< Return to Video

ماخۆلان و کەمی سەرنج: چی سوودی هەبوو بۆ من

  • 0:06 - 0:10
    لە ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩،
    ڕۆژی هالۆوین بوو لێرە،
  • 0:10 - 0:14
    لە ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩،
    ڕۆژی هالۆوین بوو لێرە،
  • 0:14 - 0:18
    ئەوکاتە، تەنیا دایک و باوکم،
    براکەم، و خوشکەکەم بوون.
  • 0:18 - 0:20
    ساڵێک و سێ ڕۆژ دواتر، من لەدایکبووم.
  • 0:20 - 0:24
    پێموانییە یەکسەر ئەوە ڕوون بووبێت
    کە من کەمێک جیاوازیم هەیە.
  • 0:24 - 0:27
    بەڵام ئەوکاتەی چوار ساڵ بووم،
    کەمبوونی توانای سەرنجدانم دەرکەوت.
  • 0:27 - 0:31
    وەڵامی خەڵکم نەئەیایەوە،
    پێدەچوو فەرامۆشیان بکەم.
  • 0:31 - 0:34
    ئەوەنە دایکم نیگەرانی ئەوە بوو
    کە کەمێک بیستنم کەم بێت
  • 0:34 - 0:37
    چوارسەد دۆلاری خەرجکرد
    لە پشکنینێکی بیستنی گرانبەها.
  • 0:37 - 0:42
    بە سەرکەوتوویی لێیدەرچووم، و
    هەرگیز کۆتاییەکەیم نەبیست.
  • 0:42 - 0:46
    نەتوانینم بۆ تیشک خستنە سەر
    هیچ شتێک بۆ هەر ماوەیەکی دیاریکراو،
  • 0:46 - 0:47
    لەبیرچوونەوەکانم، و
  • 0:47 - 0:52
    نەبوونی تەواوەتیم بۆ ڕێکخستنی شتەکان
    شتێکە زۆر نائاسایی بوو.
  • 0:52 - 0:54
    هەمووکات قەڵەمەکانم لێ ون دەبوو،
  • 0:54 - 0:56
    قەت ئەرکەکانی قوتابخانەم نەدەبرد،
    تەنانەت کە دەشمبرد،
  • 0:56 - 1:00
    هەموو کات چاکەتەکەمم بیردەچوو،
    کە زۆربەی جارەکان نەدەدۆزرایەوە.
  • 1:00 - 1:04
    نەمدەتوانی بەهێمنی دانیشم، و
    کە داشدەنیشتم، قسەم دەکرد.
  • 1:04 - 1:08
    ئەوەندە قسەم دەکرد تەنانەت کاتێکیش
    کە قسەم نەدەکرد،
  • 1:08 - 1:12
    مامۆستاکانم هەر پێیان دەوتم بێدەنگ بم
    چونکە وایان دەزانی قسە ئەکەم.
  • 1:12 - 1:17
    مامۆستاکەی پۆلی سێم خستمییە
    سوچەکەی خۆمەوە لە پۆلەکەدا
  • 1:17 - 1:20
    دوور لە هەمووان بۆ ئەوەی
    ڕێگری بگرێت لە قسەکردنم.
  • 1:20 - 1:23
    ڕاستییەکەی ئەوەی ڕووی یا ئەوەبوو
    کە هاوارم ئەکرد بە پۆلەکەیا.
  • 1:23 - 1:26
    خەوێکی ناخۆش بووم بۆیان.
  • 1:26 - 1:29
    بەدرێژایی ئەم کاتانەش لەهەمووان زیاتر
    ئەرکەکانم بەجێنەئەگەیاند.
  • 1:29 - 1:31
    هەمووکات زیاتر لە هەر یەکێکی تر.
  • 1:31 - 1:34
    پۆلی چوار خاڵی وەچەرخان بوو.
  • 1:34 - 1:37
    دایکم کاری ئەکرد بۆ ئەوەی ببێت
    بە مامۆستا، و لەڕێگەی ئەمەوە،
  • 1:37 - 1:41
    لەگەڵ ئەو منداڵانەیا کاریدەکرد کە دەستنیشانکرابوون
    بە نەخۆشی ماخۆلان و کەم سەرنجی.
  • 1:41 - 1:45
    ئینجا دەستیکرد بە درککردن بەوەی
    ئەم منداڵانە نامۆ نین بۆی.
  • 1:45 - 1:48
    کێشەکانیان هەمان ئەو جۆرە
    کێشەیەی من بووە.
  • 1:48 - 1:50
    هەتا مانگی نیسانی پۆلی چوارم،
  • 1:50 - 1:54
    چومە لای چارەسەرکارێکی دەروونی و
    دەستنیشانکرام بە ماخۆلانی و کەمی سەرنج،
  • 1:54 - 1:56
    بە وردی، سێ شت دەگرێتەوە:
  • 1:56 - 1:57
    هەڵچوون.
  • 1:57 - 1:59
    بەچالاکی لەڕادەبەدەر، و
  • 1:59 - 2:01
    کەم سەرنجی.
  • 2:01 - 2:04
    هەڵچوون - بەڵێ لەبەر ئەوە بووە یەکسەر
    ئەوەم دەرپەڕاندووە کە لە مێشکما بووە و
  • 2:04 - 2:06
    لە پۆلدا قسەم کردووە.
  • 2:06 - 2:08
    چالاکی لەڕادەبەدەر -- دایمە بێ ئۆقرە بووم
  • 2:08 - 2:11
    بە ڕادەیەکم هەموو ئەوانەی
    چواردەورمم بێزارکردبوو.
  • 2:11 - 2:15
    کەم سەرنجی، هەرچەندە ڕێگایەکی
    خراپە بۆ وەسفکردنی.
  • 2:15 - 2:19
    ڕاستییەکەی، مێشکم زۆر بەخێرایی لە
    یەک شتەوە ئەچێ بۆ شتێکی تر
  • 2:19 - 2:21
    هەتا شتێک بە تەواوەتی
    سەرنجم ڕائەکێشێت و
  • 2:21 - 2:23
    نوقمم ئەکات لە خۆیدا و
  • 2:23 - 2:25
    لەوانەیە بۆ ماوەیەکی زۆر کورت
    خووی پێوە بگرم.
  • 2:25 - 2:28
    ئەمە بەرپرسیارە لە
    زۆرێک لە لەبیرچوونەوەکانم.
  • 2:28 - 2:32
    بە باشی شتم بیر ئەکەوێتەوە،
    تەنیا کاتێک سەرنج ئەیەم، و
  • 2:32 - 2:34
    ئەوەش زۆر ڕوونایات.
  • 2:34 - 2:37
    هەروەها بەرپرسیارە لە
    زۆر ئەزموونی ژیانم.
  • 2:37 - 2:41
    هەموو وەرزشەکانم تاقیکردووەتەوە، تەنانەت
    بەیسبۆڵیش، کە بیرۆکەیەکی خراپ بوو،
  • 2:41 - 2:45
    ناکرێت مناڵێک ماخۆلانی هەبێت و
    پێی بڵێی لە شوێنێکی یاریگادا بووەستێ.
  • 2:45 - 2:46
    دروستکردنی ڕۆبۆتم تاقیکردەوە.
  • 2:46 - 2:50
    چەند ئامێرێکی کەمم تاقیکردەوە و
    هەموو ئەمانە شکستی گەورە بوون.
  • 2:50 - 2:53
    ویستم بچمە دروستکردنی کارتۆنەوە کە
    ڕاستییەکەی باشیش بووم تیایدا،
  • 2:53 - 2:58
    بەڵام ئینجا ویستم فێری وێنەکێشان بم،
    قەت فێری نەبووم و ئێستا حەزەکەم نەماوە.
  • 2:58 - 3:00
    ویستم خۆم فێری پرۆگرامکردنی
    کۆمپیتەر بکەم.
  • 3:00 - 3:02
    ئەوەش لە کۆتایی ڕۆژەکەیا بێزارکەر بوو.
  • 3:02 - 3:06
    ئەمەوێ بڵێم بەردەوام لە شتێکەوە
    ئەچوومە سەر شتێکی تر.
  • 3:06 - 3:08
    بۆ چارەسەرکردنی ئەم نیشانانەم، و
  • 3:08 - 3:11
    ڕزگارکردنی ناوبانگی دایکم و باوکم
    بەوەی توانیویانە مناڵەکەیان پەروەردەکەن،
  • 3:11 - 3:14
    دەرمانم پێدرا.
  • 3:14 - 3:18
    ئەمە لەوانەیە بە کاریگەرترین ڕووداوی
    هەموو ژیانم بووبێت.
  • 3:18 - 3:20
    لە سەرەتادا، زۆر سەرسوڕهێنەر بوو.
  • 3:20 - 3:24
    لە پۆلی پێنج بووم،
    خوێندکارێکی نمونەیی بووم.
  • 3:24 - 3:26
    نەک تەنیا ئەرکەکانم بەجێئەگەیاند،
  • 3:26 - 3:29
    بە خێراییش ئەمکرد، ئینجا
    یارمەتی هاوڕێاکانیشم ئەیا، و
  • 3:29 - 3:32
    بۆخۆمان یاریمان ئەکرد لەکاتێکدا
    هەموو ئەوانەی تر هەر خەریک بوون.
  • 3:32 - 3:34
    خۆشترین بەشی ئەوە بوو کە
  • 3:34 - 3:37
    مامۆستای پۆلی سێکەم کە
    لە سوچەکە دایئەنیشاندم،
  • 3:37 - 3:39
    مامۆستای پۆلی پێنجیشم بوو.
  • 3:39 - 3:45
    باوەڕناکەن چەندێک سەریلێشێوابوو.
  • 3:45 - 3:47
    ئەمە لە پۆلی شەشیشدا بەردەوامبوو.
  • 3:47 - 3:48
    هێشتا کەسێکی ڕێکخراوبووم،
  • 3:48 - 3:49
    لە لوتکەی توانای خۆمدا بووم،
  • 3:49 - 3:50
    نمرەکانم باشترین بوون و
  • 3:50 - 3:52
    هەموو شتێک زۆر باشبوو.
  • 3:52 - 3:54
    بەڵام کە چوومە پۆلی حەوت،
  • 3:54 - 3:57
    بڕی دەرمانەکەی ئەمخوارد
    زیاتر کرا بۆم
  • 3:57 - 3:59
    چونکە وا بیردەکرایەوە پێویستم پێیەتی
  • 3:59 - 4:01
    بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە زۆربووەکەی
    قوتابخانەی ناوەندییا.
  • 4:01 - 4:04
    ئەمە شتێکی بەتەوسە چونکە
    لە دواناوەندیدا
  • 4:04 - 4:06
    فشارە ڕاستەقینەکە لە هاوڕێکانتەوەیە،
  • 4:06 - 4:09
    شتێکە کە بۆ من، بڕە دەرمانە
    زیادکراوەکە زیانی پێگەیاند.
  • 4:09 - 4:12
    هەر لە ناکاو، واملێهات
    تێکەڵی خەڵک نەدەبووم.
  • 4:12 - 4:15
    بووم بە کەسێکی دوورەپەرێز.
  • 4:15 - 4:17
    من نەخۆشی ماخۆلانی و کەمی سەرنج
    بە بەشێکی کەسایەتیم دەزانم،
  • 4:17 - 4:21
    چۆن وا سەیری ناکەم لەکاتێکدا
    هەموو ژیانم بەسەربردووە لەگەڵی؟
  • 4:21 - 4:23
    بڕە زیاترەکەی دەرمانەکە
    ئەوەی لێبردم.
  • 4:23 - 4:26
    لەهەموی خراپتر، نەم ئەتوانی
    هیچ بخۆم کاتێک لەسەر دەرمانەکە بووم.
  • 4:26 - 4:31
    کوڕێکی زۆر لاواز بووم و
    دایکم هەر ئەیویست واملێکا شت بخۆم، و
  • 4:31 - 4:36
    هەموو ڕۆژێک، نانی نیوەڕۆی بۆ
    ئەپێچامەوە و چارەنوسی تەنەکەخۆڵ ئەبوو.
  • 4:36 - 4:39
    کاتێک پێم ئەوت ئەوکاتانەی
    دەرمانەکە وەر ئەگرم،
  • 4:39 - 4:41
    خواردنەکە هیچ دڵم نایبات،
  • 4:41 - 4:46
    کۆکراوەی وەڵامەکەی ئەمە بوو:
    هەرچییەک کردووە پێویستە بیخۆیت.
  • 4:46 - 4:49
    هیچ شتێکی تری ئەوتۆ نەبوو
    کە بتوانرێ بوترێت.
  • 4:49 - 4:51
    لە وەڵامدا بۆ هەموو ئەمانە،
  • 4:51 - 4:55
    واملێکرد ماوەیەک دەرمانم دەخوارد و ماوەیەک
    نەمدەخوارد، و ئیتر ئاشکرا بوو.
  • 4:55 - 4:57
    بیرۆکەیەکتان بەمێ لەسەری،
    هەر لە لۆس ئانجلیس،
  • 4:57 - 5:00
    تیپێکی هۆکی سەهۆڵ هەیە،
    لۆس ئانجلس کینگس.
  • 5:00 - 5:03
    چووم بۆ یارییەکیان و زۆر
    بە جۆش و خرۆش بووم بۆی.
  • 5:03 - 5:06
    هەر جارێک شتێک ڕووی ئەیا
    هەڵئەسام بازم ئەیا و هاوارم ئەکرد.
  • 5:06 - 5:10
    کامێرای سەماکردنەکە تێپەڕی، و
    بۆ ئەوەی دڵنیابم دەر ئەکەوم تیایا،
  • 5:10 - 5:12
    کراسەکەمم دانا و
    لەسەر سەرمەوە ڕاموەشاند،
  • 5:12 - 5:17
    بێگومان لەسەر کامێراکە دەرکەوتم.
  • 5:17 - 5:19
    جاری داهاتوو کە چووم بۆ
    یارییەکەی کینگس،
  • 5:19 - 5:24
    پێش ئەوە دەرمانەکەمم وەرگرتبوو بۆ ئەوەی
    تیشک بخەمە سەر ئەرکەکانم.
  • 5:24 - 5:30
    کە ڕۆشتم، سەمام نەکرد، کەمێک هەڵدەستام
    کاتێک کینگس گۆڵی تۆماردەکرد.
  • 5:30 - 5:31
    کەسەکانی لەگەڵیان ڕۆشتم
    زۆر نائومێد بوون
  • 5:31 - 5:35
    چونکە دەیانویست بەو جۆرە وزەیەی
    پێشترمەوە بمبینن.
  • 5:35 - 5:38
    بە دەرمانەکەوە، نەمدەتوانی وا لەخۆم بکەم
    ئەو کارانەی پێشتر بکەم.
  • 5:38 - 5:42
    هەستم دەکرد ئەوانە ناکامڵ و
    لە خوار خۆمەوە بن.
  • 5:42 - 5:45
    مامۆستاکان پێیان دەوت
    ڕەفتاری نمونەیی.
  • 5:45 - 5:50
    دادەنیشتم و بێدەنگ دەبووم، و
    قەت کەسم بێزار نەئەکرد.
  • 5:50 - 5:55
    ئەمە پێکدادانێکی گرنگە کە زۆر
    منداڵانی ماخۆلان و کەم سەرنجی توشی ئەبن.
  • 5:55 - 5:58
    یان ئەتوانی نمرەی باشتر بەدەست بێنیت و
    بەشێکی خۆت لەدەست بەیت،
  • 5:58 - 6:02
    یان وەک خۆت بمێنیتەوە و بە نمرەی
    نزم لە خاچت بەن لەسەری و
  • 6:02 - 6:05
    لەلایەن ئەو کەسانەوە کە ڕەفتاری
    ئاساییت بە بێزارکەر ئەزانن.
  • 6:05 - 6:09
    هەر کە بە تەواوەتی وازم لە دەرمان هێنا،
    یەکسەر لەخاچ درام.
  • 6:09 - 6:12
    نمرەکانم دابەزین.
  • 6:12 - 6:15
    خەڵک بێزار ئەبوون پێم.
  • 6:15 - 6:20
    هاوڕێکانم و خێزانەکەم کە ئەیانزانی
    ئەو شتەم هەیە بە گاڵتەوە باسیان ئەکرد.
  • 6:20 - 6:23
    پێموابێت دەیانویست شتێکم بەنێ
    بۆ ئەوەی بەسەریا بهێنمەوە،
  • 6:23 - 6:25
    بەڵام لە بەها کەمکەرەوە بوو.
  • 6:25 - 6:31
    پێمباشترە خۆم بەرپرسیارێتی هەڵەکانم
    بگرمە ئەستۆ، نەک نەخۆشییەک.
  • 6:31 - 6:33
    ئەگەرنا، تەنیا ئەبێت بە ڕێگایەک
    بۆ نائومێدکردنم،
  • 6:33 - 6:37
    پێمبڵێن خۆم هەر ناتوانم ئەم شتانە بکەم
    چونکە کەسێکی ئاسایی نیم.
  • 6:37 - 6:40
    ئەمە پۆلی هەشتە،
  • 6:40 - 6:45
    بەڵام ژیان زۆر جیاوازتر بوو لە
    پۆلی شەشی خۆم، و
  • 6:45 - 6:47
    ئینجا بیرمکردەوە لەوەی ئایا
    بەڕاستی کەسێکی زیرەکم
  • 6:47 - 6:50
    یان ئایا دەرمانەکە
    سەراوێکی درووستکردووە بۆم.
  • 6:50 - 6:54
    بڕوا بەخۆبوونم تێکشکا و
    زۆر توڕە و
  • 6:54 - 6:58
    دڵگران بووم، پێش هەموو کەس لەخۆم.
  • 6:58 - 7:00
    چیتر باوەڕم بە خۆم نەما،
  • 7:00 - 7:02
    بۆ ئەوەی ئەو شتانە بکەم کە
    پێشتر پێموابوو پێم ئەکرێت. و
  • 7:02 - 7:05
    ئینجا گەشتمە ساڵی یەکەمی
    خوێندنی ئامادەیی
  • 7:05 - 7:07
    کەسێک نەبووم ئامادەبم ڕووبەڕووی
    ململانێ نوێکان ببمەوە.
  • 7:07 - 7:10
    پێشتر لێمدرابوو بەدەرگاکەیا
    چوومە ژوورەوە.
  • 7:10 - 7:14
    بۆ من، هەمووی بەهۆی
    زیادکردنی دەرمانەکانەوە بوو.
  • 7:14 - 7:15
    ئێستا بەهەڵە لێمتێمەگەن.
  • 7:15 - 7:19
    بەراورد بە چەند کەسێکی تری کە
    دەرمانیان وەرگرتووە، ئاسان بوو بۆم،
  • 7:19 - 7:23
    هەرچەندە زۆربەی ئەو کەسانەی کە
    دەرمان وەردەگرن هیچ کێشەیان نییە.
  • 7:23 - 7:26
    هەندێک منداڵ بەهۆی دەرمانبڕانەوە
    دەناڵێنن لە پشووی هاویندا،
  • 7:26 - 7:27
    کاریگەری خراپی دەبێ لەسەریان.
  • 7:27 - 7:29
    لەشییان هەمووی دەلەرزێت.
  • 7:29 - 7:33
    منداڵێک ئەناسم دوو ڕۆژ دوای وەرگرتنی
    دەرمانەکە هیچ نەنوستبوو.
  • 7:33 - 7:38
    لەبارەی منداڵێکەوە بیستبووم، کەسێک کە
    دایکم لە قوتابخانەکەیەوە ئەیناسی،
  • 7:38 - 7:43
    بیری لەخۆکوشتن کردبووەوە دوای
    وەرگرتنی دەرمان بۆ یەکەم جاری.
  • 7:43 - 7:45
    نابێت ئەو شتە ڕووبدات.
  • 7:45 - 7:48
    ئەو کەسانەی ماخۆلان و کەمی سەرنجیان
    هەیە زۆر شتیان هەیە فێری بن
  • 7:48 - 7:50
    لەبارەی خۆیانەوە بۆ مامەڵەکردن
    لەگەڵ نەخۆشییەکە، و
  • 7:50 - 7:51
    ئەوەش پرۆسەیەکی دورودرێژە.
  • 7:51 - 7:53
    لە ئێستایا بەپێی ئەوەی بینیومە،
  • 7:53 - 7:57
    تەنیا چارەسەری کە سوودی
    هەبووبێت دەرمانە، و
  • 7:57 - 7:58
    ئەگەر ئەوە سوودی نەبێت،
  • 7:58 - 8:01
    ئیتر پێویستە خۆت چارەسەرێک
    بۆخۆت بدۆزیتەوە. و
  • 8:01 - 8:06
    بێگومان، منیش تێئەگەم،
    زۆر کەس باش ئەبن بە دەرمانەکە.
  • 8:06 - 8:09
    کاریگەری لاوەکییان نابێت کە
    کاربکاتە سەر ژیانیان و
  • 8:09 - 8:12
    ڕێگەیان پێ ئەیات چییان ئەوێت
    لە ژیانیانا بیکەن.
  • 8:12 - 8:14
    بەڵام ئەوە بۆ هەموو کەس نییە. و
  • 8:14 - 8:15
    فشارە دەروونییەکە، و
  • 8:15 - 8:15
    فشارە ئاساییەکە، و
  • 8:15 - 8:17
    نیگەرانییەکانی درووست ئەبێت
    لەگەڵ ماخۆلانیدا
  • 8:17 - 8:21
    نەک تەنیا بۆ ئەو کەسەی نەخۆشییەکەی هەیە
    بەڵکو بۆ کەسەکانی چواردەوریشی؟
  • 8:21 - 8:22
    ئەوە زۆر قورسە.
  • 8:22 - 8:25
    شتێکی بە ڕێکەوت نییە کاتێک
    توێژەرەوەکانی سوید
  • 8:25 - 8:27
    سەیری داتابەیسی وڵاتەکەیان کرد، و
  • 8:27 - 8:32
    سەیری ڕێژەی خۆکوشتنیان کرد لە نێو
    ئەو کەسانەی ماخۆلانیان هەیە و ئەوانەشی نییانە،
  • 8:32 - 8:37
    ئەوانەی ماخۆلانیان هەبوو دە هێندە
    ئەگەری خۆکوشتنیان زیاتربوو،
  • 8:37 - 8:41
    لە سەدا ٠.٢ بەراورد بە لەسەدا ٠.٠٢.
  • 8:41 - 8:46
    لە سەدا ١.٣ی کەسەکانی ماخۆلانیان نییە
    هەوڵی خۆکوشتنیان یاوە،
  • 8:46 - 8:53
    بۆ ئەوانەی ماخۆلانیان هەبووە، ئەو ژمارەیە
    لە سەدا ٩.٤ بووە نزیکەی ١ لە ١٠ کەس.
  • 8:53 - 8:57
    خێزانی ئەوانەی ماخۆلانیشیان هەیە
    هەر لە مەترسیدان.
  • 8:57 - 9:01
    بەراورد بە، دووبارە، لەسەدا ٠.٠٢
    بۆ خەڵک بە گشتی،
  • 9:01 - 9:05
    دایک و باوکەکانیان ڕێژەی خۆکوشتنیان
    لە سەدا ٠.٧ بوو.
  • 9:05 - 9:11
    خوشک و براکانیشیان هەمان ڕێژەی
    خۆکوشتنیان هەبوو بەڕێژەی %٠.٢
  • 9:11 - 9:14
    بە هەبوونی ئامارێکی لەو جۆرە،
  • 9:14 - 9:17
    چۆن دەکرێت دەرمان بەس بێت بۆ هەموو
    ئەوانەی ماخۆلانی و کەمی سەرنجیان هەیە؟
  • 9:17 - 9:21
    بێگومان، سەرەڕای ئەو هەموو کەسەی
    باشن تەنیا بە دەرمان،
  • 9:21 - 9:24
    هێشتا کێشەیەکی گەورە هەیە بۆ
    ئەو کەسانەی نییانە و
  • 9:24 - 9:28
    لەبەر هەر هۆیەک بێت دەرمان
    شتێک نییە یارمەتییان بات.
  • 9:28 - 9:32
    ئەو کەسانەی فشارە دەروونییە زۆرەکە ئەبینن کە
    تووشی کەسە نزیکەکانی خۆیانی ئەکەن، و
  • 9:32 - 9:34
    پێناچێت بتوانن بووەستن لەو
    هەڵە زۆرانەی ئەیکەن.
  • 9:34 - 9:38
    سەریشتان ئەسوڕمێت لەوەی
    کە ژمارەیان چەندێکە.
  • 9:38 - 9:44
    خەمڵێنراوە کە لێرە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
    لەسەدا ٤ی خەڵکەکە ماخۆلانی و کەمی سەرنجیان هەیە.
  • 9:44 - 9:49
    بۆ منداڵان، ئەو ژمارەیە، بەپێی
    سەنتەری لێکۆڵینەوەی نەخۆشی، لەسەدا ١١ەیە.
  • 9:49 - 9:51
    ئەو ژمارەیە تەنیا هی
    ویلایەتە یەکگرتووەکانە، و
  • 9:51 - 9:53
    ئەوەش ملیۆنان کەس ئەکات.
  • 9:53 - 9:59
    ئەو کەسانەی ناو ئەم شوێنەن، بەرانگاری ئەمە
    دەبنەوە، بەرانگەری فشارەکەی توشیان ئەکات.
  • 9:59 - 10:01
    خەڵکانێکی وەک من.
  • 10:01 - 10:04
    کەواتە من ئاوا بەرەنگاری بوومەوە.
  • 10:04 - 10:08
    تەنیا ڕێگە بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵیا بژیم و
    هێشتا دڵخۆش بم ئەوەبوو لێیبەرمەوە.
  • 10:08 - 10:12
    پێویستبوو بیسەلمێنم کە ماخۆلانی و کەمی سەرنج
    شتێک نەبوو کە دەستم بگرێت.
  • 10:12 - 10:17
    کەواتە ساڵی دووەم، دوای ئەوەی لە ساڵی
    یەکەمدا زۆر لەخۆم نائومێد بووم،
  • 10:17 - 10:22
    ویستم نەک بۆ خەڵکانی تر بەڵکو
    بۆخۆشمی بسەلمێنم،
  • 10:22 - 10:23
    کە من کەسێکی زیرەکم،
  • 10:23 - 10:25
    ئەو نمرانە بێنم کە ئەمویست،
  • 10:25 - 10:28
    بتوانم تێکەڵکی خەڵکیش ببم و هێشتا
    ئەرکی خوێندنگەش بەجێبێنم.
  • 10:28 - 10:30
    ئەو نمرانەم هێنا کە ئەمویست، و
  • 10:30 - 10:32
    تێکەڵی خەڵکیش بووم.
  • 10:32 - 10:33
    چوومە ناو خاچی سوورەوە، و
  • 10:33 - 10:37
    کاری خۆبەخشی بۆ ئەوان یەکێک بوو لەو
    شتانەی زۆر شانازی پێوە ئەکەم.
  • 10:37 - 10:41
    ڕێگام دۆزییەوە بۆ ئەنجامدانی
    ئەو کەرانەی گونجاوبوون بۆمن.
  • 10:41 - 10:45
    چەندێک پێویست بکات کەسێکی ڕێکخراوم،
    نە زیاتر، نە کەمتر.
  • 10:45 - 10:49
    هەروەها گرنگیشە بۆم کە لە پۆلەکاندا
    بیرۆکەیەکی گشتی وەرگرم
  • 10:49 - 10:51
    بۆ ئەوەی ئەگەر لە شتێکدا سەرنجم پچڕا،
  • 10:51 - 10:54
    بیرۆکەیەکی گشتیم هەبێت لەسەر ئەوەی
    چیمان خوێندووە.
  • 10:54 - 10:58
    زۆر گرنگیشە بۆم کە هاوڕێم
    هەبێت لە پۆلەکاندا
  • 10:58 - 11:00
    بۆ ئەوەی ئەگەر لە شوێنێکدا
    سەرنجم نەدا وەک پێویست
  • 11:00 - 11:03
    لە پۆلەکانی حەزێکی ئەوتۆم نییە بۆی،
  • 11:03 - 11:07
    هێشتا بتوانم پرسیار بکەم باسی چی کراوە یان
    چ ئەرکێکمان پێسپێردراوە بۆ ماڵەوە.
  • 11:07 - 11:10
    هەموو ئەمە کاری باشی ئەوێت،
  • 11:10 - 11:14
    بەڵام ئەیهێنێت چونکە ڕێگەم پێئەیات
    ئەوە بکەم کە خۆم ئەمەوێت.
  • 11:14 - 11:17
    بەڕاستی، زیاتر مەسەلەی
    سازشکردنە بۆی.
  • 11:17 - 11:20
    ئەمە ڕێگەی پێیام کە لەسەر
    دەرمانەکان لاچم،
  • 11:20 - 11:23
    شتێکە هێندە باو نییە بۆ ئەو کەسانەی
    ئەم نەخۆشیەی منیان هەیە.
  • 11:23 - 11:29
    ئێستا ئەتوانم بچم بۆ قوتابخانە، و
    ئەو کەسەی لەوێیە، منی ڕاستەقینەم.
  • 11:29 - 11:30
    مامۆستاکان بێزار ئەکەم،
  • 11:30 - 11:31
    ئەناڵێنم بۆ ئەنجامدانی
    ئەرکی ماڵەوە، و
  • 11:31 - 11:33
    دڵخۆشتریشم.
  • 11:33 - 11:35
    پشتم بەخۆم بەستووە.
  • 11:35 - 11:40
    بێ دەرمان، بێ ئەوەی مامۆستایەک
    بەسەر سەرمەوە بێت. بەڵێ ئەکرێت.
  • 11:40 - 11:42
    ئەگەر دەرمان سودی هەبێ بۆیان یان نا،
  • 11:42 - 11:45
    کەسەکانی ماخۆلانی و کەمی سەرنجیان هەیە
    پێویستە بزانن چی باشە بۆیان،
  • 11:45 - 11:48
    ئەو پشتیوانییە وەرگرن کە پێویستیانە، و
  • 11:48 - 11:50
    پشت بەخۆبەستن بنیات بنێن.
  • 11:50 - 11:53
    شەڕی نەخۆشی ماخۆلانی و کەمی سەرنج
    شەڕێک نییە بە تەواوەتی ببرێتەوە،
  • 11:53 - 11:56
    بەڵام بە کەمێک تێگەشتنەوە،
  • 11:56 - 11:57
    دەتوانین یارمەتی ملیۆنەها بەین.
  • 11:57 - 11:58
    سوپاس.
Title:
ماخۆلان و کەمی سەرنج: چی سوودی هەبوو بۆ من
Description:

جەیمس فیلیپش ئەوکاتەی لە پۆلی چواربوو نەخۆشی ماخۆلان و کەمی سەرنجی تیا دەستنیشانکرا. ئەم ناسینەوەیە خستییە سەر گەشتێکی سەرکەوتن و داکەوتن، لە وەرگرتنی دەرمانەوە بۆ پشتنەبەستن بە دەرمان، لە خوێندکارێکی نمونەییەوە بۆ لەدەستدانی متمانە بە خود. بۆ چەندین خوێندکار، دۆزینەوەی ڕێگای دروست بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە گەشتێکە، و لەم باسەشدا، جەیمس باسی ئەوە ئەکات کام جۆری چارەسەر باشترین بووە بۆ ئەو.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
12:02

Kurdish (Central) subtitles

Revisions