ڕۆژانه، گوێ له چیڕۆكی ترسناكی ئه‌و
كه‌سانه ده‌گرم كه له‌پێناو ژیانیان
ڕاده‌كه‌ن، به‌نێو سنووره مه‌ترسیدار و
ده‌ریا خراپه‌كان،
به‌ڵام چیڕۆكێك هه‌یه كه شه‌وانه
به ئاگایی ده‌مهێڵێته‌وه،
ئەویش له‌باره‌ی دوعایه.
په‌نابه‌رێكی سووری، ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ،
لە ژیانێكی زۆردارانه له میسڕ ده‌ژیا
به كرێی ڕۆژانه.
باوكی به‌رده‌وام بیری له كاره‌كه‌ی
له سوریا خۆی ده‌كرده‌وه
كه به‌هۆی بۆمبه‌وه تێكشكێنرابوو.
ئه‌و جه‌نگه‌ی پەڵكێشی كردبوون بۆ ئه‌وێ له
ساڵی چواره‌می هێشتا کۆتایی پێ نەهاتبوو.
و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ش كه
جارێك پێشوازی لێ‌كردبوون
لێیان وه‌ڕس ببوو.
ڕۆژێكیان، چه‌ند پیاوێك له‌سه‌ر ماتۆڕسكیل
هه‌وڵیاندا بیڕفێنن.
ئه‌و قوتابیه بهرزخوازهی ڕۆژێك له ڕۆژان
ته‌نیا بیری له داهاتووی ده‌كرده‌وه،
ئێستا هه‌موو كاتێك ترسا‌و بوو.
به‌ڵام پڕ هیواش بوو،
چونكه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رێكی هاوه‌ڵی سووری
به‌ناوی باسم كه‌وتبووه داوی خۆشه‌ویستی.
باسمیش له میسڕ هه‌وڵی ده‌دا،
و به دوعای گوت،
" با بچینه ئه‌وروپا، به‌دوای په‌ناگه،
پارێزاروی بگه‌ڕێین.
من كارده‌كه‌م، تۆ ده‌توانیت بخوێنیت--
به‌ڵێنی ژیانێكی نوێ."
و خوازبێنی له باوكی كرد.
به‌ڵام ئه‌وان ده‌یانزانی بۆ گه‌یشتن به
ئه‌وروپا ده‌بوو ژیانیان بخه‌نه مه‌ترسی،
گه‌شتكردن به‌ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاست،
خۆخستنه ژێر ده‌ستی ئه‌و قاچاخچیانه‌ی
به دڕنده‌یی به‌ناوبانگن.
و دوعا له ئاو ده‌ترسا.
هه‌میشه وا بووه.
هه‌رگیز فێری مه‌له‌وانی نه‌ببوو.
مانگی ئابی ئه‌و ساڵه بوو،
پێشتر ٢٠٠٠ كه‌س مردبوون
له هه‌وڵی په‌ڕینه‌وه
له ده‌ریای ناوه‌ڕاست،
به‌ڵام دوعا له هاوڕێیه‌كی خۆی زانیبوو
كه توانیبووی بگاته باكووری ئه‌وروپا،
وای بیركرده‌وه،
"له‌وانه‌یه ئێمه‌ش بتوانین."
بۆیه داوای له خێزانه‌كه‌ی كرد
گه‌ر ڕێیان بده‌ن بڕۆن،
دوای مشتومڕێكی به‌ئازار،
ڕازیبوون.
و باسم هه‌موو سەرمایه‌كه‌ی--
٢٥٠٠ دۆلار بۆ هه‌ر نه‌فه‌رێك بوو--
دایه ده‌ستی قاچاخچییه‌كان.
به‌یانییه‌كی ڕۆژی شه‌ممه بوو
كاتێك په‌یوه‌ندیی هات،
به پاس بردران بۆ كه‌نارێك،
سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر كهنارهكهن.
دواتر به به‌له‌می بچووك بۆ سه‌ر
به‌له‌مێكی ماسی گرتن هێنران،
٥٠٠یان به پاله‌په‌ستۆ خرانه ناو
ئه‌و به‌له‌مه،
٣٠٠ له ژێره‌وه، ٢٠٠ له‌سه‌ره‌وه.
سووریی، فه‌ڵه‌ستینی، ئه‌فریقی،
موسڵمان و مه‌سیحی تیدابوو،
١٠٠ منداڵ، له‌نێویاندا ساندرا--
ساندرای بچووك، شه‌ش ساڵان--
و ماسا، ١٨ مانگ،
له‌سه‌ر ئه‌و به‌له‌مه خیزان هه‌بوون،
شانیان له شان پهستێورابوو،
پێ به پێ.
دوعا وا دانیشتبوو كه پێیه‌كانی بۆ
سینگی پهستێنرابوو،
باسم ده‌ستی گرتبوو.
ڕۆژی دووه‌م له ناو ئاو،
نه‌خۆش و نیگه‌ران بوون
دڵیان تێكههڵدههات
له‌به‌ر شه‌پۆڵه ترسناكه‌كانی ده‌ریا.
ڕۆژی سێ، دوعا دڵی خه‌به‌ری دابوو.
به باسمی گوت،
"ده‌ترسم نه‌گه‌ین.
ده‌ترسم به‌له‌مه‌كه نقووم ببێت."
و باسم پێی گوت،
"تكایه ئارام به.
ده‌گه‌ینه سوید،
هاوسه‌رگیریی ده‌كه‌ین
و داهاتووێكمان ده‌بێت."
ڕۆژی چوار، سه‌رنشینه‌كان
بێزار ده‌بوون.
پرسیاریان له كاپتنه‌كه كرد،
"كه‌ی ده‌گه‌ینه ئه‌وێ؟"
ئه‌و پێی گوتن کە ده‌میان داخه‌ن،
و ڕیسوای كردن.
گوتی، "له ١٦ كاتژمێردا ده‌گه‌ینه
كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیا."
بێهێز و نیگه‌ران بوون.
هه‌رزوو بینیان به‌له‌مێك نزیك ده‌بێته‌وه-
به‌له‌مێكی بچووكتر، ١٠ پیاوی له‌سه‌ر بوو،
كه هاواریان به‌سه‌ردا ده‌كردن،
جنێویان پێده‌دان،
داریان ڕاده‌وه‌شاند، داوایانكرد
هه‌موویان دابه‌زن
و بێنه ناو ئه‌م به‌له‌مه
كه به‌كه‌ڵكی گه‌شت نه‌ده‌هات.
خێزانه‌كان له‌به‌ر منداڵه‌كانیان
ده‌ترسان،
هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه
ڕه‌تیان كرده‌وه دابه‌زن.
بۆیه به‌له‌مه‌كه به تووڕه‌یی
به خێرایی ڕۆیشت،
نیو كاتژمێر دواتر، گه‌ڕایه‌وه
به ئه‌نقه‌ست كونی له لای
كه‌شتییه‌كه‌ی دوعا ده‌كرد،
له‌و شوێنه‌ی ئه‌و و باسم دانیشبوون.
گوێی لێ‌بوو چۆن هاواریان ده‌كرد،
"با ماسییه‌كان گۆشتتان بخۆن!"
ده‌ستیان كرد به پێكه‌نین هه‌ركه
به‌له‌مه‌كه وه‌رگه‌ڕا و نقووم بوو.
ئه‌و ٣٠٠ كه‌سه‌ی له خوار
ڕووی كه‌شتییه‌كه مه‌حكووم كران.
دوعا خۆی به‌و لایه‌ی به‌له‌مه‌كه گرتبوو
كه نقووم ده‌بوو،
به تۆقاوییهوهسهیری ده‌كرد منداڵێكی
بچووك به په‌روانه‌كه پارچه پارچه بوو.
باسم پێی گوت، "تكایه بڕۆ،
ئه‌گه‌رنا ڕادهماڵرێی و په‌روانه‌كه
تۆش ده‌كوژێت."
بیرتان بێت -- ناتوانێت مه‌له‌وانی بكات.
به‌ڵام ڕۆیشت و ده‌ستیكرد به جووڵاندنی
قۆڵ و لاقه‌كانی،
وایده‌زانی، "ئه‌مه مه‌له‌كردنه."
به‌شێوه‌یه‌كی موعجیزه‌ئاسا،
باسم ئه‌ڵقه‌یه‌كی دۆزییه‌وه.
یه‌كێك له‌و ئه‌ڵقانه‌ی منداڵ بوو
كه به‌كاری ده‌هێنن له
حه‌وزی مه‌له‌وانی و ده‌ریای ئارام‌دا.
و دوعا سه‌ركه‌وته سه‌ر ئه‌ڵقه‌كه،
قۆڵ و قاچه‌كانی له ته‌نیشته‌وه
گیریان خواردبوو.
باسم مه‌له‌وانێكی باش بوو،
ده‌ستی گرت و به ئاوه‌كه‌دا رۆیشت.
له ده‌وریان ته‌رم هه‌بوو.
سه‌ره‌تا نزیكه‌ی ١٠٠ كه‌س ده‌ربازیان بوو،
به كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ كۆبوونه‌وه،
بۆ ڕزگاربوون ده‌پاڕانه‌وه.
به‌ڵام كه ڕۆژێك تێپه‌ڕی و كه‌س نه‌هات،
هه‌ندێكیان بێ هیوا بوون،
دوعا و باسم سه‌یریان ده‌كرد
كه هه‌ندێك پیاو چاكه‌تی ڕزگاركردنیان
فڕێ‌دا و نقووم بوونه ناو ئاوه‌كه.
پیاوێك لێیان نزیك بووه‌وه به خۆی و
منداڵێكی بچووك به شانییه‌وه،
مالیكی نۆ مانگی.
به قوتوویه‌كی گازی خۆی گرتبوو تا
له‌سه‌ر ئاو بمێنێته‌وه، و پێیانی گوت،
"ده‌ترسم ڕزگارم نه‌بێت.
زۆر بێهێزم، چیتر ئازایه‌تیم نییه."
مالیكی بچكۆلانه‌ی دایه ده‌ستی
باسم و دوعا،
و ئه‌ویان خسته سه‌ر ئه‌ڵقه‌ی ژیانه‌كه.
ئێستا ئه‌وان سێ كه‌س بوون،
دوعا، باسم و مالیكی بچكۆڵانه.
با لێره له‌و چیڕۆكه پشوویه‌ك وه‌رگرم
ئه‌و پرسیاره بكه‌م:
بۆچی په‌نابه‌ری وه‌كو دوعا خۆیان ده‌خه‌نه
ئه‌م جۆره مه‌ترسیانه؟
ملیۆنان په‌نابه‌ر له تاراوگه ده‌ژین،
له جیهانی بیرچوونه‌وه.
له وڵاتانێك ده‌ژین [هه‌ڵدێن]
له‌و جه‌نگه‌ی هه‌ڵگیرساوه
بۆ ماوه‌ی چوار ساڵه.
ته‌نانه‌ت گه‌ر بیانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه،
ناتوانن.
ماڵه‌كانیان، كاره‌كانیان،
شارۆچكه و شاره‌كانیان
به ته‌واوی خاپووركراوه.
ئه‌مه شاری كه‌له‌پووری جیهانی یونیسكۆیه،
حومس، له سوریا.
بۆیه خه‌ڵك به‌رده‌وامن
بۆ وڵاتانی دراوسێ هەڵدەهاتن،
كه‌مپی په‌نابه‌رانیان
له بیابان بۆ دروست ده‌كه‌ین.
سه‌دان هه‌زار كه‌س له كه‌مپی
له‌و جۆره ده‌ژین،
هه‌زاران هه‌زاری زیاتریش،
ملیۆنانیان له شارۆچكه و شاره‌كان ده‌ژین.
ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی،
وڵاتانی دراوسێ كه له ڕابردوو
پێشوازییان لێ‌كردبوون
به دڵ و ده‌ستێكی كراوه
ته‌واو لێیان ڕژاوه.
لەوێ قوتابخانه‌ی ئاسایی، سیسته‌می ئاو،
مه‌رجی ته‌ندروستی پێویست نییه.
ته‌نانه‌ت وڵاته ئه‌وروپیه‌كانیش ناتوانن
له‌گه‌ڵ ئه‌و لێشاوه مامه‌ڵه بكه‌ن
به‌بێ وه‌به‌رهێنانی گه‌وره.
شه‌ڕی سووریا نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌سی
ئاواره‌ی سنووره‌كان كرد،
به‌ڵام زیاتر له حه‌وت ملیۆن كه‌س
له ناوه‌وه‌ی وڵات هه‌ڵدێن.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه زیاتر له
نیوه‌ی دانیشتوانی سووریا
زۆریان لێكراوه هه‌ڵبێن.
به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی دراوسێ
كه پێشوازیان له ژماره‌یه‌كی زۆر كردووه.
وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه جیهانی ده‌وڵه‌مه‌ند
بۆ هاریكاریكردنیان هیچی وای نه‌كردووه .
ڕۆژه‌كان بوون به مانگ،
مانگه‌كانیش بوون به ساڵ.
ده‌بێت مانه‌وه‌ی په‌نابه‌ر كاتی بێت.
دەگەرێمەوە بۆ لای دوعا و باسم له‌ناو ئاو.
ڕۆژی دووه‌میان بوو،
باسم زۆر بێهێز ببوو.
ئێستا نۆره‌ی دوعا بوو تا به باسم بڵێت،
"خوشهویستهكهم، تكایه بی هیوا مه‌به،
بۆ داهاتوومان، ده‌توانین ئه‌نجامی بده‌ین."
ئه‌و پێی گوت،
"ببووره، خۆشه‌ویسته‌كه‌م، كه تۆم خسته
ئه‌م بارودۆخه.
هیچ كه‌سێكم هێنده‌ی تۆ خۆشنه‌ویستووه."
و خۆی خسته ناو ئاوه‌كه،
دوعا سه‌یری ده‌كرد خۆشه‌ویستی ژیانی له‌پێش
چاوی خۆی ژێرئاو كه‌وت.
كاتێكی تری هه‌مان رۆژ،
دایكێك هاته لای دوعا به خۆی و كچه ١٨
مانگییه‌كه‌ی، ماسا.
ئه‌مه ئه‌و كچه‌یه پێشتر
وێنه‌كه‌یم پێشان دان،
به به‌روانكه‌ی ڕزگاركردن.
ساندرای خوشكه گەورەکەی
تازه نقووم ببوو،
و دایكی ده‌یزانی ده‌بوایه
هه‌رچی له توانایدا ده‌بێت بیكات
بۆ ڕزگاركردنی كچه‌كه‌ی.
و به دوعای گوت،
"تكایه ئه‌م منداڵه بگره.
با ببێت به به‌شێك له تۆ.
من ڕزگارم نابێت."
دواتر ڕۆیشت و ژێر ئاو كه‌وت.
دوعا، ئه‌و په‌نابه‌ره ١٩ ساڵه‌ی كه
له ئاو ده‌ترسا،
كه نه‌یده‌توانی مه‌له بكات،
وه‌كو به‌رپرسی دوو منداڵی بچووك
خۆی بینیه‌وه.
و برسی و تینوو په‌شۆكاو بوون.
هه‌موو هه‌وڵی خۆی دا بۆ دڵخۆشكردنیان،
گۆرانی‌یان بۆ بڵێت، چه‌ند وشه‌یه‌كیان
له قورئان بۆ بڵێت.
له ده‌وریان لاشه‌كان هه‌ڵده‌ئاوسان و
ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕان.
له‌كاتی ڕۆژدا خۆر زۆر گه‌رم بوو.
له شه‌وانیشدا، ته‌م و مانگێكی سارد.
زۆر ترسێنه‌ر بوو.
له ڕۆژی چواره‌م له‌ناو ئاودا،
دوعا به‌و شێوه‌یه بوو
له‌سه‌ر ئه‌ڵقه‌كه له‌گه‌ڵ
هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ی.
ڕۆژی چواره‌م ژنێك لێی نزیك بۆوه
و داوای لێ‌كرد منداڵێكی تر بگرێت--
كوڕێكی بچووك، ته‌مه‌نی
ته‌نیا چوار ساڵ بوو.
كاتێك دوعا وه‌ریگرت و دایكه‌كه
ژێرئاو كه‌وت،
بە ئه‌و منداڵه‌ی هه‌نسكی ده‌دا گوتی،
"دایكت چووه ئاو و خواردنت بۆ بێنێت."
به‌ڵام هه‌ر زوو دڵی له لێدان كه‌وت،
ده‌بوو دوعا كوڕه بچووكه‌كه
به‌ڕه‌ڵا بكاته ناو ئاوه‌كه.
كاتێكی دواتری ئه‌و ڕۆژه،
به هیواوه سه‌یرێكی ئاسمانی كرد،
چونكه دوو فڕۆكه‌ی بینی به
ئاسمان ده‌په‌ڕینه‌وه.
و ده‌سته‌كانی جوڵاند،
به‌و هیوایه‌ی بیبینن،
به‌ڵام فڕۆكه‌كان هه‌رزوو ڕۆیشتن.
به‌ڵام ئه‌و دوا نیوه‌ڕۆیه،
له‌و كاته‌ی ڕۆژ ئاوا ده‌بوو،
به‌له‌مێكی بینی، به‌له‌مێكی بازرگانی.
گوتی، "تكایه، خودایه،
با بێن ڕزگارم بكه‌ن."
ده‌سته‌كانی جوولاند و وا هه‌ستیكرد
بۆ دوو كاتژمێر هاواری ده‌كرد.
و دونیا تاریك بوو، به‌ڵام له كۆتاییدا
ڕووناكی پشكنه‌ره‌كان دۆزییانه‌وه
و پهتێكیان هاوێشت،
سه‌ریان سوڕمابوو ژنێك ببینن
كه به توندی دوو منداڵی گرتبوو.
ڕایانكێشانه سه‌ر به‌له‌مه‌كه،
ئۆكسجین و به‌تانییان پێدان،
هه‌لیكۆپته‌رێكی یۆنانی هات و
هه‌ڵیگرتن
بردنیه كه‌نداوی كریت.
به‌ڵام دوعا سه‌یری خواره‌وه‌ی كرد و پرسی،
"ئه‌ی كوا مالیك؟"
پێیان گوت منداڵه بچووكه‌كه
ڕزگاری نه‌بوو--
له نۆرینگه‌ی به‌له‌مه‌كه
كۆتا هه‌ناسه‌ی دا.
به‌ڵام دوعا دڵنیا بوو له‌وه‌ی له‌و كاته‌ی
بۆ سه‌ر به‌له‌می ڕزگاركردن ڕاكێشران،
كچه بچووكه‌كه زه‌رده‌خه‌نه‌ی ده‌كرد.
له كۆی ٥٠٠ كه‌س، ته‌نیا ١١ یان
له‌و به‌له‌مه تێكشكاوه ڕزگاریان بوو.
هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌وه‌ی
كه ڕوویدا ئه‌نجامنه‌درا.
هه‌ندێك راپۆرتی میدیایی له‌باره‌ی
كۆمه‌ڵكوژییه‌كه له ده‌ریا كرا،
تراژیدیایه‌كی ترسناك،
به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا بۆ یه‌ك ڕۆژ بوو.
دواتر بازنه‌ی هه‌واڵه‌كان به‌رده‌وام بوو.
له هه‌مان كاتدا، له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی
منداڵان له كریت،
ماسای بچووك له لێواری مه‌رگ بوو.
ته‌واو وشك ببوو.
گورچیله‌كانی زۆری نه‌مابوو له‌كار بكه‌ون.
ڕێژه‌ی گلوكۆزی
به شێوه‌یه‌كی ترسناك نزم بوو.
پزیشكه‌كان هه‌موو شتێك له توانایاندا بوو
بۆ ڕزگاركردنی ئه‌نجامیاندا،
په‌رستاره یۆنانییه‌كان جێیان نه‌هێشت،
ده‌یانگرت، له باوه‌شیان ده‌كرد،
گۆرانی‌یان بۆ ده‌گوت به زمانی خۆی.
هاوكاره‌كانی منیش سه‌ردانیان كرد و
وشه‌ی جوانیان به عه‌ره‌بی بۆ گوت.
به شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر،
ماسای بچووك ڕزگاری بوو.
هه‌ر زوو ڕۆژنامه یۆنانییه‌كان له‌باره‌ی
منداڵه موعجیزه‌كه هه‌واڵیان بلاوكرده‌وه
كه چوار ڕۆژ له ناو ئاو مایه‌وه
به‌بێ خواردن یان هه‌ر شتێك كه بیخواته‌وه
و داواكاری بۆ به‌خێوكردنی
له هه‌موو لایه‌كی وڵات هات.
له هه‌مان كاتدا، دوعا له
نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تر له كریت بوو،
لاواز، جه‌سته‌ی وشك ببۆوه.
هه‌ركه به‌ربوو، خێزانێكی میسڕی
بردیانه ماڵی خۆیان.
زوو هه‌واڵی زیندوو مانه‌وه‌ی
دوعا بڵاوبۆوه،
و ژماره مۆبایلێك له فه‌یسبووك
بڵاوكرایه‌وه.
نامه ده‌هات.
"دوعا ده‌زانی براكه‌م چی به‌سه‌ر هات؟
خوشكم؟ خێزانه‌كه‌م؟ هاوڕێكانم؟
ده‌زانی گه‌ر هێشتا له ژیاندا بن؟"
یه‌ك له‌و نامانه گوتی،
" بڕوام وایه تۆ خوشكه‌زا بچووكهكهمت
ڕزگاركرد، ماسا."
ئه‌م وێنه‌یه‌ی تێدابوو.
ئه‌مه له خاڵی ماساوه بوو،
په‌نابه‌رێكی سووریی كه له‌گه‌ڵ
خێزانه‌كه‌ی هاتبووه سوید
له‌گه‌ڵ خوشكه گه‌وره‌كه‌ی ماساش.
به‌م زووانه، هیوادارین، ماسا
له سوید پێی شاد بێته‌وه،
تا ئه‌و كاته، له ههتیوگویهكی جوان
له ئه‌سینا گرنگی پێ ده‌درێت.
و دوعا؟ زۆرباشه، هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی
زیندوو مانه‌وه‌ی ئه‌ویش بلاوبوونه‌وه.
ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ی ئه‌م ژنه لاوازه
نووسی،
و باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد چۆن توانیویه‌تی
ئه‌م هه‌موو كاته بمێنێته‌وه
له ژێر ئه‌و جۆره بارودۆخه‌دا
له‌و ده‌ریایه‌دا،
و هێشتاش كه‌سانی تریش ڕزگار بكات.
ئه‌كادیمیای ئه‌سینا، یه‌ك له پایه‌دارترین
دهمهزاوهكانی یۆنان
خه‌ڵاتی ئازایه‌تی پێ به‌خشی،
و ئه‌و شایه‌نی ئه‌و
هه‌موو پیاههڵدانهیه،
و شایه‌نی ده‌رفه‌تی دووه‌مه.
به‌ڵام هێشتاش ده‌یه‌وێت بچێته سوید.
ده‌یه‌وێت له‌وێ
له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی شادبێته‌وه.
ده‌یه‌وێت دایك و باوك و
خوشك و برا بچووكه‌كانی
له میسڕه‌وه بێنێت،
باوه‌ڕم وایه ئه‌و سه‌رده‌كه‌وێت.
ده‌یه‌وێت ببێته پارێزه‌ر
یاخود سیاسه‌تمه‌دار
یان شتێك كه یارمه‌تی بدات
شه‌ڕی نادادپه‌روه‌ری بكات.
ئه‌و رزگاربووێكی سه‌یره.
به‌ڵام ده‌بێت پرسیار بكه‌م:
ئه‌ی ئه‌گه‌ر خۆی نه‌خستبا ئه‌و مه‌ترسییه؟
بۆچی ده‌بووایه به
هه‌موو ئه‌مانه تێپه‌ڕێت؟
بۆچی ڕێگه‌یه‌كی یاسایی بۆ
خوێندن له ئه‌وروپا نییە؟
بۆچی ماسا نه‌یتوانی به فڕۆكه
بچێتە سوید؟
بۆچی باسم كارێكی ده‌ست نه‌كه‌وتبوو؟
بۆچی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جێگیر-
بوونه‌وه بۆ په‌نابه‌ره سووریه‌كان نییه،
قوربانیانی خراپترین شه‌ڕ
له سه‌رده‌می ئێستاماندا؟
جیهان ئه‌مه‌ی بۆ ڤێتنامییه‌كان له
١٩٧٠كان کرد، بۆچی ئێستا نایكات؟
بۆچی سه‌رمایه‌گوزارییه‌كی زۆر كه‌م
له وڵاته دراوسێیه‌كان هه‌یه
كه ژماره‌یه‌كی زۆر په‌نابه‌ر له‌خۆده‌گرن؟
پرسیاره ببنچینهییهكه، بۆچی،
زۆر كه‌م كراوه بۆ وه‌ستاندنی
شه‌ڕ، زۆرداری و
هه‌ژاریی كه هانی خه‌ڵكێكی زۆر ده‌دات
بۆ كه‌ناراوه‌كانی ئه‌وروپا؟
تاكو چاره‌سه‌ری ئه‌م پرسانه ده‌كرێت،
خه‌ڵكی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ
گرتنه‌به‌ری ده‌ریا و
گه‌ڕان به دوای پارێزراویی و په‌ناگه.
ئه‌ی دواتر چی ڕووده‌دات؟
زۆرباشه، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر
ئه‌مه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وروپایه.
و له ترسه گشتییه‌كان تێده‌گه‌م.
خه‌ڵك له‌باره‌ی ئاسایشی خۆیان،
ئابوورییان، گۆڕانی كلتوور نیگه‌رانن.
به‌ڵام ئایا ئه‌مه له ڕزگاركردنی
ژیانی مرۆڤه‌كان گرنگتره؟
چونكه لێره‌دا شتێكی بنچینه‌یی هه‌یه
كه وای بۆ ده‌چم
به‌سه‌ر هه‌مووی زاڵده‌بێت،
له‌باره‌ی مرۆڤایه‌تی هاوبه‌شه.
نابێت هیچ كه‌سێك كه له شه‌ڕ یان
زۆرداریی هه‌ڵدێت
بۆ گه‌یشتن به پارێزراویی
له په‌ڕینه‌وه له ده‌ریا بمرێت.
(چه‌پڵه‌ڵێدان)
تاکە شت کە
دڵنیاکەرەوەیە،
هیچ په‌نابه‌رێك له‌سه‌ر
ئه‌م به‌له‌مه ترسناكانه نابێت
گه‌ر بتوانن سه‌ربكه‌ون
له‌و شوێنه‌ی كه تیایدان.
و هیچ كۆچبه‌رێك ئه‌م گه‌شته مه‌ترسیداره
ئه‌نجامنادات
گه‌ر خۆراكی پێویستیان بۆ
خۆیان و منداڵه‌كانیان هه‌بێت.
و هیچ كه‌سێك سه‌رمایه‌كه‌ی ناخاته
ده‌ستی ئه‌م قاچاخچییه به‌دناوانه
گه‌ر ڕێگه‌یه‌كی یاسایی بۆ كۆچكردن هەبێت.
بۆیه به‌ناوی ماسای بچوکەوە
و به‌ناوی دوعا
و باسم
و ئه‌و ٥٠٠ كه‌سه‌ی كه له‌گه‌ڵیان خنكان،
ده‌توانین دڵنیایی بده‌ین له‌وه‌ی كه
ئه‌وان به‌بێ سوود نه‌مردن؟
ئایا ده‌كرێت ئه‌وه‌ی ڕوویدا
كاریگه‌ریی له‌سه‌رمان هه‌بووبێت،
هه‌ڵوێست وه‌ربگرین بۆ جیهانێك
كه ژیانی هه‌موو كه‌سێك گرنگ بێت؟
سوپاس.
(چه‌پڵه‌ڵێدان)