WEBVTT 00:00:00.718 --> 00:00:03.222 كاتێك 14 ساڵان بووم، 00:00:03.246 --> 00:00:07.640 خێزانه‌كه‌م خه‌ریكی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی برا بچووكه‌كانم بوون له‌ ئه‌سیوپیا. 00:00:07.664 --> 00:00:09.956 و ڕۆژێكیان دایكم پرسیاری كرد، 00:00:09.980 --> 00:00:12.483 "چ رۆژێك دابنێین بۆ له‌ دایك بوونیان؟" 00:00:13.216 --> 00:00:16.152 "ئم. ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ لێی له‌ دایك بوون، به‌ روونی؟" 00:00:16.176 --> 00:00:17.891 پرسیارێكی پێكه‌نیناوی. 00:00:17.915 --> 00:00:19.553 دواتر دایكم وتی، 00:00:19.577 --> 00:00:20.745 "زۆرباشه‌، كریستین، 00:00:20.745 --> 00:00:23.647 هیچ كام له‌ برا بچووكه‌كانت بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوونیان نییه‌، 00:00:23.647 --> 00:00:26.187 بۆیه‌ چۆن پێشنیاز ده‌كه‌یت بزانین كه‌ی له‌ دایكبوون؟" 00:00:26.804 --> 00:00:28.093 زۆر سه‌یر بوو. 00:00:28.117 --> 00:00:30.812 ئێستا، 20 ساڵ دوای ئه‌مه‌، هێشتا ئیشی له‌ سه‌ر ده‌كه‌م. 00:00:30.812 --> 00:00:33.473 جگه‌ له‌وه‌ش ‌سەرەڕای‌ هه‌وڵدانم بۆ چاره‌سه‌ركردنی نهێنیی 00:00:33.473 --> 00:00:35.449 ونبوونی بڕوانامه‌ی له‌ دایك بوونی براكانم، 00:00:35.449 --> 00:00:38.019 هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌م كێشه‌یه‌ له‌ جیهان چاره‌سه‌ر بكه‌م. 00:00:38.019 --> 00:00:41.833 بڕوانامه‌ی له‌ دایك بوون چ په‌یوه‌نییه‌كی به‌ گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه‌؟ 00:00:41.833 --> 00:00:45.617 بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌، پێویسته‌ ئاوڕێك له‌ كارنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی بنه‌ڕه‌تیی بده‌ین، 00:00:45.617 --> 00:00:46.911 كارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ. 00:00:46.911 --> 00:00:50.306 له‌ 1948، ڕاگه‌یاندنی جیهانی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، 00:00:50.330 --> 00:00:51.783 بۆ یه‌كه‌م جار، 00:00:51.807 --> 00:00:55.488 خه‌ونێكی هاوبه‌شی دانا بۆ مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ و شكۆدارییه‌كانی 00:00:55.488 --> 00:00:58.737 كه‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك جێ به‌جێ ده‌كرێت له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك: 00:00:58.737 --> 00:01:03.372 ماده‌ی 6، مافی دان پێدانان وه‌كو كه‌س له‌ به‌رامبه‌ر یاسا. 00:01:03.396 --> 00:01:05.202 یاخود، ناسنامه‌ی یاسایی. 00:01:05.202 --> 00:01:07.346 بۆ منداڵان، ئه‌مه‌ بڕوانامه‌ی له‌ دایك بوونه‌. 00:01:07.346 --> 00:01:10.429 له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ مافێكی جیهانی مرۆڤه‌، 00:01:10.429 --> 00:01:14.732 ئه‌مڕۆ یه‌ك ملیار خه‌ڵك هیچ تۆمارێكی بوونیان نییە، 00:01:14.756 --> 00:01:18.496 كه‌ ده‌یكاته‌ یه‌كیك له‌ گه‌وره‌ترین پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئێستاماندا، 00:01:18.520 --> 00:01:21.099 له‌وانه‌یه‌ هێشتاش هیچ كه‌سێك له‌باره‌یه‌وه‌ نه‌زانێت. 00:01:21.905 --> 00:01:24.452 له‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ژاریی و برسێتیی له‌ جیهان، 00:01:24.452 --> 00:01:27.740 بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی کە هه‌موو كه‌س له‌ جیهان ناسنامه‌ی یاسایی هه‌یه‌ 00:01:27.740 --> 00:01:29.360 به‌ڕاستی وا ده‌رناكه‌وێت گرنگ بێت، 00:01:29.360 --> 00:01:30.608 به‌ڵام له‌ ڕاستیدا گرنگه‌. 00:01:31.231 --> 00:01:32.775 ببینن، له سەرەتای ژیانمدا، 00:01:32.775 --> 00:01:36.787 له‌گه‌ڵ توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كۆمه‌ڵ گەیەکی هه‌ژارنشینی مۆمبای كارم ده‌كرد-، 00:01:36.811 --> 00:01:39.485 به‌ دواداچوونمان بۆ حاڵه‌تی ئه‌و كچه‌ بچووكه‌ ده‌كرد 00:01:39.509 --> 00:01:43.680 کە لە‌ منداڵییه‌وه‌ توشی ئیفلیجی بوو بوو له‌ كه‌مه‌ری بۆ خواره‌وه‌ ئیفلیج بوو. 00:01:44.476 --> 00:01:46.447 كاتێك گه‌یشتینه‌ ماڵه‌كه‌، 00:01:46.471 --> 00:01:48.248 بینیمان له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوو، 00:01:48.272 --> 00:01:51.265 قاچەکانی به‌خراپی بریندار بوو بوون و تووشی هه‌وكردن بوو بوون، 00:01:51.289 --> 00:01:52.878 ئه‌و گه‌نده‌خۆر بوو، 00:01:52.902 --> 00:01:55.278 هه‌گیز نه‌چووبووه‌ قوتابخانه‌ 00:01:55.302 --> 00:01:59.569 زۆربه‌ی ژیانی خۆی له‌و ژووره‌ تاریك و بچووكه‌ به‌سه‌ر بردبوو. 00:02:00.842 --> 00:02:04.551 كاتێك ڕۆیشتین، پرسیاری پلانی حاڵه‌ته‌كه‌م له‌ توێژه‌ره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ كرد، 00:02:04.551 --> 00:02:08.367 وتی،"باشە‌ سه‌ره‌تا، پێویسته‌ بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوونی بۆ ده‌ربكه‌ین." 00:02:08.367 --> 00:02:09.374 من كه‌مێك شڵه‌ژابووم. 00:02:09.374 --> 00:02:12.898 من گووتم،"وا بیرناكه‌یته‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ندێك هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین و 00:02:12.898 --> 00:02:16.146 و شوێنێكی پارێزراوی بۆ دابین بكه‌ین بۆ ژیان و بیبه‌ین بۆ قوتابخانه‌؟ 00:02:16.146 --> 00:02:20.264 ئه‌و به‌رده‌وامه‌، "ده‌قاو ده‌ق، بۆیه‌ پێویسته‌ بڕوانامه‌یه‌كی بۆ ده‌ربكه‌ین." 00:02:20.264 --> 00:02:21.955 ببینه‌، به‌بێ ناسنامه‌یه‌كی یاسایی، 00:02:21.955 --> 00:02:24.242 وه‌كو كه‌سێك له‌ لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌ ناناسرێیت. 00:02:24.242 --> 00:02:27.859 و كه‌سێك كه‌ به‌ فه‌رمی بوونی نه‌بێت مافی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومە‌تی نابێت، 00:02:27.859 --> 00:02:30.255 حكوومه‌ت ده‌توانێت ته‌نیا خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات 00:02:30.255 --> 00:02:32.643 بۆ ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌ ده‌رباره‌یان ده‌زانن. 00:02:32.643 --> 00:02:36.902 دواتر، خه‌ڵك فه‌رامۆش ده‌كرێن، بۆ نموونه‌ له‌ ڕێی خزمه‌تگوزاریی پارێزكردنی ڕۆتینیی. 00:02:37.902 --> 00:02:42.676 خه‌ڵك به‌ بێ ناسنامه‌ی یاسایی ژمێردراو و پارێزراو نین. 00:02:42.700 --> 00:02:45.045 ئه‌وان لە هه‌ژارترین ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگەن 00:02:45.069 --> 00:02:47.585 له‌ كۆمه‌ڵگە هه‌ره‌ كه‌نارگیره‌كان. 00:02:47.609 --> 00:02:49.628 ئه‌وان قوربانیی سه‌وداگه‌ریین. 00:02:49.652 --> 00:02:53.705 سه‌وداگه‌ره‌کانی مرۆڤ ده‌زانن كه‌ به‌ نزیكه‌یی ناشێت كه‌سێك بدۆزیتەوە 00:02:53.729 --> 00:02:56.866 گه‌ر هه‌رگیز تۆمارێك نه‌بووبێت له‌ شوێنی یه‌كه‌مه‌وه‌. 00:02:57.438 --> 00:03:01.223 ئه‌وان قوربانی چەوساندنەوەن، وه‌كو كاركردنی منداڵان و به‌شوودانی منداڵ. 00:03:01.247 --> 00:03:04.902 به‌بێ بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوون، چۆن ده‌یسه‌لمێنیت منداڵێك هێشتا هه‌ر منداڵه‌؟ 00:03:05.206 --> 00:03:06.972 :ئه‌وان یەکێکن لە بێ ڕه‌گه‌زنامه‌كان 00:03:06.972 --> 00:03:10.018 بڕوانامه‌ی له‌دایكبوون دەیسەلـمێنێت كه‌ خێزانه‌كه‌ت كێن 00:03:10.018 --> 00:03:11.161 و له‌ كوێ له‌دایك بوویت، 00:03:11.161 --> 00:03:13.953 دوو فاكته‌ری سەرەکی بۆ به‌ ده‌ستهێنانی ڕه‌گه‌زنامه‌. 00:03:15.382 --> 00:03:18.314 له‌ یه‌ك ملیار خه‌ڵكی بێ ناسنامەی‌ یاسایی لە جیهان، 00:03:18.314 --> 00:03:22.183 زۆرینەیان منداڵن كه‌ هه‌رگیز كاتی له‌دایكبوون ناویان تۆمارنه‌كراوه‌. 00:03:22.183 --> 00:03:24.058 له‌ وڵاته‌ گه‌شه‌ نەسه‌ندووه‌كان، 00:03:24.058 --> 00:03:28.335 سه‌رووی 60 له‌ سه‌دی له‌ دایكبوونی منداڵان هه‌رگیز تۆمار نه‌كراون. 00:03:28.359 --> 00:03:31.562 توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌ 17 وڵاتی باشووری بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقیا 00:03:31.586 --> 00:03:35.115 ده‌ریخست كه‌ 80 له‌ سه‌دی منداڵان بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوونیان نه‌بوو. 00:03:35.846 --> 00:03:38.321 جگه‌ له‌و وڵاتانه‌ش كه‌ هێشتا 00:03:38.345 --> 00:03:41.120 گشتگریی تۆماری له‌ دایكبوونی جیهانی پێ نه‌گه‌یشتووه‌، 00:03:41.144 --> 00:03:45.251 له‌ 26 وڵات، بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوون بۆ گه‌یشتن به‌ چاودێری ته‌ندروستی پێویسته‌، 00:03:45.275 --> 00:03:46.654 له‌ نێویاندا كوتان، 00:03:47.589 --> 00:03:50.861 له‌ 37 وڵات، بۆ گه‌یشتن به‌ هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته‌ 00:03:50.861 --> 00:03:53.298 به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵك له‌ هه‌ژاری. 00:03:55.226 --> 00:03:59.135 و له‌ 59 وڵات، بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوون پێویسته‌ 00:03:59.135 --> 00:04:02.021 بۆ منداڵێك كه‌ ناونووس بکرێت یاخود بۆ ته‌واوكردنی قوتابخانه‌. 00:04:02.883 --> 00:04:06.765 هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوون زۆر پێویسته‌ بۆ شێوه‌ی تری ناسنامه‌ی یاسایی، 00:04:06.789 --> 00:04:09.029 بۆ نموونه‌ ناسنامه‌ی نیشتمانی یاخود گه‌شتنامه‌، 00:04:09.053 --> 00:04:12.586 و هه‌ندێك شێوه‌ی ناسنامه‌ی یاسایی بە‌ نزیكه‌یی لە هه‌موو وڵاتێك پێویسته‌ 00:04:12.610 --> 00:04:15.960 بۆ ده‌نگدان، به‌ده‌ستهێنانی سیم كارت یاخود كردنه‌وه‌ی ھەژمارێکی بانكی. 00:04:15.984 --> 00:04:19.741 له‌ ڕاستیدا، له‌ 1،7 بلیۆن خه‌ڵك له‌ جیهان كه‌وا پاره‌ له‌ بانك دانانێن، 00:04:19.765 --> 00:04:23.195 له‌ سه‌دا 20 ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌ی ناسنامه‌ی یاسایی. 00:04:23.969 --> 00:04:27.797 پێویست ناكات شاره‌زا بیت تاكو ئه‌مه‌ ببینیت، لێكی بده‌یت له‌گه‌ڵ ملیارێك، 00:04:27.821 --> 00:04:29.327 كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌. 00:04:29.376 --> 00:04:31.800 بۆیه‌ جێی سه‌رسوڕمان نییه‌ كه‌ به‌ڵگه‌ ده‌ریده‌خات 00:04:31.800 --> 00:04:35.049 كه‌ باشتركردنی گشتگیری تۆماركردنی له‌دایكبوون ده‌ستاو ده‌ست ده‌ڕوات 00:04:35.049 --> 00:04:37.275 له‌گه‌ڵ باشتركردنی ئه‌نجامه‌ گه‌شه‌سەندوه‌كان، 00:04:37.275 --> 00:04:38.625 له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری 00:04:38.625 --> 00:04:40.947 بۆ ته‌ندروستییه‌كی باشتر، تێربوون، په‌روه‌رده‌، 00:04:40.971 --> 00:04:42.483 به‌ره‌و پێشچوونی ئابووری 00:04:42.507 --> 00:04:44.777 و سه‌روه‌ت و كۆچكردنی ڕێك و پێك. 00:04:46.714 --> 00:04:51.375 له‌ ساڵی 2015، سه‌ركرده‌كانی جیهان به‌یه‌كه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ 00:04:51.399 --> 00:04:55.081 و به‌ڵێنیاندا كه‌ مافه‌كانی مرۆڤ به‌ده‌ست دێنن بۆ هه‌موو خه‌ڵك 00:04:55.105 --> 00:04:56.676 و هیچ كه‌سێك جێناهێڵن 00:04:56.676 --> 00:04:58.927 له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆتایی هێنان به‌ هه‌ژاری، 00:04:58.927 --> 00:04:59.913 برسێتیی 00:04:59.937 --> 00:05:01.389 و كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانی. 00:05:01.413 --> 00:05:03.554 به‌ڵام چۆن ئه‌وان مافه‌كانی مرۆڤ به‌ده‌ست دێنن 00:05:03.578 --> 00:05:06.027 و چۆن ده‌زانن گه‌ر ھەر كه‌سێك جێمابێت 00:05:06.051 --> 00:05:09.331 گه‌ر نه‌زانن ئه‌وان كێن و له‌ كوێن 00:05:09.355 --> 00:05:10.726 له‌ شوێنی یه‌كه‌م؟ 00:05:13.639 --> 00:05:16.102 بۆیه‌ وڵاته‌كان ده‌توانن چی بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌مه‌؟ 00:05:16.102 --> 00:05:18.244 هیچ نموونه‌یه‌ك نییه‌ بۆ هه‌مووان ده‌ست بدات، 00:05:18.244 --> 00:05:20.307 چونكه‌ سنووری هه‌موو وڵاتێك بێهاوتایه‌. 00:05:20.331 --> 00:05:24.391 پێنج ده‌ست تێخستنی سه‌لمێنراو هه‌یه‌ كه‌ ده‌توانرێت له‌ هه‌رسیسته‌مێك جێبه‌جێ بكرێت 00:05:24.851 --> 00:05:26.776 ژماره‌ یه‌ك، دوورییه‌كه‌ كه‌م بكه‌وه‌. 00:05:26.800 --> 00:05:28.665 دوو، تێچووه‌كه‌ مه‌هێڵه‌. 00:05:28.689 --> 00:05:30.561 سێ، پڕۆسه‌كه‌ ئاسان بكه‌. 00:05:30.585 --> 00:05:32.699 چوار، جیاکاری مه‌هێڵه‌. 00:05:32.723 --> 00:05:34.749 پێنج، داواكاری زیاد بكه‌. 00:05:35.129 --> 00:05:38.010 جیاكاری ڕه‌گه‌زیی هێشتا وه‌كو كێشه‌یه‌كی شاراوه‌ ماوه‌ته‌وه‌، 00:05:38.772 --> 00:05:41.162 چونكه‌ له‌ڕووی ئامارییه‌وه‌، هیچ جیاوازییه‌ك نییه‌ 00:05:41.186 --> 00:05:43.326 له‌ نێوان ڕێژه‌ی تۆماركردنی كوڕ و كچه‌كان. 00:05:43.350 --> 00:05:45.681 به‌ڵام جیاكارییه‌كه‌ له‌ دژی منداڵ نییه‌-- 00:05:45.705 --> 00:05:47.155 له‌ دژی دایكه‌كه‌یه‌. 00:05:47.179 --> 00:05:50.923 ئه‌نگۆلا یه‌كێك بوو له‌و 35 وڵاته‌ی كه‌ ناوی باوكی پێویست بوو 00:05:50.947 --> 00:05:54.374 یاخود ده‌بێت ئاماده‌ بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌دایكبوونی منداڵه‌كه‌ تۆمار بكرێت. 00:05:54.398 --> 00:05:57.576 بۆیه‌ له‌و دۆخانه‌ی كه‌ باوكه‌كه‌ نەناسراوە‌، ئامادە نییە، 00:05:57.576 --> 00:05:59.655 یاخود ناتوانێت داوای مافی باوكایه‌تی بكات، 00:05:59.655 --> 00:06:03.420 دایكه‌كان له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ ڕێگرییان لێ ده‌كرێت له‌ تۆمار كردنی له‌ دایكبوونی 00:06:03.420 --> 00:06:04.506 منداڵه‌كانی خۆیان. 00:06:04.529 --> 00:06:07.869 بۆیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مه‌، ئه‌نگۆلا سیاسه‌تێكی له‌ شوێنی خۆی دانا 00:06:07.893 --> 00:06:11.918 ڕێگه‌ی به‌ دایكه‌كان دا ناوی منداڵه‌كانیان تۆمار بكه‌ن وه‌كو دایك و باوكی یه‌كانه‌. 00:06:12.346 --> 00:06:14.139 له‌ ته‌نزانیا، له‌ 2012، 00:06:14.139 --> 00:06:17.189 ته‌نیا 13 له‌ سه‌دی منداڵه‌كان بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوونیان هه‌بوو. 00:06:17.323 --> 00:06:20.006 بۆیه‌ حكوومه‌ت هه‌ڵسا به‌ پێشنیار كردنی سیسته‌مێكی نوێ. 00:06:20.782 --> 00:06:26.109 ناوه‌ندی تۆمار كردنیان له‌ ژێرخانی ئاماده‌ دانا، 00:06:26.133 --> 00:06:28.019 وه‌كو قاوشی كۆمه‌ڵگەكان 00:06:28.043 --> 00:06:29.845 و لە ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان. 00:06:29.845 --> 00:06:33.522 خزمه‌تگوزارییه‌كانیان نزیكتر كرده‌وه‌ له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه‌ پێویستیان پێیان بوو. 00:06:33.522 --> 00:06:34.496 باجییان نه‌هێشت. 00:06:35.141 --> 00:06:37.559 پرۆسه‌كه‌یان ئاسان كرد و به‌ ئۆتۆماتیكییان كرد، 00:06:37.583 --> 00:06:40.144 بڕوانامه‌ی له‌ دایكبوون ده‌توانرا یه‌كسه‌ر ده‌ربچێت. 00:06:40.753 --> 00:06:43.825 بۆ زیاد كردنی داواكاریی، كه‌مپینێكی هۆشیاریی گشتییان داهێنا، 00:06:43.825 --> 00:06:46.223 بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ بزانێت پرۆسه‌یه‌كی نوێ هه‌یه‌ 00:06:46.223 --> 00:06:49.319 و گرنگی تۆمارکردنی له‌ دایكبوونی منداڵه‌كانیان چی بوو. 00:06:50.562 --> 00:06:54.450 ته‌نیا چه‌ند ساڵێكی كه‌م له‌و ناوچانه‌ی كه‌ سیسته‌مه‌ نوێیه‌كه‌ی لێ دانرا، 00:06:54.450 --> 00:06:57.496 83 له‌ سه‌دی منداڵه‌كان ئێستا بڕوانامە‌ی له‌ دایكبوونیان هه‌یه‌، 00:06:57.496 --> 00:07:00.522 و له‌ پرۆسه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ن له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی. 00:07:01.334 --> 00:07:02.632 بۆیه‌ ده‌توانیت چی بكه‌یت؟ 00:07:03.052 --> 00:07:06.874 من باوه‌ڕم وایه‌ ئێمه‌ هه‌موومان له‌ ڕێی مرۆڤایه‌تیمان به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌ستراوین. 00:07:06.874 --> 00:07:10.170 له‌سه‌ر هه‌مان زه‌وی ده‌ژین، به‌هه‌مان هه‌وا هه‌ناسه‌ ده‌ده‌ین. 00:07:10.194 --> 00:07:13.774 له‌ كاتێكدا هیچ كامێكمان له‌ دایكبوون و حاڵه‌ته‌كه‌ی خۆمان هه‌ڵنه‌بژارد، 00:07:13.798 --> 00:07:15.770 پێویسته‌ هه‌ڵبژێرین كه‌ چۆن ده‌ژین. 00:07:16.592 --> 00:07:19.891 گۆڕان ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك ساتێكی به‌ ئاگایی 00:07:19.915 --> 00:07:21.624 یاخود ساتێكی هاوسۆزیی 00:07:21.648 --> 00:07:23.563 ئیلهام ده‌داته‌ كه‌سێك ڕه‌فتار بكات. 00:07:23.587 --> 00:07:25.440 و له‌ ڕێی كاری به‌كۆمه‌ڵمان، 00:07:25.464 --> 00:07:28.901 ده‌بینه‌ به‌هێزترین كاركه‌ری گۆڕان. 00:07:28.925 --> 00:07:33.097 کە تێچووی بێ کاری بریتیه‌ له‌ جێھێشتنی‌ منداڵە بێ تاوانەکان بە نەپارێزراوی. 00:07:33.121 --> 00:07:35.803 نەکوتراو، بێ توانا بۆ چوونە قوتابخانه‌، 00:07:35.803 --> 00:07:39.756 گه‌وره‌ ده‌بن ببنه‌ گه‌نجانێك كه‌ ناتوانن كاری گونجاو بدۆزنە‌وه‌ یاخود ده‌نگ بده‌ن، 00:07:39.756 --> 00:07:44.567 گه‌مارۆ دراون له‌ بازنه‌یه‌كی هه‌ژاریی، دوورخستنه‌وه‌ و ونبوون، 00:07:44.591 --> 00:07:46.313 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ئێمه‌ 00:07:46.337 --> 00:07:48.766 ئه‌و پرسه‌ له‌ تاریكی ده‌ربهێنین 00:07:48.790 --> 00:07:49.942 بۆ ڕووناكی. 00:07:50.535 --> 00:07:54.359 چونكه‌ هه‌موو ڕۆژێك ده‌رفه‌تی گۆڕینی جیهانت ده‌ست ناكه‌وێت، 00:07:54.383 --> 00:07:55.713 به‌ڵام ئه‌مڕۆ، 00:07:55.737 --> 00:07:57.648 ئێوه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌تان هه‌یه‌. 00:07:57.944 --> 00:07:59.104 سوپاس. 00:07:59.128 --> 00:08:01.105 (چه‌پڵه‌)