1 00:00:05,711 --> 00:00:09,620 لە ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩، ڕۆژی هالۆوین بوو لێرە، 2 00:00:09,620 --> 00:00:13,538 لە ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩، ڕۆژی هالۆوین بوو لێرە، 3 00:00:13,538 --> 00:00:17,529 ئەوکاتە، تەنیا دایک و باوکم، براکەم، و خوشکەکەم بوون. 4 00:00:17,529 --> 00:00:20,451 ساڵێک و سێ ڕۆژ دواتر، من لەدایکبووم. 5 00:00:20,451 --> 00:00:23,713 پێموانییە یەکسەر ئەوە ڕوون بووبێت کە من کەمێک جیاوازیم هەیە. 6 00:00:23,713 --> 00:00:27,073 بەڵام ئەوکاتەی چوار ساڵ بووم، کەمبوونی توانای سەرنجدانم دەرکەوت. 7 00:00:27,073 --> 00:00:30,522 وەڵامی خەڵکم نەئەیایەوە، پێدەچوو فەرامۆشیان بکەم. 8 00:00:30,522 --> 00:00:33,642 ئەوەنە دایکم نیگەرانی ئەوە بوو کە کەمێک بیستنم کەم بێت 9 00:00:33,642 --> 00:00:37,393 چوارسەد دۆلاری خەرجکرد لە پشکنینێکی بیستنی گرانبەها. 10 00:00:37,393 --> 00:00:42,292 بە سەرکەوتوویی لێیدەرچووم، و هەرگیز کۆتاییەکەیم نەبیست. 11 00:00:42,292 --> 00:00:45,635 نەتوانینم بۆ تیشک خستنە سەر هیچ شتێک بۆ هەر ماوەیەکی دیاریکراو، 12 00:00:45,635 --> 00:00:47,392 لەبیرچوونەوەکانم، و 13 00:00:47,392 --> 00:00:52,462 نەبوونی تەواوەتیم بۆ ڕێکخستنی شتەکان شتێکە زۆر نائاسایی بوو. 14 00:00:52,462 --> 00:00:54,012 هەمووکات قەڵەمەکانم لێ ون دەبوو، 15 00:00:54,012 --> 00:00:56,393 قەت ئەرکەکانی قوتابخانەم نەدەبرد، تەنانەت کە دەشمبرد، 16 00:00:56,393 --> 00:01:00,058 هەموو کات چاکەتەکەمم بیردەچوو، کە زۆربەی جارەکان نەدەدۆزرایەوە. 17 00:01:00,058 --> 00:01:04,273 نەمدەتوانی بەهێمنی دانیشم، و کە داشدەنیشتم، قسەم دەکرد. 18 00:01:04,273 --> 00:01:07,655 ئەوەندە قسەم دەکرد تەنانەت کاتێکیش کە قسەم نەدەکرد، 19 00:01:07,655 --> 00:01:12,232 مامۆستاکانم هەر پێیان دەوتم بێدەنگ بم چونکە وایان دەزانی قسە ئەکەم. 20 00:01:12,232 --> 00:01:16,733 مامۆستاکەی پۆلی سێم خستمییە سوچەکەی خۆمەوە لە پۆلەکەدا 21 00:01:16,733 --> 00:01:19,805 دوور لە هەمووان بۆ ئەوەی ڕێگری بگرێت لە قسەکردنم. 22 00:01:19,805 --> 00:01:22,864 ڕاستییەکەی ئەوەی ڕووی یا ئەوەبوو کە هاوارم ئەکرد بە پۆلەکەیا. 23 00:01:22,864 --> 00:01:26,244 خەوێکی ناخۆش بووم بۆیان. 24 00:01:26,244 --> 00:01:29,445 بەدرێژایی ئەم کاتانەش لەهەمووان زیاتر ئەرکەکانم بەجێنەئەگەیاند. 25 00:01:29,445 --> 00:01:31,490 هەمووکات زیاتر لە هەر یەکێکی تر. 26 00:01:31,490 --> 00:01:33,914 پۆلی چوار خاڵی وەچەرخان بوو. 27 00:01:33,914 --> 00:01:36,892 دایکم کاری ئەکرد بۆ ئەوەی ببێت بە مامۆستا، و لەڕێگەی ئەمەوە، 28 00:01:36,892 --> 00:01:41,016 لەگەڵ ئەو منداڵانەیا کاریدەکرد کە دەستنیشانکرابوون بە نەخۆشی ماخۆلان و کەم سەرنجی. 29 00:01:41,016 --> 00:01:44,712 ئینجا دەستیکرد بە درککردن بەوەی ئەم منداڵانە نامۆ نین بۆی. 30 00:01:44,712 --> 00:01:48,065 کێشەکانیان هەمان ئەو جۆرە کێشەیەی من بووە. 31 00:01:48,065 --> 00:01:50,216 هەتا مانگی نیسانی پۆلی چوارم، 32 00:01:50,216 --> 00:01:53,738 چومە لای چارەسەرکارێکی دەروونی و دەستنیشانکرام بە ماخۆلانی و کەمی سەرنج، 33 00:01:53,738 --> 00:01:56,458 بە وردی، سێ شت دەگرێتەوە: 34 00:01:56,458 --> 00:01:57,418 هەڵچوون. 35 00:01:57,418 --> 00:01:58,928 بەچالاکی لەڕادەبەدەر، و 36 00:01:58,928 --> 00:02:00,548 کەم سەرنجی. 37 00:02:00,548 --> 00:02:04,247 هەڵچوون - بەڵێ لەبەر ئەوە بووە یەکسەر ئەوەم دەرپەڕاندووە کە لە مێشکما بووە و 38 00:02:04,247 --> 00:02:05,609 لە پۆلدا قسەم کردووە. 39 00:02:05,609 --> 00:02:07,898 چالاکی لەڕادەبەدەر -- دایمە بێ ئۆقرە بووم 40 00:02:07,898 --> 00:02:11,279 بە ڕادەیەکم هەموو ئەوانەی چواردەورمم بێزارکردبوو. 41 00:02:11,279 --> 00:02:14,706 کەم سەرنجی، هەرچەندە ڕێگایەکی خراپە بۆ وەسفکردنی. 42 00:02:14,706 --> 00:02:18,550 ڕاستییەکەی، مێشکم زۆر بەخێرایی لە یەک شتەوە ئەچێ بۆ شتێکی تر 43 00:02:18,550 --> 00:02:21,299 هەتا شتێک بە تەواوەتی سەرنجم ڕائەکێشێت و 44 00:02:21,299 --> 00:02:22,630 نوقمم ئەکات لە خۆیدا و 45 00:02:22,630 --> 00:02:25,456 لەوانەیە بۆ ماوەیەکی زۆر کورت خووی پێوە بگرم. 46 00:02:25,456 --> 00:02:28,290 ئەمە بەرپرسیارە لە زۆرێک لە لەبیرچوونەوەکانم. 47 00:02:28,290 --> 00:02:31,579 بە باشی شتم بیر ئەکەوێتەوە، تەنیا کاتێک سەرنج ئەیەم، و 48 00:02:31,579 --> 00:02:34,124 ئەوەش زۆر ڕوونایات. 49 00:02:34,124 --> 00:02:37,180 هەروەها بەرپرسیارە لە زۆر ئەزموونی ژیانم. 50 00:02:37,180 --> 00:02:41,480 هەموو وەرزشەکانم تاقیکردووەتەوە، تەنانەت بەیسبۆڵیش، کە بیرۆکەیەکی خراپ بوو، 51 00:02:41,480 --> 00:02:44,800 ناکرێت مناڵێک ماخۆلانی هەبێت و پێی بڵێی لە شوێنێکی یاریگادا بووەستێ. 52 00:02:44,800 --> 00:02:46,239 دروستکردنی ڕۆبۆتم تاقیکردەوە. 53 00:02:46,239 --> 00:02:50,241 چەند ئامێرێکی کەمم تاقیکردەوە و هەموو ئەمانە شکستی گەورە بوون. 54 00:02:50,241 --> 00:02:53,010 ویستم بچمە دروستکردنی کارتۆنەوە کە ڕاستییەکەی باشیش بووم تیایدا، 55 00:02:53,010 --> 00:02:57,679 بەڵام ئینجا ویستم فێری وێنەکێشان بم، قەت فێری نەبووم و ئێستا حەزەکەم نەماوە. 56 00:02:57,679 --> 00:03:00,031 ویستم خۆم فێری پرۆگرامکردنی کۆمپیتەر بکەم. 57 00:03:00,031 --> 00:03:02,439 ئەوەش لە کۆتایی ڕۆژەکەیا بێزارکەر بوو. 58 00:03:02,439 --> 00:03:05,938 ئەمەوێ بڵێم بەردەوام لە شتێکەوە ئەچوومە سەر شتێکی تر. 59 00:03:05,938 --> 00:03:07,960 بۆ چارەسەرکردنی ئەم نیشانانەم، و 60 00:03:07,960 --> 00:03:11,281 ڕزگارکردنی ناوبانگی دایکم و باوکم بەوەی توانیویانە مناڵەکەیان پەروەردەکەن، 61 00:03:11,281 --> 00:03:14,120 دەرمانم پێدرا. 62 00:03:14,120 --> 00:03:17,761 ئەمە لەوانەیە بە کاریگەرترین ڕووداوی هەموو ژیانم بووبێت. 63 00:03:17,761 --> 00:03:20,360 لە سەرەتادا، زۆر سەرسوڕهێنەر بوو. 64 00:03:20,360 --> 00:03:24,061 لە پۆلی پێنج بووم، خوێندکارێکی نمونەیی بووم. 65 00:03:24,061 --> 00:03:25,642 نەک تەنیا ئەرکەکانم بەجێئەگەیاند، 66 00:03:25,642 --> 00:03:28,792 بە خێراییش ئەمکرد، ئینجا یارمەتی هاوڕێاکانیشم ئەیا، و 67 00:03:28,792 --> 00:03:32,443 بۆخۆمان یاریمان ئەکرد لەکاتێکدا هەموو ئەوانەی تر هەر خەریک بوون. 68 00:03:32,443 --> 00:03:34,363 خۆشترین بەشی ئەوە بوو کە 69 00:03:34,363 --> 00:03:37,182 مامۆستای پۆلی سێکەم کە لە سوچەکە دایئەنیشاندم، 70 00:03:37,182 --> 00:03:39,403 مامۆستای پۆلی پێنجیشم بوو. 71 00:03:39,403 --> 00:03:44,915 باوەڕناکەن چەندێک سەریلێشێوابوو. 72 00:03:44,915 --> 00:03:46,613 ئەمە لە پۆلی شەشیشدا بەردەوامبوو. 73 00:03:46,613 --> 00:03:47,663 هێشتا کەسێکی ڕێکخراوبووم، 74 00:03:47,663 --> 00:03:48,924 لە لوتکەی توانای خۆمدا بووم، 75 00:03:48,924 --> 00:03:49,993 نمرەکانم باشترین بوون و 76 00:03:49,993 --> 00:03:51,693 هەموو شتێک زۆر باشبوو. 77 00:03:51,693 --> 00:03:54,383 بەڵام کە چوومە پۆلی حەوت، 78 00:03:54,383 --> 00:03:56,775 بڕی دەرمانەکەی ئەمخوارد زیاتر کرا بۆم 79 00:03:56,775 --> 00:03:58,815 چونکە وا بیردەکرایەوە پێویستم پێیەتی 80 00:03:58,815 --> 00:04:01,115 بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە زۆربووەکەی قوتابخانەی ناوەندییا. 81 00:04:01,115 --> 00:04:03,784 ئەمە شتێکی بەتەوسە چونکە لە دواناوەندیدا 82 00:04:03,784 --> 00:04:05,667 فشارە ڕاستەقینەکە لە هاوڕێکانتەوەیە، 83 00:04:05,667 --> 00:04:09,415 شتێکە کە بۆ من، بڕە دەرمانە زیادکراوەکە زیانی پێگەیاند. 84 00:04:09,415 --> 00:04:11,835 هەر لە ناکاو، واملێهات تێکەڵی خەڵک نەدەبووم. 85 00:04:11,835 --> 00:04:14,505 بووم بە کەسێکی دوورەپەرێز. 86 00:04:14,505 --> 00:04:16,715 من نەخۆشی ماخۆلانی و کەمی سەرنج بە بەشێکی کەسایەتیم دەزانم، 87 00:04:16,715 --> 00:04:20,704 چۆن وا سەیری ناکەم لەکاتێکدا هەموو ژیانم بەسەربردووە لەگەڵی؟ 88 00:04:20,704 --> 00:04:22,918 بڕە زیاترەکەی دەرمانەکە ئەوەی لێبردم. 89 00:04:22,918 --> 00:04:25,776 لەهەموی خراپتر، نەم ئەتوانی هیچ بخۆم کاتێک لەسەر دەرمانەکە بووم. 90 00:04:25,776 --> 00:04:31,216 کوڕێکی زۆر لاواز بووم و دایکم هەر ئەیویست واملێکا شت بخۆم، و 91 00:04:31,216 --> 00:04:35,778 هەموو ڕۆژێک، نانی نیوەڕۆی بۆ ئەپێچامەوە و چارەنوسی تەنەکەخۆڵ ئەبوو. 92 00:04:35,778 --> 00:04:38,546 کاتێک پێم ئەوت ئەوکاتانەی دەرمانەکە وەر ئەگرم، 93 00:04:38,546 --> 00:04:40,626 خواردنەکە هیچ دڵم نایبات، 94 00:04:40,626 --> 00:04:45,746 کۆکراوەی وەڵامەکەی ئەمە بوو: هەرچییەک کردووە پێویستە بیخۆیت. 95 00:04:45,746 --> 00:04:48,896 هیچ شتێکی تری ئەوتۆ نەبوو کە بتوانرێ بوترێت. 96 00:04:48,896 --> 00:04:50,916 لە وەڵامدا بۆ هەموو ئەمانە، 97 00:04:50,916 --> 00:04:55,167 واملێکرد ماوەیەک دەرمانم دەخوارد و ماوەیەک نەمدەخوارد، و ئیتر ئاشکرا بوو. 98 00:04:55,167 --> 00:04:56,938 بیرۆکەیەکتان بەمێ لەسەری، هەر لە لۆس ئانجلیس، 99 00:04:56,938 --> 00:04:59,586 تیپێکی هۆکی سەهۆڵ هەیە، لۆس ئانجلس کینگس. 100 00:04:59,586 --> 00:05:02,637 چووم بۆ یارییەکیان و زۆر بە جۆش و خرۆش بووم بۆی. 101 00:05:02,637 --> 00:05:06,309 هەر جارێک شتێک ڕووی ئەیا هەڵئەسام بازم ئەیا و هاوارم ئەکرد. 102 00:05:06,309 --> 00:05:09,910 کامێرای سەماکردنەکە تێپەڕی، و بۆ ئەوەی دڵنیابم دەر ئەکەوم تیایا، 103 00:05:09,910 --> 00:05:12,383 کراسەکەمم دانا و لەسەر سەرمەوە ڕاموەشاند، 104 00:05:12,383 --> 00:05:17,103 بێگومان لەسەر کامێراکە دەرکەوتم. 105 00:05:17,103 --> 00:05:19,153 جاری داهاتوو کە چووم بۆ یارییەکەی کینگس، 106 00:05:19,153 --> 00:05:23,673 پێش ئەوە دەرمانەکەمم وەرگرتبوو بۆ ئەوەی تیشک بخەمە سەر ئەرکەکانم. 107 00:05:23,673 --> 00:05:29,574 کە ڕۆشتم، سەمام نەکرد، کەمێک هەڵدەستام کاتێک کینگس گۆڵی تۆماردەکرد. 108 00:05:29,574 --> 00:05:31,475 کەسەکانی لەگەڵیان ڕۆشتم زۆر نائومێد بوون 109 00:05:31,475 --> 00:05:35,153 چونکە دەیانویست بەو جۆرە وزەیەی پێشترمەوە بمبینن. 110 00:05:35,153 --> 00:05:38,234 بە دەرمانەکەوە، نەمدەتوانی وا لەخۆم بکەم ئەو کارانەی پێشتر بکەم. 111 00:05:38,234 --> 00:05:41,875 هەستم دەکرد ئەوانە ناکامڵ و لە خوار خۆمەوە بن. 112 00:05:41,875 --> 00:05:45,194 مامۆستاکان پێیان دەوت ڕەفتاری نمونەیی. 113 00:05:45,194 --> 00:05:49,586 دادەنیشتم و بێدەنگ دەبووم، و قەت کەسم بێزار نەئەکرد. 114 00:05:49,586 --> 00:05:54,588 ئەمە پێکدادانێکی گرنگە کە زۆر منداڵانی ماخۆلان و کەم سەرنجی توشی ئەبن. 115 00:05:54,588 --> 00:05:57,998 یان ئەتوانی نمرەی باشتر بەدەست بێنیت و بەشێکی خۆت لەدەست بەیت، 116 00:05:57,998 --> 00:06:01,829 یان وەک خۆت بمێنیتەوە و بە نمرەی نزم لە خاچت بەن لەسەری و 117 00:06:01,829 --> 00:06:05,288 لەلایەن ئەو کەسانەوە کە ڕەفتاری ئاساییت بە بێزارکەر ئەزانن. 118 00:06:05,288 --> 00:06:09,451 هەر کە بە تەواوەتی وازم لە دەرمان هێنا، یەکسەر لەخاچ درام. 119 00:06:09,451 --> 00:06:12,297 نمرەکانم دابەزین. 120 00:06:12,297 --> 00:06:14,998 خەڵک بێزار ئەبوون پێم. 121 00:06:14,998 --> 00:06:19,748 هاوڕێکانم و خێزانەکەم کە ئەیانزانی ئەو شتەم هەیە بە گاڵتەوە باسیان ئەکرد. 122 00:06:19,748 --> 00:06:22,709 پێموابێت دەیانویست شتێکم بەنێ بۆ ئەوەی بەسەریا بهێنمەوە، 123 00:06:22,709 --> 00:06:25,220 بەڵام لە بەها کەمکەرەوە بوو. 124 00:06:25,220 --> 00:06:30,547 پێمباشترە خۆم بەرپرسیارێتی هەڵەکانم بگرمە ئەستۆ، نەک نەخۆشییەک. 125 00:06:30,547 --> 00:06:33,266 ئەگەرنا، تەنیا ئەبێت بە ڕێگایەک بۆ نائومێدکردنم، 126 00:06:33,266 --> 00:06:37,221 پێمبڵێن خۆم هەر ناتوانم ئەم شتانە بکەم چونکە کەسێکی ئاسایی نیم. 127 00:06:37,221 --> 00:06:40,338 ئەمە پۆلی هەشتە، 128 00:06:40,338 --> 00:06:45,060 بەڵام ژیان زۆر جیاوازتر بوو لە پۆلی شەشی خۆم، و 129 00:06:45,060 --> 00:06:47,331 ئینجا بیرمکردەوە لەوەی ئایا بەڕاستی کەسێکی زیرەکم 130 00:06:47,331 --> 00:06:49,780 یان ئایا دەرمانەکە سەراوێکی درووستکردووە بۆم. 131 00:06:49,780 --> 00:06:54,320 بڕوا بەخۆبوونم تێکشکا و زۆر توڕە و 132 00:06:54,320 --> 00:06:57,852 دڵگران بووم، پێش هەموو کەس لەخۆم. 133 00:06:57,852 --> 00:06:59,591 چیتر باوەڕم بە خۆم نەما، 134 00:06:59,591 --> 00:07:02,351 بۆ ئەوەی ئەو شتانە بکەم کە پێشتر پێموابوو پێم ئەکرێت. و 135 00:07:02,351 --> 00:07:04,542 ئینجا گەشتمە ساڵی یەکەمی خوێندنی ئامادەیی 136 00:07:04,542 --> 00:07:07,235 کەسێک نەبووم ئامادەبم ڕووبەڕووی ململانێ نوێکان ببمەوە. 137 00:07:07,235 --> 00:07:09,532 پێشتر لێمدرابوو بەدەرگاکەیا چوومە ژوورەوە. 138 00:07:09,532 --> 00:07:13,672 بۆ من، هەمووی بەهۆی زیادکردنی دەرمانەکانەوە بوو. 139 00:07:13,672 --> 00:07:15,060 ئێستا بەهەڵە لێمتێمەگەن. 140 00:07:15,060 --> 00:07:19,351 بەراورد بە چەند کەسێکی تری کە دەرمانیان وەرگرتووە، ئاسان بوو بۆم، 141 00:07:19,351 --> 00:07:22,552 هەرچەندە زۆربەی ئەو کەسانەی کە دەرمان وەردەگرن هیچ کێشەیان نییە. 142 00:07:22,552 --> 00:07:25,792 هەندێک منداڵ بەهۆی دەرمانبڕانەوە دەناڵێنن لە پشووی هاویندا، 143 00:07:25,792 --> 00:07:27,123 کاریگەری خراپی دەبێ لەسەریان. 144 00:07:27,123 --> 00:07:28,722 لەشییان هەمووی دەلەرزێت. 145 00:07:28,722 --> 00:07:33,198 منداڵێک ئەناسم دوو ڕۆژ دوای وەرگرتنی دەرمانەکە هیچ نەنوستبوو. 146 00:07:33,198 --> 00:07:37,712 لەبارەی منداڵێکەوە بیستبووم، کەسێک کە دایکم لە قوتابخانەکەیەوە ئەیناسی، 147 00:07:37,712 --> 00:07:42,983 بیری لەخۆکوشتن کردبووەوە دوای وەرگرتنی دەرمان بۆ یەکەم جاری. 148 00:07:42,983 --> 00:07:44,774 نابێت ئەو شتە ڕووبدات. 149 00:07:44,774 --> 00:07:47,526 ئەو کەسانەی ماخۆلان و کەمی سەرنجیان هەیە زۆر شتیان هەیە فێری بن 150 00:07:47,526 --> 00:07:49,763 لەبارەی خۆیانەوە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆشییەکە، و 151 00:07:49,763 --> 00:07:51,203 ئەوەش پرۆسەیەکی دورودرێژە. 152 00:07:51,203 --> 00:07:52,683 لە ئێستایا بەپێی ئەوەی بینیومە، 153 00:07:52,683 --> 00:07:56,644 تەنیا چارەسەری کە سوودی هەبووبێت دەرمانە، و 154 00:07:56,644 --> 00:07:58,164 ئەگەر ئەوە سوودی نەبێت، 155 00:07:58,164 --> 00:08:00,913 ئیتر پێویستە خۆت چارەسەرێک بۆخۆت بدۆزیتەوە. و 156 00:08:00,913 --> 00:08:06,064 بێگومان، منیش تێئەگەم، زۆر کەس باش ئەبن بە دەرمانەکە. 157 00:08:06,064 --> 00:08:09,133 کاریگەری لاوەکییان نابێت کە کاربکاتە سەر ژیانیان و 158 00:08:09,133 --> 00:08:11,742 ڕێگەیان پێ ئەیات چییان ئەوێت لە ژیانیانا بیکەن. 159 00:08:11,742 --> 00:08:13,715 بەڵام ئەوە بۆ هەموو کەس نییە. و 160 00:08:13,715 --> 00:08:14,546 فشارە دەروونییەکە، و 161 00:08:14,546 --> 00:08:15,475 فشارە ئاساییەکە، و 162 00:08:15,475 --> 00:08:17,336 نیگەرانییەکانی درووست ئەبێت لەگەڵ ماخۆلانیدا 163 00:08:17,336 --> 00:08:20,976 نەک تەنیا بۆ ئەو کەسەی نەخۆشییەکەی هەیە بەڵکو بۆ کەسەکانی چواردەوریشی؟ 164 00:08:20,976 --> 00:08:22,155 ئەوە زۆر قورسە. 165 00:08:22,155 --> 00:08:24,615 شتێکی بە ڕێکەوت نییە کاتێک توێژەرەوەکانی سوید 166 00:08:24,615 --> 00:08:26,696 سەیری داتابەیسی وڵاتەکەیان کرد، و 167 00:08:26,696 --> 00:08:32,366 سەیری ڕێژەی خۆکوشتنیان کرد لە نێو ئەو کەسانەی ماخۆلانیان هەیە و ئەوانەشی نییانە، 168 00:08:32,366 --> 00:08:36,627 ئەوانەی ماخۆلانیان هەبوو دە هێندە ئەگەری خۆکوشتنیان زیاتربوو، 169 00:08:36,627 --> 00:08:41,306 لە سەدا ٠.٢ بەراورد بە لەسەدا ٠.٠٢. 170 00:08:41,306 --> 00:08:46,495 لە سەدا ١.٣ی کەسەکانی ماخۆلانیان نییە هەوڵی خۆکوشتنیان یاوە، 171 00:08:46,495 --> 00:08:52,967 بۆ ئەوانەی ماخۆلانیان هەبووە، ئەو ژمارەیە لە سەدا ٩.٤ بووە نزیکەی ١ لە ١٠ کەس. 172 00:08:52,967 --> 00:08:56,965 خێزانی ئەوانەی ماخۆلانیشیان هەیە هەر لە مەترسیدان. 173 00:08:56,965 --> 00:09:01,288 بەراورد بە، دووبارە، لەسەدا ٠.٠٢ بۆ خەڵک بە گشتی، 174 00:09:01,288 --> 00:09:05,486 دایک و باوکەکانیان ڕێژەی خۆکوشتنیان لە سەدا ٠.٧ بوو. 175 00:09:05,486 --> 00:09:10,837 خوشک و براکانیشیان هەمان ڕێژەی خۆکوشتنیان هەبوو بەڕێژەی %٠.٢ 176 00:09:10,837 --> 00:09:13,587 بە هەبوونی ئامارێکی لەو جۆرە، 177 00:09:13,587 --> 00:09:16,968 چۆن دەکرێت دەرمان بەس بێت بۆ هەموو ئەوانەی ماخۆلانی و کەمی سەرنجیان هەیە؟ 178 00:09:16,968 --> 00:09:21,149 بێگومان، سەرەڕای ئەو هەموو کەسەی باشن تەنیا بە دەرمان، 179 00:09:21,149 --> 00:09:24,418 هێشتا کێشەیەکی گەورە هەیە بۆ ئەو کەسانەی نییانە و 180 00:09:24,418 --> 00:09:28,259 لەبەر هەر هۆیەک بێت دەرمان شتێک نییە یارمەتییان بات. 181 00:09:28,259 --> 00:09:32,238 ئەو کەسانەی فشارە دەروونییە زۆرەکە ئەبینن کە تووشی کەسە نزیکەکانی خۆیانی ئەکەن، و 182 00:09:32,238 --> 00:09:34,378 پێناچێت بتوانن بووەستن لەو هەڵە زۆرانەی ئەیکەن. 183 00:09:34,378 --> 00:09:37,866 سەریشتان ئەسوڕمێت لەوەی کە ژمارەیان چەندێکە. 184 00:09:37,866 --> 00:09:44,154 خەمڵێنراوە کە لێرە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان لەسەدا ٤ی خەڵکەکە ماخۆلانی و کەمی سەرنجیان هەیە. 185 00:09:44,154 --> 00:09:48,963 بۆ منداڵان، ئەو ژمارەیە، بەپێی سەنتەری لێکۆڵینەوەی نەخۆشی، لەسەدا ١١ەیە. 186 00:09:48,963 --> 00:09:51,061 ئەو ژمارەیە تەنیا هی ویلایەتە یەکگرتووەکانە، و 187 00:09:51,061 --> 00:09:53,433 ئەوەش ملیۆنان کەس ئەکات. 188 00:09:53,433 --> 00:09:59,202 ئەو کەسانەی ناو ئەم شوێنەن، بەرانگاری ئەمە دەبنەوە، بەرانگەری فشارەکەی توشیان ئەکات. 189 00:09:59,202 --> 00:10:00,943 خەڵکانێکی وەک من. 190 00:10:00,943 --> 00:10:03,672 کەواتە من ئاوا بەرەنگاری بوومەوە. 191 00:10:03,672 --> 00:10:08,473 تەنیا ڕێگە بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵیا بژیم و هێشتا دڵخۆش بم ئەوەبوو لێیبەرمەوە. 192 00:10:08,473 --> 00:10:12,222 پێویستبوو بیسەلمێنم کە ماخۆلانی و کەمی سەرنج شتێک نەبوو کە دەستم بگرێت. 193 00:10:12,222 --> 00:10:17,352 کەواتە ساڵی دووەم، دوای ئەوەی لە ساڵی یەکەمدا زۆر لەخۆم نائومێد بووم، 194 00:10:17,352 --> 00:10:21,764 ویستم نەک بۆ خەڵکانی تر بەڵکو بۆخۆشمی بسەلمێنم، 195 00:10:21,764 --> 00:10:23,064 کە من کەسێکی زیرەکم، 196 00:10:23,064 --> 00:10:24,964 ئەو نمرانە بێنم کە ئەمویست، 197 00:10:24,964 --> 00:10:28,310 بتوانم تێکەڵکی خەڵکیش ببم و هێشتا ئەرکی خوێندنگەش بەجێبێنم. 198 00:10:28,310 --> 00:10:30,485 ئەو نمرانەم هێنا کە ئەمویست، و 199 00:10:30,485 --> 00:10:32,195 تێکەڵی خەڵکیش بووم. 200 00:10:32,195 --> 00:10:33,346 چوومە ناو خاچی سوورەوە، و 201 00:10:33,346 --> 00:10:37,364 کاری خۆبەخشی بۆ ئەوان یەکێک بوو لەو شتانەی زۆر شانازی پێوە ئەکەم. 202 00:10:37,364 --> 00:10:40,904 ڕێگام دۆزییەوە بۆ ئەنجامدانی ئەو کەرانەی گونجاوبوون بۆمن. 203 00:10:40,904 --> 00:10:45,185 چەندێک پێویست بکات کەسێکی ڕێکخراوم، نە زیاتر، نە کەمتر. 204 00:10:45,185 --> 00:10:49,065 هەروەها گرنگیشە بۆم کە لە پۆلەکاندا بیرۆکەیەکی گشتی وەرگرم 205 00:10:49,065 --> 00:10:51,044 بۆ ئەوەی ئەگەر لە شتێکدا سەرنجم پچڕا، 206 00:10:51,044 --> 00:10:53,892 بیرۆکەیەکی گشتیم هەبێت لەسەر ئەوەی چیمان خوێندووە. 207 00:10:53,892 --> 00:10:57,744 زۆر گرنگیشە بۆم کە هاوڕێم هەبێت لە پۆلەکاندا 208 00:10:57,744 --> 00:11:00,145 بۆ ئەوەی ئەگەر لە شوێنێکدا سەرنجم نەدا وەک پێویست 209 00:11:00,145 --> 00:11:02,755 لە پۆلەکانی حەزێکی ئەوتۆم نییە بۆی، 210 00:11:02,755 --> 00:11:07,487 هێشتا بتوانم پرسیار بکەم باسی چی کراوە یان چ ئەرکێکمان پێسپێردراوە بۆ ماڵەوە. 211 00:11:07,487 --> 00:11:10,437 هەموو ئەمە کاری باشی ئەوێت، 212 00:11:10,437 --> 00:11:14,356 بەڵام ئەیهێنێت چونکە ڕێگەم پێئەیات ئەوە بکەم کە خۆم ئەمەوێت. 213 00:11:14,356 --> 00:11:17,426 بەڕاستی، زیاتر مەسەلەی سازشکردنە بۆی. 214 00:11:17,426 --> 00:11:20,034 ئەمە ڕێگەی پێیام کە لەسەر دەرمانەکان لاچم، 215 00:11:20,034 --> 00:11:23,449 شتێکە هێندە باو نییە بۆ ئەو کەسانەی ئەم نەخۆشیەی منیان هەیە. 216 00:11:23,449 --> 00:11:28,846 ئێستا ئەتوانم بچم بۆ قوتابخانە، و ئەو کەسەی لەوێیە، منی ڕاستەقینەم. 217 00:11:28,846 --> 00:11:30,066 مامۆستاکان بێزار ئەکەم، 218 00:11:30,066 --> 00:11:31,477 ئەناڵێنم بۆ ئەنجامدانی ئەرکی ماڵەوە، و 219 00:11:31,477 --> 00:11:33,166 دڵخۆشتریشم. 220 00:11:33,166 --> 00:11:34,877 پشتم بەخۆم بەستووە. 221 00:11:34,877 --> 00:11:39,698 بێ دەرمان، بێ ئەوەی مامۆستایەک بەسەر سەرمەوە بێت. بەڵێ ئەکرێت. 222 00:11:39,698 --> 00:11:41,936 ئەگەر دەرمان سودی هەبێ بۆیان یان نا، 223 00:11:41,936 --> 00:11:45,086 کەسەکانی ماخۆلانی و کەمی سەرنجیان هەیە پێویستە بزانن چی باشە بۆیان، 224 00:11:45,086 --> 00:11:47,598 ئەو پشتیوانییە وەرگرن کە پێویستیانە، و 225 00:11:47,598 --> 00:11:50,264 پشت بەخۆبەستن بنیات بنێن. 226 00:11:50,264 --> 00:11:53,196 شەڕی نەخۆشی ماخۆلانی و کەمی سەرنج شەڕێک نییە بە تەواوەتی ببرێتەوە، 227 00:11:53,196 --> 00:11:55,661 بەڵام بە کەمێک تێگەشتنەوە، 228 00:11:55,661 --> 00:11:57,476 دەتوانین یارمەتی ملیۆنەها بەین. 229 00:11:57,476 --> 00:11:58,366 سوپاس.