,0:11:06.381 به‌ڵام هه‌ر زوو دڵی له‌ لێدان كه‌وت، 0:11:06.405,0:11:10.078 ده‌بوو دوعا كوڕه‌ بچووكه‌كه‌[br]به‌ڕه‌ڵا بكاته‌ ناو ئاوه‌كه‌. 0:11:11.023,0:11:13.048 كاتێكی دواتری ئه‌و ڕۆژه‌، 0:11:13.072,0:11:16.351 به‌ هیواوه‌ سه‌یرێكی ئاسمانی كرد، 0:11:16.375,0:11:20.390 چونكه‌ دوو فڕۆكه‌ی بینی به‌[br]ئاسمان ده‌په‌ڕینه‌وه‌. 0:11:20.414,0:11:24.913 و ده‌سته‌كانی جوڵاند،[br]به‌و هیوایه‌ی بیبینن، 0:11:24.937,0:11:26.793 به‌ڵام فڕۆكه‌كان هه‌رزوو ڕۆیشتن. 0:11:27.317,0:11:30.220 به‌ڵام ئه‌و دوا نیوه‌ڕۆیه‌،[br]له‌و كاته‌ی ڕۆژ ئاوا ده‌بوو، 0:11:30.244,0:11:33.100 به‌له‌مێكی بینی، به‌له‌مێكی بازرگانی. 0:11:34.109,0:11:38.126 گوتی، "تكایه‌، خودایه‌، [br]با بێن ڕزگارم بكه‌ن." 0:11:38.150,0:11:42.110 ده‌سته‌كانی جوولاند و وا هه‌ستیكرد[br]بۆ دوو كاتژمێر هاواری ده‌كرد. 0:11:42.134,0:11:46.744 و دونیا تاریك بوو، به‌ڵام له‌ كۆتاییدا[br]ڕووناكی پشكنه‌ره‌كان دۆزییانه‌وه‌ 0:11:46.768,0:11:48.975 و په‌تێكیان هاوێشت، 0:11:48.999,0:11:53.968 سه‌ریان سوڕمابوو ژنێك ببینن[br]كه‌ به‌ توندی دوو منداڵی گرتبوو. 0:11:54.770,0:11:58.258 ڕایانكێشانه‌ سه‌ر به‌له‌مه‌كه‌،[br]ئۆكسجین و به‌تانییان پێدان، 0:11:58.282,0:12:01.289 هه‌لیكۆپته‌رێكی یۆنانی هات و [br]هه‌ڵیگرتن 0:12:01.313,0:12:03.425 بردنیه‌ كه‌نداوی كریت. 0:12:04.353,0:12:07.860 به‌ڵام دوعا سه‌یری خواره‌وه‌ی كرد و پرسی،[br]"ئه‌ی كوا مالیك؟" 0:12:08.400,0:12:11.975 پێیان گوت منداڵه‌ بچووكه‌كه‌[br]ڕزگاری نه‌بوو-- 0:12:11.999,0:12:15.386 له‌ نۆرینگه‌ی به‌له‌مه‌كه‌ [br]كۆتا هه‌ناسه‌ی دا. 0:12:16.203,0:12:21.975 به‌ڵام دوعا دڵنیا بوو له‌وه‌ی له‌و كاته‌ی[br]بۆ سه‌ر به‌له‌می ڕزگاركردن ڕاكێشران، 0:12:21.999,0:12:25.246 كچه‌ بچووكه‌كه‌ زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌كرد. 0:12:27.278,0:12:33.280 له‌ كۆی ٥٠٠ كه‌س، ته‌نیا ١١ یان [br]له‌و به‌له‌مه‌ تێكشكاوه‌ ڕزگاریان بوو. 0:12:34.304,0:12:38.975 هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌وه‌ی[br]كه‌ ڕوویدا ئه‌نجامنه‌درا. 0:12:38.999,0:12:43.094 هه‌ندێك راپۆرتی میدیایی له‌باره‌ی[br]كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ له‌ ده‌ریا كرا، 0:12:43.118,0:12:44.443 تراژیدیایه‌كی ترسناك، 0:12:44.467,0:12:46.934 به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌نیا بۆ یه‌ك ڕۆژ بوو. 0:12:47.490,0:12:51.314 دواتر بازنه‌ی هه‌واڵه‌كان به‌رده‌وام بوو. 0:12:52.536,0:12:57.078 له‌ هه‌مان كاتدا، له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی [br]منداڵان له‌ كریت، 0:12:57.102,0:13:00.474 ماسای بچووك له‌ لێواری مه‌رگ بوو. 0:13:01.681,0:13:05.391 ته‌واو وشك ببوو.[br]گورچیله‌كانی زۆری نه‌مابوو له‌كار بكه‌ون. 0:13:05.415,0:13:07.593 ڕێژه‌ی گلوكۆزی [br]به‌ شێوه‌یه‌كی ترسناك نزم بوو. 0:13:07.593,0:13:11.029 پزیشكه‌كان هه‌موو شتێك له‌ توانایاندا بوو[br]بۆ ڕزگاركردنی ئه‌نجامیاندا، 0:13:11.053,0:13:14.333 په‌رستاره‌ یۆنانییه‌كان جێیان نه‌هێشت، 0:13:14.333,0:13:17.558 ده‌یانگرت، له‌ باوه‌شیان ده‌كرد، [br]گۆرانییان بۆ ده‌گوت به‌ زمانی خۆی. 0:13:17.558,0:13:22.457 هاوكاره‌كانی منیش سه‌ردانیان كرد و[br]وشه‌ی جوانیان به‌ عه‌ره‌بی بۆ گوت. 0:13:22.481,0:13:26.677 به‌ شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر، [br]ماسای بچووك ڕزگاری بوو. 0:13:28.192,0:13:34.128 هه‌ر زوو ڕۆژنامه‌ یۆنانییه‌كان له‌باره‌ی[br]منداڵه‌ موعجیزه‌كه‌ هه‌واڵیان بلاوكرده‌وه‌ 0:13:34.152,0:13:39.819 كه‌ چوار ڕۆژ له‌ ناو ئاو مایه‌وه‌[br]به‌بێ خواردن یان هه‌ر شتێك كه‌ بیخواته‌وه‌ 0:13:39.843,0:13:44.577 و داواكاری بۆ به‌خێوكردنی[br]له‌ هه‌موو لایه‌كی وڵات هات. 0:13:45.466,0:13:48.856 له‌ هه‌مان كاتدا، دوعا له‌[br]نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر له‌ كریت بوو، 0:13:48.880,0:13:50.492 لاواز، جه‌سته‌ی وشك ببۆوه‌. 0:13:51.571,0:13:57.116 هه‌ركه‌ به‌ربوو، خێزانێكی میسڕی [br]بردیانه‌ ماڵی خۆیان. 0:13:58.248,0:14:02.995 زوو هه‌واڵی زیندوو مانه‌وه‌ی [br]دوعا بڵاوبۆوه‌، 0:14:03.019,0:14:06.197 و ژماره‌ مۆبایلێك له‌ فه‌یسبووك[br]بڵاوكرایه‌وه‌. 0:14:07.300,0:14:09.865 نامه‌ ده‌هات. 0:14:10.999,0:14:15.787 "دوعا ده‌زانی براكه‌م چی به‌سه‌ر هات؟ 0:14:15.811,0:14:22.352 خوشكم؟ خێزانه‌كه‌م؟ هاوڕێكانم؟[br]ده‌زانی گه‌ر هێشتا له‌ ژیاندا بن؟" 0:14:23.201,0:14:26.975 یه‌ك له‌و نامانه‌ گوتی، 0:14:26.999,0:14:31.447 " بڕوام وایه‌ تۆ خوشكه‌زا بچووكه‌كه‌مت [br]ڕزگاركرد، ماسا." 0:14:32.249,0:14:34.741 ئه‌م وێنه‌یه‌ی تێدابوو. 0:14:35.741,0:14:38.003 ئه‌مه‌ له‌ خاڵی ماساوه‌ بوو، 0:14:38.027,0:14:42.749 په‌نابه‌رێكی سووریی كه‌ له‌گه‌ڵ [br]خێزانه‌كه‌ی هاتبووه‌ سوید 0:14:42.773,0:14:44.980 له‌گه‌ڵ خوشكه‌ گه‌وره‌كه‌ی ماساش. 0:14:45.647,0:14:51.331 به‌م زووانه‌، هیوادارین، ماسا [br]له‌ سوید پێی شاد بێته‌وه‌، 0:14:51.355,0:14:56.879 تا ئه‌و كاته‌، له‌ هه‌تیوگویه‌كی جوان [br]له‌ ئه‌سینا گرنگی پێ ده‌درێت. 0:14:58.221,0:15:04.003 و دوعا؟ زۆرباشه‌، هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی[br]زیندوو مانه‌وه‌ی ئه‌ویش بلاوبوونه‌وه‌. 0:15:04.999,0:15:08.712 ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ی ئه‌م ژنه‌ لاوازه‌ [br]نووسی، 0:15:08.736,0:15:12.648 و باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد چۆن توانیویه‌تی[br]ئه‌م هه‌موو كاته‌ بمێنێته‌وه‌ 0:15:12.672,0:15:15.666 له‌ ژێر ئه‌و جۆره‌ بارودۆخه‌دا[br]له‌و ده‌ریایه‌دا، 0:15:15.690,0:15:18.721 و هێشتاش كه‌سانی تریش ڕزگار بكات. 0:15:20.459,0:15:25.846 ئه‌كادیمیای ئه‌سینا، یه‌ك له‌ پایه‌دارترین[br]ده‌مه‌زاوه‌كانی یۆنان 0:15:25.870,0:15:29.226 خه‌ڵاتی ئازایه‌تی پێ به‌خشی، 0:15:29.250,0:15:32.241 و ئه‌و شایه‌نی ئه‌و[br]هه‌موو پیاهه‌ڵدانه‌یه‌، 0:15:32.265,0:15:34.686 و شایه‌نی ده‌رفه‌تی دووه‌مه‌. 0:15:35.999,0:15:39.439 به‌ڵام هێشتاش ده‌یه‌وێت بچێته‌ سوید. 0:15:39.463,0:15:41.877 ده‌یه‌وێت له‌وێ [br]له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی شادبێته‌وه‌. 0:15:41.877,0:15:45.828 ده‌یه‌وێت دایك و باوك و[br]خوشك و برا بچووكه‌كانی 0:15:45.852,0:15:48.170 له‌ میسڕه‌وه‌ بێنێت، 0:15:48.194,0:15:51.375 باوه‌ڕم وایه‌ ئه‌و سه‌رده‌كه‌وێت. 0:15:51.399,0:15:54.121 ده‌یه‌وێت ببێته‌ پارێزه‌ر[br]یاخود سیاسه‌تمه‌دار 0:15:54.145,0:15:59.039 یان شتێك كه‌ یارمه‌تی بدات[br]شه‌ڕی نادادپه‌روه‌ری بكات. 0:15:59.063,0:16:02.127 ئه‌و رزگاربووێكی سه‌یره‌. 0:16:03.215,0:16:05.779 به‌ڵام ده‌بێت پرسیار بكه‌م: 0:16:05.803,0:16:08.075 ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆی نه‌خستبا ئه‌و مه‌ترسییه‌؟ 0:16:08.099,0:16:10.575 بۆچی ده‌بووایه‌ به‌ [br]هه‌موو ئه‌مانه‌ تێپه‌ڕێت؟ 0:16:11.226,0:16:16.290 بۆچی ڕێگه‌یه‌كی یاسایی‌ بۆ[br]خوێندن له‌ ئه‌وروپا نییە؟ 0:16:16.314,0:16:20.610 بۆچی ماسا نه‌یتوانی به‌ فڕۆكه‌[br]بچێتە سوید؟ 0:16:20.634,0:16:23.006 بۆچی باسم كارێكی ده‌ست نه‌كه‌وتبوو؟ 0:16:24.125,0:16:29.547 بۆچی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جێگیر-[br]بوونه‌وه‌ بۆ په‌نابه‌ره‌ سووریه‌كان نییه‌، 0:16:29.571,0:16:33.191 قوربانیانی خراپترین شه‌ڕ[br]له‌ سه‌رده‌می ئێستاماندا؟ 0:16:33.778,0:16:39.283 جیهان ئه‌مه‌ی بۆ ڤێتنامییه‌كان له‌[br]١٩٧٠كان کرد، بۆچی ئێستا نایكات؟ 0:16:40.624,0:16:45.241 بۆچی سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی زۆر كه‌م[br]له‌ وڵاته‌ دراوسێیه‌كان هه‌یه‌ 0:16:45.265,0:16:47.931 كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر له‌خۆده‌گرن؟ 0:16:49.113,0:16:51.975 پرسیاره‌ ببنچینه‌ییه‌كه‌، بۆچی، 0:16:51.999,0:16:58.395 زۆر كه‌م كراوه‌ بۆ وه‌ستاندنی[br]شه‌ڕ، زۆرداری و 0:16:58.419,0:17:02.975 هه‌ژاریی كه‌ هانی خه‌ڵكێكی زۆر ده‌دات 0:17:02.999,0:17:04.851 بۆ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌وروپا؟ 0:17:05.999,0:17:08.608 تاكو چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسانه‌ ده‌كرێت، 0:17:08.632,0:17:11.967 خه‌ڵكی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ [br]گرتنه‌به‌ری ده‌ریا و 0:17:11.991,0:17:15.420 گه‌ڕان به‌ دوای پارێزراویی و په‌ناگه‌. 0:17:16.103,0:17:17.761 ئه‌ی دواتر چی ڕووده‌دات؟ 0:17:18.173,0:17:21.084 زۆرباشه‌، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر[br]ئه‌مه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وروپایه‌. 0:17:21.108,0:17:24.139 و له‌ ترسه‌ گشتییه‌كان تێده‌گه‌م. 0:17:25.005,0:17:30.932 خه‌ڵك له‌باره‌ی ئاسایشی خۆیان،[br]ئابوورییان، گۆڕانی كلتوور نیگه‌رانن. 0:17:31.893,0:17:36.034 به‌ڵام ئایا ئه‌مه‌ له‌ ڕزگاركردنی [br]ژیانی مرۆڤه‌كان گرنگتره‌؟ 0:17:36.859,0:17:39.638 چونكه‌ لێره‌دا شتێكی بنچینه‌یی هه‌یه‌ 0:17:39.662,0:17:42.466 كه‌ وای بۆ ده‌چم[br]به‌سه‌ر هه‌مووی زاڵده‌بێت، 0:17:42.490,0:17:46.052 له‌باره‌ی مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شه‌. 0:17:46.719,0:17:51.188 نابێت هیچ كه‌سێك كه‌ له‌ شه‌ڕ یان [br]زۆرداریی هه‌ڵدێت 0:17:51.212,0:17:56.373 بۆ گه‌یشتن به‌ پارێزراویی[br]له‌ په‌ڕینه‌وه‌ له‌ ده‌ریا بمرێت. 0:17:56.397,0:18:02.729 (چه‌پڵه‌ڵێدان) 0:18:02.753,0:18:03.920 تاکە شت کە[br]دڵنیاکەرەوەیە، 0:18:03.944,0:18:07.127 هیچ په‌نابه‌رێك له‌سه‌ر [br]ئه‌م به‌له‌مه‌ ترسناكانه‌ نابێت 0:18:07.151,0:18:09.499 گه‌ر بتوانن سه‌ربكه‌ون [br]له‌و شوێنه‌ی كه‌ تیایدان. 0:18:09.523,0:18:12.801 و هیچ كۆچبه‌رێك ئه‌م گه‌شته‌ مه‌ترسیداره‌[br]ئه‌نجامنادات 0:18:12.825,0:18:16.711 گه‌ر خۆراكی پێویستیان بۆ[br]خۆیان و منداڵه‌كانیان هه‌بێت. 0:18:16.735,0:18:19.354 و هیچ كه‌سێك سه‌رمایه‌كه‌ی ناخاته‌ 0:18:19.378,0:18:22.171 ده‌ستی ئه‌م قاچاخچییه‌ به‌دناوانه‌ 0:18:22.195,0:18:24.622 گه‌ر ڕێگه‌یه‌كی یاسایی بۆ كۆچكردن هەبێت. 0:18:25.471,0:18:29.066 بۆیه‌ به‌ناوی ماسای بچوکەوە 0:18:29.090,0:18:31.359 و به‌ناوی دوعا 0:18:31.383,0:18:33.107 و باسم 0:18:33.131,0:18:38.268 و ئه‌و ٥٠٠ كه‌سه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵیان خنكان، 0:18:38.292,0:18:41.435 ده‌توانین دڵنیایی بده‌ین له‌وه‌ی كه‌[br]ئه‌وان به‌بێ سوود نه‌مردن؟ 0:18:42.308,0:18:45.975 ئایا ده‌كرێت ئه‌وه‌ی ڕوویدا [br]كاریگه‌ریی له‌سه‌رمان هه‌بووبێت، 0:18:45.999,0:18:51.950 هه‌ڵوێست وه‌ربگرین بۆ جیهانێك[br]كه‌ ژیانی هه‌موو كه‌سێك گرنگ بێت؟ 0:18:52.999,0:18:54.310 سوپاس. 0:18:54.334,0:19:00.928 (چه‌پڵه‌ڵێدان)