لە کەناراوەکانی باکوری ئیرلەندا،
گردێکی مەزن پڕ لە کۆڵەکە
و خشتی هەڵواسراو هەیە
کە پێی دەوترێت پردی مەزن
بەرەو زەریا درێژدەبێتەووە.
لێکدانەوەی زانستی بۆ ئەم پردە
بریتییە لە توانەوەی پێکهاتەی
ناوچەکە بە هۆی بورکانەوە
و دوا ساردبوونەوەی بورکانەکان دروست دەبن.
بەڵام لە ئەفسانەی کۆنی ئیرلەندییەکان
بەشێوازێکیتر باس دەکرێت.
بە پێی ئەفسانەکان،
فین ماککولی مەزن لە کەناراوی
ئنتریم لەگەڵ هاوسەرەکەی
ئۆنا بە خۆشی دەژین.
تاکە کێشە و هەڕەشەیان
بيناندونری مەزن دەبێت.
یان پیاوە سورەکە، کە لە
کەناراوەکانی سکۆتڵەندا لەو بەر دەژی.
هەردووکیان، هەوڵی ترساندن و
هاوشتنی بەردیان لە یەکتر دەکەن
بۆ دەرخستنی هێز و توانایان.
جارێک، فین بەردێکی گەورە
دەردەهێنێت و بەرەو دوژمنەکەی دەیهاوێژێت،
بەڵام ناگاتە شوێنی مەبەست.
ئەم بەردە دەبێتە هۆی دروست
بوونی دورگەی پیاوەکان.
ئەو چاڵەی بەهۆی بەردەکەوە
دروست دەبێت بە ئاو پڕ دەبێتەوە
و دەبێتە دەریاچەی لوک نەی.
پێکدادانی دوو زەبەلاحەکە بەردەوام دەبێت،
تا ڕۆژێک بيناندونر داوای
ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لە فین دەکات.
بۆیە، فین کۆمەڵێک بەرد دەخاتە ناو زەریا
بۆ ئەوەی ڕێگە بۆ پەڕینەوە خۆش بکات
بۆ ئەوەی بتوانێت بگاتە خاکی سکۆتڵەندا.
فین بە توڕەبوونەوە بەڕێ دەکەوێت.
کاتێک خاکی سکۆتڵەندا دەردەکەوێت،
لە دورەوە پەنجە لە
بيناندونر بەرز دەکاتەوە.
قەبارەی فین مەزن دەبێت،
بەڵام کاتێک چاوی بە بيناندونر دەکەوێت
ئازایەتی و نەبردییەکەی پاشەکشە دەکات.
کاتێک فین چاوی بە ملە ئەستور و مەچکە
گەورەکەی بيناندونر دەکەوێت، دەکشێتەوە.
بيناندونر بە خێرایی بە دوای فین دەکەوێت،
لە کاتی باسکردنی بيناندونر
بۆ ئۆنا، فین لە ترسا دەلەرزێت.
فین هەست دەکات ئەگەر
ڕووبەڕووی بيناندونر ببێتەوە،
تێکدەشکێنرێت.
بۆیە، ئۆنا پلانێک دادەڕێژیت،
پێویست دەبێت قەبارەیەکی خەیاڵی دروست بکەن
کە لە دوورەوە فین وەک شاخێک
لە شێوەی مرۆڤ دەر بکەوێت.
کاتێک بيناندونر لە پردەکە نزیک دەبێتەوە،
ئۆنا فین لە لانکەیەکی مەزن حەشار دەدات.
وەک منداڵێکی مەزن دێتە بەر چاو،
فین بێدەنگ دەبێت کاتێک بيناندونر
بە توندی لە دەرگە دەدات.
لە کاتی هاتنە ژوورەوەی
بيناندونر، زەوی دەلەرێتەوە.
ئۆنا بيناندونری توڕە ئاگەدار
دەکاتەوە کە هاوسەرەکەی لە ماڵ نییە،
بەڵام دەتوانێت لێرە دابنیشتێت
تا هاوسەرەکەی دەگەڕێتەوە.
کاتێک بيناندونر کێکی بەر دەمی دەخوات،
بە ئازارەوە هاوار دەکات
چونکە ددانەکانی دەشکێت بەهۆی قەپ گرتن
لەو کانزایانەی ئۆنا دەیخاتە ناو کێکەکەوە.
ئۆنا پێی ڕادەگەێنێت کە
ئەمە کێکی دڵخوازی فینە،
بەمەش گومان دەخاتە مێشکی بيناندونر،
کە هیچ کەس ناتوانێت بەرهەڵستی فین ببێتەوە.
کاتێک فین وەک منداڵ دەقیژێنێت،
سەرنجی بيناندونر دەکەوێتە سەر
منداڵە زەبەلاحەکەی سوچەکە.
لەخۆی دەپرسێت، ئەگەر
منداڵەکە ئەوەندە زەبەلاح بێت
دەبێت قەبارەی مەزنی باوکی چۆن بێت.
بۆیە، بڕیار دەدات کەوا باشترە هەر نەزانێت.
لە کاتی ڕاکردنیدا، بيناندونر هەموو ئەو
بەردانە فڕی دەدات کە پردەکەی دروست دەکەن.
بەمەش، پردەکە تێکدەشکێت.
ئەوەی دەمێنێتەوە، دوو پێکهاتەی بەردینین:
یەکێک دەکەوێتە کەناراوەکانی
باکوری ئەنتریم لە ئێرلەندا
و دانەیەکیتر لە ئەشکەوتی فینگاڵ لە
سکۆتڵەندا ڕاستەوخۆ لە بەرانبەر زەریا.