كاتێك 14 ساڵان بووم،
خێزانه‌كه‌م خه‌ریكی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی برا
بچووكه‌كانم بوون له ئه‌سیوپیا.
و ڕۆژێكیان دایكم پرسیاری كرد،
"چ رۆژێك دابنێین بۆ
له دایك بوونیان؟"
"ئم. ئه‌و ڕۆژه‌ی كه لێی له دایك بوون،
به روونی؟"
پرسیارێكی پێكه‌نیناوی.
دواتر دایكم وتی،
"زۆرباشه، كریستین،
هیچ كام له برا بچووكه‌كانت
بڕوانامه‌ی له دایكبوونیان نییه،
بۆیه چۆن پێشنیاز ده‌كه‌یت
بزانین كه‌ی له دایكبوون؟"
زۆر سه‌یر بوو.
ئێستا، 20 ساڵ دوای ئه‌مه،
هێشتا ئیشی له سه‌ر ده‌كه‌م.
جگه له‌وه‌ش سەرەڕای هه‌وڵدانم
بۆ چاره‌سه‌ركردنی نهێنیی
ونبوونی بڕوانامه‌ی له دایك
بوونی براكانم،
هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌م كێشه‌یه له
جیهان چاره‌سه‌ر بكه‌م.
بڕوانامه‌ی له دایك بوون چ په‌یوه‌نییه‌كی
به گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه، پێویسته ئاوڕێك له
كارنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی بنه‌ڕه‌تیی بده‌ین،
كارنامه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ.
له 1948، ڕاگه‌یاندنی جیهانی
بۆ مافه‌كانی مرۆڤ،
بۆ یه‌كه‌م جار،
خه‌ونێكی هاوبه‌شی دانا بۆ مافه
بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ و شكۆدارییهكانی
كه له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك جێ به‌جێ
ده‌كرێت له هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك:
ماده‌ی 6، مافی دان پێدانان وه‌كو كه‌س
له به‌رامبه‌ر یاسا.
یاخود، ناسنامه‌ی یاسایی.
بۆ منداڵان، ئه‌مه بڕوانامه‌ی
له دایك بوونه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌مه مافێكی
جیهانی مرۆڤه،
ئه‌مڕۆ یه‌ك ملیار خه‌ڵك
هیچ تۆمارێكی بوونیان نییە،
كه ده‌یكاته یه‌كیك له گه‌وره‌ترین
پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ له ئێستاماندا،
له‌وانه‌یه هێشتاش هیچ كه‌سێك
له‌باره‌یه‌وه نه‌زانێت.
له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی
هه‌ژاریی و برسێتیی له جیهان،
بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی کە هه‌موو كه‌س
له جیهان ناسنامه‌ی یاسایی هه‌یه
به‌ڕاستی وا ده‌رناكه‌وێت گرنگ بێت،
به‌ڵام له ڕاستیدا گرنگه.
ببینن، له سەرەتای ژیانمدا،
له‌گه‌ڵ توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵ
گەیەکی هه‌ژارنشینی مۆمبای كارم ده‌كرد-،
به دواداچوونمان بۆ حاڵه‌تی
ئه‌و كچه بچووكه ده‌كرد
کە لە منداڵییه‌وه توشی ئیفلیجی بوو
بوو له كه‌مه‌ری بۆ خواره‌وه ئیفلیج بوو.
كاتێك گه‌یشتینه ماڵه‌كه،
بینیمان له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتبوو،
قاچەکانی به‌خراپی بریندار بوو بوون
و تووشی هه‌وكردن بوو بوون،
ئه‌و گه‌نده‌خۆر بوو،
هه‌گیز نه‌چووبووه قوتابخانه
زۆربه‌ی ژیانی خۆی له‌و ژووره
تاریك و بچووكه به‌سه‌ر بردبوو.
كاتێك ڕۆیشتین، پرسیاری پلانی حاڵه‌ته‌كه‌م
له توێژه‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه كرد،
وتی،"باشە سه‌ره‌تا، پێویسته
بڕوانامه‌ی له دایكبوونی بۆ ده‌ربكه‌ین."
من كه‌مێك شڵه‌ژابووم.
من گووتم،"وا بیرناكه‌یته‌وه پێویسته
هه‌ندێك هاوكاری كۆمه‌ڵایه‌تی بكه‌ین و
و شوێنێكی پارێزراوی بۆ دابین بكه‌ین بۆ
ژیان و بیبه‌ین بۆ قوتابخانه؟
ئه‌و به‌رده‌وامه، "ده‌قاو ده‌ق، بۆیه
پێویسته بڕوانامه‌یه‌كی بۆ ده‌ربكه‌ین."
ببینه، به‌بێ ناسنامه‌یه‌كی یاسایی،
وه‌كو كه‌سێك له لایه‌ن
حكوومه‌ته‌وه ناناسرێیت.
و كه‌سێك كه به فه‌رمی بوونی نه‌بێت
مافی خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكومەتی نابێت،
حكوومه‌ت ده‌توانێت ته‌نیا
خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات
بۆ ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه
ده‌رباره‌یان ده‌زانن.
دواتر، خه‌ڵك فه‌رامۆش ده‌كرێن، بۆ نموونه
له ڕێی خزمه‌تگوزاریی پارێزكردنی ڕۆتینیی.
خه‌ڵك به بێ ناسنامه‌ی یاسایی
ژمێردراو و پارێزراو نین.
ئه‌وان لە هه‌ژارترین
ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵگەن
له كۆمه‌ڵگە هه‌ره كهنارگیرهكان.
ئه‌وان قوربانیی سهوداگهریین.
سه‌وداگه‌ره‌کانی مرۆڤ ده‌زانن كه
به نزیكه‌یی ناشێت كه‌سێك بدۆزیتەوە
گه‌ر هه‌رگیز تۆمارێك نه‌بووبێت
له شوێنی یه‌كه‌مه‌وه.
ئه‌وان قوربانی چەوساندنەوەن، وه‌كو
كاركردنی منداڵان و به‌شوودانی منداڵ.
به‌بێ بڕوانامه‌ی له دایكبوون، چۆن
ده‌یسه‌لمێنیت منداڵێك هێشتا هه‌ر منداڵه؟
:ئه‌وان یەکێکن لە بێ ڕهگهزنامهكان
بڕوانامه‌ی له‌دایكبوون
دەیسەلـمێنێت كه خێزانه‌كه‌ت كێن
و له كوێ
له‌دایك بوویت،
دوو فاكته‌ری سەرەکی بۆ
به ده‌ستهێنانی ڕه‌گه‌زنامه.
له یه‌ك ملیار خه‌ڵكی بێ
ناسنامەی یاسایی لە جیهان،
زۆرینەیان منداڵن كه هه‌رگیز
كاتی له‌دایكبوون ناویان تۆمارنه‌كراوه.
له وڵاته گه‌شه نەسهندووهكان،
سه‌رووی 60 له سه‌دی له دایكبوونی منداڵان
هه‌رگیز تۆمار نه‌كراون.
توێژینه‌وه‌یه‌ك له 17 وڵاتی
باشووری بیابانی گه‌وره‌ی ئه‌فریقیا
ده‌ریخست كه 80 له سه‌دی منداڵان
بڕوانامه‌ی له دایكبوونیان نه‌بوو.
جگه له‌و وڵاتانه‌ش كه هێشتا
گشتگریی تۆماری له دایكبوونی
جیهانی پێ نه‌گه‌یشتووه،
له 26 وڵات، بڕوانامه‌ی له دایكبوون بۆ
گه‌یشتن به چاودێری ته‌ندروستی پێویسته،
له نێویاندا كوتان،
له 37 وڵات، بۆ گه‌یشتن به هاوكاری
كۆمه‌ڵایه‌تی پێویسته
به‌مه‌به‌ستی هێنانه ده‌ره‌وه‌ی
خه‌ڵك له هه‌ژاری.
و له 59 وڵات، بڕوانامه‌ی
له دایكبوون پێویسته
بۆ منداڵێك كه ناونووس بکرێت
یاخود بۆ ته‌واوكردنی قوتابخانه.
هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی له دایكبوون زۆر
پێویسته بۆ شێوه‌ی تری ناسنامه‌ی یاسایی،
بۆ نموونه ناسنامه‌ی نیشتمانی
یاخود گه‌شتنامه،
و هه‌ندێك شێوه‌ی ناسنامه‌ی یاسایی
بە نزیكه‌یی لە هه‌موو وڵاتێك پێویسته
بۆ ده‌نگدان، به‌ده‌ستهێنانی سیم كارت
یاخود كردنه‌وه‌ی ھەژمارێکی بانكی.
له ڕاستیدا، له 1،7 بلیۆن خه‌ڵك له
جیهان كه‌وا پاره له بانك دانانێن،
له سه‌دا 20 ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی
به‌ڵگه‌نامه‌ی ناسنامه‌ی یاسایی.
پێویست ناكات شاره‌زا بیت تاكو ئه‌مه
ببینیت، لێكی بده‌یت له‌گه‌ڵ ملیارێك،
كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
بۆیه جێی سه‌رسوڕمان نییه
كه به‌ڵگه ده‌ریده‌خات
كه باشتركردنی گشتگیری تۆماركردنی
له‌دایكبوون ده‌ستاو ده‌ست ده‌ڕوات
له‌گه‌ڵ باشتركردنی ئه‌نجامه
گهشهسەندوهكان،
له كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ژاری
بۆ ته‌ندروستییه‌كی باشتر،
تێربوون، په‌روه‌رده،
به‌ره‌و پێشچوونی ئابووری
و سه‌روه‌ت و كۆچكردنی ڕێك و پێك.
له ساڵی 2015، سه‌ركرده‌كانی جیهان
به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه
و به‌ڵێنیاندا كه مافه‌كانی مرۆڤ به‌ده‌ست
دێنن بۆ هه‌موو خه‌ڵك
و هیچ كه‌سێك جێناهێڵن
له هه‌وڵه‌كانیان بۆ
كۆتایی هێنان به هه‌ژاری،
برسێتیی
و كه‌مكردنه‌وه‌ی نایه‌كسانی.
به‌ڵام چۆن ئه‌وان مافه‌كانی
مرۆڤ به‌ده‌ست دێنن
و چۆن ده‌زانن گه‌ر ھەر كه‌سێك جێمابێت
گه‌ر نه‌زانن ئه‌وان كێن و
له كوێن
له شوێنی یه‌كه‌م؟
بۆیه وڵاته‌كان ده‌توانن
چی بكه‌ن له‌باره‌ی ئه‌مه؟
هیچ نموونه‌یه‌ك نییه
بۆ هه‌مووان ده‌ست بدات،
چونكه سنووری هه‌موو
وڵاتێك بێهاوتایه.
پێنج ده‌ست تێخستنی سه‌لمێنراو هه‌یه كه
ده‌توانرێت له ههرسیستهمێك جێبه‌جێ بكرێت
ژماره یه‌ك، دوورییه‌كه كه‌م بكه‌وه.
دوو، تێچووه‌كه مه‌هێڵه.
سێ، پڕۆسه‌كه ئاسان بكه.
چوار، جیاکاری مه‌هێڵه.
پێنج، داواكاری زیاد بكه.
جیاكاری ڕه‌گه‌زیی هێشتا
وه‌كو كێشه‌یه‌كی شاراوه ماوه‌ته‌وه،
چونكه له‌ڕووی ئامارییه‌وه،
هیچ جیاوازییه‌ك نییه
له نێوان ڕێژه‌ی تۆماركردنی
كوڕ و كچه‌كان.
به‌ڵام جیاكارییه‌كه
له دژی منداڵ نییه--
له دژی دایكه‌كه‌یه.
ئه‌نگۆلا یه‌كێك بوو له‌و 35 وڵاته‌ی
كه ناوی باوكی پێویست بوو
یاخود ده‌بێت ئاماده بێت بۆ ئه‌وه‌ی
له‌دایكبوونی منداڵه‌كه تۆمار بكرێت.
بۆیه له‌و دۆخانه‌ی كه باوكه‌كه
نەناسراوە، ئامادە نییە،
یاخود ناتوانێت
داوای مافی باوكایه‌تی بكات،
دایكه‌كان له ڕووی یاساییه‌وه ڕێگرییان
لێ ده‌كرێت له تۆمار كردنی له دایكبوونی
منداڵه‌كانی خۆیان.
بۆیه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مه،
ئه‌نگۆلا سیاسه‌تێكی له شوێنی خۆی دانا
ڕێگه‌ی به دایكه‌كان دا ناوی منداڵه‌كانیان
تۆمار بكه‌ن وه‌كو دایك و باوكی یه‌كانه.
له ته‌نزانیا، له 2012،
ته‌نیا 13 له سه‌دی منداڵه‌كان
بڕوانامه‌ی له دایكبوونیان هه‌بوو.
بۆیه حكوومه‌ت هه‌ڵسا به
پێشنیار كردنی سیسته‌مێكی نوێ.
ناوه‌ندی تۆمار كردنیان له
ژێرخانی ئاماده دانا،
وه‌كو قاوشی كۆمه‌ڵگەكان
و لە ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان.
خزمه‌تگوزارییه‌كانیان نزیكتر كرده‌وه
له‌و خه‌ڵكانه‌ی كه پێویستیان پێیان بوو.
باجییان نه‌هێشت.
پرۆسه‌كه‌یان ئاسان كرد
و به ئۆتۆماتیكییان كرد،
بڕوانامه‌ی له دایكبوون
ده‌توانرا یه‌كسه‌ر ده‌ربچێت.
بۆ زیاد كردنی داواكاریی، كه‌مپینێكی
هۆشیاریی گشتییان داهێنا،
بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بزانێت
پرۆسه‌یه‌كی نوێ هه‌یه
و گرنگی تۆمارکردنی
له دایكبوونی منداڵه‌كانیان چی بوو.
ته‌نیا چه‌ند ساڵێكی كه‌م له‌و ناوچانه‌ی
كه سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی لێ دانرا،
83 له سه‌دی منداڵه‌كان
ئێستا بڕوانامەی له دایكبوونیان هه‌یه،
و له پرۆسه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ن
له‌سه‌ر ئاستی نه‌ته‌وه‌یی.
بۆیه ده‌توانیت چی بكه‌یت؟
من باوه‌ڕم وایه ئێمه هه‌موومان له ڕێی
مرۆڤایه‌تیمان به یه‌كه‌وه به‌ستراوین.
له‌سه‌ر هه‌مان زه‌وی ده‌ژین،
به‌هه‌مان هه‌وا هه‌ناسه ده‌ده‌ین.
له كاتێكدا هیچ كامێكمان له دایكبوون و
حاڵه‌ته‌كه‌ی خۆمان هه‌ڵنه‌بژارد،
پێویسته هه‌ڵبژێرین كه چۆن ده‌ژین.
گۆڕان ده‌رده‌كه‌وێت كاتێك
ساتێكی به ئاگایی
یاخود ساتێكی هاوسۆزیی
ئیلهام ده‌داته كه‌سێك ڕه‌فتار بكات.
و له ڕێی كاری به‌كۆمه‌ڵمان،
ده‌بینه به‌هێزترین كاركه‌ری گۆڕان.
کە تێچووی بێ کاری بریتیه له جێ‌ھێشتنی
منداڵە بێ تاوانەکان بە نەپارێزراوی.
نەکوتراو، بێ توانا بۆ چوونە قوتابخانه،
گه‌وره ده‌بن ببنه گه‌نجانێك كه ناتوانن
كاری گونجاو بدۆزنەوه یاخود ده‌نگ بده‌ن،
گه‌مارۆ دراون له بازنه‌یه‌كی هه‌ژاریی،
دوورخستنه‌وه و ونبوون،
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئێمه
ئه‌و پرسه له تاریكی ده‌ربهێنین
بۆ ڕووناكی.
چونكه هه‌موو ڕۆژێك ده‌رفه‌تی
گۆڕینی جیهانت ده‌ست ناكه‌وێت،
به‌ڵام ئه‌مڕۆ،
ئێوه ئه‌و ده‌رفه‌ته‌تان هه‌یه.
سوپاس.
(چه‌پڵه)