بۆچی هه‌بوونی بڕوانامه‌یه‌كی له دایكبوون مافێكی مرۆڤه
-
0:01 - 0:03كاتێك 14 ساڵان بووم،
-
0:03 - 0:08خێزانه‌كه‌م خه‌ریكی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی برا
بچووكه‌كانم بوون له ئه‌سیوپیا. -
0:08 - 0:10و ڕۆژێكیان دایكم پرسیاری كرد،
-
0:10 - 0:12"چ رۆژێك دابنێین بۆ
له دایك بوونیان؟" -
0:13 - 0:16"ئم. ئه‌و ڕۆژه‌ی كه لێی له دایك بوون،
به روونی؟" -
0:16 - 0:18پرسیارێكی پێكه‌نیناوی.
-
0:18 - 0:20دواتر دایكم وتی،
-
0:20 - 0:21"زۆرباشه، كریستین،
-
0:21 - 0:24هیچ كام له برا بچووكه‌كانت
بڕوانامه‌ی له دایكبوونیان نییه، -
0:24 - 0:26بۆیه چۆن پێشنیاز ده‌كه‌یت
بزانین كه‌ی له دایكبوون؟" -
0:27 - 0:28زۆر سه‌یر بوو.
-
0:28 - 0:31ئێستا، 20 ساڵ دوای ئه‌مه،
هێشتا ئیشی له سه‌ر ده‌كه‌م. -
0:31 - 0:33جگه له‌وه‌ش سەرەڕای هه‌وڵدانم
بۆ چاره‌سه‌ركردنی نهێنیی -
0:33 - 0:35ونبوونی بڕوانامه‌ی له دایك
بوونی براكانم، -
0:35 - 0:38هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌م كێشه‌یه له
جیهان چاره‌سه‌ر بكه‌م. -
0:38 - 0:42بڕوانامه‌ی له دایك بوون چ په‌یوه‌نییه‌كی
به گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه؟ -
0:42 - 0:46بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه، پێویسته ئاوڕێك له
كارنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی بنه‌ڕه‌تیی بده‌ین، -
0:46 - 0:47كارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ.
-
0:47 - 0:50له 1948، ڕاگه‌یاندنی جیهانی
بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، -
0:50 - 0:52بۆ یه‌كه‌م جار،
-
0:52 - 0:55خه‌ونێكی هاوبه‌شی دانا بۆ مافه
بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ و شكۆدارییهكانی -
0:55 - 0:59كه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك جێ به‌جێ
ده‌كرێت له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك: -
0:59 - 1:03ماده‌ی 6، مافی دان پێدانان وه‌كو كه‌س
له به‌رامبه‌ر یاسا. -
1:03 - 1:05یاخود، ناسنامه‌ی یاسایی.
-
1:05 - 1:07بۆ منداڵان، ئه‌مه بڕوانامه‌ی
له دایك بوونه. -
1:07 - 1:10له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه مافێكی
جیهانی مرۆڤه، -
1:10 - 1:15ئه‌مڕۆ یه‌ك ملیار خه‌ڵك
هیچ تۆمارێكی بوونیان نییە، -
1:15 - 1:18كه ده‌یكاته یه‌كیك له گه‌وره‌ترین
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێستاماندا، -
1:19 - 1:21له‌وانه‌یه هێشتاش هیچ كه‌سێك
له‌باره‌یه‌وه نه‌زانێت. -
1:22 - 1:24له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
هه‌ژاریی و برسێتیی له جیهان، -
1:24 - 1:28بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی کە هه‌موو كه‌س
له جیهان ناسنامه‌ی یاسایی هه‌یه -
1:28 - 1:29به‌ڕاستی وا ده‌رناكه‌وێت گرنگ بێت،
-
1:29 - 1:31به‌ڵام له ڕاستیدا گرنگه.
-
1:31 - 1:33ببینن، له سەرەتای ژیانمدا،
-
1:33 - 1:37له‌گه‌ڵ توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵ
گەیەکی هه‌ژارنشینی مۆمبای كارم ده‌كرد-، -
1:37 - 1:39به دواداچوونمان بۆ حاڵه‌تی
ئه‌و كچه بچووكه ده‌كرد -
1:40 - 1:44کە لە منداڵییه‌وه توشی ئیفلیجی بوو
بوو له كه‌مه‌ری بۆ خواره‌وه ئیفلیج بوو. -
1:44 - 1:46كاتێك گه‌یشتینه ماڵه‌كه،
-
1:46 - 1:48بینیمان له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوو،
-
1:48 - 1:51قاچەکانی به‌خراپی بریندار بوو بوون
و تووشی هه‌وكردن بوو بوون، -
1:51 - 1:53ئه‌و گه‌نده‌خۆر بوو،
-
1:53 - 1:55هه‌گیز نه‌چووبووه قوتابخانه
-
1:55 - 2:00زۆربه‌ی ژیانی خۆی له‌و ژووره
تاریك و بچووكه به‌سه‌ر بردبوو. -
2:01 - 2:05كاتێك ڕۆیشتین، پرسیاری پلانی حاڵه‌ته‌كه‌م
له توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه كرد، -
2:05 - 2:08وتی،"باشە سه‌ره‌تا، پێویسته
بڕوانامه‌ی له دایكبوونی بۆ ده‌ربكه‌ین." -
2:08 - 2:09من كه‌مێك شڵه‌ژابووم.
-
2:09 - 2:13من گووتم،"وا بیرناكه‌یته‌وه پێویسته
هه‌ندێك هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین و -
2:13 - 2:16و شوێنێكی پارێزراوی بۆ دابین بكه‌ین بۆ
ژیان و بیبه‌ین بۆ قوتابخانه؟ -
2:16 - 2:20ئه‌و به‌رده‌وامه، "ده‌قاو ده‌ق، بۆیه
پێویسته بڕوانامه‌یه‌كی بۆ ده‌ربكه‌ین." -
2:20 - 2:22ببینه، به‌بێ ناسنامه‌یه‌كی یاسایی،
-
2:22 - 2:24وه‌كو كه‌سێك له لایه‌ن
حكوومه‌ته‌وه ناناسرێیت. -
2:24 - 2:28و كه‌سێك كه به فه‌رمی بوونی نه‌بێت
مافی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومەتی نابێت، -
2:28 - 2:30حكوومه‌ت ده‌توانێت ته‌نیا
خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات -
2:30 - 2:33بۆ ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه
ده‌رباره‌یان ده‌زانن. -
2:33 - 2:37دواتر، خه‌ڵك فه‌رامۆش ده‌كرێن، بۆ نموونه
له ڕێی خزمه‌تگوزاریی پارێزكردنی ڕۆتینیی. -
2:38 - 2:43خه‌ڵك به بێ ناسنامه‌ی یاسایی
ژمێردراو و پارێزراو نین. -
2:43 - 2:45ئه‌وان لە هه‌ژارترین
ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگەن -
2:45 - 2:48له كۆمه‌ڵگە هه‌ره كهنارگیرهكان.
-
2:48 - 2:50ئه‌وان قوربانیی سهوداگهریین.
-
2:50 - 2:54سه‌وداگه‌ره‌کانی مرۆڤ ده‌زانن كه
به نزیكه‌یی ناشێت كه‌سێك بدۆزیتەوە -
2:54 - 2:57گه‌ر هه‌رگیز تۆمارێك نه‌بووبێت
له شوێنی یه‌كه‌مه‌وه. -
2:57 - 3:01ئه‌وان قوربانی چەوساندنەوەن، وه‌كو
كاركردنی منداڵان و به‌شوودانی منداڵ. -
3:01 - 3:05به‌بێ بڕوانامه‌ی له دایكبوون، چۆن
ده‌یسه‌لمێنیت منداڵێك هێشتا هه‌ر منداڵه؟ -
3:05 - 3:07:ئه‌وان یەکێکن لە بێ ڕهگهزنامهكان
-
3:07 - 3:10بڕوانامه‌ی له‌دایكبوون
دەیسەلـمێنێت كه خێزانه‌كه‌ت كێن -
3:10 - 3:11و له كوێ
له‌دایك بوویت، -
3:11 - 3:14دوو فاكته‌ری سەرەکی بۆ
به ده‌ستهێنانی ڕه‌گه‌زنامه. -
3:15 - 3:18له یه‌ك ملیار خه‌ڵكی بێ
ناسنامەی یاسایی لە جیهان، -
3:18 - 3:22زۆرینەیان منداڵن كه هه‌رگیز
كاتی له‌دایكبوون ناویان تۆمارنه‌كراوه. -
3:22 - 3:24له وڵاته گه‌شه نەسهندووهكان،
-
3:24 - 3:28سه‌رووی 60 له سه‌دی له دایكبوونی منداڵان
هه‌رگیز تۆمار نه‌كراون. -
3:28 - 3:32توێژینه‌وه‌یه‌ك له 17 وڵاتی
باشووری بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقیا -
3:32 - 3:35ده‌ریخست كه 80 له سه‌دی منداڵان
بڕوانامه‌ی له دایكبوونیان نه‌بوو. -
3:36 - 3:38جگه له‌و وڵاتانه‌ش كه هێشتا
-
3:38 - 3:41گشتگریی تۆماری له دایكبوونی
جیهانی پێ نه‌گه‌یشتووه، -
3:41 - 3:45له 26 وڵات، بڕوانامه‌ی له دایكبوون بۆ
گه‌یشتن به چاودێری ته‌ندروستی پێویسته، -
3:45 - 3:47له نێویاندا كوتان،
-
3:48 - 3:51له 37 وڵات، بۆ گه‌یشتن به هاوكاری
كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته -
3:51 - 3:53به‌مه‌به‌ستی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی
خه‌ڵك له هه‌ژاری. -
3:55 - 3:59و له 59 وڵات، بڕوانامه‌ی
له دایكبوون پێویسته -
3:59 - 4:02بۆ منداڵێك كه ناونووس بکرێت
یاخود بۆ ته‌واوكردنی قوتابخانه. -
4:03 - 4:07هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی له دایكبوون زۆر
پێویسته بۆ شێوه‌ی تری ناسنامه‌ی یاسایی، -
4:07 - 4:09بۆ نموونه ناسنامه‌ی نیشتمانی
یاخود گه‌شتنامه، -
4:09 - 4:13و هه‌ندێك شێوه‌ی ناسنامه‌ی یاسایی
بە نزیكه‌یی لە هه‌موو وڵاتێك پێویسته -
4:13 - 4:16بۆ ده‌نگدان، به‌ده‌ستهێنانی سیم كارت
یاخود كردنه‌وه‌ی ھەژمارێکی بانكی. -
4:16 - 4:20له ڕاستیدا، له 1،7 بلیۆن خه‌ڵك له
جیهان كه‌وا پاره له بانك دانانێن، -
4:20 - 4:23له سه‌دا 20 ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی
به‌ڵگه‌نامه‌ی ناسنامه‌ی یاسایی. -
4:24 - 4:28پێویست ناكات شاره‌زا بیت تاكو ئه‌مه
ببینیت، لێكی بده‌یت له‌گه‌ڵ ملیارێك، -
4:28 - 4:29كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
-
4:29 - 4:32بۆیه جێی سه‌رسوڕمان نییه
كه به‌ڵگه ده‌ریده‌خات -
4:32 - 4:35كه باشتركردنی گشتگیری تۆماركردنی
له‌دایكبوون ده‌ستاو ده‌ست ده‌ڕوات -
4:35 - 4:37له‌گه‌ڵ باشتركردنی ئه‌نجامه
گهشهسەندوهكان، -
4:37 - 4:39له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری
-
4:39 - 4:41بۆ ته‌ندروستییه‌كی باشتر،
تێربوون، په‌روه‌رده، -
4:41 - 4:42به‌ره‌و پێشچوونی ئابووری
-
4:43 - 4:45و سه‌روه‌ت و كۆچكردنی ڕێك و پێك.
-
4:47 - 4:51له ساڵی 2015، سه‌ركرده‌كانی جیهان
به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه -
4:51 - 4:55و به‌ڵێنیاندا كه مافه‌كانی مرۆڤ به‌ده‌ست
دێنن بۆ هه‌موو خه‌ڵك -
4:55 - 4:57و هیچ كه‌سێك جێناهێڵن
-
4:57 - 4:59له هه‌وڵه‌كانیان بۆ
كۆتایی هێنان به هه‌ژاری، -
4:59 - 5:00برسێتیی
-
5:00 - 5:01و كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانی.
-
5:01 - 5:04به‌ڵام چۆن ئه‌وان مافه‌كانی
مرۆڤ به‌ده‌ست دێنن -
5:04 - 5:06و چۆن ده‌زانن گه‌ر ھەر كه‌سێك جێمابێت
-
5:06 - 5:09گه‌ر نه‌زانن ئه‌وان كێن و
له كوێن -
5:09 - 5:11له شوێنی یه‌كه‌م؟
-
5:14 - 5:16بۆیه وڵاته‌كان ده‌توانن
چی بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌مه؟ -
5:16 - 5:18هیچ نموونه‌یه‌ك نییه
بۆ هه‌مووان ده‌ست بدات، -
5:18 - 5:20چونكه سنووری هه‌موو
وڵاتێك بێهاوتایه. -
5:20 - 5:24پێنج ده‌ست تێخستنی سه‌لمێنراو هه‌یه كه
ده‌توانرێت له ههرسیستهمێك جێبه‌جێ بكرێت -
5:25 - 5:27ژماره یه‌ك، دوورییه‌كه كه‌م بكه‌وه.
-
5:27 - 5:29دوو، تێچووه‌كه مه‌هێڵه.
-
5:29 - 5:31سێ، پڕۆسه‌كه ئاسان بكه.
-
5:31 - 5:33چوار، جیاکاری مه‌هێڵه.
-
5:33 - 5:35پێنج، داواكاری زیاد بكه.
-
5:35 - 5:38جیاكاری ڕه‌گه‌زیی هێشتا
وه‌كو كێشه‌یه‌كی شاراوه ماوه‌ته‌وه، -
5:39 - 5:41چونكه له‌ڕووی ئامارییه‌وه،
هیچ جیاوازییه‌ك نییه -
5:41 - 5:43له نێوان ڕێژه‌ی تۆماركردنی
كوڕ و كچه‌كان. -
5:43 - 5:46به‌ڵام جیاكارییه‌كه
له دژی منداڵ نییه-- -
5:46 - 5:47له دژی دایكه‌كه‌یه.
-
5:47 - 5:51ئه‌نگۆلا یه‌كێك بوو له‌و 35 وڵاته‌ی
كه ناوی باوكی پێویست بوو -
5:51 - 5:54یاخود ده‌بێت ئاماده بێت بۆ ئه‌وه‌ی
له‌دایكبوونی منداڵه‌كه تۆمار بكرێت. -
5:54 - 5:58بۆیه له‌و دۆخانه‌ی كه باوكه‌كه
نەناسراوە، ئامادە نییە، -
5:58 - 6:00یاخود ناتوانێت
داوای مافی باوكایه‌تی بكات، -
6:00 - 6:03دایكه‌كان له ڕووی یاساییه‌وه ڕێگرییان
لێ ده‌كرێت له تۆمار كردنی له دایكبوونی -
6:03 - 6:05منداڵه‌كانی خۆیان.
-
6:05 - 6:08بۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مه،
ئه‌نگۆلا سیاسه‌تێكی له شوێنی خۆی دانا -
6:08 - 6:12ڕێگه‌ی به دایكه‌كان دا ناوی منداڵه‌كانیان
تۆمار بكه‌ن وه‌كو دایك و باوكی یه‌كانه. -
6:12 - 6:14له ته‌نزانیا، له 2012،
-
6:14 - 6:17ته‌نیا 13 له سه‌دی منداڵه‌كان
بڕوانامه‌ی له دایكبوونیان هه‌بوو. -
6:17 - 6:20بۆیه حكوومه‌ت هه‌ڵسا به
پێشنیار كردنی سیسته‌مێكی نوێ. -
6:21 - 6:26ناوه‌ندی تۆمار كردنیان له
ژێرخانی ئاماده دانا، -
6:26 - 6:28وه‌كو قاوشی كۆمه‌ڵگەكان
-
6:28 - 6:30و لە ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان.
-
6:30 - 6:34خزمه‌تگوزارییه‌كانیان نزیكتر كرده‌وه
له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه پێویستیان پێیان بوو. -
6:34 - 6:34باجییان نه‌هێشت.
-
6:35 - 6:38پرۆسه‌كه‌یان ئاسان كرد
و به ئۆتۆماتیكییان كرد، -
6:38 - 6:40بڕوانامه‌ی له دایكبوون
ده‌توانرا یه‌كسه‌ر ده‌ربچێت. -
6:41 - 6:44بۆ زیاد كردنی داواكاریی، كه‌مپینێكی
هۆشیاریی گشتییان داهێنا، -
6:44 - 6:46بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بزانێت
پرۆسه‌یه‌كی نوێ هه‌یه -
6:46 - 6:49و گرنگی تۆمارکردنی
له دایكبوونی منداڵه‌كانیان چی بوو. -
6:51 - 6:54ته‌نیا چه‌ند ساڵێكی كه‌م له‌و ناوچانه‌ی
كه سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی لێ دانرا، -
6:54 - 6:5783 له سه‌دی منداڵه‌كان
ئێستا بڕوانامەی له دایكبوونیان هه‌یه، -
6:57 - 7:01و له پرۆسه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ن
له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی. -
7:01 - 7:03بۆیه ده‌توانیت چی بكه‌یت؟
-
7:03 - 7:07من باوه‌ڕم وایه ئێمه هه‌موومان له ڕێی
مرۆڤایه‌تیمان به یه‌كه‌وه به‌ستراوین. -
7:07 - 7:10له‌سه‌ر هه‌مان زه‌وی ده‌ژین،
به‌هه‌مان هه‌وا هه‌ناسه ده‌ده‌ین. -
7:10 - 7:14له كاتێكدا هیچ كامێكمان له دایكبوون و
حاڵه‌ته‌كه‌ی خۆمان هه‌ڵنه‌بژارد، -
7:14 - 7:16پێویسته هه‌ڵبژێرین كه چۆن ده‌ژین.
-
7:17 - 7:20گۆڕان ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك
ساتێكی به ئاگایی -
7:20 - 7:22یاخود ساتێكی هاوسۆزیی
-
7:22 - 7:24ئیلهام ده‌داته كه‌سێك ڕه‌فتار بكات.
-
7:24 - 7:25و له ڕێی كاری به‌كۆمه‌ڵمان،
-
7:25 - 7:29ده‌بینه به‌هێزترین كاركه‌ری گۆڕان.
-
7:29 - 7:33کە تێچووی بێ کاری بریتیه له جێ‌ھێشتنی
منداڵە بێ تاوانەکان بە نەپارێزراوی. -
7:33 - 7:36نەکوتراو، بێ توانا بۆ چوونە قوتابخانه،
-
7:36 - 7:40گه‌وره ده‌بن ببنه گه‌نجانێك كه ناتوانن
كاری گونجاو بدۆزنەوه یاخود ده‌نگ بده‌ن، -
7:40 - 7:45گه‌مارۆ دراون له بازنه‌یه‌كی هه‌ژاریی،
دوورخستنه‌وه و ونبوون، -
7:45 - 7:46ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئێمه
-
7:46 - 7:49ئه‌و پرسه له تاریكی ده‌ربهێنین
-
7:49 - 7:50بۆ ڕووناكی.
-
7:51 - 7:54چونكه هه‌موو ڕۆژێك ده‌رفه‌تی
گۆڕینی جیهانت ده‌ست ناكه‌وێت، -
7:54 - 7:56به‌ڵام ئه‌مڕۆ،
-
7:56 - 7:58ئێوه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌تان هه‌یه.
-
7:58 - 7:59سوپاس.
-
7:59 - 8:01(چه‌پڵه)
- Title:
- بۆچی هه‌بوونی بڕوانامه‌یه‌كی له دایكبوون مافێكی مرۆڤه
- Speaker:
- كریستین وێنز
- Description:
-
شاره‌زای ناسنامه‌ی یاسایی كریستین وینز ده‌ڵێت، زیاتر له ملیاریك خه‌ڵك له ته‌واوی جیهان، كه زۆربه‌یان منداڵن، هیچ بڕوانامه‌یه‌كی له دایكبوونیان نییه، له زۆربه‌ی وڵاته‌كان، ئه‌مه مانای وایه ئه‌وان ناتوانن ده‌ستیان به خزمه‌تگوزارییه ژێوهرهكانی وه‌كو چاودێری ته‌ندروستیی و په‌روه‌رده بگات. ئه‌و گفتوگۆی ئه‌مه ده‌كات بۆچی ئه‌م كێشه‌یه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له كاتی ئێستاماندا--و پێنج به‌رنامه‌ڕێژی باس ده‌كات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ناوی تۆماربكرێت و بپارێزرێت.
- Video Language:
- English
- Team:
closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 08:14
![]() |
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Shajwan Muhammad accepted Kurdish (Central) subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Shajwan Muhammad edited Kurdish (Central) subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Shajwan Muhammad edited Kurdish (Central) subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Shajwan Muhammad edited Kurdish (Central) subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Shajwan Muhammad edited Kurdish (Central) subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Shajwan Muhammad edited Kurdish (Central) subtitles for What if a single human right could change the world? | |
![]() |
Shajwan Muhammad edited Kurdish (Central) subtitles for What if a single human right could change the world? |