< Return to Video

ئەفسانەی ئیرلەندی پردە زەبەلاحەکە

  • 0:07 - 0:09
    لە کەناراوەکانی باکوری ئیرلەندا،
  • 0:09 - 0:12
    گردێکی مەزن پڕ لە کۆڵەکە
    و خشتی هەڵواسراو هەیە
  • 0:12 - 0:14
    کە پێی دەوترێت پردی مەزن
  • 0:14 - 0:16
    بەرەو زەریا درێژدەبێتەووە.
  • 0:16 - 0:18
    لێکدانەوەی زانستی بۆ ئەم پردە
  • 0:18 - 0:22
    بریتییە لە توانەوەی پێکهاتەی
    ناوچەکە بە هۆی بورکانەوە
  • 0:22 - 0:26
    و دوا ساردبوونەوەی بورکانەکان دروست دەبن.
  • 0:26 - 0:31
    بەڵام لە ئەفسانەی کۆنی ئیرلەندییەکان
    بەشێوازێکیتر باس دەکرێت.
  • 0:31 - 0:32
    بە پێی ئەفسانەکان،
  • 0:32 - 0:36
    فین ماککولی مەزن لە کەناراوی
    ئنتریم لەگەڵ هاوسەرەکەی
  • 0:36 - 0:38
    ئۆنا بە خۆشی دەژین.
  • 0:38 - 0:41
    تاکە کێشە و هەڕەشەیان
  • 0:41 - 0:43
    بيناندونری مەزن دەبێت.
  • 0:43 - 0:48
    یان پیاوە سورەکە، کە لە
    کەناراوەکانی سکۆتڵەندا لەو بەر دەژی.
  • 0:48 - 0:51
    هەردووکیان، هەوڵی ترساندن و
    هاوشتنی بەردیان لە یەکتر دەکەن
  • 0:51 - 0:54
    بۆ دەرخستنی هێز و توانایان.
  • 0:54 - 0:59
    جارێک، فین بەردێکی گەورە
    دەردەهێنێت و بەرەو دوژمنەکەی دەیهاوێژێت،
  • 0:59 - 1:01
    بەڵام ناگاتە شوێنی مەبەست.
  • 1:01 - 1:04
    ئەم بەردە دەبێتە هۆی دروست
    بوونی دورگەی پیاوەکان.
  • 1:04 - 1:07
    ئەو چاڵەی بەهۆی بەردەکەوە
    دروست دەبێت بە ئاو پڕ دەبێتەوە
  • 1:07 - 1:10
    و دەبێتە دەریاچەی لوک نەی.
  • 1:10 - 1:12
    پێکدادانی دوو زەبەلاحەکە بەردەوام دەبێت،
  • 1:12 - 1:17
    تا ڕۆژێک بيناندونر داوای
    ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لە فین دەکات.
  • 1:17 - 1:21
    بۆیە، فین کۆمەڵێک بەرد دەخاتە ناو زەریا
    بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ پەڕینەوە خۆش بکات
  • 1:21 - 1:26
    بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە خاکی سکۆتڵەندا.
  • 1:26 - 1:29
    فین بە توڕەبوونەوە بەڕێ دەکەوێت.
  • 1:29 - 1:30
    کاتێک خاکی سکۆتڵەندا دەردەکەوێت،
  • 1:30 - 1:34
    لە دورەوە پەنجە لە
    بيناندونر بەرز دەکاتەوە.
  • 1:34 - 1:36
    قەبارەی فین مەزن دەبێت،
  • 1:36 - 1:39
    بەڵام کاتێک چاوی بە بيناندونر دەکەوێت
  • 1:39 - 1:41
    ئازایەتی و نەبردییەکەی پاشەکشە دەکات.
  • 1:41 - 1:48
    کاتێک فین چاوی بە ملە ئەستور و مەچکە
    گەورەکەی بيناندونر دەکەوێت، دەکشێتەوە.
  • 1:48 - 1:51
    بيناندونر بە خێرایی بە دوای فین دەکەوێت،
  • 1:51 - 1:55
    لە کاتی باسکردنی بيناندونر
    بۆ ئۆنا، فین لە ترسا دەلەرزێت.
  • 1:55 - 1:58
    فین هەست دەکات ئەگەر
    ڕووبەڕووی بيناندونر ببێتەوە،
  • 1:58 - 2:00
    تێکدەشکێنرێت.
  • 2:00 - 2:02
    بۆیە، ئۆنا پلانێک دادەڕێژیت،
  • 2:02 - 2:05
    پێویست دەبێت قەبارەیەکی خەیاڵی دروست بکەن
  • 2:05 - 2:10
    کە لە دوورەوە فین وەک شاخێک
    لە شێوەی مرۆڤ دەر بکەوێت.
  • 2:10 - 2:13
    کاتێک بيناندونر لە پردەکە نزیک دەبێتەوە،
  • 2:13 - 2:16
    ئۆنا فین لە لانکەیەکی مەزن حەشار دەدات.
  • 2:16 - 2:19
    وەک منداڵێکی مەزن دێتە بەر چاو،
  • 2:19 - 2:22
    فین بێدەنگ دەبێت کاتێک بيناندونر
    بە توندی لە دەرگە دەدات.
  • 2:22 - 2:25
    لە کاتی هاتنە ژوورەوەی
    بيناندونر، زەوی دەلەرێتەوە.
  • 2:25 - 2:29
    ئۆنا بيناندونری توڕە ئاگەدار
    دەکاتەوە کە هاوسەرەکەی لە ماڵ نییە،
  • 2:29 - 2:33
    بەڵام دەتوانێت لێرە دابنیشتێت
    تا هاوسەرەکەی دەگەڕێتەوە.
  • 2:33 - 2:36
    کاتێک بيناندونر کێکی بەر دەمی دەخوات،
  • 2:36 - 2:38
    بە ئازارەوە هاوار دەکات
  • 2:38 - 2:43
    چونکە ددانەکانی دەشکێت بەهۆی قەپ گرتن
    لەو کانزایانەی ئۆنا دەیخاتە ناو کێکەکەوە.
  • 2:43 - 2:46
    ئۆنا پێی ڕادەگەێنێت کە
    ئەمە کێکی دڵخوازی فینە،
  • 2:46 - 2:49
    بەمەش گومان دەخاتە مێشکی بيناندونر،
  • 2:49 - 2:52
    کە هیچ کەس ناتوانێت بەرهەڵستی فین ببێتەوە.
  • 2:52 - 2:53
    کاتێک فین وەک منداڵ دەقیژێنێت،
  • 2:53 - 2:59
    سەرنجی بيناندونر دەکەوێتە سەر
    منداڵە زەبەلاحەکەی سوچەکە.
  • 2:59 - 3:03
    لەخۆی دەپرسێت، ئەگەر
    منداڵەکە ئەوەندە زەبەلاح بێت
  • 3:03 - 3:07
    دەبێت قەبارەی مەزنی باوکی چۆن بێت.
  • 3:07 - 3:10
    بۆیە، بڕیار دەدات کەوا باشترە هەر نەزانێت.
  • 3:10 - 3:14
    لە کاتی ڕاکردنیدا، بيناندونر هەموو ئەو
    بەردانە فڕی دەدات کە پردەکەی دروست دەکەن.
  • 3:14 - 3:16
    بەمەش، پردەکە تێکدەشکێت.
  • 3:16 - 3:19
    ئەوەی دەمێنێتەوە، دوو پێکهاتەی بەردینین:
  • 3:19 - 3:22
    یەکێک دەکەوێتە کەناراوەکانی
    باکوری ئەنتریم لە ئێرلەندا
  • 3:22 - 3:27
    و دانەیەکیتر لە ئەشکەوتی فینگاڵ لە
    سکۆتڵەندا ڕاستەوخۆ لە بەرانبەر زەریا.
Title:
ئەفسانەی ئیرلەندی پردە زەبەلاحەکە
Speaker:
ئیزلون گیلیسپیس
Description:

کۆی وانەکە لەم بەستەرە چاو لێبکە:
https://ed.ted.com/lessons/the-irish-myth-of-the-giant-s-causeway-iseult-gillespie

لە کەناراوەکانی باکوری ئیرلەندا، گردێکی مەزن پڕ لە کۆڵەکە و خشتی هەڵواسراو هەیە کە بۆ زەریا درێژدەبێتەوە و پێی دەگوترێت پردی زەبەلاح. لێکدانەوەی زانستی بۆ ئەم پردە بریتییە لە توانەوەی پێکهاتەی ناوچەکە بە هۆی بورکانەوە و دوا ساردبوونەوەی بورکانەکان دروست دەبن. بەڵام لە ئەفسانەی کۆنی ئیرلەندییەکان بەشێوازێکیتر باس دەکرێت. ئیزلون گیلیسپیس باسی ئەفسانەی ئیرلەندی پردی زەبەلاح دەکات.

وانەکە لە لایەن ئیزلون گیلیسپیس و لە لایەن دیلان گلین کاری ئەنیمەیشنی بۆ کراوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
03:43

Kurdish subtitles

Revisions