ماخۆلان و کەمی سەرنج: چی سوودی هەبوو بۆ من
-
0:06 - 0:10لە ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩،
ڕۆژی هالۆوین بوو لێرە، -
0:10 - 0:14لە ڕۆژی ٣١ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩،
ڕۆژی هالۆوین بوو لێرە، -
0:14 - 0:18ئەوکاتە، تەنیا دایک و باوکم،
براکەم، و خوشکەکەم بوون. -
0:18 - 0:20ساڵێک و سێ ڕۆژ دواتر، من لەدایکبووم.
-
0:20 - 0:24پێموانییە یەکسەر ئەوە ڕوون بووبێت
کە من کەمێک جیاوازیم هەیە. -
0:24 - 0:27بەڵام ئەوکاتەی چوار ساڵ بووم،
کەمبوونی توانای سەرنجدانم دەرکەوت. -
0:27 - 0:31وەڵامی خەڵکم نەئەیایەوە،
پێدەچوو فەرامۆشیان بکەم. -
0:31 - 0:34ئەوەنە دایکم نیگەرانی ئەوە بوو
کە کەمێک بیستنم کەم بێت -
0:34 - 0:37چوارسەد دۆلاری خەرجکرد
لە پشکنینێکی بیستنی گرانبەها. -
0:37 - 0:42بە سەرکەوتوویی لێیدەرچووم، و
هەرگیز کۆتاییەکەیم نەبیست. -
0:42 - 0:46نەتوانینم بۆ تیشک خستنە سەر
هیچ شتێک بۆ هەر ماوەیەکی دیاریکراو، -
0:46 - 0:47لەبیرچوونەوەکانم، و
-
0:47 - 0:52نەبوونی تەواوەتیم بۆ ڕێکخستنی شتەکان
شتێکە زۆر نائاسایی بوو. -
0:52 - 0:54هەمووکات قەڵەمەکانم لێ ون دەبوو،
-
0:54 - 0:56قەت ئەرکەکانی قوتابخانەم نەدەبرد،
تەنانەت کە دەشمبرد، -
0:56 - 1:00هەموو کات چاکەتەکەمم بیردەچوو،
کە زۆربەی جارەکان نەدەدۆزرایەوە. -
1:00 - 1:04نەمدەتوانی بەهێمنی دانیشم، و
کە داشدەنیشتم، قسەم دەکرد. -
1:04 - 1:08ئەوەندە قسەم دەکرد تەنانەت کاتێکیش
کە قسەم نەدەکرد، -
1:08 - 1:12مامۆستاکانم هەر پێیان دەوتم بێدەنگ بم
چونکە وایان دەزانی قسە ئەکەم. -
1:12 - 1:17مامۆستاکەی پۆلی سێم خستمییە
سوچەکەی خۆمەوە لە پۆلەکەدا -
1:17 - 1:20دوور لە هەمووان بۆ ئەوەی
ڕێگری بگرێت لە قسەکردنم. -
1:20 - 1:23ڕاستییەکەی ئەوەی ڕووی یا ئەوەبوو
کە هاوارم ئەکرد بە پۆلەکەیا. -
1:23 - 1:26خەوێکی ناخۆش بووم بۆیان.
-
1:26 - 1:29بەدرێژایی ئەم کاتانەش لەهەمووان زیاتر
ئەرکەکانم بەجێنەئەگەیاند. -
1:29 - 1:31هەمووکات زیاتر لە هەر یەکێکی تر.
-
1:31 - 1:34پۆلی چوار خاڵی وەچەرخان بوو.
-
1:34 - 1:37دایکم کاری ئەکرد بۆ ئەوەی ببێت
بە مامۆستا، و لەڕێگەی ئەمەوە، -
1:37 - 1:41لەگەڵ ئەو منداڵانەیا کاریدەکرد کە دەستنیشانکرابوون
بە نەخۆشی ماخۆلان و کەم سەرنجی. -
1:41 - 1:45ئینجا دەستیکرد بە درککردن بەوەی
ئەم منداڵانە نامۆ نین بۆی. -
1:45 - 1:48کێشەکانیان هەمان ئەو جۆرە
کێشەیەی من بووە. -
1:48 - 1:50هەتا مانگی نیسانی پۆلی چوارم،
-
1:50 - 1:54چومە لای چارەسەرکارێکی دەروونی و
دەستنیشانکرام بە ماخۆلانی و کەمی سەرنج، -
1:54 - 1:56بە وردی، سێ شت دەگرێتەوە:
-
1:56 - 1:57هەڵچوون.
-
1:57 - 1:59بەچالاکی لەڕادەبەدەر، و
-
1:59 - 2:01کەم سەرنجی.
-
2:01 - 2:04هەڵچوون - بەڵێ لەبەر ئەوە بووە یەکسەر
ئەوەم دەرپەڕاندووە کە لە مێشکما بووە و -
2:04 - 2:06لە پۆلدا قسەم کردووە.
-
2:06 - 2:08چالاکی لەڕادەبەدەر -- دایمە بێ ئۆقرە بووم
-
2:08 - 2:11بە ڕادەیەکم هەموو ئەوانەی
چواردەورمم بێزارکردبوو. -
2:11 - 2:15کەم سەرنجی، هەرچەندە ڕێگایەکی
خراپە بۆ وەسفکردنی. -
2:15 - 2:19ڕاستییەکەی، مێشکم زۆر بەخێرایی لە
یەک شتەوە ئەچێ بۆ شتێکی تر -
2:19 - 2:21هەتا شتێک بە تەواوەتی
سەرنجم ڕائەکێشێت و -
2:21 - 2:23نوقمم ئەکات لە خۆیدا و
-
2:23 - 2:25لەوانەیە بۆ ماوەیەکی زۆر کورت
خووی پێوە بگرم. -
2:25 - 2:28ئەمە بەرپرسیارە لە
زۆرێک لە لەبیرچوونەوەکانم. -
2:28 - 2:32بە باشی شتم بیر ئەکەوێتەوە،
تەنیا کاتێک سەرنج ئەیەم، و -
2:32 - 2:34ئەوەش زۆر ڕوونایات.
-
2:34 - 2:37هەروەها بەرپرسیارە لە
زۆر ئەزموونی ژیانم. -
2:37 - 2:41هەموو وەرزشەکانم تاقیکردووەتەوە، تەنانەت
بەیسبۆڵیش، کە بیرۆکەیەکی خراپ بوو، -
2:41 - 2:45ناکرێت مناڵێک ماخۆلانی هەبێت و
پێی بڵێی لە شوێنێکی یاریگادا بووەستێ. -
2:45 - 2:46دروستکردنی ڕۆبۆتم تاقیکردەوە.
-
2:46 - 2:50چەند ئامێرێکی کەمم تاقیکردەوە و
هەموو ئەمانە شکستی گەورە بوون. -
2:50 - 2:53ویستم بچمە دروستکردنی کارتۆنەوە کە
ڕاستییەکەی باشیش بووم تیایدا، -
2:53 - 2:58بەڵام ئینجا ویستم فێری وێنەکێشان بم،
قەت فێری نەبووم و ئێستا حەزەکەم نەماوە. -
2:58 - 3:00ویستم خۆم فێری پرۆگرامکردنی
کۆمپیتەر بکەم. -
3:00 - 3:02ئەوەش لە کۆتایی ڕۆژەکەیا بێزارکەر بوو.
-
3:02 - 3:06ئەمەوێ بڵێم بەردەوام لە شتێکەوە
ئەچوومە سەر شتێکی تر. -
3:06 - 3:08بۆ چارەسەرکردنی ئەم نیشانانەم، و
-
3:08 - 3:11ڕزگارکردنی ناوبانگی دایکم و باوکم
بەوەی توانیویانە مناڵەکەیان پەروەردەکەن، -
3:11 - 3:14دەرمانم پێدرا.
-
3:14 - 3:18ئەمە لەوانەیە بە کاریگەرترین ڕووداوی
هەموو ژیانم بووبێت. -
3:18 - 3:20لە سەرەتادا، زۆر سەرسوڕهێنەر بوو.
-
3:20 - 3:24لە پۆلی پێنج بووم،
خوێندکارێکی نمونەیی بووم. -
3:24 - 3:26نەک تەنیا ئەرکەکانم بەجێئەگەیاند،
-
3:26 - 3:29بە خێراییش ئەمکرد، ئینجا
یارمەتی هاوڕێاکانیشم ئەیا، و -
3:29 - 3:32بۆخۆمان یاریمان ئەکرد لەکاتێکدا
هەموو ئەوانەی تر هەر خەریک بوون. -
3:32 - 3:34خۆشترین بەشی ئەوە بوو کە
-
3:34 - 3:37مامۆستای پۆلی سێکەم کە
لە سوچەکە دایئەنیشاندم، -
3:37 - 3:39مامۆستای پۆلی پێنجیشم بوو.
-
3:39 - 3:45باوەڕناکەن چەندێک سەریلێشێوابوو.
-
3:45 - 3:47ئەمە لە پۆلی شەشیشدا بەردەوامبوو.
-
3:47 - 3:48هێشتا کەسێکی ڕێکخراوبووم،
-
3:48 - 3:49لە لوتکەی توانای خۆمدا بووم،
-
3:49 - 3:50نمرەکانم باشترین بوون و
-
3:50 - 3:52هەموو شتێک زۆر باشبوو.
-
3:52 - 3:54بەڵام کە چوومە پۆلی حەوت،
-
3:54 - 3:57بڕی دەرمانەکەی ئەمخوارد
زیاتر کرا بۆم -
3:57 - 3:59چونکە وا بیردەکرایەوە پێویستم پێیەتی
-
3:59 - 4:01بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ فشارە زۆربووەکەی
قوتابخانەی ناوەندییا. -
4:01 - 4:04ئەمە شتێکی بەتەوسە چونکە
لە دواناوەندیدا -
4:04 - 4:06فشارە ڕاستەقینەکە لە هاوڕێکانتەوەیە،
-
4:06 - 4:09شتێکە کە بۆ من، بڕە دەرمانە
زیادکراوەکە زیانی پێگەیاند. -
4:09 - 4:12هەر لە ناکاو، واملێهات
تێکەڵی خەڵک نەدەبووم. -
4:12 - 4:15بووم بە کەسێکی دوورەپەرێز.
-
4:15 - 4:17من نەخۆشی ماخۆلانی و کەمی سەرنج
بە بەشێکی کەسایەتیم دەزانم، -
4:17 - 4:21چۆن وا سەیری ناکەم لەکاتێکدا
هەموو ژیانم بەسەربردووە لەگەڵی؟ -
4:21 - 4:23بڕە زیاترەکەی دەرمانەکە
ئەوەی لێبردم. -
4:23 - 4:26لەهەموی خراپتر، نەم ئەتوانی
هیچ بخۆم کاتێک لەسەر دەرمانەکە بووم. -
4:26 - 4:31کوڕێکی زۆر لاواز بووم و
دایکم هەر ئەیویست واملێکا شت بخۆم، و -
4:31 - 4:36هەموو ڕۆژێک، نانی نیوەڕۆی بۆ
ئەپێچامەوە و چارەنوسی تەنەکەخۆڵ ئەبوو. -
4:36 - 4:39کاتێک پێم ئەوت ئەوکاتانەی
دەرمانەکە وەر ئەگرم، -
4:39 - 4:41خواردنەکە هیچ دڵم نایبات،
-
4:41 - 4:46کۆکراوەی وەڵامەکەی ئەمە بوو:
هەرچییەک کردووە پێویستە بیخۆیت. -
4:46 - 4:49هیچ شتێکی تری ئەوتۆ نەبوو
کە بتوانرێ بوترێت. -
4:49 - 4:51لە وەڵامدا بۆ هەموو ئەمانە،
-
4:51 - 4:55واملێکرد ماوەیەک دەرمانم دەخوارد و ماوەیەک
نەمدەخوارد، و ئیتر ئاشکرا بوو. -
4:55 - 4:57بیرۆکەیەکتان بەمێ لەسەری،
هەر لە لۆس ئانجلیس، -
4:57 - 5:00تیپێکی هۆکی سەهۆڵ هەیە،
لۆس ئانجلس کینگس. -
5:00 - 5:03چووم بۆ یارییەکیان و زۆر
بە جۆش و خرۆش بووم بۆی. -
5:03 - 5:06هەر جارێک شتێک ڕووی ئەیا
هەڵئەسام بازم ئەیا و هاوارم ئەکرد. -
5:06 - 5:10کامێرای سەماکردنەکە تێپەڕی، و
بۆ ئەوەی دڵنیابم دەر ئەکەوم تیایا، -
5:10 - 5:12کراسەکەمم دانا و
لەسەر سەرمەوە ڕاموەشاند، -
5:12 - 5:17بێگومان لەسەر کامێراکە دەرکەوتم.
-
5:17 - 5:19جاری داهاتوو کە چووم بۆ
یارییەکەی کینگس، -
5:19 - 5:24پێش ئەوە دەرمانەکەمم وەرگرتبوو بۆ ئەوەی
تیشک بخەمە سەر ئەرکەکانم. -
5:24 - 5:30کە ڕۆشتم، سەمام نەکرد، کەمێک هەڵدەستام
کاتێک کینگس گۆڵی تۆماردەکرد. -
5:30 - 5:31کەسەکانی لەگەڵیان ڕۆشتم
زۆر نائومێد بوون -
5:31 - 5:35چونکە دەیانویست بەو جۆرە وزەیەی
پێشترمەوە بمبینن. -
5:35 - 5:38بە دەرمانەکەوە، نەمدەتوانی وا لەخۆم بکەم
ئەو کارانەی پێشتر بکەم. -
5:38 - 5:42هەستم دەکرد ئەوانە ناکامڵ و
لە خوار خۆمەوە بن. -
5:42 - 5:45مامۆستاکان پێیان دەوت
ڕەفتاری نمونەیی. -
5:45 - 5:50دادەنیشتم و بێدەنگ دەبووم، و
قەت کەسم بێزار نەئەکرد. -
5:50 - 5:55ئەمە پێکدادانێکی گرنگە کە زۆر
منداڵانی ماخۆلان و کەم سەرنجی توشی ئەبن. -
5:55 - 5:58یان ئەتوانی نمرەی باشتر بەدەست بێنیت و
بەشێکی خۆت لەدەست بەیت، -
5:58 - 6:02یان وەک خۆت بمێنیتەوە و بە نمرەی
نزم لە خاچت بەن لەسەری و -
6:02 - 6:05لەلایەن ئەو کەسانەوە کە ڕەفتاری
ئاساییت بە بێزارکەر ئەزانن. -
6:05 - 6:09هەر کە بە تەواوەتی وازم لە دەرمان هێنا،
یەکسەر لەخاچ درام. -
6:09 - 6:12نمرەکانم دابەزین.
-
6:12 - 6:15خەڵک بێزار ئەبوون پێم.
-
6:15 - 6:20هاوڕێکانم و خێزانەکەم کە ئەیانزانی
ئەو شتەم هەیە بە گاڵتەوە باسیان ئەکرد. -
6:20 - 6:23پێموابێت دەیانویست شتێکم بەنێ
بۆ ئەوەی بەسەریا بهێنمەوە، -
6:23 - 6:25بەڵام لە بەها کەمکەرەوە بوو.
-
6:25 - 6:31پێمباشترە خۆم بەرپرسیارێتی هەڵەکانم
بگرمە ئەستۆ، نەک نەخۆشییەک. -
6:31 - 6:33ئەگەرنا، تەنیا ئەبێت بە ڕێگایەک
بۆ نائومێدکردنم، -
6:33 - 6:37پێمبڵێن خۆم هەر ناتوانم ئەم شتانە بکەم
چونکە کەسێکی ئاسایی نیم. -
6:37 - 6:40ئەمە پۆلی هەشتە،
-
6:40 - 6:45بەڵام ژیان زۆر جیاوازتر بوو لە
پۆلی شەشی خۆم، و -
6:45 - 6:47ئینجا بیرمکردەوە لەوەی ئایا
بەڕاستی کەسێکی زیرەکم -
6:47 - 6:50یان ئایا دەرمانەکە
سەراوێکی درووستکردووە بۆم. -
6:50 - 6:54بڕوا بەخۆبوونم تێکشکا و
زۆر توڕە و -
6:54 - 6:58دڵگران بووم، پێش هەموو کەس لەخۆم.
-
6:58 - 7:00چیتر باوەڕم بە خۆم نەما،
-
7:00 - 7:02بۆ ئەوەی ئەو شتانە بکەم کە
پێشتر پێموابوو پێم ئەکرێت. و -
7:02 - 7:05ئینجا گەشتمە ساڵی یەکەمی
خوێندنی ئامادەیی -
7:05 - 7:07کەسێک نەبووم ئامادەبم ڕووبەڕووی
ململانێ نوێکان ببمەوە. -
7:07 - 7:10پێشتر لێمدرابوو بەدەرگاکەیا
چوومە ژوورەوە. -
7:10 - 7:14بۆ من، هەمووی بەهۆی
زیادکردنی دەرمانەکانەوە بوو. -
7:14 - 7:15ئێستا بەهەڵە لێمتێمەگەن.
-
7:15 - 7:19بەراورد بە چەند کەسێکی تری کە
دەرمانیان وەرگرتووە، ئاسان بوو بۆم، -
7:19 - 7:23هەرچەندە زۆربەی ئەو کەسانەی کە
دەرمان وەردەگرن هیچ کێشەیان نییە. -
7:23 - 7:26هەندێک منداڵ بەهۆی دەرمانبڕانەوە
دەناڵێنن لە پشووی هاویندا، -
7:26 - 7:27کاریگەری خراپی دەبێ لەسەریان.
-
7:27 - 7:29لەشییان هەمووی دەلەرزێت.
-
7:29 - 7:33منداڵێک ئەناسم دوو ڕۆژ دوای وەرگرتنی
دەرمانەکە هیچ نەنوستبوو. -
7:33 - 7:38لەبارەی منداڵێکەوە بیستبووم، کەسێک کە
دایکم لە قوتابخانەکەیەوە ئەیناسی، -
7:38 - 7:43بیری لەخۆکوشتن کردبووەوە دوای
وەرگرتنی دەرمان بۆ یەکەم جاری. -
7:43 - 7:45نابێت ئەو شتە ڕووبدات.
-
7:45 - 7:48ئەو کەسانەی ماخۆلان و کەمی سەرنجیان
هەیە زۆر شتیان هەیە فێری بن -
7:48 - 7:50لەبارەی خۆیانەوە بۆ مامەڵەکردن
لەگەڵ نەخۆشییەکە، و -
7:50 - 7:51ئەوەش پرۆسەیەکی دورودرێژە.
-
7:51 - 7:53لە ئێستایا بەپێی ئەوەی بینیومە،
-
7:53 - 7:57تەنیا چارەسەری کە سوودی
هەبووبێت دەرمانە، و -
7:57 - 7:58ئەگەر ئەوە سوودی نەبێت،
-
7:58 - 8:01ئیتر پێویستە خۆت چارەسەرێک
بۆخۆت بدۆزیتەوە. و -
8:01 - 8:06بێگومان، منیش تێئەگەم،
زۆر کەس باش ئەبن بە دەرمانەکە. -
8:06 - 8:09کاریگەری لاوەکییان نابێت کە
کاربکاتە سەر ژیانیان و -
8:09 - 8:12ڕێگەیان پێ ئەیات چییان ئەوێت
لە ژیانیانا بیکەن. -
8:12 - 8:14بەڵام ئەوە بۆ هەموو کەس نییە. و
-
8:14 - 8:15فشارە دەروونییەکە، و
-
8:15 - 8:15فشارە ئاساییەکە، و
-
8:15 - 8:17نیگەرانییەکانی درووست ئەبێت
لەگەڵ ماخۆلانیدا -
8:17 - 8:21نەک تەنیا بۆ ئەو کەسەی نەخۆشییەکەی هەیە
بەڵکو بۆ کەسەکانی چواردەوریشی؟ -
8:21 - 8:22ئەوە زۆر قورسە.
-
8:22 - 8:25شتێکی بە ڕێکەوت نییە کاتێک
توێژەرەوەکانی سوید -
8:25 - 8:27سەیری داتابەیسی وڵاتەکەیان کرد، و
-
8:27 - 8:32سەیری ڕێژەی خۆکوشتنیان کرد لە نێو
ئەو کەسانەی ماخۆلانیان هەیە و ئەوانەشی نییانە، -
8:32 - 8:37ئەوانەی ماخۆلانیان هەبوو دە هێندە
ئەگەری خۆکوشتنیان زیاتربوو، -
8:37 - 8:41لە سەدا ٠.٢ بەراورد بە لەسەدا ٠.٠٢.
-
8:41 - 8:46لە سەدا ١.٣ی کەسەکانی ماخۆلانیان نییە
هەوڵی خۆکوشتنیان یاوە، -
8:46 - 8:53بۆ ئەوانەی ماخۆلانیان هەبووە، ئەو ژمارەیە
لە سەدا ٩.٤ بووە نزیکەی ١ لە ١٠ کەس. -
8:53 - 8:57خێزانی ئەوانەی ماخۆلانیشیان هەیە
هەر لە مەترسیدان. -
8:57 - 9:01بەراورد بە، دووبارە، لەسەدا ٠.٠٢
بۆ خەڵک بە گشتی، -
9:01 - 9:05دایک و باوکەکانیان ڕێژەی خۆکوشتنیان
لە سەدا ٠.٧ بوو. -
9:05 - 9:11خوشک و براکانیشیان هەمان ڕێژەی
خۆکوشتنیان هەبوو بەڕێژەی %٠.٢ -
9:11 - 9:14بە هەبوونی ئامارێکی لەو جۆرە،
-
9:14 - 9:17چۆن دەکرێت دەرمان بەس بێت بۆ هەموو
ئەوانەی ماخۆلانی و کەمی سەرنجیان هەیە؟ -
9:17 - 9:21بێگومان، سەرەڕای ئەو هەموو کەسەی
باشن تەنیا بە دەرمان، -
9:21 - 9:24هێشتا کێشەیەکی گەورە هەیە بۆ
ئەو کەسانەی نییانە و -
9:24 - 9:28لەبەر هەر هۆیەک بێت دەرمان
شتێک نییە یارمەتییان بات. -
9:28 - 9:32ئەو کەسانەی فشارە دەروونییە زۆرەکە ئەبینن کە
تووشی کەسە نزیکەکانی خۆیانی ئەکەن، و -
9:32 - 9:34پێناچێت بتوانن بووەستن لەو
هەڵە زۆرانەی ئەیکەن. -
9:34 - 9:38سەریشتان ئەسوڕمێت لەوەی
کە ژمارەیان چەندێکە. -
9:38 - 9:44خەمڵێنراوە کە لێرە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
لەسەدا ٤ی خەڵکەکە ماخۆلانی و کەمی سەرنجیان هەیە. -
9:44 - 9:49بۆ منداڵان، ئەو ژمارەیە، بەپێی
سەنتەری لێکۆڵینەوەی نەخۆشی، لەسەدا ١١ەیە. -
9:49 - 9:51ئەو ژمارەیە تەنیا هی
ویلایەتە یەکگرتووەکانە، و -
9:51 - 9:53ئەوەش ملیۆنان کەس ئەکات.
-
9:53 - 9:59ئەو کەسانەی ناو ئەم شوێنەن، بەرانگاری ئەمە
دەبنەوە، بەرانگەری فشارەکەی توشیان ئەکات. -
9:59 - 10:01خەڵکانێکی وەک من.
-
10:01 - 10:04کەواتە من ئاوا بەرەنگاری بوومەوە.
-
10:04 - 10:08تەنیا ڕێگە بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵیا بژیم و
هێشتا دڵخۆش بم ئەوەبوو لێیبەرمەوە. -
10:08 - 10:12پێویستبوو بیسەلمێنم کە ماخۆلانی و کەمی سەرنج
شتێک نەبوو کە دەستم بگرێت. -
10:12 - 10:17کەواتە ساڵی دووەم، دوای ئەوەی لە ساڵی
یەکەمدا زۆر لەخۆم نائومێد بووم، -
10:17 - 10:22ویستم نەک بۆ خەڵکانی تر بەڵکو
بۆخۆشمی بسەلمێنم، -
10:22 - 10:23کە من کەسێکی زیرەکم،
-
10:23 - 10:25ئەو نمرانە بێنم کە ئەمویست،
-
10:25 - 10:28بتوانم تێکەڵکی خەڵکیش ببم و هێشتا
ئەرکی خوێندنگەش بەجێبێنم. -
10:28 - 10:30ئەو نمرانەم هێنا کە ئەمویست، و
-
10:30 - 10:32تێکەڵی خەڵکیش بووم.
-
10:32 - 10:33چوومە ناو خاچی سوورەوە، و
-
10:33 - 10:37کاری خۆبەخشی بۆ ئەوان یەکێک بوو لەو
شتانەی زۆر شانازی پێوە ئەکەم. -
10:37 - 10:41ڕێگام دۆزییەوە بۆ ئەنجامدانی
ئەو کەرانەی گونجاوبوون بۆمن. -
10:41 - 10:45چەندێک پێویست بکات کەسێکی ڕێکخراوم،
نە زیاتر، نە کەمتر. -
10:45 - 10:49هەروەها گرنگیشە بۆم کە لە پۆلەکاندا
بیرۆکەیەکی گشتی وەرگرم -
10:49 - 10:51بۆ ئەوەی ئەگەر لە شتێکدا سەرنجم پچڕا،
-
10:51 - 10:54بیرۆکەیەکی گشتیم هەبێت لەسەر ئەوەی
چیمان خوێندووە. -
10:54 - 10:58زۆر گرنگیشە بۆم کە هاوڕێم
هەبێت لە پۆلەکاندا -
10:58 - 11:00بۆ ئەوەی ئەگەر لە شوێنێکدا
سەرنجم نەدا وەک پێویست -
11:00 - 11:03لە پۆلەکانی حەزێکی ئەوتۆم نییە بۆی،
-
11:03 - 11:07هێشتا بتوانم پرسیار بکەم باسی چی کراوە یان
چ ئەرکێکمان پێسپێردراوە بۆ ماڵەوە. -
11:07 - 11:10هەموو ئەمە کاری باشی ئەوێت،
-
11:10 - 11:14بەڵام ئەیهێنێت چونکە ڕێگەم پێئەیات
ئەوە بکەم کە خۆم ئەمەوێت. -
11:14 - 11:17بەڕاستی، زیاتر مەسەلەی
سازشکردنە بۆی. -
11:17 - 11:20ئەمە ڕێگەی پێیام کە لەسەر
دەرمانەکان لاچم، -
11:20 - 11:23شتێکە هێندە باو نییە بۆ ئەو کەسانەی
ئەم نەخۆشیەی منیان هەیە. -
11:23 - 11:29ئێستا ئەتوانم بچم بۆ قوتابخانە، و
ئەو کەسەی لەوێیە، منی ڕاستەقینەم. -
11:29 - 11:30مامۆستاکان بێزار ئەکەم،
-
11:30 - 11:31ئەناڵێنم بۆ ئەنجامدانی
ئەرکی ماڵەوە، و -
11:31 - 11:33دڵخۆشتریشم.
-
11:33 - 11:35پشتم بەخۆم بەستووە.
-
11:35 - 11:40بێ دەرمان، بێ ئەوەی مامۆستایەک
بەسەر سەرمەوە بێت. بەڵێ ئەکرێت. -
11:40 - 11:42ئەگەر دەرمان سودی هەبێ بۆیان یان نا،
-
11:42 - 11:45کەسەکانی ماخۆلانی و کەمی سەرنجیان هەیە
پێویستە بزانن چی باشە بۆیان، -
11:45 - 11:48ئەو پشتیوانییە وەرگرن کە پێویستیانە، و
-
11:48 - 11:50پشت بەخۆبەستن بنیات بنێن.
-
11:50 - 11:53شەڕی نەخۆشی ماخۆلانی و کەمی سەرنج
شەڕێک نییە بە تەواوەتی ببرێتەوە، -
11:53 - 11:56بەڵام بە کەمێک تێگەشتنەوە،
-
11:56 - 11:57دەتوانین یارمەتی ملیۆنەها بەین.
-
11:57 - 11:58سوپاس.
- Title:
- ماخۆلان و کەمی سەرنج: چی سوودی هەبوو بۆ من
- Description:
-
جەیمس فیلیپش ئەوکاتەی لە پۆلی چواربوو نەخۆشی ماخۆلان و کەمی سەرنجی تیا دەستنیشانکرا. ئەم ناسینەوەیە خستییە سەر گەشتێکی سەرکەوتن و داکەوتن، لە وەرگرتنی دەرمانەوە بۆ پشتنەبەستن بە دەرمان، لە خوێندکارێکی نمونەییەوە بۆ لەدەستدانی متمانە بە خود. بۆ چەندین خوێندکار، دۆزینەوەی ڕێگای دروست بۆ چارەسەری نەخۆشییەکە گەشتێکە، و لەم باسەشدا، جەیمس باسی ئەوە ئەکات کام جۆری چارەسەر باشترین بووە بۆ ئەو.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 12:02
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for ADHD: finding what works for me | |
![]() |
Razaw Bor accepted Kurdish (Central) subtitles for ADHD: finding what works for me | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for ADHD: finding what works for me | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for ADHD: finding what works for me | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for ADHD: finding what works for me | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for ADHD: finding what works for me | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for ADHD: finding what works for me | |
![]() |
mabbast chato edited Kurdish (Central) subtitles for ADHD: finding what works for me |