1 00:00:00,718 --> 00:00:03,222 كاتێك 14 ساڵان بووم، 2 00:00:03,246 --> 00:00:07,640 خێزانه‌كه‌م خه‌ریكی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی برا بچووكه‌كانم بوون له‌ ئه‌سیوپیا. 3 00:00:07,664 --> 00:00:09,956 و ڕۆژێكیان دایكم پرسیاری كرد، 4 00:00:09,980 --> 00:00:12,483 "چ رۆژێك دابنێین بۆ له‌ دایك بوونیان؟" 5 00:00:13,216 --> 00:00:16,152 "ئم. ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ لێی له‌ دایك بوون، به‌ روونی؟" 6 00:00:16,176 --> 00:00:17,891 پرسیارێكی پێكه‌نیناوی. 7 00:00:17,915 --> 00:00:19,553 دواتر دایكم وتی، 8 00:00:19,577 --> 00:00:20,745 "زۆرباشه‌، كریستین، 9 00:00:20,745 --> 00:00:23,647 هیچ كام له‌ برا بچووكه‌كانت بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوونیان نییه‌، 10 00:00:23,647 --> 00:00:26,187 بۆیه‌ چۆن پێشنیاز ده‌كه‌یت بزانین كه‌ی له‌ دایكبوون؟" 11 00:00:26,804 --> 00:00:28,093 زۆر سه‌یر بوو. 12 00:00:28,117 --> 00:00:30,812 ئێستا، 20 ساڵ دوای ئه‌مه‌، هێشتا ئیشی له‌ سه‌ر ده‌كه‌م. 13 00:00:30,812 --> 00:00:33,473 جگه‌ له‌وه‌ش ‌سەرەڕای‌ هه‌وڵدانم بۆ چاره‌سه‌ركردنی نهێنیی 14 00:00:33,473 --> 00:00:35,449 ونبوونی بڕوانامه‌ی له‌ دایك بوونی براكانم، 15 00:00:35,449 --> 00:00:38,019 هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ جیهان چاره‌سه‌ر بكه‌م. 16 00:00:38,019 --> 00:00:41,833 بڕوانامه‌ی له‌ دایك بوون چ په‌یوه‌نییه‌كی به‌ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌؟ 17 00:00:41,833 --> 00:00:45,617 بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌، پێویسته‌ ئاوڕێك له‌ كارنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی بنه‌ڕه‌تیی بده‌ین، 18 00:00:45,617 --> 00:00:46,911 كارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ. 19 00:00:46,911 --> 00:00:50,306 له‌ 1948، ڕاگه‌یاندنی جیهانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، 20 00:00:50,330 --> 00:00:51,783 بۆ یه‌كه‌م جار، 21 00:00:51,807 --> 00:00:55,488 خه‌ونێكی هاوبه‌شی دانا بۆ مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ و شكۆدارییه‌كانی 22 00:00:55,488 --> 00:00:58,737 كه‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك جێ به‌جێ ده‌كرێت له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك: 23 00:00:58,737 --> 00:01:03,372 ماده‌ی 6، مافی دان پێدانان وه‌كو كه‌س له‌ به‌رامبه‌ر یاسا. 24 00:01:03,396 --> 00:01:05,202 یاخود، ناسنامه‌ی یاسایی. 25 00:01:05,202 --> 00:01:07,346 بۆ منداڵان، ئه‌مه‌ بڕوانامه‌ی له‌ دایك بوونه‌. 26 00:01:07,346 --> 00:01:10,429 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ مافێكی جیهانی مرۆڤه‌، 27 00:01:10,429 --> 00:01:14,732 ئه‌مڕۆ یه‌ك ملیار خه‌ڵك هیچ تۆمارێكی بوونیان نییە، 28 00:01:14,756 --> 00:01:18,496 كه‌ ده‌یكاته‌ یه‌كیك له‌ گه‌وره‌ترین پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئێستاماندا، 29 00:01:18,520 --> 00:01:21,099 له‌وانه‌یه‌ هێشتاش هیچ كه‌سێك له‌باره‌یه‌وه‌ نه‌زانێت. 30 00:01:21,905 --> 00:01:24,452 له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاریی و برسێتیی له‌ جیهان، 31 00:01:24,452 --> 00:01:27,740 بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی کە هه‌موو كه‌س له‌ جیهان ناسنامه‌ی یاسایی هه‌یه‌ 32 00:01:27,740 --> 00:01:29,360 به‌ڕاستی وا ده‌رناكه‌وێت گرنگ بێت، 33 00:01:29,360 --> 00:01:30,608 به‌ڵام له‌ ڕاستیدا گرنگه‌. 34 00:01:31,231 --> 00:01:32,775 ببینن، له سەرەتای ژیانمدا، 35 00:01:32,775 --> 00:01:36,787 له‌گه‌ڵ توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵ گەیەکی هه‌ژارنشینی مۆمبای كارم ده‌كرد-، 36 00:01:36,811 --> 00:01:39,485 به‌ دواداچوونمان بۆ حاڵه‌تی ئه‌و كچه‌ بچووكه‌ ده‌كرد 37 00:01:39,509 --> 00:01:43,680 کە لە‌ منداڵییه‌وه‌ توشی ئیفلیجی بوو بوو له‌ كه‌مه‌ری بۆ خواره‌وه‌ ئیفلیج بوو. 38 00:01:44,476 --> 00:01:46,447 كاتێك گه‌یشتینه‌ ماڵه‌كه‌، 39 00:01:46,471 --> 00:01:48,248 بینیمان له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوو، 40 00:01:48,272 --> 00:01:51,265 قاچەکانی به‌خراپی بریندار بوو بوون و تووشی هه‌وكردن بوو بوون، 41 00:01:51,289 --> 00:01:52,878 ئه‌و گه‌نده‌خۆر بوو، 42 00:01:52,902 --> 00:01:55,278 هه‌گیز نه‌چووبووه‌ قوتابخانه‌ 43 00:01:55,302 --> 00:01:59,569 زۆربه‌ی ژیانی خۆی له‌و ژووره‌ تاریك و بچووكه‌ به‌سه‌ر بردبوو. 44 00:02:00,842 --> 00:02:04,551 كاتێك ڕۆیشتین، پرسیاری پلانی حاڵه‌ته‌كه‌م له‌ توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ كرد، 45 00:02:04,551 --> 00:02:08,367 وتی،"باشە‌ سه‌ره‌تا، پێویسته‌ بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوونی بۆ ده‌ربكه‌ین." 46 00:02:08,367 --> 00:02:09,374 من كه‌مێك شڵه‌ژابووم. 47 00:02:09,374 --> 00:02:12,898 من گووتم،"وا بیرناكه‌یته‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ندێك هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین و 48 00:02:12,898 --> 00:02:16,146 و شوێنێكی پارێزراوی بۆ دابین بكه‌ین بۆ ژیان و بیبه‌ین بۆ قوتابخانه‌؟ 49 00:02:16,146 --> 00:02:20,264 ئه‌و به‌رده‌وامه‌، "ده‌قاو ده‌ق، بۆیه‌ پێویسته‌ بڕوانامه‌یه‌كی بۆ ده‌ربكه‌ین." 50 00:02:20,264 --> 00:02:21,955 ببینه‌، به‌بێ ناسنامه‌یه‌كی یاسایی، 51 00:02:21,955 --> 00:02:24,242 وه‌كو كه‌سێك له‌ لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ ناناسرێیت. 52 00:02:24,242 --> 00:02:27,859 و كه‌سێك كه‌ به‌ فه‌رمی بوونی نه‌بێت مافی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومە‌تی نابێت، 53 00:02:27,859 --> 00:02:30,255 حكوومه‌ت ده‌توانێت ته‌نیا خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات 54 00:02:30,255 --> 00:02:32,643 بۆ ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ ده‌رباره‌یان ده‌زانن. 55 00:02:32,643 --> 00:02:36,902 دواتر، خه‌ڵك فه‌رامۆش ده‌كرێن، بۆ نموونه‌ له‌ ڕێی خزمه‌تگوزاریی پارێزكردنی ڕۆتینیی. 56 00:02:37,902 --> 00:02:42,676 خه‌ڵك به‌ بێ ناسنامه‌ی یاسایی ژمێردراو و پارێزراو نین. 57 00:02:42,700 --> 00:02:45,045 ئه‌وان لە هه‌ژارترین ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگەن 58 00:02:45,069 --> 00:02:47,585 له‌ كۆمه‌ڵگە هه‌ره‌ كه‌نارگیره‌كان. 59 00:02:47,609 --> 00:02:49,628 ئه‌وان قوربانیی سه‌وداگه‌ریین. 60 00:02:49,652 --> 00:02:53,705 سه‌وداگه‌ره‌کانی مرۆڤ ده‌زانن كه‌ به‌ نزیكه‌یی ناشێت كه‌سێك بدۆزیتەوە 61 00:02:53,729 --> 00:02:56,866 گه‌ر هه‌رگیز تۆمارێك نه‌بووبێت له‌ شوێنی یه‌كه‌مه‌وه‌. 62 00:02:57,438 --> 00:03:01,223 ئه‌وان قوربانی چەوساندنەوەن، وه‌كو كاركردنی منداڵان و به‌شوودانی منداڵ. 63 00:03:01,247 --> 00:03:04,902 به‌بێ بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوون، چۆن ده‌یسه‌لمێنیت منداڵێك هێشتا هه‌ر منداڵه‌؟ 64 00:03:05,206 --> 00:03:06,972 :ئه‌وان یەکێکن لە بێ ڕه‌گه‌زنامه‌كان 65 00:03:06,972 --> 00:03:10,018 بڕوانامه‌ی له‌دایكبوون دەیسەلـمێنێت كه‌ خێزانه‌كه‌ت كێن 66 00:03:10,018 --> 00:03:11,161 و له‌ كوێ له‌دایك بوویت، 67 00:03:11,161 --> 00:03:13,953 دوو فاكته‌ری سەرەکی بۆ به‌ ده‌ستهێنانی ڕه‌گه‌زنامه‌. 68 00:03:15,382 --> 00:03:18,314 له‌ یه‌ك ملیار خه‌ڵكی بێ ناسنامەی‌ یاسایی لە جیهان، 69 00:03:18,314 --> 00:03:22,183 زۆرینەیان منداڵن كه‌ هه‌رگیز كاتی له‌دایكبوون ناویان تۆمارنه‌كراوه‌. 70 00:03:22,183 --> 00:03:24,058 له‌ وڵاته‌ گه‌شه‌ نەسه‌ندووه‌كان، 71 00:03:24,058 --> 00:03:28,335 سه‌رووی 60 له‌ سه‌دی له‌ دایكبوونی منداڵان هه‌رگیز تۆمار نه‌كراون. 72 00:03:28,359 --> 00:03:31,562 توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ 17 وڵاتی باشووری بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقیا 73 00:03:31,586 --> 00:03:35,115 ده‌ریخست كه‌ 80 له‌ سه‌دی منداڵان بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوونیان نه‌بوو. 74 00:03:35,846 --> 00:03:38,321 جگه‌ له‌و وڵاتانه‌ش كه‌ هێشتا 75 00:03:38,345 --> 00:03:41,120 گشتگریی تۆماری له‌ دایكبوونی جیهانی پێ نه‌گه‌یشتووه‌، 76 00:03:41,144 --> 00:03:45,251 له‌ 26 وڵات، بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوون بۆ گه‌یشتن به‌ چاودێری ته‌ندروستی پێویسته‌، 77 00:03:45,275 --> 00:03:46,654 له‌ نێویاندا كوتان، 78 00:03:47,589 --> 00:03:50,861 له‌ 37 وڵات، بۆ گه‌یشتن به‌ هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته‌ 79 00:03:50,861 --> 00:03:53,298 به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ هه‌ژاری. 80 00:03:55,226 --> 00:03:59,135 و له‌ 59 وڵات، بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوون پێویسته‌ 81 00:03:59,135 --> 00:04:02,021 بۆ منداڵێك كه‌ ناونووس بکرێت یاخود بۆ ته‌واوكردنی قوتابخانه‌. 82 00:04:02,883 --> 00:04:06,765 هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوون زۆر پێویسته‌ بۆ شێوه‌ی تری ناسنامه‌ی یاسایی، 83 00:04:06,789 --> 00:04:09,029 بۆ نموونه‌ ناسنامه‌ی نیشتمانی یاخود گه‌شتنامه‌، 84 00:04:09,053 --> 00:04:12,586 و هه‌ندێك شێوه‌ی ناسنامه‌ی یاسایی بە‌ نزیكه‌یی لە هه‌موو وڵاتێك پێویسته‌ 85 00:04:12,610 --> 00:04:15,960 بۆ ده‌نگدان، به‌ده‌ستهێنانی سیم كارت یاخود كردنه‌وه‌ی ھەژمارێکی بانكی. 86 00:04:15,984 --> 00:04:19,741 له‌ ڕاستیدا، له‌ 1،7 بلیۆن خه‌ڵك له‌ جیهان كه‌وا پاره‌ له‌ بانك دانانێن، 87 00:04:19,765 --> 00:04:23,195 له‌ سه‌دا 20 ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی ناسنامه‌ی یاسایی. 88 00:04:23,969 --> 00:04:27,797 پێویست ناكات شاره‌زا بیت تاكو ئه‌مه‌ ببینیت، لێكی بده‌یت له‌گه‌ڵ ملیارێك، 89 00:04:27,821 --> 00:04:29,327 كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌. 90 00:04:29,376 --> 00:04:31,800 بۆیه‌ جێی سه‌رسوڕمان نییه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ ده‌ریده‌خات 91 00:04:31,800 --> 00:04:35,049 كه‌ باشتركردنی گشتگیری تۆماركردنی له‌دایكبوون ده‌ستاو ده‌ست ده‌ڕوات 92 00:04:35,049 --> 00:04:37,275 له‌گه‌ڵ باشتركردنی ئه‌نجامه‌ گه‌شه‌سەندوه‌كان، 93 00:04:37,275 --> 00:04:38,625 له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری 94 00:04:38,625 --> 00:04:40,947 بۆ ته‌ندروستییه‌كی باشتر، تێربوون، په‌روه‌رده‌، 95 00:04:40,971 --> 00:04:42,483 به‌ره‌و پێشچوونی ئابووری 96 00:04:42,507 --> 00:04:44,777 و سه‌روه‌ت و كۆچكردنی ڕێك و پێك. 97 00:04:46,714 --> 00:04:51,375 له‌ ساڵی 2015، سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ 98 00:04:51,399 --> 00:04:55,081 و به‌ڵێنیاندا كه‌ مافه‌كانی مرۆڤ به‌ده‌ست دێنن بۆ هه‌موو خه‌ڵك 99 00:04:55,105 --> 00:04:56,676 و هیچ كه‌سێك جێناهێڵن 100 00:04:56,676 --> 00:04:58,927 له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆتایی هێنان به‌ هه‌ژاری، 101 00:04:58,927 --> 00:04:59,913 برسێتیی 102 00:04:59,937 --> 00:05:01,389 و كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانی. 103 00:05:01,413 --> 00:05:03,554 به‌ڵام چۆن ئه‌وان مافه‌كانی مرۆڤ به‌ده‌ست دێنن 104 00:05:03,578 --> 00:05:06,027 و چۆن ده‌زانن گه‌ر ھەر كه‌سێك جێمابێت 105 00:05:06,051 --> 00:05:09,331 گه‌ر نه‌زانن ئه‌وان كێن و له‌ كوێن 106 00:05:09,355 --> 00:05:10,726 له‌ شوێنی یه‌كه‌م؟ 107 00:05:13,639 --> 00:05:16,102 بۆیه‌ وڵاته‌كان ده‌توانن چی بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌مه‌؟ 108 00:05:16,102 --> 00:05:18,244 هیچ نموونه‌یه‌ك نییه‌ بۆ هه‌مووان ده‌ست بدات، 109 00:05:18,244 --> 00:05:20,307 چونكه‌ سنووری هه‌موو وڵاتێك بێهاوتایه‌. 110 00:05:20,331 --> 00:05:24,391 پێنج ده‌ست تێخستنی سه‌لمێنراو هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانرێت له‌ هه‌رسیسته‌مێك جێبه‌جێ بكرێت 111 00:05:24,851 --> 00:05:26,776 ژماره‌ یه‌ك، دوورییه‌كه‌ كه‌م بكه‌وه‌. 112 00:05:26,800 --> 00:05:28,665 دوو، تێچووه‌كه‌ مه‌هێڵه‌. 113 00:05:28,689 --> 00:05:30,561 سێ، پڕۆسه‌كه‌ ئاسان بكه‌. 114 00:05:30,585 --> 00:05:32,699 چوار، جیاکاری مه‌هێڵه‌. 115 00:05:32,723 --> 00:05:34,749 پێنج، داواكاری زیاد بكه‌. 116 00:05:35,129 --> 00:05:38,010 جیاكاری ڕه‌گه‌زیی هێشتا وه‌كو كێشه‌یه‌كی شاراوه‌ ماوه‌ته‌وه‌، 117 00:05:38,772 --> 00:05:41,162 چونكه‌ له‌ڕووی ئامارییه‌وه‌، هیچ جیاوازییه‌ك نییه‌ 118 00:05:41,186 --> 00:05:43,326 له‌ نێوان ڕێژه‌ی تۆماركردنی كوڕ و كچه‌كان. 119 00:05:43,350 --> 00:05:45,681 به‌ڵام جیاكارییه‌كه‌ له‌ دژی منداڵ نییه‌-- 120 00:05:45,705 --> 00:05:47,155 له‌ دژی دایكه‌كه‌یه‌. 121 00:05:47,179 --> 00:05:50,923 ئه‌نگۆلا یه‌كێك بوو له‌و 35 وڵاته‌ی كه‌ ناوی باوكی پێویست بوو 122 00:05:50,947 --> 00:05:54,374 یاخود ده‌بێت ئاماده‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ تۆمار بكرێت. 123 00:05:54,398 --> 00:05:57,576 بۆیه‌ له‌و دۆخانه‌ی كه‌ باوكه‌كه‌ نەناسراوە‌، ئامادە نییە، 124 00:05:57,576 --> 00:05:59,655 یاخود ناتوانێت داوای مافی باوكایه‌تی بكات، 125 00:05:59,655 --> 00:06:03,420 دایكه‌كان له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ ڕێگرییان لێ ده‌كرێت له‌ تۆمار كردنی له‌ دایكبوونی 126 00:06:03,420 --> 00:06:04,506 منداڵه‌كانی خۆیان. 127 00:06:04,529 --> 00:06:07,869 بۆیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مه‌، ئه‌نگۆلا سیاسه‌تێكی له‌ شوێنی خۆی دانا 128 00:06:07,893 --> 00:06:11,918 ڕێگه‌ی به‌ دایكه‌كان دا ناوی منداڵه‌كانیان تۆمار بكه‌ن وه‌كو دایك و باوكی یه‌كانه‌. 129 00:06:12,346 --> 00:06:14,139 له‌ ته‌نزانیا، له‌ 2012، 130 00:06:14,139 --> 00:06:17,189 ته‌نیا 13 له‌ سه‌دی منداڵه‌كان بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوونیان هه‌بوو. 131 00:06:17,323 --> 00:06:20,006 بۆیه‌ حكوومه‌ت هه‌ڵسا به‌ پێشنیار كردنی سیسته‌مێكی نوێ. 132 00:06:20,782 --> 00:06:26,109 ناوه‌ندی تۆمار كردنیان له‌ ژێرخانی ئاماده‌ دانا، 133 00:06:26,133 --> 00:06:28,019 وه‌كو قاوشی كۆمه‌ڵگەكان 134 00:06:28,043 --> 00:06:29,845 و لە ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان. 135 00:06:29,845 --> 00:06:33,522 خزمه‌تگوزارییه‌كانیان نزیكتر كرده‌وه‌ له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ پێویستیان پێیان بوو. 136 00:06:33,522 --> 00:06:34,496 باجییان نه‌هێشت. 137 00:06:35,141 --> 00:06:37,559 پرۆسه‌كه‌یان ئاسان كرد و به‌ ئۆتۆماتیكییان كرد، 138 00:06:37,583 --> 00:06:40,144 بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوون ده‌توانرا یه‌كسه‌ر ده‌ربچێت. 139 00:06:40,753 --> 00:06:43,825 بۆ زیاد كردنی داواكاریی، كه‌مپینێكی هۆشیاریی گشتییان داهێنا، 140 00:06:43,825 --> 00:06:46,223 بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ بزانێت پرۆسه‌یه‌كی نوێ هه‌یه‌ 141 00:06:46,223 --> 00:06:49,319 و گرنگی تۆمارکردنی له‌ دایكبوونی منداڵه‌كانیان چی بوو. 142 00:06:50,562 --> 00:06:54,450 ته‌نیا چه‌ند ساڵێكی كه‌م له‌و ناوچانه‌ی كه‌ سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی لێ دانرا، 143 00:06:54,450 --> 00:06:57,496 83 له‌ سه‌دی منداڵه‌كان ئێستا بڕوانامە‌ی له‌ دایكبوونیان هه‌یه‌، 144 00:06:57,496 --> 00:07:00,522 و له‌ پرۆسه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ن له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی. 145 00:07:01,334 --> 00:07:02,632 بۆیه‌ ده‌توانیت چی بكه‌یت؟ 146 00:07:03,052 --> 00:07:06,874 من باوه‌ڕم وایه‌ ئێمه‌ هه‌موومان له‌ ڕێی مرۆڤایه‌تیمان به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌ستراوین. 147 00:07:06,874 --> 00:07:10,170 له‌سه‌ر هه‌مان زه‌وی ده‌ژین، به‌هه‌مان هه‌وا هه‌ناسه‌ ده‌ده‌ین. 148 00:07:10,194 --> 00:07:13,774 له‌ كاتێكدا هیچ كامێكمان له‌ دایكبوون و حاڵه‌ته‌كه‌ی خۆمان هه‌ڵنه‌بژارد، 149 00:07:13,798 --> 00:07:15,770 پێویسته‌ هه‌ڵبژێرین كه‌ چۆن ده‌ژین. 150 00:07:16,592 --> 00:07:19,891 گۆڕان ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك ساتێكی به‌ ئاگایی 151 00:07:19,915 --> 00:07:21,624 یاخود ساتێكی هاوسۆزیی 152 00:07:21,648 --> 00:07:23,563 ئیلهام ده‌داته‌ كه‌سێك ڕه‌فتار بكات. 153 00:07:23,587 --> 00:07:25,440 و له‌ ڕێی كاری به‌كۆمه‌ڵمان، 154 00:07:25,464 --> 00:07:28,901 ده‌بینه‌ به‌هێزترین كاركه‌ری گۆڕان. 155 00:07:28,925 --> 00:07:33,097 کە تێچووی بێ کاری بریتیه‌ له‌ جێھێشتنی‌ منداڵە بێ تاوانەکان بە نەپارێزراوی. 156 00:07:33,121 --> 00:07:35,803 نەکوتراو، بێ توانا بۆ چوونە قوتابخانه‌، 157 00:07:35,803 --> 00:07:39,756 گه‌وره‌ ده‌بن ببنه‌ گه‌نجانێك كه‌ ناتوانن كاری گونجاو بدۆزنە‌وه‌ یاخود ده‌نگ بده‌ن، 158 00:07:39,756 --> 00:07:44,567 گه‌مارۆ دراون له‌ بازنه‌یه‌كی هه‌ژاریی، دوورخستنه‌وه‌ و ونبوون، 159 00:07:44,591 --> 00:07:46,313 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئێمه‌ 160 00:07:46,337 --> 00:07:48,766 ئه‌و پرسه‌ له‌ تاریكی ده‌ربهێنین 161 00:07:48,790 --> 00:07:49,942 بۆ ڕووناكی. 162 00:07:50,535 --> 00:07:54,359 چونكه‌ هه‌موو ڕۆژێك ده‌رفه‌تی گۆڕینی جیهانت ده‌ست ناكه‌وێت، 163 00:07:54,383 --> 00:07:55,713 به‌ڵام ئه‌مڕۆ، 164 00:07:55,737 --> 00:07:57,648 ئێوه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌تان هه‌یه‌. 165 00:07:57,944 --> 00:07:59,104 سوپاس. 166 00:07:59,128 --> 00:08:01,105 (چه‌پڵه‌)